راپۆرت
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان




Thursday, April 9, 2009
 
     

راپۆرت: به‌هادین یوسف
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی) راپۆرتی كۆتایی خۆی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكی نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی ناوه‌ند پێشكه‌ش بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا لیژنه‌ی ماده‌ی (23) ماوه‌ی مانگێكه‌ له‌ كه‌ركوك خه‌ریكی كۆبونه‌وه‌ن بێئه‌وه‌ی تا ئێستا گه‌یشتبێتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك، له‌و سه‌رو به‌نده‌شدا توركمان‌و عه‌ره‌به‌كان كاركردنیان له‌ لیژنه‌ی (23)‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵپه‌سارد، له‌ولاشه‌وه‌ ئیمزا بۆ كوردستانیبونی كه‌ركوك كۆده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موی بارودۆخی شاره‌كه‌ی تا راده‌یه‌ك ئاڵۆز كردوه‌و چاوه‌ڕوانی ئاڵۆزتربونی لێده‌كرێت.

هه‌گبه‌كه‌ی دیمستۆرا چی تێدایه‌؟
دوای ئه‌وه‌ی به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیاری (1770)ی ساڵی 2007‌و دوای ئه‌وه‌ی نه‌توانرا هیچ بڕگه‌یه‌كی ماده‌ی (140) جێبه‌جێبكات، ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، هاته‌ كایه‌كه‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ (ناو كێشه‌ له‌ سه‌ره‌كان) ناسراون، رۆژی 26/12/2007 له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ماده‌كه‌ی كرد بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، رۆژی 4/6/2008 یه‌كه‌م پێشنیازو شیكردنه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، له‌سه‌ر چوار قه‌زا (ئاكرێ‌، حه‌مدانییه‌، مه‌نده‌لی، مه‌خمور)، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری له‌ناو سه‌ركردایه‌تی كورد نایه‌وه‌و دیمستۆرا بڕیاریدا له‌ راپۆرتی داهاتوی له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و قه‌زاو ناحییه‌كانی دیكه‌ ئه‌و (كه‌موكوڕییانه‌) چاره‌سه‌ربكات.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، یۆنامی به‌م نزیكانه‌ راسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك ده‌خاته‌ڕو كه‌ پێنج رێگاچاره‌ی له‌خۆگرتوه‌ له‌وانه‌، پارێزگای كه‌ركوك تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ بێت‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم‌و ناوه‌نده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت، یان پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و به‌سود وه‌رگرتن له‌ داهاتی نه‌وتی خۆی به‌ڕێوه‌ببرێت‌و له‌ژێر چاودێری حكومه‌تی ناوه‌ندا، دواتریش ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی بدات.

ئه‌م پێشنیازانه‌ی یۆنامی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی (140)ه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ناچانه‌ی به‌ سێ‌ هه‌نگاو دیاریكردوه‌ (ئاسایكردنه‌وه‌، سه‌رژمێری، راپرسی)، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازانه‌ی یۆنامی كه‌ دزه‌ی كردوه‌ته‌ ناو میدیاكانه‌وه‌ باسی سه‌رژمێری‌و راپرسی ناكات، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشنیازه‌كانی یه‌كه‌می هیچ كارێكی پێناكرێت، ره‌نگه‌ كێشه‌كه‌ ئاڵۆزتریش بكات.

ماده‌ی (23) كوده‌تاكه‌ی 22ی ته‌مموز
ماده‌ی (23) له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ پێشتر ماده‌ی (24) بو رۆژی 22ی ته‌مموزی 2007 به‌ ده‌نگدانێكی نهێنی‌و بێبه‌شداری لیستی هاوپه‌یمانی یه‌كگرتو په‌سه‌ندكرا، دواتر چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كه‌می تێداكراو لیژنه‌یه‌كی (7) كه‌سی بۆ پێكهێنرا (دو نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و یه‌ك نوێنه‌ری مه‌سیحی) بڕیاربو 1/11/2008 ده‌ست به‌كاربێت، به‌ڵام 2/2/2009 سه‌ردانێكی كه‌ركوكی كرد، تا رۆژی 7/3/2009 به‌ فیعلی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی نه‌كرد، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی كاركردنیدا ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ‌ راوه‌ستاوه‌ (دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات) له‌كاتێكدا ده‌بو تا 31/3 راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر (دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، پێداچونه‌وه‌ی به‌ تۆماری ده‌نگده‌ران‌و ره‌گه‌زنامه‌، زیاده‌ڕه‌وی) بكردایه‌و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك بۆ یه‌ك خول ده‌ربكات، به‌ڵام ماوه‌ی یاسایی كاری لیژنه‌كه‌ ته‌واوبو هیچ راپۆرتێك ئاماده‌نه‌كرا.

