راپۆرت
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا




Thursday, September 16, 2010
 
     

راپۆرتی‌: دلێر عه‌بدولخالق
پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌‌و هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن له‌ هه‌رێم، رۆژنامه‌نوسان دوچاری‌ ترس له‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادییه‌كان ده‌كاته‌وه‌‌و پارتی دیموكراتیش وه‌ك بكه‌ری‌ هه‌وڵه‌كان، بۆ رێكخستنی‌ كاری‌ میدیایی‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌.

گۆڕانكارییه‌كانی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (25)ی‌ ته‌مموزی‌ (2009) له‌ ده‌ركه‌وتنی‌ هێزی‌ نوێ‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم‌و زیادبونی‌ كاریگه‌ریی‌ میدیای‌ ئه‌هلیی‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ به‌ده‌ستبردن بۆ به‌شێك له‌و زانیارییه‌ نهێنییانه‌ی‌ پێشتر له‌ چنگی‌ حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كان ده‌رنه‌ده‌هات، به‌ره‌ به‌ره‌ ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و مه‌وقیفی‌ ئیحراجبون ئاراسته‌ كرد، لێره‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ ئه‌وانه‌ی‌ زیانمه‌ند ده‌بن له‌ ده‌ستكراوه‌یی‌ میدیای‌ ئازاد‌و ئه‌هلیی‌ میكانیزمێك بسازێنن بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسان له‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ساڵی‌ (2007)دا به‌ده‌ستیانهێناوه‌.

هه‌مواری‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌
له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مه‌سعود بارزانی‌، له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی‌ به‌ناوی‌ ئازادییه‌وه‌ ده‌كرێت فه‌وزایه‌، به‌ناوی‌ ئازادییه‌وه‌ بێ‌ به‌ڵگه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر یه‌كێك‌و به‌ مافی‌ ئه‌ویش نازانرێت به‌پێی‌ یاسا به‌رگریی‌ له‌خۆی‌ بكات، ئه‌وه‌ فه‌وزای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و كه‌شه‌ ئازادییه‌ی‌ هه‌رێمه‌ نابێت چیتر قبوڵبكرێت".

پێشتریش به‌شه‌كه‌ی‌ تری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی‌ جاسه‌نه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ ژماره‌ (35)ی‌ ساڵی‌ (2007)ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كرد.

ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و گوتارانه‌‌و پاشهاته‌كانی‌ رۆژانی‌ دواتر، له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی‌ زیاتری‌ ده‌سه‌ڵات‌و میدیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌و دو لایه‌نه‌ی‌ ته‌واو گرژ كرد، به‌شێوه‌یه‌ك جگه‌ له‌ گه‌رمبونی‌ بازاڕی‌ تۆماركردنی‌ داوا‌و سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر چه‌ندین رۆژنامه‌‌و گۆڤار پرۆژه‌ یاسایه‌كیش بۆ رێكخستنی‌ كاری‌ راگه‌یاندن هاتوه‌ته‌ بون، كه‌ له‌كاتی‌ به‌رپرسیارێتی‌ یاساییدا جه‌خت له‌سه‌ر  ده‌ستگیركردنی‌ رۆژنامه‌نوس‌و داخستن‌و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ چاپكراویش ده‌كاته‌وه‌.

یاسایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ 
كه‌مال ره‌ئوف، سه‌رنوسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاوڵاتی‌، باس له‌وه‌ ده‌كات: دوای ئه‌وه‌ی‌ دو كه‌س له‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ته‌كلیفكران بۆ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئێمه‌ ئێستا ئاماده‌یان كردوه‌‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان به‌ یاسایی‌ بكه‌ن.

سه‌رنوسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "دو ساڵه‌ حیزبه‌ سیاسییه‌ باڵاده‌سته‌كان بیریان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ میكانیزمێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئازادییه‌ی‌ له‌ بواری‌ راده‌ربإین هه‌یه‌، ئه‌وان پێیانوایه‌ وتنی‌ شته‌كان‌و ده‌رخستنی‌ كه‌موكورتییه‌كانیان له‌ روی‌ جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات‌و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن ئه‌م یاسایه‌ گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردا بێت".   

