راپۆرت
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌




Tuesday, March 3, 2009
 
     

راپۆرت: سه‌نگه‌ر جه‌مال

قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون بۆ؟
نه‌بونی‌ شوێنی‌ پێویستی‌ نیشته‌جێبون‌و نایه‌كسانی‌ له‌ دابینكردنی‌ موچه‌و داهات‌و یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون، نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ گونده‌كان‌و كۆچی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ بۆ شاره‌كان به‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ قه‌یرانه‌كه‌ داده‌نرێن. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ حكومه‌ت نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ قه‌یرانه‌كه‌ كه‌مبكاته‌وه‌و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات، بگره‌ به‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ چه‌ند رێگایه‌ك كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌بوه‌و ره‌وشه‌كه‌ی‌ ئاڵۆزتر كردوه‌، به‌شێویه‌یه‌ك كه‌ زۆرێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ له‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبونی‌ هاوڵاتییاندان‌و بونه‌ته‌ بارگران‌و هۆكاری‌ گرانكردنی‌ كرێی‌ خانو به‌سه‌ر هاوڵاتییانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك زۆرێك له‌ خانوه‌ گونجاو گه‌وره‌كان ته‌نها به‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و كۆمپانیاكان ده‌درێت.

سه‌رباری‌ ئه‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ به‌زۆری‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپاو هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ به‌ لێشاوی‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌و نیشته‌جێبونیان له‌ كوردستاندا به‌تایبه‌ت دوای‌ ئازادكردنی‌ عێراق، قه‌یرانه‌كه‌ی‌ گه‌وره‌تركردوه‌.

زۆری‌ كرێچی‌‌و ئه‌گه‌ری‌ كاره‌سات:
ئاماره‌كانی‌ ساڵانی‌ رابردو ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ (40% تا 50%)ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرێچین، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبون له‌دوای‌ خواردن‌و پۆشاكه‌وه‌ به‌ سه‌ره‌كیترین پێداویستی‌ مرۆڤ داده‌نرێت‌و به‌ نه‌بونی‌ ئه‌گه‌ری‌ رودانی‌ چه‌ندین حاڵه‌تی‌ مه‌ترسیدار هه‌یه‌.

سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ كرێنشینان، هاوڕایه‌ له‌پێویستی‌ دابینكردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبون بۆ خێزانه‌كان‌و له‌و بڕوایه‌دایه‌ به‌ نه‌بونی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ ئه‌گه‌ری‌ چه‌ندین گرفت‌و كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، په‌روه‌رده‌و سیاسی‌ هه‌یه‌.

ئه‌و نمونه‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ده‌مه‌قاڵه‌و شه‌ڕه‌وه‌ له‌سه‌ر شوێنی‌ نیشته‌جێبون دروستده‌بن، جگه‌ له‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خێزان‌و هاوسه‌ره‌كان‌و كۆچكردنی‌ گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و ئه‌نجامنه‌دانی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ نه‌بونی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئینتیماو دروستكردنی‌ جیاوازی‌ چینایه‌تی‌ ده‌بێت‌و توندوتیژی‌ زیاد ده‌كات، سه‌رباری‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و فێركردن.

زه‌وی‌ نه‌ماوه‌:
دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتییاندا یه‌كێك بو له‌و رێگایانه‌ی‌ هه‌ردو ئیداره‌ی‌ حكومه‌ته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵانی‌ رابردودا په‌یڕه‌ویان كرد، هه‌رچه‌نده‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ جییاواز بۆ په‌یڕه‌وكردنی‌ ئه‌و رێگایه‌ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ پێده‌كرێت‌و ره‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ نه‌ك چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كه‌ی‌ نه‌كردوه‌، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ی‌ ئاڵۆزتر كرد، چونكه‌ هه‌زاران پارچه‌ زه‌وی‌ به‌بێ‌ به‌رنامه‌و پلان دابه‌شكراون به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییان بگه‌یه‌نرێتێ‌‌و سود به‌خشبن‌و بكرێنه‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون.

راگه‌یه‌نراوه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ ساڵی‌ (1991)ه‌وه‌ تا (2006) زیاتر له‌ (96،350) پارچه‌زه‌وی‌‌و به‌ ده‌یان‌و سه‌دان شوقه‌و خانو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراو، به‌ڵام ئه‌م لافاوی‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌ویه‌ به‌سه‌ر هاولاَتیاندا نه‌یتوانیوه‌ قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكات، چونكه‌ حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ فه‌رمانبه‌رێتی‌‌و رێكخراوه‌ پیشه‌یی‌‌و جه‌ماوه‌رییه‌كان‌و خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان‌و موجامه‌له‌ی‌ لایه‌نگره‌ حیزبیه‌كان زه‌ویه‌كانی‌ دابه‌شكردوه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ چ هاوڵاتیه‌ك كرێچیه‌و پێویستی‌ پێیه‌تی‌.

هه‌روه‌ك ئاماره‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ ئه‌وه‌ رون ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانیدا زه‌ویه‌كی‌ ئه‌وتۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌تاڵ‌ بێت یا موڵكی‌ شاره‌وانی‌ بێت، چونكه‌ له‌ساڵی‌ 1994 تا 2008 ته‌نها له‌ شاری‌ سلێمانیدا (26) هه‌زارو (213) پارچه‌ زه‌وی‌ به‌ روبه‌ری‌ جیاواز كه‌ زۆربه‌یان له‌ (160) مه‌تر تا (200) مه‌ترو زیاتریش به‌سه‌ر چین‌و توێژه‌كاندا دابه‌شكراون كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش (6480) یان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و (6503) پارچه‌ زه‌وییان به‌سه‌ر شه‌هیدان‌و (13230) پارچه‌كه‌ی‌ تریش به‌سه‌ر چین‌و توێژه‌كانی‌ تردا دابه‌شكراون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ رۆژنامه‌ خسته‌ڕو، كه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ی‌ له‌ سنوری‌ شاره‌كه‌دان‌و ئیتفا كراون نه‌ماون‌و "ژماره‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆ نیه‌ كه‌ مابێته‌وه‌ ره‌نگه‌  ته‌نها چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك مابێت كه‌ بۆ خزمه‌تگوزاری‌‌و شه‌قام‌و كاری‌ له‌وشێوه‌یه‌ جێهێڵرابێت"، هه‌روه‌ك ئێستا شاره‌وانی‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ زه‌وی‌ په‌نای‌ بردوه‌ته‌ به‌ر شاره‌وانیه‌كانی‌ ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سلێمانی‌.

له‌ ساڵی (2000 تا ساڵی 2001) له‌ وڵاتی‌ ئوردون (5) ملیۆن تا (6) ملیۆن مه‌تر دوجا زه‌وی‌ دابینكراوه‌ بۆ نیشته‌جێبون، ئه‌م ژماره‌یه‌ نزیكه‌ یاخود هاوتایه‌ له‌و ژماره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ساڵی (1996 تا 2006) كه‌ (5) ملیۆن مه‌تر دوجا زیاتر له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دابه‌شكراوه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ تابێت زیاتر ده‌بێ‌. ئه‌م سیستمه‌ وایكردوه‌ له‌ وڵاتی‌ ئوردون (32000) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ ته‌واوی‌ ئه‌و وڵاته‌دا دروستبكرێت، كه‌ پێویستی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ركراوه‌ له‌كاتێكدا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ زیاترله‌ (80) هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبونی‌ پێویسته‌ ته‌نها له‌ روی‌ چه‌ندییه‌وه‌.

زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و پسپۆڕانیش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ ئه‌و ژماره‌ پارچه‌ زه‌وییانه‌ زۆر له‌ حه‌دی‌ خۆی‌‌و پێویستی‌ شاره‌كه‌ زیاتره‌و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویست بوه‌ به‌رپرسان‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بیریان له‌ رێگا چاره‌ی‌ ترو پلانی‌ درێژخایه‌ن بكردایه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون، نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ زه‌وی‌ دابه‌شبكرایه‌.

زه‌ویه‌ دوباره‌كان:
هه‌رچه‌نده‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ 2006‌و به‌ فه‌رمانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ستێنراوه‌، به‌ڵام هه‌ندێك فه‌رمان له‌ خودی‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ده‌رده‌كرێن بۆ پێدانی‌ پارچه‌ زه‌وی‌ به‌ كه‌سانێك.

