راپۆرت: پشتیوان سه‌عدوڵڵا - شارا عه‌بدولڕه‌حمان
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهاتو له كاتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌دا لیستی كوردستانی سه‌دان پێشێلكاری‌و خروقاتیان ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌شه‌وه لیسته ركابه‌ره‌كانی لیستی كوردستانی ژماره‌یه‌كی زۆر سكاڵایان له نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن تۆماركردوه‌و پێده‌چێت ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك بنكه گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
رۆژی (25/7) نزیكه‌ی (2) ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان له سێ پارێزگاكه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) رویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (1185) بنكه‌ی ده‌نگدان به روی ده‌نگده‌راندا كرابونهوهو هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراون، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیستی كوردستانی یهكهمو لیستی گۆڕان دوهمو لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بون.
به‌وپێیه‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چه‌ند لیستێكی جیاواز به‌شدارییان كرد‌و به‌تایبه‌تیش لیستی گۆڕان، كه ركابه‌رێكی گه‌وره‌ی لیستی كوردستانی بو، به‌رپرسانی یهكێتیو پارتی دڵنیابون له‌وه‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شكست ده‌هێنن، بۆیه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌مو رێگه‌یه‌كی نادروست‌و ساخته‌یان گرته‌به‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئه‌نجامی پرۆسه‌كه له به‌رژوه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن.
زۆرترین سكاڵا له دهۆك:
به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ له ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ساخته بهرپرسانو لایه‌نگرانی لیستی كوردستانی له سنوری پارێزگای دهۆك پێشێلكارییه‌كی زۆریان كردوه‌و تائێستا زیاتر له سه‌د سكاڵا دراوه‌ته ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆن.
به‌یار دۆسكی، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بو رێژه‌یه‌كی به‌رفراوان له هاوڵاتییان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد، به‌ڵام له سنوری پارێزگای دهۆك ژماره‌یه‌ك پێشلێكاریو خروقاتی كراوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه زیاتر له (100) سكاڵا گه‌یشتوه‌ته ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆن، ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه له دهۆك تۆماركراون ژماره‌یه‌كی زۆرن‌و زۆربه‌شیان له كاتی زیادكراوی پرۆسه‌كه‌دا بو.
سه‌باره‌ت به ئیجرائاتی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی كه له رۆژی هه‌ڵبژرادندا خروقاتیان ئه‌نجامداوه، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆن وتی: " ئێمه سكاڵاكانمان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنیش لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكان دهكاتو ئه‌گه‌ر سكاڵاكان دروستبون، ئه‌وا ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی خروقاتیان كردوه سزا دهدرێنو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ده‌بێت".
هه‌ندێك له خروقاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاری هه‌ولێر:
* له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزی چه‌كداری زێره‌ڤانی به زه‌بری چه‌ك چونه ناو بنكهیهكهوهو ده‌نگێكی زۆریان داوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی كوردستانی.
* له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شاری هه‌ولێر له دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و پێشێلكارییانه نوسیویانه، "درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بو كه لیستی كوردستانی ته‌زویر ئه‌نجام بدات، چونكه پاش ئه‌وه‌ی زانییان كه خه‌ڵكێكی كه‌م ده‌نگی پێداون، راسته‌وخۆ بڕیاریاندا ماوه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه‌و له‌و كاته‌دا لیوای تایبه‌تی زێره‌ڤانی رژانه ناو بنكه‌كانی دهنگدانو ده‌ستیانكرد به پڕكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان.
* له شارۆچكه‌ی هه‌ریری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، خروقاتێكی زۆر‌و به به‌رنامه داڕێژراو له ماوه‌ی ئه‌و سه‌عاته‌ی بۆ كاتی ده‌نگدانه‌كه درێژكرایه‌وه، كراوه.
