راپۆرت
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟




Tuesday, June 23, 2009
 
     

راپۆرت: ئیبراهیم عه‌لی‌ - ئارام شێخ وه‌سانی‌

هه‌ڵبژاردن، هه‌رێم دابه‌شی‌ دو به‌ره‌ ده‌كات
چاودێرانی‌ سیاسی‌ پێیانوایه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ته‌مموزی‌ ئه‌مساڵ‌ هه‌رێم دابه‌شی‌ دو به‌ره‌ی‌ جیاواز ده‌كات، به‌ره‌ی‌ یه‌كه‌میان ئه‌و به‌ره‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی‌ (18) ساڵی‌ حوكمڕانیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌م به‌ره‌یه‌ش  لیستی‌ كوردستانی‌‌و لیسته‌ سێبه‌ره‌كانی‌ دیكه‌یان نوێنه‌رایه‌تیی‌ ده‌كه‌ن، به‌ره‌ی‌ دوه‌میان كار بۆ گۆڕانی‌ سیستمی‌ كاركردن‌و  كۆتاییهێنان به‌ ئه‌زمونی‌ هه‌ژده‌ ساڵی‌ رابردو ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌شیان چه‌ند لیستێكی‌ جیاواز نوێنه‌رایه‌تیی‌ ده‌كه‌ن‌و به‌هێزترین لیستیش كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌جێبهێنن، لیستی‌ گۆڕان‌و لیستی‌ چوار حیزبه‌كه‌یه‌، چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت ململانێی‌ ئه‌م دو به‌ره‌ جیاوازه‌ ململانێیه‌كی‌ سه‌خت به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت‌و گۆڕانی‌ گه‌وره‌ له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمدا بهێنێته‌ ئاراوه‌.

تاڤگه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ ئێستا هه‌رێم به‌ره‌و دو ئاراسته‌ ده‌ڕوات "سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مڕۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ هه‌ڵبژاردنمان له‌پێشه‌، هه‌مو لیسته‌ به‌شداره‌كان مافی‌ خۆیانه‌ بانگه‌شه‌ بۆ خۆیان بكه‌ن، دیاره‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له‌ ئێستادا دو لایه‌نه‌، لایه‌نێك كه‌ هه‌ژده‌ ساڵی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كوردستان‌و لایه‌نێكیش  به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌تی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زمونه‌ بگۆڕێت، لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ بخاته‌ڕو كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا تائێستا پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك كراوه‌، لایه‌نه‌كی‌ دیكه‌ ده‌یه‌وێت وێڕای‌ نكۆڵی‌ نه‌كردن له‌ هه‌ندێك گۆڕان‌و پێشكه‌وتن به‌ به‌راورد به‌ كاتی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عس، به‌ڵام له‌ئاست ئه‌و داهات‌و پلان‌و به‌رنامه‌یه‌ نه‌بوه‌ كه‌ چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرا، بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات له‌ رێگایه‌كی‌ ئاشتیانه‌وه‌ چاكسازیی‌‌و گۆڕانی‌ تێدا بكرێت، بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش ته‌نیا سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان پێوه‌رن، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئێستا بانگه‌شه‌ی‌ یه‌كسانی‌ دابه‌شكردنی‌ بودجه‌ ده‌كرێت كه‌ ته‌واو نزیكبوینه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ له‌كاتێدایه‌ ده‌بو زۆر زوتر كار له‌سه‌ر دابه‌شكردن‌و سه‌رفكردنی‌ بودجه‌ بكرایه‌".

گۆڕان له‌ شێوازی‌ ته‌وافوقی‌ سیاسی‌
چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ هه‌رێم بریتی‌ بێت له‌ گۆڕانی‌ شێوازی‌ ته‌وافوقی‌ سیاسیی‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ له‌ رابردودا به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ته‌وافوق له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م حیزبه‌ هه‌بوه‌، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ته‌وافوقه‌كانی‌ رابردو جۆرێك له‌ نابه‌رامبه‌ری‌ تێدا بوه‌ به‌وپێیه‌ی‌ جیاوازیی‌ گه‌وره‌ له‌نێوان قه‌باره‌ی‌ ئه‌م هێزانه‌دا هه‌بوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شداریان پێنه‌كراوه‌ له‌ پرسه‌ گرنگه‌كانی‌ هه‌رێمدا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی‌ نزیكی‌ قه‌باره‌ی‌ هێزو لیسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌دا، پێده‌چێت ته‌وافوقی‌ سیاسی‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا بێت.

تاڤگه‌ محه‌مه‌د باس له‌و پێشبینییه‌ ده‌كات كه‌ به‌ هه‌بونی‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ راسته‌قینه‌، په‌رله‌مانی‌ داهاتو زۆر كاراتر ده‌بێت "به‌ هه‌بونی‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ حه‌قیقی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتودا كه‌ ئێستا دروشمیان چاكسازیی‌ خزمه‌تگوزاریی‌‌و گۆڕانه‌، ده‌توانن له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتودا فشار دروستبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش حكومه‌ت له‌ خه‌می‌ هاوڵاتییاندا بێت، بۆیه‌ هیواخوازم خه‌ڵك له‌كاتی‌ ده‌نگداندا هه‌ست به‌وه‌بكات كه‌ ئایا ته‌نیا لایه‌نێك له‌ په‌رله‌مان ده‌توانێت خزمه‌ت بكات یا به‌ به‌شداریی‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان‌و ده‌نگی‌ جۆراوجۆر".


گۆڕانی‌ ئاشكرابونی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
بابه‌تی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌مڕۆی‌ هه‌رێم ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌، ده‌بینین ئه‌مجاره‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن، بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن بوه‌ته‌ بابه‌تی‌ گفتوگۆی‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێم، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ گرنگی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵك ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا بكات.

