راپۆرت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت




Saturday, June 6, 2009
 
     

راپۆرت: شارا عه‌بدولڕه‌حمان
دوای‌ چه‌ندین داواكاری‌ له‌سه‌ری‌‌و پێویستی‌ بونی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ نه‌زاهه‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت نه‌یانتوانی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ دروستبكه‌ن، هاوكات هیچ به‌رپرسێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ ڵ‌ی‌ نه‌دراوه‌ته‌ دادگا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بونی‌ گه‌نده‌ ڵ‌ی‌ له‌ناو داموده‌زگا حكومیه‌كاندا به‌ئاشكرا بونی‌ هه‌یه‌و به‌رپرسانی‌ حكومیش چه‌ندین جار دانیان به‌بونی‌ ئه‌وڕاستیه‌دا ناوه‌.

 ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌نێوان به‌ ڵێن‌و جێبه‌ جێنه‌كردندا
له‌ڕۆژی‌ 7/5/2006دا نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌وتاری‌ راگه‌یاندنی‌ كابینه‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ ڵێنیدا به‌دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند بۆ به‌دواداچون‌و لێكۆ ڵینه‌وه‌ له‌گه‌نده‌ ڵی‌‌و به‌ "دیارده‌یه‌كی‌ نه‌نگ"ی‌ وه‌سفكرد‌و به‌ ڵێنیدا كه‌ كاری‌ جدی‌ بۆ بكرێت، به‌ڵام تائێستا به‌فیعلی‌ هیچ كارێكی‌ بۆنه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دوجار لیژنه‌ بۆهه‌مان مه‌به‌ست پێكهێنرا، به‌ڵام ئه‌نجامی‌ كاره‌كانیان نه‌بینرا.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌مانگی‌ شوباتی‌ سا ڵی‌ پار چوار حیزبه‌ كوردستانیه‌كه‌ (سۆسیالیست، زه‌حمه‌تكێشان، كۆمه‌ڵ‌، یه‌كگرتو) پرۆژه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خراپی‌ بارودۆخ‌و گوزرانی‌ هاوڵاتیان ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كردو داوای‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ (نه‌زاهه‌) ده‌ستپاكیان كرد، كه‌ كه‌سانێك به‌ڕێوه‌یبه‌رن كه‌ سه‌ربه‌خۆو شایسته‌بن، هاوكات به‌پێی‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵات‌و میكانیزمی‌ كاركردن‌و بودجه‌كه‌ی‌ رێكبخات، به‌ڕێوه‌ببرێت، حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ ڵێنیدا به‌دروستكردنی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌كه‌سانی‌ پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ بنبڕكردنی‌ دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ ڵی‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێكنه‌هێنراوه‌و هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ هاوشێوه‌ش ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان نه‌كراوه‌.

ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم چی‌ به‌سه‌رهات؟
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم چه‌ندجارێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ئاماژه‌ی‌ به‌هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ ده‌ستپاكی‌ كردوه‌ بۆ بنبڕكردنی‌ دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌داموده‌زگاگانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا، به‌ڵام تائێستا ئه‌وده‌سته‌یه‌ دیارنییه‌و واده‌ی‌ دروستكردنه‌كه‌شی‌ دیارینه‌كراوه‌.

د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازی‌ دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ ده‌ستپاكیه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی‌ به‌هاناوه‌هاتنی‌ هاوڵاتیانه‌ له‌كاتی‌ بونی‌ كێشه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ‌ به‌شی‌ كارگێڕیی‌ هه‌رداموده‌زگایه‌كدا كه‌ بێته‌ڕێیان، به‌ڵام تائێستا واده‌ی‌ دروستكردنی‌ ئه‌ولیژنه‌یه‌ دیارینه‌كراوه‌".

پێشتر بڕیاربو لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌هه‌رێم دروستبكرێت‌و ده‌زگایه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆبێت‌و خاوه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ فراوان بێت، به‌ڵام د. فوئاد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌ولیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكییه‌ پێشتر بإیار له‌دروستكردنی‌ درابو، ئه‌گه‌ر وه‌ك لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌كه‌ی‌ عێراق بێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نابێت.

له‌دانیشتنی‌ یه‌كه‌می‌ دواخولی‌ په‌رله‌ماندا له‌مانگی‌ ئازاری‌ ئه‌مساڵدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ عه‌لی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێكهێنانی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌یان تاوتوێكردوه‌و به‌مزوانه‌ بڕیار له‌دروستكردنی‌ ده‌درێت، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێك له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌نراوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌بڕوای‌ چاودێران پێناچێت ئه‌وهه‌وڵانه‌ بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كاریگه‌ریی‌ ئه‌وتۆی‌ هه‌بێت به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ پێشتریش چه‌ندین هه‌وڵی‌ حیزبی‌‌و حكومی‌ له‌وجۆره‌ بۆنه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ هه‌بوه‌‌و هیچ ده‌رئه‌نجامێكیان نه‌بوه‌.

