راپۆرت
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا




Saturday, September 11, 2010
 
     

راپۆرتی‌: شارا عه‌بدولڕه‌حمان
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌ بونه‌ته‌ دو به‌شه‌وه‌، ژماره‌یه‌كیان ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ڵێن: "له‌ كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا مافه‌ زه‌وتكراوه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرینه‌وه‌".

ئامانج له‌ پێكهاتنی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان سێ‌ ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی‌ ناڕازیی‌ له‌ناو كۆمكاری‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان دروستبو، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبونییه‌وه‌ چه‌ندین رێپێوان‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتنی‌ رێكخست‌و چه‌ندینجار ناڕه‌زاییان له‌ پێشێلكردنی‌ مافی‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان بردوه‌ته‌ به‌رده‌می به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیراوه‌.

له‌ رۆژی‌ 28/8/2009دا له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌، وه‌ك جێگری‌ ئه‌وكاته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ ئه‌نجامداو تێیدا نوێنه‌ری‌ تازه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییان هه‌ڵبژێردران، كه‌ له‌ (7) نوێنه‌رو (2) ئه‌ندامی‌ یه‌ده‌گ پێكهاتبون، كه‌ له‌دوای‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌ به‌ستراتیژێكی‌ نوێوه‌ ده‌ستی‌ كرده‌وه‌ به‌ كاره‌كانی‌ له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ ژماره‌ (4)ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كه‌تایبه‌ته‌ به‌ماف‌و ئیمتیازاتی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌.

محه‌مه‌د پشده‌ری‌، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد: هۆكاری‌ سه‌ره‌كییان له‌ پێكهێنانی‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ كۆمكاری‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان وه‌ك پێویست كارو چالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌نه‌بردوه‌و زیاد له‌ پێویست گوێڕایه‌ڵی‌ هه‌ردو حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی‌ كوردستان بوه‌.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌كه‌، ئامانج له‌ به‌ستی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ فراوانه‌و پێكهێنانی‌ ده‌سته‌ی‌ نوێ‌، ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ رێگه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ بێت، به‌ڵام به‌ وته‌ی‌ محه‌مه‌د پشده‌ری، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش داواكارییه‌كانیانی پێ‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌، "هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دروستمان كردبو، به‌ده‌سته‌ كۆنه‌كه‌ ماینه‌وه‌".

ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزب
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ سه‌لماندیان كه‌ مافی‌ ره‌واو ئیمتیازاتیان له‌ساڵی‌ (2006)ه‌وه‌ تا ساڵی‌ (2010)، كه‌ بڕی‌ (134) ملیار دیناره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ راده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كراوه‌و لێیان زه‌وتكراوه‌، ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان له‌ رۆژی‌ 2/3/2010دا له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان مانگرتنی‌ گشتییان راگه‌یاند، به‌ڵام چه‌ندجارێك له‌لایه‌ن كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ بانگهێشت كران بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر مافه‌كانیان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن‌و كۆتایی‌ به‌مانگرتنه‌كه‌یان پێبهێنن، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ ده‌سته‌كه‌ ناڕازی‌ بون، به‌ڵام به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ بڕیاردرا كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌بو دوای‌ زیاتر له‌ (10) رۆژ له‌ مانگرتن، چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ له‌ زیندانییان سه‌ردانی‌ (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)، به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانییان كردو ئه‌ویش به‌ڵێنی‌ پێدان كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانیی‌ له‌ په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌یان بۆ جێبه‌جێبكات.

خالید ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌، ئه‌وه‌ی‌ بۆ (رۆژنامه‌) ئاشكراكرد: پێشتر سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوای‌ له‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانیی‌ كردوه‌ كه‌ سه‌ردانمان بكات، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانی‌ نه‌كردون، وتیشی‌: "به‌ڵام له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌، هه‌ر رۆژێك دوای‌ كۆبونه‌كه‌ سه‌ردانی‌ خێمه‌ی‌ مانگرتنه‌كه‌ی‌ كردین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانمان".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ ‌و شكاندنی‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌
له‌ سه‌ردانی‌ سۆزان شه‌هاب، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانیی‌ بۆلای‌ زیندانییانی‌ مانگرتو، به‌ خه‌تی‌ خۆی‌ كه‌ جه‌خت له‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌، نوسیویه‌تی‌: "ئێمه‌ وه‌ك لیستی‌ كوردستانیی‌، پشتگیریی‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ ژماره‌ (4)ی‌ ماف‌و ئیمتیازاتی‌ زیندانییانی‌ سیاسی‌ ده‌كه‌ین‌و كارمان كردوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كه‌ ئه‌م یاسایه‌ ئینفازی‌ پێبدرێت، به‌روار 11/3/2009 ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش لای‌ ده‌سته‌كه‌ پارێزراوه‌.

