راپۆرت
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌




Wednesday, October 7, 2009
 
     

ستافه‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان له‌ كابینه‌ی‌ نوێدا وه‌ك خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌
د.به‌رهه‌م ته‌نها دوساڵ‌ سه‌رۆك حكومه‌ت ده‌بێت

راپۆرت: سیروان ره‌شید
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 30ی‌ مانگی‌ رابردودا مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، د.به‌رهه‌م ساڵح‌و ئازاد به‌رواری‌ راسپارد بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا ئه‌م دو كه‌سه‌ راسپێرراوه‌ ستافی‌ نوێی‌ كابینه‌كه‌و به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌یان ئاماده‌بكه‌ن‌و به‌پێی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم ده‌بێت تا 30ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا متمانه‌ وه‌ربگرن. كه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ژماره‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ 19وه‌زاره‌ت‌و 2بۆ 3وه‌زیری‌ هه‌رێم پێكدێت.

دو كه‌سایه‌تیی‌ خاوه‌ن توانا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كابینه‌كه‌
د.به‌رهه‌م ساڵحی‌ ته‌مه‌ن 49ساڵی‌ جێگری‌ دوه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان‌و عێراق كه‌سایه‌تییه‌كی‌ ناسراوه‌و سیاسییه‌كی‌ لۆكاڵی‌ نییه‌، له‌بواری‌ به‌ڕێوه‌بردنیشدا كه‌سێكی‌ به‌ كه‌فائه‌ت‌و لێوه‌شاوه‌یه‌ و سیاسیه‌كی‌ خۆگونجێنه‌ له‌گه‌ڵ دۆست و ناحه‌زه‌كانیدا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ سیاسیه‌ هێشتا له‌سه‌ر پێی‌ خۆی‌ نه‌وه‌ستاوه‌و له‌ژێر سێبه‌ری‌ تاڵه‌بانیدایه‌ و ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش به‌سلبی‌ له‌سه‌ریدا شكاوه‌ته‌وه‌و نه‌یاره‌كانی‌ پێیده‌ڵێن به‌درێژای‌ ته‌مه‌نی‌ كابینه‌كه‌ی‌ له‌ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ نه‌یتوانیوه‌ بۆیه‌كجاریش موحاسه‌به‌ی‌ به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان بكات.

ئازاد به‌رواری‌ ته‌مه‌ن 63ساڵیش، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كه‌مجاره‌ پۆستی‌ حكومی‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌هێزانه‌ی‌ ناو پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ جێگه‌ی‌ ئیعتیماد‌و متمانه‌یه‌كی‌ زۆری‌ مه‌سعود بارزانی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتییه‌، ساڵی‌ 1979 له‌ له‌سه‌فه‌رێكدا بۆ ڤییه‌نای‌ پایته‌ختی‌ نه‌مسا كه‌ هاوه‌ڵی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌بێت، له‌هه‌وڵێكدا كه‌ گروپێك له‌پیاوه‌كانی‌ رژێمی‌ به‌عس هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ بارزانی‌ ده‌ده‌ن، ئازاد به‌رواری‌ به‌وپێه‌ی‌ له‌شكڵ‌‌و باڵادا هاوشانی‌ مه‌سعود بارزانییه‌‌و له‌و ده‌چێت، له‌ بری‌ بارزانی‌ ده‌پێكرێت، بۆیه‌ هه‌رله‌وكاته‌وه‌ ده‌بێته‌ جێگه‌ متمانه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌‌و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا له‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتیدا چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ گرنگی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بوه‌، هه‌روه‌ها ئازاد به‌رواری‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی‌ كه‌ له‌ناو پارتیدا ناوی‌ به‌ گه‌نده‌ڵیی‌ ئیداری‌‌و ئه‌خلاقی‌ له‌كه‌دارنه‌بوه‌.

به‌گه‌ڕخستنی‌ هه‌وڵه‌كان
له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا به‌رهه‌م ساڵح‌و ئازاد به‌رواری‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ بانگهێشتكردن‌و رازیكردنی‌ لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردنیان له‌كابینه‌كه‌یاندا.

