راپۆرت
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر




Friday, December 21, 2007
 
     

میران محه‌مه‌د- سبه‌ی‌

شه‌وی‌ 23/24 ی‌ ئه‌م مانگه‌ جه‌نگی‌ نێوان ریال مه‌درید: یانه‌ی‌ شاهانه‌ی‌ ئیسپانیا و به‌رشلۆنه‌: یانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا به‌رپا ده‌بێت.

سه‌ره‌ڕای‌ په‌یامه‌ ئاشتیخوازه‌كانی‌ وه‌رزش به‌گشتی‌ و تۆپی‌ پێ‌ به‌تایبه‌تی‌، به‌ڵام ئینسكلۆپیدیای‌ پێوه‌ندییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ پێنگوین، جه‌نگی‌ نێوان هندۆراس و سلڤادۆر كه‌ 30 هه‌زار كه‌س بوونه‌ قوربانی‌، به‌جه‌نگی‌ تۆپی‌ پێ‌ ناو ده‌بات.

ده‌مێ‌ ساڵه‌ تۆپی‌ پێ‌، جیا له‌ وه‌رزشه‌كانی‌ دی‌ تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت و بازاڕ بووه‌. له‌ كاتێكدا موعه‌مه‌ر قه‌زافی‌ سه‌ركرده‌ی‌ لیبیا پێی‌ وایه‌ كه‌ تۆپی‌ پێ‌ بۆته‌ هۆكاری‌ شه‌ڕ و ململانێ‌، ئه‌نگێلا مێركلی‌ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانی‌ له‌ ده‌مه‌ ده‌می‌ مۆندیالی‌ 2006 دا وتی‌: "هیچ شتێك ناتوانێت به‌ئه‌ندازه‌ی‌ وه‌رزش هه‌ڵگری‌ په‌یامی‌ ئینسانی‌ و ئه‌خلاقی‌ بێت و ده‌كرێت وه‌رزش بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ وڵاتانی‌ دواكه‌وتوو هۆكاری‌ پێشكه‌وتن بێت و بۆ وڵاتانی‌ پڕ ئاشوبیش مایه‌ی‌ ئاشتی‌ و پێكه‌وه‌ ژیان بێت".

وڵاتی‌ ئیسپانیا ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا و ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ نزیكه‌ی‌ 40 ملیۆن كه‌سه‌ و خاكه‌كه‌ی‌ دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكدا و به‌ وڵاتی‌ یاری‌ گاكان ناسراوه‌، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی‌ دواییانه‌دا ورده‌ ورده‌ ئه‌و نازناوه‌ی‌ كاڵبۆته‌وه‌ به‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ ململانێ  و ركابه‌ری‌ له‌ یاری‌ تۆپی‌ پێی‌ خولی‌ ئه‌و وڵاته‌دا.

ململانێی‌ كلاسیكۆ كه‌ نازناوی‌ یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا و ریاڵ مه‌دریدی‌ هه‌رێمی‌ كاستێیانۆیه‌ نه‌ك له‌ ئیسپانیدا به‌ڵكو جیهانی‌ پێوه‌ گیرۆده‌ بووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ و ركابه‌ری‌ ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌ یاری‌ تۆپی پێ و ئه‌و ره‌هه‌نده‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ له‌ پشت ئه‌م یارییه‌وه‌یه‌ چونكه‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا پێی وایه‌ هه‌رێمه‌كه‌یان سه‌ر به‌ ئیسپانیا نیه‌ و وڵاتێكی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپایه‌، بۆیه‌ دروستبوونی‌ بارگرژیه‌كان له‌ یاری‌ ئه‌م دوو یانه‌ سه‌رسه‌خته‌دا وایكردووه‌ كه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه‌یان نازناوی‌ كلاسیكۆی‌ پێبه‌خشراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ دێربی‌ جیهان داده‌نرێت به‌وه‌ی‌ نیوه‌ی‌ جیهان هانده‌ری‌ لایه‌كیانه‌ و نیوه‌كه‌ی‌ دی هانده‌ری‌ ئه‌وی‌ تریانه‌، جگه‌ له‌مانه‌ش به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ دروشمی‌ یانه‌كه‌یاندا به‌ راشكاوی‌ په‌یامی‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ یانه‌ ركابه‌ره‌كانیان به‌ تایبه‌تیش ریاڵ مه‌درید، كه‌ له‌ پێش كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌موو یارییه‌كیدا و پاش ته‌واوبوونی‌ یاریه‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی‌ به‌رز ده‌ڵێن: ( ئێمه‌ رۆڵه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنیاین، به‌خێرهاتنی‌ هه‌موو ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ باكورو باشور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه‌ دێنه‌ ماڵمان، به‌ڵام ماڵئاوایكردنمان له‌و میوانه‌ به‌ خۆشی‌ ئێمه‌ و خه‌فه‌تی‌ ئه‌وانه‌، چونكه‌ دۆڕان له‌ بیر و هزری‌ رۆڵه‌كانماندا نیه‌، سه‌ركه‌وتن هه‌میشه‌ بۆ ناوێكه‌، ئه‌ویش به‌رشه‌، به‌رشه‌، به‌رشه‌.....)، جگه‌ له‌مه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ پایته‌ختی‌ كاتالۆنیا كه‌ هه‌رێمێكی‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆی ئیسپانیا‌و زمان‌و ئاڵا‌و سرودی‌ نیشتمانی‌ جیاواز له‌سرودی‌ ئیسپانیای‌ به‌ر له‌ 80 ساڵ‌ هه‌بوو، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ئاڵایه‌ی‌ هه‌ڵبگرتایه‌ سزاده‌درا به‌تایبه‌تی‌ له‌ماوه‌ی‌ 46 ساڵی‌ حوكمڕانی‌ فرانكۆی‌ دیكتاتۆر كه‌ له‌ساڵی‌ 1975دا مرد، فرانكۆی‌ دیكتاتۆر یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی‌ عه‌شقی‌ تۆپی‌ پێ‌ بوو، وای‌ له‌ گه‌له‌كه‌ی‌ كردبوو تۆپی‌ پێیان خۆشبوێت، له‌ماوه‌ی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مدا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر یانه‌كاندا، یه‌كێتییه‌كی‌ تۆپی‌ پێیان دامه‌زراند كه‌ یه‌كێتیی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهان (فیفا) ئیعترافی‌ پێكرد‌و رۆژنامه‌یه‌كیان به‌ناوی‌ رۆژنامه‌ی‌ (ماركا) ده‌رده‌كرد كه‌ بووه‌ رۆژنامه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌درید.

كاتێك هێزه‌كانی‌ فرانكۆ به‌سه‌ر كۆمارییه‌كان له‌ساڵی‌ 1939 سه‌ركه‌وتن، به‌رشه‌لۆنه‌یان ناچاركرد ناوی‌ یانه‌كه‌ له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ ئیسپانی‌، هه‌روه‌ك راپۆرتی‌ ده‌سته‌‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ یانه‌كه‌ ده‌بوایه‌ له‌جیاتی‌ زمانی‌ كه‌تالۆنیای‌ قه‌ده‌غه‌كراو به‌زمانی‌ ئیسپانی بنوسرانایه‌.

ئاڵای‌ كه‌تالۆنی‌ كه‌ ئاڵاكه‌ی‌ زه‌رده‌‌و دوو هێمای‌ سووری‌ تێدایه‌، قه‌ده‌غه‌كرا، سوپاكه‌ی‌ فرانكۆ جۆسێب سانیۆلی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یان كوشت كه‌ له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ ناوخۆیی‌ كه‌تالۆنیاش بوو. له‌سه‌ره‌تای‌ چله‌كانه‌وه‌ هه‌موو سه‌رۆك یانه‌كانی‌ به‌رشلۆنه‌ لایه‌نگری‌ فرانكۆ بوون. گاڵته‌جاڕییه‌كانی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌سه‌رۆكه‌كانی‌ یانه‌كه‌ له‌ژیانیدا یاری‌ تۆپی‌ پێی‌ نه‌دیبوو.

له‌به‌رامبه‌ریدا یانه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌درید كه‌ یانه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ فرانكۆ بوو هه‌موو یارییه‌كانی‌ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ په‌خش ده‌كرا‌و له‌هه‌مان كاتدا ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ درابووه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌مه‌ش گرنگترین هۆكاری‌ رقلێبوونی‌ به‌رشلۆنه‌یه‌ له‌ ریاڵ‌ مه‌درید.

جگه‌ له‌مه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت خۆی‌ وا پیشانبدات كه‌ ته‌نها ركابه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ نیه‌ به‌ڵكو شای‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیایه‌ به‌وه‌ی‌ یانه‌یه‌كی‌ شاهانه‌ییه‌ و ئه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌ چه‌ند ركابه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ بۆ درووست ببێت له‌ وڵاتی‌ ئیسپانیا وه‌ك یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو كه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێمی‌ باسكه‌ و ئه‌م یانه‌یه‌ش وه‌كو كه‌ته‌لۆنیا به‌ڵام نه‌ختێك توند و سه‌ختتر پێیان وایه‌ ده‌بێت له‌ ئیسپانیا جودا ببن ، هه‌روه‌ها یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه‌ هاوسێی‌ ریاڵ مه‌دریده‌ بۆته‌ دوژمنێكی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كاستێیانۆ ، واته‌ هه‌موو ئیسپانیا ئاواته‌ خوازه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی‌ شاهانه‌یی‌ مه‌دریدیدا به‌ده‌ست بێنێت.

       له‌گرنگترین دیارده‌ی‌ زوڵملێكردنی‌ به‌رشلۆنه‌ له‌ لایه‌ن مه‌دریدی‌ شاهانه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌یاریزانی‌ ناوداری‌ به‌رشلۆنه‌ ئه‌لفردیۆ دی‌ سیتفانیۆ ناچاركرا یاری‌ بۆ ریاڵ‌ مه‌درید بكات‌و سه‌ركردایه‌تی‌ یانه‌كه‌ بكات بۆ بردنه‌وه‌ی‌ پێنج نازناوی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا.

زه‌نگی‌ جه‌نگی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 23-12-2007 له‌ یاریگای‌ كامپ نو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ له‌ كاتژمێر 9ی‌ شه‌و به‌ كاتی‌ كوردستان لێده‌درێت به‌ ئاماده‌بوونی‌ نزیكه‌ی‌ 100 هه‌زار هانده‌ر كه‌ 95%ی‌ هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ن، له‌ جیهانیشدا نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیار هانده‌ر ته‌ماشای‌ ئه‌م یارییه‌ ده‌كه‌ن، واته‌ له‌ هه‌موو ماڵێكدا كه‌سێك یاریه‌كه‌ ده‌بینێت به‌و پێیه‌ یه‌ك له‌ شه‌شی‌ هه‌موو جیهان ده‌بنه‌ بینه‌ر، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ندێك وڵاتی‌ هه‌ژاردا یاخود هه‌ندێ كه‌س به‌ هۆی‌ كاره‌كانیانه‌وه‌ به‌ رادیۆ و ئامێره‌ ده‌نگیه‌كان گوێ له‌ یاریه‌كه‌ ده‌گرن.

مێژووی‌ یاری‌ كلاسیكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1902ی‌ سه‌ده‌ی‌ بیست، له‌ یه‌كه‌م یاری‌ ئه‌م دوو یانه‌یه‌دا كه‌ له‌ جامی ئیسپانیادا به‌ڕێوه‌ چوو له‌ رێكه‌وتی‌ 24-5-1902 یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌، دوا یاریشیان له‌ مانگی‌ نیسانی‌ 2007 له‌ یاریگای‌ كامپ نو به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ تێیدا یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسانی‌ و به‌ سێ گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایی‌ پێهات، ئه‌م دوو یانه‌یه‌ تاكو ئێستا 232 یاریان له‌گشت خول و پاڵه‌وانێتیه‌ ناوخۆیی‌ و جیهانیه‌كاندا ئه‌نجامداوه‌، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ 95 یاریدا سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ و یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ 88 یاریدا ، هه‌روه‌ها 49 یاری‌ به‌ یه‌كسانی‌ كۆتایی‌ پێهاتووه‌، به‌رشه‌لۆنه‌ توانیویه‌تی‌ له‌و 323 یارییه‌دا 399 گۆڵ تۆمار بكات و یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدیش توانیویه‌تی‌ 386 گۆڵ تۆمار بكات، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی‌ بردنه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریدا 7-0 بووه‌ و گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی‌ ریاڵ مه‌درید 11-1 بووه‌، ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ 1937-1939 به‌ هۆی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مه‌وه‌ یارییان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

مێژووی‌ دروست بوونی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1899، كه‌ خوان گامبه‌ر و ده‌ هاوڕێی‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا یاری‌ تۆپی‌ پێیان ده‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ خوان گامبه‌ر بڕیاری‌ دروستكردنی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ دا له‌ رێكه‌وتی‌ 29-11-1899 كه‌ خودی‌ گامبه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو یانه‌یه‌كی‌ وه‌ها به‌هێزی‌ لێده‌رده‌چێت، دوابه‌دوای‌ رێكخستنی‌ یانه‌كه‌ و به‌شدار بوونیان له‌ چه‌ند پاڵه‌وانێتیه‌كدا و به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌ند نازناوێك بڕیاری‌ دروستكرنی‌ یاریگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ درا، هه‌ر بۆیه‌ له‌ 24-9-1957 یاریگای‌ كامپ نو دروستكرا كه‌ توانای‌ وه‌رگرتنی‌ 98600 ته‌ماشه‌كه‌ری‌ هه‌یه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ ساڵی‌ 2010 یاریگاكه‌ رێژه‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ بۆ 120 هه‌زار كه‌س گه‌وره‌ بكات، له‌ ئێستاشدا یاریگای‌ كامپ نو به‌ گه‌وره‌ترین یاریگای‌ ئیسپانیا و ئه‌وروپا داده‌نرێت. یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ خاوه‌نی‌ 18 نازناوی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ و 24 جامی‌ ئیسپانیا و 6 جامی‌ سۆپه‌ری‌ ئیسپانی‌ و 2 جامی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا و 4 جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و 2 جامی‌ سۆپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ و 4 جامی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ جامی‌ یانه‌كان و 2 جامی‌ لیگا و یه‌ك جامی‌ جیهانی‌ بچوك بۆ یانه‌كان كه‌ له‌ ساڵی‌ 1957 به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌، سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ پارێزه‌ر خوان لاپۆرتایه‌.

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ ساڵی‌ 1902 دامه‌زراوه‌ و به‌ باشترین یانه‌ و سه‌ركه‌وتووترین یانه‌ی‌ جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ نازناوی‌ یانه‌ی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌می‌ پێبه‌خشرا، یانه‌كه‌ به‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌یی‌ داده‌نرێت، خاوه‌نی‌ چه‌ندین نازناوی‌ جیهانی‌ و ناوخۆییه‌، له‌ چه‌ندین پاڵه‌وانێتیدا ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ شكاندووه‌، له‌ چله‌كاندا و به‌ بڕیارێكی‌ خوان فرانكۆی‌ پادشای‌ ئیسپانیا كه‌ هانده‌رێكی‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ بوو بڕیاری‌ دروستكردنی‌ یاریگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌ركرا، هه‌ربۆیه‌ له‌ 14-11-1947  یاریگای‌ مه‌درید دروستكرا كه‌ توانای‌ وه‌رگرتنی‌ نزیكه‌ی‌ 85 هه‌زار ته‌ماشه‌كه‌ری‌ هه‌یه‌، دوای‌ ماوه‌یه‌ك ناوی‌ ئه‌م یاریگایه‌ گۆڕا به‌ سانتیگۆ بێرنیابۆ كه‌ ئه‌م ناوه‌ له‌ یاریزانی‌ یانه‌كه‌ بێرنابیۆوه‌ هاتووه‌ كه‌ دواتر بۆته‌ راهێنه‌ر و له‌ پاشدا بۆ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌، بۆیه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید سانتیگۆ بێرنیابۆ به‌ ره‌مزێكی‌ یانه‌كه‌ ده‌زانن له‌ كاتێكدا و له‌ سه‌رده‌می‌ ناوبراودا توانیویه‌تی‌ 16 پاڵه‌وانێتی‌ بۆ ریاڵ مه‌درید به‌ده‌ست بێنێت وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر و سه‌رۆكی‌ یانه‌ كه‌ 35 ساڵ خزمه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ كرد.

ریاڵ مه‌درید خاوه‌نی‌ 30 خولی‌ ئیسپانی‌ و 17 جامی‌ ئیسپانیا و 9 جامی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا 3 جامی‌ كیشوه‌ره‌كان و 2 جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و 1 جامی‌ سۆپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ و 7 جامی‌ سۆپه‌ری‌ ئیسپانیا و 1 جامی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیایه‌، سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ ئێستادا سه‌رمایه‌دار رامۆن كالدیرۆنه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌دا شه‌قامی‌ كوردیش هه‌روا بێده‌نگ نیه‌، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ندین لاوی‌ كورد ده‌چن بۆ ته‌ماشای‌ یاریه‌كه‌ و پاش ته‌واو بوونی‌ یاریه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێكیان به‌ ئاهه‌نگ و هوتاف كێشان و نوسینی‌ لافیته‌ و دروشم خۆشی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش له‌ خه‌فه‌ت و بێ تاقه‌تیدا تا چه‌ند رۆژێك ئاگایان له‌ خۆیان نامێنێت، هه‌ر بۆیه‌ یاری‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌مه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌روا به‌ ئاسانی‌ ناڕوات به‌ڕێوه‌، به‌ تایبه‌تی‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ ته‌ماشاكه‌رانی‌ تۆپی‌ پێ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هانده‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌دریدن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆیه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا گه‌نج و لاوی‌ كوردستان هانده‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كانن وه‌ك ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل، به‌و پێیه‌ی‌ یانه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید زیاتر یاریزانه‌كانیان ئه‌رجه‌نتینی‌ و به‌رازیلین ئێستا ركابه‌ریه‌كه‌ زیاتر قوڵتر بۆته‌وه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ هیوای‌ مه‌لا قادر به‌رپرسی به‌شی‌ ئاوێنه‌ سپۆرت سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ وتی‌: "پێم وایه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 2 – 1 ده‌یباته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ روانینی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ له‌ سه‌ر یاری‌ كلاسیكۆ پێی‌ وایه‌ هانده‌رێكی‌ زۆر ته‌ماشای‌ یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ كاتێكدا له‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیا دێربی میلان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام یاری‌ كلاسیكۆ تام و چێژێكی‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نیا له‌ ئه‌وروپا به‌ڵكو له‌ هه‌موو جیهان، ته‌نانه‌ت له‌ كوردستانیش چه‌ندین گه‌نج خۆی‌ ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ته‌ماشا كردنی‌ یاریه‌كه‌".

پێشی‌ وابوو كه‌ گه‌نجی‌ كوردستان ئه‌مساڵ له‌ چاو ساڵانی‌ رابردوو له‌ رووی‌ رۆشنبیرییه‌وه‌ كراوه‌ ترن و كۆمه‌ڵێكی‌ كه‌م له‌و گه‌نجانه‌ مۆركی‌ ره‌گه‌ز په‌رستیان پێوه‌ دیاره‌".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵواسینی‌ لافیته‌ له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌، پێی‌ وابوو كه‌ ئه‌وه‌ روونادات و ئه‌گه‌ر شتێكی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت ئه‌وه‌ به‌ شتێكی‌ جوانی‌ ده‌زانێت. 

له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌همه‌ن غه‌ریب بێژه‌ر به‌شی‌ وه‌رزش له‌ كه‌ناڵی‌ یه‌كگرتوو له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی‌: "له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ ئه‌و دوو یانه‌یه‌وه‌ كێبڕكێیه‌كی‌ دیار و ئاشكرا له‌ نێوانیاندا ده‌بێنرێت و دیاركردنی‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ كارێكی‌ قورسه‌، بۆیه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ هه‌وڵی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ یارییه‌كه‌ ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وی‌ خاڵی‌ جیاوازی‌ له‌  نێوان خۆیی‌ و یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدا".

وتیشی‌: "ریال مه‌درید وا به‌ئاسانی‌ ناكه‌وێته‌ داوی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ، بۆیه‌ یارییه‌كه‌ زۆر گران ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێموایه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌جیاوازی‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌".

به‌همه‌ن غه‌ریب ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پێش یارییه‌كه‌ و له‌ناو یاریگادا ركابه‌رییه‌كی‌ ئاشكرا رووبدات و پێشی‌ وابوو كه‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئیسپانیا باشترین دادوه‌ری‌ خوله‌كه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ ده‌ستنیشان بكات".

وتیشی‌: ئه‌گه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ یارییه‌كه‌ بدۆڕێنێت نابێته‌ هۆی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ فرانك ریكارد، چونكه‌ ریكارد راهێنه‌رێكی‌ به‌ئه‌زموون و ئومێدێكی‌ گه‌وره‌یه‌ لای‌ خوان لاپۆرتا.

به‌همه‌ن غه‌ریب هه‌ڵواسینی‌ لافیته‌ و دروشمه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌كایرَكی‌ نه‌شیاو و دوور له‌ وه‌رزشی‌ له‌قه‌ڵه‌مدا. 

هاوڵاتی‌ هاوكار حسێن ده‌رباره‌ی‌ یاریه‌كه‌ وتی‌: "له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ ئه‌و دوو یانه‌یه‌وه‌ جۆرێك له‌ ركابه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك وه‌كو هۆكاری‌ سیاسی‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنیا هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ خۆیان به‌ئیسپانی‌ نازانن و مێژووی‌ دروستبوونی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش پێش یانه‌ی‌ ریال مه‌دریده‌، بۆیه‌ دروستبوونی‌ ریال مه‌درید رقێك بووه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌".

سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ش وتی‌: " بێگومان تام و چێژێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ ده‌بێت و به‌رشلۆنه‌ ئاماده‌كاری‌ خۆی‌ كردووه‌ ته‌نها یه‌ك یاریزان یاری‌ ناكات ئه‌ویش لیۆنێل مێسییه‌ ، ئه‌وه‌ش سلبیاتێكی‌ زۆری‌ به‌سه‌ر یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بێت و به‌مه‌ش بردنه‌وه‌یان قورستر ده‌بێت له‌ جاران، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ رۆناڵدینهۆ ئه‌و ئاسته‌ی‌ جارانی‌ نه‌ماوه‌ و هێنری‌ له‌ پێكان تازه‌ چاك بۆته‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موو ئه‌گه‌رن و شتی‌ سلبین به‌سه‌ر یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ و بیركردنه‌وه‌ی‌ گه‌نجی‌ كوردی‌ هاوكار وتی‌: "به‌داخه‌وه‌ كه‌ گه‌نجی‌ ئه‌مڕۆ به‌هه‌ڵه‌ بیرله‌و یارییانه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ی‌ ناشیرین ده‌رده‌بڕن وه‌كو ئه‌و مه‌سجانه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها كوردستانی‌ ئێمه‌ش زۆر به‌ په‌رۆشن و پێده‌چێت چه‌ندین گره‌وی‌ له‌سه‌ر كرابێت و زۆر به‌وردی‌ چاودێری‌ یارییه‌كه‌ ئه‌كه‌ن و منیش پێم وایه‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ ده‌یباته‌وه‌".