ئێستاش بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دو مانگه‌ی كه‌ نه‌یانتوانی هێچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكدرنی ماده‌ی (23) بنێت، داوای درێژكردنه‌وه‌ی دومانگی تر ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌قی ماده‌ی (23)، ئه‌گه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ نه‌یانتوانی كاره‌كانی ته‌واوبكات، هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تی عێراق ( سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، په‌رله‌مان، حكومه‌ت) به‌هاوكاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، راسپارده‌ی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ده‌رده‌كه‌ن، كه‌واته‌ مانه‌وه‌ی لیژنه‌ی ماده‌ی (23) له‌ كه‌ركوك‌و به‌رده‌وامییان له‌سه‌ر كارو داوای درێژكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان له‌ پای چی كه‌ ماوه‌ی یاساییان ته‌واوبوه‌.

هه‌ڵوێسته‌ دوباره‌كان به‌رامبه‌ر كورد
دوای یه‌ك ساڵ‌ له‌ هه‌ڵپه‌‌ساردنی ئه‌ندامێتییان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی 2/12/2007 به‌ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ‌ لیستی برایه‌تی كه‌ركوك، لیستی ته‌جه‌موعی عه‌ره‌بی گه‌ڕانه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پۆستی جێگری پارێزگاریان وه‌رگرت، دواتریش پاش (18) مانگ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی له‌ مانگی ئایاری 2008 توركمانه‌كان بێ‌ هیچ مه‌رجێك گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو دواتریش ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كه‌ركوك پێكهێنرا.

له‌ سه‌روبه‌ندی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی ماده‌ی (23)دا نزیكه‌ی (300) رێكخراوی پیشه‌یی، هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یان بۆ پاڵپشتی كوردستانیبونی كه‌ركوك ده‌ستپێكرد، یه‌كه‌م ئیمزاشیان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ستپێكرد، به‌م هه‌نگاوه‌شیان جارێكی تر عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانیان توڕه‌كردو بۆ یه‌ك رۆژ به‌شدارییان له‌ كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی (23)‌و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌كرد.

عومه‌ر جبوری، نوێنه‌ری عه‌ره‌ب له‌ ماده‌ی (23)، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ نایاسایی‌و ناده‌ستوری وه‌سفكردو داوای له‌ حكومه‌تی عێراق‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكاو پۆلیس‌و سوپا كرد به‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ بگرن‌و به‌ كارێكی بێزاره‌كه‌ری ناوبرد كه‌ ئاسایشی كه‌ركوك ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، عه‌لی مه‌هدیش كه‌ ئه‌ندامێكی توركمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر كورد ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه‌ نه‌بێت ئه‌وا داوا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراق ده‌كه‌ن كه‌ چاره‌نوسی كه‌ركوك له‌ڕێی راپرسییه‌وه‌ دیاری بكه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتار خالید شوانی، نوێنه‌ری كورد له‌ ماده‌ی (23) ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ دیموكراسی‌و یاسایی زانی به‌و پێیه‌ی دوره‌ له‌ توندوتیژییه‌وه‌‌و مافێكی مه‌ده‌نییه‌، توركمان‌و عه‌ره‌به‌كانیشی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ شكستیان هێناوه‌ له‌ كاره‌كانی لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌دا‌و كاری ئه‌وان هه‌ڵوێست وه‌رگرتن نییه‌، به‌ڵكو ئه‌م كاره‌یان لادانه‌ له‌ یاسا.

