راپۆرت
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت




Saturday, July 24, 2010
 
     

سیروان ره‌شید
دروستبونی‌ هه‌ڵایه‌كی‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كیی‌ له‌سه‌ر قاچاخچێتیكردنی‌ دو هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێم به‌ نه‌وته‌وه‌، دامه‌زراوه‌ی‌ حكومه‌ت ناچار ده‌كات، ته‌مسیلی‌ سیاسه‌تێك بكات كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ حیزبدا بێت، نه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ میلـله‌ت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، مانگانه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان (130)ملیۆن دۆلار قازانج له‌ ناردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بۆ ئێران بكه‌ن.

چیرۆكی‌ گۆڵكردنه‌كه‌ی‌ پارتی‌!
رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردو، كه‌ناڵه‌ ره‌سمییه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان (سه‌ته‌لایتی‌ كوردستان، زاگرۆس، ته‌له‌فزیۆنه‌ ناوخۆییه‌كان، سایتی‌ په‌یامنێر، بۆ رۆژی‌ دواتریش رۆژنامه‌ی‌ خه‌بات)، ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان به‌ناوی‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، له‌ دژی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراقی‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، نه‌ ئه‌و رۆژه‌و نه‌ رۆژانی‌ دواتریش، ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ نه‌ له‌ سایتی‌ ره‌سمیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و نه‌ له‌ سایت‌و رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ بڵاو نه‌كرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ پێكهێنه‌رێكی‌ سه‌ره‌كیی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌یه‌.

ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ میدیاكانی‌ پارتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ گرنگییان پێداو به‌ زمانێكی‌ توند نوسراوه‌، ده‌ڵێت: "پێده‌چێت، شه‌هرستانی به‌م ره‌فتاره‌ راهاتبێت‌و به‌سه‌ر بڕگه‌كانی ده‌ستوری عێراقدا بازده‌دات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌ویان ده‌كات، ده‌بوایه‌ شه‌هرستانی وازی له‌ ئاڕاسته‌كردنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا بهێنابایه‌".

هه‌روه‌ها رونكردنه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ "حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان‌و به‌ پاڵپشتیی سه‌رۆكی هه‌رێم، په‌یوه‌ندیی به‌ هه‌مو كاروباره‌كانی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌ته‌نگی سامانی گشتی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراقه‌وه‌یه‌".

ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ زمانێكی‌ توند نوسراوه‌، چاودێران پێیانوایه‌، له‌ زمانی‌ ره‌سمیی‌‌و له‌ ئسلوبی‌ موخاته‌به‌‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ بچوكی‌ حكومیش ناچێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ نوسراوه‌و د. به‌رهه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ نوسینی‌ ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ ئاگادار نییه‌و پرسیشی‌ پێ‌ نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ حیزبیی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ نێرراوه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌‌و ئه‌و میدیایانه‌ی‌ له‌ پارتییه‌وه‌ نزیكن، به‌ مه‌به‌ستی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌، هه‌ربۆیه‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ له‌ میدیاكانی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڵاونه‌كرایه‌وه‌‌و تا ئێستا د.به‌رهه‌میش هه‌ڵوێستی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌، پرسی‌ به‌قاچاخ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ‌رێگه‌ی‌ خاڵه‌ سنورییه‌كانی‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران‌و باشماخ‌و په‌روێزخانه‌وه،‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ میدیا ناوخۆیی‌و جیهانییه‌کانه‌وه‌ ده‌وروژێنرێت‌و له‌ئێستاشدا كه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ڵایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كیی‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، پارتی‌ ده‌یه‌وێت حكومه‌ت ناچار بكات، بۆ خستنه‌ به‌رده‌می‌ واقیعێك كه‌ كابینه‌ی‌ پێشو توشی‌ بو، ئه‌ویش شه‌ڕی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراقی‌‌و سیاسه‌تی‌ نه‌وتی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدایه‌.

یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، چه‌ند ساڵێكه‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ ستراتیژییان له‌نێواندایه‌ بۆ قۆرخكردنی‌ هه‌مو كایه‌ ئابوری‌‌و سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم‌و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ به‌سه‌ر بازرگانیی نه‌وتدا بۆ ئێرانیش جێبه‌جێده‌بێت.

بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ به‌ناوی‌ حكومه‌ته‌وه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ وته‌بێژه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت (د. كاوه‌ مه‌حمود)ی‌ له‌سه‌ر بێت، یاخود رونكردنه‌وه‌كه‌ له‌ كڵێشه‌ی‌ ره‌سمیی‌ حكومه‌تدا نوسرابێت، ده‌لیلی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا بڕیارو هه‌ڵوێسته‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌وه‌ ده‌درێن‌و حكومه‌ت ناچار ده‌كرێت مل بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ حیزب بدات.

رۆژنامه‌ی‌ نیۆیۆرك تایمز، هه‌فته‌ی‌ رابردو له‌ راپۆرته‌كه‌یدا نوسیبوی‌: "د.به‌رهه‌م ساڵحی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، نیگه‌رانه‌ به‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وت به‌ رێگه‌ی‌ قاچاخ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبه‌كه‌ی‌ خۆیدا كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، سه‌رۆك كۆمار رێبه‌ریی‌ ده‌كات، توشی‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ ده‌بێته‌وه‌‌و كێشه‌كه‌ی‌ د.به‌رهه‌م هێنده‌ی‌ تر ئاڵۆز ده‌بێت، به‌هۆی‌ په‌یوه‌ندییه‌ خراپه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌، وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌ پاڵپشتی‌ ده‌كرێت". 

به‌گوێره‌ی‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ (رۆژنامه‌) له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری‌ بابه‌ته‌كه‌، نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت، به‌رهه‌م ساڵح له‌حاڵه‌تێكی‌ زۆر ناڕه‌حه‌ت‌و سه‌غڵه‌تدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌رزكردنی‌ ئه‌و واقیعه‌ی‌ كه‌ به‌لایه‌وه‌ نه‌خوازراوه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی‌: "ره‌نگه‌ له‌م رۆژانه‌دا د. به‌رهه‌م هه‌ڵوێستی‌ بخاته‌ڕو كه‌ تا ئێستا یه‌ك وشه‌ی‌ له‌سه‌ر فرۆشتنی‌ نه‌وت به‌ئێران نه‌وتوه‌".

یه‌كێتی‌ و پارتی‌، مانگانه‌ چه‌ندیان ده‌سده‌كه‌وێت؟
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی‌ ده‌فرۆشرێت به‌ ئێران، كێلگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستان: (ته‌قته‌ق‌و كۆرمۆره‌و زاخۆ)ن.

بازرگانی‌ پێكردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی‌ (نۆكان+قه‌یوان_ه‌ كه‌ نۆكان سه‌ربه‌ یه‌كێتیه‌و قه‌یوان نزیكی‌ به‌رپرسانه‌و دوكۆمپانیای‌ تری‌ سه‌ربه‌پارتی‌) پڕۆسه‌ی‌ ره‌وانه‌كردن‌و فرۆشتنی‌ به‌ ئێران قۆرخكراوه‌و له‌ هه‌ر سێ‌ خاڵی سنوری‌ (باشماخ، په‌روێزخان، حاجی ئۆمه‌ران)ه‌وه‌ بۆ (به‌نده‌رعه‌باس‌و به‌نده‌رئیمام)ی‌ ئێران ره‌وانه‌ ده‌كرێت.  

ئه‌م كۆمپانیایانه‌ راسته‌وخۆ نه‌وت له‌كۆمپانیای‌ (عیراق ئۆیل) ده‌كڕن. عێراق ئۆیل كۆمپانیایه‌كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ كابینه‌ی‌ پێشو دامه‌زراوه‌و مافی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ له‌هه‌مو كێڵگه‌كانی‌ كوردستان دراوه‌تێ‌ وه‌ك زانراوه‌، له‌هه‌مو ته‌نێك نه‌وت بڕی‌ 35-55 دۆلار قازانج ده‌كات، له‌كاتێكدا كه‌س نازانێت بۆچی‌ ئه‌م مافه‌ دراوه‌ به‌و ته‌نها كۆمپانیایه‌. كه‌ هه‌ندێك له‌شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌زۆری‌ هی‌ پارتیه‌و به‌شێكی‌ كه‌میشی‌ بۆ رازیكردنی‌ یه‌كێتی‌ دراوه‌ به‌ئیداره‌ی‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.