ژماره‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆو ورد له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ناوانه‌ ده‌ربخات كه‌ دوباره‌ زه‌وییان دراوه‌تێ‌‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هه‌رچه‌نده‌ نكوڵی‌ له‌و راستیه‌و بونی‌ حاڵه‌تی‌ له‌و شێوه‌یه‌، ئاماده‌نین ژماره‌كان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌وه‌ راستییه‌كی‌ زانراوه‌ كه‌ سه‌دان كه‌س هه‌یه‌ دوباره‌ پارچه‌ زه‌وی‌ دراوه‌تێ‌، ئه‌وه‌ش به‌ فه‌رمانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و به‌رپرسه‌ باڵاكان، چونكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ شاره‌وانیدا نیه‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر پێدانی‌ زه‌وی‌ به‌كه‌سێك ده‌رببڕێت كه‌ پێشتر زه‌وی‌ وه‌رگرتبێت، به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌ به‌رده‌سیشدان زۆرێك له‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ كه‌ دوباره‌ن به‌پاساوی‌ ترو له‌ژێر ناوی‌ (هه‌دیه‌) یا به‌ فه‌رمانێكی‌ تایبه‌ت ده‌به‌خشرێن. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری‌ حكومی‌ هه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سودمه‌ند نه‌بون.

زه‌وی‌‌و پاره‌ی‌ بێ‌ سود:
ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ به‌سه‌ر چین‌و توێژه‌كان‌و خه‌رجكردنی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌، جگه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغی‌‌و فه‌وزای‌ بێ‌ به‌رنامه‌ سودێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌بوه‌ كه‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون كه‌مبكاته‌وه‌، چونكه‌ نه‌توانراوه‌ زۆرێك له‌و زه‌ویانه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ بكرێنه‌ خانو، به‌به‌تاڵی‌ ماونه‌ته‌وه‌.

نه‌هاتنه‌دی‌ خه‌ونه‌كان:
سندوقی‌ نیشته‌جێكردن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ به‌ ئامانجی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون‌و به‌شداریی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت، پێشكه‌شی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ وه‌به‌رهێنان كرا‌و دواتر په‌سه‌ند كرا، دوای‌ په‌سه‌ندكردنیشی‌ (100) ملیۆن دۆلاری‌ بۆ دابینكرا، كه‌ له‌ رێگای‌ ئه‌م سندوقه‌وه‌ (%30 تا %50)ی‌ تێچونی‌ خانوبه‌ره‌ به‌ شێوه‌ی قه‌رز دابین ده‌كرێت‌و نرخی‌ هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیش نابێت له‌ (50) هه‌زار دۆلار زۆرتر بێت بۆ سود وه‌رگرتن له‌ سندوقه‌كه‌.

به‌ڵام تائێستا سودێكی‌ ئه‌وتۆ له‌و سندوقه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك له‌ هاوڵاتییان له‌ بارودۆخێكی‌ ناله‌بارو خانوی‌ كرێدان، به‌ڵام ئاماده‌نین ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌بڕی (2% ‌و 3%) زیاده‌ی‌ ده‌خرێته‌ سه‌رو زۆرێك له‌ مه‌لاكان فه‌توای‌ حه‌رامی‌ پاره‌كه‌یان دا.

ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ خۆیان‌و خێزان‌و منداڵه‌كانیان یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبونیان به‌ناوه‌وه‌ نه‌بێت‌و پێشتر له‌ زه‌وی‌‌و خانو قه‌رزی‌ خانوبه‌ره‌ سود مه‌ند نه‌بوبن، ده‌توانن قه‌رز بۆ ماوه‌ی‌ (5) یان (10) ساڵ‌ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ‌ وه‌ربگیرێت، ئه‌وا (2%)ی‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ‌و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ (10) ساڵیش وه‌ربگیرێت، ئه‌وا (3%)ی‌ ده‌چێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش وایكرد زۆرێك له‌ هاوڵاتییان به‌پیر سندوقه‌كه‌وه‌ نه‌چن‌و تائێستا له‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌متر له‌ (1) هه‌زار هاوڵاتی‌ فۆرمیان پإكردوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زۆرێك له‌ ناحیه‌كان به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ تاپۆوه‌ له‌ هاوكاری‌ سندوقه‌كه‌‌و قه‌رزی‌ خانوبه‌ره‌ بێبه‌شبون.

دوای‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ سندوقی‌ نیشته‌جێبون تائێستا (8) وه‌به‌رهێنه‌ر مۆڵه‌تی‌ دروستكردنی‌ خانوبه‌ره‌یان له‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتوه‌، كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ (5321) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم دروستده‌كرێن.

