راپۆرت: سه‌نگه‌ر جه‌مال
كه‌میی سودمه‌ندبونی هاوڵاتییانو خراپ به‌كاربردنی زه‌ویه تهرخانكراوهكانو زۆریی رێژه‌ی قازانجی كۆمپانیاكان‌و وه‌رگرتنی سو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به هۆكاری شكستی سندوقی نیشته‌جێبون دادهنرێتو هه‌ندێكیش پێیانوایه كاركردن به‌وشێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌و هاوڵاتییاندا نییه‌و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه نییه.
خراپ به‌كاربردنی زه‌ویه ته‌رخانكراوه‌كان
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبون، له چه‌ند ساڵی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كاندا زه‌وی ته‌رخانكردوه، كه له‌ڕێی وه‌به‌رهێنه‌وه بكرێته پرۆژه‌و یه‌كه‌ی نیشتهجێبونو هاوڵاتییان سودی لێوه‌ربگرن، به‌ڵام به‌شێك له پسپۆڕان ئاماژه به خراپ به‌كاربردنی زه‌ویه ته‌رخانكراوه‌كان ده‌كه‌ن، كه كه‌مترینیان به‌شێوه‌ی ستونی دروستكراون‌و كراونه‌ته شوقه‌و زۆرێك له پرۆژه‌كان كراونه‌ته خان‌و، كه دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆی زه‌حمه‌تتره.
ئه‌ندازیار دارا هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵسانگاندن له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه رایگه‌یاند: "زه‌ویه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به بێسه‌روبه‌ری دابه‌شده‌كرێت". هه‌روه‌ك ره‌خنه ده‌گرێت له پێدانی زه‌وی زۆر بۆ هه‌ندێك پرۆژه‌و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه "دواتر زه‌وییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی دیكه به‌كارهاتوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه ئه‌و خانوانه‌ی به (5) ده‌فته‌ر ده‌درێته خه‌ڵك ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خۆی بیكات ته‌كلیفی (2) ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كات به كوالێتییه‌كی باشتریش".
هه‌روه‌ك د.محه‌مه‌د ره‌ئوف، مامۆستای ئابوریی له زانكۆی سلێمانی، نكوڵی له‌وه ناكات كه به‌شێكی زه‌وییه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خراپ بهكاربراونو له‌بری ستونی یه‌كه‌ی ئاسۆییان تێدا دروستكراوه، له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه وتی: "ئه‌وه شتێكه‌و راسته كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤیشی هه‌یه، چونكه ئه‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ی بواری نیشته‌جێبون ئه‌گه‌ر به ئاسۆیی جێبه‌جێبكرێن پێویستی به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زۆر هه‌یه وه‌ك ئاو ئاوهڕۆو كاره‌باو ته‌له‌فۆن، كه ئه‌گه‌ر ستونی بن به ئاسانی‌و خێراتر ده‌توانرێت ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بگهیهنرێتێ، جگه‌له‌وه‌ی سیمایه‌كی جوانتری هه‌یه".
د.محه‌مه‌د به‌پێویستی ده‌زانێت كه ئیش بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشتهجێبونو پێشیوایه "بوار ره‌خسێنراوه، ئه‌وه‌ش شتێكی باشه، به‌ڵام پێویست ده‌كات كێبإكێو دروستكردنی پرۆژه‌ی له‌وشێوه‌یه ته‌نیا له شاره گه‌وره‌كاندا چڕ نه‌كرێته‌وه، چونكه نا هاوسه‌نگیی دروستده‌كات له‌ناو دانیشتواندا، بۆیه پێویسته بۆ دابه‌شبونی دانیشتوان به‌سه‌ر پانتاییه‌كی زیاتردا ده‌بێت به‌شێك له‌و پرۆژانه دور له شاره گه‌وره‌كان دروستبكرێت، كه ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و له شاره گه‌وره‌كاندا چإ بونه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش جگه له نا یه‌كسانیی گرفتی زۆری خزمهتگوزارییو كۆمه‌ڵایه‌تی زیاد ده‌كات".
