راپۆرت
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات




Saturday, January 15, 2011
 
     

ئاماده‌كردنی‌: خالیدی‌ حاجی‌ ئه‌حمه‌د
دوێنێ له‌ وڵاتی تونسدا، ئه‌و پێشبینیه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی تونس (ابو القاسم الشابی ) هاته‌دی كه‌ ده‌ڵێت: 
اذا الشعب يوما اراد الحياة
فلابد ان يستجيب القدر
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا، له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌لاماردان و كوده‌تا و پلانگیران، حكومه‌تێكی دیكتاتۆری ناچار به‌ پاشه‌كشه‌كرا و سه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌ به‌نیازی ده‌ست هه‌ڵگرتن نه‌بو له‌ ده‌سه‌ڵات و بێكاری و گه‌نده‌ڵی سه‌راپای وڵاته‌كه‌ی ته‌نیبوه‌وه‌ وڵات به‌ده‌ر كرا.

كرۆنۆلۆگی روداوه‌كان
 له‌ 17ی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابوردودا و نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، محه‌مه‌د بو عه‌زیز که‌ گه‌نجێكی 26 ساڵه‌ بو‌ خوێندنی‌ زانكۆی‌ ته‌واوكردبو و به‌ سه‌وزه‌فرۆشتن درێژه‌ی به‌ ژیانی‌ خۆی و خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌دا، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ سوكایه‌تی پێكراو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌بو سكاڵانامه‌یه‌كی لێوه‌ربگرێت، له‌به‌رده‌م فه‌رمانگایه‌كی ده‌وڵه‌تیدا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له‌ نه‌خۆشخانه‌شدا كه‌ سه‌رۆكی هه‌ڵاتو سه‌ردانی كرد، خۆشحاڵی خۆی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ خۆسوتانه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته‌ جۆش و خرۆش. دوێنێش براكه‌ی رایگه‌یاند: "خوێنی براكه‌م به‌ فیڕۆ نه‌ڕۆشت و گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ وڵاتدا هێنایه‌ كایه‌وه‌".

له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی هه‌ڵاتو (زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی)، كه‌ به‌ كوده‌تایه‌ك له‌دوای چه‌ندین ساڵ ده‌سه‌ڵاتی حه‌بیب بورقێبه‌ له‌ساڵی 1987 دا هاته‌ سه‌ركار به‌یه‌كێك له‌ گه‌نده‌ڵترین و سه‌ركوتكه‌رترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌فریقا و وڵاتانی عه‌ره‌بی دائه‌نرا، حیزبه‌كه‌ی سه‌رۆك و خێزان و خزمه‌كانی هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكیان قۆرغ كردبو، پله‌وپایه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارا كۆكرابوه‌وه‌، به‌ئاشكرا گزی و فزی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرا، سه‌رۆكایه‌تی سه‌ندیكا جه‌ماوه‌ریه‌كان له‌ده‌ست لایه‌نگرانی سه‌رۆك و حیزبدا كۆكرابوه‌وه‌، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌ڵاتو به‌وه‌ ناسرابو كه‌ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی میدیای ئازاد و رۆژنامه‌نوسان بو، پێگه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا بون، نه‌بونی ئازادیی ته‌نگی به‌ هه‌مولایه‌ك هه‌ڵچنیبو، زۆرینه‌ی حیزب و رێكخراوه‌كان له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ راست قه‌ده‌غه‌ كرابون، گرانی بێدادی ده‌كرد و جیاوازی چینایه‌تی ئاستی نۆرماڵی تێپه‌ڕاندبو.

 جه‌ماوه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆپیشاندانه‌كانی خۆی به‌ (راپه‌ڕین ) ناوده‌برد (راپه‌ڕین بۆ ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌نانه‌) و له‌به‌رانبه‌ریشدا حكومه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی به‌ (ده‌ستی بێگانه‌ و تیرۆر) ناوده‌برد، چه‌ند رۆژێك دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ و شاردنه‌وه‌ی له‌میدیاكانی ناوه‌وه‌دا، بن عه‌لی رایگه‌یاند كه‌:
1- وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ر كار لابرد، به‌ڵام هه‌رزو ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی سه‌رۆكه‌ وڵاتی به‌و بارودۆخه‌ گه‌یاندوه‌ نه‌ك وه‌زیری ناوخۆ.
2- بڕیاری دا كار بكات بۆ دامه‌زراندنی 300 هه‌زار كه‌س. لێره‌شدا ئۆپۆزیسیۆن رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌وڵه‌ دره‌نگه‌و ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌س نیه‌ بۆ له‌ناوبردنی بێكاریی كه‌ به‌پێی ئاماره‌ سه‌ندیكایی و یاسایه‌كان ده‌گاته‌ 40% ی دانیشتوان.
3- رایشیگه‌یاند كه‌ كه‌س بۆی نیه‌ بۆ هه‌میشه‌ سه‌رۆك كۆمار بێت و ئه‌ویش بۆ هه‌ڵًَبژاردنه‌كانی 2014 خۆی كاندید ناكاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ وه‌ك سوكایه‌تی پێكردنێك لێكدرایه‌وه‌ و ئۆپۆزیسیۆن وتی ده‌بوایه‌ ساڵی 1987 كه‌ هاته‌ سه‌ر حوكم ئه‌و قسه‌یه‌ی بكردایه‌ نه‌ك دوای 23 ساڵ.

