راپۆرت
سینگاپوره‌ (شاری شێر)




Tuesday, December 1, 2009
 
     

راپۆرت: عوسمان عه‌سكه‌ری‌
 
به‌ زمانی مالایی، سینگا، واته‌ شێرو پورا، مانای شار ده‌گرێته‌وه‌.. سینگاپوره‌‌ به‌ روبه‌ر بچوکه‌و ته‌نها 699 km² ، یه‌ به‌ڵام 63 دورگه‌ی جیاواز خۆیان تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری کردوه‌و پێکه‌وه‌ شارو وڵاتی سینگاپوره‌یان پێکهێناوه‌. کۆی هاوڵاتیانی سینگاپوره‌‌ ده‌گاته‌ 4،5 ملیۆن که‌س که‌ نزیکه‌ی له‌ %70 ی پێکهاته‌ی دانیشتوانی وڵاته‌که‌ چینیه‌، ئه‌وه‌ی دیکه‌ش مالایی (ئیسلام) و هیندی و کاسۆلیکشی تێدایه‌. دوای رزگاربون له‌ ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی به‌ریتانیا له‌ ساڵی 1958 سینگاپوره وه‌ک هه‌رێمێکی فیدراڵی خۆی خسته‌ پاڵ مالایسیاوه‌ به‌ڵام له‌ساڵی 1965 له‌ ئاکامی ناکۆکی ئایدیۆلۆجی بۆ جاری کۆتایی، خۆی له‌ مالایسیا جیاکرده‌وه‌و وه‌ک وڵاتێکی ئازاد سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند‌. 



به‌پێی راپۆرتی یه‌کێتی ده‌زگای زانیاری ئابوری (Economist Intelligence Unit) هاوڵاتیانی سینگاپوره‌ ستانداردی ژیانیان له‌ پله‌ی یازده‌هه‌می جیهاندایه‌ چونکه،‌ داهاتی تاک له‌و وڵاته‌دا‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌رزترین داهاته‌کانی‌ سه‌رگۆی ئه‌م زه‌ویه‌ که له‌ساڵێکدا‌ ‌ده‌گاته نزیکه‌ی 45،000 دۆلاری سینگاپوره‌ یاخود زیاتر له‌ 26،000 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی. راپۆرتی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانیش له‌سه‌ر‌ ئاستی جیهان وێڕای ئه‌وه‌ی له‌بواری‌ گه‌شه‌کردنی ئابوریدا پله‌ی بیست و پێنجه‌م ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و وڵاته‌‌ ئه‌وا به‌پله‌ی چواره‌م له‌وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کانی ئاسیاش ریزبه‌ندی ده‌کا هاوکات رێکخراوی شه‌فافی نێوده‌وڵه‌تی جیهانیش (Organisationen Transparency International) له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ئاشکرای کرد، که‌ سینگاپوره‌ له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌و دوابه‌دوای سوێد یه‌کێکه‌ له‌ وڵاته‌ شه‌فافه‌کانی جیهان.

سینگاپوره به‌ڕێژه‌یه‌کی ئه‌وتۆ جوان و پێشکه‌وتوه‌‌ هه‌رکه‌سێک روی تێ بکات به‌دڵنیاییه‌وه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ ئه‌بێت‌ ته‌واوی ژیانی خۆی له‌و وڵاته‌دا‌ به‌سه‌ربه‌رێت، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌‌مێژ نیه‌ وڵاته‌که‌‌ له‌ژێر ده‌سته‌یی به‌ریتانیا و دواتر یابان و له‌ کۆتایش مالایسیا رزگاری بوه‌ به‌ڵام له‌ڕوی شارستانیه‌وه‌ زۆر له‌پێشه‌وه‌ی مالایسیایه‌‌و‌ له‌ ژاپۆن و ئینگلته‌راش که‌متر نیه‌. سینگاپوره‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ وڵاته هه‌ره‌ جوان و پێشکه‌وتوه‌‌‌کانی سه‌رگۆی زه‌وی‌ له‌ راستیدا‌ پێکه‌وه‌ ژیان و لێبورده‌یی نێوان پێکهاته‌ جیاوازه‌کانه‌ بنه‌ماکانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌، چونکه‌ ئه‌و وڵاته‌ کۆی فه‌لسه‌فه‌و ئاین و کولتوره‌کانی جیهانی له‌ ئامێزی خۆیدا کۆکردۆته‌وه‌ بۆیه،‌ هه‌مو ئه‌و بۆچونانه‌ ره‌ت ده‌کاته‌وه‌‌ که‌ لایان وایه‌ زۆر له‌ گه‌لان و وڵاتانی فره‌ کولتور ناتوانن له‌ناوخۆیاندا ئاشتی دابین بکه‌ن و پێشکه‌وتنی وڵاته‌که‌یان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، لێ پرسیار ئه‌وه‌یه‌، داخۆ سینگاپوره‌ چۆن توانیتی به‌و ئاسته‌ باڵایه‌‌ پێشبکه‌وێت له‌کاتێکدا، جگه‌ له‌ لاستیک، دارستان و به‌روبومی ده‌ریایی، هیچ به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی ئه‌وتۆی سروشتی له‌وڵاته‌که‌دا به‌دی ناکرێت‌ که‌ببێته ‌هۆی پێشکه‌وتنی ئابوری و شارستانی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌‌. زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی وڵاته‌که‌وه‌‌، ‌حکومه‌ت نه‌خشه‌و پلانی هه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕوی ئابوری، کولتوری و زانستیه‌وه‌ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ وڵاته‌که‌دا ئه‌نجام بدات. به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ ‌سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ له‌ڕه‌گه‌وه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و دواتر زۆر بایه‌خیان به‌بواری پیشه‌سازی وڵاته‌که‌ دا ئیدی سینگاپوره‌ وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌رێک نه‌یتوانی بۆ پشته‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌و له‌بازاڕی شارستانیدا بو به‌یه‌کێک له‌ وڵاته‌ دیاره‌‌کان و چه‌ندین کارگه‌ی زه‌به‌لاحی دروستکردنی ئه‌لکترۆنی، لاستیک و په‌ترۆکیمیاوی هتد.. تیا دامه‌زرا. ئه‌گه‌رچی ئه‌و وڵاته‌ زۆر کارگه‌ی زه‌به‌لاحی پیشه‌سازی تیایه‌ به‌ڵام هه‌مو ئه‌وانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ سیمای وڵاته‌که‌ بشێوێنن چونکه‌ ئه‌رشیته‌کتۆری شه‌قام و بیناسازی، که‌ناره‌کانی ده‌ریاو روباره‌کان و ده‌یان پارکی رازاوه‌و‌ ‌به‌ هه‌زاران جۆره‌ گوڵ و گوڵزار و باخچه‌ی ئۆرشیده له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێکتار ‌دارستانی چڕو پڕی سه‌وزو جوان، سینگاپوره‌یان به‌ شێوازێک رازاندۆته‌وه‌ وڵاته‌که‌یان بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی کردوه‌‌ به‌ چه‌پکه‌ گولێکی خۆشه‌ویستی گه‌ش بۆیه،‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت به‌ بینینی پاکی شه‌قامه‌کان، جوانی باخچه‌کان و جوانترین هونه‌ر له‌ بواری بینا و شه‌قامسازیدا یاخود پاک و خاوێنی و بێ دوکه‌ڵی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی ئوتوموبێل له‌شه‌قامه‌کاندا.