بۆمبه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌ته‌قێته‌وه‌؟
ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی بارودۆخی سیاسی كه‌ركوك تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزی تێكه‌وتوه‌، ئه‌و رێكه‌وتن‌و هاوهه‌ڵوێستی‌و نزیكبونه‌وه‌یه‌ی كه‌ باسده‌كرا، خه‌ریكه‌ ده‌گۆڕێت بۆ شه‌ڕی راگه‌یاندن‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن‌و دروستبونه‌وه‌ی لێكدوركه‌وتنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان‌و (كارێكی مه‌ده‌نی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا) خه‌ریكه‌ ئاڵۆزییه‌كی سیاسی ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌، پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو شاره‌كانی عێراق‌و له‌ سه‌روبه‌ندی ئاشكراكردنی پێشنیازه‌كانی یۆنامی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك؟ ئه‌م بارودۆخه‌ بۆ دروستده‌بێت؟، ئامانجێك له‌پشتی ئه‌وه‌وه‌یه‌ تا په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌مریكاو یوئێن بكرێت كه‌ بارودۆخه‌كه‌ نائارامه‌و پێویستی به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندینجار سه‌ركردایه‌تی كورد مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ ناكۆكه‌كاندا؟، یان له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای هه‌زاران كه‌سه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت چی به‌ دیمستۆرا بڵێن؟ ئه‌و ئیمزایانه‌ كه‌ بڕیاره‌ بدرێته‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی عێراق چی ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌رییكه‌ی ده‌بێت له‌ناوه‌نده‌ باڵاكانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا؟، كورد دوباره‌ تۆمه‌تبار ناكه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ست بگرن به‌سه‌ر كه‌ركوكداو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ نه‌وتاوییه‌ دێته‌ سه‌ر جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی تری وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی‌و جیابونه‌وه‌ی به‌دوادا نانێت؟، ئه‌ی نه‌ده‌كرا له‌ سه‌روبه‌ندی كۆتایی هاتنی ماده‌ی (140) ئه‌و رێكخراوانه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ئه‌نجامبدایه‌؟.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
به رهه م
 کورد خۆی سه رچاوه ی کێشه کانه ، ئه واته لیستی حه دبا له موسڵ پاش سه رکه وتنیان به ته واوی ده سه ڵاته کانی خۆیان به کارهێنا و حسابیان بۆ هیچ لیستێکی دۆڕاو نه کرد ، خێریشیان به که س نه کرد کورسی و پۆست لێ خۆش بن و ته خشان و په خشانی ئه م لیست و ئه و گروپی بکه ن له سه ر حسابی خۆیان ، کورد هات هه موو ده ستکه وته کانی خۆی کرده قوربانی موجامه له ی سیاسی تا پێی بڵێن پیاوی باش و ئه مریکاو وئه ملاو لا له خۆی ڕازی بکات ، پێم وایه گه ر له که رکوک ئه مجاره کورد بیدۆڕێنێ عه ره ب و تورکمان ئه وه ی له موسڵ ڕووی دا دووباره ی ئه که نه وه
هیوا-تاران