دوای ئه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك بێهیوابو، بڕیاری ده‌ركرد، كه‌ سوپا له‌ ناوچه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا بڵاوبێته‌وه‌، به‌ڵام سوپا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكه‌وه‌ كه‌وته‌ نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه‌ و پارێزگاریان له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌ دواسه‌ته‌كانیشدا سوپا نه‌یهێشت سه‌رۆك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌یتی (قه‌رتاج)ه‌وه‌ سه‌فه‌ربكات و ناچار بو به‌ هه‌لیكۆپته‌رێك بچێته‌ لیبیاو له‌وێوه‌ به‌روه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رێبكه‌وێت.
 
تونس و دنیای ده‌ره‌وه‌
ئه‌مڕۆ لێكه‌ڵه‌وه‌ره‌كان، روداوه‌كانی تونس به‌ ده‌رسێكی گه‌وره‌ ده‌زانن بۆ جیهانی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت وڵاتانی رۆژ ئاواش.

چه‌ندین ساڵ بو له‌ جیهانی رۆژئاوادا تونس به‌ دورگه‌یه‌كی هێمن و ئارام ناوده‌برا له‌ دنیای پڕ له‌كێشمه‌كێشی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وڵاتانی رۆژئاوا هانی كۆمپانیاكانیان ئه‌دا بۆ وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاته‌دا و چاویان له‌و سیسته‌مه‌ دیكتاتۆریه‌ پۆشیبو، كه‌ هه‌مو ده‌نگێكی خنكاندبو، ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ پشتگیریان له‌ سه‌رۆك هه‌ڵپه‌سارد و به‌وته‌كانی هیله‌ری كلینتۆن له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌وه‌ كه‌وتی: ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه‌ پشتگیری له‌ خۆپیشاندن و مانگرتنێكی هێمنانه‌ ده‌كه‌ین، به‌جۆریك پشتیوانی كردن له‌ خۆپیشاندانه‌كان لێكدرایه‌وه‌، فه‌ره‌نسا كه‌ لایه‌نگرێكی به‌هێزی سه‌رۆكی هه‌ڵاتو بو، به‌ رێگه‌نه‌دان به‌ نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی له‌ خاكی فه‌ره‌نسادا له‌ هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی هه‌لوێسته‌كانیدایه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ره‌وه‌ندێكی گه‌وره‌ی تونسی له‌ فه‌رنسادا هه‌یه‌.

تونسیه‌كان، خۆیان به‌هانده‌رێكی باش ده‌زانن بۆ گۆرانكاریی له‌ دینای عه‌ره‌بدا و بانگه‌واز ده‌كه‌ن جه‌ماوه‌ر دژ به‌ سه‌رۆكه‌ دیكتاتۆره‌كانیان راببن و رایانماڵن، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ئاڵای وڵاتانی وه‌ك میسر به‌رزده‌كرایه‌وه‌، پسپۆڕانیش به‌ هۆكاری لێكچونی زۆر دیارده‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ وڵاتانی به‌تایبه‌ت (جه‌زائیر و میسر و مه‌غریب و ئه‌رده‌ن و سوریا) كه‌ دیكتاتۆر له‌ هه‌مویاندا بێدادی ده‌كات و به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و بیكاری و گرانیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌و باوه‌ڕه‌دان كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت و ده‌روازیه‌ك بێت بۆ ئاڵوگۆڕێكی ریشه‌یی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

