راپۆرت
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010




Saturday, January 1, 2011
 
     

راپۆرتی:(سبه‌ی)
ساڵی 2010 به‌ ساڵیکی پڕ له‌ روداو و گۆڕانکاری داده‌نرێت له‌ڕوی سیاسی و ئابوری و بواره‌کانی دیکه‌دا له‌ کوردستان و عێراق و جیهانیشدا، له‌ گرنگترین ئه‌و روداوانه‌ش تۆمارکردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرته‌ نهێنییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاو چه‌ندان روداوی دیکه‌، که‌ ئه‌مه‌ش گرنگترینی ئه‌و روداوانه‌یه‌:

کانونی دوه‌م:
- له‌ یه‌که‌م رۆژی ساڵی 2010دا کورده په‌ناهه‌نده‌‌کانی سوریا له‌ وڵاتی نه‌رویج له‌ دژی پێنه‌دانی په‌ناهه‌نده‌یی پێیان، له‌به‌رده‌م ته‌لاری په‌ر‌له‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا مانگرتنیان راگه‌یاند.

- له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2010دا له‌ شاری سلێمانی، 3 منداڵ به‌رێگای‌ بلوری‌ له‌دایك بون، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دایكانی‌ ئه‌و سێ منداڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی نیساندا پیتاندنیان بۆكراوه‌ به‌شێوه‌ی بلوری‌، له‌ كۆی 7 ژن كه‌ ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌نجام درابو.  

- له‌ سێیه‌م رۆژی ساڵی 2010دا، رۆژنامه‌ی (فایناشناڵ تایمز)ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ راپۆرتێکی ده‌رباره‌ی دیاترین 50 که‌سایه‌تی جیهان له‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵی‌ رابردودا بڵاوکرده‌وه‌، که‌ کاریگه‌ری باش یان خراپیان بۆ جیهان هه‌بوه‌، که‌ تێیدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی وڵاتی ئێران به‌پله‌ی یه‌که‌م هاتوه‌، له‌ دوای ئه‌و ئوسامه‌ بن لادنی سه‌رکرده‌ی رێکخراوی قاعیده‌ دێت، پاشان تۆنی بلێری سه‌رۆکی حکومه‌تی پێشوی به‌ریتانیا و جۆرج بوشی سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا به‌پله‌کانی سێیه‌م و چواره‌می دیارترین که‌سایه‌تییه‌کانی 10 ساڵی رابردو دێن.

- رۆژی 4/1/2010 زیاتر له‌ (140) پارێزه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زاییان‌ به‌رامبه‌ر شڵه‌ژانی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی شاری‌ سلێمانی‌ بڵاوکرده‌وه‌، که‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا ئه‌و شاره‌ زنجیره‌یه‌ك روداوی‌ توندوتیژی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌، هه‌ر له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك كه‌ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بون و هه‌روه‌ها هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوس و كه‌سانی‌ دیكه‌.

- به‌رزترین باڵه‌خانه‌ی‌ جیهان که‌ به‌رزییه‌که‌ی (828) مه‌تره‌، به‌ناوی‌ "بورجی‌ خه‌لیفه‌" له‌ دوبه‌ی‌ كرایه‌وه‌.  

- 5/1/2010 پۆلیسی توركیا 20 كه‌سایه‌تی كوردی‌ له‌ شاره‌ كوردیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیگركرد، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی تۆڕه‌ نهێنییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانن.

- رۆژی 6/1/2010 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داوای کرد سزای له‌ سێداره‌دان له‌ هه‌مان ئه‌و شه‌قامانه‌دا جێبه‌جێ بكرێت كه‌ تاوانباره‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام داوه‌.

- 7/1/2010 : وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك دژی ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی وڵاته‌كه‌ی و هێزی ئۆپۆزسیۆنی تێكه‌وتوه‌، كونسوڵی ئێران له‌ ئۆسلۆ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و وتی: ئاماده‌ نیم جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ توندوتیژیم به‌رامبه‌ر بكرێت.


- په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان عێراق و سعودیه‌ رو له‌ ئاڵۆزی کرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌که‌م هه‌فته‌ی ساڵی 2010دا، محه‌مه‌د ئه‌لعه‌ریفی‌ زانایه‌كی‌ سعودی‌ له‌ وتارێكیدا له‌ شاری‌ ریاز سوكایه‌تی‌ به‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌كان كردو جارێكی‌ تر رۆژنامه‌كانی‌ سعودیه‌ و به‌ تایبه‌ت رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لوه‌ته‌ن كاریكاتێری‌ سیستانییان بڵاوكرده‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا هاوڵاتیانی‌ شاره‌كانی‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا چونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ سعودیه‌یان كرد.


- 13/1/2010 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز به‌ گوڕی‌ 7 پله‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر شاری‌ (پۆرتئاوپرینس)ی‌ پایته‌ختی‌ هه‌ژاند و كوژران و برینداربونی‌ هه‌زاران كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

- 14/1/2010 دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ ره‌سافه له‌ شاری به‌غدا،‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر 11 كه‌سدا سه‌پاند، كه‌ تاوانی‌ پلاندانان ‌و جێبه‌جێكردن ‌و پاڵپشتی‌ دارایی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌‌و داراییان خراوه‌ته‌ پاڵ، که‌ به‌ چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی ناسراو بوه‌ هۆی کوژران و برینداربونی سه‌دان که‌س.


- 17/1/2010 دواین دانیشتنی‌ دادگاییكردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌یسی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ شاری‌ به‌غدا كۆتایی‌ هات و دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌ عه‌لی‌ كیمیاویدا سه‌پاند و هه‌ریه‌ك له‌ سوڵتان هاشم و سابر دوری‌ سزای‌ 15 ساڵ زیندانی‌ و فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری‌ سزای‌ 10 ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.


- سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پشتگیریی‌ له‌و ئه‌ندامه‌ به‌عسییانه‌ ده‌كه‌م كه‌ سه‌دامیی‌ نین، بۆ به‌شداربون له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسییدا.  

- له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا كه‌ له‌لایه‌ن هێزی‌ دژه‌تیرۆر له‌ناوخۆی‌ توركیا ئه‌نجامدرا، نزیكه‌ی‌ 120 كه‌س به‌ گومانی‌ هه‌بونی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌وه ‌ده‌ستگیر كران.


- رۆژی 25/1/2010 عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ناسراو به‌ عه‌لی كیمیایی ئامۆزای سه‌دام حسێن له‌ سێداره‌ درا، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی خۆشی، له‌ مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ ده‌ستکرا به‌ وتنی  (الله اكبر).

 

شوبات:
- رۆژی 1/2/2010 له‌ كاتی سه‌ردانیدا بۆ قه‌زای (تلکێف) له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌، ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا به‌ردباران کرا.

- له‌مانگی شوباتدا نوسینگه‌ی‌ به‌شی دیزاینی‌ زانكۆی‌ (ئه‌میر كه‌بیری)‌ی ته‌كنه‌لۆژی‌ له‌ تاران، یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی‌ بێ فڕۆكه‌وانی‌ دروستكرد.

- هه‌ر له‌و مانگه‌دا پارتی‌ ئاشتی‌ ‌و دیموكراسی‌ (به‌ده‌په‌) یه‌كه‌م كۆنگره‌ی‌ خۆی‌ سازكرد و به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌ش، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كرایه‌ سه‌رۆكی‌ پارته‌كه‌.

- یه‌كه‌مین شه‌مه‌نده‌فه‌ری عیراقی له‌ موسڵه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری غازی عه‌نتاب له‌ توركیا.  

ئادار:
- رێکه‌وتی 7/3 له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌رگای بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕوی ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
- باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ ئیداره‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا، كاتێك ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پڕۆژه‌ مێژوییه‌كه‌ی‌ بۆ چاكسازیكردن له‌ سیستمی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ په‌سه‌ند كرد و به‌هۆیه‌وه‌ توانرا خزمه‌تگوزاری‌ پزیشكی‌ بۆ (32) ملیۆن هاوڵاتی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ دیكه‌ دابین بكرێت.

- رۆژی 27/3، (125) ده‌وڵه‌ت به‌شدارییان له‌ (سه‌عاتی‌ زه‌وی‌)دا كرد و بۆ ماوه‌ی‌ سه‌عاتێك كاره‌با و روناكییان كوژانده‌وه‌.

- به‌همه‌نی قوبادی خه‌ڵاتی فیلمی (ته‌واو مافپه‌روه‌رانه‌)ی فیستیڤاڵی هۆڵه‌ندی به‌ده‌ستهێنا.

- ئه‌مه‌ریكا، ساڵێكی‌ دیكه‌ ماوه‌ی‌ بڕیاری‌ بارودۆخی‌ مه‌ترسیداری له‌ دژی‌ ئێران درێژ کرده‌وه‌.


نیسان:
- بومه‌له‌رزه‌یه‌ک‌ له‌ هه‌رێمی‌ یۆشۆی‌ وڵاتی‌ چین، 2039 کوژراو و زیاتر له‌ 12 هه‌زار برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

- دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له‌مانگێک به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یه‌ندرا، لیستی عێراقییه‌ 91 کورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا 89 کورسی، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقیش 71 کورسی، هاوپه‌یمانی کوردستانی 42 کورسی، لیستی گۆڕان 8 کورسی و یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان و لیستی یه‌کێتی عێراق هه‌ریه‌كه‌ چوار کورسیان برده‌وه‌ و لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی 2 کورسی برده‌وه‌.

-  شاری که‌رکوک به‌ پایته‌ختی رۆشنبیری عێراق ده‌ستنیشانکرا.  

- له‌مانگی نیساندا بورکانێک له‌ وڵاتی ئایسله‌ندا ته‌قییه‌وه‌و وێڕای راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی به‌شێکی وڵاتانی ئه‌وروپا، هاوکات به‌پێی خه‌مڵاندنی رێكخراوی‌ گه‌شتوگوزاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌ر به ‌نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتوه‌كان، به‌هۆی‌ پاشماوه‌كانی‌ گڕكانه‌کانه‌وه‌، كه‌رتی گه‌شتوگوزاری وڵاتانی ئه‌وروپا، زیاتر له‌ دو ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتوه‌.

- كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ی‌ (تۆبۆلیڤ 154)ی‌ پۆڵه‌ندی‌ كه‌ بوه‌ هۆی‌ گیانله‌ده‌ستدانی لیخ كاچینسكی‌ سه‌رۆكی‌ پۆڵه‌ندا و ماریا كاچینسكای‌ هاوسه‌ری‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ پۆڵه‌ندا.


ئایار:
- سه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نوس و خوێندکاری زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 7/5 له‌ به‌رده‌م زانکۆکه‌ی له‌ هه‌ولێر رفێندرا، دوای دو رۆژ له‌ رفاندنی ته‌رمه‌که‌ی به‌ کوژراوی له‌ موسڵ دۆزرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێکی فراوانی ناڕه‌زایی رۆژنامه‌نوسان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌.  
- به‌رپرسێكی پارتی گه‌لی كۆماری عه‌لمانی توركیا ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌ردۆگان گرت و رایگه‌یاند ئیسلام شه‌ش پایه‌ی هه‌یه‌ نه‌ك پێنج، پایه‌ی شه‌شه‌میان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ مرۆڤ سنوری خۆی بزانێت و ئه‌و سنوره‌ نه‌به‌زێنێت.
- سوپای ئیسرائیل له‌ ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌شتی ئازادیی توركی كه‌ به‌ره‌و كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ڕێوه‌بو و له‌ ئاكامدا نزیكه‌ی 15 كه‌س گیانییان له‌ ده‌ستدا و ده‌یان که‌سی دیكه‌ش بریندار بون.
- ده‌یڤد کامیرۆن بوه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا.  
- هه‌ردو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و لیبیا رێكکه‌وتنێكی هاوبه‌شیان ئیمزاكرد بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی هاوبه‌شی بازرگانی به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان.

 

حوزه‌یران:

- یه‌كه‌م ئافره‌ت به‌ناوی (جۆلیا جیلارد) له‌مێژوی‌ ئوسترالیا بوه‌ سه‌رۆك وه‌زیران.
- به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی چه‌ند گرفتێکی ته‌كنیكییه‌وه‌، هه‌ردو كۆمپانیای (فۆرد و مازدا) بڕیاریاندا زیاتر له‌ (200) هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ بازاڕه‌كاندا بكێشننه‌وه‌.
- سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر هاتنە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و چەندین پێگەی سەربازیان دامەزراند.  
- حكومه‌تی عیراق كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ (3) هه‌زار كارمه‌ندی بێكاركرد.

 

ته‌مموز:
- که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێک له‌ هۆتێل سۆمای شاری سلێمانی، 70 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌.
- له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك، پارتی‌ داوای‌ یه‌ك ملیار دۆلارو داخستنی‌ رۆژنامه‌ی‌ (رۆژنامه‌)ی کرد.
- هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژویدا بوه‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی له‌یاری تۆپی پێداو به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ هۆڵه‌ندای برده‌وه‌.
- كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریکا كۆی موچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی ئاشکراکرد، که‌ نزیکه‌ی (38) ملیۆن و (700) هه‌زار دۆلاره‌.  

 


ئاب:
- زانایانی گه‌ردونناسی‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كیان راگه‌یاند كه‌ 100 ملیۆن جار زیاتر له‌ خۆر گه‌رمی ده‌به‌خشێت.
- 38 ملیاردێری ئه‌مه‌ریکا بڕیاریاندا 50%ی‌ سامانه‌كانیان له‌پاش مردنیان بۆ كاری‌ خێرخوازی‌ ته‌رخان بکه‌ن.
- بە پێی خشتەی دیاریکراو و رێکه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌که‌ی نێوانیان، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمه‌ریکا دەستیان بە چۆڵکردنی بنکە سەربازیەکانیان لە شارەکانی عێراق کرد.
- بەهۆی لافاوێکه‌وه‌ لە وڵاتی پاکستان، زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداو بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە بون.

 ئه‌یلول:

- هونه‌رمه‌ندی كورد به‌هادین عه‌بدوڵا کۆچی دوایی کرد.

- به‌پێی راپۆرتێکی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عیراق، پارێزگای نه‌جه‌فی به‌ گه‌نده‌ڵترین پارێزگای عیراق دانرا.  

- پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ BDP (به‌ده‌په‌) بایكۆتی‌ ریفراندۆمی‌ ده‌ستوری تورکیای کرد.

 تشرینی یه‌که‌م:
- رێکه‌وتی 2/10 و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7ی ئاداره‌وه‌، 208 رۆژی تێپه‌ڕاندو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارکرد، پێشتر ئه‌م ژماره‌‌ پێوانه‌ییه‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا خاوه‌نی بو، ئه‌ویش له‌ساڵی 1977دا که‌ لایه‌نه‌کان دوای 207 رۆژ توانییان حکومه‌ت پێکبهێنن.

- خه‌ڵاتی‌ نۆبڵ له‌ بواری‌ پزیشكی، درایه‌ ئه‌و زانایه‌ی‌ (منداڵبونی‌ بلوری‌) دۆزیه‌وه‌ به‌ناوی (رۆبه‌رت ئیدوارد)،‌ زانای‌ به‌ریتانی‌.

- فیلمی كوێستانی قه‌ندیل خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرنسه‌ی له‌ ئیسپانیا وه‌رگرت.

- خه‌ڵاتی‌ نۆبڵ بۆ بواری‌ ئابوری‌ به‌خشرایه‌ هه‌ردو ‌(پیته‌ر دایمۆند و دیل مۆرتنسن) ئه‌مه‌ریكی و (كریستۆفه‌ر بیساریدس)ی‌ به‌ریتانی‌ و به‌ ره‌گه‌ز قوبرسی‌.  

- له‌ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌که‌مداو دوای زیاتر له‌ دو مانگ له‌ گیرخواردنیان له‌ کانێکی زێڕی ژێر زه‌ویدا، سه‌رجه‌م کرێکاره‌ گیرخواردوه‌کانی کانه‌که‌ی وڵاتی چیلی رزگاریان بو.

- روناكبیری كورد د.مارف خه‌زنه‌دار کۆچی دوایی کرد.

- فیلمی (سرته‌ له‌ گه‌ڵ با)، دو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی ئیمالی ئیسپانی به‌ده‌ستهێنا.

- کۆتایی مانگی تشرینی یه‌که‌م و دوای 20 ساڵ له‌ راگرتنی، یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانی نێوان به‌غداو پاریس ئه‌نجامدرا.

- له‌دوا رۆژی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2010دا له‌ هێرشێکدا بۆ سه‌ر کڵێسای (سه‌یده‌ نه‌جات) له‌ به‌غداو به‌ بارمته‌گرتنی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی مه‌سیحی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه‌، زیاتر له‌ 115 که‌س کوژران و برینداربون. 

- شه‌وی 22/10/2010 سایتی (ویکیلیکس) ده‌ستی کرد به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان و دواتریش ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی دیکه‌ی له‌سه‌ر سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی جیهان بڵاوکرده‌وه‌، که‌ کاردانه‌وه‌و بۆچونی جیاوازی لای وڵاتانی جیهان لێکه‌وته‌وه‌.


تشرینی دوه‌م:
- سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دوه‌م گه‌وره‌ترین سه‌رژمێریی جیهان له‌ وڵاتی چین ده‌ستیپێکرد، که تێیدا 6ملیۆن و 500هه‌زار کارمه‌ند کاری ئه‌م سه‌رژمێرییه‌یان کرد.

- له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دوه‌مدا، ژماره‌ی قوربانیانی په‌تای‌ كولێرا له‌ هایتی گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 800 كه‌س.

- له‌یارییه‌کی مێژویداو له‌یاری کلاسیکۆی ئیسپانیدا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 5 گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی برده‌وه‌.

- هونه‌رمه‌ندی شانۆکاری کورد ته‌ها خه‌لیل کۆچی دوایی کرد. 

 

کانونی یه‌که‌م:
- پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ حه‌مه‌ جه‌زا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.
- دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له‌ 9 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 7/3ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، حکومه‌تی نوێی عێراق پێکهێنراو نوری مالیکی جارێکی تر بویه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران.

- رۆژی 12/12 له‌ دیاربه‌كر كه‌مپینی‌ جیهانیی خوێندن به‌ زمانی‌ كوردی‌ ده‌ستی‌ پێكرد.

- به‌پێی راپۆرتێکی رێكخراوی‌ (پرێس ئه‌میڵم كامپینی‌) ناحكومی له‌ جنێڤ، له‌مساڵدا 105 رۆژنامه‌نوس له‌ جیهاندا که‌ حه‌وتیان له‌‌ عێراق بون، كوژراون.

- بۆ یه‌که‌م جار مانۆڕی هێرشی ئینته‌رنێتی و چۆنێتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌نجامدرا، که‌ 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌شداربون.

- دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ سایته‌که‌ی، جولیان ئاسانگ، دامه‌زرێنه‌ری سایتی ویکیلیکس له‌ له‌نده‌ن ده‌ستگیرکرا.


- 11/12 دو ته‌قینه‌وه‌ی‌ به‌هێز شاری‌ (ستۆكهۆڵم)ی‌ پایته‌ختی‌ سویدی هه‌ژاند، که‌ ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی هاوڵارتییه‌کی عێراقی بو.

- خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی به‌خشرایه‌ (لیو شیاوبۆ)ی به‌ندکراوی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی چینی.

- له‌بڕیارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیاریدا به‌ دورخستنه‌وه‌ی مه‌نوچه‌هر موته‌کی له‌ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و له‌هه‌مانکاتدا عه‌لی‌ ئه‌كبه‌ر ساڵحی،‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئاژانسی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێرانی‌ له‌ شوێنه‌که‌ی دانا.

- وه‌ک یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بی، میسر کونسوڵخانه‌ی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر کرده‌وه‌.