 ئه وه له موسل که بی پرسی کورد پوسته کان دا به ش بون، هه ر چه ند اعتباری نیه به لام ئه گه ر ده سه لاتی کوردیان به که م نه زانیبایه نه یانده ویرا ئه وا بکه ن، ئه مه یش ل که رکوک که کورد هه میشه گویگر بو لایه نه کانی تر بوه به لام ئه وان هه ر ده هولی خویان ده کوتن، ئه گه ر ئاوا برواته پشه وه هه ر ئه بی به خوین ریژی جه وانانی کورد که رکوک بیته وه باوشی نیشتمان، بو ئه شی ده سه لاتدارانی هه ریم ئه ونه شل بن که به جیگه ی ماده 140 هه ر لایه نیک ریگی تر بدوزیته وه؟بو ئه شی تا کو ئسته جی به جی نه بوه؟ بو چی کاتی حه قدانی ئیمه بی هه مو باسی ته قینه وه ی بومبی ساعتی عیراق ئه که ن؟ ئه وه حه قی ره وایی هه ریمو خه لکی که رکوکه و دابزینیکی زور که م له ده سه لاتی که کوک شرمه زاری یمه ئه گینیت(زندوه کان) برانبه ر به خوینی گه شی شه هیدانی کوردستان و ئه نفالکراوه کان و کیمیاویه کان و همو مه ینه تکیشانی گه لی کورد، ئه گه ر چکوله ترین هه نگاو به دواوه بنین گه وره ترین شکستی میژویه بو گه له که مان، ئه و جار چون روووووووومان بی ناوی کورد بینین، بوم رونه که به هه ر ریگی کی بی هه ر سه ر ئه که وین به لام خوشتره به سه ربه رزیکی زورتر بیت، ده ستو په نجه ی هه ر کوردیکی باشوری ده گوشم که به فکری ئازاو جوانی ئه وانی تریش وریا ئه که نه وه- هیوامان زور پیتانه- سه ر که وتو بن
سه‌عید عارف
 کێشه‌ی که‌رکوک تاقی کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری بڕشتی هێزی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ به‌رامبه‌ر به‌سازش و سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کانی کورده‌ له‌لایه‌ک و،هه‌ردووفاکته که‌‌ش به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌نه‌یاره‌کانی کورد ،عه‌ره‌ب وتورک و فارس، له‌وێدا کا‌ر به‌لۆژێکی ( گورگ وبه‌رخ ده‌کرێت)، ئه‌گینا بۆچی ده‌رخستنی زۆرینه‌ی ئه‌تنیه‌ک له‌م ڕۆدا تاوان و ئاژاوه‌گێڕی بێت ، که‌ خۆی واقیعێکی سه‌ر ئه‌رزه‌که‌یه‌، بۆچی ترسناکه‌ بزانرێت یه‌کێک له‌ نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و شاره‌ زۆرینه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وانیتر ، بۆچی ئه‌وه‌ له‌شاری موسڵ دا به‌ ئاسایی و به‌سه‌رکه‌وتنێکی پر له‌ شانازی و ماف گه‌ڕانه‌وه‌ دابنرێت و بۆ عه‌ره‌ب و که‌مینه‌ش که‌ کورده‌حسابی دۆڕاوێکی ڕووڕه‌شی بۆ بکرێت بایه‌خی له‌گه‌ڵ دوان و کۆبونه‌وه‌شی پێنه‌درێت و فڕێ بدرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وسنوور ( وه‌ک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی پارێزگاکان دا له‌ وێ /موسڵ/ ده‌رکه‌وت) ئه‌ڵێ ی قودسیان له‌ خاچ په‌رستان سه‌ندۆته‌وه‌، بۆ هه‌مان شت له‌ مسته‌وای ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یه‌ک دا به‌ ده‌خیل بزانرێت، که‌ خۆی له‌ خۆی دا نمایش و تارمایی نیشاندانێکی ڕیفراندۆمه‌ که‌ به‌شێکی ئاساییه‌ له‌ ماده‌ی140 لاوازو نییوه‌مردوو( ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم مردووی له‌ حه‌وتساڵه‌ ڕاست نه‌بوه‌وه‌) ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ به‌شێکی تارمایی ئه‌و تابوت نشینه‌ ئاوا بترسن ئاخۆ له‌ بڕیاری به‌لادا خستنی دا چ قیامه‌تێک به‌رپا بکه‌ن. خۆی ئه‌وه‌له‌ خۆی دا نیشانه‌ی سه‌ره‌نجامی سازشی سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کانی کورده‌، که‌ داوای ڕه‌وا‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌و جۆره‌ به‌ره‌و خلۆر بوونه‌وه‌ ده‌به‌ن، له‌ هه‌مان کات دا ئه‌و سه‌رکردانه‌، له‌ دۆڕانی حه‌تمی دا، جارێکی تر په‌ناده‌به‌نه‌وه‌ بۆ خاوه‌ن داواکه، که‌ جه‌ماوه‌ره‌کورده‌که‌یه‌، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماڵی مامه‌ڵه‌ پێکراو فرۆشڕاو تا جارێکی تر بیگێرنه‌وه‌و له‌ پرۆسه‌یه‌کی قازانجاوی تردا مامه‌ڵه‌ وسه‌ودایه‌کی تری به‌جۆرێکی تر پێوه‌بکه‌ن له‌ پێناو ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان دا . نازانم له‌ مێژوودا جگه‌ له‌م کورده‌ نه‌ته‌وه‌ی تر هه‌یه‌ سه‌رکرده‌ی ئه‌وه‌نده‌ سازش کا‌رو دۆڕاوتری هه‌بێت ، که‌ هه‌رگیز تێرناخۆن له‌ سازشی نزم وڕسوایی گه‌وره‌. بۆچی مافی مێژووی و راسته‌قینه‌یان خسته‌ غه‌ره‌غه‌ره‌ی دۆڕان و برانه‌وه‌ی ئیستیفتاوه‌؟ که‌خۆی گومانه‌ له‌ خاوه‌نداری به‌ ماده‌ی 140، بۆچی نه‌توانرا له‌ سه‌قفی زه‌مانیه‌که‌یدا جێبه‌جێی بکه‌ن و قبوڵی درێژکرنه‌وه‌ی کرا؟، بۆچی خه‌واڵو بوون له‌ ئینقلاب به‌سه‌ر کردنی دا له‌ ده‌زگای په‌ڕله‌مانی عێراقی دا؟ به‌ده‌چونی ماده‌ی تر له‌ 22/7/2008دا ودواتر ،له‌ پینه‌کردنه‌وه‌یدا به‌ ماده‌ی 23، بۆچی ئێستاکه‌ له و‌یادا دیسان دۆشداماوتر له‌ وپاشه‌کشێیه‌ی ڕاپه‌ڕاندی ؟ ، ده‌گه‌ڕینه‌وه‌بۆ موڕه‌به‌عی سه‌ره‌تا، به‌ پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری کورد مایه‌ی دۆڕاو ده‌سێننه‌وه‌، هه‌زار بۆچی تر له‌ڕێدایه‌ به‌ڵام سه‌رکرده‌ی سیاسی کورد که‌خاوه‌نی که‌تن وقه‌باعه‌ته‌که‌یه‌، بێ خه‌مه‌ له‌ موحاسه‌به‌ ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی دۆشداماو.
معاز سورچی
 پێشه‌کی ئاخ و لا کۆتاییش هه‌ر ئاخ. چونکه‌ بۆمبی که‌رکوك ته‌نیا ئه‌و کاته‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر کورد داوای مافی خۆی بکات؟ بۆچی ئه‌و کاته‌ ناته‌قێته‌وه‌ که‌ ئه‌وان داواکاری نا به‌جێ ده‌که‌ن وه‌کو دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات به‌ فیفتی فیفتی له‌و کاته‌ی که‌ کورد به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگی هێناوه‌؟ ////////// ئایا بۆچی ته‌نیا له‌ که‌رکوك ده‌بێت ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت، بۆچی له‌ موسل و دیاله‌ش فیفتی فیتی ده‌سه‌ڵات دابه‌شناکرێت؟ چونکه‌ ڕێژه‌ی کورد له‌و دوو پارێزگایه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ ڕێژه‌ی عه‌ره‌به‌کان له‌ که‌ركوك........ ئه‌گه‌ر ئه‌وان / عه‌ره‌ب و تورکمان / ده‌ڵێن ده‌بێته‌ شه‌ڕ یان بۆمبه‌که‌ ده‌ته‌قیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بخرێته‌وه‌ سه‌ر کوردستان، ئایا ئه‌وان چ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر که‌رکوك نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر کوردستان، کامه‌ بۆمب به‌هێزتر و به‌ زیانتر ده‌بێت؟ ////////// ده‌ستبه‌ردانی هه‌ر پارت یان لایه‌نێکی کورد له‌ که‌رکوك ده‌بێت به‌ خاین و جاش له‌ قه‌له‌م بدرێت و بدرێته‌ دادگا، ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌کانیش ده‌گرێته‌وه‌. با کورد ڕێگه‌ چاره‌ی خاك به‌رامبه‌ر نه‌وت پێشکه‌شیان بکات، واتا پێیان بڵێین که‌رکوك به‌ڕێوه‌بردنی له‌سه‌ر کوردستان بێت و نه‌وته‌که‌شی بۆ ئێوه‌ بێت. ////////// هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات له‌ پارێزگاکانی دیاله‌ و موسلیش دابه‌شبکرێت ئه‌گه‌ر سورن له‌ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ که‌رکوك، به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌وه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان هه‌ندێك ده‌ست له‌ که‌رکوك به‌ر ده‌ده‌ن، یان گۆڕینه‌وه‌ بکریت له‌گه‌ڵیان به‌ دانی موسل بۆ ئه‌وان و ده‌ستبه‌ردانیان له‌ که‌رکوك. کورد کارتی زۆری هه‌یه‌ به‌کاری نه‌هێناوه‌ یان نه‌یانزانیوه‌ به‌کاری بهێنن، تکایه‌ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ سیاسه‌تمه‌دار ده‌زانن ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌یان نه‌بێت ده‌ست له‌ کاربکێشنه‌وه‌ چونکه‌ به‌ هۆی چه‌ند که‌سێك نابیت کورد زۆر له‌ده‌ست بدات. ئه‌و پرسیاره‌م بۆ پارتی و یه‌کیتییه‌...
ژاڵه‌
 ئه‌مریکا له‌شه‌ری تیرۆردا له‌ عێراقدا شکا،........... کورد بونه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی عه‌ره‌ب له‌ناوخۆیاندا بکرێته‌ شه‌ڕی کورد_عه‌ره‌ب.که‌ بیکه‌ر _هامڵتۆن هیچ گومانی نه‌هێشته‌وه‌ بۆ ئه‌و پیلانه‌ .له‌م کاته‌دا زۆربه‌ی میدیای خۆرئاواش به‌ وڵاته‌نه‌شه‌و که‌ به‌شداری شه‌ری عێراق نه‌بوون هێڕشێکی هه‌مه‌لایه‌نیان کرده‌سه‌ر کورد،هانی عه‌ره‌بیانداو پشتگیری عه‌ره‌بیان کرد و ئاواره‌کانی عه‌ره‌بیان له‌ وڵاته‌کانی خۆیاندا په‌ناداو ناردنه‌وه‌ی کوردیش ده‌ستی پێ کرد.سوید که‌ له‌و وولاته‌ مرۆڤ دۆستانه‌بوو که‌ به‌شداری له‌ شه‌ری کوردو پشتگیری هه‌مه‌لایه‌نی عه‌ره‌بدا کرد هاوشانی بی بی سی و واشنتن پۆستو............... ئێمه‌ ش وه‌ک په‌ت له‌ملی ئه‌وان بن خۆیان کڕ خست.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێێ داخه‌ میدیای سه‌ربه‌خۆش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ زۆرجار ئه‌وان هه‌ر له‌ ناوی میدیاکه‌و شێووازی کاری میدیاکه‌وه‌ کۆپی عه‌ره‌ب و تورک و فارس ئه‌که‌ن ،له‌ پلان و ستراتیجیشدا که‌وتنه‌ به‌ره‌ی دژبه‌ کورد.ئێستا من له‌ میدیای سه‌ربه‌خۆ ده‌پرسم تۆ بڵێی چ هه‌ستێک بێت ڕؤژنامه‌ سه‌ربه‌خۆکانی ڕۆژئاوا که‌وتنه‌ دژایه‌تی کورد؟ من وا هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌وان خۆیان له‌ شه‌ری ئیسلام و ڕؤژئاواوه‌ دورخسته‌وه‌و ئێمه‌یان خسته‌ ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه‌! به‌ڵام بۆ ئێمه‌؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕاستیدا کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌کان هی ئێمه‌ن که ر‌کوک و نه‌وت هی ئێمه‌یه‌ سنوری ئێڕان ،تورکیا بۆ عێراق له‌ ژێرده‌ستی ئێمه‌دایه‌،ئاومان له‌ژێر ده‌ستدایه‌ ،ئه‌وڕایه‌ش ڕاست نیه‌ که‌ ئاوی ئێمه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بێت.به‌ڵام پێم وایه‌ ئێمه‌ زۆرمان ماوه‌ له‌ کاری میدای تێ بگه‌ین،ئه‌گینا هه‌ر له‌م میدیاوه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام بین هه‌موو شه‌ره‌کانی ناوه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌به‌ینه‌وه‌،ده‌با به‌رده‌وام بین،کورد هه‌ر من و تۆی هه‌یه‌.سه‌یرکه‌ن ئه‌وان له‌ دوری هه‌زاران میله‌وه‌ بۆ خۆ ده‌ربازکردن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چی ده‌که‌ن له‌ میدیاکنیدا،هه‌ر له‌م جێگه‌دا داوای کوردانه‌ له‌ هاوڵاتی و ئاوێنه‌و لڤین و کوردستانپۆست و هه‌موو میدیایه‌کی خاوه‌ن که‌رامه‌ت ئه‌که‌م،جارێک قسه‌ی خۆشمان به‌ڕیزه‌وه‌ ته‌ماشاکه‌ن.ده‌ست پێکه‌ن که‌مپێنێکی گه‌وره‌ بۆ که‌رکوک.
omed issa
  سیستێمی خۆشگوزه‌رانی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عیراق ،ده‌ستوره‌ک بۆ گه‌لی کورد،تورکمان،کلد،ئاسوری ،سیریانی ،عه‌ره‌ب ،ئالایه‌ک،سروده‌ک ،سه‌ره‌تای ڕیگای نوێن ،سه‌رژمیر ،ڕیفراندۆم سه‌ره‌تایه‌کی ترن له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگا هه‌نگاوه‌کانی پێشوو ناسیونالیزم هه‌ردێ ده‌ئاوسێ ،هه‌نگاو بۆ بنبڕکردنی ناسیونالیزم ،هه‌نگاو بۆ یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان،هه‌نگاو بۆ دیموکراتی وئاشتی و دڵنیایی ڕێگای هاتنه‌وه‌ی که‌رکوک وناوچه‌ دابڕاوه‌کان زۆر کورتر ده‌کاته‌وه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