راپۆرت
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟




Sunday, April 4, 2010
 
     

راپۆرتی‌: دلێر عه‌بدولخالق

كه‌میی‌ مامۆستای‌ پسپۆڕ گرفتی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رده‌م زانكۆكانی‌ هه‌رێمه‌، زۆریی‌ مامۆستای‌ به‌ خواستی‌ حیزب دروستكراویش، كۆڵی قورسی‌ سه‌رشانی‌ زانكۆ، كۆلێژ، به‌ش‌و خوێندكاره‌كانه‌. به‌پێی‌ بۆچونی‌ مامۆستایانی‌ زانكۆ، ئه‌م دۆخه‌ كاریگه‌ریی‌ كردوه‌ته‌ سه‌ر ئاستی‌ زانستیی‌ خوێندن له‌و ناوه‌نده‌ زانستیانه‌‌و مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دینیش ده‌ڵێت: "مامۆستای‌ زانكۆ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا یه‌كجار كه‌مه‌".

جگه‌ له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، زانكۆكانی‌ سلێمانی‌، سه‌ڵاحه‌دین، دهۆك‌و كۆیه‌ ئه‌و چوار زانكۆیه‌ن كه‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ خوێندكاری‌ هه‌رێم تێیدا ده‌خوێنن‌و زۆرترین هه‌وڵی‌ حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا بۆ ئه‌و زانكۆیانه‌ چإكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی‌ لێدوانی‌ سه‌رۆك‌و یاریده‌ده‌ر‌و مامۆستایانی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌، كه‌میی‌ مامۆستای‌ پسپۆڕ‌و تایبه‌ته‌مه‌ند كێشه‌ی‌ هه‌ره‌ دیاری‌ پرۆسێسی‌ خوێندنی‌ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر زانكۆیه‌ك ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو مامۆستای‌ هه‌یه‌، به‌ڵام زۆرینه‌یان تازه‌ بڕوانامه‌ی‌ ماجستێریان وه‌رگرتوه‌، كه‌ پێویستده‌كات یاریده‌ده‌ری‌ مامۆستا وانه‌بێژه‌كان بن، كه‌چی‌ خۆیان به‌ ئه‌زمونێكی‌ كه‌می‌ خوێندن‌و دیراسه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن موحه‌زه‌راتی‌ جیاواز ده‌ڵێنه‌وه‌.

(70%)یان ماجستێرن
زانكۆی‌ كۆیه‌ له‌ساڵی‌ (2003) كراوه‌ته‌وه‌، ئێستا (5000) خوێندكار له‌ (11) كۆلێژ‌و (34) به‌ش تێیدا ده‌خوێنن، ئه‌و زانكۆیه‌ خاوه‌نی‌ (400) مامۆستایه‌، كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ پرۆفیسۆر‌و یاریده‌ده‌ری‌ پرۆفیسۆری‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرای‌ به‌ ئه‌زمونن.

د.خدر مه‌عسوم، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆیه‌، ئاماژه‌ بۆ پۆلێنبه‌ندی‌ مامۆستایانی‌ زانكۆ ده‌كات‌و بڕوایوایه‌؛ ئه‌گه‌ر پۆلێنبه‌ندییه‌ك بكرێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ته‌خه‌روج ده‌كات‌و بڕوانامه‌ی‌ ماجستێر وه‌رده‌گرێت ناكاته‌ مامۆستای‌ زانكۆ، به‌ڵكو مامۆستای‌ زانكۆ ئه‌وه‌یه‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرای‌ هه‌بێت‌و چه‌ند ساڵێك ئه‌زمونی‌ دیراسیی‌ هه‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ كوردستاندا كه‌مه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌: "(70%)ی‌ مامۆستای‌ هه‌مو زانكۆكانی‌ هه‌رێم خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماجستێرن، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ دنیادا وه‌كو مامۆستایه‌كی‌ یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی‌ ئه‌و مامۆستایه‌ ده‌دات كه‌ وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماجستێر‌و ئه‌و ئه‌زمون‌و شاره‌زاییه‌یان نییه‌ له‌ وانه‌وتنه‌وه‌ وه‌كو مامۆستا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی‌ زۆری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی‌ زانستیی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم".

سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆیه‌ هۆكاری‌ زه‌قبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و گرفته‌ بۆ پێوه‌ری‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندكار له‌ زانكۆكانی‌ عێراق‌و هه‌رێم ده‌گێڕێته‌وه‌‌و ده‌ڵێت: "له‌ عێراق‌و هه‌رێم به‌پێچه‌وانه‌ی‌ وڵاتانی‌ دنیاوه‌، كه‌ رێژه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندكار له‌ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان (100%)یه‌، له‌كاتێكدا له‌ توركیا (25%)ه‌، له‌ ئێران (17-20%)ه‌، له‌ سوریا (20%)ه‌، له‌ سعودیه‌ (16%)یه‌، واته‌ مامۆستا كه‌مه‌ به‌و پێوه‌ره‌ی‌ (100%)ی‌ خوێندكار وه‌رده‌گیرێت، به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر گرفتی‌ كه‌میی‌ مامۆستا، به‌ڵكو نه‌بونی‌ توانای‌ بینا‌و بودجه‌ش دێته‌گۆڕێ‌".

له‌ (1000)، (40) پرۆفیسۆر‌و یاریده‌ده‌ر
زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ساڵی‌ (1968) دامه‌زراوه‌‌و ئێستا (25) كۆلێژی‌ هه‌یه‌، كه‌ تێیدا (27) هه‌زار خوێندكار وانه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌و ژماره‌ خوێندكاره‌ (1000) مامۆستای‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌شێكی‌ كه‌می‌ مامۆستای‌ پسپۆڕ‌و یاریده‌ده‌ری‌ پسپۆڕه‌‌و زۆربه‌ی‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماجستێرن‌و ئه‌زمونێكی‌ كه‌می‌ دیراسییان هه‌یه‌.

د.فاروق عه‌بدوڵڵا كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بۆ كاروباری‌ كارگێڕیی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد؛ به‌هۆی‌ كه‌میی‌ مامۆستای‌ پسپۆڕه‌وه‌، زانكۆكه‌یان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بۆشاییه‌كانیان په‌نا بۆ زانكۆكانی‌ دیكه‌‌و هه‌ندێكجار ده‌وڵه‌تی‌ دیكه‌ش ده‌به‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ مامۆستا وه‌ك وانه‌بێژ وانه‌كانیان بۆ بڵێته‌وه‌، كه‌میی‌ مامۆستای‌ پسپۆڕیش له‌ كۆلێژێك بۆ كۆلێژێك جیاوازیی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیی‌ له‌ كۆلێژه‌ زانستییه‌كاندا كێشه‌ی‌ كه‌میی‌ مامۆستای‌ پسپۆڕمان هه‌یه‌‌و وتی‌: "له‌كۆی‌ ئه‌و (1000) مامۆستایه‌ی‌ هه‌مانه‌، ته‌نیا (40-50) پرۆفیسۆر‌و یاریده‌ده‌ری‌ پرۆفیسۆرمان هه‌یه‌، كه‌ بێگومان ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مه‌‌و ئه‌وی‌ دیكه‌ هه‌موی‌ مامۆستا‌و مامۆستای‌ یاریده‌ده‌ره‌".

په‌یوه‌ند به‌ باسه‌كه‌، یاریده‌ده‌ری‌ كارگێڕیی‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و ژماره‌ پسپۆڕ‌و مامۆستایه‌ی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ زانكۆكه‌یان هه‌ڵیانبژاردون‌و كاندیدیان كردون وتی‌: "ئه‌وانه‌ی‌ كاندیدكراون زیاتر له‌ بواری‌ یاسا‌و رامیاریدایه‌، له‌ كاندیدكردنی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ش پرس به‌ ئیداره‌ی‌ زانكۆ‌و یان كۆلێژه‌كان نه‌كراوه‌، كه‌ ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌ڕوات پێویسته‌ له‌و به‌شه‌ یان نا؟ به‌دیلی‌ هه‌یه‌ یان نا؟ هه‌رچه‌نده‌ زانكۆ په‌كی‌ ناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌ویش كه‌لێن دروستده‌كان".

