راپۆرتی: به‌رهه‌م عومه‌ر
له‌سه‌ر بانگێشتی ره‌سمی لیستی هاوپه‌یمانی، رۆژی (شه‌ممه) 13/3 ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی ئه‌لعراقیه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی گه‌یشته شاری هه‌ولێر، له كوردستانیش له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی (سه‌رۆكی هه‌رێم) و جه‌لال تاڵه‌بانی (سه‌رۆك كۆماری عێراق) پێشوازی لێكرا.
له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و دو حیزبه‌وه راسته‌وخۆ باس له‌وه ده‌كرا كه (سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار) پێشوازیان له‌و كه‌سایه‌تیه كردوه، ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه‌ی دروست ده‌كرد كه ئاخۆ یه‌كێتی و پارتی به ته‌نها نماینده‌ی ئیراده‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن له به‌غدا، یان به‌هۆی ئه‌و پۆسته فه‌رمیانه‌ی پێیان دراوه، ئیراده‌ی خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن به‌سه‌ر رای گشتی هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌كر حه‌مه سدیق، كاندیدی یه‌كگرتو له شاری سلێمانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و زه‌مانه به‌سه‌رچوه كه له دیدی یه‌كێتی و پارتیه‌وه بڕوانرێته به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه ته‌نها ئه‌وان نماینده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كورد ناكه‌ن، به‌ڵكو چه‌ند لیستێكی تر و چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی تر هاتونه‌ته پێشه‌وه و به‌شێكی ئه‌و ئه‌ركه‌یان گرتوه‌ته ئه‌ستۆ، له‌به‌رئه‌وه كاتی ئه‌وه هاتوه كه مافی راسته‌قینه بده‌ن به‌و لیستانه‌ی كه ده‌نگی راسته‌قینه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
ناوبراو پێی وابو كه پێویسته زلهێزه‌كانی هه‌رێم ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه (گۆڕان و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ) فه‌رامۆش نه‌كه‌ن كه له په‌رله‌ماندا كورسییان هه‌یه، چونكه ئه‌و كاره به‌لای ئێمه قبوڵ نیه، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن له داهاتودا نابێت چاوه‌ڕێی هیچ هاوكاری و ته‌باییه‌ك بكه‌ن له ئێمه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ته‌نها یه‌كێتی و پارتی نماینده‌ی ناكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی زاگرۆس، كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتیه‌وه به‌ڕوێوه ده‌برێت، له هه‌واڵێكی رۆژی 13/3 دا نوسویانه: "سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی قه‌واره‌ی ئه‌لعێراقیه.ده‌كات"! و له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا وته‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه " لەمەڕ هاوپەیمانی بەستنیش له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كاندا ئێستا لە قۆناغی راوێژکردنداین".
هاوكات سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتی و پارتین، زۆر ئاساییه له ئێستادا له دۆسته‌كانی پێشوی خۆیان بپرسنه‌وه و بزانن به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چ پێشنیار و ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان بزانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هاوپه‌یمانێتی پێكده‌هێنرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی له كوردستاندا ململانێ و مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و جیاوازین له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری، به‌ڵام بۆ كاركردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌كانی كوردستان له به‌غدا، ده‌بێت به‌هاوبه‌شی كاربكه‌ین و به‌ر له سازكردنی هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك، ده‌بێت دانیشتنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت بۆ دیاریكردنی چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش.
سه‌عدی پیره به‌پێویستیشی زانی هێزه كوردیه‌كان به‌رله‌وه‌ی هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك سازبكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كاندا، پێشتر له كوردستان پێكه‌وه دابنیشن و چه‌ند هێڵێكی گشتی بۆ قۆناغی ئاینده‌ی سیاسی كوردستان دابڕێژن و ره‌نگبداته‌وه له هاوپه‌یمانێتیه‌كاندا و وتی: چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و دانیشتنه نه‌كرێت كورد به‌ته‌نها له به‌غدا ناتوانێت: له‌لایه‌ك خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی بین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌مان نه‌دابێت كه ماڵی خۆمان رێكخستبێت، بۆیه ئه‌و گفتوگۆ هاوبه‌شه ده‌كرێت و بارودۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و گوێ له هه‌مو لایه‌ك راده‌گیرێت له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی هاوپه‌یمانێتیكردن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا یه‌كێتی و پارتی، به‌رده‌وام ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن كه ته‌نها پاڵێوراوێكیان هه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌ویش: (جه‌لال تاڵه‌بانی)ه، به‌ڵام سوننه‌كانی عێراق داوای ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن و تاڕاده‌یه‌كی زۆر لیستی هاوپه‌یمانی، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌یان كردوه‌ته چه‌قی ئه‌و داواكاری و كێشانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هێزه شیعی و سونییه‌كاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داران پێیان وایه ئه‌و پۆسته بۆ قۆناغی ئاینده‌ی سیاسی كوردستان هیچ سودێكی نیه، به‌ڵام مكوڕیی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ خۆی (كه ئه‌وه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنه ستراتیژیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی دراوه به یه‌كێتی نه‌ك وه‌كو زه‌روره‌تێكی مێژویی و نیشتمانی).