كردنه‌وه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراق له‌هه‌رێم
له‌پرۆژه‌یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقیدا، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌ له‌قۆناغی‌ گفتوگۆكردندایه‌و هێشتا په‌سه‌ندنه‌كراوه‌، یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی‌ ئاماژه‌ به‌كردنه‌وه‌ی‌ نوسنگه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ ده‌كات بۆسه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ عێراق به‌هه‌رێمه‌كانیشه‌وه‌.

ئازاد چالاك ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، بۆ رۆژنامه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌بڕگه‌یه‌كی‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا باس له‌كردنه‌وه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ ده‌كات له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، رایه‌كی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خۆی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌بێت‌و به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقدا كاربكات‌و وتیشی‌: "من پێمباشه‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراق نوسینگه‌ی‌ له‌هه‌رێم هه‌بێت‌و چاودێری‌ دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ خۆمان هه‌بێت له‌كوردستان ره‌نگه‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ تێدابكرێت‌و حیزبه‌كان خه‌ڵكی‌ خۆیانی‌ تێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌خه‌ڵكی‌ شاره‌زاو بێلایه‌ن پێكبێت ئه‌وا كارێكی‌ زۆر شارستانیه‌و پێده‌چێت له‌كورتترین ماوه‌دا دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بنبڕبكات".

هێنانی‌ كۆمپانیای‌ بیانی‌ بۆ بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
له‌چاوپێكه‌وتنی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردویدا له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رق لئه‌وسه‌ت، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌نگاوی‌ پراكتیكی‌ ناوه‌ له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵیدا‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیایه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیداردا مۆركراوه‌‌و ماوه‌ی‌ چه‌ندمانگێكه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌هه‌رێمدا كارده‌كات‌و دیراسه‌ی‌ بارودۆخی‌ كوردستان ده‌كات، تاده‌گاته‌ ستراتیژێك بۆچاره‌سه‌ری‌ بارودۆخه‌كه‌.

به‌ڵام به‌بڕوای‌ نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان، هێنانی‌ كۆمپانیای‌ بیانی‌ چاره‌سه‌ری‌ بونی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ناكات‌و به‌ڕۆژنامه‌ی‌ وت: "هێنانی‌ كۆمپانیای‌ بیانی‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ بودجه‌یه‌كی‌ زۆری‌ هه‌رێمی‌ تێدا خه‌رجده‌كرێت چاره‌سه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تیش نابێت بۆ بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌، هاوكات ئه‌و كۆمپانیایانه‌ به‌ئاسانی‌ ده‌توانن نهێنیه‌كانی‌ كوردستان ببه‌ن بۆ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌كاتێكدا حكومه‌تی‌ هه‌رێم زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌توانێت به‌وكاره‌ هه‌ستێت‌و گه‌نده‌ڵی‌ بنبڕبكات".

گه‌نده‌ڵكاران دادگایی‌ ناكرێن
تائێستا له‌كوردستان نه‌بینراوه‌و نه‌بیستراوه‌ كه‌ هیچ به‌رپرسێك به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دادگایی‌ بكرێت‌و ئه‌وئیجرائاتانه‌ش كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا كراوه‌ هه‌رله‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پۆست له‌به‌رپرسان‌و جێگۆڕكێ به‌شوێنه‌كانیان له‌میدیا حیزبیه‌كانه‌وه‌ وانیشاندراوه‌، كه‌ ته‌نیا بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونی‌ كاره‌كانه‌، نه‌ك بونی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ئیداری‌ له‌وده‌زگایه‌دا.

سازگار عه‌لی‌ ناجی‌ سه‌رۆكی‌ داواكاری‌ گشتی‌ هه‌رێم ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌، كه‌ تائێستا له‌كوردستان هیچ به‌رپرسێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاری‌ نه‌دراوه‌ به‌دادگا، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ نه‌بونی‌ به‌ڵگه‌ی‌ پێویست گه‌ڕانده‌وه‌، وتیشی‌: "فه‌رمانگه‌ هه‌بوه‌ له‌كاتی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ تیایدا لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵكراوه‌، به‌ڵام وه‌ك مه‌سه‌له‌ی‌ شه‌خسی‌ به‌رپرسی‌ هیچ داموده‌زگایه‌كی‌ حكومی‌‌و حیزبی‌ به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵكاری‌ دادگایی‌ نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ بوه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی‌ پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه‌ بۆ دادگاییكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌".