بۆیه‌ پرسیاره‌كان تا بێت زۆرتر ده‌بێت ، ئایا له‌و یاریه‌دا چه‌ند گه‌نج خه‌وی‌ شه‌وی‌ لێ تاڵ بێت و چه‌ندی‌ دیكه‌ به‌ خۆشی‌ ئه‌و شه‌وه‌ به‌رێته‌ سه‌ر، چه‌ند گره‌و ببرێته‌وه‌ و چه‌ندی‌ بدۆڕێ، چه‌ند لافیته‌ی‌ سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌دی‌ بكه‌ین، چه‌ند هانده‌ری‌ ئه‌و دوو یانه‌یه‌ زۆر بكات و چه‌ندی‌ لێی بته‌كێته‌وه‌، پرسیاره‌كان زۆرن و وه‌ڵامه‌كانیش نادیارن، ته‌نها یه‌ك شت وه‌ڵامی‌ ئه‌مانه‌ ده‌داته‌وه‌ ئه‌ویش كلاسیكۆی‌ ئیسپانیایه‌، هه‌روه‌ها ئێوه‌ش ده‌توانن راو سه‌رنجی‌ خۆتان ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م جه‌نگه‌ی‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید ده‌ربڕن.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
جاریكی تر شیروان
 جمهوری به‌رشلونه‌ ئه‌حوالتان جونه‌ ئیستا (خوا سه‌بوریتان بات )
مه‌ریوان
 سه ركه وتن هه ربؤ به رشه يه هه ر به رشه ئه ى باته وه ريال يانه ى مه ليك و ده سه لات دارانه به رشه لؤ نه ش يانه ى هه ريميكى هاوتاى كوردستانه بؤ ئازادى بؤ يه سه ركه وتن بؤ ئازادى خوا زانه
رێنوار ئه‌رجه‌نتینی
 هیوادارم به‌رشه بیباته‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی یاری جوان ده‌که‌ن و هه‌رێمێکی زوڵم لێکراون و خاوه‌نی مێژویه‌کی پرشنگدارن و یاریزان ی گه‌وره‌ و یاری بۆ ئه‌م یانه‌یه‌ کردوه‌ وه‌ك مارادۆناو ریکێلمی و چه‌‌نده‌ها یاریزانی تر و راهێنه‌رێکی زیره‌کێان هه‌یه‌.ئه‌گه‌ر میسی تیابوایه‌ ئه‌وا 5-1 ئه‌یانبرده‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی میسی تیانیه‌‌ 3-1 ئه‌یبه‌نه‌وه. بژی به‌رشه بڕوخێ ریالی داگیرکه‌ر ..‌ ‌ ‌
بڕوا علی مامه‌
 یارییه‌كی‌ زۆر خۆشه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ میـــــــــــــسی‌ تیانیه‌ سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ برشلونه‌یه‌ به‌لام خۆزگه‌ وه‌رزش وای‌ لێده‌هات له‌ كوردستان سه‌د خۆزگه‌
موسڵیح
  لای‌ من مهیم نییه كام یانه بباته‌وه.پێم وایه‌ کاک میران جمهوری به‌رشه‌بیت.هیوادارم ریاڵ مه‌درید بیباته‌وه‌ .
سروود
 ئیشه‌لا ریاڵ ده‌یباته‌وه‌، به‌ڵام حه‌یفه‌ رۆناڵدۆ له‌و یاریه‌دا به‌شدار نییه‌
سایه‌
 به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ و سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، بۆیه‌ یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ رۆڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بێت.
ره‌وا
 هیوادارم به‌رشه‌ به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ یاریه‌كه‌ به‌رێته‌وه‌ , من له‌وكه‌سانه‌م ئه‌گه‌ر به‌رشه‌ له‌ هه‌ر یاریه‌ك دا بدۆڕِێت ئه‌و شه‌وه‌ ناخه‌وم.
