له‌په‌رله‌مانی عیراقدا، ده‌ستكاریی رێژه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
Sunday, November 25, 2007 |
|
|
راپۆرت: ساڵح ره‌حمان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرهدایه كه پێویسته له ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كان‌و به‌شداریكردن له گفتوگۆكاندا كاری پێبكرێت‌و له‌رێی ئه‌و ئامێره‌وه ئه‌نجامی ده‌نگدان له‌به‌رچاوی پهرلهمانتارهكاندا ئاشكرابێت، چونكه به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ستكاری رێژه‌ی ده‌نگدانیان دهكرێتو به‌شداریكردنی په‌رله‌مانتاره‌كان له گفتوگۆ‌و وه‌ڵامه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئهبلهحهد ئه‌فرام ساوا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئامێره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ دانراوه‌و وه‌كو پێویست كاری نه‌كردووه، ئه‌و وتی: "زۆربه‌ی ئامێرهكانو شاشه‌ی ناو هۆڵی په‌رله‌مانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كاریان نه‌كردووه، ره‌نگیشه هۆكاری ئیشنهكردنهكهی شتێكی نهێنی له پشته‌وه‌بێت، به‌ڵام تائێستا دڵنیانین له‌و مه‌سه‌له‌یه".
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی لیستی ئیئتلاف ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئامێری جیاكردنه‌وه‌ی دهنگهكانو به‌شداریكردنی په‌رله‌مانتاره‌كان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی تێچووه، به‌ڵام تائێستا كار به‌و ئامێره نه‌كراوه‌و به‌هۆی زۆری ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیش جۆرێك له پشێوی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا دروستبووه‌و ناتوانرێت ژماره‌ی دهنگهكانو به‌شداریكردنی ئه‌ندامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بهڕێَوهبچێت.
ئه‌حلام ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌پێویستی ده‌زانێت به‌زووترین كات ئه‌و ئامێره بخرێته‌وه كار بۆ راییكردنی كاروباره‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان، له‌و رووه‌وه وتی: "ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كان فێڵی تێدایه‌و به‌ئاسانی ده‌توانرێت گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، چونكه به‌هۆی زۆری ئه‌ندامانه‌وه ناتوانرێت رێژه‌ی ده‌نگه‌كان وه‌كو خۆی هه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه كاربكات ئه‌وا راسته‌خۆ لهشاشهكهوه دیار دهبێتو هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌كی تێداناكرێت".
ئه‌حلام به‌دووری نه‌زانی ده‌ستێك له‌پشت كارنه‌كردنی ئامێره‌كه‌وه بێت‌و وتی: "ره‌نگه ده‌ست له‌پشتی شكاندن‌و كارنه‌كردنی ئامێره‌كه‌وه هه‌بێت، چونكه چه‌ند جارێك نیسابی یاسایی له كۆبوونه‌وه‌كاندا نه‌هاتووه‌و رێژه‌یه‌كی كه‌می په‌رله‌مانتاره‌كان هاتوونه‌ته هۆڵه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌كاتێكدا پرۆژه‌یه‌ك خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه وتراوه كه رێژه‌ی ده‌نگی پێویست هاتووه‌و یاساكه راییكراوه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیستێكی تایبه‌تدا بووه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و سیستمه‌ی كه له ئامێره‌كه‌دا دانراوه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كارتی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه‌و به ژماره‌ی نهێنی داخڵ ده‌بێت، له كاتی ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانیشدا ناو و ژماره‌ی هیچ ئه‌ندامێك ده‌رناچێت، بۆیه ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن دوور له بڕیاره‌كانی كوتله‌و لایه‌نه‌كان بۆچوونی خۆیان دهرببڕنو ده‌نگبده‌ن، له‌كاتێكیشدا ئه‌ندامان داوای موداخه‌له‌و به‌شداریكردن له گفتوگۆكاندا بكه‌ن به‌پێی ئه‌و سیستمه مافیان نافهوتێتو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ناتوانن به ئاره‌زووی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن.
محه‌مه‌د شه‌ریف ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ئه‌و سیستمه‌ی ناو هۆڵی په‌رله‌مان كه‌موكورتی له كاره‌كه‌یدا هه‌بووه بۆیه له‌ئێستادا هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌درێت جارێكی دیكه كه‌موكورتییه‌كانی ئامێره‌كه چاك بكاته‌وه، وتیشی: "هه‌ندێك جار شێخ خالید عه‌تییه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌له له پرۆژه‌كاندا دهكاتو ته‌ساموح دهكاتو ورده‌كاریی له ژماره‌ی ده‌نگه‌كاندا ناكات".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه ئیشپێكردنی سیستمی ده‌نگدانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر باشكردنی بارودۆخی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌بێت، محه‌مه‌د شه‌ریف وتی: "بێگومان كارپێكردنی سیستمه‌كه رۆڵێكی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر بهإێوهچوونی ئیشوكارهكانو راییكردنی پرۆژه‌كان"، خاتوو ئه‌حلامیش جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه بخرێته‌وه ئیش ناتوانرێت یاری به ژماره‌ی ده‌نگه‌كان بكرێت، په‌رله‌مانتاره‌كانیش ده‌توانن به بۆچوونی خۆیان ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیار‌و پرۆژه یاساكان بده‌ن دوور له لایه‌نی حزبی‌و كوتله‌بازی.
به‌گوێره‌ی لێدوانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كه له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌هۆی په‌راوێزخستنی بۆچوونی هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كان چه‌ندین جار كێشه دروستبووه‌و رێگه به هه‌ندێك له پارله‌مانتاران نادرێت قسه له‌سه‌ر پرۆژه‌كان بكه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه ئهبلهحهد ئه‌فرام وتی: "كارپێكردنی ئه‌و سیستمه سوودی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان دهبێتو هه‌موو ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن به هاوسه‌نگی به‌شداری گفتوگۆكان بكه‌ن، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش ناتوانێت به خواستی خۆی ئه‌ندامه‌كان جیابكاته‌وه‌و مافی به‌شداریكردنی هه‌ندێك ئه‌ندام پێشیل بكات".
دووپاتیشیكرده‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌ندامان داوای چاككردنه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌یان كردووه، چونكه تائێستا هیچ سوودێكیان له‌و سیستمه نه‌بینیووه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|
|