راپۆرتی: به‌رهه‌م عومه‌ر
هێرشه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و تادێت ژماره‌ی قوربانیه‌كان له‌نێو خه‌ڵكی گوندنشین و سڤیلدا رو له‌زیادبونه، سه‌ركرده كورده‌كانیش به‌رده‌وامن له كۆبونه‌وه‌ی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه دابنێن كه ده‌كرێته سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق.
به‌پێی لێدوانی راڤهكاره سه‌ربازییه‌كان، توركیا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی زه‌مینی بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بیانوی راوه‌دونانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ته‌نها چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر گه‌شتێكی سه‌رۆكی هه‌رێمدا تێپه‌ڕیوه بۆ ئه‌و وڵاته و هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شته‌كه به تێپه‌ڕاندنی قۆناغێكی گرنگ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و ئابورییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی بۆردومان و تۆپبارانكردنه‌كانی توركیا و ئێرانه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردودا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین خێزانی كورد له گونده‌كانی سهرسنوردا ئاواره‌بون و زیانێكی مادی زۆر كه‌وتوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی (هه‌نگاو) بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ساڵی 2008 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێكدا (2007-2008) سوپای توركیا 115 جار كوردستانی تۆپباران كردوه‌و تیایدا 2015 موشه‌كی به‌كارهێناوه، 34 جار سنوری به‌زاندوه، له‌ئه‌نجامدا 135 گوندی كوردستان زیانیان به‌ركه‌وتوه (84گوندی دهۆك، 28گوندی سلێمانی، 23گوندی هه‌ولێر)، هه‌روه‌ها 6970 دۆنم ده‌غڵودان و دارستان سوتاون، 7 كه‌سی مه‌ده‌نی شههیكراون و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندابون، 700 خێزانیش ئاواره‌بون و شوێنی نیشته‌جێبونیان به‌جێ هێشتوه، 19 قوتابخانه و 4 پرد روخاون.
مێژویه‌ك له سنوربه‌زاندن و په‌لكێشكردنی هێزه ئیقلیمیه‌كان:
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی چاودێره سیاسیه‌كان، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سیاده‌ی عێراقی دروست ده‌كات، پێده‌چێت زیانێكی زۆری هه‌بێت بۆ ئایندهی هه‌رێمه‌كه و ئه‌و ئه‌زمونه سیاسیه‌ی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
یوسف محه‌مه‌د، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی سلێمانی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان سیاده‌ی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له وڵاتێكی فیدراڵیدایه، ئه‌گه‌ر عێراق كۆنفیدراڵی بوایه، ئه‌وكاته سیادهكهی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌پارێزرا، ئێستاش سوپای عێراق ده‌توانێت سه‌روه‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان پارێزگاری لێ بكات، به‌پێویستیشی زانی حكومه‌تی عێراقی به‌ده‌مه‌وه‌چونی خێرا ئه‌نجام بدات بۆ فریاكه‌وتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، چونكه به‌پێی ده‌ستور ئه‌وه ئه‌ركی خۆیه‌تی و نابێت بێده‌نگ بێت.
لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ سایتی (په‌یامنێر)ی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "بۆردومانه‌كان و هێرشه‌كانی سوپای توركیا و ئێران، پێشێلكردنی سیاده‌ی عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، جگه له‌وه‌ش پێشێلكردنی په‌یماننامه و رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رسێ ده‌وڵه‌ته و زیان گه‌یاندنیشه به خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی و بێگوناه كه هیچ په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه و پژاكه‌وه نییه".
رۆژی (20/6) فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی (خواكوڕك و گه‌لی ره‌شا)یان له سنوری سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆران بۆردومان كرد، له ئه‌نجامدا له گوندی (دیلا) كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ به‌ناوی (زاهیده محه‌مه‌د) شه‌هید بو، دو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.
پێشمه‌رگه ناتوانێت وه‌ڵامی سنوربهزاندنهكان بداته‌وه:
یوسف محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی، رۆڵ و ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان) باس نه‌كراوه و ده‌ستنیشان نه‌كراوه، كه پێویست بو به‌پێی رێكه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه عێراقیه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه و له ده‌ستوریشدا بگونجێنرایه.
له هه‌رێمی كوردستاندا سێ جۆر هێزی سه‌ربازی هه‌یه، (هێزی پاسه‌وانی سنور، سوپای عێراقی، هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان)، ئه‌و چاودێره سیاسیه رونیكرده‌وه كه هێزی پاسه‌وانی سنور، ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌نها پارێزگاریكردنی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌ر سنوربهزاندێكی هێزێكی نه‌یار (رێكنهخراو) بۆ ناو سنوری هه‌رێمه‌كه، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م سوپای عێراقی به‌رپرسیاره له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سنوربه‌زاندنه ئیقلیمیه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بكرێته سه‌ر خاكی هه‌رێم و عێراق.
هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان، له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا دروست نه‌كراوه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كان پێویسته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه یه‌كبخرێن و كاره‌كانیان بۆ رێك بخرێت به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی، ئه‌م هێزه‌ش تائێستا رۆڵ و ئه‌ركه‌كانی به‌پێی یاسا رون و ئاشكرا نییه.
یوسف محه‌مه‌د پێیوابو مه‌به‌ستی كورد له دروستبونی ئه‌م هێزه (هێزی پاسه‌وانی سنور- پێشمه‌رگه) بۆئه‌وه‌یه كه كورد بپارێزێت له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێمه وه‌كو كورد به‌رده‌وام ئه‌و بڕوایه‌مان هه‌یه كه له‌ژێر مه‌ترسی هێرشی سوپای عێراقدا بوین.
جه‌بار یاوه‌ر، وتی: تا ئه‌و ساته وه‌خته‌ی كه جه‌نگی توركیا و ئێران له هه‌رێمی كوردستان بهرپانهبێت و جه‌نگه‌كه ده‌گاته قۆناغی هێرشی پیاده و سه‌ربازه‌كانیان سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌به‌زێنن، به‌پێی یاسا و ده‌ستور هێزی پێشمه‌رگه مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نییه، هه‌ر بۆیه رێگری و به‌رگریكردن له‌و سنور بهزاندنانهی توركیا و ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له ئێستادا، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه و پێشمه‌رگه مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نییه.
كورد چۆن رێگه له سنوربه‌زاندن ده‌گرێت؟
له تازه‌ترین په‌ره‌سه‌ندندا، ئاد میلكه‌رت، نێرده‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق- (یۆنامی)، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی بۆ سنوربه‌زاندن و بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: "ئێمه ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیی دراوسێكانی عێراق ده‌كه‌ین و لێیان نیگه‌رانین، چونكه پێشێلكردنی سنوری نێوده‌وڵه‌تی عێراقه".
ئاد میلكه‌رت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی به‌غداده و پێویسته به‌زوترین كات كاربكات بۆ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
یوسف محه‌مه‌د، چاودێری سیاسی، پێی وایه له چوار ساڵی ئاینده‌دا، كورد پێویسته به ته‌واوی توانا دبلۆماسی و سیاسیه‌كانی خۆیه‌وه له‌به‌غدا كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دانانی میكانیزمی ده‌ستوری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی وه‌كو (ماده‌ی 140 و بودجه...) له‌و بابه‌تانه‌ن كه تائێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه لایه‌نی كوردی پێویسته رۆڵ و ئه‌ركه‌كانی (هێزی پاسه‌وانی سنور، سوپای عێراقی، هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان) له‌چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگری عێراقدا به‌پێی یاسا جێگه‌ی بكرێته‌وه، به‌مه‌رجێك دور له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ئه‌و هێزانه بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت و پڕچه‌ك بكرێن له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی باری ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی بخاته‌ژێر به‌رپرسیارێتیه‌وه، به‌وپێیه‌ی به‌رپرسیارێتی ده‌ستوری له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقدایه بۆ پارێزگاریكردن له سیاده‌ی خۆی و له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌رپه‌رچی ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاته ئیقلیمیه‌كان بداته‌وه.
یوسف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه جیاوازییه حیزبیه‌كانی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی كردوه كه هێزه ئیقلیمیه‌كان بتوانن جێده‌ستی خۆیان قایم بكه‌ن و ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن له كاروباری ناوخۆی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان.
مامۆستاكه‌ی زانسته سیاسیه‌كان وتی: "ئه‌گه‌ر جیاوازییه سیاسیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه، بێگومان به‌شێك له‌و فشاره ده‌ره‌كییه بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌بێته‌وه"، جگه له‌وه‌ی هه‌رێم ده‌توانێت كارتێكی فشاری دیكه به‌كار بهێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و وابهستهبونهی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه به به‌روبومی ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له كوردستان به‌دیل هه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و به‌روبومه‌ی له‌ئێستادا له بازاڕه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
باسی له‌وه‌شكرد بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر خۆی بگرێته‌وه له به‌روبوم و كه‌لوپه‌لی توركی و ئێرانی، وه‌كو ئه‌وه‌ی لێدێت كه‌خۆی گه‌مارۆیه‌كی ئابوری بخاته سه‌رخۆی و له ئێران و توركیا زیاتر زیانی لێده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ی فشاری ناوخۆیی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.
له ئاینده‌دا، كوردستان شانازییه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات:
عوسمان بانی مارانی، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی پێشوتریدا بۆ (رۆژنامه) ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه توركیا هه‌یه‌تی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، له ئاینده‌دا توركیا ده‌توانێت خۆی بكاته (شه‌ریك) له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا و كاتێك كورد داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ئه‌وان وه‌كو "شه‌ریكێك له پاراستنی ئارامی هه‌رێم" رێگه له‌و خولیا نه‌ته‌وه‌ییه بگرن.