سیاسه‌تی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی‌ له‌م قۆناغه‌دا وایه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كابینه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح حكومه‌تێكی‌ بنكه‌فراوانی‌ ئیئتیلافی‌ بێت‌و زۆرترینی‌ لایه‌نه‌كان به‌شداری‌ تێدابكه‌ن، چونكه‌ به‌ رای‌ چاودێران یه‌كێتی‌ له‌بارودۆخێكدا سه‌رۆكایه‌تیی‌ حكومه‌ت ده‌كات، له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25ی‌ ته‌موزه‌وه‌ پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌‌و سیاسی‌ زۆر دابه‌زیوه‌و ئێستا ناتوانێت بڵێت، هیچ شاروشارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان جێنفوزی‌ سه‌ره‌كیمه‌. هه‌ربۆیه‌ تاڵه‌بانی‌ زۆر مه‌به‌ستیه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ لایه‌نه‌كان رازیبكات بۆ هاوكاریكردنی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح‌و كه‌مترین ناڕه‌زایی‌‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن هێزی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ی‌ روبه‌ڕو ببێته‌وه‌.

لایه‌نه‌كان شه‌ریكده‌بن یان به‌شدارییان پێده‌كرێت؟
هه‌وڵی‌ رازیكردنی‌ لایه‌نه‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌كابینه‌كه‌دا تائێستا رون نییه‌ كه‌ ئایا به‌هه‌مان میكانیزمی‌ كابینه‌ی‌ پێشو به‌شداری‌ ده‌كه‌ن‌و وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن؟ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار مه‌به‌ستیانه‌ زۆرترین لایه‌ن‌و پێكهاته‌كان له‌حكومه‌تدا به‌شدارییان پێبكرێت، به‌ڵام پێده‌چێت قورسایی‌ لایه‌نه‌كان له‌م كابینه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر له‌كابینه‌ی‌ رابردو لاوازتر نه‌بێت قورستر نابێت، چونكه‌ له‌كابینه‌ی‌ رابردودا لایه‌نه‌كان به‌شداربون نه‌ك شه‌ریك‌و ئه‌و 10وه‌زیره‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌كابینه‌ی‌ پێشودا هه‌یان بو هیچ رۆڵێكی‌ گرنگیان نه‌بوه‌و له‌بڕیارداندا به‌شدارییان پێ‌ نه‌كراوه‌‌و پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ جگه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگرو وه‌زیری‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌پشته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ بچوكیان ده‌به‌ست‌و له‌وێدا بڕیاره‌كانیان حه‌سمده‌كرد، نه‌ك له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا، بۆیه‌ پێده‌چێت میكانیزمی‌ به‌شداری پێكردن‌و قورسایی‌ لایه‌نه‌كان له‌م كابینه‌یه‌شدا هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ بێت.

قورسایی‌ پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ لایه‌نه‌كان له‌ لیستی‌ گۆڕاندا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی‌ خاوه‌نی‌ یه‌ك له‌سه‌ر چواری‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانه‌‌و ئاماده‌نییه‌ بچێته‌ ناوحكومه‌ته‌وه‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیش كه‌ 6كورسی‌ هه‌یه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ بڕیاری‌ بون به‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ داوه‌‌و بۆ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش هێشتا ئه‌گه‌ر ده‌كرێت به‌شداری‌ بكه‌ن، به‌ڵام فشاری‌ قاعیده‌و كادیرانی‌ ناوه‌ندیان بۆ به‌شداری‌ نه‌كردن لای‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ ناتوانرێت نادیده‌ بگیرێت‌و كه‌مێك له‌به‌شداریكردنیانی‌ كاڵكردوه‌ته‌وه‌.

له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا به‌رهه‌م ساڵح‌و ئازاد به‌رواری‌ سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فاو سه‌رۆكی‌ حیزبی‌ سۆسیالیست‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و هه‌ندێك لایه‌نی‌ دیكه‌یان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بانگهێشتكردنیان بۆ چونه‌ ناوحكومه‌ت.

دوای‌ ئه‌و شكسته‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 25ی‌ ته‌موزدا توشی‌ یه‌كێتی‌ بو، ئێستا پێگه‌ی‌ د.به‌رهه‌م‌و حیزبه‌كه‌ی‌ له‌م كابینه‌یه‌دا زۆر قورس‌و كاریگه‌ر نییه‌، به‌و پێیه‌ی‌ هه‌ولێرو دهۆك پارتی‌ خاوه‌نیه‌تی‌‌و نایه‌وێت سلێمانیش دژایه‌تی‌ بكات، چونكه‌ گۆڕان ئه‌و شاره‌ی‌ بردوه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ساحه‌یه‌كدا ململانێ‌ ده‌كات كه‌ هی‌ خۆی‌ نییه‌و ده‌یه‌وێت كه‌متر ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی‌ له‌ئه‌دای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روبه‌ڕو ببێته‌وه‌‌و توشی‌ سه‌رئێشه‌ بێت. به‌ بۆچونی‌ سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ‌ نه‌وشیروان مسته‌فا باسی‌ له‌وه‌كردوه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌وڵ‌ ده‌دات، به‌جدی‌ روبه‌ڕوی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ببێته‌وه‌و داوای‌ پشتیوانی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆرترین فرسه‌تی‌ سه‌ركه‌وتن بۆخۆی‌ مسۆگه‌ربكات.

