راپۆرت
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج




Monday, June 29, 2009
 
     

راپۆرت: شارا عه‌بدولڕه‌حمان

هه‌ردو پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردودا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستیان به‌و پاره‌یه‌وه‌ گرتوه‌ كه‌ شه‌قام‌و كۆڵانه‌كان خزمه‌تگوزارییان به‌خۆیانه‌وه‌ نه‌دیبو، ئه‌وه‌نده‌ باسیان له‌وه‌كردوه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ خه‌ڵك ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و نه‌یانكردوه‌ جه‌ماوه‌ر بڕوای‌ نه‌ماوه‌.
به‌پێی‌ به‌دواداچونێكی‌ رۆژنامه‌ له‌ ماوه‌ی‌ دو مانگدا حكومه‌ت‌و حیزب بایی‌ زیاتر له‌ پێنج تریلیۆن دینار به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵكداوه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاریی‌‌و پرۆژه‌یان بۆ جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ كه‌ی‌ جێ‌به‌جێده‌كرێت‌و چۆن ده‌كرێت؟ كێ‌ به‌دوایدا ده‌چێت‌و چاودێری‌ ده‌كات؟
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ ناو حكومه‌ت‌و دو حیزبه‌كه‌ به‌ هه‌ر لایه‌كدا ده‌ڕۆن چ به‌ڵێنێك خه‌ڵك پێی‌ خۆشبێت ده‌یده‌ن، به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌یبه‌خشنه‌وه‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌ چه‌ندین شوێن پاره‌ی‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا به‌خشیوه‌ته‌وه‌‌و له‌ راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه‌ باسكراوه‌، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند ئه‌و بڕه‌ "به‌خشیشه‌"ی‌ كه‌ پێیان ده‌درێت وه‌ك مه‌كره‌مه‌ی‌ كاتی‌ حكومه‌تی‌ به‌عس وه‌سفی‌ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: "به‌ هه‌مو هونه‌رمه‌ندان، هێنده‌ی‌ سه‌رۆك خێڵێك به‌خشیشیان وه‌رنه‌گرتوه‌، ئه‌مه‌یه‌ رێزگرتن له‌ هونه‌رمه‌ندان".
جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ له‌كاتی‌ داواكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ خزمه‌ت له‌لایه‌ن دانیشتوانی‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: "باخچه‌یه‌كتان بۆده‌كه‌ین‌و هۆڵێكیش كوڕه‌ با هۆڵێكی‌ دیكه‌یشی‌ له‌سه‌ر بێت".
رۆژانه‌‌و به‌پێی‌ شوێنه‌كان‌و كه‌سه‌كان زه‌وی‌ به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و خانو به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان‌و به‌ڵێنی‌ دامه‌زراندن‌و چه‌ندین به‌ڵێنی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ حكومه‌ت‌و حیزب ده‌درێن.

بۆ به‌رچاو رونی‌
بڕیاره‌ رێگای‌ تاسڵوجه‌-سلێمانی‌ (15/7) بكرێته‌وه‌، ئه‌و رێگایه‌ی‌ كه‌ له‌رۆژی‌ (3/8/2008)ه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌كاره‌كانی‌ كردوه‌و تائێستا ته‌واونه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌سه‌رو به‌ندی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و وه‌ك بانگه‌شه‌، بڕی‌ (10) ملیار دیناری‌ دیكه‌ی‌ بۆ ته‌رخانكراو بڕیاره‌ له‌ رۆژی‌ (15/7)دا ته‌واوبكرێت.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا به‌ دامه‌زراندنی‌ (3) هه‌زار ده‌رچوی‌ په‌یمانگاكانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ مامۆستایان كه‌ ده‌رچوی‌ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2006-2007)ن ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ چه‌ندین جار مانگرتن‌و خۆپیشاندنیان ئه‌نجامداوه‌و داوای‌ دامه‌زراندنیان كردوه‌، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامنه‌ده‌درانه‌وه‌، به‌ڵكو گوێشیان لێنه‌ده‌گیرا، به‌ڵام خوێندكاران (به‌هیوان ئه‌م بڕیاری‌ دامه‌زراندنیان ته‌نیا بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن نه‌بێت).
