راپۆرتی: هێژا محه‌مه‌د
له‌ئێستادا خوێندكاره ده‌رچوه‌كانی قۆناغی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی له چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كانیانن له كۆلێژ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان، ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ته‌رخان كراون، به‌به‌راورد له‌چاو ژماره‌ی خوێندكاراند كه‌م ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر له خوێندكاران له ناوه‌نده‌كانی خویچندنی باڵا وه‌رنه‌گیرێن. هاوكات ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌ره‌ورده‌و فێركردنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان، كردنه‌وه‌ی زانكۆی زیاتر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست ده‌زانێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه وه‌زیری خوێندنی باڵا بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ لیژنه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین هۆكاری كه‌می وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌زانكۆكه‌یان بۆ كه‌می مامۆستا‌و نه‌بونی بینایه‌ی خوێندن ده‌گێڕێته‌وه.
79 هه‌زار خوێندكار به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زارییان كردبو ئیسماعیل به‌رزنجی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوانزه‌می ئاماده‌ییان كردبو، به‌هه‌رسێ به‌شی (زانستی و وێژه‌ی و پیشه‌سازی) بریتی بو له (79) هه‌زار خوێندكار.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 9/7، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی به‌شه‌كانی (زانستی و وێژه‌ی و پیشه‌سازی) بۆ ساڵی 2010 راگه‌یاند و به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه له‌به‌شی زانستی (29611) بیست و نۆ هه‌زار و شه‌ش سه‌دو یانزه خوێندكار به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كردبو، له‌و رێژه‌یه‌ش (6601) شه‌ش هه‌زارو شه‌ش سه‌دو یه‌ك خوێندكار ده‌رچون، هه‌روه‌ها له‌به‌شی وێژه‌یی، (43739) چل و سێ هه‌زار و حه‌وسه‌دو نه‌ودو سێ خوێندكار به‌شداربون، له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، له‌و رێژه‌یه‌ش (14250) چوارده هه‌زارو دوسه‌دو په‌نجا خوێندكار ده‌رچون، كه ده‌كاته (32%)ی ئه‌و رێژه‌یه، له‌به‌شی پیشه‌ییش (3029) سێ هه‌زارو بیست و نۆ خوێندكار تێیدا به‌شدار بون تێیدا، ژماره‌ی ده‌رچوان له‌م به‌شه‌دا (1043) خوێندكار بو، كه‌ده‌كاته (46%)ی رێژه‌ی ده‌رچوان.
رێژه‌یه‌كی زۆری خوێندكاران له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا وه‌رناگیرێن به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، (22) هه‌زار كورسی ته‌رخانكراوه له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام رێژه‌ی خوێندكاران زیاتر له(40) هه‌زار خوێندكاره.
جوان جه‌لال، به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: شێوازی وه‌رگرتنی قوتابیانمان له‌ڕوی هونه‌ریه‌وه گۆڕیوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مساڵ وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان جیاوازیه‌كی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ساڵانی تر، به‌ڵام هێشتا كێشه‌مان هه‌یه و به‌مه چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه ژماره‌ی خوێندكاران زۆر زۆر زیاترن له‌و كورسیانه‌ی كه دابین كراوه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات.
وتیشی: له‌ئێستادا (22) هه‌زار كورسیی خوێندن دابین كراوه بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌می ئاماده‌یی، له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ژماره‌ی خوێندكاران كه له‌ئێستادا هه‌یه، له (40) هه‌زار زیاتره، ئه‌مه‌ش مانای وایه رێژه‌یه‌كی زۆری خوێندكاران به‌بێ شوێن ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌رنه‌گرتنی خوێندكاران له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كێشه‌ی ئێمه‌نیه، به‌ڵكو پێویسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خۆی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه زه‌حمه‌ته چونكه ژماره‌یان ئێجگار زۆره.
نازانرێت چه‌ند خوێندكار له خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیرێن هه‌مو ساڵێك له‌م وه‌رزه‌دا و له‌كاتی چاوه‌ڕوانیی خوێندكاران‌دا بۆ هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له كۆلیژو په‌یمانگاكان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌رگرتن به‌پێی نمره ده‌بێت، نازانرێت چه‌ند خوێندكار وه‌رده‌گیرێن.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر محه‌مه‌د سابیر، به‌ڕێوبه‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی: تاوه‌كو ئێستا دیار نیه چه‌ند خوێندكار وه‌رده‌گیرێت، دواتر به‌پێی پلانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان خوێندكارانی ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌می ئاماده‌یی له‌زانكۆو په‌یمانگاكان وه‌رده‌گرین، به‌پێی ئه‌م پلانه‌ش قوتابی به‌پێی نمره‌ی وه‌رده‌گیرێت.
رونیشكرده‌وه: ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ساڵانه داوای پلانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پلانه كارده‌كه‌ین، جگه له‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا دیار نیه زانكۆ‌و په‌یمانگاكان توانای وه‌رگرتنی چه‌ند خوێندكاریان هه‌یه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هاتو، به‌شێك له‌ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌می ئاماده‌یی له‌هیچ زانكۆ‌و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیران، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چی ده‌كات بۆیان؟ محه‌مه‌د سابیر، به‌ڕێوبه‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وتی: هه‌ركاته‌و پلانی خۆی هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه ساڵی رابردوش به هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رچوانی قۆناغی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی به‌هۆی نزمیی نمره‌كانیانه‌وه بێبه‌ش بون له خوێندنی باڵا‌و له‌هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان وه‌رنه‌گیران.
كردنه‌وه‌ی زانكۆی زیاتر به‌پێویست ده‌زانرێت ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی خوێندكاران و نه‌بونی شوێن بۆیان له‌هیچ زانكۆ‌و په‌یمانگایه‌ك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كه‌می زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان.
عه‌زیمه نه‌جمه‌دین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ (سبه‌ی) وتی: به‌پێی توانای وه‌رگرتنی زانكۆكان، نزیكه‌ی (15) هه‌زار خوێندكار ده‌مێننه‌وه، چونكه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها توانای وه‌رگرتنی كه‌متر له (25) هه‌زار خوێندكاریان هه‌یه.
وتیشی: بڕیاره لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك دابندرێت بۆ ئه‌م كێشه، یان بزانین وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پلانی چیه بۆ ئه‌م كێشه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆمه‌ڵیك كار‌و پڕۆژه‌مان بۆ گه‌نجان ئاماده كردوه، یه‌كێكیان دابین كردنی سندوقی هاوكاری گه‌نجانه، به‌مه‌ش ده‌توانرێت گه‌نج ئه‌گه‌ر له‌زانكۆ حكومیه‌كانیش وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌وا بتوانێت له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كاندا بخوێنێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و نه وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لێمان نه‌هاتونه‌ته پێش.
نابراو كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌می ئه‌و رێژه دیاریكراوه‌ی له‌زانكۆكان بۆ وه‌رگرتنی خوێنكاران دابین كراوه، داواشی كرد په‌له‌بكرێت له‌دروستكردنی زانكۆ له‌هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌لار.
د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه پلانی خۆمان داوه به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئێمه وه‌كو زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین توانای وه‌رگرتنی (4000 تا 4500) خوێندكار وه‌ربگرین، له‌مه زیاتر توانا‌مان نیه.
ناوبراو هۆكاری كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م خوێندكارانی له‌زانكۆو په‌یمانگادا گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌می مامۆستا‌و بینای خوێندن و وتی: پێویسته دراسه‌یه‌كی ته‌واو بكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه، چونكه كێشه‌ی كه‌می مامۆستا‌و نه‌بونی بینامان هه‌یه، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌مان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خوێندكاری زیاتر وه‌ربگرین.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ساڵانه رێژه‌ی خوێندكارانی ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی له‌زیادبوندایه، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه پێمان گه‌یشتوه زیاتر له (15) هه‌زار خوێندكار بێبه‌ش ده‌بن له‌خوێندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا، كه‌واته ده‌بێت چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش به ته‌نها به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و زانكۆكان ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته چه‌ند په‌یمانگایه‌ك بكرێته‌وه له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌به‌شێك له ده‌رچوه‌كانی پۆلی دوانزه‌یه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌وێ فێری پیشه‌یه‌ك ببن.
وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ش پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه، د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی به‌پێویستی ده‌زانێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداچونه‌وه له‌كاره‌كانیدا بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ییه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان به‌ڕوی خوێندكاران‌دا بكرێته‌وه‌و بایه‌خیان پێبدرێت.
وتیشی: ئه‌وڕێژه‌یه‌ی خوێندكاران كه هه‌مو ساڵێك له‌ئاماده‌ییه‌كانه‌وه بۆماندێت، له‌به‌شی زانستی كێشه‌مان لێی نیه، ئه‌وه‌ی كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات به‌شه مرۆڤایه‌تیه‌كان (ئه‌ده‌بیه‌كان)ه، كه‌سێ ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی زانستین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه‌داوای مامۆستا ده‌كات، ده‌ڵێت مامۆستای به‌شی مرۆڤایه‌تیم ناوێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌رده‌وه‌رده مامۆستای به‌شی مرۆڤایه‌تی ناوێت، پێویسته به‌شی مرۆڤایه‌تی لای خۆی كه‌م بكاته‌وه‌و وابكات خوێندكاران به‌ره‌و به‌شی زانستی بڕۆن نه‌ك ئه‌م رێژه زۆره هه‌بێت له‌به‌شی مرۆڤایه‌تی كه ئه‌م كێشه‌یه دروست بێت.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه كێشه‌كان تێكه‌ڵاون ته‌نها له ئه‌ستۆی زانكۆكان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا نیه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌گرێته‌وه، چونكه كه‌سانێك وه‌رناگرێت كه‌ده‌رچوی دوازنه‌یه‌می ئاماده‌یین، به‌ڵكو كه‌سانێك وه‌رده‌گرێت كه خوێنده‌وارییان نیه.