راپۆرت
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت




Thursday, October 29, 2009
 
     

راپۆرت: ئه‌له‌ند مه‌حوی‌
له‌ژێر ناوی‌ «خه‌رجی‌ تایبه‌ت”دا، ساڵانه‌ یه‌كێتی‌ زیاتر له‌ (340) ملیار دیناری‌ سامانی‌ گشتی‌ بۆ خزمه‌تی‌ مه‌كته‌ب‌و ده‌زگاكانی‌ خۆی به‌كارده‌هێنێت، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ هیچ داهاتێكی لێ‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی‌ زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كان، مه‌كته‌به‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان به‌شێكی‌ موچه‌ی‌ كارمه‌نده‌كانیان به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ده‌ن‌و هه‌ر كادیرێكی‌ یه‌كێتیش له‌به‌رامبه‌ر پۆسته‌ حیزبییه‌كه‌یدا پۆستێكی‌ حكومیی‌ بۆ دانراوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و كادیرانه‌ ناچارده‌كات "بۆ له‌ده‌ست نه‌چونی‌ موچه‌كانیان هیچ هه‌ڵوێستێك نه‌نوێنن، كه‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ به‌دڵیان نه‌بێت".

ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ حكومه‌ت ده‌یداته‌ مه‌كته‌به‌كانی‌ یه‌كێتی‌، پێشتر به‌شێكی‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ رێكخراوه‌كانه‌وه‌ ته‌رخانده‌كرا، ئێستا دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌ له‌ رێگه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌‌و مه‌كته‌بی‌ رێكخستن‌و مه‌كته‌بی‌ داراییه‌وه‌ بودجه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ مه‌كته‌به‌كان دیاریده‌كرێت.

ئه‌م بودجه‌یه‌ش به‌شێكی‌ له‌و (35) ملیۆن دۆلاره‌یه‌ كه‌ مانگانه‌ یه‌كێتی‌ له‌ حكومه‌تی‌ ده‌سه‌نێت، جگه‌ له‌م پاره‌یه‌ش، ئیداره‌ی‌ گشتیی‌ مانگانه‌ نه‌سریه‌ بۆ هه‌مو مه‌كته‌به‌كان ته‌رخانده‌كات، «له‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ گشتیی‌‌و گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ نۆكان‌و پڕۆژه‌ی‌ لابه‌لای‌ دیكه‌ ده‌ستیده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها سكرتاریه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتیش بودجه‌ بۆ هه‌ندێك له‌ مه‌كته‌به‌كان دابینده‌كات‌و خۆشی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ساڵانه‌ (1,395.000.000) یه‌ك ملیار‌و سێسه‌د‌و نه‌وه‌د‌و پێنج ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت”.
له‌هه‌موشی‌ سه‌یرتر «كادیره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ئه‌ندام كۆمیته‌وه‌ تا به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ند بۆ (37) مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ موچه‌یان وه‌ك كارمه‌ندێكی‌ حكومیی‌‌و به‌ پله‌ی‌ حكومیی‌ بۆ ته‌رخانده‌كرێت”، ئیداره‌ی‌ گشتیش موچه‌ی‌ ئه‌و كادیرانه‌ی‌ خوارتر دابینده‌كات.

سكرتاریه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌
ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ سكرتاریه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌ ته‌رخانیده‌كات، له‌ بودجه‌ی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌كته‌به‌كانی‌ یه‌كێتی‌ زیاتره‌‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌ ساڵی‌ (2007)دا ئه‌م ده‌زگایه‌ مانگانه‌ بودجه‌كه‌ی‌ بڕی‌ (10.500.000.000) ده‌ ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دینار بوه‌، به‌ڵام ساڵی‌(2008) به‌ به‌راورد به‌ ساڵی‌(2007) ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رنجڕاكێش بودجه‌كه‌ی‌ كه‌مده‌كات‌و ده‌بێته‌ (1.395.000.000) یه‌ك ملیار‌و سێسه‌د‌و نه‌وه‌د‌و پێنج ملیۆن دینار بۆ یه‌ك مانگ.

مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌
گه‌وره‌ترین مه‌كته‌بی‌ یه‌كێتییه‌ له‌ روی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ساڵی‌(2007) ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ ئه‌م مه‌كته‌به‌ مانگانه‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ وه‌رده‌گرت بڕی‌ (240.000.000)دوسه‌د‌و چل ملیۆن دینار بوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌و پێداچونه‌وانه‌ش كه‌ یه‌كێتی‌ هه‌ندێكجار به‌ بودجه‌ی‌ مه‌كته‌به‌كانیدا كردویه‌تی‌، بودجه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ نه‌گرتوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان ساڵی‌(2008) ئه‌م مه‌كته‌به‌ بودجه‌كه‌ی‌ هه‌ر وه‌ك ساڵی‌(2007) بوه‌‌و هیچ كه‌می‌ نه‌كردوه‌.

مه‌كته‌بی‌ رێكخستن
مه‌كته‌بی‌ رێكخستن یه‌كێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ مه‌كته‌به‌ گه‌وره‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و «هیچ شه‌فافیه‌تێكی‌ تیا نییه‌”‌و زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتیش هیچ زانیارییه‌كیان نییه‌ له‌باره‌ی‌ كاروبار‌و خه‌رجی‌‌و بودجه‌ی‌ ئه‌م مه‌كته‌به‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستن ئاشكرای‌ ده‌كات «ئه‌رسه‌لان بایز نه‌یهێشتوه‌ هیچ كه‌سێك بودجه‌‌و نه‌سریه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستن بزانێت، ته‌نانه‌ت بودجه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستنی‌ له‌جێگره‌كانیشی‌ شاردوه‌ته‌وه‌”، به‌ڵام زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن «مه‌كته‌بی‌ رێكخستن مانگانه‌ (1.800.000.000)یه‌ك ملیار‌و هه‌شتسه‌د ملیۆن دینار وه‌ك نه‌سریه‌ له‌ ئیداره‌ی‌ گشتیی‌ وه‌رده‌گرێت”.

مه‌كته‌بی‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندن
له‌ روی‌ زۆریی‌ بودجه‌‌و ستاف‌و خه‌رجییه‌وه‌ یه‌كێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ مه‌كته‌به‌ زه‌به‌لاحه‌كانی‌ یه‌كێتی‌، ئه‌م مه‌كته‌به‌ پێكهاتوه‌ له‌ ستافی‌ مه‌كته‌ب‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ كوردستانی‌ نوێ‌، سه‌ته‌لایت‌و لۆكاڵی‌‌و رادیۆكه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان، ئیتحاد، PUK Media،...هتد.

به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان «ساڵی‌ (2006) ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ مه‌كته‌بی‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندن بۆ یه‌ك مانگ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ وه‌ریده‌گرت، بڕی‌ (7,500,000) حه‌وت ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار دینار” بوه‌.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، بودجه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندن پێش دامه‌زراندنی‌ سه‌ته‌لایتی‌ گه‌لی‌ كوردستان «نزیكه‌ی‌ (1.500.000.000) یه‌ك ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دینار بوه‌، به‌ڵام پاش دامه‌زراندنی‌ ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ بودجه‌كه‌یان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ (2.000.000.000) دو ملیار دینار”.

ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ستافه‌كانی‌ ئه‌م مه‌كته‌به‌ رۆژنامه‌وانن‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا كارمه‌ندی‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی‌ حكومین، تا پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ رێكخراوه‌كان چاوپۆشییان لێده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌وامه‌ ره‌سمییه‌كه‌یان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌، یان به‌ڕێوه‌به‌رێتیی راگه‌یاندن نه‌كه‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ردا له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ یه‌كێتیدا كاربكه‌ن.

 

مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
به‌پێی‌ نوسراوێكی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستن/ به‌شی‌ موچه‌، له‌ لیستێكدا ئاماژه‌ به‌ ناو ‌و موچه‌ی‌ (62) كادری‌ مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌/ ناوه‌ندی‌ شاره‌زور كراوه‌، كه‌ موچه‌كانیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌‌و مانگانه‌ كۆی‌ گشتیی‌ موچه‌كه‌یان ته‌نیا بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌كاته‌ (29.195.750) بیست‌ونۆ ملیۆن‌و سه‌د‌و نه‌وه‌د‌و پێنج هه‌زار‌و حه‌وتسه‌د‌و په‌نجا دینار، واته‌ له‌ ساڵێكدا (437,936,250) چوار سه‌د‌و سی‌‌و حه‌وت ملیۆن‌و نۆسه‌د‌و سی‌‌و شه‌ش هه‌زار‌و دوسه‌د‌و په‌نجا دیناریان له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتوه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌.

مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان
به‌پێی‌ هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ «تایبه‌ت” كه‌ لای‌ رۆژنامه‌ پارێزراون «له‌ ساڵی‌ (2007)دا ئه‌م مه‌كته‌به‌ مانگانه‌ «بإی‌ (462.529.000)چوارسه‌د‌و شه‌ست‌و دو ملیۆن‌و پێنجسه‌د‌و بیست‌ونۆ هه‌زار دیناری‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌‌و بڕی‌ (270.529.000)دوسه‌د‌و حه‌فتا ملیۆن‌و پێنجسه‌د‌و بیست‌ونۆ هه‌زار دینار له‌و پاره‌یه‌ش دراوه‌ته‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان، ئه‌و بڕه‌ی‌ دیكه‌شی‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌، دراوه‌ته‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ كوردستان‌و یانه‌ وه‌رزشییه‌كان‌و لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی‌ كه‌ركوك.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن «بودجه‌ی‌ رێكخراوه‌كان له‌ساڵی‌ (2008)دا له‌ مانگێكدا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ (1.380.000.000) یه‌ك ملیار‌و سێسه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دینار، جگه‌ له‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌م مه‌كته‌به‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ «مانگانه‌ ئیداره‌ی‌ گشتیش وه‌ك نه‌سریه‌ نزیكه‌ی‌ (260)ملیۆن دینار ده‌دات به‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان”.

مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌
به‌پێی‌ نوسراوێكی‌ ره‌سمیی‌ مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ لای‌ رۆژنامه‌ پارێزراوه‌، ئه‌م مه‌كته‌به‌ مانگانه‌ (20)ملیۆن دیناری‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتوه‌ بۆ ستافه‌كانی‌‌و كادیره‌كانی‌ ئه‌م مه‌كته‌به‌ش له‌ لیستێكی‌ موچه‌دا كه‌ دوای‌ ئیمزاكردنی‌ وه‌رگرتنی‌ موچه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ كاروباری‌ رێكخراوه‌كان نێردراوه‌ته‌وه‌‌و له‌ به‌رامبه‌ر پله‌ حیزبییه‌كانیاندا پۆستێكی‌ حكومیی‌ وه‌ك راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ر نوسراوه‌.
هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كان مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ جگه‌ له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌ت، مانگانه‌ (25)ملیۆن دینار وه‌ك نه‌سریه‌ له‌ ئیداره‌ی‌ گشتیی‌ وه‌رده‌گرێت‌و پێشتریش بودجه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ هه‌بوه‌ له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتییه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بوه‌.

مه‌كته‌بی‌ دارایی‌
له‌ڕوی‌ داراییه‌وه‌ به‌گه‌وره‌ترین مه‌كته‌بی‌ یه‌كێتی‌ حسابده‌كرێت، به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ساڵی‌ (2007) بودجه‌ی‌ یه‌ك مانگی‌ ئه‌م مه‌كته‌به‌ كه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌ریده‌گرت (10,500,000,000) ده‌ ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دینار بوه‌، به‌ڵام ساڵی‌ (2008) ئه‌م بودجه‌یه‌ زیادیكردوه‌‌و بوه‌ته‌ (11,500,000,000) یانزه‌ ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دینار بۆ یه‌ك مانگ.ئه‌م مه‌كته‌به‌ به‌ڕه‌سمی كه‌مال فوئاد سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات، به‌ڵام دلێر سه‌ید مه‌جید كه‌ به‌رپرسی ئیداره‌ی‌ گشتییه‌ به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌بات.

فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ (هـ.پ.ك)
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ره‌سمیی‌، كۆی‌ گشتیی‌ هێزه‌كانی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ له‌ ساڵی‌ (2007)دا (31291) پێشمه‌رگه‌ بوه‌، كه‌ كه‌مترین موچه‌یان له‌وكاته‌دا (100.000) سه‌د هه‌زار دیناربوه‌ به‌ پله‌ی‌ (ته‌ته‌ر)‌و زۆرترین موچه‌شیان (1.250.000) یه‌ك ملیۆن‌و دو سه‌د‌و په‌نجا هه‌زار دینار بوه‌، به‌ پله‌ی‌ (فه‌رمانده‌ی‌ لیوا).
ساڵی‌(2007) بودجه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ (هـ.پ.ك) كه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌ریده‌گرت، مانگانه‌ بڕی‌ (8.575.111.000) هه‌شت ملیار‌و پێنج سه‌د‌و حه‌فتا‌و پێنج ملیۆن‌و سه‌د‌و یانزه‌ هه‌زار دینار بوه‌، به‌ڵام ساڵی‌ دواتر (2008) بودجه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ (هـ.پ.ك) له‌گه‌ڵ‌ ده‌زگای‌ ته‌ندروستی‌ بودجه‌كه‌یان زۆر زیاد ده‌كات‌و مانگانه‌ ده‌گاته‌ (10.260.000.000) ده‌ ملیار‌و دوسه‌د‌و شه‌ست ملیۆن دینار.