به‌شێكی تر له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی، له ئێستادا هێنده‌ی كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئیش بۆ كه‌سێكی دیاریكراو، هێنده كارناكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكی سیاسی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لانی كه‌می چوار ساڵی ئاینده‌ی حكومه‌تی عێراقی گرنگ بێت و به‌شێكی زۆری داخوازیه نیشتمانیه‌كان بهێنێته دی.
مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ ژماره (105) (روداو) له 15/3/2010 ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار مافی ڤیتۆی نه‌مابێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌و تۆی نه‌مابێت و نه‌توانێت هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كورد كه‌مبكاته‌وه، سودی ئه‌و پۆسته له‌قۆناغی ئاینده‌دا بۆ كورد چییه؟.
لیستی گۆڕان كه قه‌واره‌یه‌كی سیاسیه و بۆیه‌كه‌مجار به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كرد له 7/3دا و پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و وه‌كو دوه‌م هێزی سیاسی له كوردستاندا ده‌ركه‌وتوه، دیدگایه‌كی نوێی پێیه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان و داخوازیه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌خاته‌ڕو.
حه‌مه تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا وتومانه كه پێوه‌ر بۆ هاوپه‌یمانێتی دروستكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك، ئه‌وه‌یه كه پلانێكی سیاسی ئاشكرا و هه‌ڵوێستی ئیجابی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان و پێشمه‌رگه و بودجه و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ش به بنچینه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی لیستی گۆڕان ده‌زانرێت، دور له هه‌ڵپه‌كردن بۆ مۆنۆپۆڵكردنی پۆسته سیاسیه باڵاكان، حه‌مه تۆفیق وتیشی: كورد پێویسته پێداگیری بكات له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسیه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به كوردستانه‌وه نه‌ك ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌پله و پۆسته‌وه هه‌یه، له حكومه‌تی داهاتوی عێراقدا.
وته‌بێژه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه لایه‌نه به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان به‌رله‌وه‌ی هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كاندا ساز بكه‌ن، پێویسته له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانیه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی بنه‌ڕه‌تی رێك بكه‌ون و گفتوگۆی پێداویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی میلله‌تی كورد بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هێزه نیشتمانیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له ئێستاوه كه‌وتونه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره عه‌ره‌بیه‌كاندا، به‌رله‌وه‌ی بزانن كه سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆنه و چۆنیش ده‌بێت.
به‌كر حه‌مه سدیق، له یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، وتی: پابه‌ندكردنی حكومه‌تی عێراق به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانه‌وه یه‌كێكی تره له‌و خاڵانه‌ی ده‌بێت له قۆناغی ئاینده‌دا كورد ده‌بێت له به‌غدا كاری له‌سه‌ر بكات، چونكه ئێستا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه له راستیدا نابێت به‌و جۆره بێت، چونكه كورد ده‌ستی وێرانكه‌ره‌ی حكومه‌تی عێراقی بینیوه، بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه قه‌ره‌بوی هه‌رێم بكرێته‌وه.
به‌كر حه‌مه سدیق پێی وابو كورد به‌رله‌وه‌ی باسی مه‌رجه‌كانی خۆی بكات ده‌بێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكات كه له‌كوێوه هه‌نگاو هه‌ڵبنێت بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانێتییانه، ده‌ستپێشخه‌ریكردنی هه‌ر گروپێكی كوردی به یه‌كگرتوی ئیسلامیشه‌وه شتێكی نه‌ویستراوه و پێویسته له‌سه‌ره‌تادا ماڵی كوردی یه‌كبخرێته‌وه، نه‌ك پێشتر بچین له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان گفتوگۆ بكه‌ین.
لینكه پێویسته‌كان بۆ ئه‌م راپۆرته:
1* لێدوانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=25257&cat=1
2* لێدوانی به‌كر حه‌مه سدیق: http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=25250&cat=2
3*سایتی زاگرۆس: http://www.zagrostv.com/viewEntry.php?lid=2&id=25463