راپۆرتی: سه‌نگه‌ر جه‌مال
په‌رله‌مان چۆن ده‌توانێت داوای شه‌فافیه‌ت بكات، له‌كاتێكدا خۆی له خه‌رجكردنی بودجه‌كه‌یدا شه‌فاف نییه!...
بێئاگایی په‌رله‌مانتاران له‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریارییو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ په‌رله‌مان ئاماده‌ده‌كرێت، وا ده‌كات كه ساڵانه نیوه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو به‌بێ سودلێوه‌رگرتنی بگه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بودجه‌ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاریی په‌رله‌مانه‌وه ئامادهدهكرێتو ده‌نێررێت بۆ سهرۆكایهتییو له‌وێشه‌وه ده‌نێررێته لیژنه‌ی دارایی‌و دواتر بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان‌و وه‌زاره‌تی دارایی بۆئه‌وه‌ی (له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه) دیاریبكرێت، دواتریش له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی بن، په‌سه‌ند ده‌كرێت.
به‌بڕوای شاره‌زایانی كاری په‌رله‌مانییش، گفتوگۆنهكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی بودجه‌ی پهرلهمانو حساباتی كۆتایی‌و چۆنێتیی خه‌رجكردنی له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا، وا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه به‌رچاویان رون نه‌بێت له بودجه‌ی ده‌زگاكه‌ی خۆیان. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ دوای خه‌مڵاندنی بودجه‌ی ساڵانه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
د. زانا ره‌ئوف، په‌رله‌مانتاری گۆڕان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌و نه‌زاهه، ره‌خنه له میكانیزمی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی په‌رله‌مان دهگرێتو له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له په‌یڕه‌وی ناوخۆشدا نه‌هاتبێت، پێویسته له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا، په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌رله‌مان بده‌ن"، باس له‌وه ده‌كات كه له ئه‌زمونی یه‌كه‌مدا له خولی سێیه‌م به‌گشتی، ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه دراو ورده‌كاریی ئه‌و (72)ملیاره‌ی بۆ ئه‌مساڵ ته‌رخانكرا، نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كرا كه بۆچی ده‌ستنیشانكرا، ئایا زۆره یان، كه‌مه؟.
دلێر مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری كوردستانی‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا ئه‌وه نییه كه په‌رله‌مانتاران بودجه‌ی ساڵانه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌باشی ده‌زانێت كه به هه‌ر شێوازێك بێت، په‌رله‌مانتاران ئاگاداری بن.
له‌و باره‌یه‌وه بۆ رۆژنامه وتی: "رای په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر بودجه‌و پرۆژه‌كان وه‌ربگیرێت، باشتره، جا ئه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی داخراو داوا بكرێت كه چ پرۆژه‌یه‌كیان پێباشه، بكرێت‌و له خزمه‌تی په‌رله‌ماندا بێت، یان به ئاگاداری‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان، چونكه هه‌ریه‌كێكیان تایبه‌تمه‌نده به كارێك، یان لایهنو وه‌زاره‌تێك".
ئه‌و، جه‌خت له پێویستیی زو هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ دهكاتو پێشیوایه، تا ئه‌و كاته‌ی په‌یڕه‌وه‌كه چاك ده‌كرێت، رێككه‌وتنێك بكرێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی په‌رله‌مان "بۆئه‌وه‌ش باشتره په‌رله‌مانتار، یان لیژنه‌كان، یان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی رێكبكه‌ون كه ئه‌و بودجه‌یه چۆن بێت‌و چۆن نه‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌و میكانزیمه به‌شێوه‌یك بێت، ئه‌گه‌ر نهشخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران، لیژنه‌كان یان فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان تاوتوێی بكه‌ن".
بێئاگایی پهرلهمانتارانو گفتوگۆنهكردن له‌سه‌ر خه‌مڵاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی پهرلهمانو شێوازی خه‌رجكردن‌و پرۆژه‌كانی، جگه له ناشه‌فافییه‌ت، گرفتی ئه‌وه‌ی دروستكردوه كه ساڵانه زیاتر له نیوه‌ی بودجه‌كه‌ی خه‌رج ناكرێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا وهزارهتو ده‌زگا هه‌یه گرفتی كه‌میی بودجه‌ی هه‌یه.
ئه‌و گرفتانه‌ش وایانكردوه كه پهرلهمانتارانو شاره‌زایانی ئابوری، ره‌خنه له شێوازی خه‌رجكردنی بودجه‌ی په‌رله‌مان دهگرنو پێیانوایه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌یه‌كی نییه بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌كه‌و ئهنجامدانو چاودێریكردنی پرۆژه‌كانی، چونكه به‌پێی ئه‌و پوخته‌ی ژمێركارییه كه له حساباتی خیتامی (2009) گه‌یشتوه‌ته لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، له (59)ملیار‌و (839)ملیۆن دیناری بودجه‌ی (2009)ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هه‌مو خهرجییهكانییهوه كه‌متر له نیوه‌ی خه‌رجكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها (27)ملیار‌و (696)ملیۆن‌و (661)هه‌زاری خه‌رجكردوه، به‌وپێیه‌ش بودجه‌ی خهرجنهكراوی په‌رله‌مانی كوردستان، زیاتره له(32)ملیار‌و (141)ملیۆن دینار كه بإیاروایه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرێت كه هه‌مان گرفت له بودجه‌ی ساڵی (2010) روبدات به‌وپێیه‌ی ته‌نیا له بودجه‌ی(2009) كه بۆی ته‌رخانكراوه، نزیكه‌ی نیوه‌ی بودجه‌كه‌ی سه‌رفكردوه، به‌ڵام له بودجه‌ی (2010)دا پاره‌یه‌كی زۆری بۆ تهرخانكراوهتهوه كه زیاتره له (72)ملیار دینار.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان، ده‌ڵێت: "میكانیزمێكی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی راپۆرت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاریی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده‌ده‌كرێت كه هه‌مو حساباتهكانو بإی ته‌رخانكراو خه‌رجیی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئه‌ویش ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی دهكاتو ئه‌وانیش راپۆرتی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه پێویسته دانیشتنی تایبه‌ت ساز بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پارانه‌ی خهرجكراونو بۆ تاوتوێكردنو خه‌مڵاندنی دیاریكردنی بڕی پاره‌ی داهاتو بۆ ساڵی داهاتو".
ئه‌و پێیوایه، كاتێك په‌رله‌مان ده‌توانێت داوای شهفافبون له حكومه‌ت بكات كه خۆشی شه‌فاف بێت‌و وتیشی: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان داوا بكات، حكومه‌ت شه‌فاف بێت له‌كاتی پێشكه‌شكردنی بودجه‌دا، ئه‌و داوایه دوهێنده له‌سه‌ر خۆی ده‌كه‌وێت، چۆن ده‌توانێت داوای ده‌زگای دادوهریو شه‌فاف بونی حكومه‌ت بكات له ناردنی بودجه‌دا؟، له‌كاتێكدا خۆی بڕه پاره‌كه‌ی خۆی دابه‌شبكات، ئێستا یه‌ك په‌رله‌مانتار نازانێت، بۆچی (72)ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌مساڵی بودجه‌ی په‌رله‌مان له‌كاتێكدا من دڵنیام كه به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه زیاده‌یه‌و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه". هۆكاری ئه‌و گرفتانه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌و بودجه‌یه به شێوه‌یه‌كی زانستی دانه‌نراوه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
دلێر مه‌حمود، رونی ده‌كاته‌وه كه له‌كاتی خه‌مڵاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی په‌رله‌ماندا، سه‌رۆكایه‌تیی داوا له وه‌زاره‌تی پلان‌و وه‌زاره‌تی دارایی دهكاتو ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ بۆ ئه‌و پرۆژانه ئه‌وه‌نده‌م ده‌وێت، دواتر ئه‌وان گفتوگۆی له‌سه‌ر دهكهنو ره‌نگه كه‌مبكرێته‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌كرێت. دوای ئه‌وه‌ش پاره‌كه ده‌چێته سه‌ر بودجه‌ی پهرلهمانو دواتر به‌پێی ئه‌و پرۆژانه‌ی خراونه‌ته‌ڕو جێبهجێدهكرێتو ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌وه، (6)مانگ جارێك حساباتی په‌رله‌مان ده‌نێررێته لیژنه‌ی دارایی‌و وه‌ك چاو‌دێر چێكی ده‌كه‌نه‌وه‌و ناچێته لیژنه‌كانی تر.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی، ده‌ڵێت: "گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه لیژنه‌كان پێیانوایه، ده‌بێت لیژنه‌ی دارایی چاودێریی بكات‌و خۆی حساباتی خیتامی بكات‌و خۆی به‌دوای پرۆژه‌كان بچێت، به‌ڵام پێویسته هه‌مو لیژنهكانو په‌رله‌مانتاران به‌دوای ئه‌و شتانه بچن نه‌ك خۆیان بدزنه‌وه، كهناچن خۆیان كه‌مته‌رخه‌من، بۆنمونه لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ش بۆی هه‌یه به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا بچێت".
به‌ڵام د. ره‌فیق سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێویستی ده‌زانێت، دوای گه‌یشتنی راپۆرتی حسابی خیتامی به لیژنه‌ی دارایی، كۆپییه‌كی بدرێته پهرلهمانتارانو لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی نه‌زاهه تا ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بن، چونكه به وته‌ی ئه‌و: "ئه‌و حساباته به‌رچاوڕونیی ده‌بێت بۆ به‌رنامه‌و كاری داهاتوی په‌رله‌مان".
هه‌روه‌ك د. زانا ره‌خنه له هه‌ردو لیژنه‌ی دارایی‌و نه‌زاهه دهگرێتو به پێویستی ده‌زانێت كه لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به بودجه‌ی په‌رله‌مان راپۆرتی ئامادهبكردایهو ورده‌كاریه‌كانی بخستایهتهڕو.
پێشیوایه، لیژنه‌ی نه‌زاهه زۆر رۆڵی لاوازه‌و به بێئاگاترین لیژنه ناوی ده‌بات له‌سه‌ر چۆنێتیی سه‌رفكردنی پاره‌كان، وتیشی: "هه‌میشه ده‌ستی گیراوه‌و ئیشی ئه‌م لیژنه‌یه ههڵدهپهسێررێتو هاوكاری ناكرێت ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه، بۆیه لیژنه‌ی نه‌زاهه زۆر دورتره له‌وه‌ی بتوانێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئیشه‌كانی بكات، ئه‌گه‌ر واشبروات لیژنه‌ی نه‌زاهه لیژنه‌یه‌كی زیاده‌یه".