رێكخراوی‌ مناڵپارێزی‌ كوردستان
ئه‌م رێكخراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هاوسه‌ری‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌و له‌ساڵی‌ (1991)دا دامه‌زراوه‌، له‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا وه‌ك فه‌ند په‌یداكه‌رێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كارده‌كات‌و له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشدا لقی‌ هه‌یه‌، به‌گشتیش رێكخراوه‌كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ رێكخراوی‌ مناڵپارێزی‌ كوردستان، لقه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ گه‌نجان، كازیوه‌كان،...هتد.

ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ ساڵی‌ (2007)دا مانگانه‌ بڕی‌ (237.000.000) دوسه‌د‌و سی‌‌و حه‌وت ملیۆن دیناری‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتوه‌، به‌ كۆی‌ گشتیی‌ له‌م ساڵه‌دا (2.856.116.600) دو ملیار‌و هه‌شتسه‌د‌و په‌نجا‌و شه‌ش ملیۆن‌و سه‌د‌و شازده‌ هه‌زار‌و شه‌شسه‌د دیناری‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رگرتوه‌.جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ئه‌م رێكخراوه‌ (480.000) چوارسه‌د‌و هه‌شتا هه‌زار دۆلاری‌ له‌ تاڵه‌بانی‌ وه‌رگرتوه‌‌و (450.000) چوارسه‌د‌و په‌نجا هه‌زار دۆلاری‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ وه‌رگرتوه‌‌و (426938) چوارسه‌د‌و بیست‌و شه‌ش هه‌زار‌و نۆسه‌د‌و سی‌‌وهه‌شت دۆلاری‌ له‌ هه‌ندێك وڵات‌و لایه‌نی‌ دیكه‌وه‌ بۆ هاتوه‌، به‌ڵام ناوی‌ خاوه‌نه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراون.

ساڵی‌ (2008) بودجه‌ی‌ رێكخراوی‌ مناڵپارێزی‌ كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆی ته‌رخانده‌كرا، به‌ هه‌مان بإی‌ ساڵی‌ (2007) كه‌ (237.000.000) دوسه‌د‌و سی‌‌وحه‌وت ملیۆن دینار بو، مانگانه‌ وه‌ك خۆی‌ مایه‌وه‌‌و ده‌ستكاریی‌ نه‌كرا.

ده‌زگای‌ خه‌ندان
ده‌زگایه‌كی‌ راگه‌یاندنی‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحه‌، له‌ ساڵی‌ (2004)دا دامه‌زراوه‌‌و پێكهاتوه‌ له‌ ده‌زگای‌ خه‌ندان‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ وه‌ك، رۆژنامه‌ی‌ ئاسۆ، گۆڤاری‌ هه‌فتانه‌، سایتی‌ ده‌نگوباس، گۆڤاری‌ (الاسبوعیه‌)‌و رۆژنامه‌ی‌ (كۆپرو) كه‌ به‌زمانی‌ توركمانی‌ ده‌رده‌چێت.

ده‌زگای‌ خه‌ندان ساڵی‌ (2007) بۆ هه‌ر مانگێك (10.000.000) ده‌ ملیۆن دیناری‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام ساڵی‌ (2008) ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌مده‌كات بۆ مانگانه‌ (5.000.000) ملیۆن دینار‌و له‌ 5/2008دا حكومه‌ت ئه‌و مینحه‌یه‌ش راده‌گرێت.

ئه‌م ده‌زگایه‌ جگه‌ له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش، مانگانه‌ (10.000) دۆلار له‌ سكرتاریه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌ وه‌رده‌گرێت‌و ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه‌ به‌ بودجه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ حساب ده‌كرێت، دكتۆر به‌رهه‌م خۆی‌ له‌ رێگه‌ی‌ رێكخراوه‌ ئه‌مریكی‌‌و بیانییه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌م ده‌زگایه‌ی‌ په‌یدا ده‌كات، كه‌ مانگانه‌ (70.000) دۆلاره‌.