ئه‌مه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شت مانگه‌ نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان یاداشتێكیان له‌سه‌ر خراپی‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی‌ رێگاوبان‌و كه‌میی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌و گرانیی‌ بازاڕ‌و چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ تر به‌به‌ڵگه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كردوه‌، تاله‌وێوه‌ ئاراسته‌ی‌ حكومه‌ت بكرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌ندامانی‌ نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مان هیچ وه‌ڵامێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت سه‌رۆكی‌ نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مان به‌ڕۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: نزیكه‌ی‌ (10) رۆژه‌ چه‌ند پرسیارێكمان له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌و (15) رۆژمان داونه‌تێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانمان به‌دڵ‌ نه‌بو ئه‌وا داوا له‌وه‌زیرانه‌ ده‌كه‌ین بێنه‌ په‌رله‌مان‌و له‌وێ پرسیاره‌كانیان ئاراسته‌ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دوباره‌ وه‌ڵامه‌كانیانمان به‌دڵ‌ نه‌بو ئه‌وا داوای‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌یان لێده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی‌ نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ رونكرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌وپرسیارانه‌ی‌ كه‌هه‌یانبوه‌ له‌سه‌ر رێگای‌ تاسڵوجه‌-سلێمانی‌ بوه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ (21) ملیۆن دۆلاری‌ تێدا به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوه‌و چه‌ندین كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، هاوكات سێ ساڵیش له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆی‌ دره‌نگتر ته‌واوبوه‌، وتیشی‌: "بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ پرسیارمان ئاراسته‌ی‌ (عیماد ئه‌حمه‌د) وه‌زیری‌ ئه‌وكاته‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بزانین بۆچی‌ ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵییه‌ له‌وپرۆژه‌یه‌دا كراوه‌و ئه‌وهه‌مو پاره‌یه‌ به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی‌ باوه‌ڕپێهێنه‌ری‌ پێنه‌بو داواده‌كه‌ین بێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌".