له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشتهجێبونو سودوه‌رگرتن له زه‌وییه‌كان له‌سه‌ر تاوه‌رو به‌شێوه‌ی ستونی شوقه‌و شاری مۆدێرن دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به ئاسانترین شێوه‌و دروستكردنی زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له كه‌مترین روبه‌ری زه‌ویدا، به‌ڵام له كوردستاندا ئه‌و هه‌ڵه‌یه تێپه‌ڕیوه‌و له ئێستاشدا زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانی بواری نیشته‌جێبون خان‌و یان باڵه‌خانه‌ی سێ نهۆمینو پانتاییه‌كی فراوانیش زه‌وی بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخانكراوه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه زۆرێك له هاوڵاتییان خۆیان ده‌توانن خانوی دو نهۆم دروست بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌متری هاوڵاتییان لێی سودمه‌ند ده‌بن.
به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵانی رابردو ته‌نیا له‌شاری سلێمانی‌و (13) قه‌زای دهروروبهریدا نزیكه‌ی (45) هه‌زار كه‌س كرێچین، كه (25) هه‌زاریان له خانوی سه‌ربه‌خۆی كرێدابونو (20) هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ خێزانی دیكه‌دا له خانویهكدان، هه‌روه‌ها به‌پێی دواترین روپێو كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی له‌ساڵی (2007)دا ئه‌نجامی داوه سنوری پارێزگاكه پێویستی به (85) هه‌زارو (871) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه، هه‌روه‌ها شاری هه‌ولێر پێویستی به دروستكردنی زیاتر له (35) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه، ئه‌وه‌ش به ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار داده‌نرێت كه خراپیی گوزهرانو گه‌وره‌یی قه‌یرانی نیشته‌جێبون ده‌خاته‌ڕو.
عه‌تا ههوڵۆیی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له مافی كرێنشینان، بونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كرێچی‌و قه‌یرانه‌كه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌دات له‌به‌رده‌م زه‌وتكردنی یه‌كێك له هه‌ره سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی هاوڵاتییاندا كه شوێنی نیشته‌جێبونه. ئه‌و بۆ رۆژنامه وتی: "نه‌بونی شوێنی نیشته‌جێبون بۆ زۆربه‌ی هاوڵاتییان بوه‌ته گرفتێك كه چارسه‌ركردنی گرانه، له‌كاتێكدا یه‌كێكیش له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه بۆ هاوڵاتییه‌كانی، چونكه نه‌بونی شوێن یان شوێنی گونجاو زه‌مینه سازه بۆ توندڕهوییو جیاوازی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا".
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری پیشه‌سازیی، دانانی سندوقی نیشته‌جێبون به به بیرۆكه‌یه‌كی باش ده‌زانێت كه له زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌دا هه‌یه، به‌ڵام پێیوایه له كوردستان قه‌یرانه‌كه به حوكمی ئه‌وه‌ی زۆر گه‌وره بوه‌و حكومه‌تیش له‌ژێر فشاردا بوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌شێك له‌و پلانانه جێبه‌جێنه‌كراون كه حكومه‌تی وڵاتان پلانی زۆر ورد‌و زانستیی داده‌نێت بۆئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌و زه‌وی ته‌رخانكردوه، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به پلانی ورده به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌یه‌كی وه‌ك شاری سلێمانی به‌وپێیه‌ی زه‌وی به‌رفراوانی نییه‌و كێشه‌ی رێگاوبانو ئاو ئاوهڕۆو خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌ناو شاردا هه‌یه، ده‌بو پلانێكی ئاینده‌یی بۆبكرایهو به به‌رده‌وامیی به‌شێوه‌ی ستونی فراوانبكرێت نه‌ك ئاسۆیی، ئه‌و شاری نیشته‌جێبونانه‌ی دانراوه له ده‌ره‌وه‌ی شار بن، وه‌ك تاسڵوجه بۆ فراوانبونی شار‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ری، به‌ڵام پرۆژه‌كان له‌ناو شارهكهدانو هێنده‌ی دیكه خنكاندویه‌تی، كه واشیكردوه حكومه‌ت ده‌ستكراوه نه‌بێت بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه یان شاری یاریی یان هه‌رشتێكی هاوشێوه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی (60) مه‌تریی".
به بڕوای سیروان هه‌ندێك له كۆمپانیا جێبهجێكارهكانیش خۆیان له دروستكردنی یه‌كه‌ی ستونی دیوه‌ته‌وه یان سێ نهۆمیان دروستكردوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌سانسۆرو هه‌ندێك پێویستی هه‌یه بۆی دانه‌نێن، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچكام له‌و بینایانه هاوڕێی ژینگه نین‌و به مواسه‌فات دروست ناكرێت‌و هه‌مان ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی دروستده‌كرێت هاوڵاتییان ده‌یكه‌ن".
یاسین فه‌قێ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی، هه‌رچه‌نده له‌و بڕوایه‌دایه كه زۆر پرۆژه‌یان هه‌یه هه‌موی باڵهخانهیهو خانوی تێدا نییه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ دروستكردنی زۆریی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون به ئاسۆیی له‌بری ستونی "به‌پێی شوێنه‌كه‌و ماستهرپلانو ئه‌و زه‌وییه دیاریكراوه‌و شتێك نییه عه‌مدی كردبێتمان یان وه‌به‌رهێنیش به عه‌مدی كردبێتی"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رونیده‌كاته‌وه كه رێنماییه‌كی چه‌سپاو نییه له‌لایه‌ن حكومهتو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌وه كه بڵێت هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له بواری نیشته‌جێبون كرا، پێویسته رێژه‌ی چه‌ندی خان‌و یان شوقه بێت هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌وتوه‌ته سه‌ر بۆچونی خۆمان دواتر بۆ شاره‌وانی بۆ په‌سه‌ندكردنی، كه پهسهندیشكرا كه‌واته قایلن.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه حكومه‌ت ئه‌و رێژه‌یه دانانێت، چونكه به بۆچونی ئه‌و "مه‌نتیقی نییه تۆ بیسه‌پێنیت به‌سه‌ر وه‌به‌رهێندا كه به پاره‌ی خۆی پرۆژه‌یه‌ك دهكاتو هاوڵاتی ده‌یكڕێت، حكومه‌ت سندوقه‌كه‌ی بۆ هاوكاریی هاوڵاتییان داناوه‌و هاوڵاتی خۆی سه‌رپشكه شوقه یان خانوه‌كه ده‌كڕێت، دوای ئه‌و كلتوری وڵاتی ئێمه قبوڵی ژیانیان نییه له شوقه‌دا" باسی له‌وه‌شكرد، له‌سه‌ره‌تادا كردویانه‌ته مه‌رج كه ده‌بێت (60%)ی ئه‌و یه‌كانه‌ی وه‌به‌رهێن ده‌یكات ستونی بێت‌و (40%)ی خان‌و بێت، "به‌ڵام ئه‌وه سه‌ری نه‌گرت، چونكه زۆرێك له شوقه‌كان ده‌مانه‌وه‌و خه‌ڵك خانوه‌كانی به‌لاوه په‌سه‌ند ده‌بو.
رونیشی ده‌كاته‌وه، ته‌نیا حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت شوقه بسه‌پێنێت كاتێك: له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه شوقه دروستبكات‌و بیداته فه‌رمانبه‌رانی به‌بێ پێشه‌كی‌و نرخه‌كه‌ی له موچه‌كه‌ی ببڕێت.
له‌لای خۆشیه‌وه یاسین مه‌حمود، خاوه‌نی كۆمپانیای به‌ڕێز، كه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی له جێبه‌جێكردندایه له لێدوانێكی پێشویدا بۆ رۆژنامه وتی: "هاوڵاتی كورد به‌تایبه‌ت له قه‌زاو ناحیه‌كاندا فێری ئه‌و كلتوره نه‌بون كه له باڵه‌خانه‌دا نیشته‌جێ ببن"، به‌ڵام هاوڕایه له‌گه‌ڵ سیستمی باڵه‌خانه كه گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆی ئاسانتره‌و بودجه‌یه‌كی كه‌متریشی تێده‌چێت، چونكه "ئێستا سیستمی خانوی ئاسایی له دنیادا به‌سه‌رچوه‌و ته‌نیا له چه‌ند وڵاتێكدا په‌یڕه‌وده‌كرێت"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی زۆری پرۆژه‌كانی خۆی ئاسۆییه ئه‌وه‌شی به ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن زانی، كه ده‌بێت له رێگه‌ی به‌رنامه‌و پلانی خۆیانه‌وه هه‌وڵبده‌ن هاوڵاتییان له‌وه هۆشیار بكه‌نه‌وه كه له باڵه‌خانه‌دا نیشته‌جێبنو به‌و ژیانه‌یان ئاشنا بكه‌ن.