ده‌زگای‌ چاپ‌و په‌خشی‌ سه‌رده‌م
ده‌زگایه‌كی‌ رۆشنبیریی‌ گه‌وره‌یه‌‌و شێركۆ بێكه‌س سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات، بینا نوێیه‌كه‌ی‌ كه‌ ناوی‌ (ته‌لاری‌ سه‌رده‌م)ه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی‌ سالم له‌ سلێمانی‌‌و له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه‌ كرایه‌وه‌، له‌ ساڵی‌ (2007)دا ئه‌م ده‌زگایه‌ مانگانه‌ (55.000.000) په‌نجا‌و پێنج ملیۆن دیناری‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام ساڵی‌ (2008) بودجه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ (60.000.000) شه‌ست ملیۆن دینار.

پارێزگاری‌ كه‌ركوك
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری‌ كه‌ركوك، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ ره‌سمیی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ كاروباری‌ «به‌رده‌ستی‌‌و میوانداریی‌” له‌ ساڵی‌ (2007)دا مانگانه‌ (15.000.000) پانزه‌ ملیۆن دیناری‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌رفكراوه‌، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش له‌ ساڵی‌ (2008)دا وه‌ك خۆی‌ به‌رده‌وام بوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئیسماعیل ره‌جه‌ب حه‌دیدی‌، ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌‌و جێگری‌ پێشوی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك له‌ ساڵی‌ (2007‌و 2008)دا مانگانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بڕی‌ (4.500.000) چوار ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانرێت.

تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ تێڕامانه‌، به‌شێك له‌و پارانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ریده‌گرێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ مه‌به‌ستێتی‌، هه‌ندێكیشیانی‌ بۆ حكومه‌ت رون نه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ چییه‌، له‌ هه‌موشی‌ سه‌یرتر (10.000.000) ده‌ ملیۆن دیناره‌ مانگانه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ (2008)دا ته‌نیا به‌ناوی‌ «تایبه‌ت”ه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رگیراوه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ دیاری‌ بكرێت كێیه‌ ئه‌م كه‌سه‌ «تایبه‌ته‌”.

كوردسات‌و الحریه‌
سه‌ته‌لایتی‌ كوردسات له‌ ساڵی‌ (2000)دا دامه‌زراوه‌، ئه‌م كه‌ناڵه‌ ئه‌گه‌رچی‌ له‌گه‌ڵ‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندنی‌ (خاك)دا به‌ ره‌سمیی‌ موڵكی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هاوسه‌ری‌ جه‌لال تاڵه‌بانین، به‌ڵام له‌ خزمه‌تی‌ یه‌كێتیدا كارده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵی‌ ئه‌لحوڕییه‌ سه‌ته‌لایتێكی‌ عه‌ره‌بی‌ یه‌كێتییه‌‌و ساڵی‌ (2003) وه‌ك كه‌ناڵێكی‌ لۆكاڵی‌ عه‌ره‌بیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ به‌غداد ده‌ستی‌ به‌ په‌خشكردوه‌، به‌ڵام دواتر بوه‌ته‌ كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانیی‌ یه‌كێتی‌.

ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌م دو سه‌ته‌لایته‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌حكومه‌ته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی‌ (2008)دا به‌ هه‌ردوكیان مانگی‌ (900.000.000) نۆسه‌د ملیۆن دیناریان له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتوه‌.

