راپۆرت:
(14/4)
هه‌ڵواسینی دروشمه‌كانی خۆپیشاندانی خوێندكاره گه‌رمیانییه‌كان (به سهرهوخواریی)، جوانترین گوزارشتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانه به‌وه‌ی، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك داواكانیان بخه‌نه‌ڕو و داوای مافی خۆیان بكه‌ن، به‌رپرسه‌كانی ئه‌م وڵاته گوێیان لێناگرن.
ساڵانه له یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال(14/4)دا جگه له كولاندنه‌وه‌ی برینی قوربانییانی ئهنفالو چه‌ندین بهڵێنو دروشمی گه‌وره، چی له هه‌گبه‌ی دهسهڵاتو به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌دایه، ده‌كرێت بپرسین، دوای (22)ساڵ، ده‌سه‌ڵاتی كوردی چی كردوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادیی‌و مه‌عنه‌ویی كه‌سوكارو قوربانییانی ئه‌نفال، جگه له به‌ڵینی گه‌وره‌و بریقه‌دار؟، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا كراوه، بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌كی زۆر كه‌مه بۆیان كه خۆیان وته‌نی (به‌رده‌وام لویان دهبڕنو له‌هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكدا ده‌چنه سهریانو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌ن، ئه‌وا موچه‌كه‌یان ده‌بڕن)، وه‌ك ئه‌وه‌ی خێرێك بێت‌و ده‌سه‌ڵات پێی كردبن، نه‌ك مافێكی ره‌وای خۆیان.
دروستكردنی چه‌ند سه‌د خانوهیهك بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كه (حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان) له‌ده‌یان بۆنه‌و یاددا ده‌یداته‌وه به‌چاویاندا، له‌كاتێكدا دروستكردنی ئه‌و خانوانه له‌سه‌ر (200 ملیۆن دۆلاری)ی كۆمپانیاكانی نهوتو له‌خاك‌و زه‌ویی خۆیان دهردههێنرێتو وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی تر مافی خۆیانه سودمه‌ندبن له‌خێرو بێری وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
له‌ماوه‌ی رابردودا، جگه له‌و موچه كه‌مه‌و ئه‌و چه‌ند سه‌د خانوه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی، چی كردوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی گه‌رمیانی روخاوو سوتاو، چه‌ند بنكه‌و سه‌نته‌رو ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی بۆ كردونه‌ته‌وه، چی كردوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان‌و چه‌ند كارگه‌ی گه‌وره‌ی كشتوكاڵی‌و پیشهسازییو كاری دهستیو رستن‌و چنینی بۆ ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال كردوه‌ته‌وه تا سه‌ربه‌رزانه بژێویی خۆیان‌و منداڵه بێنازهكانیانی پێدابین بكه‌ن؟
له سه‌ر ئاستی ئیقلیمی‌و جیهانییش، چی كردوه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئهنفالو قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه (له‌كاتێكدا دادگای باڵای تاوانه‌كان به بڕیار ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه)، چی كردوه بۆ باشتركردنی ژیان‌و گوزارنی كه‌سوكاری ئهنفالكراوهكانو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازارهكانیانو ساڕێژكردنی برینه‌كانیان؟، بۆیه گهرمیانییانهكان هه‌قی خۆیان به ده‌سه‌ڵات بڵێن "ساڵانه، له‌بری یادكردنه‌وه‌ی بێسودو خه‌رجكردنی پاره بۆ ئه‌و یاده‌و رشتنی فرمێسكی تیمساحی، تكایه خزمه‌تمان بكهنو له ئازاره‌كانمان كه‌مبكه‌نه‌وه".