ته‌نیا كۆمپانیاكان سودمه‌ندن
هێنده‌ی كۆمپانیاكان‌و كه‌سانی وه‌به‌رهێن له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون سودمه‌ند ده‌بن، كه له‌ڕێی سندوقی نیشته‌جێبونه‌وه پاره‌یان بۆ ته‌رخانده‌كرێت، هێنده هاوڵاتییان سودمه‌ند نابن، چونكه حكومه‌ت زه‌وییه‌كه ته‌رخانده‌كات‌و یه‌كه‌كانیش له روبه‌رێكی دیكهداو به‌بێ بونی كوالێتی به‌رز دروستده‌كرێن‌و به‌نرخێكی گران ده‌درێته هاوڵاتییان.
د.محه‌مه‌د ره‌ئوف، له‌باره‌ی زۆریی قازانجی كه‌رتی تایبهتو كۆمپانیاكانه‌وه ده‌ڵێت: "هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌گه‌ر قازانج نه‌كات كار ناكات، به‌ڵام ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌ك دروستبكرێت له‌نێوان رێژه‌ی سودمه‌ندبونی كۆمپانیاكان‌و هاوڵاتییان، ده‌بێت قازانجه‌كه هه‌مه‌لایه‌نه بێت‌و حكومه‌ت ئه‌و هاوسه‌نگییه بپارێزێت"، پێشیوایه له سه‌ره‌تادا ره‌نگه ئه‌و پاره‌یه زۆربێت كه له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له هاوڵاتییانه‌وه وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربونی یه‌كه‌ی نیشتهجێبونهكانو بونی كێبڕكێ‌و ململانێ له‌نێوان كۆمپانیاكاندا ورده وره‌د واده‌كات نرخه‌كان دابه‌زێنرێت، "ده‌بێت بوار بڕه‌خسێنرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی حكومه‌ت ده‌یسه‌پێنێت به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌و وڵات، كه ئه‌و كاته كاره‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر ده‌ڕوات بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان".
به‌بڕوای سیروان محه‌مه‌د، حكومه‌ت ئاسانكاریی زۆری كردوه بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له بواری نیشته‌جێكردندا كاردهكهنو به‌وه‌ش كۆمپانیاكان زیاتر سودمه‌ندن، "چونكه هاوڵاتی سه‌رجه‌می تێچوی یه‌كه‌كه دابینده‌كات له‌گه‌ڵ سندوقی نیشتهجێبونو كۆمپانیا ته‌نیا جێبه‌جێی ده‌كات، پێشموایه به‌پێی پێویست به‌دواداچون بۆ كار‌و كوالێتییه‌كه‌ی ناكرێت.
شاره‌زایانی بواری بیناسازیی پێیانوایه، بۆ هه‌ر مه‌تر دوجایهك بینا ئه‌گه‌ر به (مواصفات) بكرێته‌وه، ئه‌وا (250) دۆلاری تێده‌چێت، به‌ڵام به گوێره‌ی نرخی خان‌و باڵه‌خانه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه دروستدهكرێتو ده‌فرۆشرێنه هاوڵاتییان، مه‌ترێك بینا (400) دۆلاریش تێدهپهڕێنێتو واته ئه‌گه‌ر بینایه‌ك (40) هه‌زار دۆلاری تێبچێت، به‌ڵام به (70 - 80) هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێته‌وه به هاوڵاتییان، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی تائێستا رێژه‌ی سود بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان له كوردستان دیارینه‌كراوه.