ته‌مه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ به‌رهه‌م دو ساڵه‌
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییه‌ باوه‌رپێكراوانه‌ی‌ رۆژنامه‌ ده‌ستی‌ كه‌وتون، ته‌مه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ وه‌زیران بۆ به‌رهه‌م ساڵح ته‌نها دو ساڵه‌و له‌پاش ئه‌و پارتی‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت. سه‌رچاوه‌ ئاگادارو باوه‌ڕپێكراوه‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا جارێك له‌نێوان تاڵه‌بانی‌‌و بارزانیدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ خراوه‌ته‌ڕو، بارزانی‌ به‌ تاڵه‌بانی‌ وتوه‌ بۆچونی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌ له‌ باره‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا پێویسته‌ دو ساڵ‌ بۆ یه‌كێتی‌ بێت‌و دو ساڵیش بۆ پارتی‌، به‌و پێیه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ 7/5/2006دا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستبه‌كاربوه‌ بۆماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ و  پارتی‌ له‌ مانگی‌ شوباتی‌ 2008ئاماده‌بوه‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌ ته‌سلیمی‌ یه‌كێتی‌ بكات، به‌ڵام یه‌كێتی‌ خۆی‌ له‌به‌ر بارودۆخی‌ ناوخۆی‌ وه‌ری‌ نه‌گرتوه‌‌و ئه‌و مافه‌ی‌ بۆخۆی‌ به‌كارنه‌هێناوه‌، ئه‌وه‌بو تاڵه‌بانی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ كانونی‌ دوه‌می‌ 2008 له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا له‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان وتی‌ "كاك نێچیرڤان كاندیدی‌ یه‌كێتییه‌ بۆ دوباره‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ حكومه‌ت". هه‌ر بۆهه‌مان مه‌به‌ست ئازاد به‌رواری‌ كاندیدی‌ راسپێرراو بۆ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌چاوپێككه‌وتنی‌ به‌رنامه‌ی‌ (مباشرمع) ی‌ كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌دا كاتێك پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌كه‌ پرسیاری‌ له‌باره‌ی‌ ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ لێده‌كات، ده‌ڵێت "جارێ‌ زوه‌ باس له‌ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ د.به‌رهه‌م بكرێت‌و رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌‌و شتی‌ نوسراو له‌نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتیدا هه‌یه‌". به‌رواری‌ هه‌روه‌ها وتیشی‌ "ئه‌و پرسه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌دایه‌ كه‌ له‌نێوان سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌‌و بارزانیدا ئیمزا كراوه‌".
د.به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی‌ راسپێردراو بۆسه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستاندا له‌كاتی‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی‌ پرسیارێكدا كه‌ ئایا ماوه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ 2 ساڵه‌یان 4 ساڵ، به‌رهه‌م ساڵح هه‌رچه‌نده‌ وتی‌ نه‌له‌دورو نه‌له‌ نزیك باسی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌، به‌لاَم دانی‌ به‌وه‌شدا نه‌نا كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ چوارساڵ بێت.