هێشتا ده‌یان هه‌زار روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان نه‌هێنراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان
له عێراقدا نزیكه‌ی (350 ـ 400) گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، كه له‌سه‌رده‌ستی رژێمی روخاوی بهعسو له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا چه‌ندین هاوڵاتیی عێراق‌و كوردستانی تێدا زیندهبهچاڵكردوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوشدا ته‌نیا ( 1017) روفاتی قوربانییانی ئه‌نفال هێنراونه‌ته‌وه بۆ كوردستان.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كان به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: له عێراقدا (59) شوێن‌و ناوچه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ن، هه‌رچه‌ند تائێستا ئامارێكی وردمان لانییه، به‌ڵام نزیكه‌ی (350 ـ400) گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له عێراقدا دۆزراونه‌ته‌وه، تائێستا نزیكه‌ی (10) گۆڕیان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌و له‌و گۆڕانه‌دا (1017) روفاتی قوربانییانی ئه‌نفال له گۆڕهبهكۆمهڵهكانی (سه‌ماوه، نه‌جه‌ف، حه‌زه‌ر) هێنراونه‌ته‌وه بۆ كوردستان.
ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌كاته (0.5%)ی كۆی روفاتی گۆڕه بهكۆمهڵهكانو قوربانیانی كورد، له‌كاتێكدا به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان نزیكه‌ی (200هه‌زار) هاوڵاتی كوردستان له پرۆسه‌كانی ئهنفالو ئه‌نفالی بارزانییهكانو تاوانه‌كانی تری رژێمی به‌عسدا بێ سهروشوێنو زینده‌به‌چاڵ كراون.
بڕیاریشه سێشه‌ممه (13/4)و رۆژێك به‌ر له ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال روفاتی (106) منداڵ‌و ژنی نێو گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان بهێنرێنه‌وه چهمچهماڵو له مه‌راسیمێكدا له‌و شوێنه‌ی بۆ مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له بناری مه‌قان دیاریكراوه، به‌خاك بسپێردرێن، ئه‌و ته‌رمانه له (104) منداڵ‌و (2) ژنی دوگیان پێكهاتوه‌و له (3) گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی دوبز دۆزراونه‌ته‌وه، (19/2/2010) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه ده‌ستكراوه به ده‌رهێنانیان، ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه له‌نێوان (6 ـ10) ساڵدایه‌و له ساڵی (1988) نێژراون.
گه‌رمیانییه‌كان: له‌بری یادكردنه‌وه‌ی بێ‌سود، خزمه‌تی قوربانییانی ئه‌نفال بكه‌ن
رۆژی یه‌كشه‌ممه، خوێندكارانی گه‌رمیان (چه‌مچه‌ماڵ، كه‌لار، كفری) له زانكۆی سلێمانی، خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامداو بۆ گه‌یاندنی داواكاریی‌و داخوازییهكانیانو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی گۆڕانه‌وه‌ی پێشوازیانلێكراو یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له یاداشتانامهكهیاندا هاتوه: "له‌بری یادكردنه‌وه‌ی بێسودو ئاماده‌بونی به‌رپرسان لهیادهكهداو رشتنی فرمێسكی تیمساحی تێیداو خه‌رجكردنی ملیۆنه‌ها دینار له‌یادی ئهنفالو خواردنی پاره به‌سه‌ر یادهكهوه، داواتان لێده‌كه‌ین، كار بۆ خزمه‌تكردنی گهرمیانییهكانو باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌ن".
له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌دا داواده‌كه‌ن، كار بكرێت له‌سه‌ر بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان كه ئه‌نفالی به‌جینۆساید ناساند‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌و دادگاییكردنی ئه‌و كۆنهجاشو موسته‌شارانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوه له تاوانی ئهنفالداو له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه داواكراونو هه‌وڵبدرێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كاره‌ساته‌كه به‌جینۆساید بناسێنرێت‌و ساڵانه یادی ئه‌نفال به‌گه‌وره‌ترین شێواز بكرێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی وڵاتان‌و سهفیرو كه‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشت بكرێن.
هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكومهتو ههرێمو پهرلهمانو لایه‌نه پهیوهندییدارهكانو رای گشتی كراوه، چه‌ندین داواكاریی تری گه‌رمیانییه‌كان خراوه‌ته‌ڕو بۆ گرنگیدان بهناوچهكهیانو بوژاندنهوهیو باشتركردنی بار‌و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كان.
حكومه‌ت هه‌زاران كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوی كۆیه‌ی له‌بیركردوه
هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كۆیه له قۆناغی چواره‌می ئه‌نفالدا، له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشوی عێراقه‌وه ئهنفالو بێسهرو شوێنكراون، به‌پێی ئاماره‌كان، (670) خێزانی ئه‌نفالكراو له شارۆچكه‌ی كۆیه‌دا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، تائێستا حكومه‌ت جگه له به‌ڵێنی به‌تاڵ، هیچ شتێكی بۆ نه‌كردون.
"تائێستا وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی ده‌شتی كۆیه، هیچ شتێكمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ نه‌كراوه"، ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان، یه‌كێك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گوندی (قه‌سر)ی سه‌ر به ناحیه‌ی ئاشتی له سنوری شارۆچكه‌ی كۆیه، ئه‌مه‌ی وت: هه‌ر یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان حیكایه‌تێكی كاره‌ساتباریان هه‌یه، ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان، كه سێ له براكانی شههیدكراونو یه‌كێكی دیكه‌ش له براكانی ئه‌نفالكراوه، ساڵی (1987)یش له‌لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه باوكی ئازاردراوهو قاچێكی شكێنراوه، دایكیشی له راپه‌ڕینی (1991)دا گوللـه‌یه‌ك به‌ر سنگی كه‌وتوه‌و تائێستا به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه.
ئه‌حمه‌د وتی: "جگه له‌و موچه كه‌مه‌ی به خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌درێت، شتێك نه‌كراوه له ئاست پێویستییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بێت".
هه‌زاران له دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كۆیه له میانه‌ی قۆناغی ئه‌نفالی چوارداو ساڵی (1988) له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشوی عێراقه‌وه ئهنفالو بێسهرو شوێنكران، له‌و شاڵاوه‌دا، (80) له گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كۆیه به‌ر ئه‌نفال كه‌وتون.
پاش راپه‌ڕینی (1991) ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له شاره‌كانه‌وه جارێكی دیكه بۆ گونده وێرانكراوه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه‌و دوباره ده‌ستیان كرده‌وه به بنیادنانی گوند‌و خانوه قوڕینهكانیان، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئه‌حمه‌د، وتی: "حكومه‌ت نه‌ك هه‌ر له به‌رامبه‌ر وێرانكردنی گونده‌كانمان قه‌ره‌بوی نه‌كردینه‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵك له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان چه‌ند خانویه‌كی قوڕینهیان بۆ خۆیان‌و منداڵه‌كانیان دروستكردوه".
تالب حه‌مه‌د ته‌ها، دانیشتوی گوندی (قزلو)، وه‌ك یه‌كێك له كوإه ئه‌نفالكراوه‌كان وتی: "نازانین له‌كوێوه باس له خه‌مه‌كانی خۆمان بكه‌ین، كام مهغدوریهتمان هه‌ڵده‌ینه‌وه، ئێمه وه‌ك كوڕه ئه‌نفالكراوێك كه منداڵه به‌رپرسه‌كان ده‌بینین به‌زه‌ییمان به‌خۆماندا دێته‌وه، خێزانێكی ئه‌نفالكراو مانگانه‌كه‌ی (300) هه‌زار دیناره".
له سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بڕیاردرا هه‌ر خێزانێكی ئه‌نفال پارچه‌یه‌ك زه‌وی له شارۆچكه‌ی كۆیه پێبدرێت، پارچه زه‌وییه‌كان دابه‌شكران، به‌ڵام وه‌ك تالب حه‌مه‌د، وتی: "سه‌ره‌تا هه‌ر خێزانێك پارچه زه‌وییه‌كیان له بناری هه‌یبه‌ت سوڵتان پێداین، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی بڕیاربو به كه‌سوكاری ئه‌نفال بدرێت، شوقه بۆ مامۆستاكانی زانكۆی كۆیه دروستكراوه، گوایه له شوێنێكی دیكه زه‌وییان بۆ تهرخانكردوین".
ئه‌حمه‌د رهزامهن، وتی: "زانیان ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ته‌رخانكراوه، شوێنێكی باشی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پاشگه‌زبونه‌وه‌و لێیان سه‌ندینه‌وه، ئێستا له شوێنێكی دیكه زه‌وییان ته‌رخانكردوه، به‌ڵام زۆرێك له ئێمه ته‌نیا ژماره‌یه‌كمان هه‌یه‌و نازانین پارچه زه‌وییه‌كانمان له كوێن".
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی ده‌شتی كۆیه، كێشه‌ی ئه‌وه‌شیان هه‌یه، كه به‌هۆی نه‌بونی خوێندنگه‌وه منداڵه‌كانیان ناتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه كه له گونده‌كان ته‌نیا خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌و پاش ته‌واوكردنی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن، ده‌بێت، یان له ناحیه، یان له ناوه‌ندی قه‌زای كۆیه‌دا بژین، به‌ڵام وه‌ك تالب باسی كرد: "هه‌مو خێزانه‌كان ئه‌و توانا ئابورییهیان نییه خان‌و بۆ منداڵه‌كانیان له ناحیه، یان له كۆیه بگرن، یان هاتوچۆیان پێبكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت واز له خوێندن بهێنن".
به وته‌ی ناوبراو زیاتر له (15) له خوێندكاره‌كانی گونده‌كه‌ی (قزلو) پاش ته‌واوكردنی خوێندنی بنهإهتی به‌هۆی لاوازیی باری ئابوریی‌و نه‌بونی خوێندنگه‌وه له خوێندن دابڕاون.
ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوه، نیگه‌رانییه‌كانیان زیاتره، ئه‌وان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن تا دێت ته‌مه‌نیان ههڵدهكشێتو حكومه‌تیش پێویستییه‌كانیان بۆ دابین ناكات.
به‌دریه عومه‌ر، خێزانی یه‌كێك له ئه‌نفالكراوه‌كان، كه ئێستا له خانویه‌كی كرێكدا له كۆیه ده‌ژی، وتی: "ئه‌و ژنانه‌ی پیاوه‌كانیان ئه‌نفالكراوه، ژماره‌یه‌كیان به ئاواتی گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاوهكانیانو هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ت سه‌ریان نایه‌وه، ئێمه‌ش هه‌ر به‌و چاوهڕوانیو ئاواته‌وه پیر دهبینو ده‌مرین، پێناچێت حكومه‌تیش كۆمه‌كمان بكات‌و هه‌ر له كرێچێتیو بێ ماڵیدا سه‌رده‌نێینه‌وه".
تائێستا ئامارێكی ورد‌و ته‌واو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی سنوری شارۆچكه‌ی كۆیه‌وه نییه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتوه، كه زیاتر له (670) خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراو له كۆیه هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان دیارنییه، چونكه هه‌ر خێزانێكو چه‌ند كه‌سێكی ئه‌نفالكراوه، به‌ڵام تائێستا (1600) له ئه‌نفالكراوه‌كانی سنوره‌كه ناوه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كانی كۆیه تۆماركراوه.
رێبوار حه‌مه‌د، كوڕه ئه‌نفالكراوو به‌رپرسی سه‌نته‌ری رۆشنبیری نه‌وه‌كانی ئه‌نفال له كۆیه، وتی: "ره‌خنه‌و گازنده‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له جێگه‌ی خۆیدان، چونكه تائێستا مۆنۆمێنتێكیشیان بۆ ئه‌نفالكراوه‌كانی سنوری كۆیه دروستنه‌كردوه"، وتیشی: "ئه‌وه‌ی له رابردودا چه‌ند جارێك هه‌ندێك پێویستییه‌كانی ناو ماڵ‌و ئازوقه به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دراوه، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نه‌بوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه بوه‌و حكومه‌ت كاری بۆ نه‌كردون".