داهاتی‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌فرۆشرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته‌ ناو خه‌زێنه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌كاتی گفتوگۆی بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا له‌ په‌رله‌مان، بایز تاڵه‌بانی‌، وه‌زیری دارایی وتی: یه‌ك دیناری نه‌وتی هه‌رێم، نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر حساباتی‌ بودجه‌.

ئازاد كه‌مال، دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ناوی‌ خوازراوی‌ یه‌كێك له‌شۆفێری‌ ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌مه‌رزی‌ باشماخه‌وه‌ "پێنجوێن"، نه‌وت ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ئێران، وتی‌" من عه‌قدم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ قه‌یوان هه‌یه‌ كه‌، رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌یان ته‌نكه‌ری‌ نه‌وتی‌ دیكه‌ له‌وسنوره‌وه‌ نه‌وت ده‌به‌ینه‌ ئێران"، ئازاد هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ ده‌یبه‌ن بۆ ئێران نه‌وتی‌ ته‌قته‌قه‌ "به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و له‌عه‌مبارێك باریده‌كات له‌نزیكی‌ تانجه‌رۆیه‌و ده‌كه‌وێته‌ خوار بازگه‌ی‌ سلێمانی‌ عه‌ربه‌ت، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ نۆكانه‌وه‌ دروستكراوه‌".

ئازاد كه‌ ماوه‌ی‌ 4 ساڵه‌، خه‌ریكی‌ ئه‌و پیشه‌یه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌نرخی‌ ئه‌و ئه‌و نه‌وته‌ی‌ ده‌یفرۆشن وتی‌ "كۆمپانیا ناهێڵێت ئێمه‌ زۆر ته‌ده‌خولی‌ ئه‌وشتانه‌ بین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسی‌ حساباته‌ له‌سه‌ر مه‌رز بۆ هه‌رته‌نێك كه‌ ده‌یفرۆشین جۆری‌ نه‌وته‌كه‌ ده‌یزانێت، به‌ 360 دۆلار تاوه‌كو 410 دۆلار فرۆشراوه‌". 

عه‌بدوڵا مه‌لانوری‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، وتی‌: "به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی لای من هه‌یه‌، ئه‌و رۆژه‌ی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر بودجه‌ رونكردنه‌وه‌ی ده‌دا، (384) ته‌نكه‌ر له‌ كێڵگه‌ نه‌وتی ته‌قته‌قه‌وه‌ رۆیشتبو، هه‌ر ته‌نكه‌ره‌و (28)ته‌ن بارده‌كات‌و بۆ هه‌رته‌نێك (385) دۆلار وه‌رده‌گیرێت".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بێت، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژێكدا (384) ته‌نكه‌ر له‌ ته‌نها یه‌ك كێڵگه‌وه‌"ته‌قته‌ق" رۆشتبێت بۆ ئێران‌و بڕی‌ نه‌وت‌و نرخه‌كه‌ی‌ به‌وشێوه‌یه‌ بێت، به‌وپێیه‌، مانگانه‌ هاوكێشه‌یه‌كی‌ حسابی‌ سه‌یر ده‌چێته‌ حسابه‌ نادیاره‌كانه‌وه‌!.

