راپۆرت
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...




Tuesday, December 29, 2009
 
     

راپۆرت: دلێر عه‌بدولخالق

"سه‌ركردایه‌تی‌ كورد، ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ له‌ به‌غدا‌و خۆشی‌ شاردوه‌ته‌وه‌"
كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئازاری‌ (2010)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ چوار لیستی‌ جیاواز كێبڕكێی‌ له‌سه‌ر (41) كورسیی سێ‌ پارێزگای‌ هه‌رێم‌و ژماره‌یه‌ك كورسی چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ده‌كات، چاودێرانی‌ سیاسیی‌ بۆچونی‌ جیاواز له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ كورد له‌ناو نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراقدا ده‌رده‌بڕن، لێكۆڵه‌رێكی‌ سیاسیش مه‌ترسیی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كورد "عێراق" وه‌ك موسڵێكی‌ گه‌وره‌ نیشانبدات‌و په‌راوێزی‌ بخات.

پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردو، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ناوی‌ (86) قه‌واره‌ی‌ سیاسیی‌ راگه‌یاند، كه‌ كێبڕكێی‌ (325) كورسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ داهاتوی‌ عێراق ده‌كه‌ن، له‌ناو ئه‌و قه‌واره‌ سیاسیانه‌دا چوار قه‌واره‌ی‌، كه‌ بریتین له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و چه‌ند حیزبێكی‌ دیكه‌ به‌ ژماره‌ (372)، لیستی‌ گۆڕان ژماره‌ (329)، لیستی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ ژماره‌ (315)، لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ (352) هه‌یه‌.

كۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ژێر ره‌شماڵی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ له‌ دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ (6/12/2009) له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ عه‌ره‌بی‌ شیعه‌‌و سوننه‌ی‌ عێراق به‌ سازشی‌ كورد تێپه‌ڕێندرا، به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتو پێكدێت له‌ (325)، كه‌ (310) یان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر پارێزگاكاندا‌و (15) كورسی وه‌ك قه‌ره‌بو داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك (8) كورسیی بۆ كۆتای كه‌مینه‌كان ده‌بێت (5) بۆ مه‌سیحی‌و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ شه‌به‌ك‌و سابیئه‌و یه‌زیدییه‌كانیش كورسییه‌كیان پێده‌درێت‌و (7) كورسیی دیكه‌یش وه‌ك قه‌ره‌بو بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌و ئاواره‌و راگوێزراوه‌كان ته‌رخانكراوه‌.

 به‌راوردی‌ كورسییه‌كانی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی‌ (2005) ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كه‌میكردوه‌، به‌وپێیه‌ی‌ هه‌ڵبژاردانی‌ پێشو له‌ كۆی (230) كورسی، كه‌ بۆ هه‌مو پارێزگاكان دانرابو (35) كورسی بۆ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بو، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی‌ داهاتو له‌ كۆی (310) كورسی پارێزگاكانی عێراق (41) كورسی بۆ سێ پارێزگاكه‌یه‌، جگه‌ له‌ كورسییه‌كانی قه‌ره‌بو ‌و كورسی كه‌مینه‌كان.

یاساكه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد نییه‌:
د.مه‌حمود عوسمان سیاسیی‌ كورد‌و په‌له‌مانتاری‌ عێراق، پێیوایه‌؛ رۆڵی‌ كورد‌و ده‌نگی‌ كورد‌و ژماره‌ی‌ كورد به‌پێی‌ رێژه‌ له‌ عێراقی‌ ئاینده‌دا كه‌مده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد نییه‌‌و به‌گشتیی‌ له‌ زیانییه‌تی‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی‌ بونی‌ چه‌ند لیستیی‌ به‌كارێكی‌ باش ده‌زانم، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ هه‌ندێ‌ شوێن ده‌نگ له‌ناو به‌رێت‌و كاریگه‌ریی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ كورسییه‌كان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ر چه‌سپاوییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رێك بن، هاوكاتیش زۆر گرنگه‌ خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ هۆشیاربێت له‌ ده‌نگدان به‌ كاندیده‌كان، واته‌ بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاندیده‌ سه‌ر به‌ چ لیستێكه‌، به‌ پێوه‌ری‌ جۆری‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌نگی‌ پێبدرێت‌و ئه‌وانه‌ بنێرنه‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، كه‌ بتوانن به‌رگریی‌ له‌ مافی‌ كورد بكه‌ن، چونكه‌ شه‌إی‌ ئێمه‌ له‌ به‌غدا نه‌ته‌وه‌یی‌و حیزبیی‌ نییه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر له‌ روی‌ ژماره‌یشه‌وه‌ كورد كه‌میكرد، له‌ روی‌ نه‌وعییه‌وه‌ قه‌ره‌بوی‌ بكاته‌وه‌".