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران (7) هه‌زار پارچه‌ زه‌وی‌ بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كات، ئه‌مه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان‌و قوربانیان داوای‌ پێدانی‌ پارچه‌زه‌وی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ به‌م دێڕه‌ وه‌ڵامیان ده‌درایه‌وه‌ (دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ راوه‌ستاوه‌و ئه‌و زه‌ویانه‌ی‌ له‌پێشاندا دابه‌شكراوه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك بوه‌و به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕیوه‌)، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان له‌پێدانی‌ زه‌وی‌ بێئومێدبون، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌و هیوایه‌یان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌و كه‌سوكاری‌ (7) هه‌زار شه‌هیدی‌ دیكه‌ زه‌وییان پێده‌درێت.
رۆژی‌ (28/6)، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌یدا (به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ بۆ لیستی‌ كوردستانی‌) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی‌ رۆژ‌و نابینایاندا كۆبۆوه‌، ئه‌م به‌ڵێنانه‌ی‌ پێدان:
1-120 كه‌س له‌نابینایان دابمه‌زرێنرێن.
2-موچه‌ی‌ 300 نابینا له‌(50) هه‌زاره‌وه‌ بكرێته‌ (200) هه‌زار.
3-ئه‌و نابینایانه‌ی‌ خێزاندارن‌و موچه‌یان نییه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم مانگانه‌ موچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه‌.
4-به‌ڵێنی‌ دا به‌دابینكردنی‌ ئۆتۆمبیل بۆ نابینایان.
5-به‌ڵێنی‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ی‌ رۆژ دا كه‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاریدا به‌ دابه‌شكردنی‌ (600) هه‌زار لیتر ئاو بۆ ته‌نیا گه‌ڕه‌كێكی‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕش، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌چه‌ندین ساڵه‌ دانیشتوانی‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕش به‌ده‌ست بێئاویه‌وه‌ له‌و ژیانه‌ بێزارن كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆی‌ ره‌خساندون، له‌ئێستاشدا له‌سایه‌ی‌ سه‌ری‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئاویان بۆ دابینده‌كرێت، پێده‌چێت تارۆژی‌ (25/7) كه‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ له‌ده‌ست بێئاوی‌ رزگاریان بوبێت.
حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ چڕوپڕكردنه‌وه‌ی‌ بانگه‌شه‌كانیدا بۆ لیستی‌ كوردستانی‌ بڕیاریدا به‌ ئه‌نجامدانی‌ (5)پرۆژه‌ به‌ بڕی‌ (17) ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید‌و ئه‌نجامدانی‌ (9) پرۆژه‌ بۆ ناحیه‌ی‌ سه‌رقه‌ڵا به‌بڕی‌ (3) ملیار دینار.

حكومه‌ت پرۆژه‌كانی‌ پێشو به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشێته‌وه‌
له‌سه‌رو به‌ندی‌ ماوه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا حكومه‌تی‌ هه‌رێم (دو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێم)،  جگه‌ له‌ به‌ڵێندان به‌ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌و دامه‌زراندن‌و زیادكردنی‌ موچه‌و دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ ده‌ستیان كردوه‌، به‌ بیرهێنانه‌وه‌و پێفرۆشتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه‌ له‌ پێشودا ئه‌نجامیانداوه‌، بۆ نمونه‌: (43) ملیار دینار بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ پیرمام خه‌رجكراوه‌، هاوكات، خه‌رجكردنی‌ (153) ملیار دینار بۆ (110) خوێندنگا ئه‌مانه‌ش له‌ ساڵی‌ (2008)دا جێبه‌جێكراون.