* سه‌رچاوه‌یه‌ك به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ساختهكاریییهكی زۆر كراوه، كه تیایدا به‌رپرسه‌كانی لیستی كوردستانی‌و راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌ندامانی كۆمسیۆن‌و به‌رپرسی ناوه‌نده‌كان كردوه، كه ده‌بێت هه‌مو سندوقه‌كان به فه‌رمانی به‌رپرسی لقی (24)ی سه‌فین پڕ بكرێنه‌وه، جگه‌له‌وه به‌رپرسانی یهكێتیو پارتی چه‌ندین خه‌ڵكیان له ناوچه‌كانی دیكه‌وه هێناوه‌و له هه‌ریر ده‌نگیانداوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك گه‌نجی سه‌ر به لیستی كوردستانی چه‌ند جارێك له بنكه‌كان ده‌نگیانداوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاودێره‌كانی لیستی كوردستانی له كاتی هاتنی هاوڵاتیان بۆ بنكه‌كان قسه‌یان بۆ خه‌ڵك كردوه، كه ده‌نگ به لیستی كوردستانی بده‌ن، جگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێنده‌وارییان نه‌بوه‌و له ته‌مه‌ندا بون، پێیانوتون ده‌نگ به لیستی كوردستانی بدهنو خۆشیان كارتی دهنگدانیانیان بۆ پڕكردونهتهوه، كارمه‌نده‌كانی كۆمسیۆن له بنكه‌كانی (برایه‌تی، باسرمه‌ی نوێ له باسرمه، خانزاد گۆڤه‌ند، شه‌پۆل، باتاسو شۆره‌ت) راستهوخۆو به ئاشكرا هاوكاری لیستی كوردستانییان كردوه.
* له شارۆچكه‌ی كۆڕێ ئه‌ندامانی هه‌ردو حیزبه‌كه بۆ چه‌ند جارێك ده‌نگیان داوه‌و فێڵ له‌و كه‌سانه كراوه كه نهخوێندهواربونو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ جارێكی دیكه ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌شداربون.
* به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی سه‌روچاوه به چه‌كه‌وه له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگداندا به خه‌ڵكی راگه‌یاندوه، كه ده‌نگ به لیستی كوردستانی بدهنو له هه‌مان شوێن رائیدێكی یه‌كێتی چوه‌ته ناو بنكهكهوهو داوای له ده‌نگده‌ران كردوه ده‌نگ بۆ لیستی كوردستانی بده‌ن. له هه‌مان ناوچه لایه‌نگرانی سه‌ر به لیستی كوردستانی به جل‌و ئارمی لیستی كوردستانی‌و وێنه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه هاتونه‌ته ژوری دهنگدانو ده‌نگیانداوه.
* له بنكه‌ی (قه‌ته‌وی) له شاری هه‌ولێر، ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڕه‌شه‌یان له چوار چاودێری لیستی گۆڕان كردوه‌و دوانیان ده‌ركردوه‌و ته‌نیا دو چاو‌دێر له بنكه‌كه ماوه‌ته‌وه.
* چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به لیستی كوردستانی ژماره‌یه‌ك سیدییان له‌سه‌ر دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی كاندیدی سه‌رۆكی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو مزگهوتو هه‌ندێك شوێنی پێنجوێندا بڵاوكرده‌وه، به مه‌به‌ستی دژایه‌تیكردن‌و ناوزڕاندنی میراوده‌لی.
* سه‌ر له ئێواره‌ی (25/7) له كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا كاره‌بای به‌شێك له‌شاری هه‌ولێر، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه بنكه‌ی ده‌نگدانی لێ بوه بڕدراوه، كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای ئه‌و ناوچانه ته‌وا جێگه‌ی گومانی هاوڵاتیان بو به هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵات داده‌نرا له پرۆسه‌ی ساخته‌كاری له ده‌نگداندا.
