راپۆرتی: ده‌شتی سالار
یه‌کێتی و پارتی له رێگه‌ی هه‌ردو پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان و ده‌زگاكانی (پاراستن پ.د.ک) و (زانیاری ی.ن.ک) و هه‌واڵگری سه‌ربازی به سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌خشینی مۆركی یاسایی به‌و ده‌زگا حیزبیانه، هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و چاودێریی خستنه‌سه‌ر ژیان و ئازادیی هاوڵاتیان و حیزب و رێكخراوه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌و دو پڕۆژه‌یاسایه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوی ژماره (2937) له رۆژی 25/11/2010 ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی کردوه به مه‌به‌ستی بڕیاردان و كردنی به یاسا، جگه‌له‌وه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئازادی هاوڵاتیان هاوكات، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان ده‌بێت و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستكراون به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ئه‌وه‌ش له خاڵی دوه‌می ماده‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا هاتوه.
هه‌وڵده‌رێت له‌رێگه‌ی یاساوه ئاسایش له ده‌ستی حیزب‌دا بهێڵرێته‌وه
ئه‌و پڕۆژه یاسایانه که به‌پێی نوسراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش و زانیاری و پاراستن و هه‌واڵگریه، جگه له‌وه‌ی ده‌زگاكه په‌یوه‌ست ده‌كات به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، هاوكات ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هاش ده‌به‌خشێته سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئاڕاسته‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش له چاودێریكردنی په‌رله‌مان دورده‌خاته‌وه.
له پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا كه له پێنج ماده پێکهاتوه، تێیدا به‌رونی كارده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی مۆركی ده‌زگا حیزبیه‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا.
له‌ماده‌ی دوه‌می یاساكه‌دا هه‌ردو ده‌زگای زانیاری و پاراستن وه‌كو دو ده‌زگای حیزبی ده‌هێڵێته‌وه و شه‌رعیه‌تیان پێده‌دات، ماده‌ی دوی پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دو خاڵ پێكهاتوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت له: (ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازیی و ئاژانسی پاراستن و زانیاری).
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که به‌ڕای په‌رله‌مانتارانیش ئه‌و خاڵه و یاساكه‌ش شه‌رعیه‌تدانه به حیزباندن و مانه‌وه‌ی دۆخه حیزبیه‌كه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌ژێر چه‌تری یاسادا، هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌زگایانه‌ی باسكراون و ناویان له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوه، پێویسته پێشتر به‌یاسا رێكخرابن پاشان ئه‌نجومه‌نیان لێ‌دروست بكرێت، چونکه هه‌ردو ده‌زگای پاراستن و زانیاری دو ده‌زگای حیزبین و ناده‌ستورین و به‌پێی ماده‌كانی 9ی ده‌ستور، كه رێگری له‌هه‌ر رێكخستنێكی چه‌كدار یان نیمچه چه‌كدار كردوه و به‌پێی ماده‌ی 13 ی ده‌ستور، ئه‌و ده‌ستوره له هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م دو ده‌زگایه به‌پێی ماده‌ی 15 بڕگه‌كانی (3 و 4) یاسای كاری حیزبه‌كانی ژماره 17 ی ساڵی 1993، ئه‌و ده‌زگایانه نایاسایشن و ماده‌كه چالاكی نهێنی و ته‌شكیلاتی چه‌كداری و نیمچه چه‌كداری له‌حیزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كات.
مه‌ترسییه‌کانی پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
له‌بڕگه مه‌ترسیداره‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆژه یاساكه به‌ستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ده‌زگاكانی ئاسایش و زانیاری و پاراستن و هه‌واڵگری سه‌ربازیه به‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، كه ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ سیسته‌می كاری په‌رله‌مانی ده‌كاته قوربانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر ده‌كات.
له خاڵی دوه‌می ماده‌ی دوه‌مدا هاتوه: "ئه‌نجومه‌ن له‌رێی رێكخستن و پلاندانانی سیاسه‌تێكی رێكخراوه‌یی تهناهیهوه هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان سازده‌كات و په‌یوه‌سته به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه".
سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ستبونی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كاته نوسینگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی راوێژكارێكی بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌بێت و ده‌توانێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه زیاد و كه‌م بكات.
له‌ماده‌ی چواره‌می پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوه:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری هه‌یه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت و سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردنی و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها راوێژكار جێگرێكی ده‌بێت بۆ هاوكاری و راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیده‌درێت، له‌کاتێکدا له‌هیچ سیستمێكی په‌رله‌مانیدا (سیستمی سیاسیی عێراق و هه‌رێمیش په‌رله‌مانییه) سه‌رۆك ناتوانێت كه‌س به پله‌ی وه‌زیر دامه‌زرێنێت، ئه‌وه به پێشنیازی سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان ده‌بێت.
دوه‌م: به‌پرسی ده‌زگاكان ئاسایش و پاراستن و زانیاری و هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت كه‌س یان ده‌زگای تر به گوێره‌ی پێداویستیه‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌ن زیاد بكات یان بانگهێشت بكات.
هه‌رچه‌نده پڕۆژه یاساكه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی خستۆته سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام خاڵی سێیه‌می ماده‌ی چواره‌م بودجه‌كه‌ی خستۆته‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هاوڵاتیان نه‌ك بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌و پرۆژه یاسایه‌دا جگه له په‌راوێزخستنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به سه‌رۆكی هه‌رێم، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستانیش هیچ رۆڵێكی نابێت له‌چاودێریكردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت نه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت نین و سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بێت، ئه‌وه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مان بێت نه‌ك ته‌نها له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ئه‌وكات ناچێته ژێر چاودێرییه‌وه.
د.زانا ره‌ئوف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌كلیف كردنه‌وه‌ی قۆناغی دو ئیداره‌ییه، هاوکات له‌مه‌ودوا له‌ژێر چه‌تری ده‌زگای ره‌سمی و له‌ژێر سایه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و بودجه‌ی ره‌سمیدا، کاری حیزبی ده‌کرێ و ده‌زگا حیزبیه‌كانی خۆیان (یه‌کێتی و پارت)ی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن، که‌چی له‌ولاشه‌وه داوا ده‌كه‌یت خه‌ڵك به‌ره‌سمی رێزیان بگرێت و ملكه‌چی بێت له كاتێكدا ئه‌م ده‌زگایه بۆ حیزب ئیش ده‌كات نه‌ك بۆ خه‌ڵك.
باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نێكی مه‌ترسیداره و ته‌نانه‌ت له وڵاته دیموكراسیهكانیشدا مه‌ترسی هه‌یه، گه‌رچی له وڵاتی ئێمه‌دا تائێستا ئه‌زمونی دیموكراسی وه‌ك پێویست نه‌چه‌سپیوه و تائێستاش هه‌ندێ ئاماژه‌ی هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه.
پڕۆژه یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم
ئه‌م ده‌زگایه له‌یه‌ك كاتدا به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه (له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش)، به وته‌ی په‌رله‌مانتاران ئه‌مه ده‌بێته هۆی پێكدادانی سه‌ڵاحییه‌ت له‌نێوان ئه‌م دو سه‌رۆكایه‌تییه، هه‌روه‌ها زۆرترینی ئه‌و ئه‌رك و ئامانجانه‌ی كه له ماده‌ی دوی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌دا هاتوه، به هه‌مان شێوه‌ش له ئه‌رك و فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش پێشنیازكراون كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه ده‌بێته هۆی پێكدادانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ڵاحییه‌ت له نێوانیاندا.
له‌هه‌مانکاتدا پاراستنی ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموكراسی به‌ستراوه‌ته‌وه به‌م ده‌زگایه‌وه، که ئه‌مه جێگای پرسیاره و دور نیه بۆ ده‌ستێوه‌ردان بێت له كاروباره شه‌خسی و تایبه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم و گروپ و حیزبه سیاسییه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌پێی ماده‌ی دوه‌م و بڕگه‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاسای ده‌زگای ئاسایش، پاراستنی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌ركی و په‌رله‌مان و داموده‌زگا حكومییه‌كانی خستوه‌ته ئه‌ستۆی ئاسایش، له‌کاتێکدا ئه‌مه كاری پۆلیسه نه‌ك ئاسایش، بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی ئه‌م پڕۆژهیاسایهش یه‌کێکی دیکه‌یه له‌مه‌ترسییه‌کان و ده‌كرێت سود له‌م بڕگه‌یه وه‌ربگیرێت بۆ چاودێری و سیخوڕی كردن به‌سه‌ر پارت و رێكخراوه‌كانه‌وه و ترساندن و سزای ئه‌ندامه‌كانی له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی جیاواز، بڕگه‌ی حهوتهمیشی که تایبه‌ته به (هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ) پێناسه‌ی نه‌كراوه‌و دور نیه بۆ سنورداركردن و قه‌ده‌غه كردنی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان سودی لێوه‌ربگیرێت به‌ناوی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سیستمی سیاسیی هه‌رێم.
''به یاسایی كردنی پرسه حیزبیه‌كانی یه‌کێتی و پارتی''
د.زانا ره‌ئوف، رونیکرده‌وه: هه‌ر له‌شێوازی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانه‌وه كه هه‌ردوكیان به‌یه‌ك په‌ڕه‌و به‌شێوه‌یه‌ك هاتون وه‌كو جۆرێك لهسهفقه ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی بۆ دو پڕۆژه‌كه کراوه له‌پێناو هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا به‌جۆرێک به‌شێكیان بۆ یه‌كێتی و به‌شێكیان بۆ پارتی بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "شه‌ڕی ئێمه له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش و كۆتایی هێنان بوه به قۆناغی دو ئیداره‌یی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كاتێك كه سه‌یری ئه‌م دو پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ین وه‌كو جۆرێك له دابه‌شكردنی پۆست و به یاسایی كردنی پرسه حیزبیه‌كانی خۆیانه".
