راپۆرت:هاشم غه‌مگین
ئه‌و سیستمی ته‌ندورستییه‌ی هه‌نوكه له هه‌رێمی كوردستاندا پیاده ده‌كرێت، ناڕێك و بیسه‌روبه‌ره‌یی پێوه‌دیاره و ئه‌كتیڤ نییه، هاوڵاتییان زۆر لێی ناڕازی و نیگه‌رانن، قورسایی و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بژێویی ژیانی خه‌ڵك دروست كردوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیش گه‌واهی بۆ خراپیی و دواكه‌تویی ئه‌م سیستمه ده‌ده‌ن، بۆیه له ئێستادا باس و بیر له چالاككردنی ده‌كرێته‌وه.
چۆن سیستمی ته‌ندروستی رێكبخرێت؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو كه گرنگه سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ رێكخستن و چالاككردنی سیستمی ته‌ندروستی به عه‌مه‌لیی هه‌نگاوی بۆ بهاوێت ئه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌ر تاكێك له‌م هه‌رێمه‌دا دۆسییه‌ی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی شوێنی نیشتجێبون و له لای پزیشكی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و به دروستی له كۆمپیوته‌ری دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كاندا تۆمار كرابێت.
دیاره رێكخستن و ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ش به ده‌ستپێكردنی جه‌وله‌ی مه‌یدانیی و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر تاكێك فۆڕمی زانیاریی ته‌ندروستی بۆ پڕ بكرێته‌وه و تیایدا ناو ئه‌دره‌س و كێش و باڵا و باری بژێویی و پیشه و نه‌خۆشییه‌كانی تۆمار بكرێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م كاره هاوكار ده‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی دڵنیایی ته‌ندروستیی و به‌ئاگابون له نه‌خۆشییه‌كانی هاوڵاتییان.
دوه‌م: پێویسته بۆ هه‌ر گه‌ڕه‌كێك بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بچوك هه‌بێت، تیایدا پزیشكێكی شاره‌زا و راهێنراو له جۆرێتی نه‌خۆشییه‌كان بۆ پێدانی رێنمایی و چاره‌سه‌ر و كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی بۆ راییكردن و رێكخستنی كاره‌كانی نه‌خۆش و دو كارمه‌ندی دیكه‌ش بۆ بواری پشكنین‌و تاقیگه هه‌بێت.
به گشتیی سودی په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م كاره ئه‌وه‌یه؛ كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار و قه‌ره‌باڵغی هاوڵاتییان له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان، چونكه ده‌بینرێت زۆرجار هاوڵاتیی بۆ نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی رو ده‌كاته نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی نه‌خۆشیی قورس و گرانیان هه‌یه، كه‌ڵك له بینین و رێنمایی پزیشك وه‌رنه‌گرن.
سێیه‌م: سودێكی تری ئه‌م كاره ئه‌وه‌یه، هه‌ر گه‌ڕه‌كێك پزیشكی تایبه‌تی خۆیی ده‌بێت، دیاره ئه‌م كاره‌ش له كاتێكدا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و پزیشكانه بتوانن رۆژانه له گه‌ڕه‌كه‌كاندا هه‌شت كاتژمێر چالاكانه و به گه‌رمیی پێشوازیی له نه‌خۆش بكه‌ن، جا بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكانی راهێنراویش به‌و شێوازی كاركردنه پابه‌ند و قایل بن و بژێویی و گوزه‌رانیان باش بێت، پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی موچه و ده‌رماڵه‌یان بۆ باش و زیاد بكات، نه‌ك له‌سه‌ر گیرفان و ئه‌ركی خه‌ڵكی بێت.
نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان
له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كاندا وه‌كو پێویست گرنگیی به خزمه‌تكردنی نه‌خۆش نادرێت، له هه‌مانكاتدا كاروباری پزیشك و نه‌خۆش به یاسایی رێك نه‌خراوه و بێ سه‌روبه‌ریی ده‌بینرێت و ته‌ماشای هه‌ر ژورێك ده‌كه‌ی له‌شكرێك خه‌ڵك له به‌رده‌می راوه‌ستاون، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ش:
_ئه‌و پزیشكانه‌ی پسپۆڕ‌و راوێژكارن كار و وه‌زیفه‌یان له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كاندا جێگیر بێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی موچه و ده‌رماڵه‌یان به شێوه‌یه‌ك زیاد بكات بیر له كاركردن له شوێنی دیكه نه‌كه‌نه‌وه.
_هه‌ر پزیشكێك به‌پێی پسپۆڕیی له جۆری نه‌خۆشییه‌كان ژوری تایبه‌ت به خۆیی و ژوری پشكنین و تاقیگه و ژوری پێشوازیی بۆ پشودان و حه‌وانه‌وه‌ی نه‌خۆش و دو كارمه‌ند بۆ راییكردن و رێكحستنی كاره‌كانی نه‌خۆش و پزیشك هه‌بێت.
_هه‌ر نه‌خۆشێك كاتی نۆره‌ی چونه ژوره‌وه‌ی دێت، پێویسته پزیشك خۆی بێته پرسگه و به‌ڕێزه‌وه پێشوازیی له نه‌خۆش بكات.
_كاتێك نه‌خۆش ده‌چێته لای پزیشك ده‌بێت دۆسییه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدا بێت و بۆ ئاگاداربون كات و رۆژی سه‌ردان و نه‌خۆشییه‌كان و ئه‌و عیلاجانه‌ی بۆی ده‌بڕدرێته‌وه، له دۆسییه‌كه‌یدا تۆماری بكات.
_بۆ باشتر ئه‌نجامدانی كاروباری نه‌خۆش، پێویسته هه‌ماهه‌نگیی و ته‌نسیق له‌نێوان بنكه‌ی ته‌ندروستی گه‌ڕه‌كه‌كان و نه‌خۆشخانه گشتییه‌كاندا به هێز و پته‌و بێت
_پێویسته هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ناسنامه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌بێت و تیایدا ناو و ته‌مه‌ن و ئه‌دره‌س به دروستیی تۆمار بكرێت.
_پێویسته نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان چێشتخانه و ژوری داخراوی بۆ كێشانی جگه‌ره تێدا بێت.
_بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیی ئۆتۆمبیل له‌پێشی نه‌خۆشخانه‌كاندا دروست نه‌بێت، پێوێسته نه‌خۆشخانه‌كان پاركیی وه‌ستانی ئۆتۆمبیلی تێدابێت و هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ئۆتۆمبیل به كات و پاره بێت بۆ ئه‌وه‌ی میوان زۆر نه‌مێننه‌وه و قه‌ره‌باڵغیی دروست نه‌بێت.
پاراستنی نهێنیی نه‌خۆش
له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا زۆر بایه‌خ به پاراستنی نهێنیی نه‌خۆشیی مرۆڤ ده‌درێت، به جۆرێك به‌بێ ره‌زامه‌ندیی و واژوی هاوڵاتیی خۆیی نه‌بێت، پزیشك ناتوانێت زانیاریی نه‌خۆشی به هیچ كه‌س و لایه‌نێك بدات، به‌ڵام ده‌بینرێت لای ئێمه به تایبه‌تی له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كاندا، ده كه‌س له ژوری پزیشك دانیشتون، ده‌بێت یه‌ك به‌یه‌كیان له‌به‌رچاوی ئه‌وانی دیكه نه‌خۆشییه‌كانی بۆ پزیشك بگێڕێته‌وه، من بۆ خۆم له مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی پار له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كاندا دوچاری ئه‌م دۆخه بوم، ئه‌و خه‌ڵكانه‌م ده‌بینی دانیشتبون نه‌مده‌زانی چۆن نه‌خۆشییه‌كه‌م بۆ پزیشك به‌یان بكه‌م، ئه‌مه‌ش كارێكی نایاساییه و پێشێلكردنی مافی نه‌خۆشه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
دڵنیایی ته‌ندروستی
په‌یڕه‌وكردنی سیستمی دڵنیایی ته‌ندروستی، سه‌ركه‌وتنی پیاده‌كردنی په‌یوه‌ندیی راسته‌خۆی به وشیاریی و ئاماده‌گیی و پابه‌ندبونی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه زانیاریم هه‌بێت، بۆ چۆنیه‌تی په‌یڕه‌وكردن و سوده‌كانی دڵنیایی ته‌ندروستی به‌و شێوه‌یه.
_ جیاوازیی چینایه‌تی نامێنێت و هه‌مو نه‌خۆشێك به یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كرێت.
_ سه‌رجه‌م ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به نه‌خۆش ده‌كرێت، بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
_ ئه‌و بڕه‌ی مانگانه بۆ پێدانی دڵنیایی ته‌ندروستی دیاری ده‌كرێت، ده‌بێت هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته وه‌ك یه‌ك به‌بێ جیاوازیی به پێدانی پابه‌ند بن.
_ په‌یڕه‌وكردنی دڵنیایی ته‌ندروستی ده‌بێت هه‌ر تاكێك ژماره‌ی ژمێریاریی و كارتی بانكیی خۆیی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی دیاریی ده‌كرێت و هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كان، بتوانن به ئاسانیی مانگانه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له حسابی بانكیه‌كانیان بإی پاره‌ی دیاریكراو ببڕن.