- كۆمپانیای گوگڵ له‌ناوچه‌ی‌ مانهاتنی‌ شاری‌ نیویۆركی ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی‌ بۆ باره‌گای‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ به‌نرخی‌ یه‌ك ملیار دۆلار كڕی.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
xalat
 به‌راستی یه‌كیك له‌گرنگترین رووداوه‌كانی كوردستان له‌سالی 2010كوشتنی به‌ناحه‌قی شه‌هیدی قه‌له‌م سه‌رده‌شت عوسمان بوو كه‌دیاربوو كێ كوشتی مانای نییه‌ به‌13بازگه‌دا تیپه‌ڕبێت ونه‌توانن بیگرن ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ده‌سێكی زۆر گه‌وره‌ له‌پشت ئه‌م كاره‌وه‌ بوو چونكه‌ ته‌نها دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌كوشتنی شه‌هید سه‌رده‌شت باندیێكی تیرۆریستی له‌یه‌كه‌م بازگه‌دا گیرا! به‌ڵام مانای نییه‌ نه‌توانێ سه‌یاره‌یه‌ بگری كه‌ سه‌رده‌شتی هه‌ڵگرت! هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه‌كێ كوشتی به‌ڵام ناتوانم بیڵێم چونكه‌ ده‌بێته‌ ناو زڕاندن
نه به ز - به ریتانیا
 دزینی بودجه له تاریکی دا! ئاودیوکردنی نه‌وتی قاچاخ و دیارنه بونی داهاتی نه وت! به رگرتن به بزوتنه وه‌ی جه ماوه ری و خۆثێشاندانه کان! هه ڕه شه و توند و تیژی به رامبه ر زنان نوسه رو ڕۆژنامه نوسان و به گشتی هاوڵاتیان! پێشێلکردنی مافی هونه رمه ندان و به گشتی خه ڵگانی خاوه ن هه ڵوێست و به تواناو خزمه ت گوزار نانبڕین به به هانی په یوه ندی بون به ئۆپۆزسیۆنه وه پێشێلکاری مافی مرۆڤ و هه بونی زیندانی نهێنی و ئه شکه نجه دان له هه رێمی کوردستان هه ڕه شه ی مه لاکان به هاوکاری و هاندانیان له لایه ن حزبه وه به حزبی کردنی په ڕله مان و دوو حکومه تی له سلێمانی و هه ولێرو به حزبی کردنی ده زگا حکومی و مه ده نیه کان بێده نگ بون به رمابه ر به هێرش و تۆپباران و به زاندنی سنوره کانی هه رێم له لایه ن ئێران و تورکیاوه داگیرکردنی کورسیه کانی ده سه ڵات له لایه ن حزب و چه ند بنه ماڵه یه که وه و ته زویرات و به زۆر خۆسه پاندن و ته سلیم نه کردنی ده سه ڵات به نه وه ی نوێ نایه کسانی و گه نده ڵیه کی یه جگار گه وره له سیستمی ده سه ڵات و حزبه کانیاندا ته وزیع کردنی پۆسته حکومی و حزبیه کان له باوکه وه بۆ نه وه کانیان و ئه ندامانی بنه ماڵه
سەربەخۆی بۆ خاکی کوردستان
 یەکێک لەڕوداوە ھەرە کاریگەره‌کانی ٢٠١٠ ی کوردستان تیرۆر کردنی شەھیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان لەلایەن ........
serbaz
 رووداوەکی هەر گرنگ لە کوردستان وە لە جیهان دەنگی دایەوە لە سێدارەدانی٤ جالاکی کورد بوو لە رۆژهەلاتی کوردستان، بە دوای لە سەدارەدانی ئەو جالاکە سیاسیانە مانگەرتەنەکی سەرتاسەری لە رۆژهەلاتی کوردستان دەستی پێکەرد کە بەگەورەتین مانگەرتەنی ٢٠١٠ دەناسرەت .
زيكاف
 زور شت هه‌ن له‌بيركراون وه‌ك چرپه‌چرپى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك و رێكه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌کانيان له‌گه‌ڵ به غدا و هاموشۆی ئێران و توركيا و ....مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و بوجه و خانه‌نشين كردنى حيزبيه‌كان و هه‌زاره‌ها شتى تر كه به نوسينيان راناگه‌م, له‌شفرۆش و ...... و زۆرى تر هه‌ر باس ناكه‌ين....
zaber
  dastan xosh zor gsht ger bw spas bas awae jee sarnja hech labarae hardw easa bekalkakane parlamanakae xomanawa amazhae bo nakrabw!!!!!!!!!!!1 bo
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