به وته‌ی كرمانج ئیسماعیل، به‌پرسی به‌شی ئه‌نفال له به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كانی كۆیه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له (11/11/2008) به بڕیاری ژماره (12283) فه‌رمانی داوه به دروستكردنی (610) خان‌و بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی سنوری شارۆچكه‌ی كۆیه، به‌ڵام بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه. كرمانج، وتیشی: "وه‌زاره‌تی شههیدانو ئهنفالكراوهكانو سه‌رۆكی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێممان له‌و بڕیاره ئاگاداركردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا ده‌ست به دروستكردنی خانوه‌كان نه‌كراوه".
كاروان شه‌فیق، خه‌ڵكی گوندی (سورهقهڵا)ی ده‌شتی كۆیه‌و كوڕی یه‌كێك له ئه‌نفالكراوه‌كانی سنوره‌كه‌و چالاك له بواری مافه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفال، وتی: "جگه له‌و موچه‌یه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ریده‌گرن، هیچ شتێكیان بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام داواكاریی له پێشینه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دروستكردنی خانوه، له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه به‌ڵێنیان پێدرا خانویان بۆ دروست بكرێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كرد".
به‌رپرسی به‌شی ئه‌نفال له به‌ڕێوه‌به‌رێتی شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كانی كۆیه، كه یه‌كێكه له بهڕێوهبهرێتییهكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شههیدانو كاروباره‌كانی ئه‌نفالكراوه‌كان، سه‌باره‌ت به زیادكردنی موچه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی سنوره‌كه، وتی: "هه‌مو خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی كوردستان یه‌ك موچه‌ی دیاریكراو وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر موچه‌ش زیادبكرێت، موچه‌ی هه‌مویان به‌یه‌كه‌وه زیاد ده‌كرێت".
ئه‌گه‌رچی له‌ساڵانی پاش روخانی رژێمی پێشوی عێراقه‌وه، ورده ورده گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ههڵدهدرێنهوهو روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه، به‌ڵام تائێستا روفاتی هیچ كام له ئه‌نفالكراوه‌كانی سنوری كۆیه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، ئێستا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كۆیه، له چاوه‌ڕوانیی گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاتی قوربانییه‌كانیان، قه‌ره‌بوكردنه‌وه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانیان، باشتكردنی بژێوی ژیانیاندا... هتد، ده‌ژین.
به‌دادگایی نه‌گه‌یاندنی سه‌رۆك جاشه‌كان، بێڕێزییه به‌رامبه‌ر قوربانییانی ئه‌نفال
شاره‌زایانی مه‌سه‌له‌ی ئهنفالو كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفال به دادگایی نه‌گه‌یاندنی سه‌رۆك جاش‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له ئه‌نفالدا كردوه به گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری قوربانییان‌و بچوكردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه وه‌سفده‌كه‌ن، هاوكات داڵده‌دانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه به شه‌رمه‌زاری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ناوده‌به‌ن.