له‌ بادینان گرفته‌كه‌ زه‌قتربوه‌ته‌وه‌!
زانكۆی‌ دهۆك، كه‌ ته‌مه‌نی‌ (18)ساڵه‌‌و له‌ (12) كۆلێژ‌و چه‌ند به‌شێك پێكهاتوه‌، به‌ چه‌ندیه‌تی‌ (800) مامۆستای‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ چۆنیه‌تی‌ له‌كۆی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا (10)یان پرۆفیسۆره‌‌و ژماره‌یه‌كی‌ زیاتر بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرا‌و ئه‌وی‌ دیكه‌ هه‌موی‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماجستێرن، مامۆستایه‌كی‌ زانكۆكه‌ش ئه‌وه‌ی‌ نیشاندا، گرفتی‌ كه‌میی‌ مامۆستای‌ پسپۆڕ‌و كادیری‌ زانستیی‌ له‌ بادینان زۆر زیاتره‌ وه‌ك له‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌، ئه‌و خوێندكارانه‌شی‌ له‌ خوێندنی‌ باڵا‌و ماجستێر وه‌رگیراون زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حیزبیی‌ بوه‌ نه‌ك زانستیی‌، كه‌ دواجار ده‌بنه‌ بار به‌سه‌ر زانكۆوه‌.

د.فرسه‌ت مه‌رعی‌، مامۆستای‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی‌ دهۆك، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "گرفتی‌ كه‌میی‌ مامۆستای‌ پسپۆڕ‌و تایبه‌تمه‌ند به‌رچاوه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌ كۆلێژه‌ زانستییه‌كان نییه‌، بگره‌ له‌ كۆلێژه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانیش دوچاری‌ ئه‌و گرفته‌ بوین، ته‌نانه‌ت له‌ به‌شی‌ مێژوی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ پرۆفسۆرێكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش عه‌ره‌به‌، راسته‌ له‌ ئه‌وروپا‌و ده‌ره‌وه‌ مامۆستای‌ به‌توانا‌و پسپۆڕمان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌‌و پێگه‌ی‌ زانستییان پێناده‌ن، ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێم.

 به‌ هه‌ژمونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبه‌وه‌، (18) ساڵه‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ دهۆك نه‌گۆڕاوه‌‌و جێگره‌كه‌شی‌ به‌هه‌مانشێوه‌، سه‌رۆك به‌ش هه‌یه‌ (10) ساڵه‌ له‌ شوێنی‌ خۆیه‌تی‌ بێئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ بۆ توانا‌و پسپۆڕی‌ باشتر خۆشبكه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌و گرفته‌ له‌ ناوچه‌ی‌ بادینان زه‌قتربوه‌ته‌وه‌".

مامۆستاكه‌ی‌ زانكۆی‌ دهۆك ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: "وه‌رگرتنی‌ خوێندكار بۆ خوێندنی‌ باڵا‌و ماجستێر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زانستیی‌ نییه‌، به‌ڵكو حیزبییه‌، كوڕی‌ به‌رپرسێك نمره‌كه‌ی‌ (50)یه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی‌ پێوه‌ری‌ خوێندنی‌ باڵا ده‌بێت له‌ سه‌ر‌ووی‌ (65)ه‌وه‌ بێت، كه‌چی‌ وه‌رده‌گیرێت‌و دواتر پله‌ به‌ پله‌ سه‌رده‌كه‌وێت‌و پله‌ی‌ زانستیی‌ دیكه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ روی‌ زانستییه‌وه‌ به‌هێز نییه‌، دواجار ده‌بێته‌ بار به‌سه‌ر زانكۆكه‌وه‌، واته‌ به‌ شكڵ‌ ده‌بێت نه‌ك به‌ ناوه‌ڕۆك".

رۆژنامه‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین بۆ وه‌رگرتنی‌ هه‌ندێك داتا‌و زانیاریی‌ هاوپه‌یوه‌ند به‌م راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌، به‌ڵام داواكاری‌ به‌شه‌كه‌ به‌ ناردنی‌ نوسراوی‌ ره‌سمیی‌ رۆژنامه‌، دواتر دیاریكردنی‌ كاتێك بۆ په‌یوه‌ندیكردن‌و چون بۆ لای‌ یاریده‌ده‌ری‌ په‌یوه‌ندیداری‌ ئه‌و زانكۆیه‌‌و چه‌ندین رێوشوێنی‌ رۆتینی‌ دیكه‌ كاره‌كه‌مان وه‌ستاند. ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ مامۆستایه‌كی‌ ئه‌و زانكۆیه‌ش هه‌مان حاڵه‌تی‌ زانكۆكانی‌ دیكه‌ی‌ دوپاتكرده‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌یرتر! وه‌ك وتی‌: "گرفتی‌ زۆریی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان هه‌یه‌ كه‌ حیزب به‌ناو به‌رگی‌ مامۆستای‌ زانكۆ له‌ زانكۆكاندا جێگیریكردون".