وێڕای باڵای شارستانی و ستانداردی ژیانی تاک له‌و وڵاته‌دا‌‌، ئه‌وه‌ی که‌ زۆر سه‌رنجی راکێشام پاک و خاوێنی شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کانی شاره‌که‌ بو، چونکه‌ پاش‌ ئه‌وه‌ی زۆر به‌وڵاته‌که‌دا گه‌ڕام هیچ جۆره‌ پاشه‌ڕۆیه‌ک، پارچه‌کاغه‌زو پیسیه‌ک، ته‌نانه‌ت یه‌ک فلته‌ری جگه‌ره‌شم له‌ شه‌قامه‌کاندا به‌رچاو نه‌که‌وت، به‌پێچه‌واانه‌وه‌، سه‌رجه‌م بازاڕ و شه‌قامه‌کان پارک و روباره‌کان به‌ڕێژه‌یه‌ک پاک و خاوێن بون که‌ مرۆڤیشی ناچار ده‌کرد هاوشێوه‌ی شاره‌که‌، جلوبه‌رگ، له‌ش و لارو ته‌نانه‌ت ناخی خۆشی پاک و خاوێن رابگرێت.. پاش گه‌ڕان هه‌وڵمدا کاردانه‌وه‌ی ئه‌و خاوێنیه‌‌ له‌سه‌ر دانیشتوانی شاره‌که‌ به‌رجه‌سته‌ بکه‌م، ئیدی دیار بو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ره‌نگ و روخساری گه‌لانی باشوری ئاسیای رۆژهه‌ڵات به‌گشتی زۆر له‌یه‌ک ده‌چێت لێ، به‌هۆی ‌پاکوخاوێنی و شێوازی جل و به‌رگ و روخساری گه‌شیانه‌وه،‌ مرۆڤ ده‌توانێت هاوڵاتیه‌ ره‌سه‌نه‌کانی سینگاپوره له‌گه‌ڵ دانیشتوان یاخود ئه‌و هێزه‌ کارو په‌ناهه‌ندانه‌ی که‌ له‌وڵاته‌ دراوسێکانه‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی بڕێک داهات، رۆژانه بۆ کارکردن رو ده‌که‌نه‌‌ وڵاته‌که جیا بکرێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سینگاپوره‌‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر ماندویی و په‌له‌ په‌لیان تێدا به‌دی ده‌کرێت به‌ڵام زۆر خاوێن و شادمانن لێ له‌ باکگراوندیانه‌وه‌ مرۆڤه‌ ماندو و خه‌واڵوه‌کانی وڵاته‌ هه‌ژاره‌کانی دراوسێ به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌ ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رو باس و تونێل بانه‌کان که‌ بۆ فرۆشتنی هێزی کار رۆژانه‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ سینگاپوره‌. له‌و وڵاته‌ به‌ کرێکاری وڵاته‌ هه‌ژاره‌کان بۆ رینکرنا شه‌قامه‌کان، تونێلبانه‌و که‌ناری ده‌ریاو پارکه‌کانی سینگاپوره‌ پاقژ ده‌کرێنه‌وه‌، چونکه‌ هێزی‌ کار به‌و رێژه‌ زۆره‌ی که له‌وڵاته‌ دراوسێکانه‌وه‌ رو ده‌کاته‌ سینگاپوره‌، به‌جۆرێکی ئه‌وتۆ‌ هه‌رزانه،‌ ده‌توانرێت بۆ رازانه‌وه‌ی هه‌ر باخچه‌یه‌ک یاخود خاوێنکردنه‌وه‌ی بازاڕێک چه‌ندین کرێکار و ئامێری پێشکه‌وتو ته‌رخان بکرێت بۆیه،‌ هاوڵاتیانی سینگاپوره زۆر شانازی به‌ ئیمکانیات و وڵاته‌که‌ی خۆیانه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ هێزی کاری هاورده‌ زۆر هه‌رزانه‌، خێزانه‌کان هیچ جۆره‌ خزمه‌تکارێکی تا‌یبه‌ت بۆ ناو ماڵه‌کانی خۆیان به‌کارناهێنن چونکه‌ ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌بنه‌ماکانی‌ ئه‌رک و مافه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کان، به‌دیموکراتی و شارستانی هه‌یه‌‌و‌ رێز له‌ یه‌کسانی و مرۆڤایه‌تی ده‌گرن. خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ به‌ رێژه‌یه‌‌کی ئه‌وتۆ ژیانیان ریند کردوه‌ له‌ زۆربه‌ی روداوه‌کانی جیهان ئاگادارن و له‌ڕێگه‌ی مێدیاکانه‌وه‌ ئاشنایی باشیان به‌زۆربه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی وڵاتان به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆیه، ئه‌وکاته‌ی له‌باره‌ی کورده‌وه‌ پرسیارم ‌کرد‌، باسی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌دام و پارتی کرێکارانی کوردستان و هێرشه‌کانی تورکیا‌یان بۆ ‌کردم. له‌ باشوری ئاسیای رۆژهه‌ڵات سینگاپوره‌ تاکه‌ وڵاته‌ که‌ دانیشتوانه‌که‌ی‌ سۆزیان هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریکا‌. به‌پێی گوته‌ی هه‌ندێک له‌ دانیشتوانی شاره‌که‌‌‌ به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م وڵاته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ خه‌ڵکی سینگاپوره‌ به‌هێرشی ئه‌مه‌ریکا خۆشحاڵ بوه‌ له‌دژی سه‌دام‌، به‌وهۆیه‌وه‌‌ هیچ جۆره‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانیان له‌دژی ئه‌و جه‌نگه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌‌.

دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ پێکهاتوه‌ له‌ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌ی جیاواز، لێ کۆی ئه‌و پێکهاتانه‌ به‌یه‌که‌وه‌، ره‌وشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆیان داهێناوه،‌ ئه‌وکاته‌ی مرۆڤ به‌لای ریستۆرانه‌ته‌کاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت هه‌ست به‌ بۆن و به‌رامی به‌هاراتی هیندی، گۆشتی به‌رازی ئه‌وروپی، سه‌وزه‌ و گژوگیای چینی و گۆشتی حه‌ڵاڵی به‌رخ و قاز و مراوی ده‌کات. ئه‌و شێوازه‌ ژیانه‌ی که‌ پێکه‌وه‌ رێبازو کولتوری هه‌مه‌ڕه‌نگی چینی، هیندی، مالایی، بودیسم، ئیسلام، کاسۆلیک، کۆنفۆشیسم و داویسم و فه‌لسه‌فه‌کانی رۆژهه‌ڵات یه‌کتریان په‌سه‌ند کردوه‌و له‌قوڵایی فه‌لسه‌فه‌و یه‌کێتی دیموکراتی رۆژئاوادا ‌سینگاپوره‌یان کردوه‌ به‌نیشتیمانێکی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی یه‌کگرتوی دیموکراتی و یه‌ک وڵاتی پێشکه‌وتویان وه‌ک باخچه‌یه‌ک به‌ چه‌پکه‌ گوڵی‌ خۆشه‌ویستی، پێکه‌وه‌ ژیان و میهره‌بانی و لێبورده‌یی خۆشگوزه‌رانی بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده‌یان رازاندۆته‌وه‌.

ئومێدبه‌خشی وڵاته‌که‌ به‌ جۆرێک سه‌رسامی کردم له‌خۆشیدا به‌دوای شوێنێکدا ده‌گه‌ڕام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ بێت که‌ له‌ناخمدا تۆمار بو، به‌و مه‌به‌سته‌‌ له‌ خاتو زه‌ینه‌به‌م پرسی.. زه‌ینه‌به‌ که‌ هاوڵاتیه‌کی سینگاپوره‌ییه‌و کۆلیجی کۆمۆنیکه‌یشنی ته‌واوکردوه‌ به‌پێکه‌نینه‌وه‌ گوتی، وێنه‌یه‌کی من بگره‌و له‌سه‌ر روبه‌ری رۆژنامه‌که‌ت بڵاوی بکه‌ره‌وه‌ و بنوسه،‌ بێجگه‌ له‌ زه‌ینه‌به‌ هه‌مو شوێنێکی سینگاپوره‌ جوانه.‌