كاریگه‌رنه‌بونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردوی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر تاكی‌ كوردی‌، له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتبو كه‌ له‌ هه‌رێمدا به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لای‌ خه‌ڵك رۆشن بو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان گۆڕانێكی‌ ریشه‌یی‌ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ لیسته‌ جیاوازه‌كان روبه‌ڕوی‌ دابه‌شكردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بنه‌وه‌، چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت به‌شێك له‌ پلانه‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ كورسییه‌ په‌رله‌مانییه‌كان، گۆڕانی‌ به‌سه‌ردابێت.

ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كاریی‌
ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، یه‌كێكه‌ له‌ ترسه‌ گه‌وره‌كانی‌ لیسته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بتوانرێت گۆڕان له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردندا بێته‌ ئاراوه‌، تائێستاش هیچ زه‌مانێك نه‌دراوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌زمونه‌ پڕ ساخته‌كارییه‌كانی‌ رابردو له‌ هه‌رێم دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی‌ له‌به‌ر زۆریی‌ ساخته‌كاریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا، سێ‌ شاره‌كه‌ی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ خرانه‌ لیستی‌ ره‌شه‌وه‌، كۆمسیۆنیش به‌وپێیه‌ی‌ كادیره‌ باڵاكانی‌ ئه‌ندامانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتین، به‌ڵێنێكی‌ دڵنیاكه‌ره‌وه‌یان لانییه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ رێگا بگیرێت له‌ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاریی‌.

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌، سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، رایگه‌یاند كه‌ میكانیزمه‌كانی‌ ئه‌وان رێگانادات كه‌ ساخته‌كاریی‌ بكرێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، حه‌یده‌ری‌ ئه‌وه‌شی‌ وت: "له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌دان چاودێری‌ كیانه‌ سیاسییه‌كان‌و راگه‌یاندنكاران‌و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ چاودێریی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ده‌توانن له‌ پێشێلكارییه‌كان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌".

سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو كه‌ ئه‌وان گومانیان له‌ هه‌ر سندوقێك هه‌بێت، ده‌توانن ئه‌و سندوقه‌ به‌تاڵبكه‌نه‌وه‌‌و ده‌نگه‌كانی‌ حساب نه‌كرێت ئه‌گه‌ر گومانی‌ ساخته‌كاریی‌ تێدابێت، هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد كه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌نگده‌ر ناتوانێت له‌ دو شوێنی‌ جیاواز ده‌نگ بدات‌و ده‌نگده‌ر ته‌نیا له‌یه‌ك بنكه‌ی‌ ده‌نگداندا ناوی‌ هه‌یه‌، ته‌نیا ده‌توانێت له‌و بنكه‌یه‌ ده‌نگ بدات.

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ كادیره‌كانی‌ كۆمسیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حیزبیی‌ دیاریكرابن، وتی‌: "ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵكێكی‌ سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركه‌كانمان راده‌په‌ڕێنین"، به‌ڵام هۆگر چه‌تۆ، به‌رپرسی‌ رێكخراوی‌ تۆری‌ شه‌مس بۆ چاودێریی‌ هه‌ڵبژاردن، له‌ دیداری‌ پێشوتری‌ رۆژنامه‌دا باس له‌و گومان‌و رێگایانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بنه‌ هۆكار بۆ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاریی‌‌و رێگریی‌ له‌ ساخته‌كاریی‌، هۆگر ده‌ڵێت: "گه‌ره‌نتی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ یاریی‌ به‌ سندوقه‌كان نه‌كرێت، بونی‌ چاودێری‌ لایه‌نه‌كانه‌، ئه‌و چاودێرانه‌ ده‌توانن له‌گه‌ڵ‌ سندوقه‌كاندابن تا سندوقه‌كان ته‌سلیم به‌ كۆمسیۆن ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر سه‌یری‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ كۆمسیۆن بكه‌ین، ده‌بینین هه‌مو یه‌كله‌دواییه‌ك رێگرن له‌و ساخته‌كاریانه‌، ئایا ده‌كرێت له‌كوێ‌ ساخته‌كاریی‌ بكرێت؟ پێشتر له‌ 2005دا بنكه‌ی‌ فه‌رعی‌ هه‌بو، دواتر ده‌چوه‌ پارێزگا، ئێستا ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌، بنكه‌ راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ پارێزگاو ده‌چێته‌ ناو داتابه‌یس، شتێكی‌ دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مو حیزبێك‌و لایه‌نێك ده‌توانێت تۆماری‌ ده‌نگده‌ران وه‌ربگرێت، بۆئه‌وه‌ی‌ بزانیت چه‌ند ده‌نگده‌ر له‌كوێ‌ هه‌یه‌، له‌كوێ‌ كه‌مه‌‌و له‌ كوێ‌ زۆره‌، بۆ نمونه‌ له‌ سنوری‌ هه‌مو سۆراندا (180) هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه‌، ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر له‌ سۆران (250) هه‌زار ده‌نگ هاتبو، مانای‌ وایه‌ یاریی‌ به‌ ئه‌نجامه‌كان كراوه‌، بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ دانراون، رێوشوێنی‌ كۆنكرێتین بۆ رێگرتن له‌ كاری‌ ساخته‌كاریی‌، لێره‌ ئه‌و رێویشوێنه‌ رێگره‌ له‌و ساخته‌كارییه‌، له‌ هه‌موشی‌ گرنگتر ئاستی‌ هۆشیاریی‌ تاكه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ رێگانه‌درێت یاریی‌ به‌ ده‌نگی‌ بكرێت، ده‌بێت زۆر هانی‌ هاوڵاتییان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ بچن ده‌نگبده‌ن".