حیزب به‌رگی‌ مامۆستای‌ زانكۆی‌ له‌به‌ركردون
د.كامه‌ران مه‌نتك، مامۆستای‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، گرفتی‌ زۆریی‌ ژماره‌ی‌ دكتۆر‌و ماجستێر‌و كه‌میی‌ مامۆستای‌ پرۆفسیۆر‌و یاریده‌ده‌ری‌ پرۆفیسۆر له‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دینیش به‌رچاوه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشه‌رعی‌‌و له‌ڕێی‌ حیزبه‌كانه‌وه‌ ئیستیغلالی‌ پله‌كانی‌ خۆیان كردوه‌‌و پله‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ كۆسپن له‌به‌رده‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ كاری‌ باش ده‌كه‌ن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گرنگ به‌رهه‌مده‌هێنن.

مامۆستاكه‌ی‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین زیاتر له‌سه‌ر رۆڵی‌ خراپیی‌ حیزبه‌كان له‌سه‌ر دۆخی‌ زانكۆكه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی‌ كردو وتی‌: "له‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێمدا، مامۆستا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌‌و زانستی‌‌و شاره‌زایی‌ دروستناكرێت، نه‌ لێهاتوه‌، نه‌ عیشقی‌ بۆ خوێندن هه‌یه‌! نه‌ رۆشنبیر بوه‌! نه‌ له‌ روی‌ زانستییه‌وه‌ ده‌ستده‌دات!، به‌ڵكو حیزب به‌رگی‌ مامۆستای‌ زانكۆی‌ له‌به‌ركردوه‌‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆی‌ له‌ زانكۆكان دایناوه‌، به‌وشێوه‌یه‌ ئێستا كێشه‌ی‌ زانكۆكان زۆربونی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌یه‌ كه‌ سیفه‌تی‌ مامۆستاییان تێدا نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ دنیادا به‌ مامۆستای‌ زانكۆ حسابده‌كرێن، له‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم یه‌كجار كه‌من!".

له‌باره‌ی‌ رێگه‌چاره‌ی‌ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ئه‌و پسپۆڕییانه‌، د.خدر مه‌عسوم، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆیه‌، پێیوایه‌؛ دروستكردنی‌ ئه‌و پسپۆڕییانه‌ شتێك نییه‌ بتوانرێت به‌ ساڵێك یان دوساڵ‌ دروستبكرێت، به‌ڵكو  پێویستی‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ (10) ساڵی‌‌و (15) ساڵی‌ ده‌بێت، به‌ڵام د.كامه‌ران مه‌نتك رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمه‌ كێشه‌ی‌ كارگه‌مان نییه‌، كێشه‌مان خراپیی‌ كارگه‌كانه‌، كه‌ به‌رهه‌میان خراپه‌، واته‌ وه‌ك ژماره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌كو جۆر یه‌كجار كه‌مه‌".

هاوكات د.فرسه‌ت مه‌رعی‌، مامۆستای‌ زانكۆی‌ دهۆك، هۆكاری‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ گرفته‌كه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گێڕێته‌وه‌‌و ده‌ڵێت: "بۆ به‌هێزكردنی‌ زانكۆكان حكومه‌ت گرنگی‌ به‌م بابه‌ته‌ نه‌داوه‌، پسپۆڕه‌كان نه‌نێردراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌‌و خولی‌ راهێنان‌و پێشكه‌وتن زۆر كه‌مه‌، ژماره‌ی‌ خوێندكارانمان له‌ زانكۆكانی‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌تو كه‌مه‌، هه‌مو ئه‌مانه‌ پێویستیان به‌ پلانێكی‌ داڕێژراوی‌ حكومه‌ت هه‌یه‌".

ماڵ‌ له‌خۆی‌ نییه‌، میوان سه‌لاموعه‌له‌یك!
به‌و حاڵه‌وه‌ كه‌ مامۆستایانی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ پێده‌كه‌ن‌و سه‌ره‌ڕای‌ گرفتی‌ دیكه‌ی‌ وه‌كو بودجه‌‌و كه‌میی‌ بینا، ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌رگه‌رمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ چوار زانكۆی‌ دیكه‌یه‌ له‌ قه‌زاكانی‌ رانیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان‌و زاخۆ، كه‌ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ دو زانكۆیان دانراوه‌، ئه‌مه‌ش بۆچونی‌ جیاوازی‌ دروستكردوه‌.