ستافه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌
له‌ كابینه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵحدا زۆرینه‌ی‌ ئه‌و ستافه‌ سه‌ره‌كییه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ له‌كابینه‌كه‌یدا هه‌یبو، وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ به‌ رای‌ چاودێران ئه‌مه‌ش تا ئاستێك مانای‌ بونی‌ هه‌یمه‌نه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت به‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی‌ د.به‌رهه‌مدا، زانیارییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.نوری‌ عوسمان، سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كه‌ ئه‌م پۆسته‌ له‌حكومه‌تدا هێنده‌ی‌ چه‌ند وه‌زیرێك گرنگی‌ هه‌یه‌، به‌وێیه‌ی‌ ئاگاداری‌ وردو درشتی‌ كاروبارو سیاسه‌تی‌ حكومه‌ته‌كه‌ ده‌بێت‌و ته‌واوی‌ فایلی‌ حكومه‌تی‌ له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت، هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.ئاشتی‌ هه‌ورامی‌، وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان‌و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌و د.عیزه‌ت كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتییه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ستافه‌ زۆر نزیكن له‌نێچیرڤان بارزانی‌‌و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵی‌ هه‌یه‌و ده‌توانن راسته‌وخۆ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكه‌ن. هه‌ربه‌پێی‌ زانیاریی‌ سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌، ئه‌گه‌ری‌ مانه‌وه‌ی‌ كه‌ریم سنجاریش ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی‌ به‌هێز نییه‌و پێده‌چێت، نه‌زهه‌ت عه‌لی‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ مه‌سرور بارزانییه‌وه‌ بكرێته‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
كاوە عەلی
 سڵاو له‌ هه‌موو لایه‌ك. گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ی به‌ناو هی .....سه‌رکه‌وتوو بێت، چونکه‌ پارتی قه‌ت ڕێگا نادات حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح باشتر و چالاکتر بێت له‌ حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرفان. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌‌،1 به‌رهه‌م ساڵح ته‌نها بۆ 2 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌بێت له‌ کاتێکدا حه‌قی 4 ساڵی هه‌یه‌، دوو جێگاکه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غدا ئه‌بوایه‌ بۆ یه‌کێتی بوایه‌ به‌ڵام پارتی ڕازی نه‌بوو وه‌ پۆسته‌که‌ درایه‌ فازیل میرانی واتا هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ پارتی ته‌گه‌ره‌ ئه‌خاته‌ به‌رده‌م یه‌کێتیه‌وه‌. 3 پارتی نه‌یهێشت کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری بکات له‌ حکومه‌تدا. 4 به‌رهه‌م ساڵح له‌ ..... نایبینێت قسه‌ی بڕوات له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك. 5 له‌ هه‌مووی گرنگتر هه‌مان ده‌مووچاوی کابینه‌ی ..... ڕابردوو له‌م کابینه‌ نوێیه‌دا به‌دیی ئه‌کرێت. کاوه‌ عه‌لی www.galikurd.com
soran glali narwij
 ba bochwnimn d. barham datwanit zor basarkwtwi dasalati 7wkmat bgritadast w baqana7tawa dalim bali la 7wkmataki nichirbarzani bashtr dabit la barawai xawan i shahadaw kasaiatiki paka warwaha kasiki siasatmadarisha lanaw galakamanda .soran .oslo
AZAD SHMIRANI .NARWIJ
 BABOCHWNI MN 7WKMATI PISHW LAGAL 7WKMATAKI D.BARHAM HICH JIAWAZIAKI TIDANIA LABARAWAI BAWISTI XAL KI HALNAB ZHIRAWA W HICH AMALIKMAN PIA
sirwan
 منیش هە وەکو زۆربەی کورد پێم وانیە تازە یەکێتی بەم جۆرە کەسانە بتوانیت ئە متمانەی جاران هەی بوو لە دڵی کوردا بتوانێت دروستی بکاتەوە.لە بەر ئەوە وازی لێبێنن با ئەم وەرەقەیەش راکێشێت!
kamo
 من به راستى واى ده بيم دكتور به رهه م ئه و كه سه يه لايه نى كه م هه نديك له خه ونه كانمان بهينيته دى جونكه ئه م كابينه ئه وه نيه كه سيك بتوانيت بشت له داواكانى خه لك بكات به لام ئه كه ر بارتى بيه ويت كيشه دروست بكات هه رجه ند دلنيام وا ناكات ته سه ور ده كه م دكتور به رهه م ده ست له بو سته كه ى ده كيشيته وه جونكه من ئه و بياوه به مه زنترين كه سى دلسوز ده زام بو خزمه تى خه لك به هيوام هه رسى به ريزان كاك نه و شيروان و مام جه لا ل و كاك مسعود جون هه ميشه له خزمه تى ميله ته كه يان بوونه ئه م جاره ش به هه مان شيوه ميله ته كه مان به ره و لووتكه ى سه ركه وتن به رن هه ر سه ركه وتوو بن