 چه‌ند سه‌رنجێكی كۆتایی
1- میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت (فه‌یس بوك و تویته‌ر) رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێرا له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و باس و ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كان و په‌یوه‌ندی به‌دنیای ده‌ره‌وه‌، له‌ وڵاتێكدا كه‌ میدیا به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن حیزب و حكومه‌ته‌وه‌ كۆنترۆڵكرابو، ته‌نانه‌ت زه‌ین و لعابدین بن عه‌لی له‌ وتاره‌ ته‌له‌فزوێنه‌كه‌یدا بۆ جه‌ماوه‌ر به‌ڵێنی دا ئازادیه‌كان بۆ میدیا بگێڕێته‌وه‌، لێره‌وه‌ تونسیه‌كان سه‌ره‌تایه‌كیان تۆماركرد بۆ چۆك دان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزب و حكومه‌ت له‌ رێگای میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌.
2- گه‌رچی حیزب و حكومه‌ت هه‌مو سه‌ندیكاكانیان به‌ سه‌رۆك و لیژنه‌ ته‌نفیزیه‌كانه‌وه‌ قۆرغ كردبو، به‌ڵام ریزی خواره‌وه‌ی سه‌ندیكاكان بزوێنه‌رێكی به‌هێزی خۆپیشانده‌كان بون و له‌ ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر دورنه‌كه‌وتنه‌وه‌.
3- سوپا نه‌بوه‌ دارده‌ستی سه‌رۆك و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ په‌نای بۆ كوده‌تا نه‌برد، لێره‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوی جیهانی عه‌ره‌بدا، سوپا روپه‌رێكی گه‌ش و نیشتیمانیانه‌ی بۆخۆی تۆماركرد.
4- له‌كاتێكدا له‌ دواساته‌كاندا، سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست، جه‌ماوه‌ر هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تا و به‌ دروشمی (نه‌ دارو ده‌سته‌و نه‌ جێگرتنه‌وه‌ی باوك ) ریێان له‌ ورده‌ دیكتاتۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات گرت و درێژه‌یان به‌خۆپیشاندان دا و ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان له‌ویش سه‌نده‌وه‌ و به‌ناچاریی په‌رله‌مان كرایه‌ مه‌رجه‌ع، كۆتایی به‌ 23 ساڵ له‌ دیكتاتۆریه‌تی سه‌رۆك بن عه‌لی هێنرا.

(زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی) كێیه‌:
زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ له‌ مانگی‌ 3ی‌ ئه‌یلولی‌ 1936 له‌ شاری‌ حه‌مام سوسه‌ی‌ تونس له‌ دایك بوه‌.

خاوه‌نی‌ كۆمه‌ڵێك بڕوانامه‌ی سه‌ربازیه‌ و چه‌ندین پۆستی‌ سه‌ربازیشی‌ وه‌رگرتوه‌.

سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ بوه‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ 1964-1974.

پاشان بو به‌ سه‌رۆكی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ماوه‌ی‌ 1977-1980.

ساڵی‌ 1980 بوه‌ به‌ باڵیۆزی‌ تونس له‌ پۆڵه‌ندا و پاشان له‌ ساڵی‌  1987 ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

بن عه‌لی‌ هه‌ر له‌ساڵی‌ 1987دا سوێندی‌ یاسایی خوارد وه‌ك سه‌رۆكی‌ وڵات دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حه‌وت پزیشك بڕیاری‌ ئه‌وه‌یاندا كه‌ سه‌رۆكی‌ وڵات "ئه‌لحبیب بورقێبه‌" توشی‌ خه‌ڵه‌فان بوه‌و چیتر ناتوانێت سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵات بكات.

ساڵی‌ 2004 زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ بۆجاری‌ دوه‌م وه‌ك سه‌رۆكی‌ ولات هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.

پێویست بو بن عه‌لی‌ له‌ساڵی‌ 2004دا خانه‌نشین ببێت به‌ڵام له‌ ئایاری‌ 2002دا له‌ رێگه‌ی‌ راپرسیه‌وه‌ توانی‌ پاڵپشتی‌ به‌ده‌ستبهێنێت بۆ مانه‌وه‌ی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ وڵات بۆ خولێكی‌ تری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌.

هه‌میشه‌ رێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی‌ تونس سیستمی‌ حوكمڕانی‌ بن عه‌لیان به‌ دیكتاتۆر وه‌سفكردوه‌ و رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ بن عه‌لی‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی‌ ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌ و ئازادیه‌كانیش به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ ریزی‌ گه‌نجانی‌ خوێنده‌واردا له‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌ودا گه‌یشه‌ رێژه‌ی‌ %14، به‌ڵام هه‌ندێك بۆچون هه‌یه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ئابوری‌ تونس له‌سه‌رده‌می‌ ئه‌ودا به‌ره‌وه‌پێش چوه‌.