د.خدر مه‌عسوم وتی‌: "كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌ زه‌مینه‌سازیی‌ بۆ نه‌كراوه‌، ئه‌و توانایه‌مان نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵهێنجانی‌ هه‌مو زانكۆكانی‌ كوردستان، یه‌ك زانكۆ یان دو زانكۆی‌ لێ‌ به‌رهه‌مدێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ زانكۆی‌ دیكه‌ بكه‌ینه‌وه‌ به‌و توانای‌ مامۆستا‌و بینایه‌ی‌ هه‌مانه‌".

د.فاروق عه‌بدوڵڵا كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی، پێیوایه‌؛ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانكۆ نوێیانه‌ زیاتر ته‌ركیزده‌كه‌نه‌ سه‌ر زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان‌و كه‌متر كۆلێژه‌ زانستییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌، گرفتی‌ مامۆستایان كه‌متر ده‌بێت، چونكه‌ ده‌توانرێت له‌ زانكۆیه‌ك بۆ زانكۆیه‌كی‌ دیكه‌ مامۆستا وه‌ك وانه‌بێژ ده‌رس بڵێته‌وه‌‌و بگوازرێته‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Shko.reshawe
 Supas bo aw babatatan baraste zanko la kurdstan zorbae fikre 7ezb dagerejrdwa awashe amenetawa nwaeshe jlo parga lam newanda heche bo xwendn namawatawa
Hemin Chakwanee
 supas bo am babata bapeza kak Diler charasar kirdine keshay kame mamostay pispor bo zankoy (slemane,hawler,dihok,koya) harwaha pegayandine hallgire birwanamay Diktora w Profesor la bwara jor ba jorkan,Zor bashtra la kirdinaway zankoy tir la hareme Kurdistan(Zoru bor KAMU POXIT),Nawayake kamu pir Pispor NAK barhameke zoru xrap. supas/Hemin chakwanee
رامان
 وروژاندی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌ ، زۆر به‌داخه‌وه‌ حزب تا بینه‌قاقا ده‌ستی‌ خستووه‌ته‌ ناو زانكۆكان ، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ حزب و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ زانكۆكاندا بیری‌ لێناكه‌نه‌وه‌ لایه‌نی‌ زانستییه‌ ، حزب وه‌ك كارگه‌یه‌ك سه‌یری‌ زانكۆكان ده‌كات بۆ به‌رهه‌م هێنانی‌ كادیری‌ تایبه‌ت به‌ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی‌ خۆی‌ ، دواجرایش پله‌و پۆستیان پێده‌دات له‌ زانكۆكاندا ، یاخود ده‌یانكاته‌ پاڵوراو وه‌زیر و گزیر و مدیر و ...هتد ، بانگه‌شه‌ی‌ پسپۆڕبوونیان بۆ ده‌كات بۆ راكێشانی‌ ده‌نگ و لایه‌نگری‌ خه‌ڵك بۆ خۆیان ، خه‌ڵكیش بێئاگا له‌وه‌ی‌ ئه‌مانه‌ هه‌ر كادیره‌كانی‌ حزب و مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان و ناوچه‌كانن و به‌ ناوی‌ گه‌وره‌ گه‌وره‌ی‌ زانسته‌یی‌ و به‌رگی‌ دكتۆر بوون و پسپۆربوونیان به‌به‌رداكراوه‌ ... من گومانم نییه‌ ، حزب به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ وردی‌ پلان بۆ دارێژراو ئه‌و كاره‌ده‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كات زانكۆكان نه‌بنه‌ ده‌زگایه‌كی‌ زانسی‌ و