* پاش ته‌واوبونی دهنگدانو داخستنی بنكه‌كان له ناوچه‌ی خه‌بات به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كانی ده‌نگدان به ناوی كۆمسیۆنه‌وه به‌سه‌رجه‌م چاودێرانی لیست‌و قه‌واره سیاسییه‌كانی لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان راگه‌یاندوه، كه به پێی بڕیاری كۆمسیۆن پاش ته‌واو بونی ده‌نگدان بنكه‌كان چۆڵ بكهنو بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه‌و كۆمسیۆن خۆی ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان جێ به‌جێ ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و بڕیاره پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
* پێنج پاسی كۆسته‌ر له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی برایه‌تی پارتی كه پڕ كرابو له گه‌نجی سه‌ر به لیستی كوردستانی به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان بهڕێكرانو له كۆمه‌ڵگه‌كانی شاوهیسو پیرزینو مه‌لا ئۆمه‌رو بهستۆرهو كۆڕێو چه‌ند شوێنێكی دیكه لایان ده‌داو له هه‌مو بنكه‌كان ده‌نگیان ده‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێگرییه‌ك له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بكرێت.
خروقاته‌كانی لیستی ده‌سه‌ڵاتدار له‌شاری ئاكرێ:
* له بنكه‌ی شه‌ره‌فونا له ناحیه‌ی (بجیل) سندوقی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان له ژورێكو سندوقی ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی له ژورێكیتردا داندراون بۆ ئه‌نجامدانی خروقات‌و ته‌زویری زیاتر.
* له بنكه‌ی كه‌له‌ك ئه‌ندامانی رێكخراوی پارتی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران چونه‌ته ژوره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاڵ ئه‌وانه‌وه ده‌نگ بدهنو چاودێری ده‌نگدانی ئه‌وانیش بكه‌ن.
* له‌بنكه‌ی سه‌ری سه‌عده له ناحییه‌ی بجیل پۆستهرو وێنه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌ش كردوه.
* له بنكه‌ی سه‌ری سه‌عده له‌ناحیه‌ی (بجیل) چه‌ندین كه‌س به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی بێ وێنه ده‌نگیان داوه.
* له بنكه‌ی (گربیش) ئه‌ندامانی لیستی ده‌سه‌ڵات داوایان له ده‌نگده‌ران كردوه ده‌نگ به لیستی ژماره (54)و ژماره (12)ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بده‌ن.
* له گوندی (دڤری) رێكخراوی پارتی بانگهێشتی چه‌ندین ئه‌ندامی یه‌كگرتویان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگ به لیستی كوردستانی بده‌ن، به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان بۆ ئه‌وان نه‌بوه.
* ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پارتی له گوندی گرده‌سێن به جلوبه‌رگی مهدهنیو به چه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان بون‌و له جێگه‌ی رێكخه‌ره‌كانی كۆمسیۆن كاره‌كانیان كردوه‌و به‌كاری ته‌زویرو ساخته‌كارییه‌وه سه‌رقاڵ بون.
* ئامر فه‌وجێكی پارتی به‌ناوی (لوقمان چه‌تۆ) به بنكه‌كانی ده‌نگداندا سوڕاوه‌ته‌وه‌و داوای له ده‌نگده‌ران كردوه كه ده‌نگیان بۆ لیستی كوردستانی بده‌ن.
* له گوندی گرده‌سێن ئه‌ندامانی رێكخراوی پارتی‌و لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیان بۆ چه‌ند جارێك ده‌نگیان داوه‌و له چه‌ندین كاتیش‌دا نه‌یانهێڵاوه كه ده‌نگده‌ران خۆیان ده‌نگ به ئازادی بدهنو ئه‌وان ده‌نگیان بۆداون.
* له بنكه‌ی (شه‌رمن) ده‌نگ بۆ چه‌ندین كه‌س دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار ببێت‌و نمونه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ناشارستانییه تۆماركراوه.
* له گوندی (سوسنه) چه‌ندین كه‌س ده‌نگیان بۆ یه‌كتر داوه.
* ژماره‌یه‌ك له له‌دایك بوانی ساڵی (1994) ده‌نگیان داوه.
* له ئێواره‌وه به‌كۆسته‌ر گه‌نجه‌كانی سه‌ربه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌مو بنكه‌كانیان پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ندین بنكه‌و بۆ چه‌ندین جار ده‌نگ بده‌ن.
* هه‌ر ئێواره‌ی (25/7) له دوای داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان لیستی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵساون به‌ڕێكخستنی چه‌ند ئۆتۆمبێلێك‌و ئاماده‌كردنی چه‌ند گهنجێكو سوڕانه‌وه‌یان به چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه‌و ئیستیفزاز كردنی هاوڵاتیان به‌وه‌ی كه رێكلام‌و بانگه‌شه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆیان كردوه.
گه‌رمیانیش له خروقات بێ به‌ش نه‌بو
له (61) بنكه‌ی ده‌نگداندا له گه‌رمیان كه (27) یان له‌ناو كهلارو (19) یان له دهربهندیخانو (7) یان له ناحیه‌ی رزگاری‌و (8) بنكه‌یان له‌ناو كفرین، خروقاتی جۆراوجۆر به درێژایی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن تیمی گه‌رمیانی سایتی یه‌كگرتو و سه‌ته‌لایتی سپێده‌و ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتو كه‌ناڵی گه‌رمیانه‌وه تۆماركراون، كه ئه‌مانه هه‌ندێكیانه:
كه‌لار:
* له باخچه‌ی ساوایانی رازاوه (8) گه‌نج به تیشێرتو كڵاوی (54)ی كوردستانی‌و بارزانییه‌وه هاتونه‌ته ناوه‌ندی دهنگدانهكهوهو ئاسایشه‌كان به‌رگریان لێنهكردونو وتویانه ده‌نگمان لێره‌یه له كاتێكدا ناویشیان نه‌بوه.
* دارتێلی كاره‌باو بیناو هه‌رچوارلای بنكه‌كانی ده‌نگدانی ناو كه‌لار به پۆسته‌ری لیسته‌كانی كوردستانی‌و گۆڕان داپۆشرابونو لانهبرابون، له كاتێكدا به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن ده‌بێت هه‌ر جۆره پۆسته‌رێكی بانگه‌شه (100) مه‌تر له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانه‌وه دوربێت.
* لیستی كوردستانی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو منداڵی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له گه‌رمیان به‌كارهێنا له كاتێكدا كه به‌پێی هه‌مو یاسا‌و رێساكان تێوه‌گلاندنی منداڵ له‌م گه‌مه سیاسیانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، به‌تایبه‌ت له ئه‌مڕۆدا كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی ناوهندهكانیشهوه راگیراوه، به‌ڵام ده‌نگده‌رانی لیستی كوردستانی وه‌ك یه‌كێك له‌وان پێی راگه‌یاندین له باره‌گاكانی گه‌رمیانی یهكێتیو پارتییه‌وه رێنماییان وه‌رگرتبو كه منداڵ به فانیله‌و تیشێرتو ئاڵای لیستی (54)ه‌وه بێنه ناو بنكه‌كانی دهنگدانو ئه‌م منداڵ‌و مێردمنداڵانه له‌ناو زۆربه‌ی بنكه‌كانی گه‌رمیاندا به به‌رچاوی فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسیۆن‌و پۆلیس‌و ئاسایشه‌كانی ئه‌و بنكانه‌وه ده‌سوڕانه‌وه.
* له بنكه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دی گهإهكی كه‌لاری كۆن به‌رپرسی ناوه‌نده‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سانێك بهچهكو ده‌مانچه‌وه له ناوه‌نده‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام چوار سه‌عات فۆرمی سكاڵای نه‌داوه‌ته چاودێری قه‌واره ناڕازییه‌كان، هه‌ر له‌و بنكه‌یه پۆلیس‌و ئاسایش‌و پاسه‌وانه‌كانی بنكه‌كه به چه‌كه‌وه بۆ تۆقاندنی دهنگدهرانو گۆڕینی ده‌نگیان به‌ناو ناوه‌نده‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه.
* سه‌یاره‌یه‌كی جۆری جێب، كه به پۆسته‌راتی لیستی كوردستانی داپۆشراوه له‌به‌رده‌م بنكه‌ی ده‌نگدانی گه‌رمیانی گه‌ڕه‌كی گازینۆی كه‌لاردا وه‌ستاوه‌و پۆسته‌راتی لیستی كوردستانی دابه‌شكردوه‌و ئهندامانو كادیرانی كۆمیته‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیش له‌و بنكه‌یه‌و له ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵكه‌وتو ئه‌ڵوه‌نیش به‌رده‌وام چپه‌ی (54) بۆ خه‌ڵك دهكهنو كارتی ئه‌و لیسته‌یان له‌كاتی چونه ژوره‌وه‌دا بۆ ده‌نگدان داونه‌تێ.
* له بنكه‌ی گوندی ساڵح ئاغا جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قی یهكێتیو كارگێڕانی مهڵبهندهكهو سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله كه هیچیشیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان نییه وهستاونو ده‌نگیان بۆ لیستی (54) كۆكردوه‌ته‌وه.
* له به‌رده‌م زۆربه‌ی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردندا له كه‌لار خه‌ڵكی كۆمیته‌كانی یه‌كێتی به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ لیستی كوردستانی دهكهنو داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌نگ بۆ ئه‌و لیسته بده‌ن ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ش له هه‌ردو بنكه‌ی گردهگۆزینهو كۆلیژی په‌روه‌رده چڕتربو تا دواجار بوه هۆی شه‌ڕ له‌نێوان لایه‌نێكی سیاسی‌و پۆلیسهكانو تا دواجار نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.
* ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ به فانیله‌ی لۆگۆی لیستی كوردستانی‌و وێنه‌ی كاك مه‌سعوده‌وه هێنرانه به‌رده‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌لار بۆ بانگه‌شه كردن.
ده‌ربه‌ندیخان:
* فۆرمی (111)ی تایبه‌ت كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌توانێت بێ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌نگی پێ بدات دراوه‌ته ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانی لیستی كوردستانی له ده‌ربه‌ندیخان كه ناویشیان هه‌بوه‌و ده‌نگیان پێداوه.
* به بنكه‌كانی ده‌نگدانی ده‌ربه‌ندیخاندا به سه‌یاره پۆستهرو كارتو فانیله‌و تیشێرتو كڵاوی لیستی كوردستانی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
* له ناوه‌ندی ده‌رسیمی ناو ده‌ربه‌ندیخان ده‌فته‌رێكی كارتی ده‌نگدان كه ده‌بێت (50) كارت بێت، كه ژمێردراوه (56) كارت بوه.
* به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی به‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگداندا بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه بۆ (54) گه‌ڕاوه.
* ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش له ناوه‌ندی قوتابخانه‌ی سه‌عید كاكی دهربهندیخانو داوای ده‌نگی له خه‌ڵك كردوه.
كفری:
* كارتی بانگه‌شه‌ی لیستی كوردستانی له‌ناو كابینه‌ی ده‌نگداندا له ناوه‌ندی ده‌نگدانی باوه‌شاسواری ناو شاری كفری دانراوه.
* له هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی كفریدا به مهبهستو بۆ پشێوی نانه‌وه قه‌ره‌باڵغی دروستكراوه.
* پۆلیسی به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان به ده‌نگده‌رانیان وتوه ده‌نگتان بۆ (54) بێـت ئه‌گینا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
* چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش له چه‌ند بنكه‌یه‌كدا بۆ چاو سوركردنه‌وه له خه‌ڵك‌و ترساندنیان گه‌ڕاون.
رزگاری:
* له بنكه‌ی به‌ڵێن به ته‌نیشت سندوقی ده‌نگه‌كانه‌وه كارتی بانگه‌شه‌ی لیستی كوردستانی كه گوایه له خه‌ڵك سه‌ندراوه دانراوه‌و به‌رپرسی بنكه‌كه‌ش سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كان لاینهبردوه.
