راپۆرت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟




Saturday, June 12, 2010
 
     

راپۆرتی‌: چاوان عه‌لی‌

سێ‌ هه‌فته‌ی‌ تر په‌رله‌مانتاران، (60)رۆژ پشو وه‌رده‌گرن له‌كاتێكدا ته‌نها دو هه‌فته‌ له‌ ته‌مه‌نی ئه‌م وه‌رزه‌ی په‌رله‌ماندا ماوه‌ و پێده‌نێنه‌ وه‌رزێكی‌ دیكه‌ی‌ پشوی‌ هاوینه‌وه‌، چاودێران ره‌خنه‌ له‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مان ده‌گرن كه‌ تا دێت كاری‌ په‌رله‌مان به‌ره‌و سستی‌ ده‌ڕوات. 

په‌رله‌مان له‌ (9) مانگی‌ رابردودا ته‌نیا (4)یاسای‌ په‌سه‌ند كردوه‌، له‌وانه‌ (یاسای‌ بودجه‌ی‌(2010) و یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ‌و ده‌سته‌ی‌ پاراستنی‌ ژینگه‌ ‌و ده‌سته‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان)، له‌ كاتێكدا ده‌یان پڕۆژه‌یاسا هه‌ن كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌ ‌و لای‌ حكومه‌ت گیریانخواردوه‌.

به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، په‌رله‌مانتاران له‌ساڵێكدا، چوار مانگ له‌ پشودا ده‌بن: (1/1 بۆ 1/3)‌و ( 1/7 بۆ 1/9) به‌وپێیه‌ش سێ‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو، په‌رله‌مانتاران (60)رۆژ ده‌چنه‌ ناو پشوه‌وه‌.

په‌رله‌مانێكی‌ لاواز

په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتو، حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی‌، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ ده‌ڕوانێت ‌و ده‌ڵێت: "له‌م ماوه‌یه‌دا، كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌ سستی‌ ‌و لاوازی‌ به‌ڕێوه‌چون ‌و له‌ ماوه‌ی‌ (9) مانگی‌ رابردودا، نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست به‌ كار ‌و ئه‌ركه‌كانی‌ هه‌ڵبسێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر كاری‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان، به‌راورد بكه‌ین به‌ كاری‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ته‌نانه‌ت به‌ كاری‌ په‌رله‌مانی‌ خولی‌ رابردوش، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ سست ‌و لاواز بوه‌ ‌و وه‌ك پێویست رۆڵی‌ نه‌بینیوه‌ ‌و ده‌یان پڕۆژه‌یاسا هه‌ن كه‌ تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه‌".

 به‌ڵام، له‌به‌رامبه‌ردا قادر حه‌سه‌ن قادر، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ (كه‌ له‌59 كوسی‌ پێكدێن) پێیوایه‌: "په‌رله‌مان، له‌ (9)مانگی‌ رابردودا هێنده‌ی‌ پێی‌ كرابێت، كاره‌كانی‌ ئه‌نجامداوه‌ ‌و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوه‌".

"سه‌رۆكایه‌تی‌، كار بۆ لاوازكردنی‌ په‌رله‌مان ده‌كات"

له‌ناو فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا بۆچونێكی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێیوایه‌، سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان، به‌ به‌رنامه‌ كار بۆ لاوازكردنی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات.

 عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری‌، په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ سستی‌ ‌و لاوازیی‌ په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی‌ رابردودا، ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ‌و په‌رله‌مانتاران به‌ كارێكی‌ دیكه‌وه‌ سه‌رقاڵ‌ بوبن كه‌ له‌ كاری‌ په‌رله‌مانی‌ گرنگتر بێت، به‌ڵكو به‌ به‌رنامه‌ ‌و به‌ مه‌به‌ست له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ كار بۆ لاوازكردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌م خوله‌ كراوه‌ كه‌ تێیایدا ئۆپۆزسیۆن بونی‌ هه‌یه‌. 