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانیش پێیوایه ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه یه‌کێتی و پارتی ئاماده‌یان کردوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، شێوازی (50-50) یان پیادهكردوه.
کاروان ساڵح که هاوکات ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕانیشه وتی: "له دانیشتنی رابوردوی هه‌ردو لیژنه‌ی ناوخۆ و یاسایی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش و پاراستن و زانیاری، بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌ردو پرۆژه‌كه له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا ئاماده‌كراوه و له نێوان خۆیاندا سازشیان لهسهركردوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش سه‌رله‌به‌ری دو پڕۆژه‌یاساكه هه‌مو ده‌زگاكان له ناو هه‌ردو حیزب‌دا دابه‌شكراون و ئه‌ندامانی ناویشیان بۆ خۆیان قۆرخكردوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: یه‌كێتی و پارتی پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتون؛ (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) بۆ پارتی بێت و (ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بۆ یه‌كێتی بێت.
حکومه‌ت پێشێلی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ده‌کات
د.زانا ره‌ئوف ئه‌وه‌شی وت: "به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ژماره (14ی ساڵی 2008/ مادده‌ی حه‌وت)، پێویسته هه‌مو پڕۆژه یاساكانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان بڕۆنه ئه‌نجومه‌نی شورا بۆئه‌وه‌ی له روی شكڵ و ناوه‌ڕۆكه‌وه پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، دروستنه‌كردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، هیچ پاساوێكی نییه، له رۆژی ده‌رچونی یاسای ناوبراوه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بوایه جێبه‌جێی بكات، به‌م پێیه‌ش هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی (حكومه‌ت) له په‌رله‌مان گفتوگۆ ناكرێت ئه‌گه‌ر به فلته‌ری ئه‌نجومه‌نی شورادا تێپه‌ڕ نه‌بێت، ئه‌م دو پڕۆژه یاسایه‌ش ده‌بێت بڕواته مه‌جلیسی شورا دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکرێت".
هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی یاساكه بریتی نه‌بێت له شه‌رعیه‌ت دان به‌و واقعیه‌ی كه ئێستا هه‌یه واته ئێمه یاساكان نه‌هێنین بۆ به یاسایكردنی هه‌مو ئه‌و به‌و پرسانه‌ی كه له رابردودا به‌هه‌ڵه به نایاسایی له قه‌ڵه‌م دراون.
هه‌روه‌ها د.سه‌باح به‌رزنجی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان، به‌پێویستیزانی پێش ناردنی ئه‌و دو پڕۆژه‌یاسایه حکومه‌تی هه‌رێم یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم کارا بکات و وتی: "ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم له‌ساڵی 2008ه‌وه یاساکه‌ی ده‌رچوه، به‌ڵام تائێستا کاری پێنه‌کراوه، که ئه‌رکی پێداچونه‌وه‌یه بۆ یاساکانی حکومه‌ت پێش ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکات.
ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا، سه‌باح به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌پێی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان که کاتی خۆی په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کردوه، سیسته‌می حوکم له هه‌رێم سیسته‌مێکی په‌رله‌مانییه و ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ره‌شنوسه‌دا مامه‌له له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاساکان ده‌که‌ین".
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێده‌په‌ڕێنێت
ماده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌ڵێت: كۆماری عێراق ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه، رژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنه‌رایه‌تی (په‌رله‌مانی) دیموكراسیه، ئه‌م ده‌ستوره‌ش یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌پارێزێت، ماده‌ی 120ی هه‌مان ده‌ستور ده‌ڵێت: هه‌رێم ده‌ستورێك بۆ خۆی داده‌ڕێژێت، هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و میكانیزمه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دیاریده‌كات، به‌مه‌رجێك ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوره‌دا.
وه‌كو ده‌قیش له ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا هاتوه: كوردستان - عێراق هه‌رێمێكه له‌نێو ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا، سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی، كۆماری دیموكراتیه و پشت به فره لایه‌نی سیاسی و بنه‌مای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی راسته‌وخۆی نهێنی و ده‌وریه‌وه ده‌به‌ستێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كرێت بۆ له‌باربردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی و پیاده‌كردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا، که به‌پێی پڕۆژه‌یاساکه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کردوه، جگه له‌وه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئازادی هاوڵاتیان هاوكات، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان ده‌بێت و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستكراون به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه.
