راپۆرت
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...




Wednesday, August 19, 2009
 
     

"ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن یاسا بپارێزێت، نه‌ك چاوه‌ڕێی‌ یاسایه‌ك بكات پارێزگاری‌ لێبكات"
راپۆرت: دلێر عه‌بدولخالق
دوای‌ هاتنه‌كایه‌ی‌ هێزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو گۆڕه‌پانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ چواچێوه‌دان‌و له‌ چوارچێوه‌نه‌دانی‌ یاسایی‌ ئیشوكار‌و ئه‌ركه‌كانی‌ ئه‌و هێزه‌ بوه‌ته‌ جێی‌ مشتومڕی‌ نێوان چاودێران‌و لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان، كه‌ به‌شێكیان پێیانوایه‌ ئۆپۆزسیۆن پێویستی‌ به‌ یاسا نییه‌‌و به‌شه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن رێكخستنی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌‌و دیموكراسیدا ئۆپۆزسیۆن ده‌خاته‌ سه‌ر سكه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌.

هه‌ڵبژاردنی‌ (25)ی‌ ته‌موز‌و هاوكێشه‌ی‌ سیاسیی‌‌و نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گۆڕی‌‌و ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه‌ "دۆخی‌ سیاسیی‌" هه‌رێمی‌ له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بۆ قۆناغێكی‌ دیكه‌ گواسته‌وه‌، له‌ قۆناغێك كه‌ دوای‌ (18) ساڵ‌ حوكمڕانی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ دو حیزبی‌ باڵاده‌ست، بۆ قۆناغێك كه‌ ده‌نگ‌و ره‌نگی‌ نوێ‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییدا ركابه‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن‌و قۆناغێك دروستده‌بێت كه‌ ئیدی‌ مه‌حاڵه‌ بێئه‌وه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كۆی‌ ئه‌و گروپانه‌ له‌سه‌ر بإیار‌و پرسه‌ هه‌نوكه‌یی‌‌و هه‌ستیاره‌كان كۆكنه‌بێت، له‌ فلته‌ری‌ سیاسیی‌‌و په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمدا ده‌ربچێت.

زیاتر له‌ (40) كورسی‌ په‌رله‌مانی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێم هی‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌، هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دۆخی‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ بێهێز‌و شه‌رمنی‌ سیاسییه‌وه‌ په‌ڕیوه‌ به‌ره‌و دۆخێك كه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا‌و بنكه‌فراوان به‌شداریی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌‌و سیستمی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمدا ده‌كات، خاڵی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركراو ئایا ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ی‌ كه‌ ئومێدی‌ ژماره‌یه‌كی‌ فراوانی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه‌، بێئه‌وه‌ی‌ چواچێوه‌‌و زه‌مانه‌تێكی‌ یاسایی‌ هه‌بێت ده‌توانێت موماره‌سه‌ی‌ ماف‌و ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌ بكات، به‌ دیوێكی‌ دیكه‌شدا ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمدا تا چه‌ند شه‌فاف‌و كراوه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مافانه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیی‌ له‌ وڵاتان په‌یڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن لێره‌ پێیانڕه‌وا ببینرێت، لێره‌وه‌ بۆچونه‌كان دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر دو به‌ره‌دا كه‌ به‌ره‌یه‌كیان پێیانوایه‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ناچاربكات په‌یڕه‌وی‌ یاسا بكات، نه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆی‌ چاوه‌ڕێبێت له‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاساییدا پارێزگاری‌ لێبكرێت، بۆچونه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش له‌و گۆشه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ سنور‌و چوارچێوه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌رنه‌چێت، پێویستی‌ به‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ هه‌یه‌.