 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، گومانیشی‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ تاكلایه‌نه‌ ئه‌م كاره‌ بكات ‌و ده‌ڵێت: "گومانیش هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌پشت سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌، یه‌كێتی‌ ‌و پارتی ده‌ستیان له‌م لاوازكردنه‌دا هه‌بێت تا په‌رله‌مان كارا نه‌بێت ‌و كه‌موكوڕییه‌كانی‌ حكومه‌ت ده‌ربخات".

بونی‌ ئۆپۆزسیۆن

هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران، كه‌میی‌ ده‌ركردنی‌ یاساكان له‌م خوله‌دا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بونی‌ ئۆپۆزسیۆن ‌و گفتوگۆی‌ زۆر له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكان، قادر حه‌سه‌ن پێیوابو: ئه‌زمونی‌ بونی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌ماندا، ئه‌زمونێكی‌ نوێیه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و راهێنانی‌ ده‌سه‌ڵاتیش به‌ بونی‌ ئۆپۆزسیۆن ‌و بونی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ زۆر ‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر خال به‌خاڵی‌ پڕۆژه‌یاساكان، ره‌نگه‌ هۆكار بوبن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پڕۆژه‌یاسای‌ كه‌م له‌م ماوه‌یه‌ی‌ كاری‌ په‌رله‌ماندا ده‌رچوبێت، هه‌روه‌ك هیوادارین، له‌ داهاتودا ئۆپۆزسیۆن كاراتر بێت ‌و ئه‌ركی‌ خۆی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆنیدا ببینێت   ‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ سنگێكی‌ فراوان ‌و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئیجابی‌ ته‌ماشای‌ ئۆپۆزسیۆن بكات ‌و هه‌ردولا یه‌كتر قبوڵ‌ بكه‌ن.

په‌رله‌مانێكی‌ كارتۆنیی‌

په‌رله‌مانتارانی‌ ئۆپۆزسیۆن، له‌و بڕوایه‌دان كه‌ به‌رده‌وام بونی‌ ئه‌م دۆخه‌، زیان به‌ سیستمی‌ سیاسیش ده‌گه‌یه‌نێت ‌و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌م ئاقاره‌دا بڕوات، ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌بێته‌ په‌رله‌مانێكی‌ كارتۆنیی‌، چونكه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ دڵخۆشكه‌ر نه‌بوه‌. 

عه‌بدوڵڵای‌ مه‌لا نوری‌، نیگه‌رانیی‌ خۆی‌ پیشاندا له‌ سستی‌ لیژنه‌كان، به‌ تایبه‌ت لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ كه‌ نه‌یوێراوه‌ به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بكات ‌و وه‌زیرێك بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكات، كه‌ له‌م كاته‌دا به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكایه‌تیی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ‌و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانیش ده‌پرسێت، ئایا ئه‌م هه‌رێمه‌ی‌ ئێمه‌، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م (9)مانگه‌دا هێنده‌ بێكێشه‌ بوه‌ كه‌ یه‌ك وه‌زیر بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان نه‌كرێت؟

حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ كه‌موكوڕییه‌كان

له‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا، نزیكه‌ی‌ (20) پڕۆژه‌یاسا له‌لای‌ حكومه‌تن ‌و تائێستا ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان نه‌كراونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌، (9) پڕۆژه‌یاسایان كه‌ پابه‌ندبونی‌ داراییان تێدایه‌ ‌و په‌رله‌مان ره‌وانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كردونه‌ته‌وه‌ تا له‌ روی‌ داراییه‌وه‌ تێبینییه‌كانی‌ بخاته‌ڕو، له‌گه‌ڵ‌ (10)پڕۆژه‌یاسای‌ دیكه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌ ‌و حكومه‌ت كێشاونیه‌ته‌وه‌ ‌و تا ئێستا ره‌وانه‌ی‌ نه‌كردونه‌ته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، د. ئه‌حمه‌د وه‌رتی‌، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌، وتی‌: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی‌ رابردودا، ته‌نیا گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی‌ لای‌ حكومه‌تن ‌و نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بكردایه‌، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی‌ باش پڕۆژه‌یاسا به‌ڕێ‌ ده‌كران".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
كورديكى سةر سنورى حةمرين
 دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسی‌ ده‌چێت ,هه‌رسێ فراكسیونه‌كانی‌ گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتویش وه‌ك میوانێكی‌ ڕزا قورس وان ,بێ گومان به‌ تێڕوانینی‌ هه‌ردوو حیزب .
چرۆ
 ئاخر ئێوه‌ش خوا ناناسن. ئه‌ی نابێت په‌رله‌مانتاره‌ هیلاکه‌کان که‌ شه‌و و ڕۆژیان خستۆته‌ سه‌ر یه‌ك و ئیش بۆ ئێمه‌ ئه‌که‌ن. پاش کڕینی ئۆتۆمۆبیلی تازه‌ی چوار ده‌فته‌ری تۆزێك پیاسه‌ بکه‌ن به‌ سه‌یاره‌ تازه‌کانیانه‌وه‌و گه‌شت و سه‌یرانی پێ بکه‌ن ئینجا بیخه‌نه‌ ئیشه‌وه‌. ئێ خۆ ئه‌و سه‌یارانه‌ حه‌یفه‌ یه‌کسه‌ر بخرێته‌ ناو کار و ئیشه‌وه‌!!!
Sabah Yassin
 هه‌ر که‌سێک به‌ وێژدانه‌وه‌ سه‌یر نه‌ک په‌رله‌مان به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌کان بکات که‌ به‌ ناوی پیشمه‌رگه‌وه‌ بوون به‌ خاوه‌ن که‌مپانی و سه‌رمایه‌، تێده‌گات که‌ مه‌کێنی ئه‌م وڵات له‌سه‌ر مشه‌خوری نه‌وت و خوێنی رژاو به‌ رێوه‌ ده‌چێت و ئوپوزیشنی له‌و بوونه‌ به‌رپرسیار ، چوونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوشان به‌ پارتی و یه‌کیتی فرت و فێڵی و ده‌نگ دزنیان قبول نه‌کردایه‌، ئیستا له‌وانه‌ بوون په‌رله‌مان مانایه‌ کارتوونیه‌که‌ی له‌وه‌وبه‌ر به‌ په‌رله‌ما بوون بشکایه‌وه‌ و سه‌روکی په‌رله‌مانیش ئاو به‌ که‌یفی خۆی و مه‌زاجی سه‌روکه‌کان گه‌مای وه‌های له‌گه‌ڵ میژووی ره‌ش و خوینی رژاوی مرۆڤی ئێمه‌دا نه‌ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌م په‌یامه‌ "به‌دبه‌ختی ده‌سته‌ڵات له‌و دایه‌ که‌ گوێ به‌ مردی نه‌وه‌ نادا"، په‌یامیکی ثێغه‌مه‌رانی بوو که‌ له‌زاری سه‌رده‌ش عوسمانه‌وه‌ ده‌چوو. جا بابزانین ده‌سته‌ڵات تا کوی ده‌توانی نه‌گه‌به‌تان ژیان بکات.
omed issa
 هیچ ڕێگایه‌ک له‌گوڵ نی یه‌ بمانگه‌یه‌نێته‌ شانازیه‌کان .jean de la fontaine ده‌بی سه‌ره‌تای دڵخۆشکه‌ر بخولقێندرێ وه‌ک ralph waldo emerson یێژی: ئه‌قلی ته‌ندروست فره‌ ژیرییه‌ له‌ به‌رگی کرێکاری.