ناوه‌ ندی به‌رهه‌م هێنانی‌ مه‌عریفه‌ ، ده‌یه‌وێت هه‌میشه‌ زانكۆكان زانكۆی‌ بێ به‌رهه‌می‌ بێئاگابن ، چونكه‌ له‌ هه‌ر ولاَتێكدا زانكۆكان بونه‌ جێگه‌ی‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ عه‌قلی‌ بیركه‌ره‌وه‌ ، له‌ ولاَت و جێگه‌ی ده‌سه‌لاَتێكی‌ گه‌ندڵ و خۆسه‌پێنی‌ نادیموكراتی‌ نابێته‌وه‌ و زانكۆكان ده‌بنه‌ ناوه‌ندی‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌لاَته‌ ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستاندا بوونی‌ هه‌یه‌ . ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنج و تێرامانه‌ كردنه‌وه‌ی‌ زانكۆیه‌ به‌ نیو ده‌رزه‌ن له‌ كوردستاندا ، له‌ كاتێكدا زانكۆكانی‌ ترمان له‌ رووی‌ چه‌ندایه‌تی‌ و چۆنایه‌تییه‌ وه‌ هه‌زاران كێشه‌و گرفتیان هه‌یه‌ و نه‌ یانتوانیوه‌ ئه‌ركی‌ زانكۆیه‌تی‌ جێبه‌جێ بكه‌ن ، له‌ حاله‌تێكی‌ ئاوادا حكومه‌ت دێت بڕیاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین زانكۆ و كۆلێژ ده‌دات له‌ قه‌زا و شارو شارۆچكه‌كاندا ، ئه‌م بڕیاره‌ جگه‌ له‌ ئیهانه‌كردنی‌ به‌عیلم و زانست و زانكۆ هیچیی‌ ترنییه‌ ، ته‌نها ده‌یانه‌وێت زانست و شه‌هاده‌ی‌ زانكۆ بێ به‌هابكه‌ن ، هه‌ڵه‌ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵین له‌ كوردستاندا زانكۆ خه‌ریكه‌ وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی‌ ئاماده‌یی‌ یان ناوه‌ندی‌ لێهاتووه‌ و له‌ هه‌رشوێنێك چه‌ند هه‌زار ماڵێك هه‌بێت ، حكومه‌ت بڕیاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ كۆلێژێك یان زانكۆیه‌كی‌ بۆ ده‌رده‌كات .
faraedon
 Behsy kam lem professoraney Iraq u Kurdistan twanywety xzmety mirovayety bkat, yek behsekanyan nye derzy-yeky drwst krdbet, tenha professory amereky w ewrupy ew kare deken, boye grng nye ke jmarey professort zor bet bellku plane stratygyekany zanko chyn w ta ch radeyek le pare dzrawekan le dahatwda degerrenewe bo xellk u zanko. wllat u zanko tenha be du xall serkewtu debet: plan + pare, le Kurdistan herdukyan nyn, hywaman eweye ke plan dabnret w pare dzrawekan hemuyan bgerrynrenewe bo xellk ew kate Kurd serdekewet.
سه‌عید عارف
  کردنه‌وه‌ی زانکۆ وه‌کو ئاشنانه‌وه‌که‌ی لای شارباژێڕی قه‌دیمی لێ هاتوه‌وه‌ : ده‌گێرنه‌وه‌ کابرایه‌کی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ده‌شتایی شاره‌زور ،به‌گوێریژێک وبارێک گه‌نمه‌وه‌ ڕوده‌کاته‌ ناوچه‌ی شارباژێڕ ، چونکه‌ ته‌نها له‌وێ ئاشی ئاو هه‌بووه‌ ، به‌هۆی شاخاوی بون و ئاو زۆریه‌وه‌ ( چونکه‌ ئاش له‌شوێنی شاخاوی و ئاوداردا دروست ده‌کرێت )، ئیتر ئه‌م کابرایه‌ش ڕوده‌کاته‌ دێ یه‌کی ئه‌وێ و ده‌ڵێت : (باراشم هێناوه‌ ده‌بێت بۆم له‌ئاش بکه‌ن )، خه‌ڵکی دێ که‌ش ده‌لێن : ( برام ئێمه‌ ئاشمان نیه‌ ، بڕۆ بۆ دێیه‌کی تر که‌ئاشی هه‌بێت ). کابرا ی باراش به‌ر تێ ناگات و ، حوکم ده‌کات ده‌بێت ئاشێکی بۆ دروست بکه‌ن ، هه‌تا ئه‌م باراشه‌که‌ی لێ بکات و بیهاڕێت . خه‌ڵکی دێ یه‌که‌ ده‌ڵین : ( بابه‌ چۆن ته‌نها بۆ ئه‌م باراشه‌ی تۆ ئاشێک دروست بکه‌ین ). کابرای ده‌شته‌کی ده‌ڵیت : {ئێ برائاش چیه‌؟ ! ئاو، ئه‌وه‌ تا ئاوتان هه‌یه‌ ،( نێ) یه‌ک و دوبه‌رداشی تری ده‌وێت . ئیتر ئاش بۆ خۆی ئاش } . زانکۆکانی لای ئێمه‌ش ، که‌ به ‌به‌ڵینی سیاسیه‌کانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ نزیک هه‌ڵبژاردن به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت ، له‌و جۆره‌ ئاشانه‌ ده‌چن که‌ به‌ده‌می کابرای ده‌شته‌کی دروست ده‌کرێت . من له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاکان دا له‌ خوێندنی باڵا ده‌مخوێند ، ته‌نها یه‌ک جۆر مامۆستای زانکۆ هه‌بون به‌ ئاسانی ده‌ناسرانه‌وه‌ و جیاده‌کرانه‌وه‌ له‌مامۆستای ڕشته‌کانی تری زانکۆ ( ئه‌وانیش ، پێ یان ده‌وترا مامۆ ستای ته‌وجیهسیاسی ) ئه‌مانه به‌ شێوازو ڕه‌نگ و روخسارێک دا ده‌ناسرانه‌وه‌ ، چونکه‌ کاریان گوتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ک بوو په‌یوه‌ندی به‌ گوتنه‌وه‌ی بابه‌تێکه‌وه‌ بوو له‌ باره‌ی ده‌ست که‌وته‌کانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌سه‌رده‌مه‌وه‌ هه‌بوو . له‌ لایه‌ن ده‌زگای رێکخستن و ڕاگه‌یاندنی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ ده‌نێرران و له‌ گه‌ڵ که‌م وکزی ڕێزو بێ مسته‌وایی و هه‌ست به‌ نه‌قس کردنیان دا ته‌نها مێژوو ده‌ست که‌وته‌کانی حیزبی به‌عسیان به‌وانه‌ ده‌گوته‌وه‌ ، هیچ سنور به‌زاندنێکیان نه‌بوو بۆ سه‌ر زانست و ڕشته‌ی زانکۆ خواخوایان بوو هه‌ندێکی که‌م ڕێزیان لێ بگیرێت ، به‌ڵام له‌وه‌ ده‌چیت ئێستا له‌ زانکۆکانی کوردستان زوربه‌ی ئوستادی ڕشته‌و زانسته‌کان له‌م ته‌رزه‌ که‌سانه‌بن . قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و میله‌ته‌ی سێ ده‌زگای تیا په‌ڕپوت ونابوت ده‌بێت ، ئه‌وانه‌ش1 ــ ده‌زگای خه‌سته‌خانه‌و پزیشکی. 2 ــ ده‌زگای مه‌حکه‌مه‌و عه‌داله‌ت . 3 ــ ده‌زگای خوێندن . ده‌کرێت ، تۆ سه‌یری ئه‌م سێ شوێنه‌ بکه‌ له‌کوردستان دا و بزانیت‌ کامیان له‌ کامیان چاکتره !!!..
يحيى عمر ريشاوي
 ده‌ست خۆش كاكه‌ دلیر.. وروزاندنی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌م كاته‌دا زۆر بیویسته‌ ..كاره‌ رۆزنامه‌ییه‌كانت جیكه‌ی‌ ده‌ست خۆشین وشانازی‌ بیوه‌ ده‌كه‌ین ..سه‌ركه‌وتوو بیت
rebwar
 am dastallata hargiz goei nadawata assti xoendn o na rezi mrovi grtwa na mafakai o na rezi zanko na assti xoendnish ( la sallani nawadakanda barroni nazanm ch sallek bo la katti sharri nawxoda la zankoi sala7adiin la sharri haowler party.................
Sabah Yassin