ئۆپۆزسیۆن پێویستی‌ به‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ نییه‌
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا پسپۆڕی‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌كاتی‌ خۆی‌ دوباره‌بكرێته‌وه‌، ده‌ستاو ده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی‌ سلمی‌ روبدات‌و فره‌ حیزبی‌ هه‌بێت، ئۆپۆزسیۆنبون پێویستی‌ به‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ نییه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ حكومه‌ت زۆرینه‌ پێكده‌هێنێت‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن‌و موماره‌سه‌ی‌ كاره‌كانی‌ خۆیان ده‌كه‌ن. وتیشی‌: "كه‌م ‌وڵات هه‌یه‌، یاسای‌ تایبه‌ت به‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ هه‌بێت، ئه‌وه‌ی‌ له‌ عێراق‌و كوردستانیش روده‌دات سه‌باره‌ت به‌ حوكمی‌ به‌شداریپێكردنی‌ هه‌موان له‌ جیهاندا شتی‌ ‌وانییه‌، ‌واته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ یان به‌ بیانوی‌ جیاجیا حكومه‌تی‌ بنكه‌فراوان دروستبكه‌یت كه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كڕینی‌ ده‌نگه‌كان هیچی‌ دیكه‌ نییه‌".

هاوڕا له‌گه‌ڵ‌ بۆچونی‌ ئه‌و پسپۆڕه‌ ده‌ستورییه‌، مه‌ولود باوه‌ مراد، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كه‌ پارته‌كه‌ی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ لیستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاكسازیدا به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ خولی‌ سێیه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا كرد‌و بونه‌ سێیه‌م لیستی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، پێیوایه‌ ماف‌و ئه‌ركی‌ ئۆپۆزسیۆن دیاره‌، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك مافی‌ چاودێری‌ ده‌سه‌ڵات، لێپێچینه‌وه‌، به‌دواداچون، یاسادان‌و بانگهێشتكردنی‌ هه‌یه‌، ته‌واوی‌ ئه‌و مافانه‌ش بۆ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان له‌ به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و به‌ره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیش پارێزراوه‌، كه‌واته‌ ماف‌و ئه‌ركه‌كان رونه‌‌و پێویستی‌ به‌ یاسا‌و چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ نییه‌.

باوه‌ مراد ده‌ڵێت: "مافی‌ هاوڵاتی‌‌و حیزب‌و گروپه‌كانه‌ كه‌ ره‌خنه‌‌و تانه‌‌و قسه‌ی‌ خۆی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر كارو ره‌فتار‌و سلوكی‌ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئایا سیستمه‌ سیاسییه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ بڕوای‌ به‌ دیموكراسیه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مافه‌ به‌ خه‌ڵك زه‌وتنه‌كات".

گومانی‌ له‌قاڵبدانی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ڕێی‌ یاساوه‌
ئه‌ندامێكی‌ خولی‌ دوه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش بڕوایوایه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ هه‌بونی‌ یاسایه‌ك ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن له‌قاڵبنه‌دات خراپ نییه‌، به‌ڵام گومانی‌ هه‌یه‌ یاسایه‌ك ده‌ربچێت كه‌ ده‌ستی‌ به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ له‌ كاره‌كانیدا ئاوه‌ڵابكات.

كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ خولی‌ دوه‌می‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌ندامی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ په‌رله‌مانی‌ نوێ‌، له‌سه‌ر لیستی‌ گۆڕان به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "ئۆپۆزسیۆن پێویستی‌ به‌ یاسا نییه‌‌و ئێستا له‌ هه‌رێمدا به‌هۆی‌ پشتگیری‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بۆته‌ ‌واقع، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت خۆی‌ چوارچێوه‌یه‌ك بۆ خۆی‌ دابنێت‌و لێیه‌وه‌ چاودێری‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیی‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بكات". كوێستان گه‌شبینه‌ له‌وه‌ی‌ هێزی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و كرانه‌وه‌‌و شه‌فایه‌ت به‌رێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ رێكخستنی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆن خراپ نییه‌، به‌ڵام ناوبراو گومانی‌ له‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و یاسایه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌قاڵبنه‌دات‌و مه‌ودوای‌ ئیشكردنی‌ به‌رته‌سك نه‌كاته‌وه‌".

ئۆپۆزسیۆن سنور نازانێت
له‌و جێگه‌یه‌ی‌ ده‌وترێت ئۆپۆزسیۆن چواچێوه‌یه‌ك بۆ خۆی‌ بكێشێت‌و ئیشی‌ له‌سه‌ر بكات، ‌وته‌بێژی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ باس له‌وه‌ده‌كات مه‌ترسی‌ له‌و كاته‌وه‌ دروستده‌بێت كه‌ هێزی‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده‌ مافبدات به‌ خۆی‌ كه‌ چوارچێوه‌‌و سنوره‌كان ببه‌زێنێت، بۆیه‌ رێكخستنی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایه‌كی‌ شارستانی‌‌و مه‌ده‌نی‌‌و دیموكراسیدا باشترین رێگه‌چاره‌یه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ هه‌مو لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان ده‌كات.

فازڵ‌ عومه‌ر، ‌وته‌بێژی‌ لیستی‌ كوردستانی‌، بۆ رۆژنامه‌ی‌ رونكرده‌وه‌ ‌وه‌كچۆن كاری‌ حیزبی‌ به‌پێی یاسا رێكده‌خرێت، ده‌كرێت كاره‌كانی‌ هێزی‌ ئۆپۆزسیۆنیش له‌و رێگه‌یه‌وه‌ دیاریبكرێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن خۆی‌ له‌ ئه‌رك‌و مه‌هام‌و مافه‌كانی‌ خۆی‌ بگات پێویستی‌ به‌ هیچ یاسایه‌ك نییه‌، به‌ مه‌رجێك كه‌نار‌و سنور‌و چواچێوه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بزانێت. فازڵ‌ وتیشی‌: "پێویسته‌ بۆ رێكخستنی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا په‌نا به‌رینه‌به‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ئه‌زمونكراون له‌ ده‌وڵه‌تانی‌ پێشكه‌وتودا، ‌واته‌ ره‌چاوی‌ ئه‌و یاسایانه‌بكه‌ین كه‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ له‌ واقعێكی‌ دیموكراسی‌و له‌ژێر رۆشنایی‌ یاسایه‌كی‌ شارستانی‌‌و مه‌ده‌نی‌‌و رێكخستوه‌، ئه‌م رێكخستنه‌ یاساییه‌ له‌وه‌ باشتره‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆی‌ چوارچێوه‌یه‌ك دابنێت‌و كه‌ زۆرجار ئه‌وه‌نده‌ ماف ده‌دات به‌ خۆی‌ كه‌ هیچ چوارچێوه‌‌و سنورێك نازانێت".

به‌ بڕوای‌ فازڵ‌ عومه‌ر رێكخستنی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیدایه‌‌و ئه‌وه‌نده‌ی‌ مه‌به‌ستیانه‌ ئۆپۆزسیۆن بكه‌وێته‌ سه‌ر سكه‌ی‌ خۆی‌ هێنده‌ مه‌به‌ست بچوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ نییه‌ كه‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كاتی‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كه‌ن.

كێ‌ ده‌بێته‌ فشاری‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكان؟
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی‌ روبه‌ڕوی‌ كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌دای‌ په‌رله‌مانی‌ رابردو ده‌كرایه‌وه‌ ئه‌وه‌بو ئازایانه‌ یاساكان ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌دوای‌ ده‌رچونی‌ یاساكان هیچ به‌دواداچونێك‌و چاودێرییه‌ك نییه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان، به‌مه‌ش به‌شێك له‌ چاودێرانی‌ كایه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ هه‌رێم پێیانوایه‌ هه‌رێم ئه‌زمونی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌ركردنی‌ یاسا، به‌ڵام ئه‌و ئه‌زمونه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكاندا كورتی‌ هێناوه‌.

به‌ وته‌ی‌ د.له‌تیف شێخ مسته‌فا پسپۆڕی‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌ هه‌ڵوایستی‌ شته‌كان به‌ یاساوه‌ خۆشخه‌یاڵییه‌‌و نابێت ئۆپۆزسیۆن بڕوای‌ ‌وابێت ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ نه‌بو ده‌سه‌ڵات مافه‌كانی‌ خه‌فه‌ ده‌كات وتی‌: "یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ست بكات به‌ یاساوه‌، ‌واته‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یاسایه‌ك دابنرێت ئۆپۆزسیۆن بپاێزێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنێكمان هه‌بێت پارێزگاری‌ له‌ یاسا بكات، به‌وپێیه‌ی‌ یه‌كێك له‌ گرفته‌كانی‌ هه‌رێم خۆی‌ له‌ ده‌ركردنی‌ زۆری‌ یاساكان بینیوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ كردار جێبه‌جێنه‌كراون، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆشی‌ بڕوای‌ به‌ ده‌ركردنی‌ یاساكان نه‌بێت، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ببێته‌ فشاری‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكان".

