راپۆرت
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا




Saturday, July 11, 2009
 
     

راپۆرت: فازڵ‌ نه‌جیب - محه‌مه‌د شێخ فاتح
به‌شی یه‌که‌م:
 له‌ شه‌ش ساڵی‌ رابردودا بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ 31ملیار دۆلار بوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌شاره‌زایی‌‌و كه‌مته‌رخه‌میی‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاتدا، بإێكی‌ زۆری‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌هه‌ده‌رچوه‌. ناشه‌فافیه‌ت‌و نه‌بونی‌ زانیاریی‌ دروست‌و ته‌واو له‌ سیماكانی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانن، ساڵی‌ 2004بڕی‌ زیاتر له‌ 2ملیار دۆلار‌و 330ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ساڵی‌ 2005 بڕی‌ زیاتر له‌ 3ملیارو 124ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ساڵی‌ 2006 بڕی‌ زیاتر له‌ 3ملیارو 560 ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كورستان.

ساڵی‌ 2007 بڕی‌ زیاتر له‌ 4ملیارو 985ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كورستان.

ساڵی‌ 2008 به‌ بودجه‌ی‌ ته‌واوكارییه‌وه‌، بڕی‌ زیاتر له‌ هه‌شت ملیارو 258ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ساڵی‌ 2009  جگه‌ له‌ بودجه‌ی‌ ته‌واوكاریی‌، بڕی‌ زیاتر له‌ شه‌ش ملیارو 902ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.

 له‌ ساڵی‌ 2004ه‌وه‌ تا ساڵی‌ 2009 زیاتر له‌ 31ملیارو 149ملیۆن دۆلار هاتوه‌ته‌ كوردستانه‌وه‌.

به‌وپێیه‌ش بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2004ه‌وه‌ بۆ 2008 به‌رێژه‌ی‌ 357% زیادیكردوه‌، به‌ڵام ئایا هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ نێوان ساڵانی‌ 2004 بۆ 2009 به‌ رێژه‌ی‌ 354% گه‌شه‌یكردوه‌.

هاوڵاتیی‌ به‌ڕێز، ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ بۆ تۆ نێرراوه‌ نزیكه‌ی‌ 354%ی‌ ساڵی‌ 2004 زیادیكردوه‌، ئایا باری‌ گوزه‌رانی‌ تۆ:
 له‌ موچه‌و رێگاو بانه‌كه‌ت
كاره‌باو ئاو
خواردن‌و جلوبه‌رگت

 354%ی‌ ساڵی‌ 2004 گه‌شه‌یكردوه‌؟
له‌ هه‌مو شوێنێكی‌ دونیادا بودجه‌ پێكهاتوه‌ له‌ دوبه‌ش كه‌ بریتیین له‌ خه‌رجی‌‌و داهات، به‌ڵام بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌مو دونیاوه‌ ته‌نیا پێكهاتوه‌ له‌ خه‌رجییه‌كان، به‌ بێئه‌وه‌ی‌ هیچ كه‌سێك بزانێت سه‌رچاوه‌كانی‌ داهات چه‌نده‌و له‌ كوێوه‌ دێن‌و بۆ كوێ‌ ده‌چن؟

په‌رله‌مانی‌ كورستان زیاتر له‌ له‌ 6ملیارو 539ملیۆن دۆلاری‌ وه‌ك بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2007په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ پێشنیاز كرابو، ئه‌و بودجه‌ پێشنیازکراوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم زیاتربو له‌و بڕه‌ی كه‌ حکومه‌تی فیدراڵی به‌پێی به‌رکه‌وتی هه‌رێم که‌ 17%ی‌ هه‌رێم پێیدابو‌، بریتی‌ بو له‌ یه‌ك ملیارو 555ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زیاده‌یه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ ده‌رئه‌نجامی خه‌رج نه‌کردنی بودجه‌ی ساڵی 2006ه‌وه‌ هاتوه‌، واته‌ حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ بودجه‌ی ساڵی 2006 که‌ خودی خۆی پێشنیازیکردوه،‌ خه‌رجی‌ بکات، بۆیه‌ جارێکی دی خستویه‌تییه‌ ناو بودجه‌ی پێشنیازکراوی ساڵی 2007ه‌وه‌.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ داراییه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی، بودجه‌ی په‌سه‌ندکراوی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقه‌وه‌ بۆ ساڵی 2006، زیاتر له‌ 3ملیارو 560ملیۆن دۆلار بوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕی‌ یه‌ك ملیارو 555ملیۆن دۆلاری‌ لێ خه‌رج نه‌كردوه‌ كه‌ ده‌کاته‌ 43%ی‌ بودجه‌که‌، ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌یه‌ که‌ ئه‌دائی حکومه‌ت له‌ ئاستێکی زۆر نزمدا بوه‌، چ له‌ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێناندا یان له‌ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ هاوڵاتییان.

ئه‌دائی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ؟
 * نه‌بونی پلان‌و به‌رنامه‌ بۆ چۆنێتیی خه‌رجکردنی بودجه‌ی هه‌رێم
* لاوازیی لیژنه‌کانی پێشنیازکردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت
* بونی رۆتین‌و گیانی بیرۆکراسی‌و گه‌نده‌ڵی
* نه‌بونی شه‌فافیه‌ت‌و پرس‌و راوێژکردن به‌ که‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا بۆ ئاماده‌کردن‌و جێبه‌جێکردنی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت.

به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ موچه‌ ده‌ڕوات، به‌ جۆرێك كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ بودجه‌ی‌ به‌كاربردن ده‌بات، ده‌كاته‌ زیاتر 54%، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت توانیویه‌تی‌ ته‌نیا (81.41%) بڕی ته‌رخانکراو خه‌رج بکات، كه‌واته‌ 18.59%ی‌ ئه‌و بڕه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌، به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌و پاره‌یه‌ی زۆر که‌متره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی که‌ به‌رپرسانی حکومی به‌رده‌وام رایده‌گه‌یه‌نن که‌ له‌ (65% تا 70%)ی‌ بودجه‌ بۆ موچه‌ ته‌رخانده‌کرێت، بۆیه هه‌ركاتێك كه‌ بیانوده‌هێننه‌وه‌ بۆ كه‌میی‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌ڵێن بڕێكی‌ زۆری‌ پاره‌كه‌مان بۆ موچه‌ ده‌ڕوات.

هاوڵاتیی‌ به‌ڕێز، به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رده‌وام پێتڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ تۆ دێت 70%ی‌ بۆ موچه‌ ده‌ڕوات، به‌ڵام ئاماره‌ دروسته‌كان‌و قسه‌ی‌ راست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 38%ی‌ پاره‌كه‌ت بۆ موچه‌ ده‌ڕوات، نه‌ك 70%. ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2007دا زیاتر له‌ 587 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌، به‌ڵام له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2008دا ، ئه‌و بڕه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 464هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، به‌و پێیه‌ش جیاوازیی‌ نێوان ئه‌و دو ژماره‌یه‌ 122هه‌زارو 471فه‌رمانبه‌ره‌.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران چی‌ لێهات بۆ كه‌می‌ كرد؟
کڕینی کاڵاو خزمه‌تگوزاریی‌و چاککردنه‌وه‌، به‌شێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌و بوارانه‌ی‌ كه‌بڕی‌ 39ملیۆن‌و 885هه‌زار دۆلاری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر 16% بودجه‌ی‌ به‌كاربردن.

سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم توانیویه‌تی‌ ته‌نیا 12%ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆی‌ نێرراوه‌ بۆ كڕینی‌ كاڵاو شتومه‌ك خه‌رجبكات، هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین هه‌ندێک له ‌وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت له‌ کۆتایی ساڵدا داوا له‌ فه‌رمانگه‌کانی ده‌کات که‌ به‌په‌له‌ پێداویستییه‌کانی خۆیان دابین بکه‌ن‌و بیکڕن، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانیبده‌ن که‌ وه‌زاره‌ته‌کانیان بودجه‌ پێشنیازکراوه‌کانیان خه‌رجکردوه‌، ئه‌مه‌ش جۆرێکی تری‌ بێبه‌رنامه‌یی‌و بێپلانیی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت نیشانده‌دات.

بۆیه‌ وه‌زاره‌ته‌كان بڕی‌ 88.80%ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ بۆ كڕینی‌ كاڵاو شمه‌كی‌ پێویست خه‌رجیان نه‌كردوه‌.

به‌ بڕوای‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌زایانی‌ ئابوری‌، ئه‌و جێبه‌جێ نه‌کردنه‌ بۆ بونی رۆتین‌و بیرۆکراتییه‌ت‌و گه‌نده‌ڵیی ئیداریی‌و دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت‌ لای هه‌موان ئاشکرایه‌ که‌ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت پێویستییان به‌ کاڵاو خزمه‌تگوزاریی‌و چاککردنی ئێجگار زۆر هه‌یه‌، مایه‌ی نه‌گبه‌تییه‌ که‌ ئه‌و پاره‌ زۆره‌ له‌به‌رده‌ست حکومه‌تدا هه‌بێت‌و ته‌رخانیشکرابێت بۆ مه‌به‌ستێک‌و زۆریش پێویستت پێی هه‌بێت، به‌ڵام نه‌توانیت دابینی بکه‌یت.

یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ سه‌مه‌ره‌كان..
حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ بڕگه‌ی باربۆکردن واته‌ له‌ (اعانات)‌و پێدانی مینحه‌‌و سودی کۆمه‌ڵایه‌تی‌‌، له‌ بڕگه‌ی باربۆكردندا 131% خه‌جکراوه‌‌و له‌ بڕگه‌ی سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشدا 118% خه‌رجکردوه‌، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ حكومه‌ت له‌ بواره‌كانی‌ دیكه‌دا پاره‌ی‌ خه‌رج نه‌كردوه‌و گواستویه‌تییه‌وه‌ بۆ ئه‌م دو بڕگه‌یه،‌ چونکه‌ 17ملیۆن‌و 68هه‌زار دۆلاری‌ له‌ باربۆکردن‌و 132ملیۆن‌و 264هه‌زار دۆلاری‌ له‌ سودی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له بڕی‌‌ ته‌رخانکراو خه‌رجکردوه‌.

هاوڵاتیی‌ به‌ڕێز.. دو بڕگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ له‌ بودجه‌دا كه‌ یه‌كێكیان باربۆكردنه‌، ئه‌ویتریشیان پێدانی‌ مینحه‌و سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، ئه‌و دو بڕگه‌یه‌ دو بوارن كه‌ ده‌توانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ شاراوه‌و په‌رش‌و بڵاو بڕێكی‌ زۆر پاره‌ی‌ به‌هۆیه‌وه‌ ته‌خشان بكرێت، بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ بڕگه‌ی‌ باربۆكردندا 131%و له‌ بڕگه‌ی‌ پێدانی‌ مینحه‌یشدا 118%ی‌ خه‌رجكردوه‌.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و پارانه‌ له‌ چیدا خه‌رجكراون، دراون به‌كێ‌، كوان ئه‌و سه‌دان خێزانانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ بڕگه‌ی‌ سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ هه‌ژاریی‌ رزگاریان بوه‌؟

تۆ بپرسه‌ بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كڕینی‌ كاڵاو كه‌ره‌سته‌و خه‌رجكردنی‌ موچه‌و جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كاندا ناتوانێت بإی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ كه‌ بۆی‌ هاتوه‌ به‌ ته‌واوی‌ خه‌رجبكات، به‌ڵام له‌و دو بڕگه‌یه‌دا زۆر زیاتر خه‌رجده‌كات؟

حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕی‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیارو 607ملیۆن دۆلاری‌ له‌ كۆی‌ بودجه‌ی‌ به‌كاربردن هێشتوه‌ته‌وه‌و كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ 30%ی‌ بودجه‌كه‌.
 
ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر بودجه‌ی ساڵی‌ 2008، به‌ڵام له‌وێشدا دیارنییه‌ چۆن دابه‌شکراوه، ئایا چوه‌ته‌ بواری خه‌رجیی به‌کاربردنه‌وه‌ یان خراوه‌ته‌ سه‌ر خه‌رجییه‌کانی وه‌به‌رهێنان.

له‌ بودجه‌ی ساڵی 2007 دا زیاتر له‌ یه‌ك ملیارو 904ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان په‌سه‌ندکراوه‌، به‌ڵام ته‌نیا توانیویه‌تی‌ 27%ی‌ بودجه‌كه‌ خه‌رجبكات،

ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ لێدوانی‌ به‌رپرسانه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بودجه‌یان كه‌مه‌و پرۆژه‌یان زۆره‌.

كێ‌ له‌و به‌رپرس‌و وه‌زیرانه‌ی‌ پرسییه‌وه‌، كێ‌ پێیوتن بۆ ئه‌و بودجه‌یه‌تان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ به‌غدا، ئه‌و به‌غدایه‌ی‌ هه‌میشه‌ وه‌ك دوژمنێكی‌ زیندوی‌ كورد ناویده‌به‌ن.

پاره‌ی ته‌رخانکراوی ده‌ره‌وه‌ی بودجه‌:
جگه‌ له‌و بودجه‌یه‌، حكومه‌تی‌ به‌غدا بڕی‌ 242ملیۆن‌و 333هه‌زار دۆلاری‌ داوه‌ به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لافاو‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێرو گواستنه‌وه‌ له‌نێوان بودجه‌ی نه‌وت بۆ کاره‌با‌و هه‌روه‌ها بۆ موچه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌نشینکراوی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ نه‌خستوه‌ته‌ سه‌ر بودجه‌ی‌ گشتیی‌ هه‌رێم كه‌پێیدراوه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2007 دا.

یه‌كێك له‌و بوارانه‌ به‌ نمونه‌ وه‌رده‌گرین، ئایا له‌ساڵی‌ 2007دا چ لافاوێك رویداوه‌ تا حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕی‌ 35ملیۆن 750هه‌زار دۆلاری‌ بۆ ته‌رخانكردبێت.

ئه‌و پاره‌ زۆره‌ بۆ كوێ‌ رۆیشت؟
داهاته‌كانی هه‌رێمی کوردستان:
له‌ یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ندکراوی ساڵی 2007دا پێشبینیکراوه‌ که‌ داهاتی ساڵی 2007 بگاته‌ 150ملیۆن‌و 981هه‌زار دۆلار، به‌ڵام داهاتی فیعلیی هه‌رێم بۆ ساڵی 2007 گه‌یشته‌ 180ملیۆن‌و 621هه‌زارر دۆلار، دوسه‌دو شازده‌ ملیارو حه‌وت سه‌دو چلوپێنج ملیۆن‌و سیونۆ هه‌زار دینار.

خه‌رجییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم 6ملیارو 539ملیۆن‌و 716هه‌زار دۆلار بوه‌، به‌ڵام داهاته‌كانی‌ 180ملیۆن‌و 621هه‌زار دۆلار بوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ساده‌ترین شیكاردا ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌: هه‌رچه‌نده‌ جیاواز له‌هه‌مو وڵاتێكی‌ دیكه‌ دو وه‌زاره‌تی‌ داراییمان هه‌یه‌، به‌ڵام شێواوی‌و دواکه‌وتویی زاڵبوه‌ به‌سه‌ر په‌یکه‌ری ئابوریی هه‌رێمی کوردستاندا، بۆیه‌ ئه‌و ئابورییه‌ ناتوانێت به‌رگه‌ی بچوکترین قه‌یرانی دارایی‌‌و سیاسی‌ بگرێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Sirwan
 Slaw goran xwazan, dastan xoshbet bo aw raportanai lasar budjai haremi kurdistan blawtan krdwatawa zor ba sud u karigara. balam mn tkam waya la bareztan ka aw reportana bkan ba namilka u blawi bkanawaw dabashi bkan basar hawlatianda bo awai hamu malek copyaki bo bchet u agadari aw hamu gandali u nahaqia bn ka darhaqian krawa. labar awai handek kas haya frya nakawtwa bibinet la TV yan natwanet la internet sairi bkat. Hiwadarm aw kara bkan ta kat mawa la bardam halbzhardnakanda
Kardo Sargaloy
 Slaw la Goran! Slaw la nwe bonawa! Mn ka xwandkari bashi Economim la qonagi Masterm la la bashi Controller la zankoi Stockholm. Katek ka gwem la programi budget bo Wam zani ka hokomatakai ema Pizzariai hayaw ishi rash akat hata skatt nadata. krekari hayao mochai le adze. Amana miletek talan akan ka ba hazaran shahidi dawa. Hiwadarm Xalki la roji dandanda Goran Goran halbjeren. lagal rezm/kardo Sargaloy
shorsh kurdistany
 Dest xoshi le hamu laektan dekein bo runkerdnauy rastiakan ua dauash le xelki kurdistanish dekaein ke deng nedan be eu nau listanay ke eu hamu salanay raburdu hejch shteki mebdeiean nekerdu bo kurdestanu serbexoy kurdistan bray haudengtan shorsh kurdistany
nawa_slemany
 سه‌ره‌تا ده‌س خۆشیم بۆ گه‌نجانی‌ كوردستانه‌ شیرینه‌كه‌م. به‌ڕێزان و پشتیوانانی‌ لیستی‌ گۆران من ده‌لێم شارستانیه‌تی‌ هه‌موو میلله‌تی‌ به‌ خوێنده‌وارو زانكۆكانیه‌وه‌یه‌تی‌ به‌لام من به‌وانه‌ ده‌ڵیم كه‌ زانكۆیان نه‌دیوه‌ وه‌ وورده‌كاریه‌كانیان ئاگادار نین ئه‌وه‌ی‌ ئیستا له‌ لاییه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ زانكۆیا ئه‌كرێ‌ رژیمی‌ به‌عس نه‌ی‌ كردوه‌ زانكۆی‌ ئێمه‌ بووه‌ به‌ شوێنی‌ پێگه‌یاندنی‌ كه‌سانی‌ بێ‌ توانا وه‌ كه‌سه‌ به‌ تواناكانیش له‌ زانكۆیا رۆز به‌ رۆز حه‌زو تواناكانیان له‌ ناو دوچێ‌ و ده‌مرێ‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆ تا ده‌كاته‌ سه‌رۆكی‌ به‌شه‌كان ئه‌وه‌نده‌ قسه‌یان ده‌روا تا وه‌ره‌قه‌و هه‌ره‌شه‌ی‌ كاربه‌ده‌ستێكی‌ حزبی‌ یان بۆ نه‌هاتووه‌ ده‌نا كه‌ پێیان ووتراو جێ‌ به‌جێی‌ نه‌كه‌ن نان براویان ده‌كه‌ن. گه‌ر حكومه‌تی‌ كوردی‌ ناو زانكۆ بكاته‌ شوێنی‌ كه‌نده‌لی‌ ده‌بی‌ جی‌ ئومیدی‌ به‌ زیان هه‌بێ‌. خاوه‌ن بروانامه‌و حزبی‌ یه‌كان ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خۆیان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ دیاری‌ ده‌كه‌ن مافی‌ هه‌یه‌ ساڵی‌ 10 جار سه‌ردانی‌ وولاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ بكات به‌ ناو ده‌جن بۆ هینانه‌وه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ وولاتان به‌لام له‌ كاری‌ شخصی‌ خۆیان زیاتر هیجیان بێ‌ ناكرێ‌ و له‌ هه‌مان كات دا به‌ها بنجینایه‌كانی‌ خوێندنی‌ وولاته‌كه‌ی‌ خۆشمان لێ‌ وون بووه‌و جه‌واشه‌ كراوین. جه‌نده‌ها ئامێری‌ پێشكه‌وتوو له‌ تاقیكه‌كان دا به‌ ملیۆنه‌ها دۆلاری‌ پێ‌ ده‌درێ‌ ته‌نها مامۆستایه‌ك نازانێ‌ كاری‌ پێ‌ بكات. هیوام سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ كۆرانه‌ هیوام كه‌راندنه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ كه‌شه‌ بۆ منالانی‌ بێ‌ تاوانی‌ گه‌لی‌ كورد. من ده‌لێم ڕژێمی‌ فاشی‌ به‌عس سزای‌ جه‌سته‌یی‌ كوردی‌ ئه‌یا كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرابه‌ به‌رجاو هه‌موو كوردێكه‌وه‌ دیار بوو به‌لام حكومه‌تی‌ كوردی‌ ئێمه‌ ته‌عزیبی‌ نه‌فسیمان ده‌ده‌ن بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ خۆمان بكه‌ین ئه‌وه‌ی‌ لیمان زه‌وت كراوه‌ ته‌نها لیستی‌ كۆران ئه‌توانی‌ بۆمان بكه‌رینیته‌وه‌. له‌كه‌ل ریزم بۆ لیستی‌ سه‌ركه‌وتو........لیستی‌ گۆران..........
kuripaiz
 BERURAM AWAYA !! AGAR XALKI KURDISTAN KAMEK AWR BDANAW!!! LA RABURDUY AM 2 HEZBA W !! BA DLLEKII SAF MABASTM!! AGAR HICH KASEK FELL LA XOY NAKA ATWANET GORANKARIYAKE FRAWAN BKAT BO ESTAW AYNDA RZGARMAN BET LAW GANDLLSTANA, WA MN WAKU DANESHTUYAKI ENGLAND BRWAY TAWAWM BA KAK NAWSHIRWAN MSTAFA HAYA GORANKARI TAWAW BKAT LAM WAZHA NAREKU PEKAI KA!! EWAY XALKI KURDISTAN PEWAY ANALENN
shalaw koye
 amn bas dareym bareywaya~~~~~ ~~~~~ goran
رێگا سورچی
  من ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له‌ ئێوه‌ بکه‌م بۆ ئه‌و شه‌ونخونیه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ knn ئینته‌رنێت ڕێپۆرتاژه‌کانم بینیوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رنجێک ئه‌گه‌ر چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتی تێدابوایه‌ کۆمپانیاکان له‌ ناو پرۆسه‌که‌دا ده‌بوه‌ فیلمێکی دوکۆمێنتی بۆ پێشبڕکێی خه‌ڵات بنێردرابایه‌ دڵنیا بووم خه‌ڵات ده‌کرا له‌ وڵاتی دیموکراتخوازدا،هیوادارم بۆ به‌رهه‌می تر.
Mamosta Ara
 Slaw dastan xosh bo aw raporta jwana , mn tanha daprsm amana dzn yan mshaxorn basar maly melatawa, estash laberma ka la rapareny 1991 ka hatna garaky ema la qutabxanay awat daykm w zhnany garakakam nanakay badam emayan bo brdn wtyan qayna awana bo ema xabat akan balam maxabn amana nak aw xabatayan sryawa balkw shwrsh w xabatyan la bar chawy xalk nashren krd bataybat ......................) aw pyaway ka mw3afzy kony sardamy sadame darbaz krd bo handaran. boya dawa la xwa akaen eshalla lawa .................bkat
nawzad
 slaw ba zor daenwet daslat ba chaspinan ba sar ama xalka hazhr shoresh gera la hamu danya boja ashkar akeret balem la kurdistan la bar daslte gan dar hamui shrwya bo daslte xoin sarf akret kasik naya anshalla xawe gwra ........akat har bjit g oran
نةوا - سليمانى
 سلاوی‌ بێ‌ پایانم بۆ كاك نه‌وشیروان به‌راستی‌ من وه‌ك گه‌نجێك و مێینه‌یه‌ك و ده‌رچویه‌كی‌ زانكۆ كه‌ كاكه‌ نه‌وشیروان ئه‌بینم پڕ قورگم ئه‌بی‌ له‌ گریان چونكه‌ ته‌نها تاكه‌ كه‌سی‌ ناو یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ بوو به‌ ته‌نگ خه‌لكی‌ سته‌م لیكراوی‌ ده‌ستی‌ گه‌نده‌لی‌ هات من ئه‌وه‌نده‌ ئه‌لیم خو من فه‌رمانبه‌رم خۆ نانی‌ خۆم هه‌یه‌ به‌لام بۆ سه‌یری‌ ئه‌و هه‌موو هه‌ژاره‌ نه‌كه‌ین كه‌ ناتوانن دلی‌ منداله‌كانیان خۆش كه‌ن به‌ ته‌نها یاریه‌ك من ته‌نها له‌ به‌ر نان نه‌بڕین نه‌چومه‌ته‌ خزمه‌تی‌ ده‌ناخۆم و پیاوه‌كه‌شم پشتیوانت ده‌بین تا دوا هه‌ناسه‌. به‌ ساقه‌ت بم كاك نه‌وشیروان هاو خه‌می‌ گه‌لی‌ كورد. به‌ساقه‌ت بم ده‌نی‌ گۆران.
دلير عةبدولرةحمان ـ كةلار