لای‌ خۆشیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د میره‌، سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین، بڕوای وایه‌: سیاسه‌تی‌ دژایه‌تیكردن‌و توندوتیژیی‌ ده‌رهه‌ق به‌ میدیای‌ ئازاد سه‌رناگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش بۆچونه‌كانی‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك راگیرده‌كات‌و ده‌ڵێت: "له‌ په‌رله‌ماندا ئۆپۆزسیۆنی‌ به‌هێز هه‌یه‌‌و توانای‌ دروستكردنی‌ گوشاری‌ هه‌یه‌‌و له‌ناو فراكسیۆنی‌ كوردستانیش تایبه‌ت تر په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ رایه‌كی‌ به‌هێز هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئازادییه‌كانی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ سانسۆر نه‌كرێت. له‌ئاستی‌ جه‌ماوه‌رییشدا راسته‌ پارتی‌ خاوه‌نی‌ زۆرینه‌یه‌، به‌ڵام ناتوانێت سیاسه‌تی‌ ره‌های‌ خۆی‌ بسه‌پێنێت، چونكه‌ له‌ناو ئه‌وانیش ته‌یاری‌ نێچیره‌ڤان بارزانی‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ باڵی‌ سه‌رۆكه‌وه‌ بیرده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها چاوی‌ هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی‌ ئه‌مریكا‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ داكۆكیكار له‌ ئازادیی‌‌و ئازادیی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌و به‌ربه‌رستانه‌ن كه‌ سنوركێشانی‌ ئازادییه‌كانی‌ هه‌رێم كاڵده‌كه‌نه‌وه‌".

میره‌ كه‌ زیاتر روی‌ ده‌می‌ له‌ پارتییه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ له‌ هه‌رێم به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌گه‌ریی‌ جێبه‌جێده‌كرێت، سیاسه‌تی‌ جینۆسایدی‌ ئازادییه‌، بۆیه‌ ناكرێت هیچ هێزێكی‌ سیاسیی‌ ره‌وایه‌تی‌ به‌خۆی‌ بدات بۆ په‌یڕه‌وكردنی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌، وه‌ك ئه‌و وتی‌: "ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ تاكڕه‌وییه‌، باجی‌ قورسی‌ به‌دواوه‌یه‌".

به‌ بڕوای‌ هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر، مامۆستای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌: ئه‌وه‌ی‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م دانانی‌ كۆتوبه‌ند بۆ كایه‌ی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ له‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌رییدا، هه‌بونی‌ دۆخێكه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ ئاڵوگۆڕی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌رچاوه‌، ده‌ڵێت: "ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ كێ‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌، بڕواناكه‌م ئه‌وان بوێرن له‌ناو یاسادا جێ‌ بۆ كۆتوبه‌ندی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ یاساكان بۆ زه‌مه‌نی‌ درێژخایه‌ن كارده‌كه‌ن‌و په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ كێ‌ حاكمه‌، ره‌نگه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ ده‌سه‌ڵاتن به‌یانی‌ ببنه‌ هێزێكی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ناچاربن ئه‌وكات له‌گه‌ڵ‌ میدیای‌ ئه‌هلیی‌ ئیش بكه‌ن".

هه‌ڤاڵ‌ رونیده‌كاته‌وه‌، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواری‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌‌و توندكردنی‌ سزاكان به‌رده‌وام هه‌یه‌، زۆرجار ده‌بینین له‌ناو حیزبه‌ عه‌لمانییه‌كان‌و ئیسلامییه‌كانیش سه‌رزه‌نشتی‌ سه‌ركرده‌‌و كاربه‌ده‌ستانی‌ خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌ لێدوانیان به‌ كه‌ناڵاكان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌ پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی‌ عێراق‌و پرۆژه‌ی‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پشتیوانن له‌ نه‌گونجاندنی‌ رێكخستنی‌ یاسایه‌ك بۆ دروستكردنی‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئازادییه‌كان.