ئۆپۆزسیۆن ‌وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ سه‌یرناكرێت
له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كاندا هێزی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ركابه‌ر قۆناغی‌ گرنگی‌ بڕیوه‌، بۆ نمونه‌ له‌ به‌ریتانیا به‌ سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌وترێت (سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ خاوه‌ن شكۆ) موچه‌ی‌ فه‌رمی‌‌و مه‌نسه‌بی‌ فه‌رمی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن ‌وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ سه‌یرناكرێت‌و زۆرجار ناو ناتۆره‌ی ناڕه‌واشیان بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت.

مه‌ولود باوه‌ مراد، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات ئه‌زمونی‌ رابردویان له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵات دڵخۆشكه‌ر نییه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم هێزی‌ ئۆپۆزسیۆن ‌وه‌ك به‌شێك له‌ سیستمی‌ سیاسی‌ سه‌یرناكات، زۆرجاریش ‌وه‌كو خائین‌و گێره‌شێوێن‌و ‌وه‌ك ده‌ستی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ناو هه‌رێم ناویان هاتوه‌، هه‌ر بۆیه‌ باوه‌مراد گومانی‌ هه‌بو له‌وه‌ی‌  به‌پێی‌ ئه‌زمون ده‌سه‌ڵات ئاماده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ‌وه‌كو به‌شێك له‌ سیستمه‌كه‌ قبوڵبكات وتی‌: "حكومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆن دوبه‌شی‌ پێكهێنه‌ری‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ خه‌ڵكن‌و به‌ هه‌ردولایان ده‌توانن باره‌كه‌ راستبكه‌نه‌وه‌، ئه‌م ‌واقیعه‌ش ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ دركی‌ پێبكات".

بۆچونه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ فازڵ‌ عومه‌ر ‌وته‌بێژی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ پێیوایه‌ یه‌كێك له‌ ده‌سكه‌وته‌ گرنگه‌كانی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ره‌خساندنی‌ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌بو كه‌ به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ لێوه‌ هاته‌كایه‌وه‌، ئه‌وه‌شی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاره‌ ئیجابییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم نیشاندا‌و وتی‌: "ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات هانی‌ ئه‌و پارتانه‌شی‌ داوه‌ كه‌ دوێنی‌ قاچێكیان له‌ حكومه‌ت‌و قاچێكی‌ دیكه‌یان له‌ ئۆپۆزسیۆندابوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ‌ لیستی‌ گۆڕاندا ببنه‌ ئۆپۆزسۆن".

د.له‌تیف شێخ مسته‌فا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "چه‌ند ساڵه‌ ئه‌و پارتانه‌ی‌ به‌ناوی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پله‌‌و پۆست‌و پاره‌دا به‌شدارییان له‌ حكومه‌تدا كردوه‌، به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان‌و تاوانبارن، ئێستاش كه‌ به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن فراوانبوه‌، نزیكبوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، ئیتر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خۆیان ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌بن یان نا؟ ئایا ئاماده‌ن قوربانی‌ بده‌ن له‌پێناو كه‌شفكردنی‌ نهێنیه‌كان‌و دیوه‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رچاوی‌ میلله‌ت یان نا؟ راستگۆ ده‌بن له‌گه‌ڵ‌ جه‌ماوه‌ر یان نا"؟