به‌ بڕوای‌ لێكۆڵه‌رێكی‌ سیاسیی‌ ئه‌گه‌ر‌و ده‌رهاویشته‌كانی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئازاری‌ (2010) به‌ قازانجی‌ كورد نییه‌‌و مه‌ترسیی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت ئه‌نجام‌و سیناریۆی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگای‌ موسڵ‌ به‌رامبه‌ر كورد‌و دوره‌په‌رێزخستنی‌ دوباره‌ بكرێته‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراقیش ئیشی‌ بۆ بكرێت.

د.بورهان.یاسین لێكۆڵه‌ری‌ سیاسیی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "كورد به‌ره‌و روی‌ هه‌ڵبژاردنێك ده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌وێدا ئه‌گه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كن هاوسه‌نگییه‌كان به‌ زیانی‌ كورد بشكێنه‌وه‌، ئه‌م بڕوایه‌ش له‌سه‌ر دو بنچینه‌ بینا ده‌كرێت، یه‌كه‌م: دوای‌ تێپه‌ڕبونی‌ شه‌ش ساڵ‌ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ له‌ عێراقدا، كورد له‌ زه‌منێكی‌ دیكه‌دا سیاسه‌ت به‌ره‌و روی‌ به‌غدا ده‌كات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ دوێنی‌ له‌بارتر بو بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆچونه‌كانی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌غدا فه‌رزبكات‌و ئامانجه‌كانی‌ بپێكێت.

 دوه‌میش: ده‌ركه‌وته‌ی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیی‌ له‌ زیادكردنی‌ ژماره‌ی‌ په‌رله‌مانتاران‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ هه‌رێم، وا ده‌رده‌كه‌وێت كورد به‌ره‌و روی‌ حاڵه‌تێكه‌ به‌ ئه‌گه‌ری‌ یه‌كجار زۆر هاوسه‌نگییه‌ سیاسییه‌كان به‌زیانی‌ كورد بشكێنه‌وه‌".

 یاسین وتی‌: "پێده‌چێت ئه‌وه‌ی‌ له‌ موسڵ‌ به‌سه‌ر كورددا هات، له‌ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیی‌ روبداته‌وه‌، به‌و مانایه‌ی‌ كورد به‌ره‌و روی‌ حاڵه‌تێكه‌، كه‌ عێراق وه‌ك موسڵێكی‌ گه‌وره‌ بچێت، واته‌ وه‌كچۆن كورد له‌ موسڵ‌ په‌راوێزخرا، له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراقیش ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌رامبه‌ر كورد كارا بكرێت".

پێگه‌ی‌ كورد، به‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌وه‌ نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌:
به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بۆچونانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، د.سه‌رهه‌نگ حه‌مید به‌رزنجی‌ مامۆستای‌ كۆلێژی‌ یاسا‌و رامیاریی‌ له‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه‌؛ قورسایی‌ كورد له‌ عێراقدا ته‌نیا به‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانه‌وه‌ نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و پێگه‌یه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ هه‌رێمێكی‌ فیدڕاڵی‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا ئیداره‌ی‌ خۆی‌ ده‌كات‌و وتی‌: "له‌وانه‌یه‌ له‌ خولێكی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ خولێكی‌ دیكه‌، له‌ روی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كان گۆڕانگاریی‌ ببێت‌و ئه‌و ژماره‌ی‌ پێشو به‌ده‌ست نه‌یه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێگه‌ی‌ كورد‌و ئاینده‌ی‌ كورد ته‌نیا به‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانه‌وه‌ نابه‌سترێته‌وه‌، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه‌ كورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشو به‌ باشترین ده‌نگه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ زیاتر له‌ (5/1) كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام له‌ رێی‌ هاوپه‌یمانییه‌وه‌ توانی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ ناو پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق بێت".