به‌شه‌رمێکه‌وه‌ وه‌ڵامم دایه‌وه‌ گوتم، زه‌ینه‌به،‌ به‌هۆی ‌جوانی تۆوه‌ لێدانی دڵم خێرابوه‌، ئه‌گه‌ر تۆ ناشیرینی وڵاته‌که‌ بیت ئه‌ی چۆن مرۆڤ جوانی ئه‌م وڵاته‌ وێنابکات. زه‌ینه‌به‌ لای وابو که‌ من هێشتا جوانی وڵاته‌که‌م نه‌دیوه‌ بۆیه‌ چه‌ندین ئه‌درێسی بۆ نوسیتم لێ به‌داخه‌وه‌ بوارم نه‌بو سه‌ردانی ئه‌و جێگایانه‌ بکه‌م.‌ ئه‌و وای ده‌زانی من کارتێکی ئه‌مه‌ریکان ئێکسپرێسم له‌ گیرفاندایه‌‌ به‌و هۆیه‌وه‌‌ ده‌توانم هه‌مو جێگاکانی وڵاته‌که‌ بگه‌ڕێم لێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌،‌ به‌هۆی گرانیه‌وه،‌ ژیان له‌ سینگاپوره بۆ گیرفانی من نه‌ده‌‌گونجا بۆیه،‌ وه‌ک هه‌زاران کرێکاری مالایسی و وڵاته‌ هه‌ژاره‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌، منیش ‌ناچار بوم شه‌وان به‌پاس بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ‌شاری جه‌وهور باهرو ( Johor Bahru) که‌ هه‌رێمێکی مالایسیه‌و ده‌که‌وێته‌ سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردو وڵاته‌که‌ به‌ڵام به‌یانیان زو له‌گه‌ڵ کرێکاره‌کاندا ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ سینگاپوره‌. ئیدی که‌ زه‌ینه‌به‌ به‌‌مه‌ی زانی، به‌نا ئومێدیه‌وه‌ چاوه‌کانی بڕیه‌ چاوم و به‌‌خه‌نده‌یه‌کی شیرینی سه‌رلێوه‌کانیه‌وه‌ گوتی، ئه‌ی چۆن به‌ جوانی و ژیانی شه‌وانی ئه‌م وڵاته‌‌ ئاشنا ده‌بیت.

زه‌ینه‌به،‌ کورد و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌دامی باش ده‌ناسی و ته‌نانه‌ت له‌ زۆرینه‌ی هێرش و تۆپبارانه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر کوردستان و پارتی کرێکاران به‌ئاگا بو.

ئه‌و‌ ده‌رباره‌ی پاک و خاوێنی وڵاته‌که‌ گوتی، حکومه‌ته‌که‌مان ساڵانه‌ بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ جوانکردن و پاک و خاوێنی‌‌ ته‌رخان ده‌کات، هاوکات یاسا و بڕیار له‌خزمه‌تی گه‌ل و ڵاته‌که‌دا جێبه‌جێ ده‌کات. ئه‌و گوتی، حکومه‌ت سه‌نته‌رێکی دامه‌زراندوه‌ له‌ژێر ‌ناوی سه‌نته‌ری سه‌وز (green centere) که‌ چاودێری کاری پاک و خاوێنی و جوانی پارک و باخچه‌کانی سینگاپوره‌‌ ده‌کات. به‌ پێی بڕیاره‌کانی سه‌نته‌ره‌که،‌ هه‌رکه‌س شتێک فڕی بداته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌وا وه‌ک خه‌تاکارێک له‌به‌ر ده‌می دادگا لانی که‌م بڕی 1000 دۆلار سزا ده‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ دانیشتوانی وڵاته‌که‌ پاک و خاوێنی ده‌پارێزین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ندو ناسراو یان به‌رپرسێکی حکومی یاخود سیاسه‌تکارێک هه‌مان خه‌تای هاوڵاتیه‌کی ئاسایی بکات، ئه‌وکات سزاکان به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا‌ به‌شێوازێکی قورستر جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ وێرای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌می دادگادا بڕی 2000 دۆلار سزا ئه‌درێن ئه‌وا به‌پێی سه‌رپێچیه‌که‌ زیندانیش ده‌کرێن و پاش دادگایی کردن ناویان له‌ رۆژنامه‌کانیشدا وه‌ک خه‌تاکارێک بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ش کاری خراپ ده‌کاته‌ سه‌ر ناوبانگی که‌سه‌که‌، بۆیه‌ هاوڵاتیان به‌گشتی پابه‌ندی بڕیاره‌کانی حکومه‌ت ده‌بین چونکه‌ ئه‌و یاساو بڕیارانه‌ قورستر له‌سه‌ر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان و که‌سانی نزیک له‌ حکومه‌ت جێ به‌جێ ده‌کرێت وه‌ک له‌ هاوڵاتیه‌کی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ک و یه‌ک له‌خزمه‌ت و ‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی وڵاته‌که‌دایه‌‌.