له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر (1860) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون‌و له‌ سلێمانی‌ (2561) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون‌و له‌ دهۆكیش (900) یه‌كه‌ دروستده‌كرێن‌و قه‌رزه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ به‌ چوار قۆناغ‌و له‌كاتی‌ ده‌ستكردن به‌كار له‌ پرۆژه‌كاندا ده‌درێته‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان، ئه‌وه‌ی‌ بارقورسی‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ هاوڵاتییانیش وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ بڕه‌ قه‌رزه‌كه‌یه‌ كه‌ راسته‌وخۆ دوای‌ پێدانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ قه‌زره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و مانگانه‌ ده‌بێت بڕه‌ پاره‌كه‌ بده‌نه‌وه‌.

عه‌تا هه‌وڵۆیی‌، سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ كرێنشینان، جه‌خت له‌ پێویستی‌ بونی‌ سندوقی‌ نیشته‌جێبون ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیا له‌وه‌ی‌ ئێستا كه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت‌و پێیوایه‌ زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی‌ دروستكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌ت به‌هه‌ژاران‌و خه‌ڵكی‌ كه‌مده‌رامه‌ت ناكات‌و كاریگه‌ری‌ نابێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون‌و سود به‌ كرێنشینان ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ گرانی‌ نرخه‌كانیان به‌وپێیه‌ی‌ نرخی‌ هه‌ریه‌كه‌یه‌كیان له‌ (30) هه‌زار دۆلار كه‌متر نییه‌.

خراپی‌ كاری‌ پرۆژه‌كان:
سه‌رباری‌ گرانی‌ نرخی‌ یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێبون كه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌كانه‌وه‌ دروستده‌كرێن، هاوڵاتیان ره‌خنه‌یان له‌ خراپی‌ كاركردن له‌ پرۆژه‌كاندا هه‌یه‌و پێیانوایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ كوالێتی‌ به‌رز دروست ناكرێن. سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیاندا ته‌واو نابن‌و هه‌ندێكیان چه‌ند كۆمپانیایه‌كیان بۆ ده‌گۆڕدرێت‌و كاری‌ تێداده‌كه‌ن تا ده‌گاته‌ كۆتایی‌‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات متمانه‌یان لای‌ هاوڵاتیان نه‌مێنێت.

له‌ ساڵی‌ 2005ه‌وه‌ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ (5) هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێیی‌ له‌ بناری‌ گۆیژه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دانرا‌و سه‌رباری‌ گۆڕینی‌ كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكار تا ئێستا ته‌واو نه‌بوه‌.

هه‌روه‌ك تائێستا ئه‌و (3) هه‌زار خانوه‌ی‌ سیته‌ك دروست نه‌كراون كه‌ (3 ساڵ‌) له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیایه‌كی‌ ئیسپانیدا ئیمزا كردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ تائێستا هیچ كام له‌و پرۆژانه‌ ته‌واو نه‌كراون كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون ده‌ست به‌كاركردن كراوه‌ تێیاندا جگه‌ له‌و شوقانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ راپه‌رین ئه‌نجامیدا.

ژماره‌ روخێنه‌ره‌كان:
به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ ساڵانی‌ رابردو ته‌نها له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و (13) قه‌زای‌ ده‌روروبه‌ریدا نزیكه‌ی‌ (45) هه‌زار كه‌س كرێچین كه‌ (25) هه‌زاریان له‌ خانوی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كرێدابون‌و (20) هه‌زاره‌كه‌ی‌ تریش له‌گه‌ڵ‌ خێزانی‌ تردا له‌خانویه‌كدان. هه‌روه‌ها به‌پێی‌ دواترین روپێو كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ له‌ساڵی‌ 2007 دا ئه‌نجامی‌ داوه‌ سنوری‌ پارێزگاكه‌ پێویستی‌ به‌ (85) هه‌زارو (871) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون هه‌یه‌. ئه‌وه‌ش به‌ژماره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌و مه‌ترسیدار داده‌نرێت، كه‌ خراپی‌ گوزه‌ران‌و گه‌وره‌یی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون ده‌خاته‌ڕو.