 گریمان، رۆژانه‌ كه‌متر له‌و (384) ته‌نكه‌ره‌ ده‌ربهێنرێت‌و (300) ته‌نكه‌ر بێت له‌ یه‌ك كێڵگه‌و به‌ كه‌متر له‌و نرخه‌ش به‌ (350) دۆلار بفرۆشرێت‌و ته‌نها مه‌زه‌نده‌ی‌ ئه‌وه‌شبكه‌ین كه‌ هه‌ردو كێڵگه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش (زاخۆو كۆرمۆر)، رۆژانه‌ (300) ته‌نكه‌ریان لێ ره‌وانه‌ بكرێت، ئه‌وا كۆی‌ داهاتی‌ یه‌ك رۆژی‌ هه‌ر سێ‌ كێڵگه‌كه‌ ده‌كاته‌ (8)ملیۆن‌و (820) هه‌زار دۆلار‌و داهاتی‌ فرۆشیش بۆ یه‌ك مانگ له‌ هه‌ر سێ‌ كێڵگه‌كه‌دا، ده‌كاته‌ (264) ملیۆن‌و (600) هه‌زار دۆلار له‌مانگێكدا‌و ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ش وه‌ك داهاتی‌ راسته‌وخۆ، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌پێی‌ كۆمه‌ڵێك زانیاریی‌، گومانیش ده‌كرێت كه‌ له‌كۆی‌ پڕۆسه‌ی‌ گه‌ڕان‌و ده‌رهێنانی‌ نه‌وتیشدا له‌كێڵگه‌كاندا، پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پشكیان له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا هه‌بێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
derun
 pdk daway 1mliard dolar le kak sirwan reshid dekat herweha daxstni rozhnameirozhname,chonke pdk piwaya kak sirwan reshid u rozhnameirozhname buxtanyan krdwa bo pdk.berz kak sirwan reshid mn pishnyarikm haya bo barizt ,jenabtan u rozhnameirozhname le rapurteketanda selmandotan ke neuti kurdistan be qachax hanardey iran akrit le ber chawi hamo xalki nawchai slimany arbaet said sadq sharezur hawraman u zur shwinitrish ema bijge la kamirai knn ke selmandoiane bo hemu kes ke beli neuti herimy kurdistan be shiweyeki qachax le ser snurekan audiw akrit.pishnyarkeshm bo janabt awaya ,tosh be berprsani pdk bliy basha ,ager mn nemselmand ke neuti kurdistan audiw akrit razi abm be hamu fermaniktan,belam ager mn selmandm neuti herim audiw akrit jenabtan le 1mliard dolare chand dolarman adani? em panda kurdia abit helbwasrit be tankare nawtekani hermiy kurdistanwa......heta xawan mal dzigrt...dz xawan maligrt...yan bazmanikitr blin heta rozhname nusakan tankara newta dzrawakayan grtt ....xawen tankarekan rozhname nusekanian grtt.
omed issa
 له‌ ڕێگای سیستێمی زه‌کات،باج، ده‌تواندرێ کۆنتڕۆڵی تاکی هاوڵاتی ،کۆمپانیا .کارگه‌ ،داموده‌زگای حکومه‌ت ،یانه‌ وه‌رزشیه‌کان، حزب ،ڕێکخراوی مه‌ده‌نی هه‌تا دوایی بکه‌ی من نمونه‌ی سوید ده‌هێنمه‌وه‌ ingvar kamprad خاوه‌نی کۆمپانیای ikea یه‌ له‌ سوید ساڵی 2006 6،5 ملیارد کرۆنی سویدی زه‌کاتی داوه‌ ،25 ملیارد کرۆنی سوید قازانجی ئه‌و کۆمپانیایه‌ بوو، stefan persson که‌ خاوه‌نی کۆمپانیای h&m ه‌ ساڵی 2009 ، ته‌نیا 797.000 ملیۆن زه‌کاتی داوه‌. ئایا ده‌خلی ساڵانه‌ی ئاسیا سێڵ، کۆڕه‌ک ته‌لیکۆم چه‌نده‌ و چه‌ندی زه‌کات داوه‌ ?که‌س نازانی داهاتی نه‌وت چه‌نده‌ بۆ یه‌کێتی و پارتیه‌ یان بۆ بنه‌ماڵه‌ی باڵاده‌ستی ناو ئه‌و دوو حزبه‌ن.
dana
 mn pem waya am 2 7izba lasar xweni shahidan xoyan dawlamand krdwa wa parayaki zoryan kokrdodawa bo maramw barjawandyakani xoyan bakari ahenn wapshtgere la xalki hajar nakan ayanawe komalgayake saqat drost bkan boya abett agar yasa habett abett leprsenayayan lagal bkre awae 1 denare milate dzebettt abettt begarenetawa yaxwd charanwse wak ..........