 4500 ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کی هۆریکان له‌ ناوچه‌ی خاپور بووه‌ و ئه‌و کاته‌ ئه‌وان ئاسنیان تواندۆته‌وه‌ و ئه‌م جۆر زانکۆیه‌شیان نه‌بوو. هه‌روه‌ها 12000 ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر تۆو وه‌شاندن له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کانی کوردستان ده‌ستیپێکردو و به‌ده‌ور به‌ره‌که‌یدا بڵاو بووه‌ و زانکوی کشتوکاڵیش یان نه‌بوو. له‌ ئه‌مڕۆ کوردستاندا چه‌ند هه‌زار مهه‌ندیسی کشتوکاڵی هه‌یه‌، به‌ڵام که‌س نه‌بیستووه‌ که‌ مهندیسک بزانی بێڵ به‌کار بهێنیت یان، هیچ نه‌بێت به‌شی خۆ به‌رهه‌م بهینیت. ئه‌گه‌ر ئه‌قلی هاکه‌زای مرۆڤی ئیستا و ئه‌وسا به‌راورد بکه‌ین، تێده‌گه‌ی ناته‌وه‌یی و گرفته‌که‌ له‌ دین و دنیا دوای که‌وتنی شارستانییه‌، چوونکه‌ له‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوونی بنه‌مای دنیا، بنه‌مای دین که‌ ئه‌قلی لنگه‌وقوچی دنیا جێگه‌ هه‌موو زانیاریه‌کی گرته‌وه‌ و ئیستا زنکۆش هه‌ر مزگه‌وتیکه‌ به بێ مه‌لا و هه‌روه‌ک چۆن حیزب ریکخراویه‌که‌ به‌ بێ ئه‌ندام. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ بڵیم که‌ مرۆڤ مانای مرۆڤ نه‌ما و وه‌ک عه‌بد خۆ به‌دیکرد، ئه‌گه‌ر له‌ مزگه‌وت بێت یان له‌ زانکو چ فه‌رقێک ناکات. ئه‌و ده‌رده‌ش هه‌موو دنیا ئیسلامی گرتوته‌وه‌. له‌ هیچ وڵاتیکی ئیسلامیدا ئه‌قل کار ناکات. که‌ ئه‌قڵ کار نه‌کات مانا وایه‌ که‌ دین لنگه‌وه‌ قوچ وینه‌ دنیا به‌ ناوی دین و زانسته‌وه‌ ده‌گریت. ئه‌و گرفت بنه‌ره‌تیه‌.
هةريز
 ده‌ستان خۆشبیت ئه‌م بابه‌ته‌ بیویسته‌ زۆر زۆر له‌مه‌ زیاتر له‌باره‌یه‌وه‌ قسه‌ بكریت نه‌ك به‌م شیوه‌یه‌ به‌لكو له‌ ته‌له‌فزیونه‌كه‌تان به‌جه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بیویسته‌ قسه‌بكریت جونكه‌ به‌راستی من وه‌كو مامۆستایه‌كی زانكوی سلیمانی زیاتر ئاكادارم كه‌ به‌جی شیوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌م زانكویه‌دا بیان ده‌وتریت مامۆستا یاخود دكتور كه‌یشتون برواتان هه‌بیت زور به‌دلنیایه‌وه‌ ده‌لیم له‌سه‌دا هه‌شتای نه‌ك ناكریت بیی بوتریت ماموستای زانكو به‌لكو ............ مامۆستای كولیزی زانستی مروفایه‌تی
omed issa
 من له‌گه‌ڵ بۆچونی د.کامه‌ران مه‌نتکم ،وه‌ ڕێفۆرم و پڕۆگرامێکی سیاسی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی کولتوری بۆ زانکۆ پێویسته‌،ئه‌دی ئه‌وه‌ کاره‌سات نیه‌ به‌رپرس بی له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین دکتۆرات له‌ ئینگلیزی هه‌بی ،وه‌فدی بێگانه‌ سه‌ردانت بکاتن وه‌رگێر بانگ بکه‌ی بۆ لێک تێگه‌یشتن ،خوێندکاری ژێر ده‌ستی ئه‌و مامۆستایه‌ ده‌بی چۆن ئینگلیزیه‌ک فێر بی ،ئه‌رکی گۆڕانه‌ بۆ ئه‌و پڕۆگرامه‌ ڕؤحی پڕۆگرامه‌که‌ بودجه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤه‌.
rasulhusen
 دستان خۆشبیت بۆ ئه‌ م بابه‌ ته‌ جوانه‌ هیوام سه‌ ركه‌وتنتانه‌ من رسول حسین سه‌ رنوسه‌ری‌ كۆفاری‌سامال بۆست
شارا
 ده‌ست خۆش دلێر گیان وه‌ك كاره‌كانی‌ ترت جوانه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