هه‌ڵمه‌ت عه‌لی
  ده‌ست خۆش کاک میران بۆ ڕاپۆرته‌که‌ت پێ ئه‌چێ جمهوری به‌رشه‌بیت . پێم وایه‌ ئێمه‌ ئه‌بێت سود له‌م یاریانه‌ وه‌ربگرین و ڕیاڵ ئه‌ی باته‌وه‌ 2-1
شیروان عوسمان
 من پێشبینی‌ نا كه‌م به‌رشلونه‌ بی باته‌وه‌ چونكه‌ بی مسی و بی رونالدینو هیجی بی نا كریت
كوردۆعه‌لی‌
 شادمان ده‌بم به‌بردنه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌,هه‌رله‌گه‌ل ده‌ست پیًكردنه‌وه‌ی‌خولێكی‌ نوی‌ ئیسپانیا جاوه‌رێی ئه‌م رۆژه‌م كه‌ئه‌و دوویانه‌یه‌ به‌یه‌ك ده‌كه‌ن...... به‌هیوای‌نمایشكردنێكی‌ سه‌رنج راكێش له‌لایه‌ن به‌رشه‌وه‌ .
خالید ڕه‌زا- هۆڵاند
 یاری تۆپی پێ لای من یه‌کێکه‌ له‌ یاریه‌ هه‌ره‌ خۆشه‌کان، زۆر جار به‌دیار یارییه‌کانه‌وه‌ دا ئه‌نیشم ، مه‌گه‌ر ئه‌و کاتانه‌ی که‌ سه‌یری یاری ده‌که‌م، مێشکم پشویه‌کی خۆش بدات. من ده‌ستخۆشی له‌ کاک میران محه‌مه‌د ده‌که‌م که‌ به‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا دیاره‌ خۆی زۆر ماندوو کردوه‌. من بۆ تیپی ڕیاڵ مه‌دریدم، حه‌ز ده‌که‌م بیباته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی خۆیان تیپێکی نایابن، دوان له‌ یاریکه‌ره‌ باشه‌کانیشیان هؤله‌ندین(Ruud van Nisterooy له‌گه‌ڵ Wesley Snijder . هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌شزانم که‌ ڕاهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ Frank Rijkaard یاریزانی ناوداری هۆڵاندیه‌.هۆڵاندیش خانه‌ خوێمانه‌.
جه‌بار محه‌مه‌د ره‌سوڵ
 من بینه‌ری‌ یارییه‌كانی‌ ده‌وره‌ی‌ ئینگلیزیم هانده‌ری‌ ئه‌رسیناڵیشم له‌و ده‌وره‌یه‌دا، به‌ڵام زۆر كات سه‌یری‌ یاریه‌كانی‌ ده‌وره‌ی‌ ئیسپانیش ده‌كه‌م، بۆ ئه‌م یاریه‌ش پێموایه‌ 1-1 كۆتایی‌ دێت گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌لایه‌ن هێنریه‌وه‌ ده‌كرێت. سوپاس .
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د - هه‌ولێر
  لای‌ من مهیم نییه كام یانه بباته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ‌ ئێمه‌ش وه‌كو خه‌ڵكی‌ به‌رشه‌لوَنه سود له وه‌رزش وه‌رگرین بوَ گه‌یاندنی‌ ناوبانگی‌ كورد- ده‌ستانخوَش بوَ ئه‌م راپوَرته ..........سوپاس
شوان- سلێمانی‌
 ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ راپۆرته‌كه‌ و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رزش، به‌ڕای‌ من وه‌رزش هه‌ڵگری‌ په‌یامی‌ ئاشتی‌ و برایه‌تیه‌، هه‌رچه‌نده‌ من شێتی‌ به‌رشه‌م به‌ڵام ئاسایشه‌ ریاڵ بیباته‌وه‌.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