Aso
 Ager bkret u btwanret Opozision i Kurdstan ba barnamayaki Talafizioni gftugoi lasar bkan u harwaha btwanret Millatish ba regay talafon bashdare law barnamayada bkan lagal Flimeki kurt ka Tankara nawtakan peshan bdat ka lasar snurn u arona xaki Eranawa, ta har 2 7izbi dasalat dar etr natwann blen nawt narwata darawa..Swpas
خوێنه‌رێک
 ئۆمیگا ــ 3جۆره‌حه‌بێکی ڕۆنماسیه‌ به‌کارده‌هێنرێت به‌شێوه‌یه‌کی فراوان بۆ جی پڕ کردنه‌وه‌ی که‌موکوڕی ڤیتامیه‌نه‌کان له‌ووڵاتانی ئه‌سکه‌نه‌ده‌ناڤیادا زۆر بڵاوه‌ بۆ به‌کارهێنانله‌نێودانیشتوانی ئه‌وێدا . هه‌ندێک کۆمپانیای نه‌رویجی وسویدی هه‌ڵده‌ستێت هێنان وبه‌ئاماده‌کردنی له‌ جۆرێک ماسی که‌ له‌ ڕۆخه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌دیوی ئه‌تله‌سی داو به‌ده‌ستنیشانکراوه‌ی نزیک ووڵاتی مه غریب و سه‌حرای رۆژئاوای پۆلیساریۆ . خه‌ڵکی ئه‌و ناوه ‌زۆرهه‌ژار و بێ ده‌رتانن ، هیچ به‌هره‌یه‌ک له‌و ماسی یه‌ به‌نرخه‌وه‌رناگرن و به‌خێرو سه‌ده‌قه‌ی ووڵاتان به‌ڕێده‌چن ، وه‌کوساڵی نه‌وه‌ده‌کانی کوردستانی خۆمان ڕیکخراوی مرۆڤدۆست کۆمه‌کی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کات ، ئه‌گه‌ر کرێکاریش بکه‌ن له‌و کۆمپانیایانه‌دا ، ئه‌وا به‌نانه‌سکی و کرێیه‌کی زۆر که‌م وه‌رده‌گرن ، له‌چاو گرانی به‌نرخی ئه‌و ماده‌ خۆراکیه‌دا ، له‌وێدا جۆرێک بێ دادی و غه‌در هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی ڕۆن ماسی (ئۆمئگا ــ 3 )و ئه‌و خه‌ڵکه‌ چه‌وسێنراوانه‌ی ئه‌و که‌نارانه‌ی پۆلیساریۆو مه‌عریب ادا ، هه‌روه‌ها جۆرێک له‌ ناشه‌فافی هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنان و ساغ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌دا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ووڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤی لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن و له‌شساغی خۆیانی پێ ده‌پارێزن ، وه‌لێ ویژدانی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه‌ قبوڵی ئه‌و ئیستیغلال کردنه‌ ناکه‌ن ، له‌کاتێک دا خه‌ڵکی ووڵاته‌ خاوه‌ن ماسیه‌ به‌نرخه‌که‌ خراپترین خواردن و خراپترین ماسی سه‌ردینی کات به‌سه‌رچو ده‌خۆن . له‌وێدا کاری ئازایه‌تی و مرۆڤ دۆستانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕۆڵی خۆی ده‌ بینێ ، ئه‌وه‌ی ئێستا من ده‌یزانم له‌ئه‌نجامی به‌دوا دا چونی دۆکیمنتاریستێکی ته‌له‌فزیۆنی سویدیه‌وه‌ بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ ، که‌ ئه‌و که‌ناره‌ هه ژارانه‌ی ئه‌فریقا ، خۆیان بێ به‌شن له‌ هه‌ر به‌هره‌یه‌کی ئه‌و خۆراکه‌ به‌نرخه‌ ، له‌کاتێک دا چه‌ندین ڕیگری وکۆسپ ده‌خرایه‌ به‌ر ده‌م دۆکیمێناریسته‌‌که‌ بۆ چه‌واشه‌ کردن و سه‌رلێ تێک دانی و بگره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنو پۆلیس بانگ کردن بۆی . به‌ڵام کۆڵی نه ئه‌‌دا ، تاشوێن پێ هه‌ڵگرتنی مادده‌له‌بازاڕه‌که‌دا ، به‌ شوێنی ساغ کردنه‌وه‌ی له‌ بازاڕی کۆنسۆمگه‌ریه‌که‌ی که‌ خه‌ڵک ده‌یکڕێت ، به‌وێدا ڕۆیشت تاگه‌یشت به‌ نوسینگه‌ی کۆمپانیاکان له‌ سویده‌وه‌‌ بۆ نه‌رویج و له‌وێوه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ به‌دوادا ڕۆیشتن دا ، بۆ ئه‌و پاپۆڕه‌ بارهه‌ڵگرانه‌ی نیووان سه‌رچاوه‌که‌و کۆمپانایاکان ، تا گه‌یشته‌ سه‌رچاوه‌که‌ی له‌ مه‌غریب و پۆلیساریۆ ( که‌له‌خه‌باتی ڕزگاریدان دژی مه‌غریب و هه‌ژاری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون) ئه‌م کۆمپانای چاوچنۆکانه‌ش فرسه‌تیان لێ دێنن . شوێن به‌شوێنی به‌سه‌رکرده‌وه‌ ، هاوشان به‌ پیشاندانی خه‌ڵکی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تانی ئه‌و شوێنانه‌ و مه‌حروم بونیان له‌ و خۆراکه‌ به‌نرخه‌ و به‌ به‌راوردکردنی به‌خه‌ڵکه‌ کوڵم سورو‌ ڕه‌فاهیه‌ت داره‌کانی به‌کاربه‌ری له‌ سویدی ووڵاتی ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌دا ، ئه‌وانه‌ کرده‌یی دۆکیمه‌نتاریست وڕۆژنامه‌ نوسه‌کانی ئه‌وێن و دیوێکه‌ له‌ ئازایه‌تی و مرۆڤ دۆستانه‌ی ئه‌وان . ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌راورد بکه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کاری قاچاخبردنی نه‌وت له‌بن ده‌ستی خۆمان داو به‌به‌ر چاوی خۆمانه‌وه‌ به‌مه‌حروم کردنی هه‌موو دانیشتوان له‌و ماده‌ ئابوریه‌ چاره‌نوس سازه‌ی که‌ موڵکی نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆو دوادۆڕۆژه‌ له‌کوردستان دا .
شيروان
 barezan hich pewyst ba raw bo chwn nakat pee wysta hamw jamawary galy kurdustan brzheena sar shkamakan bo dawakrdny aw hamw para......pashan daway dadgay krdny ........w gsht barprsany try hkwmat bkreet chwnka hamwyan sweendyan xwardwa ka ....... lam xak w awa nakan
کوردێکی دوره وڵات
 پاش سڵاو ڕێز و ده‌سخۆشیم... ئه‌وه‌ی تۆزێک هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بێت ده‌زانێت که‌ چۆن قاچاخچی نه‌فه‌ر بردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌م هه‌رێمه‌ هه‌یه‌ ئاواش قاچاخچی نه‌و له‌م هه‌رێمه‌دا وجودی هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی حیزبیشه‌وه‌ ئه‌م قاچاخچیه‌تیه‌ ده‌که‌ن، لۆریه‌کان و خه‌ڵکی مه‌رزه‌کانیش ڕاستی ئه‌م قسانه‌ ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخو ئه‌سه‌فه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یان کۆمپانیای رۆژنامه‌وانی و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی له‌م هه‌رێمه‌ وجودی هه‌یه‌ که‌چی هه‌وڵێک نه‌درا به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی دۆکۆمێنتاری به‌دواداچون بکات و له‌ڕێگای کامیراکانه‌وه‌ ڕاستیه‌کانی فرۆشتنی نه‌وت به‌قاچاخ ئاشکرا بکات، به‌رنامه‌ی کامیڕای شاراوه‌و مزره‌بڵکردنی ژیانی تاکه‌کان شتێکی ئاساییه‌و به‌ئازایه‌تی ده‌زانرێت که‌چی ئه‌م هه‌موه‌ قاره‌مانه‌ که‌ خۆیان به‌کامیَرامان و ڕۆژنامه‌نوسی میدیاکانی عێراق و جیهان ده‌زانن نه‌یانتوانی به‌کامێرای شاراوه‌ به‌قاچاخ و به‌تاڵانبردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌که‌ ئاشکراکه‌ن بۆ جیهان، به‌ڕاستی جێگای داخه.
زيكاف
 هه ردوولايان.......... ئه خون كه ئاكابان لى نى يه و به شى ئه وانى تيا نيه ئه ى ئه و هه موو ته نكه ره نه وته ى ئاوديوو ده كريت ئه ................ وه به به رجاوى هه موو كورده وه ئه مريكاش نيكه رانى خوى راكه ياند به م بونه وه .ئه ى باره كه ى ئه جيته..........