د.ئاكۆ شوانی‌ پسپۆڕ له‌ مێژوی‌ عێراقی‌ هاوچه‌رخ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات؛ عێراق له‌ كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئاینزایی‌ جیاواز جیاواز دروستكراوه‌، كه‌ به‌ قسه‌ی‌ فه‌یسه‌ڵی‌ یه‌كه‌م پاشای‌ عێراق "هیچ بنه‌مایه‌كی‌ گه‌لی‌ تێدا نییه‌"، ناكۆكییه‌كان له‌سه‌رده‌می‌ دروستبونی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بونیان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كان له‌ سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كان ئه‌و ناكۆكیانه‌ كپكراون، بۆیه‌ ده‌بینین له‌ سه‌رده‌می‌ مه‌له‌كی‌‌و دواتر له‌ سه‌رده‌می‌ عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌و كۆماریی‌، تا پڕۆسه‌ی‌ رزگاری‌ عێراق (2003)‌و دوای‌ پرۆسه‌كه‌ش ئارامیی‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، گرفتی‌ گه‌وره‌ش نه‌بونی‌ متمانه‌ی‌ پێكهاته‌كانییه‌تی‌ به‌ یه‌كتر، واته‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌بی‌ عێراق، له‌ناو عه‌ره‌بیش سوننه‌ به‌ شیعه‌‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، كورد به‌ توركمان، ئێزدیی‌ به‌ مه‌سیحییه‌كان بۆیه‌ گرفته‌كان كه‌ڵه‌كه‌ بون.

له‌باره‌ی‌ شوێنی‌ كورد له‌ناو ئه‌و عێراقه‌ ئاڵۆزه‌دا، شوانی‌ وتی‌: "عێراقی‌ ئه‌مڕۆ عێراقی‌ په‌نجاكان‌و شه‌سته‌كان نییه‌، كه‌ نوزه‌ی‌ ئازادییه‌كانی‌ بۆ كورد تێدا بڕابێت، عێراق ئه‌مڕۆ نه‌وعێكی‌ دیكه‌یه‌، به‌ڵام پێویستی‌ به‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هه‌یه‌، ئه‌و یاسایه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندكرا، دوای‌ شه‌ڕێكی‌ دو مانگی‌ كورد هات له‌ په‌رله‌ماندا، ئه‌م په‌سه‌ندكردنه‌ش زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانی‌ باراك ئۆباما‌و جۆ بایدنی‌ سه‌رۆك‌و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا هات، دواجار پێگه‌ی‌ كورد له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی‌ كورد ده‌وه‌ستێت له‌ به‌غدا نه‌ك شتێكی‌ دیكه‌".

ده‌رس، له‌ رابردو وه‌رناگرین:
له‌ماوه‌ی‌ رابردودا، سیاسه‌تی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو و روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ بوه‌ته‌وه‌، ره‌خنه‌كانیش چإبوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ كورد له‌ ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقدا، ئه‌وان به‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رای‌ شه‌قامی‌ كوردی‌، پێشخستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبییه‌كان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا تۆمه‌تبار كراون.

مه‌حمود عوسمان، سیاسییه‌كه‌ ماوه‌ی‌ (55) ساڵه‌ له‌ خه‌باتی‌ سیاسیی‌، چه‌كداریی‌‌و دیبلۆماسیی‌ كوردییدا ئاماده‌یی‌ هه‌یه‌، ئه‌و پێیوایه‌ له‌ به‌غدا ئیشكراوه‌، به‌ڵام كه‌موكورتی‌ زۆر هه‌بوه‌، به‌شێك له‌و كه‌م‌و كورتیانه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ سیستمی‌ حیزبییه‌وه‌ هه‌یه‌، واته‌ كه‌سه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، یان عێراق پێش هه‌ر شتێك پابه‌ندی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ خۆیه‌تی‌‌و پێیده‌ڵێت: "وابكه‌‌و وا بڕۆ!"، راوێژ‌و كۆبونه‌وه‌كان پێویستبو له‌سه‌ر پرسه‌كان زیاتر بێت، ده‌بو پۆسته‌كان باشتر به‌كاربهێنرانایه‌ بۆ خزمه‌تی‌ كورد، ده‌بو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌ عێراقییه‌كان ده‌یكرد باشتر دیراسه‌ بكرایه‌، پێموانییه‌ ئێستاش ده‌رس له‌ رابردو وه‌ربگرین.