له‌ بازاڕه‌کانی سینگاپوره‌ پۆلیس به‌ ده‌گمه‌ن به‌رچاو ده‌که‌وێت به‌ڵام له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا به‌چڕی کامێرای تایبه‌ت به‌ئاسایش دامه‌زراوه‌و له‌ناو سه‌رجه‌م کابینه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کاندا چه‌ندین ته‌له‌فزیۆنی تێدایه‌ که‌ به‌رده‌وام زانیاری گرنگ له‌باره‌ی شێوازه‌کانی تێرۆر و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی کاری تێرۆر بڵاو ده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک نه‌ریتێک ‌هاوڵاتیان‌ی وڵاته‌که‌ پابه‌ندی ئه‌رکه‌ نیشتیمانیه‌کانی خۆیانن. زه‌ینه‌به‌ گوتی، من موسڵمانم به‌ڵام حکومه‌ت و وڵاته‌‌که‌م زۆر خۆش ده‌وێت چونکه،‌ حکومه‌تێکی دیموکراتیه‌و له‌ ئاکامی رێبازه‌کانی حکومه‌ته‌ که‌ئێمه‌ خۆشگوزه‌رانین و به‌ شانازیه‌وه‌ ده‌توانم بڕۆم له‌ ئه‌مه‌ریکا و یابان یاخود له‌زانکۆی هه‌ر وڵاتێک که‌ بۆخۆم بمه‌وێت بخوێنم هه‌روه‌ک خوشکه‌که‌م که‌ ئێستا له‌ئوسترالیا ده‌خوێنێت. له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا گوتی، له‌م جیهانه‌، بۆ ژیانی من شوێنێک نیه‌ هاو‌شێوه‌ی سینگاپوره‌ جوان و پڕبایه‌خ بێت بۆیه،‌ وڵاته‌که‌ی خۆم له‌ هه‌مو دنیا لا خۆشتره‌. ئه‌و به‌رده‌وام بو، زۆر له‌ هاوڕی خوێنداکاره‌کانم له‌زانکۆدا که‌ له‌ڕۆژئاواوه‌ هاتبون، به‌ جوانی سینگاپوره‌ سه‌رسام بون. ئه‌وروپیه‌کان ده‌ڵێن سوێد وڵاتێکی زۆر سارده‌و ژیان له‌وێ گه‌رم نیه‌. له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ گوتم، زه‌ینه‌به‌، هه‌ر که‌سێک ئاواره‌ بو قوربانی نادادیه‌ بۆیه‌ نه‌ک که‌ش و هه‌وای سوێد به‌ڵکو بۆ منێکی ئاواره‌ ژیانیش له‌و وڵاته‌ روحی له‌جه‌سته‌دا نیه‌، ئیدی له‌ناخه‌وه‌ پیرۆزابیی ئه‌م وڵاته‌ جوانه‌و ئه‌و رۆحه‌ شیرین و هه‌سته‌ به‌رزه‌م لێکرد. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی هه‌مو گه‌نجه‌کانی وڵاته‌که‌م وه‌ک جه‌نابت شانازییان به‌ کوردرستانه‌وه‌ بکردایه‌ و هه‌مو به‌ڕێزه‌وه‌ خزمه‌تی وڵاته‌که‌مان بکه‌ین ئێمه‌ش تێکۆشانمان له‌پێناو دامه‌زراندنی وڵاتێکی شارستانی هاوشێوه‌ی وڵاته‌که‌ی تۆ کرد لێ به‌داخه‌وه‌ ململانێی حزب و بنه‌ماڵه‌و کولتوری دیوه‌خان و عه‌شایه‌ری‌ زۆر له‌هیوا‌کانیان پوکانده‌وه‌، لێ هیوادارم کوردستان هاوشێوه‌ی وڵاته‌که‌ی تۆ شارستانی و حکومه‌ته‌که‌ی وه‌ک به‌ڕێزت به‌ڕومه‌ت و راستگۆ ‌‌بێت‌. زه‌ینه‌به‌ زو زو ده‌یگوت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه‌، حکومه‌تی سینگاپوره خۆی له‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ دورخسته‌وه‌ که‌ به‌ڕێبازو به‌رنامه‌ی زانستی گه‌شه‌ی به‌ دیموکراتی وڵاته‌که‌دا بۆیه،‌ سینگاپوره‌ پێشکه‌وت ئه‌گینا هاوشێوه‌ی وڵاته‌ دراوسێکانمان به‌هه‌ژاری ده‌ماینه‌وه‌. ئه‌وکاته‌ی گه‌نجه‌کانی هاوشێوه‌ی خوشکه‌که‌م‌‌ له ‌زانکۆکان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ‌که‌ زۆربه‌یان به‌مه‌به‌ستی خوێندن چونه‌ته‌ هانده‌ران وڵاته‌که‌مان زۆر زیاتر له‌ئێستا گه‌شه‌ ده‌کات. له‌ کۆتایدا ئه‌گه‌رچی له‌زۆربه‌ی شوێنه‌ گرنگه‌کانی سینگاپوره‌ په‌یکه‌ری شێر وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ نه‌به‌ردی وڵاته‌که‌ دروستکراوه‌ به‌ڵام‌‌ جێی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بڵێین سینگاپوره‌ وڵاتی شێره‌ شاری شێرو دورگه‌کانی هه‌موی هه‌ر لانه‌ی شیره.