چاودێری‌ دارایی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ناكات
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان دو دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه‌ جێگه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ بگرێته‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌بڕوای‌ محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت پێویسته‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌په‌رله‌ماندا بونی‌ هه‌بێت‌و داواشیانكردوه‌، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیراوه‌ وتیشی‌: "چاودێری‌ دارایی‌ هه‌ولێر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتیدایه‌‌و چاودێری‌ دارایی‌ سلێمانی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێتیدایه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و دو دیوانی‌ چاودێری‌ داراییه‌ ناتوانن چاودێری‌ پاره‌و پولی‌ حكومه‌ت بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانم له‌خولی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌ماندا لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ هه‌م له‌په‌رله‌مان‌و هه‌م له‌حكومه‌تدا هه‌بێت‌و له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانیشدا چ وه‌ك خۆم، چ وه‌ك لیستی‌ سه‌وز داوامانكرد كه‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌په‌رله‌ماندا دروستبكرێت بۆ چاودێركردنی‌ حكومه‌ت له‌ڕوی‌ دارایی‌‌و ئیدارییه‌وه‌، به‌ڵام گوێمان لێنه‌گیراو كار به‌داواكه‌مان نه‌كرا".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Noori Omar
 Spardni Charasari Gandali ba Sarani Gandal wek awaye Gosht ba Psheele bsperdret. Sarani Gandel Pewiste laxoyanawe dastpebken. Supas u Rezm
omed issa
  دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ ،کۆمپانیای بیانی ،کاری له‌و جۆره‌ ،تاکه‌ ڕێگا دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌کاته‌ ،ڕۆژئاوا و وڵاته‌ دیموکراتیخوازه‌کان که‌ سیستێمی خوشگوزه‌رانی به‌ڕێوه‌یان ده‌باتن ئه‌و جۆره‌ سیستێمه‌ پیاده‌ ده‌که‌ن ،کارگه‌ی گه‌وره‌ ،کارگه‌ی بچوک تاک ڕێکخراو حزب سه‌رۆک ،کرێکار ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ده‌زانی ده‌خلیان چه‌ند ،ئه‌گه‌ر نا ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنن جه‌رد نه‌کرابی ئه‌وه‌ پاره‌که‌ پاره‌ی ڕه‌شه‌ یانی قاچاغه‌.
شاكر خالد كردى
 برايكم الى اى حد سيكون الانتخابات فى اقليم كردستان نزيهة
Roz
 Haz akam bzanm ka dastay nazaha la ke drost bkret chaka? Peshinyan wtoyana, agar dzo malkho yak bn awa ga ba kolankada sar dakhan....................... Disanawa peshinyan wotoyan: Shal bayn balay kwerawa...........
Sabah Yassin
  ئه‌م به‌ریوه‌به‌رانه‌ له ئه‌مڕۆ حاکیم به‌ ناوی کورده‌وه‌ ده‌که‌ن، ‌ خۆیان ده‌زان که‌ خۆیان سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌زانیشین ئاشکرا ده‌سته‌پاچه‌ی به‌ریوه‌بردنیان ده‌کات. بۆیه‌ ناتوان چاره‌ری هێشتێک بکه‌ن. به‌ هێوام سه‌رۆ‌کایه‌تی پارته‌ کوردیه‌کان و و حوکمه‌تی هه‌ریم بیر له‌م ده‌ربرینه‌ یان نوکته‌ی حه‌سه‌نی شیرن بکه‌نه‌وه‌. حه‌سه‌ن له‌ 96 عارقی فه‌لی پێده‌بیت که‌ به‌ هاوڕیه‌کی ده‌گات. ئه‌و ده‌ڵێت حه‌سن ئاگات له‌ خۆت بێت نه‌تگرن، عارقی فه‌ل قه‌ده‌غه‌. حه‌سنیش ده‌ڵێت ئه‌مان خۆیان فه‌ل. چۆن ده‌توان خه‌ڵکی له‌سه‌ر عارقی فه‌ل بگرن. ئه‌گه‌ر بێتوو لێکدانه‌ویه‌ک بۆ واته‌که‌ی حه‌سنی شیرن بکه‌ین. ئه‌و تێده‌گه‌ین ئه‌وانه‌ که‌ ولاته‌که‌یان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ ماون و زیاتر رووکاری فه‌لیان ئاشکرا ده‌بێت و هه‌ر هانی فه‌لی به‌ریوه‌بردن نه‌ک نه‌زاهه‌ت ده‌ده‌ن. نوکته‌که‌ی حه‌سه‌ن له‌ باشترین باردا باس له‌ بێ توانای به‌رێوه‌ بردن و له‌ خڕاپترین باریشدا باس له‌ دز ده‌کات که‌ مڵک و ماڵی نه‌ته‌وه‌ ناپارێزێت. بۆیه‌ به‌لامه‌وه‌ سه‌یر نیه‌ که‌ نیچرڤان باس له‌ ته‌مه‌ڵی ده‌کا و بۆ خۆ رۆژان 500 حیمایه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ سه‌ر کار دوای خۆی ده‌خات. ئه‌وشمان چاکه‌ له‌ بیر نه‌چێت که‌ ده‌زگا و یاساکانی بعس تا ئه‌مڕۆ هه‌موویان که‌ له‌دژ مرۆڤ ئاسای دامه‌زراون به‌کار ده‌برێت، به‌ڵام کونتراکتی نه‌وته‌یه‌ جیهانیه‌کان که‌ ده‌کریت هه‌موو یاسای عیراق نه‌ک پیشیل ده‌کات به‌ڵکو که‌س نازانیت چۆن سه‌روکی حوکمه‌ت و سه‌روکی عیراق به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌و ئیمزای نه‌وتیان کردوه‌ و ئه‌و که‌مپانیان چ پاره‌یه‌ک ده‌دن و سودی نیشتتمانی و نه‌ته‌وه‌ی و مرۆڤی ئه‌و کارانه‌ له‌ چیدان. ئاشکرایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سودی مرۆڤی کورده‌وه‌ بیان روانیا ئه‌و له‌به‌ر ده‌م هه‌موو ده‌زگایه‌کی ده‌وڵتی، به‌وانه‌ی به‌ناو هونه‌ری و رێخراوی خه‌یریشن سوکایه‌تیان به‌ مرۆڤ نه‌ده‌کرد له‌ ریگه‌ی پشکنیه‌وه‌ و سه‌دان سه‌رباز و به‌ناو و پیشمه‌رگه‌شیان نه‌ده‌کرده‌ کاره‌که‌ری خۆیان و حه‌س حه‌سی ده‌وری ماڵ و پاره‌کانی که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.
هيمن/هةولير
 سوباس برای‌ نوسه‌ر بو ئه‌م روون كردنه‌وه‌ت براینه‌ ده‌مه‌وی‌ بیتان بلیم كه‌ خوماندو كردن به‌لاشه‌ بارتی‌ و یه‌كیه‌تی‌ ئه‌كه‌ ر100 سالی‌ تریش حكوم بكه‌ن ئه‌وه‌ حومكه‌مه‌یان و دزینی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ میلله‌ت هه‌ر فیفتی‌ به‌ فیفتیه‌ ئه‌من مردی‌ ئه‌نكو زیندی‌ یه‌ك ریكه‌ جاره‌ هه‌یه‌ بو ئه‌مه‌ ئه‌ویش كه‌رده‌لولی‌ كورانه‌ ئه‌كه‌ر بتوانی‌ سه‌ركه‌وی‌ده‌توانی‌ جاره‌ی‌ ئه‌م كیشه‌ كه‌وره‌یه‌ بكات ئه‌وانیش ئه‌كه‌ر ده‌رجون ده‌بی‌ زور عاقل و سیاسی‌ بن
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