 ده‌نگدانی‌ پێشمه‌رگه‌ دو رۆژ زوتر
ده‌زگاكانی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم تائێستا یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌و ئاسایشی‌ سلێمانی‌، یه‌كێتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات‌و ئاسایشی‌ هه‌ولێریش له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌ربرێت، له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هیچ یاسایه‌ك په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دو ده‌زگایه‌ وه‌ك دو ئۆرگانی‌ حكومی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه‌ ئه‌م دو ئۆرگانه‌ زیاتر وه‌ك دو ئۆرگانی‌ حیزبی‌ ده‌رده‌كه‌ون‌و له‌كاتی‌ پێویستیشدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ ئه‌م دو حیزبه‌ كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ ترسی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌زگاكانی‌ ئاسایش رۆڵێكی‌ نێگه‌تیڤ ببینن له‌كاتی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگداندا، جگه‌ له‌وه‌ش هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ (48) كاتژمێر به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌وان ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن‌و چاودێریی توندیشیان له‌سه‌ره‌، كه‌ به‌وپێیه‌ی‌ ئه‌وان موچه‌خۆری‌ پارتی‌‌و یه‌كێتین، كه‌واته‌ ده‌بێت ده‌نگه‌كانیشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ ئه‌وان بێت، مه‌ترسیی‌ گه‌وره‌ش له‌وه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردنیشدا بێنه‌وه‌و به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن‌و دوجار ده‌نگ بده‌ن.

سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌باره‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌وترێت ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ده‌نگده‌ر هه‌یه‌و زیاد له‌ پێویست ناو نوسراوه‌، وتی‌: "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناوی‌ ده‌نگده‌ران هه‌ڵه‌ی‌ زمانه‌وانی‌ تێدابوه‌، بۆیه‌ ناوه‌كانمان بۆیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ چاكبكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێكوپێك نه‌گه‌ڕانده‌وه‌، ئه‌وا رێگای‌ دیكه‌ ده‌گرینه‌به‌ر"، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و گومانی‌ هه‌بونی‌ ساخته‌كاریی‌‌و دوجار ده‌نگدان، هۆگر چه‌تۆ باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ كۆمسیۆن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كاری‌ كردوه‌‌و ناوی‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی‌ له‌ لیستی‌ گشتیی‌ ده‌نگده‌راندا هێناوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ "ئێستا ده‌نگوباسێكی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ هێزی‌ سه‌ربازییه‌، له‌ كوردستان به‌پێی‌ زانیارییه‌كان (400) هه‌زار ده‌نگده‌رن، باشه‌ ئه‌وانه‌ كه‌ ده‌نگده‌ده‌ن پێشتر هه‌ر هاوڵاتییه‌، واتا پێشتر وه‌ك هاوڵاتی‌ ناوی‌ تۆماركراوه‌، زۆر ئاساییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ جلی‌ مه‌ده‌نی‌ بكه‌نه‌به‌رو بچن ده‌نگبده‌ن، واتا ده‌كاته‌ دوجار ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ كۆمسیۆن رێگایه‌كی‌ تازه‌ په‌یڕه‌وده‌كات بۆ ئه‌و بابه‌ته‌، بۆ ئه‌مه‌ش تۆمارێكی‌ تایبه‌ت دروستكراوه‌ تایبه‌ت به‌و هێزه‌ سه‌ربازیانه‌، ئه‌و هێزانه‌ ناویان له‌ تۆماری‌ گشتیی‌ هاوڵاتییاندا ره‌شكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش شتێكی‌ گرنگه‌، چونكه‌ بۆ زانیاریتان له‌ عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردودا، ده‌نگده‌ری‌ سه‌ربازیی‌ كه‌ زۆر له‌ هه‌رێم زیاتره‌، 40%ی‌ ئه‌ژمار نه‌كرا، به‌هۆی‌ كه‌موكورتی‌ له‌ پرۆسه‌كه‌دا".

ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ كه‌ جێبه‌جێ‌ ناكرێن
وه‌ك به‌شێك له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌ڵێنی‌ جۆراوجۆر به‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێم ده‌ده‌ن كه‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م به‌ڵێنانه‌ له‌ئاستی‌ مه‌حاڵ‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌، بۆ نمونه‌ به‌ڵێندان بۆ وه‌رگرتنی‌ ته‌واوی‌ ده‌رچوانی‌ ئاماده‌یی‌، ئه‌مه‌ش له‌ زانكۆكانی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ‌ زیاتر له‌ (67) هه‌زار قوتابی به‌شداریان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتایی‌ ساڵدا كردوه‌و ساڵی‌ پار رێژه‌ی‌ نیو هێنده‌ بو، ئینجا ده‌ هه‌زار قوتابی‌ نه‌توانرا وه‌ربگیرێت، ئه‌مساڵ‌ رێژه‌كه‌ دو به‌رابه‌ره‌، چۆن ده‌توانرێت وه‌ربگیرێت، نابێت ئه‌وه‌شمان بیربچێت ئه‌م به‌ڵێنه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ گه‌نجانی‌ هه‌رێم حه‌ز له‌ گۆڕان ده‌كه‌ن‌و ده‌نگ به‌ لیسته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ده‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به‌ كۆی‌ به‌ڵێنی‌ لیسته‌ به‌شداربوه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ تۆری‌ شه‌مس وه‌ك یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ چاودێریی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات، چاودێریی‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن لیسته‌كانه‌وه‌ به‌ هاوڵاتییان ده‌درێت‌و دواتر له‌ راپۆرتێكدا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ "یه‌كێك له‌و هه‌نگاوه‌كانی‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌دا كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، چاودێریكردنی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌یبه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا، به‌رنامه‌كانیان ده‌هێنین به‌راوردی‌ ده‌كه‌ین ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش راپۆرتی‌ تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ین كه‌ ئه‌نجامی‌ به‌ڵێنه‌كانه‌".