 وتیشی‌: "به‌پێی‌ ئه‌زمونی‌ خۆم‌و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ به‌غدا، پێموایه‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان ئێستاش وانه‌ له‌ رابردو وه‌رناگرن، موراجه‌عه‌ی‌ رابردو ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، هه‌ر ده‌إۆین بۆ پێشه‌وه‌‌و ئاوڕ له‌ رابردو ناده‌ینه‌وه‌، زۆر هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردا دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌".

د.بورهان.یاسین بۆ رۆژنامه‌ی‌ رونده‌كاته‌وه‌؛ ئه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا لاواز ده‌كات فره‌لیستی‌ نییه‌، به‌ڵكو لاوازیی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردییه‌ له‌ ئاست به‌غدا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یش، كه‌ هه‌میشه‌ نوێ‌ به‌ كۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كات‌و وتی‌: "یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ زۆر جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ فره‌لیستی‌ به‌شدار ده‌بێت له‌ لاوازبونی‌ پێگه‌ی‌ كورد، به‌ڵام پێموایه‌ ده‌بێت هه‌ر زو ئه‌و تێزه‌ ره‌تبكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ چوار ساڵی‌ رابردودا كورد له‌ به‌غدا به‌ دو لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ بوه‌‌و نمونه‌یه‌كی‌ باشی‌ نیشانداوه‌، ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ دروستكردوه‌ شێوه‌ی‌ كاركردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ كوردییه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ ستراتیژییه‌كان، كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌، كورد خۆی‌ له‌ قه‌یران دزیوه‌ته‌وه‌‌و توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌بوه‌، به‌دیلێكی‌ سیاسیی‌ له‌سه‌ر قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كان بونیاد بنێت. لایه‌نی‌ كوردی‌ هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان نیشانی‌ به‌غدا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ بدات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ئیراده‌یه‌ی‌ بۆخۆشی‌ ئاشكرا نه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ی‌ روده‌دات ده‌رهاویشه‌ی‌ ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه‌، كه‌ كورد كردویه‌تی، خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ بۆ هاوكێشه‌‌و ده‌رهاویشته‌كان له‌ عێراق‌و ناوچه‌كه‌ش هی‌ دوێنێیه‌ نه‌ك ئه‌مڕۆ، نوێ‌ به‌ كۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كات".

ئه‌ركی‌ قورس له‌ ئاینده‌:
به‌هێزی‌‌و لاوازیی‌ پێگه‌ی‌ كورد له‌ عێراقی‌ ئاینده‌دا، كاریگه‌ریی‌ راسته‌وخۆ‌و ناراسته‌وخۆی‌ له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ پرس‌و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌بێت، كورد به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشانه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاری‌ عێراقه‌وه‌ شانازی‌ پێوه‌ ده‌كات له‌ده‌ستده‌دات.

 هاوكاتیش زۆربه‌ی‌ چاودێرانی‌ سیاسیی‌ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ كۆكن، كه‌ ئه‌ركی‌ داهاتوی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا زۆر له‌وه‌ قورستر ده‌بێت، كه‌ ئێستا بینیومانه‌.

مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: "گه‌شبینێكی‌ به‌ حه‌زه‌رم له‌باره‌ی‌ ئاینده‌ی‌ كورد، ئه‌م گه‌شبینییه‌ش ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، قورسایی‌‌و قه‌باره‌مان له‌ به‌غدا، ئینجا هه‌ماهه‌نگی‌ لیسته‌ كوردییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق چۆن ده‌بێت؟، هاوكات چۆنیه‌تی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ گۆشه‌ی‌ كوردی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، به‌هێزكردنی‌ لۆبیكردنمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق‌و ئیشكردنمان له‌و روه‌وه‌، هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌پرسه‌كان له‌ عێراق، لێپرسینه‌وه‌‌و شه‌فافییه‌ت له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك..".