به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچونی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ هاوڵاتی‌‌و لڤین، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌ له‌ سلێمانی‌، ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ بۆ رێكخستنی‌ ئامرازه‌كانی‌ بیستراو بینراو خوێنراو ده‌گێڕێته‌وه‌، نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سنوری‌ ئازادییه‌كان.

ئاری‌ هه‌رسین وتی‌: "ئه‌و یاسایه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ ته‌نیا بۆ رۆژنامه‌یه‌، ئێستا پێویستده‌كات میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ رێكخستنی‌ كاری‌ رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كانیش، واته‌ ئه‌مه‌ به‌ مانای‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ رۆژنامه‌وانیی‌، یان ئه‌وه‌ نییه‌ ئێمه‌ وه‌ك پارتی‌ له‌ ژورێكی‌ تاریك دانیشتبێتین‌و له‌ هه‌وڵی‌ قۆرغكردنی‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندن‌و ساحه‌ی‌ راگه‌یاندن بین".

هه‌رسین پێی‌ سه‌یره‌! خه‌ڵكانێك هه‌بن دژی‌ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یاسا بن، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئاماده‌كرابێت خۆ دنیا تێكناچێت، پرۆژه‌یه‌‌و بۆمان هه‌یه‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن سه‌پێندراوه‌، راست نییه‌، چونكه‌ نه‌كراوه‌ته‌ یاسا".

له‌باره‌ی‌ ته‌داخولاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد: رای‌ جه‌نابی‌ سه‌رۆك ئه‌وه‌یه‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ته‌داخولی‌ ناكات، ئێمه‌ش وه‌ك پارتی‌ ئیجازه‌ به‌ خۆمان ناده‌ین ببینه‌ ده‌مڕاستی‌ هه‌مو خه‌ڵكی‌ كوردستان، بێئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ئاگای‌ لێبێت له‌پشت ده‌رگای‌ داخرا‌و‌و له‌ ژوی‌ تاریكه‌وه‌ پرۆژه‌یاسا بنوسین‌و رێكبكه‌وین له‌سه‌ری‌، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و وتی‌: "ئه‌گه‌ر وابكه‌ین، جیاوازیی‌ نامێنێت له‌نێوان ئێمه‌‌و سیستمێكی‌ دیكتاتۆردا".

یه‌كێك له‌و شانازییانه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان زۆرجار به‌ به‌رگی‌ خۆیدا ده‌كات، ئه‌و په‌راوێزه‌ ئازادییه‌یه‌ له‌ناو یاسای‌ ژماره‌ی‌ (35)ی‌ رۆژنامه‌گه‌رییدا جێی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وانیش له‌ حاڵه‌تی‌ هه‌مواری‌ ئه‌و یاسایه‌دا قسه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌نوه‌ر حسێن، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "هه‌مواری‌ یاسا ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ نییه‌‌و نابێت قبوڵبكرێت، هه‌ر جۆره‌ پاشه‌كشێیه‌كه‌ له‌و ئازادییانه‌ی‌ بۆ كایه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ به‌ده‌ستهاتوه‌، واته‌ ئێمه‌ پشتگیریی‌ هه‌موارێك ناكه‌ین به‌ زیانی‌ ئازادیی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بشكێته‌وه‌".

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن
بۆ به‌دواچونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌‌و چاودێریكردنی‌ كایه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ چه‌ند كادیرێكی‌ دیاری‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌ دیموكرات بیرۆكه‌ی‌ دروستكردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ راگه‌یاندنیان خستوه‌ته‌ به‌رچاو، به‌پێی‌ بۆچونی‌ شاره‌زایان كاریگه‌ریی‌ ئه‌م ئه‌نجومانانه‌ راسته‌وخۆ گرێدراوه‌ به‌ سیستمی‌ سیاسییه‌وه‌، واته‌ ده‌كرێت له‌ سیستمی‌ كراوه‌دا خزمه‌تێكی‌ باش بكات‌و له‌ سیستمێكی‌ ناسه‌قامگیریشدا به‌ ئاره‌زوی‌ ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنرێت.