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و بیرهێنانه‌وانه‌دا، میدیای‌ حیزب به‌خه‌ڵكی‌ ته‌یناڵ‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا (2ملیار‌و 500) هه‌زار دیناری‌ بۆ پڕۆژه‌كانی‌ ئاو ئاوه‌ڕۆو قیرو شۆسته‌ بۆ خه‌رجكردون.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ حكومه‌ت دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ دهۆك بیردێنێته‌وه‌ كه‌ (1179) كه‌س سولفه‌ی‌ عه‌قاریان پێدراوه‌، هاوكات هاوڵاتییانیش ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ بڕی‌ (250) ملیۆن دیناری‌ بۆ پێچه‌كانی‌ رواندز خه‌رجكردوه‌.
حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ كابینه‌ی‌ پێنجه‌میدا كه‌ (یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ باڵا ده‌ست بون) به‌ بڕی‌ (400) ملیار دینار قه‌زای‌ سۆرانی بوژاندوه‌ته‌وه‌ 75%ی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیشی‌ بۆ جێبه‌جێكردون، هاوكات میدیای‌ حیزبی‌ ئه‌وه‌ به‌بیر دانیشتوانی‌ رانیه‌ دێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ (9) ساڵی‌ رابردودا (10) گه‌ڕه‌كی‌ رانیه‌و (13)هه‌زار له‌ حاجیاواو چوارقوڕنه‌و سه‌ر‌و چاوه‌ تاپۆكراون.
سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسكران ته‌نیا له‌ دو ژماره‌ی‌ كوردستانی‌ نوێدا كه‌ زمانحاڵی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ میدیای‌ حیزبی‌ كاری‌ بوه‌ته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ پێكیانهێناوه‌ نه‌بونایه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ نه‌ده‌كران، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ رێگای‌ باسكردنی‌ ئه‌و پرۆژانه‌وه‌ حكومه‌ت به‌خه‌ڵك ده‌ڵێت، (ده‌نگ به‌لیستی‌ كوردستانی‌ بده‌ن‌و له‌بیرتان بێت كه‌ له‌رابردو ئێستاشدا چیتان بۆ ده‌كه‌م).
له‌سه‌روبه‌ندی‌ نزیكبونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، له‌ میدیا حیزبیه‌كاندا رۆژانه‌ باس له‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ده‌كرێت، پروپاگه‌نده‌ی‌ پێوه‌ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌چه‌ندین ساڵی‌ رابردودا به‌شێوه‌ی‌ ئه‌م دو مانگه‌ی‌ رابردو به‌ڵێنی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌ به‌خه‌ڵكی‌ نه‌دراوه‌.
به‌ڵێنه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵانی‌ رابردو به‌بیانوی‌ كه‌می‌ بودجه‌وه‌ كه‌مترین پڕۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌نجامدراوه‌، هاوكات بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ‌ نزیكه‌ی‌ (1) ترلیۆن دیناری‌ له‌ بودجه‌ی‌ پار كه‌متره‌‌و ئه‌و كه‌مكردنه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌و هه‌مو به‌ڵێنه‌ به‌خه‌ڵك ده‌درێت، ئه‌مه‌ش بێمتمانه‌یی‌ لای‌ خه‌ڵك دروستكردوه‌ كه‌ حكومه‌ت بتوانێت هه‌مو ئه‌و به‌ڵێنه‌ جێبه‌جێبكات كه‌ به‌خه‌ڵكی‌ داوه‌، به‌ڵام  داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك هه‌ر له‌ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریدا چڕنه‌بوه‌ته‌وه‌، داخوازی‌ خه‌ڵك زۆر له‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت گه‌وره‌تره‌.