_ له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان ئه‌وانه‌ی بێكارن و له ماڵه‌وه‌ن، له هیچ ده‌زگایه‌كی حكومیی، یان كۆمپانیا و كارگه‌یه‌كی ئه‌هلیی كار ناكه‌ن، حكومه‌ت سۆشیال و بیمه‌ی ته‌ندروستییان بۆ ده‌دات، بۆیه هه‌قه لای خۆشمان ده‌زگایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت.
_ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ناسنامه‌ی گره‌نتی ته‌ندروستی خۆیی ده‌بێت.
نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكان
له ئێستادا رێژه‌ی دانیشتوانی قه‌زاكان له فروانبون و هه‌ڵكشاندایه و جێگه‌ی سه‌رنجه، زۆر له قه‌زا و ناحیه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره و فراوان و خزمه‌تگوازرییه‌كانی ته‌ندروستی بێبه‌شن و سیستمی ته‌ندروستی و كه‌ره‌سته و ئامێر و پێداویستییه‌كان تیایدا لاوازه و له پزیشكی پسپۆڕ و راوێژكار بێبه‌شن، بۆیه ده‌بینین و ده‌بیستین زۆێك له هاوڵاتییان به ناچاریی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی رو له دیده‌نگه‌ی تایبه‌تی پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌زیه‌ت و مه‌سره‌ف له‌سه‌ر شانی هاوڵاتییان و له هه‌مانكاتدا دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كان، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بایه‌خ به فراوانكردن و چالاككردنی نه‌خۆشخانه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان بدات و پزیشك و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویستیان بۆ دابین بكات.
ده‌رمانخانه‌كان
سه‌باره‌ت به ده‌رمانخانه‌كان چه‌ند تێبینییه‌ك ده‌خه‌ینه رو
یه‌كه‌م: به‌پێی یاسا نابێت هیچ ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌بێ پشكنین و پسوڵه‌ی پزیشك عیلاج بدات به نه‌خۆش، به‌ڵام له زۆر شوێن ده‌بینرێت ده‌رمانخانه‌كان رۆڵی پزیشك ده‌بینن له گوێگرتن له نه‌خۆش و له پێدانی رێنمایی و چاره‌سه‌ر، ئه‌ی كه‌وابو كار و رۆڵی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و پزیشكان له‌م وڵاته‌دا چییه، بۆ له‌م كاره نایاساییانه ناپێچنه‌وه؟!.
دوه‌م: له‌م رۆژانه‌دا هاورێیه‌كم پێیوتم: هه‌ركاتێك بۆ نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان ده‌ڕۆیی پزیشك به پێدانی پارچه حه‌بێك به‌ڕێت ده‌كات، به‌ڵام كاتێك ده‌چیته نۆرینگه‌كه‌ی یه‌ك عه‌لاگه حه‌ب و ده‌رزی و ده‌رمانت بۆ ده‌بڕێته‌وه، ده‌بێت چ نهێنییه‌ك له‌م كاره‌دا هه‌بێت؟ من تێناگه‌م.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به جیاوازیی نرخ له ده‌رمانخانه‌یه‌ك بۆ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر، هاوڵاتییان گله‌یی و گازنده‌یان زۆره و پێیانوایه؛ فیێڵیان لێ ده‌كرێت، له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان له ده‌رمانخانه‌كان هه‌ر ده‌رمانێك له‌زگه‌ی سه‌ندیكای لێدراوه نرخی ده‌رمانه‌كان دیاریكراوه و له‌سه‌رێتی، به‌ڵام له كوردستان هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی نرخ بۆ فرۆشتنی دره‌مانه‌كان دیاری ده‌كات، بێئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌بێت لێیان بپێچێته‌وه و بپرسێت ئه‌مه بۆ؟!
چواره‌م: ده‌بینرێت زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كان له سه‌نته‌ری بازاڕدا جێگیركراون، ئه‌مه‌ش نایاساییه، ده‌بو به‌پێی ئاستی دانیشتوان به‌سه‌ر ناوچه و گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌شبونایه، نه‌ك له شوێنێكدا چه‌قببه‌ستن و كۆببنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له روی بینا و قه‌باره و پێداویستیی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پیشه‌ی كاری ده‌رمانسازیی كه‌موكوڕییان زۆره و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كار ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكاكان و رێكخراوه‌كانی پزیشكی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان هیممه‌ت بكه‌ن بۆ جێگیركردنی نرخی ده‌رمان و ریكخستنه‌وه و به یاساییكردنی كاروباری ده‌رمانخانه‌كان.