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ababrash
 چی‌ ئه‌مانه‌ له‌ده‌سه‌لاَتی‌ ره‌ها ئه‌هێنێته‌ خواره‌وه‌ ؟چی‌ واله‌مانه‌ ئه‌كات باوه‌ر به‌خودی‌ خۆیان بكه‌ن؟چی‌ واله‌مانه‌ئه‌كات ئیتر ته‌نها خۆیان به‌خاوه‌نی‌ هه‌موو جوانیه‌كانی‌ ئه‌م وولاَته‌ نه‌زانن؟چی‌ هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ بترسێنێت كه‌ ئه‌وه‌ی‌ حیزب مه‌به‌ستیه‌تی‌ جێبه‌جێی‌ نه‌كه‌ن؟...............ئه‌مانه‌و هه‌زار پرسیاری‌ تریش ئایا ئۆپۆزسیۆن ئه‌بێته‌ راماڵینی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و راماڵینی‌ رۆتیناتی‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان؟ئایا ئۆپۆزسیۆن به‌چ میكانیزمێك ئه‌بێت كاربكات بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانیش نه‌بنه‌وه‌ به‌دارده‌ستی‌ ده‌سه‌لاَت و ته‌نها ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه‌له‌كاتی‌ بریاره‌ نابه‌جێكانی‌ په‌رله‌ماندا؟ ئایا له‌زاری‌ سه‌رۆك كۆماره‌وه‌نه‌مان بیست ئیتر ته‌سكیه‌ی‌ حیزبی‌ زه‌رور نی‌ یه‌ بۆدامه‌زراندن؟ئه‌ی‌ بۆچی‌ ئێسته‌ له‌جاران زیاتر گرنگی‌ به‌وكاره‌و به‌وته‌سكیه‌ ئه‌درێت؟ئایا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌سه‌ر به‌ده‌سه‌لاَتی‌ حیزب نین مافی‌ دامه‌زراندن و ژیانیان نی‌ یه‌ له‌م ولاَته‌دا ؟ئایا ئه‌مه‌ بریاری‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورده‌ یان كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی‌ حیزبی‌ هه‌ڵده‌ستن و به‌كاره‌ بۆ زیاتر ناشیرین كردنی‌ هه‌ردوو حیزبی‌ ده‌سه‌لاَت؟ئایا سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد هه‌ردو سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئاگایان له‌مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كان هه‌یه‌ یان بریاری‌ خۆیانه‌ و ئه‌بێت جێبه‌جێبكرێت، ئایا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌له‌ده‌سه‌لاَتدا ن كه‌ی‌ فێرئه‌كرێن و كه‌ی‌ به‌یه‌كسانی‌ له‌خه‌ڵكی‌ ئه‌روانن،یان ئه‌وه‌تا ئه‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ بخه‌ینه‌وه‌ به‌رخوێندن و له‌داراو زاراوه‌ ده‌رسیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ بۆباس بكه‌ین خه‌سل ده‌ماغیان بۆبكه‌ین،به‌رای‌ من هیچ شتێك له‌م وولاَته‌دا چاره‌سه‌ری‌ نه‌ماوه‌ هه‌تا ئه‌مانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌كۆمه‌لاَنی‌ خه‌ڵك بروانن بۆیه‌ پێویستی‌ به‌شۆرشێكی‌ گه‌نجانه‌ی‌ راسته‌قینه‌ هه‌یه‌،بۆ دروست كردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ كاربه‌ده‌ستێكی‌ تازه‌نه‌فه‌سی‌ تازه‌كار،ئه‌گه‌ر هه‌زار جار ئه‌ڵێم مه‌حاڵه‌ مه‌حاڵ هه‌تا تاكێكی‌ خۆبه‌خاوه‌ن رابردوو له‌ده‌سه‌لاَتدا بێت...........
Sabah Yassin
 بۆ مێژوو ده‌بێت ده‌ست پێکی ئه‌مه‌ په‌رله‌مانه‌ش که‌ داده‌مزریت بی تانه‌ نه‌بوو. به‌رپرسیار ئه‌و تانه‌یه‌ش به‌ رووی هه‌موو سه‌رکرده‌کانه‌وه‌یه‌ و به‌ بڕاوی من لیستی گۆران له‌گه‌ڵ یه‌که‌م دانیشتنیدا پیوسه‌ته‌ خروقاته‌کانی پارتی ویه‌کیتی وه‌ک جه‌لسه‌ی یه‌که‌می په‌رله‌مان تاو تو بکات. ئه‌وه‌ تواتۆ کردن نه‌ک مه‌حکه‌مه‌ی ته‌میزی باڵا له‌وانه‌یه‌ که‌مێک له‌ رووکاری خروقاته‌کانی که‌ کاتێ هه‌ڵبژاردن کرا که‌م بکاته‌وه‌. به‌هیوام نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوریان له‌ ئیستاوه‌ ئه‌و بکه‌نه‌ هه‌نگاو