راپۆرت: زانا ئه‌حمه‌د
سوپای توركیا سه‌رقاڵی دروستكردنی چه‌ند تیمێكی سه‌ربازیی تایبه‌ته و هه‌مو سنوری توركیا-هه‌رێمی كوردستان ده‌داته ئه‌و تیمانه، كه به‌تایبه‌ت راهێنراون و زمانی كوردی ده‌زانن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ماسوم توركه‌ر، سه‌رۆكی پارتی چه‌پی دیموكراتی (ده‌سه‌په) به توركه‌ری راگه‌یاند، كه حكومه‌ته‌كه‌ی و سوپا هێزی تایبه‌ت پێك ده‌هێنن و هه‌مو سنور ته‌سلیمی ئه‌و هێزانه ده‌كرێت و سه‌ربازانی ئه‌م یه‌كه‌یه بۆ ماوه‌ی 5 بۆ 10 ساڵ له‌سه‌ر سنور ده‌بن و پاشان له حكومه‌تدا كاریان ده‌درێتێ.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا توركه‌ر هۆشداریی دایه ئه‌ردۆگان كه زۆر گرنگه ئه‌م هێزانه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كدا رێك‌بخرێن، ئه‌گه‌رنا ئه‌و كێشانه دروستده‌كه‌نه‌وه كه جیته‌م (هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری جه‌ندرمه) پێشتر دروستی كردون.
لای خۆشیه‌وه وه‌جدی گۆنول وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه راهێنانی ئه‌و تیمانه له ته‌واوبوندان و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ركه یاساییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیاش ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و به‌سه‌ر ئه‌و 150 بنكه سه‌ربازییانه‌دا دابه‌شده‌كرێن كه سوپا له‌سه‌ر سنور بنیاتیان ده‌نێت و به‌رده‌وام به سنوردا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت ناڕه‌زایی لای كورد و شه‌قامی توركیا و رێكخراوه‌كانی توركیا دروستكرد و له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، سه‌ڵاحه‌دین دێمیرتاش، سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) كه پارتێكی كوردییه و خاوه‌نی 20 كورسییه له پارله‌مانی توركیا، رایگه‌یاند:"ئه‌ردۆگان نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌یان ساڵی تر نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ به‌رده‌وامبێت، دیسانه‌وه سوپای تایبه‌ت پێكده‌هێنێت و ده‌ڵێت به‌ڵێ بۆ شه‌ڕ و پڕۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی وه‌لا ناوه".
كاردانه‌وه‌ی دوه‌م لای ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)وه بو، كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند:"توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌زانێت شه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ناكات، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كه‌ی چیلـله‌ر و هێزی تایبه‌ت پێكده‌هێنێت و خۆی بۆ له‌شكركێشی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه جگه له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په)، نه په‌كه‌كه و نه كورد به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامه‌كانی له ئه‌ستۆ نییه".
كاردانه‌وه‌كانی تر هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن رێكخراوی مه‌ده‌نی و هه‌ندێكی تریشیان له‌لایه‌ن شه‌قامی توركیاوه بو، رۆشنبیرانی توركیا كاردانه‌وه‌ی توندیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت ده‌ربڕی و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پێویسته حكومه‌ت ئه‌و پلانه ره‌تبكاته‌وه و رێگای ئاشتی تاقیبكاته‌وه كه هه‌رگیز تاقیی نه‌كردۆته‌وه.
پارێزه‌رانی توركیاش به‌ده‌رنه‌بون له ره‌خنه‌گرتن له‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره، رۆژی 22ی ته‌مموز له خۆپیشاندانێكدا له شاری ئیستانبوڵ، پارێزه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه تیمی تایبه‌ت واته تیرۆر و هیچی له‌و كه‌متر نییه.
رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركیا له راپۆرتێكدا ورده‌كاریی راهێنانی ئه‌م سه‌ربازانه و ره‌خنه‌ی چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته‌ڕو و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌م هێزانه راهێنانی تایبه‌تییان پێده‌كرێت و نابێت ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێنابێت و ده‌بێت گه‌نج بن و توانای جه‌سته‌ییان زۆر به‌هێزبێت و سه‌رجه‌میان زمانی كوردی‌یان فێرده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌م هێزانه به‌سه‌ر ئه‌و 150 بنكه سه‌ربازییه نوێیه‌دا دابه‌شده‌كرێن كه سوپای توركیا له‌سه‌ر سنور دروستی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م تیمانه له هیچ بنكه‌یه‌كدا جێگیرنابن و به‌رده‌وام به سنوردا ده‌گه‌ڕێن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌دات لاچینه‌ر رێكخه‌ری گشتیی رێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی (ئوساك)، به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاند:"ئه‌م تیمانه نابێت دژی ئیراده‌ی خه‌ڵكی توركیا بن و ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كدا كه راسته‌وخۆ له حكومه‌ته‌وه دابنرێت، رێك‌بخرێن و ئازادییان سنورداربێت، ئه‌گه‌رنا هیچی له جیته‌م (هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری جه‌ندرمه) كه‌متر نابێت".
دكتۆر حسێن یایمان به هه‌مان رۆژنامه‌ی راگه‌یاند:"ئه‌مه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ناكات، توركیا هه‌میشه له رۆشتن به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، قاچێكی دانه‌ناوه كه رێگه‌چاره‌ی دیموكراتییه و ته‌نها به لایه‌نه سه‌ربازییه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوه".
لای خۆشیه‌وه سه‌باحه‌ت تونجه‌ل پارله‌مانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په)، له لێدوانێكیدا ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌ردۆگان گرت و وتی:"ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كێشه‌كه به توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت، كه‌چی هه‌ر هه‌وڵ ده‌دات به‌و رێگه‌یه چاره‌سه‌ری بكات و نیازیه‌تی 5 ساڵی تر ئه‌م توندوتیژییه به‌رده‌وامبێت و كێشه‌ی كورد وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه".
زریان رۆژهه‌ڵاتی پسپۆڕ له كاروباری توركیا سه‌باره‌ت به دروستكردنی ئه‌م هێزه تایبه‌تانه به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند:"پێم وانییه توركیا بتوانێت به‌و تیمه تایبه‌تانه كێشه‌ی په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌مه شتێكی تازه نییه، به‌ڵكو پێشتر چه‌ندین جار ئه‌و هه‌وڵه دراوه، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوه و خۆشیان ده‌زانن".
زریان وتیشی:"ئیلكه‌ر باشبوغ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوپای توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به به‌ڵگه‌وه لایانه كه له‌ماوه‌ی 25 بۆ 30 ساڵی رابردودا چه‌ندین جار په‌كه‌كه‌یان له‌ناوبردوه، به‌ڵام دروستبونه‌ته‌وه".
پسپۆڕه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ده‌مكوتكردنی رای گشتییه، چونكه كوژرانی سه‌ربازێك كه له‌سه‌ریه‌تی سه‌ربازی بكات جیاوازیی زۆره له‌گه‌ڵ كوژرانی ئه‌ندامێكی تیمێكی تایبه‌ت كه خۆی سه‌ربه‌ستانه و به پاره ئه‌و كاره ده‌كات، هێنده‌ی كوژرانی سه‌ربازێكی ئاسایی كاردانه‌وه‌ی نابێت.
جێی ئاماژه‌یه پڕۆژه‌ی یاسایی كردنی ئه‌م هێزه تایبه‌تانه له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا ده‌درێته پارله‌مانی توركیا و بڵاوبونه‌وه‌شیان پێده‌چێت له مانگی 12وه ده‌ستپێبكات كه به‌پێی رۆژنامه‌ی زه‌مان، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا 5000 ئه‌ندامی ئه‌م تیمه تایبه‌تانه، ره‌وانه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.