كاره‌كانی‌ حكومه‌ت له‌نێوان موزایه‌ده‌و ئه‌ركی‌ حكومه‌تدا
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی‌ به‌ (18) ساڵ‌ بۆی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگ‌و هه‌فته‌‌و رۆژێكدا جێبه‌جێی بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ پاڵپشتی‌ میدیای‌ حیزبی‌ ریكلامێكی‌ گه‌وره‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م پرۆژانه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌م كارانه‌ ئه‌ركی‌ حكومه‌تن‌و ئه‌نجامنه‌دانی‌ ئه‌م كارانه‌ تائێستاو جێبه‌جێنه‌كردنی‌ پرۆژه‌كان‌و ته‌واوی‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا دراون، جێگای‌ لێپێچینه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ بۆچی‌ له‌م ماوه‌ كه‌مه‌دا ده‌توانرێت پرۆژه‌كان جێبه‌جێبكرێن، به‌ڵام ماوه‌ی‌ (18) ساڵه‌ ئه‌م كارانه‌ ناكرێن، تاڤگه‌ محه‌مه‌د وه‌ك ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، پێیوایه‌ ئه‌و پرۆژه‌و كارانه‌ی‌ ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌و پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتییان ده‌كرێـت، خیانه‌تكردنه‌ له‌ داهاتی‌ میلله‌ت "دیاره‌ حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌بوه‌ كه‌ له‌ رابردودا خزمه‌تگوزاریی‌ پێشكه‌ش بكات، ئه‌ی‌ بۆ نه‌یكردوه‌؟ دیاره‌ ئه‌وه‌ خیانه‌تكردنه‌ له‌ داهاتی‌ میلله‌ت كه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ڵك داوای‌ خزمه‌تگوزاریی‌ ده‌كات بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ نه‌ده‌كرا؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی‌ ئێستا ده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردودا به‌ به‌رده‌وامی‌ بكرایه‌، هیچ شوێنێك نه‌ده‌ما خزمه‌تگوزاریی‌ پێنه‌گات، به‌داخه‌وه‌ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان  ئه‌وانه‌ی‌ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، پێشتر كاری‌ خۆیان كردوه‌ بۆ میلله‌ت ئینجا چاوه‌ڕێی‌ ئه‌نجام ده‌كه‌ن نه‌ك كاتی‌ هه‌ڵبژاردن".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
bawky bana
 .... سلاو له‌سه‌ركرده‌ی‌ كه‌وره‌ی‌ كورد كاك نوشیروان دلنیام كه‌بزووتنه‌وه‌ی‌ كوران متمانه‌ی‌ ته‌واوی‌ خه‌لكی‌ به‌شه‌ره‌فی‌ كوردستان و تاراده‌یه‌ك عیراقی‌ به‌ده‌ست هیناوه‌ كومانم له‌وه‌ش نیه‌ كه‌له‌به‌رله‌مانی‌ عیراق سه‌ركه‌وتنی‌ كه‌وره‌ به‌ده‌ست دینیت كه‌ر ساخته‌كاری‌ له‌لایه‌ن زلهیزه‌كانی‌ كوردستان نه‌كریت جاداواكارم له‌به‌ریز كاك نوشیروان و كاربه‌ده‌ستانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوران كه‌به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ئاستی‌ متمانه‌ی‌ خه‌لكی‌ داماو زولم لیكراوی‌ كوردستان بن وئه‌وه‌شتان بیر نه‌جیت كه‌له‌سالی‌ 1992 دا خه‌لكی‌ به‌ج كرو تینیكه‌وه‌ بشتكیریان له‌ حیزبه‌كان ده‌كرد وه‌ئیستا جون متمانه‌یان له‌ده‌ست داوه‌ جا تكایه‌...تكایه‌...تكایه‌.... دوای‌ سه‌ركه‌وتنتان به‌راستی‌ هه‌ول بده‌ن بو كورینی‌ ئه‌م بار و دوخه‌ ناله‌باره‌ی‌ كوردستان دووباره‌ سلاو ریزم بوسه‌ركرده‌ی‌ كه‌وره‌ی‌ كورد نوشیروان مصگفی‌ وهیوای‌ سه‌ركه‌وتنتان بوده‌خوازم
Sabah Yassin
 گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤی کورد بیر له‌ باری تێکشکاوی مرۆڤی و لاوازی خۆی بکاته‌وه‌ و ئه‌ بنه‌ما لاوازنه‌ له‌ ریگه‌ دانپیدانه‌وه‌ بخاته‌ پیشچاوی خۆی و هه‌وڵبدا مۆدێلیک رووناک له‌به‌رچاوبیت تا له‌و ریگه‌یه‌وه‌ روونی ئه‌و مودیله‌وه‌ لاوازیه‌کان به‌ دیبکا و بێانگۆرێت. به‌ واته‌یه‌کی تر به‌رهه‌مهانینه‌وه‌ مرۆڤی داینامیک که‌ خۆی له‌ میکانیزمی دنیا و دین تێکشکاوه‌ رزگار ده‌کات. سه‌رکه‌وتووی ئه‌و کاره‌ش له‌ ره‌چاوی یاسا ناهاوتاکاندایه‌ که‌ نیر و می کردۆته‌ بابه‌ت دین له‌ دنیادا و گه‌رانه‌وه‌ی هاوتای مرۆڤ ده‌رگا بۆ داهێنانی مرۆڤ ده‌کاته‌وه‌ که‌ بڕاو به‌ خۆ بوونه‌
كمال