* به‌رپرسی كۆمیته‌ی رزگاری یه‌كێتی به‌سه‌ر بنكه‌كاندا گه‌ڕاوه‌و ده‌نگی بۆ لیستی كوردستانی‌و بارزانی كۆكردوه‌ته‌وه.
چه‌ند كه‌سێك له رۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌ستگیر كران:
چه‌ند ئه‌ندامێكی لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی له دهۆكو سۆران له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون، ئه‌وانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باجی ته‌زویری چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كانیان پێبوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆمسیۆنی باڵا تاوانه‌كه‌ی خستوه‌ته ئه‌ستۆی قه‌واره سیاسییه‌كه كه باجی بۆ كردون‌و فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و كه‌سانه ئازاد كراون، به‌ڵام قه‌واره سیاسییه‌كه روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.
هاوكات كه‌سێكی دیكه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ساخته‌كاری له ده‌نگدانی كه‌سێكی به‌ساڵاچودا كردبو به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه، هاوكات له هه‌ولێریش دو كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی باجی ساخته‌ی چاودێریان پێبوه ده‌ستگیركراون.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به خروقاته‌كان:
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی لیستی گۆڕان‌و چوارحیزبهكهدا به كۆمیسیۆنه‌وه كه تێیدا ئه‌و دو لیسته سكاڵایان هه‌بوه له‌و خروقاته زۆرانه‌ی لیستی كوردستانی ئه‌نجامیانداوه، به‌ڵام كۆمیسیۆن له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاندوه: كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه‌و ناتوانن به‌ر له خروقاته‌كان بگرن كه له‌و سه‌عاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه.
ئه‌مه‌و لیستی گۆڕان‌و چوار حیزبه‌كه گله‌یی زۆریان له كۆمیسیۆن هه‌بوه، چونكه هیچ هه‌ڵوێستێكی توندیان وه‌رنه‌گرتوه به‌رامبه‌ر خروقات‌و ده‌نگه ته‌زویره‌كانی لیستی كوردستانی.
رێگرتن له كاری رۆژنامه‌وانی:
له كاتی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، له شارۆچكه‌ی خورماڵ كامێرا له په‌یامنێری رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ‌و سایتی كۆمه‌ڵنیوز ده‌سه‌ندرێت دوای دو كاتژمێر كامێراكه‌ی پێده‌ده‌نه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌لی، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ‌و سایتی كۆمه‌ڵنیوز، رایگه‌یاند: له كاتێكدا باجی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانم پێبو، به‌ڵام به‌رپرسی بنكه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی وتی: نابێت نه له‌ناو حه‌وشه‌ی بنكه‌كه نه له‌ناو هۆڵه‌كه وێنه بگریت‌و رێگه‌ی پێنه‌دام وێنه بگرم تا له‌ناو حه‌وشه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا كامێراكه‌ی به زۆر لێسه‌ندم‌و چه‌ند پۆلیسێكیشی بۆ بانگكردم، زۆر هه‌وڵمدا كامێراكه‌یان نه‌ده‌مێ، به‌ڵام به‌زۆری پۆلیس به‌چه‌كه‌وه له‌ناو بنكه‌كاندا لێیان سه‌ندم دوای نزیكه‌ی دو كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسی بنكه‌كه دڵنیابو، كه من پێشێلی یاسام نه‌كردوه پێیان دامه‌وه، له كاتێكدا چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ناو بنكه‌ی ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌بو، ئه‌وان به‌چه‌كه‌وه له ناو بنكه‌كاندا ده‌گه‌ڕان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵكه‌وت رێگه‌یان نه‌داوه به په‌یامنێری رادیۆی كۆمه‌ڵ‌و له لایه‌ن دو پۆلیسه‌وه په‌لامار دراوه هه‌ر له هه‌مان بنكه رێگهیانگرتوه له په‌یامنێری ده‌نگی یه‌كگرتو - رادیۆی گه‌رمیان كه بچێته ناو بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه روماڵ بكات.