به‌غداد پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عیراقه. کورد هاوبه‌شه له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا. هاوبه‌شیه‌که‌ی له به‌شداری ناو دامه‌زراوه ناوه‌ندیه‌کاندا ره‌نگ ئه‌داته‌وه. دامه‌زراوه ناوه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تی عیراق بریتین له:
- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
- ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زا و دادگای باڵای فیدرالی: (ماده‌ی 89)
- هه‌یئه‌ته سه‌ربه‌خۆکان: (ماده‌کانی 102 و 103 و104 و 105 و 106 و 107)
بۆ ئه‌وه‌ی کورد هاوبه‌شی راسته‌قینه بێ و که‌ڵک له مافه ده‌ستوریه‌کانی وه‌ربگرێ، ئه‌بێ چی بکا؟
#
یه‌که‌م، هاوبه‌شی له بڕیاری سیاسی دا
بڕیاری سیاسی له عیراق دا چیه؟
چی به بڕیاری سیاسی دائه‌نرێ؟
ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی له عیراقدا کامه‌یه: سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران...؟
چۆن بڕیاری سیاسی گه‌ڵاڵه ئه‌کرێ؟
کورد چۆن ئه‌توانێ به‌شدار (مشارک) بێ یان هاوبه‌ش (شریک) بێ له بڕیاردان دا؟
جیاوازی له نێوان به‌شداری و هاوبه‌شی دا چیه؟
#
کورد له سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک به‌شدار یا هاوبه‌ش بێ له عیراق دا؟
له سه‌ر بنچینه‌ی:
- ژماره‌ی کورد له چاو دانیشتوانی عیراقدا؟
- یان ژماره‌ی ئه‌ندامه کورده‌کان له چاو ژماره‌ی ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌کانی ناوپارله‌مانی عیراقدا؟
- یان کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز که پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی گه‌لی عیراقه به سازان (ته‌وافوق) له گه‌ڵ عه‌ره‌ب؟
#
کورد چۆن ئه‌توانێ هاوسه‌نگی خۆی له گه‌ڵ عه‌ره‌ب رابگرێ؟
له خولی رابردوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، "ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی" له جێگه‌ی "سه‌رکۆمار" هه‌ڵبژێردرا که پێک هات بو له 3 که‌س (سه‌رۆک و دو جێگر) بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی گه‌لی عیراق: سونه و شیعه و کورد بکات و، هه‌ر سێکیان مافی به کار‌هێنانی ڤیتۆیان هه‌بو (ماده‌ی 138). ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی بۆ یه‌ک خول به شێوه‌یه‌کی کاتی دانرابو به ته‌مای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کان پێک بهێنرێ (ماده‌ی 105) بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی بگرێته‌وه. ئیستا، دوای ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی نامێنێ و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کان یش دروست نه‌کراوه:
چ دامه‌زراوه‌یه‌ک هاوسه‌نگی نێوان هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه ناوه‌ندیه‌کانی عیراق ئه‌پارێزێ؟
#
کورد هه‌ڵوێستی له سیسته‌می کۆتا (نظام المحاصصه) ئه‌بێ چی بێ؟
- له کۆتای (محاصصه) تائیفی
- له کۆتای نه‌ته‌وه‌یی
- له کۆتای حیزبی
#
دوه‌م، رێکخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندی هه‌رێم – ناوه‌ند
کێ له به‌غداد نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌کا؟
- که‌سانی پۆسته سیادیه‌کان
- یان سه‌رکردایه‌تی حیزبه کوردیه‌کان
- یان وه‌زیره کورده‌کانی ناو کابینه‌ی به‌غداد
- یان پارله‌مانتاره‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
- یان دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان: سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پارله‌مان
چۆن ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه رێک بخرێته‌وه؟
به‌شی کورد له ده‌زگا ناوه‌ندیه‌کانی عیراق دا چیه؟
کێ پڕی ئه‌کاته‌وه؟
چۆن پڕی ئه‌که‌نه‌وه؟
به چ پێوه‌رێ کورد له‌م پۆستانه‌دا دائه‌نرێن؟
- وه‌زیر، وه‌کیل وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
- هه‌یئه‌ته سه‌ربه خۆکان
- قائیده‌کانی جه‌یش و دامه‌زراوه‌کانی پۆلیس و موخابه‌رات و ئه‌من
- سه‌فیر و کارمه‌نده‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
ئایا پێویسته پاڵێوراوانی کورد بۆ پۆسته سیادیه‌کان و وه‌زاره‌ت و سه‌فاره‌ت و هه‌یئه‌ته سه‌ربه‌خۆکان و قیاده‌ی فیرقه‌کان دوای ئه‌وه‌ی به پارله‌مانی کوردستاندا تێ ئه‌په‌ڕن ئینجا ببرێنه به‌غداد.
#
سێیه‌م، ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی قانون
میکانیزمی جێبه‌جێکردنی ماده‌کانی ده‌ستور، که پێوه‌ندییان به مافه‌کانی کورده‌وه هه‌یه، چیه؟
ماده پێوه‌ندیداره‌کان کامانه‌ن:
- گێڕاونه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان: (ماده‌ی 140)
- به‌شی کوردستان له بودجه‌ی گشتی عیراقدا: (ماده‌ی 121 ثالثا)
- نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له سه‌فاره‌ته‌کانی عیراقدا: (ماده‌ی 121 رابعا)
- هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق و پاسه‌وانی هه‌رێم: (ماده‌کانی 9 و 121 خامسا)
- نه‌وت و غاز: (ماده‌کانی 111 و 112)
- زمانی کوردی: (ماده‌ی 4)
- ئاڵا و دروشم و سرود و بۆنه ره‌سمیه‌کان: (ماده‌ی 12)
ئه‌مانه چۆن ئه‌کرێنه قانون و چۆن جێبه‌جێ ئه‌کرێن؟
- ئایا له چاوه‌ڕوانی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا راوه‌ستن تا پرۆژه‌کان ئاماده ئه‌کا؟
- یان فراکسیۆنی کوردی خۆی پرۆژه‌کان به واژۆی 10 پارله‌مانتار ئاماده ئه‌کا و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئه‌دا و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی ئه‌دا: (ماده‌ی 60 ثانیا)؟
#
چواره‌م، هاوده‌نگی وه‌زیره‌کان و پارله‌مانتارانی به‌غداد و هه‌ولێر.
- ئایا فراکسیۆنی کوردی له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا له به‌غداد سه‌ربه‌خۆ و به جیا له پارله‌مانی کوردستان کار ئه‌کا؟
- یان هه‌ردو فراکسیۆنی گۆڕان له به‌غداد و هه‌ولێر به تایبه‌تی و فراکسیۆنه کوردیه‌کانی به‌غداد به گشتی له گه‌ڵ پارله‌مانی کوردستان به هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگی کار ئه‌که‌ن؟
- ئایا وه‌زیره کورده‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له به‌غداد سه‌ربه‌خۆ و به جیا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کار ئه‌که‌ن؟
- یان وه‌زیره کورده‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له به‌غداد به گشتی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگی کار ئه‌که‌ن؟
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان