راپۆرت: به‌رهه‌م خالید
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2008 به بودجه‌ی تهواوكاریشهوه نزیكه‌ی (10) ترلیۆن دیناربو، به‌ڵام ته‌نیا له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا به‌رپرسه حكومی‌و حیزبییه‌كان به به‌های زیاتر له (5) ترلیۆن دینار، پرۆژه‌یان خستوه‌ته‌ڕو بۆ ئه‌نجامدان، پسپۆڕێكی ئابوریش ئه‌وه به بێپلانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاودێرێكی سیاسی پێیوایه ئامانج له خستنه‌ڕوی ئه‌و پرۆژانه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه كه به پاره‌ی گشتییه‌وه بۆ خزمه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
له به‌دواداچونێكی رۆژنامه‌دا ده‌رباره‌ی به‌های ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌ماوه‌ی زیاتر له دو مانگداو له رۆژی 7/4/2009 بۆ 12/6/2009 له (58) ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌می به‌های ئه‌و پرۆژانه ده‌كاته (5) ترلیۆن‌و (230) ملیار‌و (519) ملیۆن دینار، كه له‌نێویاندا پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژی وه‌ك به‌نداو به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌تا كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و قیرتاو چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین به‌ڵێنی دامهزراندنو بڕینه‌وه‌ی موچه به‌تایبه‌ت پاش ده‌ستبه‌كاربونی عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سه‌رجه‌می بودجه‌ی ساڵی 2008 به بودجه‌ی تهواوكاریشهوه كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه زیادیكرد، (9) ترلیۆن‌و (910) ملیار دینار بوه‌و نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بڕه بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخانكراوه له‌و ساڵه‌دا.
جوتیار مه‌جید جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه راگهیاندنو خستنه‌ڕوی ئه‌و ژماره زۆره ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ساڵی 2008دا بێت، شتێكی ئاساییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی پاریش بودجه دواكه‌وتو حكومه‌تیش ساڵانه بڕێك پاره‌ی یه‌ده‌ك داده‌نێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا خه‌رجی بكات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌وان هیچ به‌دواداچونێكیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كردوه، ده‌رباره‌ی پرۆژه ستراتیژی‌و گه‌وره‌كانیش ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه په‌رله‌مان، حكومه‌تی راسپاردوه كه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی‌و گرنگی وه‌ك كاره‌باو به‌نداو هه‌بێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان جێبه‌جێی بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا زۆرێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم كێشه‌ی كه‌میی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان هه‌بوه، به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی له شاره‌كانی هه‌رێمدا رویانداوه، تائێستاش هیچكام له كێشه‌كانی ئاو كاره‌باو سوته‌مه‌نی چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر شهقامو جاده قیرتاوكراون، به‌ڵام وه‌ك جوتیار مه‌جید ئاماژه‌ی بۆده‌كات، پێویسته هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌ك جاده‌و دروستكردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه پێشوه‌خت بڕیار له جێبه‌جێكردنیان بدرێت‌و پاره‌و دیزاینی بۆ بكرێت، نه‌ك به په‌له‌بكرێت له ئه‌نجامدانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا.
له‌لای خۆیه‌وه مو‌سا محه‌مه‌د پسپۆڕی بواری ئابوری، به‌های ئه‌و پرۆژانه به ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر‌و به حاڵه‌تێكی نائاسایی ده‌زانێت، كه له‌و ماوه كورته‌دا ئه‌و پاره زۆره خه‌رج بكرێت به‌تایبه‌ت كه تائێستا كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ژێرخانی ئابوری هێشتا چاره‌سه‌رنه‌كراون، وه‌ك دابینكردنی ئاو‌و كاره‌باو سوته‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، وتیشی: "ئه‌وه شتێكی سه‌رنجڕاكێشه‌و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه له هیچ ستانداردێكدا نییه‌و بڕه پاره‌یه‌كی زۆره كه ده‌بێت بزانرێت ئه‌و بودجه‌یه هی كوێیه‌و چۆن جێبه‌جێده‌كرێت".