شێخ‌و ته‌كییه‌كان
ئه‌گه‌رچی‌ یه‌كێتی‌ خۆی‌ به‌حیزبێكی‌ سۆشیال دیموكرات ده‌زانێت، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌ پاره‌‌و به‌ خانه‌نشینكردن‌و كۆمه‌ك پشتیوانی‌ له‌ شێخ‌و پیاوماقوڵان‌و خاوه‌ن دیوه‌خان‌و سه‌رۆك خێڵه‌كان ده‌كات، له‌م روه‌شه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ (2007)دا ئه‌م شوێنانه‌ له‌ رێگه‌ی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ مانگانه‌ پاره‌یان له‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ وه‌رگرتوه‌:
ته‌كیه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌، مانگی‌ (7.500.000) حه‌وت ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ عه‌بدولقادری‌ چوێسه‌، مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ كامیل شێخ عه‌بدولقادری‌ چوێسه‌ مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ سه‌عید شێخ عه‌بدولقادری‌ چوێسه‌ مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ تاهیری‌ چوێسه‌ مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولقادری‌ چوێسه‌ مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ زاهیر شێخ سه‌عیدی‌ چوێسه‌ مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ رزگار شێخ ئه‌حمه‌دی‌ چوێسه‌ مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌، ته‌كیه‌ی‌ شێخ له‌تیف شێخ عه‌بدولقادری‌ چوێسه‌ مانگی‌ (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دیناری‌ وه‌رگرتوه‌.