به‌ڵام له‌ دانیشتنی‌ رۆژی  8/4/2010ی‌ خولی‌ گرێدانی‌ دوه‌می‌ ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ په‌رله‌مان، كه‌ تایبه‌ت بو به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌، لیستی‌ ده‌سه‌ڵات كه‌ زۆرینه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێكدێنن، به‌ تێكڕای‌ ده‌نگ پرۆژه‌یاسای‌ ژماره‌ (4)ی‌ ساڵی‌ (2006)ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ماف‌و ئیمتیازاتی‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌ ره‌تكرده‌وه‌، ده‌سته‌ی داكۆكیش ئه‌مه‌ به‌ شكاندنی به‌ڵێن ناوده‌به‌ن.

ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزب ناكۆكی‌ دروستده‌كات
سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانیی‌ بۆلای‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌، ناكۆكیی‌ ده‌خاته‌ نێو ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسییه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ شكاندنی‌ مانگرتنه‌كه‌یان، كه‌ سۆزان شه‌هاب داوای‌ ده‌كات، ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌بنه‌ دو به‌شه‌وه‌، كه‌ به‌شێكیان پێیان باشه‌ پشت به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ كوردستانیی‌ ببه‌ستن‌و مانگرتن بشكێنن‌و به‌شێكیشیان به‌هۆی‌ بێمتمانه‌یی‌ به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ درێژه‌پێدانی‌ مانگرتنه‌كه‌ن.

خالید ئه‌وڕه‌حمان به‌ (رۆژنامه‌)ی‌ راگه‌یاند: "من پێم وتن كه‌ متمانه‌م به‌ به‌ڵێنی‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داخوازییه‌كانمان، بۆیه‌ پێویست ناكات مانگرتنه‌كه‌مان بشكێنین، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر به‌ڵێنی‌ سۆزان شه‌هاب مانگرتنه‌كه‌یان شكاند، دواتریش ده‌ركه‌وت كه‌ فریودران‌و به‌ڵێنه‌كه‌ نه‌هاته‌دی‌".

هه‌ربۆیه‌ ئه‌و رۆژه‌ ناكۆكیی‌ كه‌وته‌ نێوان ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌كه‌وه‌و به‌ وته‌ی‌ محه‌مه‌د پشده‌ری‌، خالید ئه‌وڕه‌حمان هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ چوه‌ ماڵه‌وه‌و وازی‌ له‌ ده‌سته‌ هێنا.

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبونی‌ ده‌سته‌كه‌
ئێستا ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان له‌ كێشمه‌كێشی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبونیدایه‌، هه‌روه‌ك خالید ئه‌وڕه‌حمان ئاماژه‌ی‌ پێكرد: له‌ كۆبونه‌یه‌كدا كه‌ رۆژی‌ 23ی‌ ته‌موزی‌ ئه‌مساڵ به‌ستویانه‌، به‌ كۆی‌ ده‌نگی‌ پێنج ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌كه‌ بڕیاریانداوه‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌، هۆكاری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دو خاڵ‌، كه‌ هۆكارێكیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی‌ كه‌ له‌پێناویدا ده‌سته‌كه‌یان پێكهێناوه‌ جێبه‌جێی‌ بكه‌ن، هۆكارێكیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ناو ده‌سته‌كه‌دا حیزبایه‌تی‌ كراوه‌، هه‌روه‌ك وتی‌: "بۆیه‌ نه‌مانویست وه‌زعی‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان نه‌بێته‌ كێشمه‌كێشی‌ حیزبایه‌تی‌‌و ده‌سته‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌".

به‌ڵام ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شابێته‌وه‌و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاری‌ ده‌سته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (4)ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت.

رزگار تاهیر، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌، بۆ (رۆژنامه‌) وتی‌: "ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌، كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ئه‌ندامی‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستانیش هه‌یه‌، به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌و له‌ كاره‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه‌ ده‌ڵێن هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، نه‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ر‌و نه‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ ده‌سته‌كه‌ن".

به‌ڵام به‌ وته‌ی‌ محه‌مه‌د پشده‌ری‌، هه‌مو مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌كه‌ن، چونه‌ته‌وه‌ ناو ده‌سه‌ڵات‌و "له‌پێناوی‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆست‌و ئیمتیازیان پێبدرێت، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌سته‌كه‌ له‌ كاره‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا هه‌مو مافه‌كانی‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌سه‌نین".

كار گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ مه‌له‌فی‌ شه‌خسی‌
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانییانی‌ سیاسیی‌ بۆ سه‌لماندنی‌ راستی‌‌و دروستی‌ زیندانیبونی‌ ئه‌ندامه‌كانیان، ناوی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌كه‌یان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی به‌غدا كرد، به‌ڵام به‌پێی‌ نوسراوێك كه‌ ئاراسته‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كانی‌ كردوه‌، ده‌ركه‌‌وتوه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌كه‌ به‌ناوی‌ (خالید ئه‌وڕه‌حمان) به‌ ماده‌ی‌ (313) سزادراوه‌، كه‌ به‌ وته‌ی‌ محه‌مه‌د پشده‌ری‌، ئه‌و ماده‌یه‌ سیاسی‌ نییه‌و زیندانییانی‌ سیاسی‌ به‌ ماده‌كانی‌ (156 تا 223) له‌سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ به‌عسدا حوكم درابون، وتیشی‌: "ئێمه‌ ئێستا شه‌رمه‌زارین كه‌ كه‌سێك زیندانیی‌ سیاسیی‌ نه‌بوه‌ له‌ ریزی‌ ده‌سته‌كه‌ماندا بوه‌و ئێمه‌ پێمان نه‌زانیوه‌".

به‌ڵام خالید ئه‌وڕه‌حمان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیندانیی‌ سیاسی‌ بوه‌، هه‌روه‌ك بۆ (رۆژنامه‌) وتی‌: "ئه‌و نوسراوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق به‌ڵگه‌ی‌ زیندانیبونه‌كه‌مه‌ كه‌ له‌لایه‌ن (مه‌حكه‌مه‌ی‌ سه‌وره‌وه‌) حوكم دراوم بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ‌ به‌ ماده‌ی‌ (313)، كه‌ نازانم ئه‌و ماده‌یه‌ چییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم كه‌ یاساكانی‌  مه‌حكه‌مه‌ی‌ سه‌وره‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ‌ ماده‌كانی‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ مه‌حكه‌مه‌ی‌ سه‌وره‌ له‌ عێراقدا خۆی‌ تایبه‌ت بوه‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ موعاره‌زه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات بون‌و دژی‌ رژێمی‌ به‌عس كاریان كردوه‌".

هه‌ربۆیه‌ به‌داخه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشتر له‌یه‌ك ده‌سته‌دا كاریان كردوه‌ ئێستا كه‌وتونه‌ته‌ تانه‌ لێدانی‌.

 پێداگریی‌ له‌سه‌ر مافی‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ پێشوی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ داوایان لێكراوه‌ كه‌ پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ ماف‌و ئیمتیازاتی‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان دابڕێژن‌و ئاراسته‌ی‌ ئه‌وانی‌ بكه‌ن تا بیكه‌نه‌ یاسا، هه‌ربۆیه‌ ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ (22) خاڵی‌ داڕشتوه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ داكۆكیی‌ له‌ ماف‌و ئیمتیازاتی‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات.

خالید ئه‌وڕه‌حمان وتی‌: "ئێمه‌ وازمان له‌و مافه‌ی‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان نه‌هێناوه‌و ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌مان ئاماده‌كردوه‌و پێنج ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌‌و له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌كه‌ین، كه‌ هیچی‌ كه‌متر نییه‌ له‌ یاسای‌ ژماره‌ (4)ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و ئیمتیازاتی‌ زۆرتریشی‌ تێدایه‌".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
awear
 زؤر به داخه وه بؤ ئه وانه ى نوينه رايه تى زيندانيه سياسيه كان ده كه ن ... من باوكم جه ندين سال زيندانى سياسى بووه به لكه شى لايه ج نوسراو ج شاهيد حال ج جه سته داغ كراوه كه ى به لام به داخه وه ئه وانه ى ئه مرؤ له سنوره كه مان نينه رايه تى زيندانيه سياسيه ان ده كه ن سه ر به ده سه لاتن و ئه وان ناوى خه لك ده نوسن و ده نيرن !!! جا به خوينه ران ئ مه م بؤ شي بكه نه وه خه لكى موسته حه ق وه لا ئه نريت و خه لكانيكيش كه ساتيك ئازاريان نه جه شتوه باره و ئيمتياز وه رده كرن ....!!!
omed issa
 زۆرم هه‌وڵدا دوکۆمێنته‌کم له‌ لایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ کۆمیته‌ی ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانی عیراق زۆر له‌و ناوانی قه‌ڕاری حوکم دراون هه‌ندێکیان له‌ ژیان ماون هه‌ندێک غیابیه‌ن حوکم دراون هه‌ندێک له‌وانه‌ شه‌هید بوون ،هه‌ڵی زۆرم دا هه‌ر دوو لاپه‌ڕه‌که‌ بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و په‌ڕه‌ بۆم نه‌کرا وه‌ له‌ ڕێگای ئیمه‌یل ناردومه‌ ئه‌گه‌ر بگاتن زۆر باشه‌ براده‌ران بیخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ ،ئه‌رشیڤ و کۆکردنه‌وه‌ی دوکۆمێت ده‌بی لایه‌نی گه‌شه‌که‌ی تری ئه‌و زیندانه‌ سیاسیانه‌ بی.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