یاسین فه‌قێ سه‌عید، ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ زۆریی سودی كۆمپانیاكان كه‌وتوه‌ته سه‌ر مواسه‌فاتی پرۆژهكانو ده‌ڵێت: "ناتوانین له خۆمانه‌وه بڵێین زۆر قازانج ده‌چێته گیرفانی كۆمپانیا‌و وهبهرهێنهكهوه، چونكه بێ ئه‌وه‌ش وه‌به‌رهێن بۆ قازانج كاردهكاتو له بازاڕی ئازاد‌دا شتی وا نییه كه نرخی قازانج دیاریبكرێت".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، كه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی پرۆژه پێشكه‌ش ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات جۆری كه‌ره‌سته‌كان ده‌نوسێت كه به چی‌و چۆن كار ده‌كات، باسی له‌وه‌شكرد، كه پرۆژه هه‌یه له كفری‌و ناوچه‌كانی دیكه هێنده سودی نییه‌و به هه‌مان شێوازی ئه‌وه‌ی سلێمانییه به (33) هه‌زار ده‌فرۆشرێت، كه ره‌نگه (1) هه‌زار دۆلار سودی نه‌بێت بۆ وه‌به‌رهێن، وتیشی: "ئێستا ئێمه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه كه به‌و نرخانه‌دا بچینه‌وه له‌گه‌ڵ بازاڕدا، هه‌روه‌ها ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا جێبه‌جێكراوه، ئه‌گه‌ر بزانین له‌و حاڵه‌ته‌دا وه‌به‌رهێن قازانجه‌كه‌ی خه‌یاڵیه‌و بێویژدانیی تێدایه، ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێك فه‌قه‌ره‌ی شتی زیاده‌ی پێبكه‌ین. بۆ نمونه دانانی سپلیت یا سێتی مه‌تبه‌خ، هه‌وڵمانداوه كۆنترۆڵی قازانجی وه‌به‌رهێن بكه‌ین، به‌ڵام تا سنورێك به ده‌زگایه‌كی وه‌ك ئێمه ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ویژدانی وه‌به‌رهێن".
د.خالید ده‌لۆیی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ "نه‌بونی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئابورییانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بێویژدانانه ئیستغلالی بارودۆخه‌كه بكهنو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیكه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند دهبنو ده‌رئه‌نجام به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی لێده‌كه‌وێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌تا ههوڵۆیی، سكرتێری پێشوی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له مافی كرێنشینان، جه‌خت له پێویستی بونی سندوقی نیشته‌جێبون ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جیا له‌وه‌ی ئێستا كه په‌یڕه‌و دهكرێتو پێیوایه زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون خزمه‌ت به هه‌ژاران‌و خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت ناكات‌و كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشتهجێبونو سود به كرێنشینان ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرانیی نرخه‌كانیان، به‌وپێیه‌ی نرخی هه‌ر یهكهیهكیان له (30) هه‌زار دۆلار كه‌متر نییه.
به‌دوادا نهچونو خراپیی كاره‌كان
به‌شێكی پسپۆڕان پێیانوایه به‌دوادا نه‌چونی پێویست‌و دانه‌نانی مه‌رجی توند، وایكردوه پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون وه‌ك پێویست نهبنو به كوالێتی به‌رز ئه‌نجام نه‌درێن.
د.محه‌مه‌د ره‌ئوف، به‌پێویستی ده‌زانێت حكومه‌ت به‌دواداچون بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بكات‌و "ناچاریان بكات شاری نمونه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی شار دروستبكرێت، كه كێشه‌ی قهرهباڵغیو كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌م بكاته‌وه، له مۆڵهتهكانیشدا ئه‌ومه‌رجانه دابنرێت‌و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنیان بكرێت".
هه‌روه‌ك سیروان محه‌مه‌د پێی باشه حكومه‌ت زیاتر به‌رگریی له هاوڵاتییان بكات‌و به‌دواداچون بۆ چۆنێتی كار‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتو بكه‌ن كه كوالێتی باش بێت، "ده‌بوایه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كۆمه‌ڵێك مه‌رج دابنرایه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و یه‌كانه كه‌مترین كاره‌بای بویستایه یان خزمه‌تگوزاریی باشتری تێدابوایه، به‌ڵام زۆرێك له‌و یه‌كانه هه‌مان سیستم‌و كه‌ره‌سته كۆنه‌كه‌ی جارانه‌و خه‌ڵكیش ناچاره بیكڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كرێچین".
