راپۆرت
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌




Saturday, January 3, 2009
 
     

راپۆرت: محه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌لاو

ژماره‌یه‌ك له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان به‌هۆی بێمتمانه‌ییه‌وه‌ ئاماده‌نین سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌، له‌كاتێكدا خۆیان له‌ بازاڕه‌وه‌ دروستبون، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێمیش پێیوایه‌؛ هاوڵاتییان زیاتر متمانه‌یان به‌ بانكه‌ حكومییه‌كان هه‌یه‌، نه‌ك بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان.

دامه‌زراوه‌ی بانكیی یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ گرنگه‌كانی ئابوریی هه‌ر وڵاتێك‌و به‌ شاده‌ماری جوڵه‌ی ئابوریی هه‌ر وڵاتێك ده‌درێته‌ قه‌ڵه‌م، چونكه‌ بانكه‌كان كاریگه‌ریی گرنگیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆی كه‌رته‌ ئابورییه‌كانی دیكه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ جیهاندا گرنگییه‌كی‌ زۆر به‌ بانكه‌كان ده‌درێت، چونكه‌ بانكه‌كان ئه‌و شوێنه‌ متمانه‌پێكراوه‌ن كه‌ داهاته‌كانی وڵات‌و هاوڵاتییانی تێدا كۆده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وانیش دوباره‌ ده‌توانن بۆ بواری وه‌به‌ره‌هێنان ئاراسته‌ی بكه‌نه‌وه‌.

مێژوی بانكی‌ ئه‌هلیی‌ له‌ كوردستاندا
دامه‌زراندنی بانكی ئه‌هلیی له‌ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ ئاستی‌ بانكه‌ باڵاكانه‌وه‌.

دڵشاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك له‌ سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ دامه‌زراندنی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان شتێكی نوێ‌ نییه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڵام له‌ كوردستاندا له‌ كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ ده‌ستكرا به‌ دامه‌زراندنی لقی ئه‌و بانكه‌ ئه‌هلیانه‌ی كه‌ له‌ عێراقدا دامه‌زران‌و به‌شێك له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانیش خۆیان راسته‌وخۆ له‌ كوردستان دامه‌زران.

دڵشاد ئه‌حمه‌د، پێشیوایه‌؛ "بانكی ئه‌هلیی به‌دیلێك نییه‌ بۆ بانكه‌ حكومییه‌كان‌و له‌ هه‌مو جیهانیشدا سیستمی كه‌رتی تایبه‌ت‌و كه‌رتی گشتیی بونی هه‌یه‌".

هاوار شێخ ره‌ئوف، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ئه‌هلیی مه‌نسور له‌ سلێمانی، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات؛ به‌هۆی بونی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه‌ بانكه‌ حكومییه‌كان ناتوانن تێكڕای خواست‌و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییان پڕبكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویستی دامه‌زراندنی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان دێته‌ پێشه‌وه‌و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانیش ده‌توانن ئه‌و بۆشاییانه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ بانكه‌ حكومییه‌كان ناتوانن كاریان تێدابكه‌ن.

 بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
رۆژ له‌دوای رۆژ بانك‌و سیستمی بانكیی له‌ دونیادا روی له‌ پێشكه‌وتنه‌و جیهانیش به‌ره‌و ئابوریی ئازاد هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام نه‌بونی‌ سیستمێكی‌ بانكیی‌ به‌هێز یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ر‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ له‌ كوردستاندا كارده‌كه‌ن.

دیاره‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌رنیه‌ له‌و شه‌پۆلی پێشكه‌وتنانه‌ی ئه‌مڕۆ جیهان گوزه‌ری پێدا ده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌ له‌ژێر ناوی گه‌شه‌پێدان‌و وه‌به‌رهێنان‌و چه‌ندین ناوی دیكه‌دا دامه‌زراون زۆربه‌یان  سه‌رمایه‌كانیان كه‌مه‌و نه‌یانتوانیوه‌ پڕۆژه‌ی گرنگ‌و ستراتیژیی ئه‌وتۆ له‌ بواری وه‌به‌رهێناندا جێبیه‌جێ‌ بكه‌ن، كه‌ بتوانرێت زۆرترین ژماره‌ی هاوڵاتییان لێی سودمه‌ندبن یان یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌و بانكانه‌ به‌ته‌نیا بیر له‌ ده‌ستكه‌وتی دارایی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌.  

 به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك پێیوایه‌؛ "به‌شێك له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ له‌بواری وه‌به‌رهێناندا به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، چونكه‌ جۆرێك له‌ ترس هه‌یه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ئیشوكاره‌كاندا، وتیشی: "حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌وه‌ی كه‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ له‌ بواری وه‌به‌رهێناندا رۆڵیان هه‌بێت، چونكه‌ پێویستبو حكومه‌ت ئه‌وه‌ به‌سه‌ر بانكه‌ ئه‌هلییه‌كاندا بچه‌سپێنێت، كه‌ ده‌بێت به‌شێك له‌ سه‌رمایه‌كانیان له‌ بواری وه‌به‌رهێناندا بخه‌نه‌گه‌ڕ، چونكه‌ بواری وه‌به‌رهێنان رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی وڵاتداو هه‌لی كاركردن ده‌ڕه‌خسێنێت‌و رێژه‌ی بێكارییش كه‌مده‌كاته‌وه‌".

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، باس له‌وه‌ ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ی (23) بانكی حكومیی ته‌نیا له‌ پارێزگای سلێمانیدا بونی هه‌یه‌، (15) بانكی ئه‌هلیش كارده‌كه‌ن كه‌ رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینن له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بانكیی جۆراوجۆر به‌ هاوڵاتییان‌و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی كوردستان، له‌پاڵ‌ ئه‌وه‌شدا بانكه‌ حكومییه‌كان هاوكاریی بازرگان‌و پیشه‌وه‌ران ده‌كه‌ن به‌ پێدانی پێشینه‌ی جۆراوجۆرو جیاواز.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ هاوڵاتییان متمانه‌یان به‌ بانكه‌ حكومییه‌كان نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرت كاتێك له‌پێش روخانی رژێم هاوڵاتییان پاره‌یان له‌ بانكه‌ حكومییه‌كاندا هه‌بو دواتر ئه‌وپاره‌یه‌ به‌پێی ویستی هاوڵاتییان نه‌ده‌درایه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كانیان، به‌ڵكو مانگانه‌ به‌بڕێكی كه‌م‌و دیاریكراو پاره‌ ده‌درایه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كانیان‌و هه‌رئه‌وه‌ش هۆكارێك بو بۆ نه‌مانی متمانه‌ له‌نێوان بانكه‌كان‌و هاوڵاتییاندا، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بانكه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایین‌و هه‌ڵده‌ستن به‌ پێشكه‌شكردنی هه‌موجۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی دارایی به‌ هاوڵاتییان وه‌ك وه‌رگرتنی ودائع له‌ هاوڵاتییان‌و پاشه‌كه‌وتكردنی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌و ساڵانه‌ بڕێك سود ده‌چێته‌ سه‌ر حسابه‌كانیان.

هاوارشێخ ره‌ئوف، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات؛ تائێستا بازرگان‌و سه‌رمایه‌داران له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بیریان له‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ بواری بانكییدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ رێژه‌ی ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ له‌ بواری وه‌به‌رهێناندا كارده‌كه‌ن له‌ باشورو ناوه‌ڕاستی عێراق زۆرترن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ له‌ كوردستاندا كارده‌كه‌ن لقی ئه‌و بانكانه‌ن كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كییان له‌ ناوچه‌كانی باشورو ناوه‌ڕاستی عێراقه‌. 

خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان
هاوارشێخ ره‌ئوف، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ چه‌ندین بواردا كه‌ به‌ ئاسانكارییه‌ بانكییه‌كان ناسراون خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، وه‌ك "ئیعتماداتی موسته‌نه‌دی، خیتاب زه‌مان، قه‌رز، حه‌واڵه‌كردن‌و مه‌كشوفاته‌"، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی بانكی ئه‌هلیی هێشتا له‌ كوردستاندا تازه‌یه‌ جۆرێك له‌ ترس‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌ ئیشوكاری بانكه‌كاندا به‌دیده‌كرێت".

دڵشاد باس له‌وه‌ده‌كات، نۆرس بانك توانیویه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ خۆی هه‌یه‌تی بیپێكێت، به‌ وته‌ی خۆی رێژه‌ی ئه‌و قه‌رزو ئاسانكارییه‌ بانكییانه‌ی كه‌ بۆ هاوڵاتییانی ده‌كه‌ن ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (60) ملیار دینار.
 
بێمتمانه‌یی له‌نێوان بانكه‌كان‌و هاوڵاتییاندا
هه‌رچه‌نده‌ له‌پاڵ‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان توانیویانه‌ له‌چه‌ندین بواردا خزمه‌تگوزاریی بانكیی‌و دارایی پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتییان بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا جۆرێك له‌ بێمتمانه‌یی له‌نێوان بازرگانان‌و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كاندا بونی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان ئاماده‌نین سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خودی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان خۆیان له‌ بازاڕه‌وه‌ دروستبون.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌نسور وتی: "هه‌میشه‌ بونی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ هه‌ر وڵاتێكدا وه‌ك یه‌كێك له‌ هێماكانی پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌ سه‌یرده‌كرێت، به‌ڵام نه‌بونی متمانه‌ له‌نێوان بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان‌و هاوڵاتییاندا یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كانی بواری بانكیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا". هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ سیستمی بانكی ئه‌هلیی له‌ كوردستاندا سیستمێكی نوێیه‌‌و بانكه‌كانیش متمانه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان به‌ هاوڵاتییان نییه‌، چونكه‌ جگه‌له‌وه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له‌ وڵاتدا سه‌ركه‌وتو نییه‌، هاوكات ئاسایش‌و ئارامیی‌و كۆمپانیای دڵنیاییبونی نییه‌و زۆرجار ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حكومیانه‌ش كه‌ موڵكه‌كان بۆ ره‌هنكردن ده‌خه‌مڵێنن خه‌مڵاندنه‌كه‌یان زۆر وردو زانستی نییه‌و دوره‌ له‌ به‌های راسته‌قینه‌ی موڵكه‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌ش سیستمێكی كۆمپیته‌ری نییه‌و كاتێك بانكێك موڵكێك ره‌هن ده‌كات لایه‌نێكی دیكه‌ نه‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وت‌و مامه‌ڵه‌ به‌و موڵكه‌وه‌ بكات، له‌به‌ر هه‌مو ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌توانرێت بوترێت جۆرێك له‌ ترس‌و بێمتمانه‌یی له‌نێوان بانكه‌كان‌و هاوڵاتییاندا بونی هه‌یه‌.

 سه‌رمایه‌ی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌مه‌
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بانكه‌ ئه‌هلیانه‌ی له‌ كوردستاندا هه‌ن، ئه‌و بانكانه‌ن كه‌ ده‌توانن قه‌رزێكی كورتخایه‌ن بده‌ن به‌ هاوڵاتییان‌و هیچیان له‌ توانایاندا نییه‌ كه‌ قه‌رزێكی درێژخایه‌ن بده‌ن به‌ هاوڵاتییان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، هه‌ربۆیه‌ ناتوانرێت له‌ بواری وه‌به‌رهێنان‌و چه‌ندین بواری دیكه‌دا خزمه‌ت به‌ ژێرخانی ئابوریی بكه‌ن، كه‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان جێ‌ ده‌ستیان دیاربێت.  

نه‌بونی‌ یاسای‌ كاركردنی بانكه‌كان
تائێستا یاسایه‌ك بۆ كاركردنی بانكه‌كان له‌ كوردستاندا بونی نییه‌‌و بانكه‌كانی هه‌رێم به‌پێی قانونی عێراقی كارده‌كه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ‌ دونیای ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتن‌و سیستمی دارایی‌و ئابوریی یه‌كناگرنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاكاندا دامه‌زراوه‌ی بانكیی هه‌بو، به‌ڵام دواتر هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و سیستمی بانكی رافیده‌ین دامه‌زراو دوای ئه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌ی بانكی ره‌شید دروست بو.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌نسور، پێیوایه‌؛ "مادام كه‌رتێكی بانكیی خه‌ریكه‌ له‌ كوردستاندا ده‌كه‌وێته‌ سه‌رپێ‌، ئه‌وا پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌ یاسایه‌كی نوێ‌‌و مۆدێرن په‌سه‌ند بكات كه‌ له‌گه‌ڵ‌ دونیای ئه‌مڕۆدا بگونجێت".

به‌شێك له‌ بانكه‌كان ته‌نیا كاری حه‌واڵه‌ ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده‌ چاودێریی له‌سه‌ر ئیشوكاری بانكه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان ته‌نیا ئیشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رمایه‌كانیان له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق داده‌نێن‌و ساڵانه‌ بڕێك پاره‌ی وه‌ك سود ده‌چێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌ركی دامه‌زراوه‌ بانكییه‌كان زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستن.

دڵشاد ئه‌حمه‌د وتی: "به‌هۆی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی هه‌ڵاوسان، بانكی عێراقی سیستمی ئۆڤه‌رنایتی دانا، كه‌ بریتییه‌ له‌ دانانی پاره‌ له‌ بانكی ناوه‌ندیی به‌ رێژه‌ی (20% )ی سود، هه‌ربۆیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بانكه‌كان ته‌نیا كاریان ئه‌وه‌بو كه‌ سه‌رمایه‌كانیان له‌ بانكی ناوه‌ندیدا دابنێن، چونكه‌ دانانی ئه‌و پاره‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سودێكی باش‌و مسۆگه‌ری هه‌یه‌، هاوكات هیچ مه‌ترسییه‌كیش بۆ له‌ده‌ستدان‌و مایه‌پوچبونیان نییه‌.

بانكه‌ حكومییه‌كان متمانه‌یان زیاتره‌
به‌هۆی‌ ئه‌و قه‌ریرانه‌ داراییه‌ی‌ جیهانی‌ گرتوه‌ته‌وه‌، تائێستا نزیكه‌ی (140) بانكی ئه‌هلیی له‌ ئه‌مریكا روبه‌ڕوی مایه‌پوچی بونه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ بانكه‌ حكومییه‌كان زیاتر جێگه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتییانن، نه‌ك بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانیش له‌ كوردستان ئه‌وه‌ به‌ نمونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كاتێك رژێمی پێشو له‌ساڵی (1991)دا ئیداره‌كانی له‌ كوردستان كێشایه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ پاره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانیش له‌ بانكه‌كاندا بون كه‌ رژێم له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا بردنیه‌وه‌، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی هه‌رێم توانیی هه‌مو ئه‌و پارانه‌ به‌ سوده‌كانیشیانه‌وه‌ بگێڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان، هه‌ربۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كان پێیوایه‌؛ ئه‌گه‌ر بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان روبه‌ڕوی شكستێكی له‌وجۆره‌ ببنه‌وه‌، ئه‌وا ناتوانن ئه‌وكاره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

فه‌رمانگه‌كان حسابات له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان ناكه‌نه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ تائێستا حكومه‌ت رێگه‌ نادات فه‌رمانگه‌كان حسابات له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كاندا بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانیش له‌ژێر چاودێریی بانكی هه‌رێمدان، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات؛ هه‌مو بانكێكی ئه‌هلیی بۆی هه‌یه‌ حساب له‌ بانكه‌ حكومییه‌كاندا بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی دارایی رێگه‌ نادرێت هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك حسابات له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كاندا بكاته‌وه‌.

نه‌بونی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌
دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابوریی خرایه‌ سه‌ر عێراق، بانكه‌كانیش وه‌ك هه‌ر سێكته‌رێكی دیكه‌ی ئابوریی وڵات په‌یوه‌ندییان به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ نه‌ما، ئێستاش كه‌ (18) ساڵ‌ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و شه‌ش ساڵ‌ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراقدا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام تائێستا بانكه‌كانی عێراق‌و كوردستان په‌یوه‌ندییان به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ نه‌ماوه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ نه‌هاتنی كۆمپانیای گه‌وره‌و زه‌به‌لاح‌و راكێشانی سه‌رمایه‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق.

به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێمیش پێیوایه‌؛ "پچڕانی په‌یوه‌ندیی بانكه‌كان به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی كردوه‌ته‌ سه‌ر كه‌رتی بانكیی له‌ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیش".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 ده‌بوایه‌ باسی به‌هه‌شتی زه‌کاتیش بکرابوایه‌ زیاتر له‌ 50 ده‌وڵه‌ت ئه‌و جۆره‌ بانکه‌یانه هه‌یه‌ سیستێمه‌که‌ که‌ باجی داهات، باجی کۆمپانیا، باجی داشکاندنی مایه‌،باجی سه‌رچاوه‌ی داهات که‌ خاوه‌ن کار ده‌یکاتن ناداتن به‌ڵکوو زه‌کاتێکی که‌م ده‌ده‌ن سویسرا وه‌ک نموونه‌.ده‌وڵه‌ت گه‌ره‌نتیه‌ قه‌یرانه‌که‌ی بانکی ئه‌مریکای گرته‌وه‌ له‌ سه‌روی 450 ملیارد دۆلار له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌ ڕێگای بانکی ده‌وڵه‌ت درا بانقه‌کان که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ زه‌کاتی خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ ده‌چی.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