 سلاو له‌ لیستی‌ كوران. سلو له‌ كام نه‌وشیروان. سلاو له‌و لیسته‌ی‌ كه‌ ئه‌توانیت كوران بكات. ئیمه‌ وه‌كو سه‌روكایه‌تی‌ جیشی‌ ئه‌ركان و هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ جه‌ند روزیكه‌ ئاكادار كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ 3 روز بیش هه‌لبزاردن ده‌نك ئه‌ده‌ین؟ وه‌ باشانیش مراقبه‌یه‌كی‌ زورمان له‌سه‌ر ئه‌كریت بو ده‌نكدان به‌ لیستی‌ كوردستانی‌ . وه‌ بیشمان ووتراوه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نك به‌ كوران ئه‌دان . لا ده‌بریت. ئه‌مه‌ش له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ سوبای‌ ئه‌ركان و هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ ریزه‌یه‌كی‌ جاك له‌ لایه‌نكری‌ لیستی‌ كورانی‌ تیایه‌. وه‌ بیجه‌وانه‌ی‌ قسه‌ی‌ شیخ جعفر مستفی‌ یه‌. كه‌ ده‌لیت هه‌موو هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ ده‌نك بو لیستی‌ كوردستانی‌ ئه‌ده‌ن. من ده‌لیم ............. ........ من بو خوم ئه‌فسه‌ریكی‌ ده‌رجه‌دارم له‌ فه‌رمانده‌یی‌ كشتی‌ له‌ ناو باوردوخه‌كه‌دام. ده‌زاتم كه‌ جه‌ند لایه‌نكری‌ لیستی‌ كورانی‌ تیایه‌. ئه‌كه‌ر ئه‌وان راست ئه‌كه‌ن؟ ئه‌كه‌ر ئه‌م هه‌لبزاردنه‌ دوو له‌ غدر و فرو فیلی‌؟ ئه‌كه‌ر مراقبی‌ بیانی‌ دانراوه‌؟ كوا.؟ بو زوریان لیكراوه‌ كه‌ ئه‌وان به‌و جوره‌ ده‌نك بده‌ن بو الحاحیان لیكراوه‌ به‌ برینی‌ معاش. جا هیوادرام ئه‌م به‌یامه‌م بكه‌یه‌نن به‌ مراقبه‌ بیانیه‌كان . ئه‌كین ئه‌م جاره‌ش هیج له‌ مه‌سه‌له‌ك ناكوریت. به‌ هیوای‌ زوو بلاو كردنه‌وه‌ی‌
avene
 به‌بیروڕای من هه‌موو شتیك ده‌گۆرێت چونکه‌ ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی گۆڕان لیستی گۆڕان ٥٧ ٥٧ ٥٧
به‌ختیار مه‌حمه‌د_به‌ریتانیا
 به‌ختیار مه‌حمه‌د _نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ کاک نه‌وشیروان سڵاوی گۆڕان به‌رێزم مامۆستا نه‌وشیروان له‌ که‌نالی که‌ی ئین ئین گیوی بیستی( به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌باره‌ی‌ پرسی‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان ) خوێندوه‌ بۆ یه‌ لیردا داوا‌کارم که‌ ته‌نها بۆ خواستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت ؟ چونکه‌ که‌س وکاری ئه‌وکاره‌ساته‌ تائیستا ش به‌پێ پیویست هیچیان بۆ نه‌کراوه‌ وه‌ک هه‌مووان ئاگادارین. 18 ساڵ ده‌سه‌ڵات له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزب خۆ ده‌وڵمه‌ند کردن بایخ به‌ گه‌رمیان نادات له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا ئه‌نفاڵ شه‌هیده‌کان بۆ ره‌مزی هه‌ڵبژاردن بکاردێنن لیره‌شدا ... بۆ وه‌بیرخستنه‌وه‌ت که‌ له‌ کتێبی خری ناوزه‌نگ دا . ئامژه‌ت پێ کردوه‌ کوژرانی مامه‌ ریشه‌ زه‌ره‌رێکی مه‌عنوی بوو کوردستان بۆ یه‌کێتی . ئه‌ ویه‌کێتیه‌ی که‌ توانی دروست کردنی هه‌یکه‌له‌کی مامه‌ ریشی نه‌ بوو؟ چوار لاوی دانشتوی چوار باخ بۆیان کرد سه‌ڕه‌ڕای ئه و‌ هه‌موو پاره‌ پوله‌ی که‌ ده‌ستی یه‌کێتی ده‌که‌وه‌ت بۆیه‌ داواکرم له‌ به‌ رێزت ،مامه‌ ریشه‌ له‌ لیتسی گۆڕاندا ببێت به‌ یه‌کم بنه‌ماڵ بۆ هاوکاری کردنیان سنبۆڵی قاره‌مانێتی ئه‌م که‌ساێتی که‌ میژووی به‌به‌ردوامی باسی ده‌کات لیستی گۆڕانیش بچێت قاڵبی میژوی کوردستانه‌ بۆ هاوکاری که‌س وکاری شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌کان گۆڕان = ته‌عقیم = دیتۆڵ هه‌رچه‌ند هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵات به‌ زه‌بری پاره‌ کار ئه‌که‌ن به‌هیوام ته‌عقیمی کوردستان بکه‌یت
awat
 بۆبرای‌ گه‌وره‌وئه‌ندازیاری‌ گۆڕان به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان سلاَوی‌ گۆڕانتان لێ بێت . به‌ڕێز چه‌ند پێشنیارێكم هه‌یه‌ هیوادارم سوودی‌ لێ‌ وه‌ر بگرن :- 1-له‌هه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ ده‌نگدان كامێرایه‌ك هه‌بێت به‌ڕه‌سمی‌ هه‌ركه‌سێ‌ چووبۆ ده‌نگدان ده‌م وچاوی‌ ئاشكرا بێت لای‌ كامێراكه‌ وناوی‌ سیانی‌ ی‌ خۆی‌ بڵێت.ئه‌مه‌شبۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ فه‌رز كردنی‌ ده‌نگه‌كاندا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی‌ فۆرمه‌كان زیاتربوو له‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌وێنه‌یان گیراوه‌ ئه‌وا ده‌توانرێ‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ناوو وێنه‌كانه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ ته‌زویركراوه‌كان كێن وه‌له‌بنكه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ بنكه‌یه‌كی‌ تریش ناو و وێنه‌ی‌ دووباره‌ ئه‌دۆزرێته‌وه‌.