عه‌تا هه‌وڵۆیی‌، سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ كرێنشینان، بونی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ كرێچی‌‌و قه‌یرانه‌كه‌ به‌ مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌به‌رده‌م زه‌وتكردنی‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی‌ هاوڵاتیاندا  كه‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبونه‌، ئه‌و بۆ رۆژنامه‌ وتی‌: "نه‌بونی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبون بۆ زۆربه‌ی‌ هاوڵاتیان بوه‌ته‌ گرفتێك كه‌چاره‌سه‌ركردنی‌ گرانه‌، له‌كاتێكدا یه‌كێكیش له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ حكومه‌ت دابینكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبونه‌ بۆ هاوڵاتییه‌كانی‌، چونكه‌ نه‌بونی‌ شوێن یان شوێنی‌ گونجاو زه‌مینه‌ سازه‌ بۆ توندڕه‌وی‌‌و جیاوازی‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ تائێستا به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ هه‌ستێت‌و چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌یه‌ بكات".

له‌ دو ساڵی‌ رابردودا ته‌نها (1811) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ سنوری‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا ده‌ره‌كی‌‌و ناوخۆییه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ دروستكراون، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ كرێنشینان سودێكی‌ زۆری لێوه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ گرانی‌ نرخه‌كه‌یانه‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیان له‌ سه‌روی‌ (30) هه‌زار دۆلاره‌وه‌یه‌، به‌ وته‌ی‌ سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌مافی‌ كرێنشینان، له‌م دو ساڵه‌ی‌ دواییدا رێژه‌ی‌ كرێچی‌ به‌راورد به‌ ساڵانی‌ رابردو زۆر زیاتره‌.

وێڕای‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌ندێك له‌و وڵاته‌ ئه‌وروپاییانه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ ده‌نێرنه‌وه‌ كه‌ مافی‌ مانه‌وه‌ی‌ پێ‌ نه‌درابێت‌و (ره‌فز‌و ته‌رد)یان پێدرابێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌پێی‌ ئه‌و ئامارانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ست فدراسیۆنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراقدایه‌ زیاتر له‌ (11) هه‌زار په‌نابه‌ری‌ كورد له‌ وڵاتانی‌ به‌ریتانیا، سویسرا، نه‌رویج، هۆڵه‌ندا‌و سوید له‌ژێر مه‌ترسی‌ ناردنه‌وه‌دان، جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ سه‌دان په‌نابه‌ری‌ كورد نێردراونه‌ته‌وه‌و ئێستا زۆربه‌یان كرێچین.

ده‌شتی‌ جه‌مال، سكرتێری‌ فدراسیۆنه‌كه‌، له‌ لێدوانێكی‌ پێشتریدا به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌ 2ی‌ شوباتی‌ ساڵی‌ 2006ه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌ریتانیا كردوه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد نێردراونه‌ته‌وه‌، بێئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت له‌خه‌می‌ دابینكردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبون‌و كاردابێت بۆیان "ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا زۆربه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌كاتی‌ رۆیشتنیاندا خانویان به‌ كه‌سوكاریان فرۆشتوه‌و ئێستاش بێ‌ سه‌رمایه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆ نێردراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ناتوانن شوێنی‌ نیشته‌جێبونی‌ خۆیان‌و كه‌سوكاریان دابینبكه‌ن".

