راپۆرت: دیه فازڵ
"گرێدانی سنوری هه‌رێمی كوردستان، به ماده‌ی 140- ه‌وه له ده‌ستوری هه‌رێمدا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی دیكه‌یه، لایه‌نی كوردستانی ده‌یكات"
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌رله‌مانی كوردستان به بێ ریفراندۆم ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكات، چاودێرانی سیاسی‌و شاره‌زایانی بواری یاسای ده‌ستوریش، پێیانوایه كه ئه‌و ده‌ستوره به بێ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی كارپێكردنی نابێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه گرێدانی سنوری هه‌رێمی كوردستان به ماده‌ی 140- ه‌وه له ده‌ستوری هه‌رێمدا، كه به هۆیه ریفراندۆم دواده‌خرێت به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ده‌ستور به‌بێ گفتوگۆ كردن له هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت
بڕیار وایه په‌رله‌مانی كوردستان، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بخاته ده‌نگدانه‌وه، به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی عه‌بدولكه‌ریم هه‌مه‌وه‌ندی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: كه پڕۆژه‌كه ته‌نیا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت له هۆڵی پهرلهمانو بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته 2/3ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وكاته ده‌ستوره‌كه ده‌بێته ده‌ستورێكی (موتهبهننا) واته په‌رله‌مان ده‌ستورێك ته‌به‌ننا ده‌كات و دواتر ده‌خرێته ریفراندۆمه‌وه، ئه‌گه‌ر قبوڵبكرێت ئه‌وا ده‌بێته ده‌ستوری هه‌رێم.
هه‌مه‌وه‌ندی رونیشیكرده‌وه، كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌بوه، پێویست ناكات جارێكی دیكه له هۆڵی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر (121) ماده‌ی ده‌ستوره‌كه بكرێته‌وه.
ده‌ستور بێ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی ده‌بێت؟
پاش ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ پڕۆژه‌ی ده‌ستور ده‌درێت پێویسته ده‌ستوره‌كه بخرێته ریفراندۆمه‌وه‌و خه‌ڵك ده‌نگی بۆ بدات، چونكه به وته‌ی یاساناسان، ده‌ستور بنه‌مای گشت یاساكانه‌و په‌یوه‌سته به هه‌مو تاكێكی هه‌رێمه‌وه.
هه‌رچه‌نده زانا رۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، كه له دوای ده‌نگدان له سه‌ر ده‌ستور، پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ده‌ستوره‌كه‌ش بخرێته ریفراندۆمه‌وه، به‌ڵام شیروان حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی به دورزانی، كه له ئێستادا ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه بكرێت.
رۆستایی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زانی‌و وتی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك تا ریفراندۆمی له سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌و ده‌ستوره ناكرێت كاری پێ بكرێت، چونكه شه‌رعیه‌تی ده‌ستور ریفراندۆمه هه‌ربۆیه له روی یاساییه‌وه هیچ سودی نابێت، كه ده‌ستوره‌كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت".
شێوازه‌كانی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌بێ ریفراندۆم په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور شه‌رعیه‌تی نابێت، د. ناصح غه‌فور شاره‌زای بواری یاسای ده‌ستوری پێی وایه: به دو رێگه ده‌توانرێت ده‌ستور په‌سه‌ند بكرێت، یه‌كه‌میان: دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت، له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌و پێیه‌ی په‌رله‌مان نوێنه‌ری گه‌له، ده‌توانێت ده‌ستور په‌سه‌ند بكات، یان دوای په‌سه‌ندكردنی له په‌رله‌مان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، تا راو بۆچونی له سه‌ر بدرێت‌و دواتر ده‌خرێته ریفراندۆمه‌وه.
به وته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری یاسای ده‌ستوری، ده‌ستور بێ ریفراندۆمیش شه‌رعیه‌تی هه‌یه، به‌ڵام باشتر وایه بخرێته ریفراندۆمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا كرا‌و له (80%)ی خه‌ڵك په‌سه‌ندی كرد.