haji
 dastan khosh bet gropi opozsun,tanha hiwai bash khorawani kwrdstan ewan ka gandalli dasalat la estaw raberdwda dakhana rw ,bo naw parlamanish bwn ba(mshtai naw hamanaka)jargi kasa lesakani naw parlamantan aw dawa.aw chand salla aw darya dahati kwrdstnyn bayaka khwrdwa boya (banaw)ashtw taban .agina ..........
ahmad
  بۆچی‌ 120 ڕۆژ پشوو وه‌رده‌گرن؟ ئایا پارله‌مانتارانی‌ كوردستان باقی‌ ڕۆژه‌كانی‌ تری‌ ئه‌و 8 مانگه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفتی‌ هاوڵاتیانن؟؟ ئایا ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان موچه‌ خۆرێكی‌ دی‌ حكومه‌ت، ڕۆژه‌كانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ و پشووه‌ فه‌رمییه‌كان پشوو نین؟ ئایا ئه‌وان له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و 8 مانگه‌ی‌ بۆیان دانراوه‌ ده‌وامی‌ ئاسایی‌ تیادا بكه‌ن سه‌رجه‌می‌ كاته‌كانیان هێنده‌ سه‌رقاڵن به‌ كۆبونه‌وه‌و ئیش و كارو تاوو توێ‌ كردنی‌ پرۆژه‌ یاساكانه‌وه‌؟ پێم باشه‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ پارله‌مان گۆڕانكاری‌ تیادا بكرێت به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و ( بڕگه‌یه‌ یاخود ئه‌و به‌نده‌ یان ئه‌و یاسایه‌) ی‌ كه‌ 120 ڕۆژ پشووی‌ داوه‌ته‌ پارله‌مانتاران؟ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ حكومه‌ت گه‌ره‌كێتی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ ئێستای‌ پارله‌مان لاواز بكات؟ هۆكاره‌كه‌ی‌ زۆر ئاشكرایه‌، بێگومان پارله‌مانی‌ كوردستان له‌ كاتی‌ دروست بونییه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 19/5/1992 تا ئێستا، هێنده‌ چالاك نه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی‌ نه‌بێت ئه‌توانم بڵێم مرۆڤ پێی‌ شه‌رمه‌ بڵێت ئێمه‌ 18 ساڵه‌ خاوه‌ن پارله‌مانین به‌ڵام نه‌مانزانیوه‌ پارله‌مان مانای‌ چییه‌و ئه‌رك و مافه‌كانی‌ كامانه‌ن!؟؟ به‌ڵام سوپاس بۆ خودای‌ گه‌وره‌ ئه‌م خوله‌ی‌ پارله‌مان به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی‌ شۆڕه‌ سوارانی‌ گۆڕان كه‌ سه‌لماندیان ده‌نگی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵكن، خه‌ڵك ورده‌ ورده‌ فێربوو ئه‌ركی‌ پارله‌مان چییه‌.....ئه‌توانم بلێم هه‌ر ده‌سكه‌وتێك هه‌ر كارێك به‌ سودی‌ میلله‌ت بشكێته‌وه‌ له‌م خوله‌ی‌ ئێستادا هۆكاره‌كه‌ی‌ بوونی‌ ئه‌و شۆڕه‌سوارانه‌یه‌ له‌نێو پارله‌ماندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ حكومه‌ت ئه‌یه‌وێت به‌هه‌ر هۆكارێك بێت سستی‌ بخاته‌ نێو ئیش و كاره‌كانی‌ پارله‌مانه‌وه‌ تا ده‌ستكه‌وت بۆ پارله‌مانتارانی‌ گۆڕان به‌ تایبه‌تی‌ و ئۆپۆزسێون به‌گشتی‌ نه‌یه‌ته‌ بوون...
زيكاف
 كه مته رخه مى و سستى به رله مانى كوردستان ئه كه ريته وه بو سه روكايه تى به رله مان هه رئه ويشه كار بو لاوازى ئه م خوله ئه كات به به رنامه يه كى داريزراو هه روه ها بى ئاستى خوشى هوكاريكه باشتر وايه بليين له ئاست ئه و بوسته دا نى يه .كورد ووتويه تى {..............} بويه جاوه روانى دواروزيكى رونى لى ناكريت ئه م به رله مانه تره كه له كه.
AWARA HAMED
 DASTT XOSH CAWEN BARASTI AM PARLAMANE ZOOR SSTA NAZANM SEROKEIETI DEIEWT AM PARLAMANE CON BIET
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