چونكه‌ ئه‌م مافیایانه‌ زۆر بیر له‌ ته‌زویر ئه‌كه‌نه‌وه‌. 2-له‌ناوبنكه‌كانی‌ گۆڕان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان دا كه‌یه‌كێك سه‌ردانیان ئه‌كات زۆر زۆر پێویسته‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك ئاماده‌كرا بێت قسه‌ بكات بۆ ئه‌ومیوانانه‌ و مناقشات هه‌بێ‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نۆزێك ئیهمالی‌ به‌دی‌ ئه‌كه‌م. 3-هیوادارم چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێت له‌كه‌سانی‌ زۆر به‌تواناوقسه‌ زان كه‌بگه‌ڕێن به‌سه‌ر بنكه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌گه‌ر هه‌ربنكه‌یه‌ك لاواز بوو ئه‌مان خاڵه‌ لاوازه‌كان دیاری‌ بكه‌ن وچاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن. لایه‌نگرانی‌ گۆڕانئاگادار بكرێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ به‌ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌به‌ فیڕۆی‌ نه‌ده‌ین و زۆر حه‌كیمانه‌ خشته‌ی‌ كاری‌ بۆ دابنێین و تنسیقمان هه‌بێ‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌هێشتا نه‌هاتوونه‌ته‌ سه‌ر باوه‌ڕی‌ گۆڕان به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ جوان وكه‌سانی‌ شیاو هوشیاری‌ یان پێ‌ بدرێ‌ وه‌كه‌سیش به‌زیاد نه‌زانین . 4-پێویسته‌ كار بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ كار بۆ لیسته‌ ركابه‌ره‌كانمان ئه‌كه‌ن به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ له‌چالاكی‌ یه‌كانیان سست بكرێن به‌جۆرێ‌ كه‌واز له‌خه‌ڵك بێنن وهه‌ڵیان نه‌خه‌ڵه‌ تێنن یان ترس نه‌خه‌نه‌ دڵیانه‌وه‌. ده‌وره‌ی‌ تایبه‌تی‌ بكرێته‌وه‌ بۆ چاودێره‌كانی‌ قه‌واره‌ی‌ گۆڕان كه‌ زۆر وریابن له‌كاتی‌ ده‌نگدان فێڵیان لێ‌ نه‌كرێ‌. 5-پێویسته‌ هه‌ڵكانی‌ ڕابردوو دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ (له‌كاتی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانی‌ یه‌كاندا یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ به‌خه‌ڵكی‌ ئه‌وت ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ غه‌یری‌ ئیسلام بده‌ی‌ كافر ئه‌بی‌ وه‌زۆركه‌سیش به‌مه‌ به‌شداری‌ یان نه‌كرد یان چه‌واشه‌كران) پێویسته‌ ئه‌م خاڵ ئیهمال نه‌كرێ‌ خه‌ڵی‌ شاره‌زا بهێنرێته‌ سه‌ر شاشه‌و ڕوونی‌ كاته‌وه‌ كه‌ئێمه‌ دژی‌ ئاین نین وئه‌م پرۆ سه‌یه‌ش پرۆسه‌یه‌كه‌ بۆ خۆشی‌ ی‌ دنیایه‌ وبۆباشكردنی‌ ژیانه‌ ودژی‌ زوڵم وزۆرو ناعه‌داله‌تی‌ یه‌. 6-هه‌ق وایه‌ زانایانی‌ ئاینی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ بسه‌لمێنن كه‌ ده‌قی‌ قورئانی‌ پیرۆزهه‌یه‌له‌سه‌ر گۆڕانی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك(ان الله‌ لایغیر مابقوم حتی‌ یغیر مابانفسهم).وه‌فه‌رموده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر د.خ (من را ی‌ منكم منكرا فالیغیره‌ بیده‌ ,فان لم یستطع بلسانه‌ وان لم یستطع بقلبه‌ وذالك اضعف الایمان) ته‌نیا هیواو مه‌به‌ستم سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕانه‌...پشت به‌خواوگه‌ل. زیندانی‌ یه‌كی‌ سیاسی‌ awat
داستان عوسمان
 سلاووریزم بوَ هه‌وادارانی‌ لیستی‌ گوَران به‌ راستی‌ ئه‌وه‌ی‌ بینیم له‌ بنكه‌كاندا لیستی‌ گوَران له‌ سلیمانی‌ له‌هه‌موو بنكه‌كاندا قه‌ره‌باڵغییه‌كی‌ زوَری‌ له‌سه‌ره‌ لایه‌نگرانی‌ لیستی‌ گوَڕانخوَشی‌ یان لێ‌ ئه‌بارێ‌ بنكه‌كانی‌ تر به‌تایبه‌تی‌ كوردستانی‌ و چوار حزبه‌كه‌ چوڵی‌ ته‌واوه‌ له‌هه‌ندێكیاندا ته‌نها حه‌ره‌سه‌كانی‌ لێیه‌ بێزارن هیوادارم ئه‌و به‌رێزانه‌ش ده‌نگ بده‌ن به‌ گوَران بوَ ئه‌وه‌ی‌ ژیانیان خوَش بێت وبێزار نه‌بن سوپاس
naza