هاوكار
 سلاو...... به‌راستی‌ من زۆرم بێ سه‌یره‌ كه‌ به‌وجۆره‌ باس له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌كرێت دلنیابن ئه‌كه‌ر یه‌كێتی‌ به‌ سه‌ربه‌خۆ دابه‌زیایه‌ زیاتر له‌ ده‌نكی‌ هه‌موو لیسته‌كانی‌ ئه‌هینا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك جه‌ماوه‌ریكی‌ به‌رفراوانی‌ هه‌یه‌ و ئه‌هلی سلێمانیش له‌كه‌ل لیستێك دایه‌ كه‌ بارتی‌ تیا نه‌بیت بۆیه‌ دلنیابن ئیوه‌ له‌سه‌ر حسابی یه‌كیتی‌ ده‌نكتان به‌ده‌ست هینا ... سباس بۆ هه‌موتان
aram
 ba ray mn buni opozisuon shteky zor bajeya bo rast krdnaway aw halanay ka peshu la kabinakay tra krawa balam mn pem waya barham sal7 akaweta bayini 2 bardashi bahezawa ham listy kurdustani ham dawakaryakani goranu 7izba mu3arazakan balammawai 2 sal 7ukm rani krdn xoy laxoyda watay awaya ka am kabinayash tushy shalal bkat
halwest
 به راى من كابينه يه كى سه ركه وتو ده بيت هه رجه ند كيشه ش دروست ده بن به لام ئه وه ى وا ده كات سه ركه وتو بيت تواناى ليهاتوى دكتور به رهه م خويه تى له كه ل ئه وه شدا هه ر دوو حزب ناجارن كه هاوكارى حكومه ت بكه ن جونكه هيزى تر له كوره بانه كه هه يه كه ليستى كورانه له كوتايدا هيوادارم يه كيتى و بارتى به ليستى كورانييشه وه له خزمه تى كوردستانا هاوكارى حكومه تى داهاتو بن
soran hawliri
 slaw bo xwenaran bo stafy sbeiy mn bash ba7aly xom kabenakay dr.barham ean xody dr.barham sar kawtonabet labar away pdk dasty basar hamo sttafakani naw anjmany wazeran da grtwa ,hamo barwa bary frmangakano moder 7amakany wazaratakan kadery pdk nn.kawata am kaderanay pdk atwann eshokarakani 7okmat lam 2 sala ean lam 4 sala zor ba ssty barewabarn am kabenaeay dr.barham kabenaeaky dlxosh kar nabet bo xalko bo jamawarakay puk mn pemwaea pdk la hawly awadaeaw kar boawa dakat ka brham saleh sar kawtonabet bo away bnkay jamawary xoy frawan bkat wa rojgaresh ama dasalmenet.
PERMAM
 slaw barezan daxakam ba rae mn barez dr barham hargiz natwani kara kani anjam bdat wa hargiz sar kawtu nabet jwnka xoi xsta tae tarazwe ............. ........
رێگا سورچی
 من به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌بینم یه‌کێتی ده‌نگی خۆی هێنا ڕێژه‌ی ته‌زویری زۆر که‌متر بوو له‌ پارتی ،پارتی سه‌ره‌تای پرۆسه‌که‌ وه‌ربگرین ڕێگا نه‌دانی لایه‌نه‌کان به‌ ئازادی له‌ ناوچه‌ی هه‌ولێر و دهۆک به‌رنامه‌ی حزبه‌که‌یان بۆ هاوڵاتی ڕون بکه‌نه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌و چاو سورکردنه‌وه‌و گرتن پاش شکسته‌که‌ی پارتی له‌ هه‌ولێر ته‌قه‌ کردن به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ولێر و هێرشکردنه‌ سه‌ر گۆڕان و یه‌کگرتوو، وکۆمه‌ڵ هه‌تاوه‌کوو دوایی ده‌بوایه‌ یه‌کێتی خۆی به‌ به‌هێزتر بزانیبایه‌ 15 کورسی پارتی به‌ ته‌زویر به‌ده‌ستی هێناوه‌ نه‌ک به‌ ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی لق و رێکخراوه‌کانی .
ئاسۆ
 پارتی حه‌قی خۆیه‌تی چونکه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کیتی به‌ ته‌نها دابه‌زییایه‌ به‌ قه‌ده‌ر ئیسلامیه‌کانیشی نه‌ ده‌هێنا .
lawa
 lam kabenaida ka d.barham sarokti dakat zor sarkawtw nabe .1.behzi kasaeti d. barham la barambar tala bani zalbwni nejir barzan la kabinae peshwtr...
ئاراس
 زۆر دلنیام له‌م كابینه‌یه‌دا د.به‌رهه‌م سه‌رۆكیكی ره‌مزی یه‌ و به‌س هیچی پی ناكریت له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیریك كه‌ پارتی دایناوه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ كابینه‌ی پیشوودا ئیمزای عیماد احمد له‌ هه‌ولیر كاری پینه‌ده‌كرا
adham hussin
 batasawri mn 7ukmataki d barham natwanit hich kat bashtrbit la 7ukmati nichir barzani labar awai haman 7izbu haman shxs u haman birwbawar
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