دایه‌لوگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ که‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و دوور نه‌یه‌ ئه‌وه‌ش هانی هه‌ندیک له‌وه‌ ئه‌ندامانه‌ی پارته‌کانی تر بدا که‌ وه‌ک ئه‌ندامێک که‌ چاودیریی یاسان نه‌ک ته‌عینکراوی حیزب بیر له‌ خۆ داهینانه‌وه‌ی مرۆڤی خۆیان بکه‌نه‌وه‌. تکایه‌ 25 ته‌موز به‌ رۆژی وه‌رچه‌رخان دامه‌نین واش بیر له‌ گۆران مه‌که‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیستی گۆران 25 کورسی بردۆته‌وه‌. به‌ڵکو له‌یه‌ک رۆژی ده‌ست به‌کاری په‌رله‌ماوه‌ ئه‌و یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ هه‌ڵبژارد، ئینجا میزانیه‌ و ئینجا فروشتنی نه‌وت و کونتراکت و ئینجا سه‌روه‌تی هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانی و ئینجا یاسای ئه‌حزاب بکه‌ن به‌ باس و لیدوان. ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی گۆران و 4 حیزبه‌که‌وه‌ و ده‌نگه‌کانی بانگی مرۆڤ بوونی خۆیان ده‌که‌ن و بیر له‌ داهینانه‌وه‌ مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا ده‌کات. به‌ بۆچوونی من ورژانادی ئه‌و خاڵه‌ ده‌کریت به‌ سه‌رتایه‌ک بۆ گۆران یان بنه‌غه‌یک ده‌بێیت بۆ ئه‌و ده‌ست پیکه‌ که‌ مرۆڤی کورد ده‌توانیت خه‌وی دنیایه‌ک له‌ ئیستاو بۆ داهاتوو بکات، هیوایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ له‌م باره‌ شکاوه‌ به‌ره‌وه‌ باری بیناکردنه‌وه‌ بێبات. ئه‌و کاره‌ش به‌رپرسیاریه‌ک و لیستی گۆران زیاتر له‌ هه‌موویان به‌رپرسیار که‌ به‌ رووی کار بۆ گۆران بکات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ستمایه‌ک که‌ به‌رزانی و تاله‌بانی و پارته‌کانی که‌ش وا لێ بکات که‌ بزانی ره‌چاوکه‌ریکی به‌رهه‌ڵستکه‌ر هه‌یه‌ که‌ بیر له‌ یاسا ده‌کاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستپیک بێت ئه‌و به‌لای که‌مه‌وه‌، لیستی گۆران به‌ روویه‌کی سپیه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی یاسای خۆی به‌یان ده‌کات و ئه‌وسا که‌ ده‌توانریت بوتر که‌ 25 ته‌موز وه‌رچه‌رخانی له‌ کۆمه‌ڵگا دروستکردن و بنه‌مای سه‌ره‌وه‌ری بۆ یاسا گه‌رانه‌وه‌.
به‌ڵێن
 له‌م مینبه‌ره ئازاده‌وه پێشنیار ده‌که‌م که‌ناڵێکی ئاسمانیی تایبه‌ت به په‌رله‌مان بکه‌نه‌وه و ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆکانی نێو په‌رله‌مان په‌خش بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵک بێ و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار ڕاستگۆ و خۆفرۆش نه‌بێ، که‌وابێ با گفتوگۆکانی نێو په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ په‌خش بکرێت. له‌ڕووی داراییه‌وه په‌خشکردنی ڕاسته‌وخۆی گفتو‌گۆکانی نێو په‌رله‌مان پاره‌یه‌کی وای ناوێت له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که قۆرخده‌کرێ و به‌فیڕۆ ده‌درێ. خاڵێکی تر ئه‌‌وه‌یه که په‌خشکردنی ڕاسته‌وخۆی په‌رله‌مان چه‌ند سوودێکی زۆری هه‌یه و حه‌قی خۆیه‌تی پاره‌ی که‌ناڵێکی تایبه‌تی بۆ سه‌رف بکرێت. ئه‌و که‌ناڵه ئه‌گه‌ر نه‌کرا که‌ناڵی ئاسمانی بێ، ئه‌وا ده‌توانرێ له ڕێگه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت و وێبکام‌ه وه په‌خش بکرێت. ته‌نها ڕێگه‌ی شه‌فافییه‌ت په‌خشکردنی ڕاسته‌وخۆی گفتوگۆکانی نێو په‌رله‌مانه بۆیه میلله‌ت خۆی مۆنیتۆری په‌رله‌مان بکات.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