موسا
 ده‌ستیان خۆش بێت کارێکی زۆر باش ئه‌که‌ن ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌ر قابیلی ئه‌وه‌ن ئه‌وه‌ن ئه‌وانه‌ سه‌رۆکایه‌تیان بکه‌ن و وڵاتیان بۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن!!!!! به‌ڵام با واز له‌وانیش و له‌ خه‌ڵکه‌که‌ی که‌ ده‌نگی پێدان بهێنین ئه‌ی باشه‌ گۆڕان ده‌وری چییه‌ له‌م کایه‌یه‌دا ؟ یان به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی پارتی که‌ هه‌ندێک فایلی هه‌ڵایه‌وه‌ وا بێده‌نگ بوون ؟ کوا روژاندنی ڕای گشتی؟ کوا هێنانی دادگای به‌غداد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه گه‌وره‌کانی کوردستان ؟ ئه‌بێت گۆڕان شتێکیان لاڕون بێت که‌ ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌ پشته‌ و تێکده‌ر و نازانم چی به‌کار هێنان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ شتێکی تازه‌ نییه‌ و هه‌موو خه‌ڵک باش تێیان ئه‌گات که‌ وه‌ک په‌یمانه‌کان و وه‌سوێنده‌کانیان و کوردایه‌تی فرۆشتنه‌کانیان ته‌نها ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ قسه‌ی تیا ئه‌که‌ن پاشان ئه‌وان خاوه‌نی هیچ کام له‌وقسانه‌ نین . تکا ئه‌که‌م تکا ئه‌که‌م وامان لێمه‌که‌ن که‌ نه‌فره‌ت له‌ کوردبونمان بکه‌ین ، تکایه‌ وامان لێمه‌که‌ن که‌ نه‌فره‌ت له‌ مرۆڤ بونمان بکه‌ین ئاواته‌ خواز بوینایه‌ ئاژه‌ڵ بوینایه‌ تکایه‌ تکایه‌ .......
derun
 Babetiki Zor grng u Hastyatyara, mn Le Rixomawa Dast Xoshi Le kak Sirwan Rashid u Malpari Sbeiy u Rozhnamairozhnama Akam Bo Am Babeta Grng u Hastyara,Le Rastida Mn Bayak Pandi Kurdi ,Bashdari Am Babetadakam Nazanm Blawidakanwa Yan Na?Pandakash Prbaqabaray Tankara Nawtakani Kurdistana,{hinda bidangbit sagaibarmalt warrai nait Hindash karba gwiztlinin Xraynait },
Awder
 Be gomanm ka aw parayay PUK w ba taybati KDP dsaty dakawet law brra zortra, balam ba daxawa halwesty Gorran halwesteky Jddy nya la ast am Skandala, abo Gorran pash blaw krdnaway raportakay New York Times halmatek dj bam Qachaxchyanay PUK w KDP ba re bkatw daway dast la kar keshanaway nawt talan karakay Kurdistan ............
kaiwan
 هه مو خه ڵک ده زانێت که‌ هه موی ڕاسته وه به هه ده ربردنی سامانی گشتی بونی هه‌ یه‌ و امه به ڵگه یه کی حاشا هه ڵنه گره و به سه دان به ڵگه ی تریش هه ن که ده یسه لمێنێت . به ڵام تا وانی کێ یه؟؟ کێ لێی به رپرسیاره؟؟ به ڕای من کۆمه ڵانی خه ڵکی کوردستان. چونکه له‌ ٢ هه ڵبزاردنی ڕابردو زۆرترین ده نگ بۆ او دو لایه نه چوه که اێستا له‌م ڕاپۆرته ناویان هاتوه‌ به‌ مانایه‌کی تر خه‌ڵک پێیان اڵێت بدزن ببه‌ن عافێتتان بێت..... مه‌ به‌ستم خاڵک او خه‌ڵکانه‌یه‌ که‌ده‌نگی دا به‌ ی ن ک و پ د ک له‌گه‌ڵ رێزم دا
marewan
 babrwae men dabet yakek lam bar persana dro bkan yan bazotren kat dast la kar bkeshenawa
aram
 ........... wa dazane milat geln w chawyan niya bbinn ,chon 20 sala gwmrgi kurdstan ba talan dabanw dai nerna bankakani turkyaw auropa awan ba mlioni gwmrg ternabwn dastyan daya dzini nawt ba mlyard xoyan geln boya wadazann xalkish gela
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