ئه‌و تاكه‌ رێگایه‌ی‌ حكومه‌ت نایكاته‌وه‌:
تاكه‌ رێگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبون‌و به‌خشینی‌ ئومێد به‌ كرێنشینان‌و كه‌مده‌رامه‌تان په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ ژماره‌  (7)ی‌ ساڵی‌ 2008ه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دابینكردنی‌ خانوی‌ نیشته‌جێبون بۆ دانیشتوان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، به‌ڵام دوای‌ تێپه‌ڕبونی‌ (7) مانگ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكه‌و ده‌ركردنیدا تائێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌یخستوه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و كاری‌ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
به‌ختیار مه‌ حه‌ مه‌د _به‌ریتانیا
 سڵاو (پیشنیار) بۆ نه‌مانی قیرانی نشته‌ جی بوون حوکمه‌تی هه‌رێم ئه‌ توانێت جه‌ند گه‌ره‌کێکی تازه‌ دروستکات به‌ماناێکی که‌ خانوکان حوکمی بێت خه‌ڵکی ببیت کریچی حوکمه‌ت کرێ خانوو بده‌ به‌ حوکمه‌ت وه‌ک وه‌ڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وکات خه‌لکی له‌ کریجی رزگار ده‌کات
omed issa
 نمونه‌ی سوید وه‌رگرین حکومه‌تی سوید سه‌رۆک وه‌زیر،وه‌زیر ،ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر 50 ساڵیش خزمه‌تیان هه‌بی یه‌ک بست زه‌وی له‌لایه‌ن حکومه‌ت وه‌رناگرن ،کرێکار،کارمه‌ند ،مودیر ،دکتۆر،هونه‌رمه‌ند ،مامۆستا،پرۆفیسۆر،ئه‌وه‌ی موچه‌خۆره‌ زه‌کات ده‌داتن 50 ساڵیس خزمه‌تی هه‌بی یه‌ک بست زه‌وی وه‌رناگری،یه‌ک ڤۆلڤۆ و ساب وه‌رناگری،به‌ڵام زۆر که‌س خاوه‌نی ڤیلان کرێکارن ،مامۆستان،هه‌تا دوایی، سیستێمه‌که‌ به‌ بیری زانست به‌ڕێوه‌ ده‌چی.
krmang-de
 ba bochuni mn buni krechy zor asaya ,xo la europe krechy zor la lay xoman zyatra,ba daragay yak haly kar zor zor pewysta wata kranaway kargaw bwjanaway kstukal,wata drust krdny systameky sozial demokrateky peskawtw,agar xalky krechysh nabet balam haly kary nabet kawata nabuni bjewy jyany mwstaqyr,har waha kranaway banqy bawar pe kraw enga awrwpy yan amryky yan har banqeky tr ka estysmary gazry bkat la bwnyay ta7ty,7kwmat aw parayay ka dabyny dakat bo proja sarnakawtwakany pewysta wak estysmary drej xayan byry le bkatawa gaday gwanw bynay gwan xalk chy le bkat katek shweny nyshtagebwnw haly kar krdnw estyqrary nabet ..supas
ئامانج عبدوڵا- سوید
 سڵاولە کوردستان....پێم وایە ئەم قەیرانەی نیشتە جێ بوونەی کوردستان.. کە ئێستاکە خەڵک پێوەی ئەناڵێنێت هۆکەی ئەگەرێتەوە بۆ گەندەڵی حزبە باڵادەستەکانی کوردستان لە یاری کردنێکی بازرگانی بە سەروسامانی گەلەوە ، بەبێ بیرکردنەوەو نەخشە دانان وە پیلانێک بۆ دواڕۆژی شارەکەکان کەوتنە چەواشەکردنی خەڵك بەدابەشکردنێ زەوی بە شێوەیەکــــی سەقەت بەسەر هەندێک کەس وە هەندێکی تریان بێ بەشکرد لە وانەش خەڵکی رەسەنی شارەکان بوون، وە ئەم هەڵە گەورەیە جارێکی تر وەکو هەڵەکانی پێشوو تری سیاسیان کارەساتێکی هەتا هەتایی پێوە دیار ئە بێت ، لە وەش ناشیرین کردنی شارەکان ... بۆ نموونە لە 200 مەتر زەوی خانوویەکی دوو ژووری دروست ئەکرێ بۆجی ؟ جونکە خاوەنەکەی توانایی ئابووری کزە یاخود بۆ بەکرێدانێتی، یاخود تاکە کەسێک 300 تاکو 400 مەتر وە بگرە زیاتریش زەوی وەرگرتوە بە موافقی تایبەتی، کە ئەمەش ئەبێتە هۆی ناشرین کردن و تێکدانی شێوەی ئەندازەی شارەکان، ئەگەر سەیری شێوازی خانوەکانی ووڵاتانی ئەوروپا بکەین داماویەکی تەواو لە شێوازی خانوەکانی خۆمان ئەبینین لە بەیەکدا چوونی خانوەکان بەبێ گوێدانی بواری ژینگە ی شارەکە کان لە دروستکردنی باخچە و دارستان وە کەم تەرخەمی جێگاکردنەوەی ژمارەیەکی زۆرلە هاوڵاتیان لە ڕووبەرێک زەوی کەمدا بە هۆی شوقەوە.وەلێرەدا ئەڵێم بە داخەوە لە بەر کەمی ڕۆشنبیریە وە ژیانی خۆمان داوەتە ڕۆژگاری هات و نەهات بە هۆی کەسانی نەزان و هەلپەرستەوە. ئامانج عبدوڵا- سوید
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