سوپای توركیا له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆدا، له‌سه‌ر داوای حیزبێكی سیاسی دیاریكراو بو به‌به‌شێك له شه‌ڕ و به تانك و زرێپۆش به‌شداری له شه‌ڕه‌كاندا كرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه بون به قوربانی، پاش ئه‌وه‌ش له 5 بنكه‌ی سه‌ربازییدا له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا جێگربون، له‌وكاته‌وه تائێستا ئه‌و هێزانه ماونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا شه‌ڕی ناوخۆ ته‌واو بوه و باری سیاسی عێراقیش گۆڕاوه.
یوسف محه‌مه‌د، چاودێری سیاسی، پێی وایه بونی ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی توركیا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێكه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵدا كرابێت مه‌ترسی زۆری هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی رێكه‌وتن هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت جموجوڵی هێزه توركیه‌كان بخاته‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه و پێناسهیهكیشیان نابێت بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، ئه‌وكات توركیا ئازاد ده‌بێت چ پاساوێك ده‌دات به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی.
پێنج بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌ناو كوردستاندا، مه‌ترسیه بۆسه‌ر كه‌ركوك:
یوسف محه‌مه‌د، وتی: "بنكه سه‌ربازییه توركیه‌كان، مهرتسییهكی به‌رده‌وامن بۆسه‌ر كه‌ركوك، چونكه دورنییه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێبكرێت له‌بونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له كه‌ركوكدا ئه‌م هێزانه جوڵه بكه‌ن و پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ لایه‌نێك یان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌و بنكانه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هه‌رێمی كوردستان بۆ قڕكردنی نه‌یاره‌كانی خۆیان به‌كاریان بهێنن و شه‌ڕ له‌شار و شوێنه ئاوه‌دانه‌كانی هه‌رێمدا دروست ببێت".
به‌پێویستیشی زانی كه به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا و حكومه‌تی عێراقی ئه‌م هێزانه له‌ناو خاكی هه‌رێمدا نه‌هێڵرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێ ناكات:
ره‌فعه‌تی مه‌لا، ئه‌ندامی خولی دوه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه له خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، ساڵی 2008 به‌كۆی ده‌نگ بڕیارێكمان ده‌ركرد بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌شێكه له عێراق و ئه‌و سنوربه‌زاندنه‌كانی ئه‌و سوپایه‌ش پێشێلكردنی سیاده‌ی عێراقه و شكاندنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، هه‌ر بۆیه پێویسته حكومه‌تی عێراق رێگه نه‌ده‌ن سوپای توركی له‌مه زیاتر سنور ببه‌زێنێت.
ره‌فعه‌ت باسی له‌وه‌شكرد كه په‌رله‌مانی كوردستان له‌و بڕیاره‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كاربكات كه ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه (ئینزار)بكات و پێیان بڵێت كه ده‌بێت باره‌گاكانتان چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا، هه‌روه‌ها گشت په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی بوه‌ستێنرێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته و ئێستاش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بو له‌سه‌ر ره‌وتی گه‌شانه‌وه‌ی ئابوری بازاڕ له توركیادا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان كه هیچ پاساوێكیان نه‌ماوه بۆ مانه‌وه‌یان ده‌بێت بكشێنه‌وه.
ره‌فعه‌تی مه‌لا، وتی: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌مان به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ بو، جێبه‌جێی نه‌كرد و تائێستاش هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه بۆ جێبه‌جێ كردنی، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه وڵاته‌كانی توركیا و ئێران به ئاره‌زوی خۆیان سنور ببه‌زێنن".
پێشی وابو كه كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م كابینه‌یه‌ش، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دو حیزبه دهسهڵاتدهرهكهیه و به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڵوێستی مێژویی و نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو ناگرن و ئه‌و بابه‌تانه پشتگوێ ده‌خه‌ن كه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
ره‌فعه‌تی مه‌لا، پێشنیاری ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له خولی سێیه‌مدا، زۆر به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره بكه‌ن، به‌و پێیه ئێستا په‌رله‌مان ئۆپۆزسیۆنی تێدایه، له‌ده‌ره‌وه‌ی (یه‌كێتی و پارتی) ده‌توانرێت قسه‌یه‌كی جیاواز بكرێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت كاربكه‌ن بۆ به‌دواداچونی بڕیاره‌كانی پێشوی په‌رله‌مان، فشاریش بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی كاربكات بۆ پێچۆڵكردنی بنكه سه‌ربازییه توركیه‌كان كه له ساڵی 1996ه‌وه له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر كراون، داواش له حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له‌كاتی به‌زاندنی سوپا ئیقلیمیهكاندا یان تۆپبارانكردنی سنوره‌كاندا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی رابگرن له‌گه‌ڵیاندا.