ئاسۆ كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری‌ پارتی‌ له‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانیی‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ "رۆژنامه‌"دا ده‌ڵێت: "هه‌رێم وه‌ك زۆر وڵاتی‌ تر پێویستی‌ به‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن هه‌یه‌، كه‌ موتابه‌عه‌ی‌ یاسا‌و به‌شداریی‌ بكات له‌ په‌ره‌پێدانی‌ میدیادا، به‌و حوكمه‌ی‌ ئێستا ئاریشه‌و لێكدانه‌وه‌ی‌ جیا بۆ به‌رپرسیارێتی‌ جه‌زائی‌‌و مه‌ده‌نیی‌ ده‌كرێت".

به‌ڵام ئاری‌ هه‌رسین هه‌ر قسه‌كردنێكی‌ ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن به‌ زیاد ده‌زانێت، چونكه‌ پێیوایه‌ ئه‌و باسه‌ ته‌نیا ده‌نگه‌، واته‌ هێشتا دروستنه‌بوه‌، ئه‌گه‌ریش دروستبو پێویسته‌ به‌ وردیی‌ لێی بكۆڵدرێته‌وه‌.

 هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر، ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن به‌ بابه‌تێكی‌ هه‌ستیار ده‌زانێت‌و پێیوایه‌: ئه‌گه‌ر به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ نه‌كرێت، ره‌نگه‌ ببێته‌ بوقی‌ ده‌سه‌ڵات، واته‌ له‌مجۆره‌ سیستمه‌ سیاسییه‌دا كێ‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ناچاربێت ده‌هۆڵ‌ بۆ ئه‌و بكوتێت، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاساییان نابێت‌و ته‌نیا رۆڵی‌ چاودێریی‌‌و رێنماییكردن ده‌بینن".

په‌یوه‌ندیدار به‌و باسه‌، ئه‌نوه‌ر حسێن، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان، رونیده‌كاته‌وه‌: دروستكردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن فیكره‌ی‌ یه‌كێك له‌ هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كوردستانه‌، به‌ڵام پێیوانییه‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كۆك بن.

وتیشی‌: "دروستكردنی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ بچوككردنه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان، ده‌كرێت حیزبێك پێی خۆشبێت ئه‌نجومه‌نێك بۆ خۆی‌ دروستی‌ بكات، به‌ڵام ناكرێت له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ رۆژنامه‌كان موحاسه‌به‌ بكرێت، یان بۆ به‌رته‌سككردنه‌ی‌ سنوری‌ ئازادیی‌‌و مه‌به‌ستێكی‌ سیاسیی‌‌و شاراوه‌ به‌كاربێت".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان زیاتر ده‌دوێت‌و ده‌ڵێت: "ئازادیی‌ راگه‌یاندن به‌ته‌نیا هی‌ لایه‌نێك نییه‌، به‌ڵكو به‌رهه‌می‌ ماندوبونی‌ هه‌مو لایه‌كه‌‌و خه‌ڵك پێوه‌ی‌ ماندو بوه‌، یه‌كێك له‌و شانازیانه‌ی‌ هه‌رێم هه‌یه‌تی‌، ئازادیی‌ رۆژنامه‌گه‌رییه‌، بۆیه‌ له‌و بڕوایه‌دام هێزه‌ لیبڕاڵ‌و شۆڕشگێڕه‌كان ناچنه‌ ژێر باری‌ پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ زیانی‌ ئازادییه‌كانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بشكێته‌وه‌".