د.بورهان یاسین لێكۆڵه‌ری‌ سیاسیی‌ بإوای وایه‌؛ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو، بارێكی‌ قورس ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كورد‌و نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا، ده‌رهاویشته‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ شه‌ش ساڵی‌ رابردو له‌ عێراق به‌رامبه‌ر كورد دروستبون، كێشه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ نێوان كورد‌و به‌غدا چاره‌سه‌رنه‌كراون‌و به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی‌ سازشیی‌ كوردییه‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ پاڵدراون بۆ پێشه‌وه‌، مامه‌ڵه‌كردنیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ سازش بیناكراوه‌، ئه‌و كێشانه‌ پێویستیان به‌ شه‌إی‌ قورس هه‌یه‌.

د.ئاكۆ شوانی‌ پێیوایه‌؛ كورد ده‌توانێت پێگه‌ی‌ خۆی‌ بپارێزێت، به‌مه‌رجێك لایه‌نه‌ كوردییه‌كان هاوكاریی‌ یه‌كتر بكه‌ن، یه‌كتر نه‌شكێنن‌و نه‌هێڵن ئه‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی‌ له‌ناو لیسته‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌رێمدا دروستبوه‌، عه‌ره‌به‌كان دزه‌ بكه‌نه‌ ناوی‌. وتیشی‌: "بێگومان ئه‌و گۆڕانه‌ی‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراقی‌‌و هه‌رێمدا به‌دیده‌كرێت، كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا دۆخی‌ عه‌ره‌بی‌ عێراق به‌ره‌و باشتر بإوات فشاریان له‌سه‌ر كورد زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كورد له‌ به‌غدا یه‌ك نه‌بێت توشی‌ فشاری‌ گه‌وره‌ ده‌بێت، چونكه‌ لایه‌نه‌ دژه‌كانی‌ كورد ته‌نیا سیاسه‌تی‌ خۆیان جێبه‌جێناكه‌ن، به‌ڵكو هی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ده‌وروبه‌ریش".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
bastykoye
 be kwer bley cheet dewet ale 2 chawi sax , xo agar ba kurdistan bley ay xak to cheet dawet walamakay away sembolek bo away aw mrovanay sar pshtm bka ba yaku mny pe bparezet basty\canada
ڕێبین که‌رکوکی
 پێگه‌ی کورد ڕۆژ به‌ ڕۆژ لاوازتر ده‌بێت ، چونکه‌ نه‌ بنه‌ماڵه‌ بارزانی وه‌ک پارتی ونه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی وه‌ک یه‌کێتی نایانه‌وێ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بێت له‌ پێناو ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندێ کانی خۆیان و وابه‌سته‌گیان به‌ داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌.جا بۆیه‌ پیویسته‌ به‌هه‌موولایه‌کمان هاریکاری گۆڕان بین له‌ پێناو دواڕۆژێکی باشتر. به‌دڵنیایشه‌وه‌ پێتان ده‌ڵیم من گۆڕان نیم به‌ڵام ده‌ست خۆشی له‌ کاره‌کانی گۆڕان ده‌که‌م ده‌نگیشتان بۆ ده‌ده‌م وهه‌ولیش ده‌ده‌م خه‌ڵکی تریش ده‌نگتان پێ بدات.
ARAMA SOR
 ده‌ڵێن ئه وه‌نده‌ بڵێ تا خه ڵکی پێت ده‌ڵێت ده‌ستخۆش. ده‌رخستن و وروژاندنی ئه‌م جۆره‌ بابه تانه بازرگانیه بۆ مه به ستی هه لبژادن یان ده‌رخستنی راستییه. له هه ر دوو باره‌که دا دڵنیاتان ده‌که م که خه‌ڵکی ئه م کاته زۆر ئاگادارتره له و خه ڵکه ی ساڵه کانی ١٩٧٧ـ١٩٩١.جا ئه‌ و بڕیارانه ی که له به غداد ده‌رده‌چێت هه موو سه‌رکرده‌کانی کورد له گه وره‌ و بچووک ئاگادارن ، به گۆرانیشه وه‌جا نازانم بۆ له ٥ـ١٢ـ٢٠٠٩ پێش ده‌رچونی یاساکه ئه م هه لوسته یان ده‌رنه بری خه لکی لێ ئاگادار بکه نه وه‌جا ئه گه ر ئه و جه‌ماوه‌ره‌ ئاوا په روه‌رده‌که ن له سه‌ر ڕق هه لگرتن وئاژاوه‌ گێڕی وێرانکاری ئه وه‌ دواڕۆژی نه ته وه‌که مان ڕون ده‌ بێت ... خه لکیش ئه و ڕاستیه ده‌زانێت که ١ـ برا عه‌ ره‌به سونیه کانمان ٢١ ده‌وله تیان له پشته, ئێمه کێ.? ٢ـ برا عه‌ ره‌ به شیعه کان ئێرانیان له پشته, ئێمه کێ? جا ئیتر به سه !!!!!!!!!!!!!!!!!!
گۆران
 له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆتان ده‌ر باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هیچ نانووسم ته‌نها ڕه‌خنه‌م له‌ ئێوه‌یه‌ تکایه‌ بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وان ناوی سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ دێنن به‌جلالیشه‌وه‌ ناویان ئه‌زڕێنن بۆ ئێمه‌ بێده‌نگ بێن ئه‌گه‌ر جلال بۆ ئه‌وان سه‌رۆکه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئێمه‌ ڕابه‌ری هه‌موو کورده‌ به‌هه‌ر چوار پارچه‌که‌وه‌ ئه‌وه‌ قسه‌ من نیه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئێستا بۆ کورد قازیه‌ شێخ محموده‌ سـکۆی شکاکه‌ شێخ عوبیدلله‌ی نه‌هریه‌ بۆ کوردی باکورد ئێستا ئه‌و ئاپۆیه‌
omed issa
 ڕۆڵی کورد و ده‌نگی کورد ژماره‌ی کورد به‌پێی ڕێژه‌ له‌ئاینده‌ی عیراق که‌مده‌بێته‌وه‌ ،قسه‌ی دکتۆر مه‌حموده‌ وادیاره‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر زۆر بوو و له‌دواڕۆژیش زۆر ده‌بی ،کارتی سه‌رژمێر کارتێکه‌ دیویی ناوه‌وه‌ی قه‌زاو قه‌ده‌ره‌که‌ ده‌ر ده‌خه‌ن.
لالؤ
 پسپوران و سیاسه‌تمه‌دارانی‌ دلسۆز و شاره‌ره‌زا له‌ بواری‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌یی,رۆشنبیرانی‌ لاو و خه‌لكانی‌ خاوه‌ن ئه‌زمون و تیوه‌نه‌گلاو له‌ گه‌نده‌لی‌ زۆریان هاوار و دادوبێ‌ دادكرد كرد له‌و دوو حزبه‌ی‌ كه‌ وه‌ك فایرۆس و به‌كتریایكی‌ كوشنده‌ , ده‌میان ناوه‌ته‌ ,میژوی‌ خه‌بات و سامانی‌ نه‌ته‌وه‌ییمان,تا كارله‌كار نه‌ترازاوه‌,ده‌ستبه‌رداری‌ ,به‌رژه‌وه‌ندی‌ حزبی‌ و بنه‌ماله‌ی و تاكره‌وی‌ ببن,به‌ پاساوی‌ درۆ و هه‌لخه‌له‌تاندنی‌ جه‌ماوری‌ سته‌مدیده‌,هه‌رچی‌ ره‌نج و ماندو بوونیك هه‌بوو,دایان به‌ده‌م بای حه‌زی‌ كورسی ده‌سه‌لات و گیرفانیان و كوری‌ خه‌لك به‌كوشت دانه‌وه‌0000ئیستاش ده‌بیت نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌وه‌,باج و گومرگ و سه‌رانه‌ی‌ وحه‌زی‌ جه‌نابیان بداته‌وه‌,تازه‌ به‌ تازه‌ كه‌ ته‌واو له‌ حه‌زو ویسته‌كانی‌ خۆیاندا,تیریان خواردوه‌و یه‌قیان داوه‌ته‌وه‌0000,داوای‌ ته‌بای و یه‌ك لیستی‌ و برایه‌تی‌ و كوردایه‌تی‌ ده‌كه‌ن,ئه‌وه‌ی‌ كه‌هه‌رگیز به‌بیریاندا نه‌ده‌هات,ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بوو,رۆژانه‌ به‌ ده‌یان كوردی‌ تیكۆشه‌ری,باكور و رۆژ هه‌لاتی‌ ولاته‌كه‌م,ده‌كرانه‌ خاشاكی‌ سوتاو له‌ قه‌ندیل و شوینه‌كانی‌ تر00ئه‌مان به‌ پاساوی‌ پاریزگاری‌ له‌م ئه‌زموونه‌ شه‌ق و شره‌ ,ئیستاشی‌ له‌گه‌ل بیت ده‌بوون به‌ كه‌ره‌ی‌ شه‌ربه‌ت000ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ مابیت ته‌نها ,نه‌فره‌تی‌ میژووه‌,بۆ خه‌بات و پاریزگاریك له‌م گه‌له‌ چه‌وساوه‌یه‌ كردیان,من نازانم كه‌ی‌ ئه‌مان,بیریان له‌چاره‌نوسی كورد كردوه‌ته‌و ,له‌ به‌غداو عیراقی‌ عروبه‌,به‌غدایان به‌جێ‌ ده‌هیشت له‌ كاتیكدا كه‌ ناكۆكیه‌كان له‌و په‌رێ‌ كلپه‌ و بلیسه‌دا بوو,ده‌گه‌رانه‌وه‌ بۆ هه‌ریم,بۆ بانگه‌شته‌ بۆ لیسته‌ ته‌زویره‌كه‌یان و پیشوازی‌ له‌و گۆرانانه‌ی‌ ده‌گه‌رینه‌وه‌ باوه‌شی‌,به‌رژه‌وه‌ندی‌ و هه‌لخله‌تاوی‌,ئه‌وان وا نزیكه‌ی‌ بیست ساله‌ له‌ ده‌سه‌لاتدان تا ئستا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ حزبی و بنه‌مالیی,چاره‌سه‌ری‌ سه‌ره‌تاترین مافی تاكی ئه‌م گه‌له‌ بكه‌ن ,كه‌ بژیوی‌ ژیان و خزمه‌ت گوزاریه‌كانی‌ ئاو و كاره‌بایه‌,ساناترین نموونه‌,به‌ ته‌نها گه‌ربهاتباو پاره‌ی‌ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی‌ مندالی‌ خه‌لكیان به‌یه‌كتر ده‌دا به‌كوشت بۆ كاره‌با ته‌رخانیان بكردایه‌,ئیستا وزه‌ی‌ كاره‌بامان,له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ وه‌رده‌گرت,من جایكی‌ تریش گه‌ر به‌ هه‌له‌دا نه‌چوبم ,له‌مه‌ر دیداریكی‌ كاك نه‌وشیروان دا نوسیبوم0000ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یكی‌ چاره‌نوس سازه‌ و ناكری,خۆزیاری‌ ئه‌وه‌بیت كاك نه‌وه‌شیروان و گۆرانخوازان واز له‌م ململانه‌یه‌ بهینن,تا ببینین,ئه‌م قاره‌مان و تیكۆشه‌رانه‌ ,چی‌ ده‌كه‌ن و چیان به‌سه‌ر دیت,له‌ ئه‌نجامی‌ بێ‌ باكیه‌یان,تا له‌قازانجه‌كه‌ی‌ به‌شمان نه‌ده‌ن0000به‌ هه‌رحاڵ‌ من وای‌ ده‌بینم ,كه‌ چیدی ئه‌و خه‌م ساردی‌ و بیباكیه‌یان,ڵا قبول نه‌كریت,ده‌ست به‌رداری‌ ده‌سه‌لاتی‌ كوردی‌ ببن كه‌ بۆیان ناچێ‌ به‌ریوه‌,پشت به‌ ئیراده‌ی‌ له‌بن نه‌ها توی‌ گه‌له‌كه‌مان ببه‌ستن,له‌ كوردستانی‌ گه‌وردا,وه‌ك كارتیكی‌ فشار به‌كاری‌ بهینن ,دژی‌ ره‌گه‌زپه‌رستانی‌ ,عه‌ره‌ب و تورك و عه‌جه‌م تا هه‌ره‌شه‌ی جیا بونه‌ش,واز له‌ نه‌وازش و دلداری‌ ئه‌مریكا بهینن,بیر له‌ ئه‌لته‌رناتیفیكی تر بكه‌نه‌وه‌,با جاریك له‌ جاران به‌و سیاسه‌ته‌ سه‌قه‌ت و نابه‌جیه‌دا بچنه‌وه‌ كه‌ تا ئیستا په‌یره‌و كراوه‌0000ئه‌گینا نا چارمان ده‌كه‌ن به‌زۆر بیان گۆرین 0000000
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