هێمن كامل، كه‌سوكاری قوربانییانی ئهنفالو شاره‌زا له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال راگه‌یاند: گه‌وره‌ترین بێڕێزی به‌رامبه‌ر قوربانییانی ئهنفالو كه‌سوكاری قوربانییان به دادگایی نه‌گه‌یاندنی جاش‌و سه‌رۆك جاشه‌كانه، له كوردستاندا سه‌رۆك جاشه‌كان نه‌ك پهراوێزنهخراونو شهرمهزارنهكراون، به‌ڵكو حیزبه باڵاده‌سته‌كان پشتگیری‌یان كردون‌و داڵدهیانداونو بون به كه‌سانی خاوه‌ن پله‌وپایه‌و هه‌ندێكیشیان شانازی به رابردوی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌رژوه‌ندیی حیزبی وایكرد، كه نه‌توانین سه‌رۆك جاشه‌كان بده‌ینه دادگا، چونكه له كوردستاندا له‌بری یاسا حیزب سه‌روه‌ره، حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌ك زه‌مینه‌ی نه‌ڕه‌خساندوه بۆ به‌دادگاییگه‌یاندنی سه‌رۆك جاشه‌كان، به‌ڵكو به جۆرێك له جۆره‌كان چاوپۆشیی لێكردونو ته‌نانه‌ت سه‌ركرده حیزبییه‌كان پاكانه‌یان بۆ كردون.
وتیشی: "له‌كاتێكدا ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێم بو، كه زه‌مینه بڕه‌خسێنێت بۆ به‌دادگاییگه‌یاندنی سه‌رۆك جاشهكانو كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان".
دوای دادگاییكردنی گه‌وره ئه‌نجامده‌رانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق لیستێكی له ناوی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری، كه به‌شێكیان جاش‌و سه‌رۆك جاشی كوردن، ئاراسته‌ی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ راپێچكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا. به‌پێی بڕیاری (3) دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق "كردنه‌وه‌ی دۆزێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌رهه‌ق به (423) تۆمه‌تباری دیكه، كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندا ناوه‌كانیان هاتبو".
دوای سێ ساڵ له داواكارییه‌كه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق تائێستا سه‌رۆك جاش‌و ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی به‌شدارییان له ئه‌نفالدا كردوه نه‌براونه‌ته به‌رده‌م دادگا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی سلبی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی تاوانه‌كه دروستده‌كات.
به‌بڕوای هێمن كامل، ده‌بێت هه‌وڵی به سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه بده‌ین، كه به‌شداریی راستهوخۆو ناڕاسته‌خۆیان له ئه‌نفالدا كردوه، بۆنمونه (سه‌رۆك جاش، جاش، ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه‌ی كورد، كه له سوپای عێراقدا بون) ته‌نیا حیزبی به‌عس ئه‌نفالی كوردی نه‌كرد، به‌داخه‌وه ئه‌نفال له چه‌ند كه‌سێكدا كۆكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و خۆ به بچوكزانینی كورده‌و به كه‌م سه‌یركردنی قوربانییهكانمانه، ده‌بێت موسته‌شاره‌كان بدرێنه دادگا بۆئه‌وه‌ی ببنه په‌ند بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو، تا جارێكی دیكه كه‌س نه‌توانێت خیانه‌ت له میلله‌ته‌كه‌ی بكات.
به‌وته‌ی شارهزایانو لێكۆڵه‌رانی بواری ئه‌نفال به‌دادگایی نه‌گه‌یاندنی سه‌رۆك جاش‌و موسهشاره كورده‌كان‌و داڵده‌دانیان له‌لایه‌ن حیزبه باڵاده‌سته‌كانه‌وه پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌و ئازارێكی به‌رده‌وامی كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفاله.
ئه‌وه‌ی كه ئازاری كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌دات ئه‌وه‌یه، كه تائێستا مه‌له‌فی تاوانبارانی راسته‌قینه‌ی ئه‌نفال داخراوه‌و دادگایی نه‌كراون، به‌دادگایی نه‌گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و كه‌سوكاری قوربانییانه.
دوای بیست‌و دو ساڵ چاوه‌ڕوانیی، هێشتا له بارێكی خراپی ده‌رونیدا ده‌ژین
ساڵانه له (14/4)دا یادی ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان نیگه‌رانن له‌وه‌ی، ئه‌و رۆژه جگه له یادكردنه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی زامه‌كانیان هیچی دیكه نییه تا له ئاستی پێویستدا خزمه‌ت به كه‌سوكاری ئه‌و قوربانییانه بگه‌یه‌نێت.