ده‌بێت لێره‌دا بپرسین وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان چ رۆڵێكی‌ له‌ نه‌خشه‌ی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌، پلانه‌كانی‌ بۆ كێ‌ داده‌نێت، ئه‌م به‌ڵێنانه‌ چۆن ده‌درێن‌و چۆن جێبه‌جێده‌كرێن؟
ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌ئێستادا بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ خه‌رجده‌كرێت له‌پێشتردا له‌كوێبون‌و ئێستا چۆن په‌یدا ده‌بن؟
ئایا كاتی‌ ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ خۆی‌ بپرسێت كه‌ ئایا خه‌ڵك گومانی‌ ئه‌وه‌ی‌ لادروست نابێت كه‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆچی‌ پێشتر باسی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ ده‌كرد؟، ئایا به‌رپرسانی‌ حكومی‌ بۆ له‌ئێستا بیری‌ سه‌ردانكردنی‌ خه‌ڵك‌و به‌ڵێن پێدانیان كه‌وتوه‌ته‌وه‌؟

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
shayday gworan
 goran hewae hamwana ba nwe bonawa lahamo bwarakanda bkret balkm wlata brendarakaman har nabet kamek la azarakane kambkretawa yazdan dast ba baltanawa bgret sarkawtobn ba bzhe gworan bzhe bzhe
naza
 سلاو له‌ لیستی‌ گۆران. سلاو له‌ كادرانی‌ سه‌ر گرده‌كه‌. من وه‌كو كادریكی‌ ناو ریزه‌كانی‌ (ی‌.ن.ك) تا ئیسته‌ ناویرم بلیم ده‌نگ به‌ گۆران ئه‌ده‌م له‌ ترسی‌ ده‌ركردن و نان برین. ................... ,.........
samy
 bly neshtmany ema hmysha lapynawe badst hynany dsalat lalayan kasany ka lamanay dymokrsyto u ensanyt tynagan tanya mbastyan badast hynae paraw samana srarae chwsanawae khlke by dsalat nyshtemanman haraj akan balam khayalya khawa aw zaman gozasht .taza gandale rwaw darwkhana aby dzakan rakan.....
namo
 ئه‌وه‌ی ئه‌م دو حیزبه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ست به‌ کاربونیان کردویانه‌ فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و کارو پرۆژانه‌ یه‌ به‌ خه‌لکی داماوو ره‌ش و روتی ئه‌م ولاته‌یه‌ که‌ به‌ پاره‌ی دزراوی گیرفانی ئه‌م خه‌لکه‌ داماوه‌ ده‌کرێت چونکه‌ پاره‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژانه‌ ئه‌ چێته‌ گیرفانی کۆمپانیای مه‌سئوله‌ گیرفان پره‌کانه‌وه‌
بێگه رد _ هه ولير گه ره كى كوران
 هه راج كردنى سه رو ه تى نيشتمانى دزوترين ديارده يه ئينجا هه ر كه سو بارتو حيزبيك بكا ت بؤ كؤ كردنه وه ى زورترين ده نگى ده نگده ر چو نكه ئه مه ده چيته چوارچيوه ى قو مار كردن به د ه نگو هه ستى خه لك . دواجار بؤ نه هيشتنى تاوان و قو مار كردن . گؤران ده بيته دابو نه ريته جوانه كانى كؤ مه لگاى كورده وارى گؤران ئه مرؤ بوو به ويستى هه ر هه موو مان . ئيمه و ه كو خوشكو كه سو كارى و بنه ما له ى شه هيد ريبوار له ده شتى هه ولير ده نگى ره واى خؤمان ده خينه بال ليستى گؤران بؤ گؤرانكارى له كوردستان چو نكه پيموايه ته نها ليسته ده توانيت كوردستان ده رباز بكه ت له م قه يرانى سياسى ئابورى و كؤمه له يه تى له به ر ئه وه ى ده سه لاتى