به‌ڵام به بۆچونی جه‌وهه‌ر نامیق، سه‌رۆكی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و پاساوانه‌ی په‌رله‌مان ته‌نیا بیانوهو به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ده‌ستور په‌سه‌ند بكرێت‌و ریفراندۆمی له سه‌ر نه‌كرێت، چونكه ده‌ستور بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌مو یاساكانه له په‌رله‌مان، "ئه‌و ده‌ستوره پێویسته خه‌ڵك ده‌نگی بۆ بدات، نه‌ك په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م كاره بكات، ئه‌وا وێنه‌یه‌كی زۆر خراپ بۆ رای گشتی جیهان پیشان ده‌دات".
بۆ ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور ناكرێت؟
به وته‌ی په‌رله‌مانتاران له ئێستادا ناتوانرێت ریفراندۆم له سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ماده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌كان یه‌كلا نه‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ك د. ناصح غه‌فور كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانیشهن له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه رونی كرده‌وه، كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان له به‌رده‌مماندایه، پێویسته ئه‌و ناوچه دابڕاوانهش له ده‌ستوره‌كه‌دا به رێكوپێكی جێگه‌ی بكرێته‌وه‌و وتیشی : "باشتر وایه په‌رله‌مان ده‌ستوره‌كه په‌سه‌ند بكات، دوای ئه‌وه‌ی كه ناوچه دابڕاوه‌كانیش یه‌كلا ده‌بنه‌وه ریفراندۆم بكرێت، ئه‌وكاته ده‌توانین ده‌ستورێكی ته‌واومان هه‌بێت به ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له ئێستادا ریفراندۆم ته‌نیا له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا بكرێت، پڕۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه‌و شه‌رعیه‌ت دانیشه به‌و دابڕانه".
د. ساڵح عیسا، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بۆچونێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌و پێیوایه: مه‌سه‌له‌ی جێبهجێكردنو نه‌كردنی ماده‌ی 140 مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه‌و ناكرێت ببه‌سترێته‌وه به په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه‌و وتی: "ناكرێت شته‌كانی خۆمان به تایبه‌ت ده‌ستور، كه گرنگترین ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌رێمی كوردستان وازی لێبێنینو ریفراندۆمی له‌سه‌ر نه‌كرێت، تا ماده‌ی 140 جێبه‌جێده‌كرێت، چونكه هه‌رێم زۆر پێش ئێستا ده‌بو ده‌ستوری هه‌بوایه، به‌رله‌وه‌ی كه ده‌ستوری عێراقیش په‌سه‌ند بكرێت".
گرێدانی سنوری هه‌رێمی كوردستان به ماده‌ی 140ه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوییه
له سه‌ره‌تای 2003-دا، كه پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم پێشنیاز كرا‌و داواكرا لایه‌نه سیاسییه‌كان راو بۆچونی خۆیانی له سه‌ر بدهنو زۆرێك له لایه‌نه‌كان له سه‌ر ئه‌و دو خاڵه كۆكبون، كه بریتیبون له جێگیركردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌ی به‌دره‌و جه‌سانه‌وه هه‌تا زاخۆ‌و هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵه‌ی كه كه‌ركوك پایته‌ختی هه‌رێم بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و خاڵه گۆڕانی به سه‌ردا هاتوه‌و له‌و ره‌شنوسه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم، كه ئێستا له په‌رله‌مانه، تێیدا هاتوه كه پشت به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ببه‌سترێت بۆ دیاری كردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان.
جه‌وهه‌ر نامیق، كه‌سایه‌تی سیاسی له‌وباره‌یه‌وه به رۆژنامه‌ی وت: "گرێدانی سنوری هه‌رێمی كوردستان به ماده‌ی 140- ه‌وه له ده‌ستوری هه‌رێمدا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی دیكه‌یه لایه‌نی كوردستانی ده‌یكات، چونكه سنوری جوغرافی و مێژویی كوردستان په‌یوه‌ست نییه به هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستوریه‌وه و ئه‌و سنوره به‌ر له دامه‌زراندنی ئه‌م عێراقه بونی ههبوهن هه‌ر بۆیه گرێدان‌و پاساوی ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم به هۆی ماده‌ی 140- ه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوییه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش گۆڕدرابێت ئه‌وا پێویسته له ده‌ستوره‌كه‌دا دابنرێته‌وه‌و سنوری هه‌رێم له ده‌ستوردا بسه‌پێنرێت، جا حكومه‌تی عێراق چه‌ن قبوڵی ده‌كات ئه‌وه كێشه‌ی خۆیه‌تی، چونكه خه‌ڵكی كوردستان سونوری كوردستانی ده‌وێت".
هه‌رچه‌نده چه‌سپاندنی سنوری هه‌رێمی كوردستان و رونكردنه‌وه‌ی له ده‌ستوره‌كه‌دا به زه‌روره‌تێكی مێژویی ده‌زانرێت، به‌ڵام د. ناصح له‌و بڕوایه‌دایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراقیدا باس له ماده‌ی 140 و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان كراوه‌و كوردیش ده‌نگی بۆ ئه‌و ده‌ستوره داوه، ناتوانرێت ئێستا حسابی بۆ نه‌كرێت.
له به‌رامبه‌ردا چاودێرانی سیاسی ئه‌وه ده‌خه‌نه رو، كه باشتر وایه له ده‌ستوری هه‌رێمدا زۆر به رونی سنوری كوردستانی مێژویی دیاری بكرێت و ریفراندۆمی له سه‌ر بكرێت، چونكه دور نییه له دوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 حكومه‌تی عێراق دان به‌وه‌دا نه‌نێت، كه له به‌دره و جه‌سانه‌وه تا زاخۆ كوردبن و كێشه له سه‌ر ناوچه كورییه‌كان دروست ببێت، به‌ڵام كه له ده‌ستوری هه‌رێمدا بچه‌سپێنرێت ئه‌وا ناتوانرێت حكومه‌تی عێراق ره‌تیبكاته‌وه.
هاوكات، سه‌رۆكی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته رو: كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌رده‌وام ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه كه ئاماده نین ده‌ست له‌یه‌ك بست خاكی كوردستان هه‌ڵبگرن، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و سنوره له ده‌ستوره‌كه بچه‌سپێنن و چاوه‌ڕوانی ماده‌ی 140 مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ماده‌یه له ئێستادا مردوه و كێ ناڵێت له داهاتودا ماده‌كه رهتناكرێتهوه له ده‌ستوری عێراقدا؟
با ده‌ستوری هه‌رێم و ریفراندۆمه‌كه‌ی بۆ خولی داهاتوی په‌رله‌مان جێبهێڵرێت
په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا دو مانگی ماوه‌و ئه‌م خوله‌ی كۆتایی دێت، بیانویه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم له سه‌ر ده‌ستور ئه‌وه‌یه، كه پێیڕاناگهنو پڕۆژه یاسای گرنگیان له به‌رده‌مدایه وه‌ك یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و چه‌ندین یاسای دیكه، كه پێویسته له‌م خوله‌دا یه‌كلابكرێنه‌وه هه‌رچه‌نده چه‌ند لایه‌نێك پێیان باشه ده‌ستور له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ساڵح عیسا، پسپۆڕی سیاسی ده‌ڵێت : "راسته چه‌ند زوتر ده‌ستور په‌سه‌ند بكرێت باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌به‌ستیانه بوترێت ده‌ستورێكمان هه‌یه‌و كه‌موكورتی تێدا بێت، ئه‌وا نه‌كرێت باشتره‌و بخرێته خولی داهاتوه‌وه و له‌م خوله‌دا ته‌نیا خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و ده‌ستوره جێگیر بكرێت".