كه‌سوكاری ئه‌نفاكراوان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی یان دروستكردنی خانوو، پاداشتێكی ئه‌وتۆ نییه بۆ ئه‌وان. عه‌لی محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵی دانیشتووی ناحیه‌ی شۆڕش كه خاوه‌نی سێ ئه‌ندامی ئه‌نفالكراوی خێزانه‌كه‌یانه به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "ده‌بوایه مووچه‌ی ئه‌نفال له‌و ئاسته‌دا بوایه كه بتوانرایه ژیانێكی ساده‌ی پێ دروست بكرایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوكاری ته‌واوی ئه‌و خوێندكارانه بكرایه كه كه‌سوكاریان ئه‌نفالكراوه تا بتوانن خوێندن به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكهنو له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئازار‌و بیره‌وه‌ری تاڵ‌دا خه‌می ته‌واوكردنی خوێندنیشیان بۆ زیاد نه‌بوایه".
سه‌باره‌ت به باری تهندروستیو ده‌رونیی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، ره‌عنا محه‌مه‌د كه دایكی دو كوڕی ئه‌نفالكراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له دوای بیست‌و دو ساڵ چاوه‌ڕوانیی، هێشتا له بارێكی خراپی ده‌رونیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنین: "خه‌ڵك هه‌یه له دوای له‌ده‌ستدانی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئێستا كه‌سێك نییه له نزیكه‌وه خزمه‌تی بكات‌و ئاگاداری ژیان‌و باری ته‌ندروستی بێت، هه‌موو ساتێك له‌گه‌ڵ بیرهوهریو ئازاری سارێژنهبوومان به‌ده‌ست چه‌ندین نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنین، ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌لی كاری بۆ پاشماوه‌ی قوربانییانی ئه‌نفال بڕهخساندایهو چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دروستبكرایه بۆ ئه‌و سنوورانه‌ی زۆرترین كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوی لێیه تا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه جیاوازه‌كانمان بكرایه".
ئاریان فازڵ، سكرتێری (رێكخراوی هه‌ڵوێست) كه بۆ داكۆكیكردن له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دامه‌زراوه به رۆژنامه‌ی رایگه‌یاند: "هه‌ر دو رێكخراوی ههڵوێستو كارا بوون به پردی په‌یوه‌ندی له نێوان كه‌سوكاری قوربانییان‌و حكومه‌تدا له گه‌یاندنی داوا‌و خستنه‌ڕوی پێداویستییه‌كانی كه‌سوكاری ئهنفالو له هه‌مانكاتدا ته‌نها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادیی پاداشت نییه بۆ كه‌سوكاری ئهنفالو ده‌بوایه به‌رنامه‌ڕێژی بكرایه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادیی‌و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه خالید عه‌لی، سكرتێری (رێكخراوی كارا) به رۆژنامه‌ی رایگه‌یاند: "سنووری كاركردنی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته گهرمیانو كه‌ركوك‌و سلێمانییهوهو له هه‌مانكاتدا چه‌ندجارێك نووسراومان به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ پێدانی مۆڵه‌تی فه‌رمیی به رێكخراوه‌كه‌مان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رده‌وامین له چالاكی‌و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته".
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه: "تا ئێستا زیاتر له چوار سه‌د وارسی ئه‌نفالكراوان، زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌شێكیشیان خانوویان بۆ دروست نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو كهموكوڕییانهدا، زۆر كاری گرنگ ماوه له خزمه‌تی كاره‌ساته‌كه‌و پاشماوهكهیدا، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته كار له‌سه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسی ئه‌نفال بكرێت له جیهاندا".
راپۆرتی: (پشتیوان سه‌عدوڵڵا، رێبین فه‌تاح، ئاری لوقمان)