 به‌ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌و مهره‌بان 18 ساڵه‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌م ولاته‌ به‌ئاره‌زوی‌ خۆیان ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن و كه‌سیك ناڵێت به‌ری‌ جاوتان كلی بیوه‌یه‌، هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سیاسیان كه‌له‌سیاسه‌ته‌ دۆراوه‌كانیاندا شكست دینن رۆژنامه‌یه‌ك ، كۆڤاریك ، مالپه‌ریك ، دروستتده‌كه‌ن و كۆمه‌لیك رۆژنامه‌نووسی كاسه‌لیس ده‌كه‌ن به‌ده‌رباری‌ خۆیان و ئه‌وانیش به‌وشیوه‌یه‌ی‌ كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ده‌كرێن بۆ شاره‌دنه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و ناهه‌قیانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌م میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌ ده‌كریت. له‌وه‌ش بترازێ‌ كاتیك ده‌نگۆی‌ هه‌لبژاردنه‌كان دینه‌ بیش ته‌واو خاكی‌ ده‌بن و دینه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌وه‌و فرمیسكه‌ تیمساحاویه‌كانیان له‌به‌رده‌م كه‌سوكاری‌ شه‌هیداندا ده‌سرن و دنیایه‌ك به‌لینی‌ بی كرده‌وه‌ بۆ میلله‌تی‌ هه‌ژارو ره‌شورووت كه‌له‌كه‌ده‌كه‌ن و داوای‌ ده‌نگدانیان لیده‌كه‌ن. ئومید ده‌كه‌م جاریكیتر ئه‌و دوو حزبه‌ ده‌سه‌لات له‌كوردستاندا به‌خه‌یالیش نه‌بینن.
samerah hama amen
 mn wakw hawlatyaki kurd farman bareki asae bwm la kurdstan ba hoy buny na 3adalatyaki zorawa wa zor shty bezar kare tr wam le hat ka broma daraway wlat wa dlniashm ka zor kasane tre wak mn bezar han boian nakrawa brona darawa ba nachare danishtwn ja mn ba hiwae awam ka liste goran sarkawtn ba dast bene bo awae wlat awadan bkatawa xalki la nahamaty w gandalew na 3adalaty rzgarean bet dlniam ka mnishw awanai la darawae wlatn chawar wane rozheki wan ka bgarenawa wlaty xoean.har wak peshenan farmweana bard la jey xoi sangina .la gal heway sarkawtn bo liste goran.13/07/2009
ali usman
 mn waku zendaniaky seasy qsa akam la naxw dlw darwnmawa pr ba dl pem naxosha aw kara satae ba sar dastay knn krdweana aw gandalana balam dlnia bn awa pala qazhea aikan la daxe darde dli xoan nazann che bkan chunka ba rasty emay goran xoman dlnia bwen la wae ka jamawar zeatresh pshgereman bkat balam aw gandalana awaean chawrwan nadakrd ka ba taibaty xalki share qaramany darbandexan w kalar nawak blen sulemanin chawarwane awa nabwn awa peshwaze la goran bkre ba rasty goran kasek sarparshty dakat ka ba qadar qwrsae aw gandalana 3elmw zaniary la meshkiaiaty boia dawaiaky braeanam la hamw laiak w kasw kare shahedanw peshmargay derenw zendana seasiakany kurdstany xer la xo nadew ka hata amro analenn ba dast aw dw bnamalaiawa dawa la hamw laiak akam ka ba dleki pakw ba rw7eki kurdaeaty zeatr la salakani 1983 bron ba per kurdaeatetanawa amjara daesalmenn ka ema keinw awan ken ba pshtewane xwae gawra w hematy sarkrdae dlsozman bo gali kurd kak nawsherwan mstafa sar kawtnman zor zor nzeka dw bara dawa la xwae gwra akamw rachalakai aw gandalana dar benew hewae xoshy bo hamw laiak 13/07/2009
کاروان
 ده‌ستان خۆش و سه‌ر به‌رزبن، بۆ بوێریتان له‌ بابه‌تی واگرنگ، چونکه‌ ئه‌ودوو ...... هه‌موو کوردستانیان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان حه‌په‌ لووشکرد ،هه‌موو که‌س ناتوانێ خۆی له‌بابه‌تی وابدات چونکه‌ ئه‌ودوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌حیزبی .......... ،چه‌نده‌ها رۆژنامه‌نوسیان شه‌هیدکردووه‌ داهاتی هه‌موو کوردستانیان خوردووه‌ ...............
qandel
 axr rekawtn namay estrateje newan p U K PDK baxatry aw para zoraya nak kurd ........
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