كوردى چه ق به ستوو ريره وى سيا سى ون كردوه زؤر ئه سته مه خؤئ بخا ته وه سه ر ريگاى راست چو نكه نيه تى نيه له وه بؤيه گؤران بوو به ويستي هه موو مان ئيبمه وه كو خوشكو كه سو كارى شه هيدان ره نجمان داوه بؤ ئه م شؤرشه و توشى هه زارن ئيهانه ده بوينه وه له سه ر ده ستى خه لكانى كه ئه وى رؤزى مه فره زه خاسه بون يان به ر برسى فرقه ى جيشى نا شعبى بوون به لا ه م ئيستا به ربرسياريه تيان هه يه له ناو به ر له مان و حكو مه تى هه ريم و هه ر دوو حيزبى ده سه لات كه ئه بوايه هه ر زو به ره ى كوردستان فا يلى دادگاى بؤ ئاماده بكردايه له بايى باداشتو ديو ه خانانه ديار ه هه ر ئه مانن ده بيت به فيرؤ دانى دارايى گشتى گه نده لى له حكو مه تى كوردستان به خشينه وه ى سه رمايه ى كؤ مه لانى خه لكى كوردستان بؤ كرينى ده نگى د ه نگده ران شه رمه زاريه كاتى حيزب هه ولده دات له ريگا ى باره ده نكى ده نك ده ر كؤ بكا ته وه ئه وه هه ر ئه و رؤزيه سه رانى ئه م حيزبه حيزب ده كه نه قومار خان له م كا ته بيره وى و برؤگرامى حيزب شه رعيه تى له ده ست ئه دات به ده خه وه بؤ ئه وانى ئه ويى رؤزى قاره مان بوون كه براكا نى ئيمه باسه وانيان بوون باسه وانى كوردستان بون به لاه م هه ر ئه مرؤ به شينه يى كر نؤش د ه بنه وه بؤ ده سه لاتى گه نده ل گرنگ هه لويسته رؤژكار ديو ده روا ته نها ميژوو ه خؤئ تؤ مارده كات بؤ قاره ما نه كانى سه رده مى جوانيو گؤران كارى درود له كيانتان شه هيدانى ريكاى رزگارى كوردستان راسته ئيوه وون بون له جاوانمان به لاه م ئاسوده بن ئه وره هه موو شه قام خرؤشاوه براكانتان بوو نه ته سمبولى گؤران بؤ وتنه وه ى وانه يه كى نوئ له فيداكارى بؤ زيندو كردنه وه ى وانه كانى ئيوه ى نه مر
kamo
 ae neshtymany bewezhn ae tanya... bo dway am hallbzhardna xoman yakla dakaynawa yan xomany lasad bakwsht dadayn, yan xwrbat hall abzheryn u jey dahellen xo xwa dorawakany am neshtymana ka bewazhnyan krdwa... afsws kurdistan afsus ema xwrbatman lato la xoshtra banachary bajet ahellm...
جا وديريك له هه ولير
 هۆ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان هۆ.. ئه‌ری‌ گه‌لۆ خیره‌ له‌سه‌ رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكو مه‌ ت ناپیرسن بۆ هه‌ر ئێستاو ئه‌مڕۆ هه‌مووزه‌ویوزاری‌ ده‌ڤه‌ری‌ مه‌لائۆمه‌رو رێگای نێوان هه‌ولێر مه‌سیف له‌گه‌ڵ‌ زه‌وییه‌كانی‌ ده‌وروپشتی‌ كۆرێ‌ و سه‌ری‌ ره‌ش‌و شه‌قلاوه‌ هه‌ناره‌ ده‌ربه‌ندی‌ گۆمه‌سپان‌و شوێنه‌ ستراتیجیه‌كانی‌ سنوری‌ هه‌ولێرتان ته‌لبه‌ ند كرده‌وه‌ و یان دابه‌شتان كرده‌وه‌ به‌سه‌ر انسارو موجاهیده‌كانتان. ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ره‌فی‌ شاری‌ قه‌ڵاو مناره‌ كه‌هه‌رگیز نه‌به‌زوین به‌ئێوه‌ی‌ گه‌نده‌ڵو نابه‌زین.. ئاگاداری‌ هه‌ر هه‌موو جموجوڵێكی‌ ئێوه‌ین كه‌چۆن ئیستا ئێوه‌ ده‌ستان داواته‌ یاری‌كردن به‌چاره‌نوسی‌ خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ره‌فی‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌سه‌ری‌ شۆرنه‌كردوه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌بیت و ده‌شێت خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر چاره‌نوسی‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی‌ خه‌لكی‌ كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و ده‌نگبده‌ن به‌لیستی‌ گۆڕان جونكه‌ شاری‌ هه‌ولێر ئیلتزامێكی‌ اخلاقی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان... چونكه‌ هه‌ولێر خاڵی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ چاره‌نوسی‌ سه‌رجه‌م خه‌لكی‌ كوردستان . (....) بۆ دوستو دوژمنی‌ شاری‌ هۆلاكۆ به‌زێن شاری‌ به‌ عس به‌زێن كه‌ له‌ رۆژی‌ راپه‌ڕینی‌ 11,3,1991 ئه‌ م شاره‌ به‌عس تۆقینه‌ ته‌نها له‌3 كاتژمێر ئه‌م شاره‌ دیرینه‌ی‌ پاككرده‌وه‌ به‌منزومه‌ ی‌ به‌ ناو شیمالی‌ كه‌ئێوه‌ له‌هه‌ موو خه‌ڵكی‌ تر ئه‌وه‌باش ده‌زانن چی ده‌كرا به‌رامبه‌ر به‌لاوانی‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئازادكرا(....) خه‌ڵكی‌ شاری‌ هۆلاكۆ به‌زێن ویژدانت ئا سوده‌بكه‌و ده‌نگی‌ خۆت بده‌ لیستی‌ گۆران تا چاره‌نوسی‌ رۆله‌كانت رۆن بیت شاره‌ كه‌ به‌هۆلاكۆ به‌زێن بمێنێته‌وه‌ له‌مێژوو.
Kurdo Kurdistany
 Sarata slaw la lysty goranw hamw aw lystanay ka wa trsw larzyan khstota new dly dasalatdaran, ka wa azann ta mrdn abet awan sarok bnu pashanysh bo bnamalaw kwrakanyan wak away khalk hamwy gelw nafam betw awan zanaw dana bn, zorm pe sayra ba rasty nazanm bo wa dakan sarkrda nabet khabaty rabrdw ba naway dahatw bfroshetawa mn pem khosha sarkrdakany emash wak Ghandyw Mandela bn awan shorsh ger bwn barast chwnka khoshawysty dasalat la nakhyanda nabw tanha dayan wyst mylatakayan rzgar kan wa dadwary benna naw dasalatawa etr away tryan ba jehesht bo galakayan ka brawy pe bdanw peshy khan bas ba dakhawa hazaran jar ba dakhawa ka amanay ema tanhaw tanha mabastya dasalatw para bw nak rzgary mylat chwnka faylakany pash rwkhany rzhem hamw sarkrdakany emay darkhst ka chnd PAKW Rastgo bwn? lagal mylatakayan hazaran kwry ganj khweny rsht bo away nyshtmaneky azad beta kayawa ka hamw rolakany KWRDY khoshawyst ba byrw ray jyawazawa tyayda bzhyn nak bbeta jey Parastnw Zanyary ka rola khwen garmw jwanakan ka dayanawet mylatakayan pesh khan sarnagwm kren? la 2003 wa ta esta esh la jaday taslwja-slemany dakret ta estash tawaw nabwa aw kat byrma mn khwenkary 4y zanko bwm awa esta khwenkary khwendny balam har tawaw nabw esta dayanawet bykana chapka gwly halbzhardn hywadarm mylaty kwrd lawa hoshyar tr bet ka ba baleny haway halbkhalate, ba etr emash wak mylatany dnya pyawy dawlat halbzhery chwnka yakek la keshakany ema awa bwa ka pyawy dawlatman nya ta esta boya awa halmana, hywadarm peshkawtnw goranw khzmatgwzay bbeta hwtafy galakam, wa etr katy awa hatwa ka khalkanek ka hychyan pe nakra waz benn.
naza
 سلاو له‌ له‌ لیستی‌ براوه‌ی‌ كوران. من یه‌ك داوای‌ خوشكانه‌تان لی‌ ئه‌كه‌م. جكه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ خوم حالی‌ حازر له‌ ناو ریخستنی‌ (ی‌.ن.ك) تا ئیستی‌ كار ئه‌كه‌م . زوریش ده‌مه‌وی‌ بیمه‌ نا لیستی‌ كوران به‌لام به‌ كوری‌ شه‌هیده‌كان ترس و خوفیك خاروه‌ته‌ دلمان ملمان ئه‌كرن به‌ نا مجبوری‌ بجین ده‌نك به‌ لیستی‌ كوردستانی‌ به‌ین. له‌ كاتیكدا كه‌ هیج ئاره‌زوویه‌كی‌ خومانی‌ تیا نیه‌. من داوایه‌كم لیتان هه‌یه‌ كه‌ بیكه‌یه‌نن به‌ مرافبه‌ بیانیه‌كان ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌: ئه‌و كوبته‌رانه‌ی‌ كه‌ دانراون بو جاودیری‌ كردنی‌ بروسه‌ی‌ هه‌لبزاردن داوا ئه‌كه‌م ؟ دابنریت بو ئه‌و شوینانه‌ی‌ كه‌ بیش هه‌لبزاردن ده‌نك ئه‌ده‌ن وه‌كو فه‌رماده‌یی‌ و ئاسایش و هتد.. ئه‌كین به‌مه‌ لیستی‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ كوران ناتوانیت ده‌نك وه‌كو بیویست به‌ ده‌ست بینیت. به‌لام كه‌ر ئه‌وه‌ كرا. ئه‌وه‌ هه‌موویی‌ جاوی‌ ئه‌كریته‌وه‌ و كه‌س ناترسیت و خه‌لك به‌ ئازادی‌ و دوو له‌ ترس و توقاندن و نان برین و معاش برین ئه‌جن ده‌نك بو لیستی‌ كوران ئه‌ده‌ن. زور زور سوباس . به‌ هیوای‌ بلاوكردنه‌وه‌ی‌ دوكیمینته‌كه‌م
haras
  dastxosh bo au ba dwada chunat bo kar u barakani am dasalatay esta hewa darm har bardawam bet dyara dasalt xoy azane chi krdwa boja esta palakazeyati hazm krd basy awa bkam mawak lamau pesh la tv gali kurdistan hawali away blaw krdawa ka bre 16 mlyar ddoollaarryan danawa bo awadankrdnawa la haman katda hamesha banghashay awayan krdwa ka para kama ubugaka bsh nakat ae nalen milat aprse u ale am parayatan chon paeda krd. yaxud har masulek haase komalek prozay xzmat guzari peshkash ba xalk akat ama hech bo halbzardna balam amana hamue eshi dastga wezare u hkumejakana nak masulen.
Asokurd / Berlin
 ده‌ستخۆش ئه‌وانه‌ ڕاستیین ، بڕوناکه‌م بتوانن وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌، ئه‌وان هه‌ست به‌ هۆشیاری خه‌ڵک ناکه‌ن ، هێشتا له‌ناوبازنه‌یه‌کی ژه‌نگگرتوودا ئه‌خولێنه‌وه‌. مێژوو سه‌لماندویه‌تی ته‌مه‌نی درۆ ودزی و فێڵ و گزی کورته‌ وه‌ک باڵای ئاوه‌زیان.
ddd
 baraste la shawe 29-6-2009 wa jadakane share slemane gerawa bo away layan grane lesty goran wak xoyan baw gawraya darnakawn la katektda shaqmakan mafe hamo kaseka chonka shoene gshten >>>>> balam dagerkaran hamo shoenekyan dager krdow labar xatre wenakane kak barhmsalih bo away naroshe etr jeawaze chea la newan aww wenakan sadam hseen
aros
 ئه‌وه‌ شتێكی‌ ئاشكرایه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ حكومه‌ت كه‌وتووه‌ته‌ به‌خشینه‌وه‌ی‌ پاره‌و دروست كردنی‌ ده‌یان و سه‌دان پرۆژه‌ی‌ گه‌وره‌و بچوك،یان بریاری‌ جێبه‌جێكردن و بریاردانیان له‌لایه‌ن خودی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ،لێره‌دا باپرسیارێك بكه‌ین ئایا له‌پێش ده‌ست پێكی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن یان چوارساڵی‌ رابردوو بۆ نه‌مان دی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كه‌ كه‌سایه‌تی‌یه‌كی‌تری‌ ناو یه‌كێتی‌ بوو له‌لایه‌ن لیستی‌ سه‌رۆكه‌وه‌ واته‌ پارتی‌ رێگه‌ به‌جێگره‌كه‌ی‌ نه‌ده‌درا بریاری‌ خه‌رج كردنی‌ دینارێكی‌ بودجه‌ بدات و ئێسته‌ كه‌كات كاتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌پێشه‌ تۆ بڵێیت پارتی‌ نه‌یه‌وێت گوێزێكی‌ تر له‌سه‌ری‌ یه‌كێتیدا بشكێنێت و هه‌موو به‌ڵێنه‌كان هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی‌ بانگه‌شه‌ بێت،ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ به‌لایه‌ك له‌هه‌رلایه‌ك پرۆژه‌ ئه‌كرێت بینای‌ خزمه‌تگوزاری‌ دروست ده‌كرێت شه‌قامه‌كان دووساید ئه‌كرێن،خانوو شووققه‌ دروست ئه‌كرێن ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ له‌ چاوی‌ لیسته‌ جیاوازه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌م گۆرانكاریانه‌ی‌ ببینن،وه‌خوازیاربن خه‌ڵكی‌ كوردستان كه‌هه‌ر نه‌ك چوار ساڵ جارێك به‌ڵكو هه‌موو ساڵێك جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت و بۆئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسان له‌به‌ر مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌لاَت پاره‌كانی‌ گیرفانیشیان خه‌رج بكه‌ن بۆ میلله‌ت، بۆ هه‌ژاران ،بۆ لاوان و بۆ خوێندكاران،بۆیه‌ باهه‌موومان بپارێینه‌وه‌ خوایه‌ دیموكراسی‌ به‌رقه‌راربێت بۆئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ مه‌جالی‌ گه‌نده‌ڵی‌ لانی‌ كه‌م تۆزێك به‌رته‌سك بێته‌وه‌0
k.k
 estesh le trsi (GORAN) aweian krdue bonmune موچه‌ی‌ 300 نابینا له‌(50) هه‌زاره‌وه‌ بكرێته‌ (200) هه‌زار.?!!!! حكومه‌ت دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ دهۆك بیردێنێته‌وه‌ كه‌ (1179) كه‌س سولفه‌ی‌ عه‌قاریان پێدراوه‌، هاوكات هاوڵاتییانیش ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ بڕی‌ (250) ملیۆن دیناری‌ بۆ پێچه‌كانی‌ رواندز خه‌رجكردوه‌?!!!!!!................ bellam milety kurd zoor lewe hoshiar tr botewe ke 7kumetyki 18 sal heta esta zoor shty nekrduwe we bempelepelesh hichy tr naken. belam (GORAN) beryweie. (GORAN)ish awaty hemwane bo pyshewe berw GORAN
safin mire/baritanya
 hamw balenakanyan lay xalki kurdstan rwn w ashkraya ka (DROYA). chwnka amana xwday dron.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