ئه‌وه‌ی‌ بۆچونی‌ زۆربه‌ی‌ شاره‌زایانی‌ ئه‌م راپۆرته‌ی‌ له‌خۆیدا كۆكردوه‌ته‌وه‌، نیشانه‌یه‌ بۆ به‌رگریكردنی‌ كه‌رته‌ جیاوازه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ئازادییه‌كانی‌ راده‌ربڕین‌و ئامرازه‌كانی‌ راگه‌یاندن.

كه‌مال ره‌ئوف، سه‌رنوسه‌ری‌ هاوڵاتی‌، په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان ده‌كات‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران به‌ رۆڵی‌ مێژویی‌ خۆیان هه‌ستن‌و ده‌نگ به‌ هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ نه‌ده‌ن، كه‌ بڕگه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ سیستمێكی‌ مۆدێرن‌و هاوچه‌رخ ناگونجێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
د.گۆران عبدالله‌
 هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌کارهێنانی یاسا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌نها بۆ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان و له‌ مه‌ڕ بابه‌ته‌ سیاسیه‌ هه‌ستیاره‌کان نیه‌. به‌ڵکو خه‌ریکه‌ ئه‌م مه‌ترسیه‌ په‌ل بۆ تاکه‌که‌سه‌کان و بابه‌ته‌ کۆمه‌ڵایه‌یتیه‌کانی تریش ئه‌هاوێت. ئه‌وه‌تا وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوایه‌کی یاسایی له‌سه‌ر به‌نده‌ به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ بۆ دادگای به‌رایی هه‌ولێر و داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی 200 ملێون دینار ئه‌کات به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی من ووتوومه‌ بڕیاری زیادکردنی نرخی عیاده‌ی پزیشکان کارێکی "نایاسایی و ئازانستی و نائه‌خلاقیه‌". تکام لێتانه‌ پێم بڵێن ئایا ئه‌و قسانه‌ی من کردوومن چ ته‌شهیرێکی تیایه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی؟
كاكؤ/سويد
 بۆ به‌ریز ئه‌حمه‌د میره‌ كه‌ ده‌لیت باله‌كانی بارتی من بیت ده‌لیم كه‌ بارتی بالی تیدا نیه‌ ئه‌وه‌ خه‌ونی ئیوه‌یه‌ی كه‌ ده‌تانه‌ویت بال له‌ ناو بارتی دروست بكه‌ن به‌لام مه‌حاله‌ حه‌ز ده‌كه‌م به‌ به‌لكه‌ نیشانی بده‌ی كه‌ بارتی بالی تیدایه‌ هه‌روه‌ها یاسای رۆزنامه‌كه‌ری و رۆزنامه‌ی ئازاد له‌لایه‌ن خودی كاك مه‌سعود به‌سه‌ند كرا كه‌ ئه‌وه‌ ده‌سكه‌وتیكی میزویه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌ریمم به‌لام به‌داخه‌وه‌ بۆ ئیوه‌ی رۆزنامه‌ نوسانی كه‌ ناوتان له‌ خۆتان ناوه‌ بئ لایه‌ن و ئه‌هلی نه‌تانزانی ئازادی به‌كار بینن ته‌نها هه‌ولی ناشرین كردنی بارتی ده‌ده‌ن
كةيوان///سلةيماني
 ده‌ستخۆش دلێر گیان به‌ر ای من ئه‌مڕۆ ئازادیه‌كی ره‌ها له‌ كوردستان بوونی هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌مومان خۆمان به‌ خاوه‌نی بزانین دور بكه‌وینه‌وه‌ له‌ زمانی ته‌شهیر و ناو زڕاندن دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌ بریندار كردنی یه‌كتر ده‌بێت ره‌خنه‌ له‌ كه‌م و كوریه‌کان بگرین ده‌ستنیشانیان بكه‌ین هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنیان بده‌ین به‌ڵام ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پێش هه‌موو شتیكه‌وه‌ دابنێین به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ناو رۆزنامه‌گه‌ری ده‌بینرێت