قه‌یرانی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ وڵات له‌ شێوه‌ی‌ خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ریدا له‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵدا خۆی‌ ده‌رخست.

سه‌ره‌تا محه‌مه‌د بو عه‌زیزی‌ ده‌رچوی‌ زانكۆ كه‌ پۆلیس عه‌ره‌بانه‌ی‌ ئیشكردنه‌كه‌یان شكاندبو خۆی‌ سوتاند و گیانی‌ له‌ده‌ستدا پاشان خۆپیشاندانه‌كان فراوان بو تا گه‌یشته‌ دروست بونی‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ و هه‌ڵهاتنی‌ بن عه‌لی‌ له‌ وڵات و دروست بونی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ نوێ‌ له‌تونس له‌ 14ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2011.

زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ ماوه‌ی‌ 23 ساڵ حوكمی‌ وڵاتی‌ تونسی‌ كرد پاشان له‌ژێر فشاری‌ جه‌ماوه‌ردا هه‌ڵهات و وڵاتی‌ به‌جێهێشت.






 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
rebwar
 basa bocy rojnamakany hizby desellat unzikawn basla raparin u gorrankarany tuns u misr nakan u xoyan krwa ba karay sarbat ???!!! yan awanis xoyan har law rizanada dabinnawa baramber ba millatakayan,laxoyan datrsn ka ste rubdat we ledwanakay maswd barzanis awa dasalmenet kadallet kurdistan be tuns berawrd nakret,bellam mndellem bo na kexaweny kompaniyauserikanawtwkany kurdistane ??? hawllatiyaky hejar yan hamwyan lasar mulky hkumatnw bohejaran serf dekret ,,yan bedestkewaya?????
jalal
 راپه رینه جه ماوه ریه که ی تونس ببیت به ده رسیک بۆ کوردستان و کوردیش به خه به ر بیته وه و له و خه وه راپه ریت که بۆ ماوه ی 20 ساله له ژیر فشاری بنه ماله دا گوزه ران ده کریت به یه کیتیشه وه پیویست ئه کات بۆ جاریکی تر را په رین سه ر هه لبداته وه له کوردستان .
تارا
 هیوادارم کە سەرکردایەتیی هەردوو حیزب نەیەڵن چیتر خەڵک لەمە زیاتر لێیان بچێت بە رقا، با خەڵک بە تایەبەت گەنجان لەمە زیاتر لێیان پڕ نەبێت، نەوەکوو خوا نەکردە ڕۆژێک بێت ،فریای ئەوە نەکەون،ژیانی خۆیان بۆ رزگار نەکرێت وجەماوەر جامی غەزبی خۆی بە سەریاندا بەتاڵبکات
awarai wlat
 kurd bo awa la daik nabuwa tanha yak bnamala dasalati be .. ...
ئه‌زمڕ
 گه‌لی تونس ڕۆشنبیروژیریه‌کگرتو،ئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ده‌کرا که‌کردی. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ گه‌لی کورد وانیه‌،هه‌رچه‌نده‌ پارتی و یه‌کێتی زۆرگه‌نده‌ڵترن له‌ سه‌رۆکی هه‌ڵهایوی تونس. به‌ڵام من قه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌...........
hasan
 به‌بۆنه‌ی‌ كورینی‌ سسته‌می‌ حوكم له‌تونس هه‌ڵ هاتنی‌ سه‌روكی‌ ئه‌وه‌ ولاته‌ هیوادارم به‌ربرسانی‌ هه‌ریم زور ئاكاداری‌ خۆیان كه‌جیهان به‌ره‌وكورین ئه‌روات به‌هه‌له‌كانی‌ خۆیان بجنه‌وه‌ هاوكاری‌ خه‌ڵك بكه‌ن و ئاستیش ته‌سلیم به‌حكومه‌ت بكه‌ن نه‌ك بۆباراستنی‌ خۆیان به‌كاری‌ بهینن جونكه‌ خه‌لكی‌ كوردستان زور له‌خه‌لكی‌ تونس به‌جه‌ركترن حكومه‌تی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م هه‌لبه‌سیرن وحكومه‌تی‌ ئیتلافی‌ كه‌كشت فراكسیۆنه‌كان دروست بكه‌ن و زیانی‌ خه‌لك باش بكه‌ن هه‌ندی‌ یاسا ده‌رجووه‌ به‌زوترین كات هه‌موار بكریته‌وه‌
ئازاد