هه‌روه‌ها ساڵی‌ (2008)یش شێخانی‌ سورچی‌، مانگانه‌ (7.500.000) حه‌وت ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار دیناریان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رگرتوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
نه‌به‌ز
 ده‌ستان خۆش ئه‌ م بابه‌ ته‌ زۆر گرنگه‌ پێویسته‌ خه‌ ڵکی لێ ئاگادار بکرێته‌ وه‌ چونکه‌ هه‌ موی به‌ ڵگه‌ ی هه‌ یه‌ و رره‌ قه‌ مه‌ به ڵام بڵاو کردنه‌ وه‌ ی له‌ م سایته‌ هاووڵاتیان که‌ مێکی دیبینێت پێویسته‌ له‌ تلفزیۆن بخوێنرێته ‌وه‌ چونکه‌ من ئه‌ مه‌ یه‌ که‌ م جارمه‌ ئه‌ م ره‌ قه‌ مانه‌ بزانم به‌ ڵێ ده‌ مزانی یه‌ کێتی له‌ پاره‌ ی حکومه‌ ت پاره‌ ی ده‌ زگاکانی ده‌ دات به‌ ڵام بڕی پاره‌ که‌ م نه‌ ده‌ زانی ........................... له‌ گه‌ ڵ رێزم بۆتان‌
bawan
 slaw ..... badaxawa eiwa laxotanawa qsa akn .basha akar P U K aw hamawmaktabayi haya .pewst basrwatu saman ahaya .kawatta pewssnakat awanda bass bkan .-...xo kompanyai wsha kae azanyt am masrufatayi la kwe bw ,, aya eiwa prsyrtan lawnesh krdwa ......
ڕێباز عومه‌ر
 له‌ پلینۆمدا بڕياری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێک بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی کاره‌کانی ی ن ک و لیژنه‌یه‌کیش بۆ چاودێری دارای به‌رپرسه‌کانی درا له‌ ژێر ناوی من این لک هذا ؟ گه‌ر ئه‌م لیژنۆکانه کاری جدی خۆیان بکه‌ن ئه‌بێت سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسانی ئه‌م حزبه‌ دووکانه‌کانیانا دابخه‌ن و بڕۆن کاسپییه‌کی دیکه‌ بکه‌ن. بڕوام وا نیه‌ ئه‌م ته‌به‌قه‌شیان هێلکه‌یه‌کی ساخی تیا بێت بۆ کوڵان.
kawa
 mnish dalem rastaw awashi aw bareza basi dakat wak dlopek waya la daryayak tawani bnamalaw hizba msha xorakan,awashi aw rastyana bachawi xoi nabine lagal rezm awa ...........
کاوه / ئه‌ڵمانیا
 یه‌کێتی پارتێکی سۆسیال یموکرات نی یه‌ به‌ڵکو پارتێکی سۆسیال ........ . یه‌کێتی بۆته‌ .............. گه‌ر به‌ووردی هه‌موو فه‌ساو گه‌نده‌ڵی یه‌کانی یه‌کێتی وپارتی بخرێنه‌ ڕوو وه‌کوو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ نه‌ك پلنیۆم و کۆنگره‌ به‌ڵکو ............ حیزبی شه‌هیدان و حیزبی ڕۆژانی ته‌نگانه‌ بۆته‌ مۆته‌که‌ به‌سه‌ر دڵمانه‌وه‌ هه‌رچی دامو ده‌زگاکانیان هه‌یه‌ ............. سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوون بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. .........زاری بۆ ئه‌وانه‌ی خوێنی شه‌هیدانیان کردۆته‌ ته‌نده‌ر وهه‌رڕۆژه‌و ئه‌یفرۆشن به‌ کۆنه‌جاشه‌کان
ئاسؤ محمود علي
 ده‌ستتان خۆش و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن به‌ڕاستی ئێوه‌ سه‌لماندتان كه‌ خه‌م خۆرو دڵسۆزی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌و به‌ش خوراوه‌ن به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت . زۆر به‌ ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سیاسه‌تی ئه‌م حیزبه‌ جگه‌ له‌ به‌ فیڕۆدانی سه‌روه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌ هیچی تر نه‌بووه‌ به‌ ڕاستی كاره‌ساته‌ . كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تره‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت ڕێگه‌ بدات ئه‌م دۆخه‌ هه‌روا به‌ئاسانی تێ په‌ڕێت.
محمد على
 ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ، به‌لاَم خوێنه‌ری‌ به‌ڕێز ئه‌م به‌ڵگانه‌ بۆ ئێوه‌ ئایا ته‌نها هه‌واڵه‌ یاده‌توانێ‌ بتوروژێنێ‌ ؟ باوا دابنێین بۆ ئێمه‌ ته‌نها هه‌واڵه‌ ، ئه‌ی‌ بۆ به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌واڵه‌ یان ئه‌وان ده‌توانن كاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ن ، ئه‌ی‌ بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانمان ، ئایا جیاوازی‌ چییه‌ له‌ نێوان ڕۆژنامه‌نوسێكی‌ ڕاسته‌قینه‌و په‌ر له‌مانتارێكی‌ ئۆپۆزسیۆن ؟ ئه‌مڕۆ هاولاَتی‌ چاوه‌رڕێی‌ ئیوه‌یه‌ ( گۆڕان ، یه‌كگرتوو ) ده‌سه‌لاتی‌ گه‌نده‌ڵ چه‌ند گوێ‌ به‌ هاولاتیانی‌ خۆی‌ ده‌دا ده‌رباره‌ی‌ په‌یمانه‌كانی‌ كه‌ ده‌یدا پێیان ، ئێمه‌ش كه‌ ده‌نگماندا به‌ ئێوه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن ئایا چه‌ند له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كانتانن؟ په‌رله‌مانتاری‌ ئۆپۆزسۆن نابێ‌ وه‌ك هاولاَتی‌ قسه‌ بكات و هه‌نگاو بنێ‌ په‌رله‌مانتاران ده‌بێ‌ ئه‌و دیوارگه‌نده‌ڵییه‌ بشكێنن ، ئه‌وه‌ هه‌ولاتیانن یا ڕاستر بڵێم ئه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ نوسه‌ ڕاسته‌ قینه‌كانن ده‌ڵێن نا بۆ گه‌نده‌ڵی‌ ئه‌ی‌ ئێوه‌ش ته‌نها ده‌ڵێن نا بۆ گه‌نده‌ڵی‌ ؟