ئه‌و پسپۆڕه ئابورییه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به بێپلانی وه‌سفكرد كه له‌ماوه‌ی ته‌نیا (2) مانگدا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره زۆره بدرێت، وتیشی: "ئه‌وه زیاتر له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دیده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه ژماره‌یه‌ك زۆر پرۆژه ئه‌نجامبدرێت".
به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌و دو مانگه‌دا خراونه‌ته‌ڕو، بریتین له‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه بڕه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2008 نزیكه‌ی (2) ملیۆن دۆلار بو، ئه‌وه جگه له بودجه‌ی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن به‌غداوه دابین ده‌كرێت، كه وه‌ك چاودێرانی سیاسی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ناكرێت‌و نابێت بودجه‌ی گشتیی خه‌ڵك‌و پرۆژه‌ی حكومی بخرێته خزمه‌تی حیزب‌و لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیای وشه، ئه‌و حاڵه‌ته به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌داته قهڵهمو پێیوایه به گشتی ئه‌گه‌ر پرۆژه بكرێت شتێكی باشه، به‌ڵام نابێت به هیچ جۆرێك پاره‌ی گشتی‌و شوێنی حكومی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو به‌كاربهێنرێت.
له ئێستادا هه‌ریه‌كه له یهكێتیو پارتی ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و حكومه‌تیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه پرۆژه‌و چالاكییه حكومییه‌كان كه له‌لایه‌ن دامودهزگاو وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه به خه‌ڵك ده‌فرۆشرێته‌وه‌و وه‌ك چالاكییه‌كی حیزبی ده‌یناسێنن، ئه‌وه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵكه له سه‌روبه‌ندی نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بڕیاره رۆژی 25/7/2009 به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاشتی حه‌مه ساڵح پسپۆڕ له‌بواری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌ندێك له وڵاتانی جیهاندا ئه‌و حاڵه‌ته به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه كاره‌كانی حیزب‌و حكومه‌ت تێكه‌ڵ دهبێتو پرۆژه‌كانی حكومه‌ت ده‌چێته گیرفانی حیزبه‌وه، وتی: "لێره‌ش حیزب‌و حكومه‌ت تێكه‌ڵ بوه‌و حیزبه‌كان زۆرێك له چالاكییه‌كانی حكومه‌ت به پرۆژه‌ی حیزب ده‌ناسێنن، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005یشدا ئه‌و حاڵه‌ته په‌یڕه‌وكراوه، كه وه‌ك نه‌ریتی زۆرێك له پارته‌كانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵات له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا، حیزبه‌كان ده‌كه‌ونه خۆیان‌و پرۆژه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕو، له‌كاتێكدا ده‌بێت ئه‌و حیزبانه پرۆژه‌یان بۆ هه‌مو ده‌وره‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌بێت، نه‌ك له (2) مانگ پێش هه‌ڵبژاردندا بیریان بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و حیزبانه ستراتیژیان نییه".
به بۆچونی ئه‌و پسپۆڕه ده‌بێت حیزب به‌رنامه‌ی بۆ هه‌ر چوار ساڵه‌كه ههبێتو به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر، نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، چونكه گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وا به زیانی ئه‌و لایه‌نه ده‌شكێته‌وه‌و متمانه له‌ده‌ستده‌دات. وتیشی: "زۆرێك له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه به په‌له په‌ل ده‌كرێت، به زیانی ئه‌و حیزبانه ده‌شكێته‌وه، چونكه خه‌ڵك هۆشیاره‌و د‌رك به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌وه هه‌مان ئه‌و حیزبه‌یه كه چوار ساڵه حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و خزمه‌تی نه‌كردوه، بۆیه ده‌نگدانیش ده‌كه‌وێته سه‌ر هۆشیاریی میله‌ت كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دۆخه ههبێتو له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌نگ بدات".