راپۆرت
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر




Tuesday, January 19, 2010
 
     

راپۆرتی‌: دلێر عه‌بدولخالق

پڕۆژه‌ی‌ هه‌مواركراوی‌ ده‌ستوری‌ عێراقیی‌ دوای‌ چوارساڵ‌ له‌ كاركردنی‌ لیژنه‌ (20) كه‌سییه‌كه‌ی‌ كاره‌كانی‌ ته‌واو كراوه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ ره‌شنوسه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ "كه‌ ته‌واوی‌ هه‌مواركردنه‌كه‌ له‌سه‌ر حسابی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كورد له‌عێراقدا كورتكراوه‌ته‌وه‌".

به‌شێوه‌یه‌ك چاودێرانی‌ یاسایی‌‌و پسپۆڕانی‌ یاسایی‌ ده‌ستوری‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ كورد به‌ گه‌وره‌ ده‌زانن‌و په‌رله‌مانتارانی‌ كوردیش ده‌ڵێن: "پڕۆژه‌كه‌ له‌ زیانی‌ كورده‌".

به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (142)ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقیی‌ (كه‌ به‌پێی‌ راپرسی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ (2005) له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ستوره‌كه‌ تێپه‌ڕێندرا) پێویستبو دوای‌ چوار مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌سته‌به‌كاربونی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، لیژنه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ ره‌شنوسی‌ هه‌مواركردنی‌ ده‌ستور ئاماده‌ بكات. ئه‌م ماده‌یه‌ش له‌ ده‌ستوردا له‌سه‌ر داواكاریی‌ عه‌ره‌بی‌ سوننه‌، كه‌ ئه‌وكات بایكۆتی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن‌و سیاسیی‌ عێراقیان كردبو چه‌سپێندرا. 

ناكۆكی‌ نێوان كوتله‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ته‌مه‌نی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌مواری‌ ده‌ستوری‌ بۆ نزیكه‌ی‌ چوار ساڵ‌ درێژكرده‌وه‌‌و تا ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ره‌شنوسی پڕۆژه‌ی‌ هه‌مواری‌ ده‌ستوری‌ عێراقیی‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ئاماده‌ كرا، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستوره‌ (144) ماده‌كه‌ له‌ ره‌شنوسه‌كه‌دا بوه‌ته‌ (193) ماده‌‌و له‌ناو ماده‌كانیش چه‌ندین بڕگه‌ی‌ دیكه‌ی‌ بۆ زیادكراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كورده‌وه‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق، چه‌سپاندنی‌ فیدراڵییه‌تی‌ پارێزگان، له‌به‌رچاونه‌گرتنی‌ بنه‌ماكانی‌ سیستمی‌ فیدراڵیزم‌و دواخستنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ هه‌رێم، قه‌ڵه‌می‌ خستوته‌ سه‌ر زۆربه‌ی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كورد‌و " به‌ ماده‌ی‌ خیلافی‌ له‌سه‌ر هێشتوه‌ته‌وه‌".

پڕۆژه‌یه‌ك به‌ زیانی‌ كورد!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا پسپۆڕی‌ یاسایی‌ ده‌ستوریی‌، دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌شێوه‌ی‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ ره‌شنوسه‌كه‌‌و جۆری‌ هه‌مواركردنی‌ به‌شێك له‌و ماده‌‌و بڕگانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌زیانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ كورد له‌عێراق‌و سیستمی‌ فیدڕاڵی‌ ده‌شكێته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "كه‌ سه‌یری‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌كه‌یت، لات سه‌یر ده‌بێت له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا ئه‌ندامی‌ كوردی‌ تێدابوبێت، چونكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت هه‌مواره‌كه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ ماف‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ كورد‌و هه‌رێمی‌ له‌ ده‌ستوردا تێدا جێگیركراوه‌، بۆیه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ كوردانه‌ ئه‌گه‌ر له‌و لیژنه‌یه‌شدابوبن، یان ئاگایان له‌ پڕۆژه‌ هه‌مواركراوه‌ نه‌بوه‌، یاخود مساوه‌مه‌یان كردوه‌‌و به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه‌".

له‌باره‌ی‌ ماده‌‌و بڕگه‌ زیادكراوه‌كان، له‌تیف شێخ مسته‌فا بۆ رۆژنامه‌ی‌ رونكرده‌وه‌؛ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ ماده‌ی‌ یه‌كه‌م بڕگه‌یه‌كیان زیادكردوه‌، كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ عێراق‌و ته‌نازولنه‌كردنی‌ ده‌كات له‌هیچ به‌شێكی‌ له‌ئاو، ئاسمان‌و زه‌وی‌ عێراق.

 له‌ ماده‌ی‌ پێنجه‌مدا دوباره‌ گه‌ڕاونه‌وه‌ بۆ ده‌ستوری‌ به‌عس، كه‌ عێراق به‌شێك بێت له‌جیهانی‌ عه‌ره‌بیی‌، كه‌ پێویستبو كوردیش ئه‌وه‌نده‌ ئازادبێت بڵێت؛ كوردیش به‌شێكه‌ له‌ جیهانیی‌ كوردی‌.
 ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ فیدراڵییه‌تی‌ پارێزگاكانی‌ جێبه‌جێكردوه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ك سێ‌ پارێزگا حسابی‌ بۆ كراوه‌، به‌وپێیه‌ی‌ له‌م ده‌وره‌ی‌ په‌رله‌ماندا ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار نامێنێت‌و ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار، كه‌ پۆستێكی‌ ته‌شریفاتییه‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ڤیتۆی‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ دڵمان پێخۆشبو ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتحادی‌ (ئه‌نجومه‌نی‌ دوه‌می‌ په‌رله‌مان)، كه‌ بریتییه‌ له‌ نوێنه‌ری‌ هه‌رێمه‌كان، به‌ڵام به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (82)ی‌ پڕۆژه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك دو ئه‌ندامی‌ ده‌بێت، جگه‌ له‌ به‌غدا، كه‌ چوار ئه‌ندامی‌ ده‌بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات جیاوازی‌ نییه‌ له‌نێوان ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمێكدا رێكخراون، یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، واته‌ هه‌رێم‌و پارێزگاكانی‌ كردوه‌ به‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش لێدانی‌ بنه‌ماكانی‌ فیدراڵییه‌ته‌.

 هه‌روه‌ها له‌باره‌ی‌ ماده‌ی‌ (140)‌و كێشه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، پڕۆژه‌كه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك‌و خیلافیه‌ی‌ بۆ دانراوه‌، كه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ توافقی‌ سیاسیی‌ ده‌بێت.

به‌ بڕوای‌ له‌تیف شێخ مسته‌فا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، نه‌ك كورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاڵی‌ سفر له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاری‌ عێراقی‌ (2003)، به‌ڵكو پێیوایه‌؛ بۆ كورد قورستریشه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ دیكتاتۆری‌، چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و هێزه‌ی‌ ئێستای‌ هه‌بوایه‌‌و ئه‌وانیش به‌وشێوه‌ ئێستا بێهێزبونایه‌ به‌ئاسانی‌ ده‌توانرا مافه‌كان بپچڕن‌و وتی‌: "پێشتر پێداگریمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد له‌گه‌ڵ‌ روخانی‌ رژێم، هه‌ندێ‌ ماف به‌ده‌ستبهێنن، به‌وپێیه‌ی‌ دوای دروستبونی‌ رژێمی‌ دیموكراتیی‌ به‌هۆی‌ فره‌یی‌ له‌ناوه‌ندی‌ بڕیارداندا‌و وه‌رگرتنی‌ ماف‌و ده‌كردنی‌ بڕیار زه‌حمه‌ت ده‌بێت، ئه‌م واقیعه‌ش بۆ ئه‌مڕۆی‌ كورد ته‌واو راسته‌".

كورد، له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتیحادی‌
یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌ گرنگه‌كانی‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌ له‌هه‌ر وڵاتێك، هه‌بونی‌ دو ئه‌نجومه‌نه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و بڕیاردان له‌باره‌ی‌ پرسه‌ گرنگه‌كان، هاوكاتیش هاوسه‌نگیڕاگرتنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نێوان مه‌ركه‌ز‌و هه‌رێمه‌كانیش، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ره‌وه‌ (مه‌جلیسی‌ ئیتیحادی‌) ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ پێكهاته‌‌و خواستی‌ هه‌رێمه‌كانه‌‌و هه‌رچی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیشه‌ دانیشتوانی‌ وڵات بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ پێكهاته‌، نه‌ته‌وه‌، مه‌زهه‌ب، ئایین‌و هه‌رێمه‌كان هه‌ڵیده‌بژێرن. به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌و پڕۆژه‌ هه‌مواركراوه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق، ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتحادی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سنورداره‌‌و ژێرده‌سته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌.

د.نوری‌ تاڵه‌بانی‌ یاساناس به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتیحادی‌ به‌و شێوه‌ی‌ له‌ پڕۆژه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌دا هاتوه‌ له‌زیانی‌ كورده‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ كورد نین‌و كورد ده‌بێته‌ كه‌مینه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا، ئه‌وه‌شی‌ هه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌نه‌، نه‌ك ناوه‌ندی‌، واته‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ مه‌ترسییه‌كی‌ دیكه‌یه‌ له‌سه‌ر كورد، به‌وپێیه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌ سێ‌ پارێزگا حسابی‌ بۆ كراوه‌، نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێكی‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ریی‌‌و له‌به‌رچاوگرتنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌، هاوكاتیش رۆڵ‌‌و قورسایی‌ كورد له‌ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌هۆی‌ كه‌می‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ زۆر كه‌م ده‌بێت‌و كاریگه‌ریی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ بڕیار‌و پرسه‌كان نابێت".

نوری‌ تاڵه‌بانی‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات؛ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ (1992)ه‌وه‌ پێشنیازی‌ ئه‌وه‌یكردوه‌، عێراق بكرێته‌ دو هه‌رێم: هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هه‌رێمی‌ عه‌ره‌بی‌، دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ ئیتیحادی‌ پێكبهێندرێت له‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌و دو هه‌رێمه‌‌و ژماره‌یان یه‌كسان بێت، بۆئه‌وه‌ی‌ هیچ هه‌رێمێك ده‌سه‌ڵاتی‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ی‌ دیكه‌ زیاتر نه‌بێت.

 هاوڕا له‌گه‌ڵ‌ بۆچونه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌تیف شێخ مسته‌فا پێیوایه‌؛ له‌و پڕۆژه‌ هه‌مواركراوه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتیحادی‌ شكڵین‌و رۆڵی‌ راوێژكاریی‌ ده‌بینن، به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان دراوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، بڕیاری‌ كۆتایی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌. ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتیحادی‌ ته‌نیا له‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ قه‌زاییدا ده‌وری‌ هه‌یه‌، له‌ بواره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ وه‌ك رێككه‌وتن، رۆڵی‌ ده‌ره‌كی‌‌و دامه‌زراندنی‌ كارمه‌نده‌ گرنگه‌كان وه‌ك سه‌فیر‌و به‌رپرسه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌، هیچ كاریگه‌ری‌ نییه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاته‌ فیدراڵییه‌كان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتیحادیدا كۆبونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ نوێنه‌ری‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیتحادیی ده‌كات.

كورد، له‌ لیژنه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور
لیژنه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقیی‌ له‌ (20) كه‌س پێكهاتوه‌، كه‌ چوار له‌ ئه‌ندامانیان له‌ په‌رله‌مانتاره‌ دیاره‌كانی‌ كوردن له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، كه‌ بریتیین له‌ ( د.فوئاد مه‌عسوم، د.سه‌عدی‌ به‌رزنجی‌، فریاد رواندزی‌‌و سامی‌ ئه‌تروشی‌). له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌كرێت، كه‌ به‌و شێوه‌ داڕشتنه‌ رازیبون، یان ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوه‌‌و رایگشتیی‌ كوردییان له‌و هه‌لومه‌رجه‌ ئاگادارنه‌كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش وه‌ك ره‌خنه‌گره‌كان له‌ داڕشتنی‌ ره‌شنوسه‌كه‌ ناڕازین!؟ 

د.سه‌عدی‌ به‌رزنجی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، له‌ لیژنه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات؛ ئه‌و پڕۆژه‌ ته‌عدیلییه‌ له‌ خزمه‌تی‌ عه‌ره‌به‌‌و له‌ زیانی‌ كورده‌، بۆیه‌ ئێمه‌ی‌ پێی‌ رازی‌ نین‌و هه‌تا ئێمه‌ش رازی‌ نه‌بین بێگومان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ په‌سه‌ند ناكرێت‌و ناتوانرێت بێت به‌یاسا، وتیشی‌: "كاری‌ لیژنه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور چه‌قیوه‌، چونكه‌ ئێمه‌ بڕوامان به‌و هه‌مواره‌ نییه‌‌و وتومانه‌ هه‌ر هه‌مواركردنێك ده‌سه‌ڵاتی‌ مه‌ركه‌ز به‌رامبه‌ر هه‌رێم زیاد بكات له‌گه‌ڵی‌ نین، له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێم‌و مه‌ركه‌ز، ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمار، باری‌ كه‌سییه‌تی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ ئیتیحادی‌ ناكۆكیم هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ هیچ ئه‌نجامێكی‌ نابێت".

له‌باره‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندیشه‌وه‌، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان وتی‌: "بۆ ئێستا له‌گه‌ڵ‌ هه‌بونی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ نین، كاتێك ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێكی‌ له‌وشێوه‌ بێته‌ كایه‌وه‌، كه‌ عێراق دابه‌شبوبێت به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكدا، نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستان حسابی‌ سێ‌ پارێزگای‌ بۆكراوه‌، واته‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانه‌، نه‌ك هه‌رێمه‌كان".

ده‌ستور‌و كێشه‌ ئاڵۆزه‌كان، بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردن
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ پڕۆژه‌ی‌ هه‌مواركراوی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ ته‌واو بوه‌، به‌ڵام تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه‌‌و ماده‌كانی‌ له‌ناو كوتله‌ جیاوازه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق نه‌كراوه‌، ئاماژه‌كانیش به‌و شێوه‌ن، كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌م خوله‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا ناخرێته‌ به‌رده‌م گفتوگۆ‌و دواده‌خرێت تا ئه‌وه‌ی‌ خولی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت.

د.نوری‌ تاڵه‌بانی‌ یه‌كێك له‌كێشه‌ گه‌وره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ مانه‌وه‌ی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێرداروه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا‌و جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ (140)ه‌وه‌ گرێده‌دات‌و ده‌ڵێت: " كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ ساڵێك دوای‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاری‌ عێراق ده‌كرا، ئێستا ناكرێت، كێشه‌كانمان رۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بن، راسته‌ ده‌ستوری‌ عێراقی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی‌ بۆ كورد تێدایه‌، به‌ڵام خاڵه‌ جه‌وهه‌رییه‌كان هێشتا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی‌ ماونه‌ته‌وه‌‌و چاسه‌ره‌نه‌كراون، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی‌ مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نازانین ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌ی‌ كورده‌وه‌ چۆن ده‌بێت‌و كام هێز باڵاده‌ست ده‌بێت له‌ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا؟".

له‌باره‌ی‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ی‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ هه‌مواركراوی‌ ده‌ستوره‌كه‌‌و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌گیرێت، بڕیارده‌ری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات؛ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ رازی‌ بین، به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌ ده‌ستی‌ (2/3) دانیشتوانی‌ سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێت ده‌توانن ره‌تی‌ بكه‌نه‌وه‌.

 سیروان زه‌هاوی‌ بڕیارده‌ری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان به‌ رۆژنامه‌ی‌ وت: "تائێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ره‌شنوسه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمیی‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانییه‌وه‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، راسته‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانمان لێ بستێنن، به‌ڵام ئێمه‌ تائێستا هیچمان به‌ ئه‌وان نه‌داوه‌".

 له‌باره‌ی‌ ئه‌و بڕگه‌‌و مادانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ كورده‌وه‌‌و رێككه‌وتنی‌ كۆتایی‌ له‌سه‌رنه‌كراوه‌، سیروان زه‌هاوی‌ وتی‌: " ئه‌و مادانه‌ی‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا نوسراوه‌ (خیلافیه‌) به‌مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌، ئه‌م مافانه‌مان لێسه‌ندرابێته‌وه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كورد ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه‌‌و جێبه‌جێبكرێت. واته‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌نجام، مانای وایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌رز ناكرێت بۆ ده‌نگدان‌و وه‌ك خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌. له‌باره‌ی‌ مه‌جلیسی‌ ئیتحادیش ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ‌ ناكه‌ین حسابی‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌كرێت، هه‌روه‌ك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ین مافی‌ ڤیتۆمان نه‌بێت له‌و یاسایه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Kiassar Ismail_Elmanya
 Slaw:bekarhenani``geranewey kurd bo xali sifir``heleye>chunke emey kurd hich katek xali despekirdinman nebuwe heta bgereynewe ser sifir>>>bedaxewe emey kurd zor lewe negbettrin.KURDINE ba eme gleyi le puk u pdk u hzbekani tir nekeyn bleyn xyanetyan kird,belku emey takekani kurd xoman heleyn u xyanet dekeyn>>>>bo nmune kurdan nzikey 20sale 1991-2010 le naw bazneyek da desureynewe u hichman penekrawew u her deleyn``BIJI KURD U KURDISTAN``ke nedezanin manay chiye u ne deshzanin bo wa deleyn.be rasti her milleteki dike baye le mej bu pdk u puk yan dabuwe dadga.le kotayi da delem``KURDISTAN SHERMEZARE KE XAWENEKEY KURDE``!!!!!
شارۆ
 له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه‌ هه‌ر له‌ خاڵی سفر بووه‌ قه‌ت نابێ به‌ یه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌که‌نمان هه‌میشه‌ له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان میلله‌تیان کردووه‌ به‌ قوربانی هه‌ر جاره‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ڵام ئێستا هه‌لیك بۆ کورد هاتووته‌ پێش ئه‌ویش گۆڕانه‌ به‌سه‌رکردایه‌تی که‌سی که‌ جوانترین ڕابردووی هه‌یه‌ له‌ مێژووی کوردا ئه‌توانین بڵێن نموونه‌ی شێخی نه‌مره‌ بۆیه‌ ئه‌رکیکی گرنگ له‌ ئه‌ستوویه‌تی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کورد له‌ خاڵی سفر ڕزگار بکات ئه‌مه‌ ئه‌رکی ئه‌م زاته‌یه‌ واجبه‌ بیکات واجبی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوڵاتی پێویسته‌ بیکات ده‌نگدانه‌ به‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سفر نه‌بێن با جاریک یه‌که‌م بین خۆ کفر نابێ هاوڵاتیانی به‌شه‌رفی کوردستان با نه‌بێنه‌وه‌ به‌ ژێرده‌سته‌ی عه‌ره‌ب و تورك و عه‌جه‌م ده‌نگه‌ بده‌ن به‌ گۆڕان ئه‌گه‌ر گۆڕان خه‌مخۆری شه‌هید و ئه‌نفال و که‌س وکاری کیمیاباران نه‌بوو ئێمه‌ش نه‌فرتیان لێده‌که‌ین به‌ڵام دڵنیا بن گۆڕان خه‌می آنفال و شه‌هید و هه‌ژاران و گه‌نجانه‌ داهاتوو ڕۆشنه‌ به‌مه‌رجی گۆڕان نوێنه‌رت بێت له‌ به‌غداد به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ ڕیگای ئه‌م سه‌رکردیه‌وه‌ کورد ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و ئاڵای خۆی
akao
 la safrawa........... waya .mn har la suykawa ama lamyshdabu balam darft nabu babaty banusm la sar kurd la garawy bo safr ba har hal mn namawy sartan bhyshynam ........mn tanha jan amozhgarikam haya bo kurdstanyan la hamu layk aya hata aysta bo la xuman naprsyn bo......................... waman basarhat .....mn pytan dalym .............1.parprsanman har la saliy 1991.. hataku amrosh har xariky xuyanan . la hamu ruyakawa .....iytar ba xu dawlman kardan bey ba dazi by ......... kurd aby chaw ba waqhy xuy bany xuy dabxshynytawa.............. baryzan mn la kutayda awnda dalym sayry ...tv ......kanman kan tanha ..mabstyana kurd la xshta baran amash banaw radrbarin..........am tanha namunya zor sht haya baruakan bynwsam hatku 10 rozhy awyt ....
کوردستانی
 سیاسیه‌کانی کورد به‌رده‌وام ئیدیعای ئه‌وه‌ ده‌که‌ن شه‌ریکن له‌ حکومڕانی عێراق، به‌ڵام له‌ راستیدا، له‌ 2003ه‌وه‌ به‌ره‌ی په‌یوه‌ندی ئیجابی کورد و عێراق له‌ بچووکبوونه‌وه‌دایه‌و، به‌ره‌ی جیاوازی و حیساب بۆ کورد نه‌کردن له‌ فراوانبوندایه‌. هه‌ر رۆژه‌ی کێشمه‌کێشمێک ئه‌دۆڕینن..ماده‌ی 140، پرسی پێشمه‌رگه‌، یاسای هه‌ڵبژاردن، هتد. سوننه‌ له‌به‌غدا نوێنه‌رایه‌تیان که‌مبووه‌ و ئه‌گه‌ر نه‌شبوایه‌، مووچه‌ی کارمه‌نده‌کانیان ده‌درا و بودجه‌ی پارێزگاکانیان ته‌رخان ئه‌کرا. باوه‌ڕتان بێت بۆ کوردیش هه‌مان شێو ئه‌بوو، بودجه‌ هه‌ر ئه‌هات، تۆزێک که‌متر ئه‌بوو له‌وه‌ی ئێستا، فه‌رقه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که‌ ئێستا براده‌ران لفی لێده‌ده‌ن! باوه‌ڕتان بێت وه‌رنه‌وه‌ چۆڵیکه‌ن، له‌ ئێستا خراپتر نابێت، چونکه‌ لایه‌نی که‌م ئه‌وانه‌ی به‌ پاره‌ و په‌یوه‌ندی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ کراوه‌ له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت له‌وێ نه‌ئه‌بوون و له‌سه‌رمان حساب نه‌ئه‌بوون. تکاتان لێ ئه‌که‌م یان نوێنه‌ری میلله‌تبن، یان وازی لێبێن..مه‌یفرۆشن، که‌ئه‌شی فرۆشن، تاڵانفرۆشی ئه‌که‌ن. کاکه‌ وه‌ڵا ئه‌زانین به‌غا وه‌زعی ئه‌منی ته‌واو نییه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ پاساو نیه‌ بۆ سازش. وه‌رن وازی لێبێنن، له‌برسا که‌س نه‌مردووه‌ و نامرێت....هه‌ربرسی بووین نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تۆزێک نانمان ئه‌یاتێ. لایه‌نی که‌م نیوه‌برسی و ئازاد ئه‌ژین.
soran
 agar am gorrankarea bamshewaya bkret bo ayndae kurd ba zararreke gawra dashketawa hiwadarrm newnarane kurd la baxdad ba hich shewayak raze nabn
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