 خۆسوتاندنی یه‌ک که‌س له‌ تونس هه‌مو گه‌لی تونسی هه‌ژاند و بۆ خاوه‌نداری کردن له‌و که‌سه‌ هه‌مویان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان لێره‌ له‌ کوردستان سه‌دان ئافره‌ت خۆیان سوتاند چه‌ندین زیندانی له‌ کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی له‌ سێداره‌ ده‌درێت چه‌ندین که‌سمان له‌ ئاوه‌کانی یۆنان و ئیتاڵیا و ئوسترالیادا خنکان که‌چی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورد و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان له‌ خه‌وێکی قوڵدان و هه‌روه‌ک هيچ ڕووی نه‌دابێت چه‌نده‌ له‌ دڵه‌وه‌ خۆزگه‌ ده‌خوازم که‌ ئێمه‌ی کوردیش غيره‌ت بمانگرێت ئه‌وه‌نده‌ش خه‌فه‌تبارم بۆ بێ نرخی و بێ خاوه‌نی ئینسان و تاکی کورد
ibrahimshexani
 zor dl xoshm w ba rasti galeki zindun w supayaki hushyariyan haya w haqa firawnakani trish btoqn w bzann itr waxti ksh malik w mat maliki dktatora xozga dasalat darani jihan ba jwani la zhyanyan darwani gali xoyan nadacawsandawa gandaliyan na dakrda parwi tamaniyan chuka dwa jar wak bn ali la asman gir dakan w riswa dabn
ibrahimshexani
 zor dl xoshm w iba rasti galeki zindun w supayaki hushyariyan haya w haqa firawnakani trish btoqn w bzann itr waxti ksh malik w mat maliki dktatora xozga dasalat darani jihan ba jwani la zhyanyan darwani gali xoyan nadacawsandawa gandaliyan na dakrda parwi tamaniyan chuka dwa jar wak bn ali la asman gir dakan w riswa dabn
زيكاف
 نوخشه بيت له خومان و ....... ,له شايه كه يا نا هه لبه رم . ئه كه ر بن على سعوديه ى هه يه ...............
azmr
 ba dasalt te bga re la azde nagere yasa bo gal da nanre be bastetawa aw anjame gandle dktatoreya 10 sa3at ba asmanwa be kas lat le nakatawa ama sar barzya ba hamwkas bzane gal awne drost krd na k bnamala tola basabra ama bazabra ama tolae gala ba3s man ber chwawa 20 sala
نه‌به‌ز
 ئومێده‌وارم، په‌ندێكی باش بێت بۆ ........هه‌رێم و پارته‌كان، به‌هیوای ڕۆژیان نه‌گاته‌ ئه‌م ڕۆژه‌و،چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌ بدۆزنه‌وه‌و ژیانی پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ گه‌لدا قبوڵ بفه‌رموو.
Roman
 کوردینه ڕاپه ڕینی خه ڵکی تونس ڕاپه رینێکی شه ره ف مه ندانه بوو، سه رۆکی توونس به قه ر ........ دیکتاتۆر نه بوو. گه لی توونس ساحێبی هه ڵه بجه نه بووـ وه ۱۸۰۰۰۰هه زار ئه نفال ی نه بوو هه موو خه باتی گه لی کورد بۆ بنه ماڵه خه باتیان نه کرد کواخوێنی شه هیدانمان کواسه روه ت و سامانی ئه م میله ته بێچاره یه مان کوڕان و کچانی ئێوه له باشترینی خۆشی ئه م دونیایه ژیان به سه رئه به ن و، دایکی ئه نفالکراوم له به رچرایه ک ڕۆژئه کاته وه وئێوه ش له کۆشکه فیرعه ونیه کانتان فه سادی وگه نده ڵی ئه که ن، جه ماوه ری به شه ره فی کوردستان تاکه ی ماده ی 140تاکه ی حکومه ته که مان ساوایه؟ تاکه ی درۆو ده له سه ،براتورکه کانمان کوردستانیان هه موو کڕی ؛؛؛؟
GORAN
 mni6 ta radayak lagal aw rayay sarawam zor rasta kurd trsnoka tananat nawere ba azadana t3bir la tanha dagy xo6y bka lakaty dandanda dale mw4am dabrn twxwa azayatykay kurd kw??? hazar hazar slaw lagaly twns saraxo6y la 6ahidan hiwadarm am mardayatyw azayatya hamw walata dktatorw bnamaliyakn bgretawa .
dover
 ama nishanay awaya ka geleki zindoon ,,hiwadarm kurd ba xabar betawa.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