  . سلاو له‌و لیسته‌ی‌ كه‌ ئه‌توانیت گۆران بكات. سلاو له‌ چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ . من تا راده‌یه‌ك گه‌شبینم به‌م هه‌لبژاردنه‌. به‌لام به‌شی‌ خوی‌ به‌ زیادیشه‌وه‌ غه‌در و ناحه‌قی‌ تیا ئه‌كریت. له‌وانه‌ الحاح له‌ هه‌موو هیزی‌ پیشمه‌رگه‌ی‌ (ی‌.ن.ك) كراوه‌ كه‌ سی‌ رۆژ حیش هه‌لبژاردن له‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ ده‌نگ ئه‌ده‌ن. وه‌ مراقه‌به‌یش دائه‌نریت به‌ سه‌ریانه‌وه‌ . ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدا كه‌ هیزی‌ پیشمه‌رگه‌ ئه‌چیته‌ نیزكه‌ی‌ 100000 كه‌ ریژه‌یه‌كی‌ به‌رچاویش له‌ لایه‌نكری‌ لیستی‌ گۆرانی‌ تیادایه‌. به‌لام ناویرن ده‌نگ بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند روژیكه‌ هه‌ره‌شه‌یان لی‌ ده‌كریت. زور سوپاس .
farman
 hargiz brwa nakam chawderyaky rastaqina habet la sar halbjardnaka .ka la mideakany em du hizba bas dekret.bo eway katek ka brawa bun ba fellakanyan blen chawdery lasar bwa
Simko Kawa
 am halbijhardina hawkesha siyasiyakani kurdistan ba shweyaki barchaw agorey. Ama yakameen hangawa baraw drust kirdini komalgayaki hawcharxi ka shayistai aw hamu xwena ka Kurd leyi rijhaw la penaw demokrasy. Hiwadrim ka dasalt behela millat dur la harasha u barteel dangi xo barz bikataw la kash u hawaki ashtixwaz u pir la ruhi demokratiyat. Awal u axir omed hi mn u hamu hawrekanim sarkawtinhi listi Gorran. Millat u Xwa Sarkawtintan bisperey
Amanj Abdulla-swed
 سڵاو.... لە هەمـــوو کوردستان لە لیستی گۆران....لە بەڕێـــــز کاک نەوشیروان، ئازیزان میللەتـــی ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە بەڵێنــــی ئێوەیـــە پێویستی بە سۆزی ئێوەیە پێویستی بە خەبات و تێکۆشانــــی ئێوەیــــە ئازیزان ئێـــوە پێویستان بە زۆر کار هەیە کە بیکەن لە وانەش زۆر زەڕورتــــر ئەوەیـــە کە لە هەمــــوو ئەوروپا پێرەوی ئەکرێت بەڵام لە کوردستان هە تاکو ئێستاکەش بیری لێنەکراوەتــــەوە نەک لە حزبەکان بەڵـــکو لە لیستەکانیش ئازیزان گەورەترین شت کە خەڵک چاوی لێ یە ئەویش دانانــــی بەرنامەی ژیانی خەڵکــــیە هەر لە منداڵەوە بۆ گەنجەکان ...کەمئەندامەکان... تاکو پیرەکان.... ئە بێت بەرنامە هەبێت وە ئەبێت ژیانی میللەت بە بەرنامەوە بڕوات بە ڕێـــوە کە بەرنامە هەبــــوو منداڵ لەسەر جادە ناکەوێت، گەنچ بێ ئیش و بێ بەڕوانامە نابێت، پیرەکان سواڵ ناکەن، کاسپکاران پەنا نەبەنە بەر فرتو فێڵ ،ووڵاتی ئێمە پێویستی بە بەرنــــامەیــــە کـــە چــــۆن مندڵێک گەورەبــــکات وە کەسێکـــی کاراماو لێهاتوو لێ دەربچێنێت وە لە دواڕۆژ دا توانایی داهێنانی هەبێت لە خزمەت گەلەکەیدا بێت وە ئەمە ئەبێت بە دەرەجەی یەکەم دەوڵەت بەرپرسبێت لە بەخێوکردنی و پەروەردەی تاکێک ئنجا بەدەرەجەی دووەم دایک و باوک ، ئازیزان ئێوە ئەبێت بە تەواوی بچنە ناخــــی گەلەوە مـــــن زۆر بە زەروری ئەزانم کە کاک نەوشیروان خۆی بچێتە ناو خەڵک وە وە یان بە باسکردن لە کەناڵە و ڕادیو وە زۆر بە گەرمیەوە باســــی دانانـــی بەرنامەی دروستکردنــــی کۆمەڵگایەکی لێهاتوو بکات بۆ داهاتوو بە پشتیوانــــی گەل. لیستی گۆران ئەبێت لیستێک بێت ووشەی ژێـــر لێــــوو تەرک بکات بە زمانــــی توانا قسە بۆ خەڵک بــــکات خەڵـــک پێویستی بە بەرنامەی ژیانــــە ،وە خەڵک پێویستی بە بەڵــگەی زەمانەتـــە بــــۆ ژیانــــی ، بەرنامــــە .. دوودڵـــی و چاوەروانــــی خەڵک ئەسڕێتەوە ، ئاوات زیاد ئەکات بــــەرەو پێشکـــەوتـن، تابەیانــــی باسی دەستوور و یاسا بکەیت گەل لەلای گرنگ نابێت بەو دەرەجەیە کە گرنگــــی پێ بدات،لە گەڵ ئەوەی کە زەرورە بەڵام میللەت لەلای بۆتە لاستیک کە دەسەڵات داران بە تایبەتــــی لە ڕۆژهەڵات دا دەستور و یاساشیان هەیە بە ڵام بەڕێژەیەک پەراوێزکراوە لە هەندێ بەرژەوەندی تایبەتی دیکتاتۆریانـــەدا یاساکان قۆرخ ئەکرێت، ئێوە ئەبێت باسی دروست کردنی کەرتی شارەوانی بکەن لەشارەکان و دیهاتەکاندا بۆ پێش برکێی خزمەت گوزاری لە بواری خوێندن... کشتوکاڵـــی ... پیشەیی...هتـــد کە لە هەموو ئەوروپا هەیەو پێی دەڵێن کۆموون واتا شارەوانی، ئەبێت ڕوون بکرێتەوە کە چـــۆن دەزگایی حـــزبی و حکومـــی جیا ئەکەنەوە ئایە ؟ هەڵبژاردەیی وەزارەتەکان ئەدەنەوە دەست دام ودەزگایی دائیرەکان یاخود چ شێوازێکی تر بەکاردێت. ئیتر بۆ پێشەوە . ئامانج عبدوڵا - سویـــد
bebash