حكومه‌ت بوه‌ته بارگران
له چه‌ند ساڵی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه كێشه‌ی نیشته‌جێبون چارهسهربكاتو سه‌رباری ئه‌وه‌ش بوه‌ته بارگرانو برینی قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان زیاتر له (40%)ی دانیشتوانی كوردستان كرێنشیننو ته‌نیا شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی پێویستیان به زیاتر له (100) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه، زۆرێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له خانودا كرێچین به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا خودی ده‌سته‌ی وهبهرهێنانو بانكی خانوبه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندوقی نیشته‌جێبون، كه له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌دا به‌شدارن خۆیان كرێچین.
سیروان محه‌مه‌د، به‌پێویستی ده‌زانێت حكومه‌ت بینا بۆ فه‌رمانگه‌كانی خۆی بكات‌و خۆی له كرێچێتی رزگار بكات نه‌ك هاوڵاتییان، چونكه "زۆرێك له بیناكانی كرێنو حكومه‌ت ناتوانێت كێشه‌ی فه‌رمانگه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ربكات، نه‌ك زیاتر له (80) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌شارێكدا دروست بكات".
حكومه‌ت توانای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ی نییه
هه‌رچه‌نده به‌شێك له پسپۆڕان به‌باشی ده‌زانن حكومه‌ت خۆی قه‌یرانه‌كه چارهسهربكاتو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون دروست بكات، له‌كاتێكدا ئێستا پاره‌و زه‌وی ته‌رخانده‌كات، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی پسپۆڕان به‌پێچه‌وانه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن‌و پێیان باشه حكومه‌ت ته‌نیا چاودێربێتو مه‌رجی پێویست دابنێت بۆ دروستكردنی یه‌كه‌كان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا كه حكومه‌ت خۆی میزانیه‌و توانای ئه‌وه‌ی نییه كاره‌كان جێبه‌جێ بكات، هاوكات بونی "گهندهڵییو رۆتین رێگری سه‌ره‌كیی ده‌بن".
د.محه‌مه‌د بڕوای وایه ئه‌گه‌ر كاره‌كان به رێكوپێكی به‌ڕێوه بڕوات، باشتره حكومه‌ت خۆی ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام "هه‌مومان ئه‌و راستیه ده‌زانین كه ئیشوكاری داموده‌زگای حكومیی كێشه‌و گرفتی هه‌یه، كه له بیرۆكراتییهتو تهمهڵیو هونهریو گه‌نده‌ڵیی كه ئیشكالیه‌ت دروستدهبێتو ره‌نگه له‌و كاته‌دا به‌باشی به‌ڕێوه نه‌ڕوات، چونكه ته‌جروبه‌مان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا حكومییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه باشتره كه له‌ڕێی كۆمپانیا‌و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌و كارانه بكرێت، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی گرێبهستێكدا كه به‌پێی مه‌رج ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بكرێت". باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه زۆرجار پرۆژه‌كانی حكومه‌ت فه‌شه‌لیان هێناوه.
هه‌روه‌ها یاسین فه‌قێ سه‌عید، پێیوایه كاركردنی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه كاتێك ده‌كرێت كه میزانیه هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبون، میزانیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم توانای ئه‌وه‌ی نییه، بۆیه له‌ڕێی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه هه‌وڵده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری "ئه‌و گرفته‌و ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وهبهرهێنانو كه‌رتی تایبه‌ت ده‌یكه‌ین بهشداریكردنێكه له چاره‌سه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه، نه‌ك چاره‌سه‌ری بنهبإیی، چونكه ئه‌گه‌ر میزانیه‌ی زۆر‌و مسۆگه‌ر هه‌بێت كه پرۆژه‌ی ستراتیژیی ئه‌نجامبدرێت له بواری نیشته‌جێبوندا به راستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌ركی حكومه‌ته نه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت".
د.خالید ده‌لۆیی، ئه‌ندامی مونته‌دای ئابوریی كوردستان، له لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه خسته‌ڕو "كێشه‌ی كوردستان له بواری نیشته‌جێبوندا ئه‌وه‌یه كه سود له ئه‌زمونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رنه‌گیراوه‌و نێتوۆركێك له‌نێوان دهسهڵاتو هاوڵاتییان یان حكومهتو دنیای ده‌ره‌وه دروست نه‌كراوه بۆچاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون".