فه‌وزایه‌كی زۆر هه‌یه‌ چ له‌ لایه‌ن رۆزنامه‌ سێبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ و چ‌ له‌ لایه‌ن رۆزنامه‌ سێبه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رۆزنامه‌ حیزبیه‌كان ده‌بێت یاسای رۆزنامه‌گه‌‌ریی چاكسازی تێدا بكرێت هه‌روه‌ها سایته‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان كه‌ هه‌موو سنورێكی ئه‌خلاقی و رۆزنامه‌وانیان به‌زاندووه‌ ته‌شهیر و هه‌واڵی بئ بنه‌ماو باسكرددنی شه‌ره‌ف و ناموسی خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه‌ هیچیان له‌ راستیه‌وه‌ نزیك نیه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر كه‌سێك كئیشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكی تر هه‌بێت ده‌چێت ئیمێڵێك بۆ ئه‌م سایتانه‌ ده‌كات و تۆمه‌تی سێكسی ده‌خاته‌ پاڵ كه‌سه‌كه‌ سایته‌كه‌ش دای ده‌به‌زێنێت ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵی بنبڕكردنی ئه‌م دیاردانه‌ بده‌ین ئه‌گینا توشی كاره‌ساتی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بین
یوسف میونشن
 به‌رله‌ په‌یدابونی ئۆپۆزسیۆن، حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات بیریان نه‌کردبۆوه‌ که ئه‌و کورسیه‌ی له‌سه‌ری داده‌نیشن، ڕۆژێک ده‌له‌قێت. بۆیه‌ به‌ئاره‌زوی خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر هه‌موو شتێکداوه،‌ ئه‌گه‌ر به‌وه‌رقه‌ دژی خۆشیان بوبێت تاوه‌کو خۆیان به‌ دیموکراتخواز نیشان بده‌ن چونکه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت نه‌بون و به‌ ئیعازی مایسترۆکان مۆسیقایان ‌لێداوه‌ و خواستی حزبه‌کانیان جێبه‌جێکردوه‌ له‌هه‌‌مانکاتدا ئه‌وده‌نگانه‌یان فه‌رامۆش کردوه‌ که‌ پێیاندراوه‌. ئێستاش که‌ ڕۆژنامه‌نوسان کار به‌و به‌رنامه‌یه ‌ده‌که‌ن که‌خۆیان دایانڕشتوه،‌ بیانوی پێویست بون به‌هه‌موارکردن ده‌بیننه‌وه‌. به‌ڵام به‌لامه‌وه‌ سه‌یر نیه‌، ئه‌وه‌تا ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستکراوه‌، هه‌نده‌ی نه‌بردوه‌ نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وان تا ئێستاکه‌ش نازانن ڕۆژنامه‌نوس یانی چی؟ بۆیه‌ هه‌موو قسه‌یه‌ک که‌ دژیان بگوترێت، حه‌ساسیه‌ت ده‌یانگرێت و کێچ ده‌که‌وێته‌ که‌وڵیان! به‌ڵام باشه‌ ئه‌گه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین ته‌سک بکه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ داوای ملیۆن دۆلار ده‌که‌ن، ده‌‌یانه‌وێت سزای له‌سێداره‌دان بهێننه‌ کایه‌وه‌؟!
omed issa
 یاسای بنه‌ڕه‌تی، ده‌ستوری، ڕێنیشانده‌رمه‌ هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابم .ئه‌وه‌ قسه‌ی یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکایه‌ george washington, وه‌خۆی بڕوای وابوو ئه‌گه‌ر ئازادی بیڕوڕا وه‌لا بنرێ ئێمه‌ وه‌ک گێل و مه‌ڕی گێژ به‌ره‌و سه‌ربڕین ده‌ڕۆین، بۆیه‌ ده‌ستورێ‌کی مۆدێرن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ مۆدێڕن بکرێ.
سةفين لةرانية
 دلێر گیان ده‌ستخۆش ئیشه‌كانت زۆرجوانن، ئێمه‌ت دڵخوشكردووه‌، هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بیت..
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