azhy hawrami
 dast xosh kaka mahwy gian.jwana
azhy hawrami
 slawu rez: dast xoshy la barez aland ma7wy dakam,bo aw raporta jwanu chawra,ba rasty niway aw paraya ba dast mnawa bwaya 7izbekm pek dahena zor zor la partyu y.n.k ba hez tru xo ragr tr,da washen p.d.k u p.u.k bo xotanu andamani ba kre girawtan,baw hamu ba kre girawanashawa heshta natwann saitara ba sar snury dasalatianda bkan,awa bu hamuman biniman la halbzhardny 25/7 chian le hat!!! sar barzy bo goranu goran xwazan,sar shory bo duzhmnany xaku gali kurdstan............. supas bo am molata jwana.
ahmad
 zor sopas bo aw raporta barasty dzy awa abi soshyal demokratakan barast xalke kurdstantan asoda krd la hajary dak xawa haqe aw gala hajaratan li bkatawa ...
دلير عةبدولرةحمان
 به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان دیاره‌ سه‌مه‌ره‌ی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ كرتوه‌ كه‌له‌یه‌ككاتدا متمانه‌ درا به‌هه‌ردوو سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێكره‌كه‌ی‌ كه‌ئه‌مه‌ له‌هیچ شوێنیكی‌ دنیادا بونی‌ نیه‌. بایكۆتكردنی‌ دانیشتنی‌ به‌رله‌مان له‌لایه‌ن هه‌ردوو فراكسیۆنی‌ كۆران و یه‌ككرتووی‌ ئیسلامیه‌وه‌ له‌مه‌ر متمانه‌ به‌خشین به‌وه‌زیره‌كان و كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حكومه‌ت جوانترین هه‌لویستی‌ ئۆبۆزسیۆن بوو له‌ 18 سالی‌ رابردوودا وینه‌ی‌ نه‌بووه‌. دیاره‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ش هه‌ر دریژكراوه‌ی‌ كابینه‌كانی‌ پیشووی‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریمه‌و حكومه‌تیش حكومه‌تی‌ یه‌كیتی‌ و پارتیه‌و ئومیدم به‌سه‌ركه‌وتنی‌ نیه‌ له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ فه‌سادی‌ ئیداری‌ و ئه‌خلاقی و كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسی و ...هتد. ئومید ده‌كه‌ ئۆبۆزسیۆن بتوانن ببنه‌ له‌مبه‌ر له‌به‌رده‌م زیانگه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ تاكی‌ كورد له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سیكه‌وه‌ بێت.
ئارام
 ببورن. به‌خوا من ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌م بۆ حساب ناکرێت . مێشکم ئاوسا ، نه‌م توانی کۆی گشتی پاره‌که‌ حیساب بکه‌م!!! توخوا بزانن حیسابی بکه‌ن میلله‌ته‌که‌مان قه‌رزاریان نیه‌ ؟!!!
Baxan Mstafa
 ئاشكراكردنی‌ ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ كارێكی‌ گه‌وره‌یه‌‌و سوپاسكردنی‌ نوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌وێت، هیوادارم گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ خوێندكاران‌و یه‌كێتی‌ ژنان‌و ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ باشتر هه‌ڵبدرێته‌وه‌، ڕۆژێكیش دێت گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ به‌شێك له‌ نوێنه‌ره‌ كورده‌كانی‌ به‌غدادیش ئاشكرا ده‌بێت. ده‌ستخۆش كاك ئه‌له‌ند بۆ ئه‌و ڕاپۆرته‌
سه‌عید عارف
 من یه‌ک تێبینی ده‌خه‌مه‌ڕو، وه‌کو چه‌ند پرسیارێک. چۆن( سکرتاریه‌تی سکرتێری گشتی) توانی له‌یه‌ک ساڵی( 2007 بۆ 2008) بودجه‌که‌ی خۆی له‌10.500.000.000ده‌ملیار پێنج سه‌د هه‌زار دیناره‌وه‌ دابه‌زێنێت بۆ 1،395.000.000یه‌ک ملیاروسێسه‌دونه‌وه‌دوپێنج ملیۆن دینار . واته‌ 9،205.000.000نۆملیاروسێسه‌دوپێنج ملیۆن دینار. واته‌ واز له‌ 9/10نۆبه‌ش ، له‌ ده‌به‌شی بودجه‌که‌ی بهێنێ ؟ چی ڕوویداوه‌ له‌وساڵه‌دا؟ توشی چی ته‌قلیصێک بوون، له‌ ڕووی مه‌سروفاته‌‌وه‌ خۆ له‌و ساڵه‌دا هێشتا نان بڕین، له‌ سه‌ر( لاساری) ده‌ستی پێنه‌کردووه‌ ؟ ئاخۆ چۆن ته‌قدیری مه‌سره‌ف کراوه‌ بۆ ساڵی 2007؟ دواتر چۆن ئه‌و ته‌قدیره‌، به‌و شێوه‌ زۆره‌ که‌مکراوه‌ته‌وه‌؟ له‌ کۆتایی دا وپاش که‌مکردنه‌وه ‌زۆره‌که‌ ، چی به‌سه‌ر ئه‌و نۆ ملیارو نزیک چاره‌که‌ملیار دیناره‌دا هاتووه‌ ؟ وه‌ڵامه‌کانی ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌ ده‌کاته‌، چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ کتو پڕو سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی به‌رپرسه‌ حیزبیه‌کانی کوردستان . یان به‌دیوه‌ باوه‌که‌یدا بڵێین، چیرۆکی دزی وگه‌نده‌ڵی دارایی. باووردکردنه وه‌‌کا‌نی تر، به‌جێ بهێڵین ،بۆ که‌سی له‌من ووردترو، به‌سه‌لیقه‌ تر.
ستوكهولم
 شازي سوسيال ديموكرات.به خوشي بيت
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