حكومه‌ت "سو" وه‌رده‌گرێت
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی سندوقی نیشته‌جێبون، له‌كاتی پێدانی قهرزهكاندا حكومه‌ت بڕێك پاره له هاوڵاتییان وه‌رده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌ك (2%) ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه بۆماوه‌ی (5) ساڵ بێت، (3%) ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه بۆماوه‌ی (10) ساڵ بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه له سه‌ره‌تادا ناڕه‌زایی له‌سه‌ری ده‌ربڕاو زۆرێك له هاوڵاتییان ئاماده‌نه‌بون پاره‌كه وه‌ربگرن، به‌و هۆیه‌وه كه "سو"ی ده‌چێته سه‌ر، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وگرفته پاره‌كه كرا به رسوماتو به وه‌سڵ وه‌رده‌گیرێت، به‌وپێیه‌ش له‌بری ته‌رخانكردنی حكومه‌ت پاره وه‌رده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده یاسین فه‌قێ سه‌عید ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه سوبێتو ده‌ڵێت: "له هه‌ر وڵاتێكدا كه پاره له بانك وه‌ربگیرێت به‌بێ سود نایدا، ئه‌وپه‌ڕی محاوهلهمان كردوه كه كه‌مترین پاره وه‌ربگیرێت، ئه‌ویش وه‌كو سو نا، چونكه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێمه ناگونجێت، ئه‌و پاره‌یه به‌ناوی مه‌ساریفی ئیدارییهوهیه، چونكه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندوقی نیشته‌جێبونی بۆ دامه‌زراوه، كه به‌ڕێوه‌به‌رو كارمهندو مه‌ساریفی هه‌یه ئه‌و پاره‌یه له‌و شوێنانه سهرفدهكرێتهوه حكومه‌ت به دوای قازانجی ئه‌وه‌وه نییه، ئێستاش دوا بڕیار ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتی تا نه‌چێته یه‌كه نیشته‌جێبونه‌كه‌وه قه‌رزه‌كه نه‌داته‌وه".
به‌ڵام سیروان محه‌مه‌د ره‌خنه له‌و سیستمه دهگرێتو ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ له هیچ وڵاتێكی دنیادا حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون قازانج ناكات، به‌ڵام له كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و وتی: "له وڵاتاندا حكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه چاره‌سه‌ربكات، پاره ته‌رخانده‌كات نه‌ك له‌و چاره‌سه‌ره‌دا قازانج بكات، به‌ڵام له كوردستان له‌وه‌ته‌ی عه‌قار كراوه‌ته‌وه حكومه‌ت نزیكه‌ی (2) ملیار دینار سوی له خه‌ڵك وه‌رگرتوه، جگه له‌وه هه‌ندێك ئاسانكاریی پێویسته بكرێت، بۆ نمونه له وڵاتێكی وه‌ك ئیمارات ئه‌گه‌ر زوتر ئه‌و قه‌رزی سندوقی نیشته‌جێبونه بدرێته‌وه رێژه‌یه‌كی لێ‌خۆش ده‌بن".
هاوڵاتییان خزمه‌تگوزاریی دابین ده‌كه‌ن
به‌پێی به‌دواداچونی رۆژنامه بۆ گرانیی نرخی یه‌كه‌كان، ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه به‌شێكی ئه‌و نرخه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو پرۆژه‌كه‌دا سه‌رفده‌كرێت‌و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه هاوڵاتییان له‌بری حكومه‌ت خزمه‌تگوزاریی دابین ده‌كه‌ن.
یاسین فه‌قێ سه‌عید نكوڵی له‌وه ناكات‌و رونیده‌كاته‌وه كه به‌پێی گرێبه‌ست "له‌سه‌ر حكومه‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌یه‌نێته سه‌ر پرۆژه‌كه وه‌ك كاره‌باو قیرو ئاو، به‌ڵام ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێمه مۆڵه‌تمان پێداون‌و سندوقی نیشته‌جێبون ده‌یانگرێته‌وه تێیدا هاتوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌وه بكرێت‌و وه‌به‌رهێنیش ده‌یخاته‌وه سه‌ر نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی خانوو شوقه‌كان، كه‌واته له‌و حاَلهتهشدا هاوڵاتییان خۆیان پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین ده‌كه‌ن".