 سڵاو بەهیوای هەڵبژاردنێکی ئارام و دوور لەتوندوو تیژین کەبەڕێوە بچێت.بڵام مەحاڵە و زۆریش بێهیوام لە سایەی .پارتی و یەکێتی وە.کوردان واتانی (شێت ئەوەیە کەخاڵۆی خۆی نەنا سێت) هەموو مان دەزانین ئەوان وەفایان بۆ ئەو خەڵکە تێکۆشەرەش نیە کە چەندین ساڵە خزمەت بە کوردو کوردیستان دەکات ئیتر چاوەڕوانی چی شتێکی باشیان لێدەکرێت.سوپاس
hama
 سلاو. له‌ به‌ریزانی‌ لیستی‌ گوران سلاو له‌ كاك نه‌وشیروانی‌ بویر و به‌ جه‌رگ. من لیره‌دا تیشك ده‌خه‌مه‌ سه‌ر دووخالی‌ گرنگ كه‌ ئه‌مه‌یه‌. 1 وه‌كو له‌ راطه‌یاندن و اعلام باس ده‌كریت كه‌ ئه‌م هه‌لبزاردنه‌ فرو فیلی‌ تیا نیه‌ و جه‌نده‌ها مراقبی‌ بیانی‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌. ئه‌ی‌ به‌ ج حق و مافیك بیمان ده‌لین كه‌ر ده‌نك بو لیستی‌ كوردستاتی‌ نه‌ده‌ن ئه‌وا یه‌كسه‌ر معاشتان ده‌برین. ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدا كه‌ جه‌ندین كه‌سی‌ معاش خور و كریجی‌ و فقیر و داماو هه‌یه‌ كه‌ بیویستییه‌كی‌ زوری‌ به‌و معاشه‌ هه‌یه‌ هه‌ر هیج نه‌بیت كونیكی‌ بو بر كردته‌وه‌ یاخود كری‌ خانووه‌كه‌ی‌ لی‌ ئه‌دات. ئه‌مه‌ ج دیموكراتی‌ و ئازادی‌ و یه‌كسانیه‌كه‌ ئه‌م دوو حزبه‌ زل هیزه‌ به‌كاری‌ دینن؟ یاخود له‌ ناو هیزی‌ بیشمه‌ركه‌دا واته‌ فه‌رمانده‌یی‌ كشتی‌ به‌ سه‌ده‌ها كه‌س ده‌یانه‌ویت ده‌نك بو لیستی‌ كوران بده‌ن. به‌لام الحاحیان لی‌ كراوه‌ كه‌ هه‌موو هیزی‌ بیشمه‌رگه‌ به‌ مده‌ی‌ 3 روز بیش هه‌لبزاردن له‌ فه‌رمانده‌یی‌ ده‌نك ئه‌ده‌ن. وه‌ هه‌موو 15 كه‌سیك مراقیبیكی‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ وه‌ هه‌موو 4 كه‌سیكیش مراقبیكی‌ تری‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌. هه‌ر كه‌سیك له‌م كروبه‌ ده‌نكی‌ بو كوران دا ئه‌وا له‌ ملی‌ مراقیبه‌كه‌ و كه‌سه‌كه‌ش ئه‌ده‌ین. ئه‌مه‌ نصی‌ قسه‌ی‌ مسئول كومیته‌یه‌ك بوو كه‌ ئیمرو كردی‌. له‌ كوبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ هولی‌ سه‌ید جوهر له‌ فه‌رمانده‌یی‌ كشتی‌. به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ لیوا كمال شاكر و عمید بختیار و محمود سنكاوی‌ زماره‌یه‌ك له‌ به‌ربرسانی‌ مه‌لبه‌ندی‌ ریكخستنی‌ بیشمه‌ركه‌. جا توا تو كوری‌ شه‌هیده‌ به‌رزه‌كان ده‌ستم ناكاته‌ كاك نه‌وشیروان و ئه‌مه‌ی‌ روو به‌ روو بی‌ بلیم. توخوا لیتان ئه‌باریمه‌وه‌ ئه‌م باباته‌ به‌ بیزه‌وه‌ وه‌ربكرن و له‌ روزنامه‌كه‌تاا یان له‌ له‌ رادیوكه‌تاندا بلاوی‌ بكه‌نه‌وه‌. مه‌منوونتان ئه‌بم . ئه‌مه‌ .
بةيار
 به‌یار سه‌ره‌تا/سڵاوو ڕێزی‌ بێ‌ پایانم بۆ برای‌ به‌ڕێزم (كاك نه‌وشیروان)‏ پاش سڵاو/‏ من وه‌ك ده‌رچووی‌ زانكۆ هیوایه‌كی‌ گه‌وره‌م به‌ لیستی‌ گۆڕان هه‌یه‌ هیوادارم جێی‌ ئاوات و خواسته‌كانی‌ ‏گه‌نجان بێت تاكه‌ هیوایه‌كمان هه‌بێ‌ به‌ لیستی‌ گۆڕان هه‌مانه‌ چونكه‌ تاكه‌ لیست بوو توانی‌ وه‌ك ‏ئۆپزسیۆنێكی‌ گه‌وره‌ بێ‌ پێچ و په‌نا گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌رزانی‌ و تاڵه‌بانی‌ بخاته‌ ڕوو به‌ ڕاستی‌ من ‏ناوی‌ ده‌نێم لیستی‌ به‌ گژدا چوونه‌وه‌ی‌ تیرۆری‌ نه‌فسی‌ ڕۆشنبیران و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان و لیستی‌ پشت و ‏په‌نای‌ بێ‌ په‌نایان من دڵنیام له‌وه‌ی‌ ته‌نها چینی‌ ڕۆشنبیر ده‌توانێ‌ هه‌ست به‌ ناشرین ترین سیماكانی‌ ‏حوكمڕانی‌ حزبه‌كانی‌ پێشوو بكات لیستی‌ گۆڕان به‌ گژدا چوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ ناو زانكۆكانه‌ به‌ ‏گژداچونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ ناپاكانه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا له‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌مان دا بێ‌ شه‌رم كردن له‌ میلله‌ت دووباره‌ ‏ده‌بێته‌وه‌ دڵنیام گه‌ر ناپاكی‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا نه‌كرێ‌ له‌ ئێستاوه‌ سه‌ركرده‌مان كاك نه‌وشیروانه‌.‏ هیوام سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ گۆِرانه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كم وه‌ك مێینه‌یه‌كی‌ ئه‌م كوردستانه‌ پاڵپشتی‌ له‌ لیستی‌ ‏گۆڕان ده‌كه‌م.‏
rozh
 am halbzhardna 3 sht kam akatawa (dzi_ fasady eidari_ dawen pisy karbadastan ) am 3 shta nameneyt milat eisra7at akat
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