سه‌رچاوه:‌
http://sv.wikipedia.org/wiki/Singapore http://www.svd.se/naringsliv/nyheter/artikel_1768045.svd

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ريباز محمد صادق
 به‌ریز كاك .... دروستكردنی ده‌وله‌ت به‌ سنور ده‌ست بی ناكات,به‌لكو به‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان ده‌ست بی ئه‌كات,سه‌ربه‌خۆیی به‌ زماره‌ی دانیشتوان نییه‌,به‌ دلسوزی هاولاتیانه‌........جی له‌ ولاتیكی بی خاوه‌نی وه‌ك ئیره‌ ده‌كه‌یت...كه‌ بیی ده‌لین كوردستان.
azad ali mahamad
 ئیمه‌ش كوَمه‌ڵه‌ی‌ سه‌وزمان هه‌یه‌ له‌كوردستان بوَیه‌ زوَر خاوینه‌؟؟؟؟؟
لالؤ
 بروانه‌ بۆ دادپه‌روه‌ری‌ له‌م هه‌ساره‌یه‌دا,4ملوین ونیو كه‌س له‌ ره‌گه‌زی‌ جیا جیا ,ولاتیكی‌ سه‌ربه‌خۆی خویان هه‌یه‌ ,به‌سه‌ربه‌ستی‌ و ئازادی‌ تیایدا ده‌ژین كه‌چی‌ نزیكه‌ی‌ 40 تا50ملوین كورد,بستی‌ خاكی‌ سه‌ربه‌خۆ و ئازادی‌ نیه‌ ,كه‌ به‌ فه‌رمی‌ به‌ ده‌وله‌ت ئه‌ژمارده‌ بكری‌,له‌ هه‌موو كوردستانی‌ مه‌زندا,كه‌ چه‌ند كم له‌باشوری‌ ئه‌م خاكه‌دا,كۆلكه‌ ئازادیكی‌ تیا به‌رجه‌سته‌ بووه‌,چی‌ چه‌مكی‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆی‌ و رزگاری‌ و ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌,له‌ به‌رنامه‌ی‌ (00 گه‌نده‌لی‌ و دزی‌ و جه‌رده‌ی‌ وئۆخه‌ی‌ ئۆخه‌ی‌ هه‌ركه‌س بۆ خۆی‌ )دا تا بینه‌ قاقا ,نوقمه‌,چی‌ نرخ و به‌ها پیرۆزه‌كان هه‌یه‌,بووه‌ته‌ چونیه‌تی‌ كه‌له‌كه‌ كردنی‌ ده‌فته‌ره‌ دولار,شاعیری گه‌وره‌ی‌ كورد ,كاك عه‌بدولا په‌شیو,بۆ كچه‌ غه‌جه‌ریك 00ئه‌لی:- ولاتی‌ تۆ سه‌ری‌ لوتته‌,سه‌رت داخه‌و ملت كه‌چ كه‌ مه‌روانه‌ بۆ ئه‌ستیره‌و ئاسمان و خوا ئه‌وه‌ی‌ بستی خاكی‌ نه‌بیت خوا و ئه‌ستیره‌ و ئاسمانی‌ كوا؟00000
sirwan babaali
 destxosh, raporteki basude
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