زانیاریی
• سندوقی نیشته‌جێبون به بڕیاری ژماره (45)ی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ده‌رچوه‌و به‌بڕیاری ژماره (46) له به‌رژه‌وه‌ندیی كرێنیشینانو خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌ت هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌و مه‌رجی گرتنه‌وه‌و پێدانی پاره‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و سندوقه‌وه ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر كرێنشین بێت‌و پێشتر له وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره سودمه‌ند نه‌بوبێت، ئه‌وا ئه‌و قه‌رزه ده‌یگرێته‌وه.
• ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌و كۆمپانیایانه ده‌كڕن كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی پێداون‌و به‌پێی رێنماییه‌كان كه‌سوكاری شه‌هید یان كه‌مئه‌ندام یان گه‌نجی ته‌مه‌ن خوار (30) ساڵ بێت یان كچی ته‌مه‌ن سه‌رو (30) ساڵ بێت‌و شوی نه‌كردبێت، یان خێزانێك باوكیان له‌ژیاندا نهمابێتو له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن (50%)ی بڕی تێچونی یه‌كه‌ی نیشتهجێبونهكهیان به قه‌رز بۆ ده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌ومه‌رجانه‌یان تێدا نییه ئه‌وا ته‌نیا (30%)یان بۆ ده‌درێت، به‌ڵام له قه‌زاو ناحیه‌كاندا (50%)ی بڕی تێچون به‌بێ جیاوازیی بۆ هاوڵاتییان خه‌رجده‌كرێت.
• كوردستان پێویستی به دروستكردنی زیاتر له (125) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێبون چاره‌سه‌ربكرێت.
• بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون حكومه‌تی هه‌رێم به بڕیاری ژماره (10452) له (23/9/2008)ه‌وه پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ی بۆجاری دوه‌م ده‌ستپێكرده‌وه‌و ئێستا ئه‌و بڕیاره كه زیاتر له ساڵێكه له هه‌رێمی كوردستاندا كاری پێده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتییان لێی سودمهندبونو تا هه‌فته‌ی رابردو نزیكه‌ی (11) هه‌زارو (600) مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی پێشینه له هاوڵاتییان وه‌رگیراوه، كه زۆربه‌یان پێشینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه‌و هه‌ندێكیشیان نیوه‌یان وه‌رگرتوه‌و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی ماوه وهریبگرێتو تائێستاش بڕی (102) ملیار‌و (500) ملیۆن دینار له رێگه‌ی بانكی خانوبه‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی پێدانی پێشینه بۆ هاوڵاتییان خه‌رجكراوه، كه بۆ ناوشاره‌كان (12) ملیۆن دینار‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش (9) ملیۆن دیناره.
• هه‌روه‌ك پێشتر خه‌رجكردنی پاره‌ی سندوقی نیشته‌جێكردن له رێگه‌ی بانكی خانوبه‌ره‌وه ده‌درا به هاوڵاتییانو بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش (3732) مامه‌ڵه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه پێشكهشكراوهو تائێستاش (2800) چه‌كی پاره بۆ هاوڵاتییان كراوه‌و بڕی (31) ملیار‌و (480) ملیۆن دۆلاریش له سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه بۆ هاوڵاتییان خهرجكراوهو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندوقی نیشته‌جێبونه‌وه دروستكراوه.
• سندوقی نیشته‌جێكردن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشتهجێبونو به‌شداریی كه‌رتی تایبه‌ت پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان كرا‌و دواتر په‌سه‌ندكرا، دوای په‌سه‌ندكردنیشی (100) ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكرا.
• ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه (40% - 50%)ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كرێچین، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شوێنی یشتهجێبون له‌دوای خواردن‌و پۆشاكه‌وه به سه‌ره‌كیترین پێداویستی مرۆڤ دادهنرێتو به نه‌بونی ئه‌گه‌ری رودانی چه‌ندین حاڵه‌تی مه‌ترسیدار هه‌یه.