به‌پێی ماده‌ییه‌كی هه‌مواركراوی یه‌كه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ساڵی 2006یش، سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، به‌وشێوه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم جگه له‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كداری هه‌رێمی كوردستانه، له‌ڕێی پڕۆژه یاساكانی تایبه‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش و هه‌واڵگریشه‌وه، هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و ده‌زگایانه‌ش ببه‌سترێنه‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه و هاوكات، ماده‌ی یه‌كه‌م و 120ی ده‌ستوری عێراقیش پێشێل ده‌كات، كه په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
له‌باری واقعیشدا په‌رله‌مانی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، ده‌سه‌ڵاته‌كانی زه‌وتكراوه یان به‌هۆی هه‌ژمونی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و فرمانه‌كانی خراوه و رێكکه‌وتنی پێشوه‌ختی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی حیزبه‌كان ئازادی كاری نوێنه‌رایه‌تیشی له په‌رله‌مانتاران وه‌رگرتۆته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، به‌درێژای سێ خول، په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانیوه له وه‌زیر یان به‌رپرس یان ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت بكۆڵێته‌وه و بیداته دادگا، هه‌رچه‌نده كوردستان به به‌رپرسانی هه‌رێم خۆشیان دان به بونی گه‌نده‌ڵیدا ده‌نێن.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونیدا، سه‌رۆكی هه‌رێم تاوه‌کو ئێستا جێگری نیه، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا پێویسته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم جێگرێكی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه پێویسته به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به جێگره‌كه‌ی، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش ناكات.
به‌لاڕێدابردنی سیسته‌می هه‌رێم به‌ره‌و سیسته‌می نیمچه سه‌رۆکایه‌تی
له‌وباره‌یه‌وه د.شۆڕش حه‌سه‌ن چاودێری سیاسی و مامۆستای کۆلێژی یاسا‌و رامیاری له زانکۆی سلێمانی به‌پێویستی زانی؛ ته‌نها یه‌ک ده‌زگای له‌و بابه‌ته‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا هه‌بێت، ئه‌ویش پاش وه‌رگرتنی راوبۆچون و داوای هاوڵاتییان.
ناوبراو بۆ (سبه‌ی) راشیگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی په‌رله‌مان به‌پێی یاسا ده‌توانێت چاودێری حکومه‌ت بکات، واباشتره ئه‌و ده‌زگایه سه‌ر به حكومه‌ت بێت و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمدا نه‌بێ، چونکه به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك پێویسته لێپرسینه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین و به‌پێی ره‌شنوسی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆری به‌لای سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی دیار نیه.
به‌بڕوای ئه‌و مامۆستای زانکۆیه، ئامانج له‌و دو پڕۆژه‌یاسایه و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمدا، بردنی سیسته‌می هه‌رێمه به‌ره‌و سیسته‌می نیمچه سه‌رۆكایه‌تی، وتیشی: ئه‌گه‌ر سیسته‌می هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی بێت باشتره له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری په‌رله‌مان ناكات و په‌رله‌مانیش ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سه‌رۆك ناكات، به‌ڵام گه‌ر نیمچه سه‌رۆكایه‌تی بێت، ئه‌وا سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌ده‌خول له كاروباری په‌رله‌مانیش ده‌كات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نابێت.
"قابیلی قبوڵکردن نییه"
زانا ره‌ئوف رونیشیکردهوه، ئامانج له یاسایه‌ك بریتی بێت له خوڵقاندنی فه‌وزا، یاساكه‌مان نه‌بێت باشتره، وه‌ک چۆن یاسای خۆپیشاندان كه ئامانج لێی رێكخستنی كۆمه‌ڵگا بێت، چۆن ده‌بێت كۆمه‌ڵگا بشێوێنێ به‌و جۆره‌ی بینیمان، ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌م دو پڕۆژه‌یاسایه ده‌بێته زیادكردن و قوڵكردنه‌وه‌ی جیاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو كۆمهڵگاو له‌نێو لایه‌نه سیاسیه‌كاندا".
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان دوپاتیشی کرده‌وه، ئه‌و دو پڕۆژه‌یاسایه به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نیه و نایه‌ین له‌ناو په‌رله‌ماندا شه‌رعیه‌ت بده‌ین به ده‌زگایه‌ك، كه ئیش بكات بۆ حیزب و جیاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌راوێزخستنی هه‌ندێك له‌سه‌ر حیسابی هه‌ندێكی تر، وتیشی: "سورین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان و شه‌ڕی خۆمان دژی تێپه‌ڕاندنی له‌ناو لیژنه‌کان و هه‌روه‌ها هۆڵی په‌رله‌مانیشدا ده‌كه‌ین".
لای خۆشیه‌وه د.سه‌باح به‌رزنجی، بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌وان وه‌ک لیسته‌که‌یان لێکۆڵینه‌وه له‌و پڕۆژه‌یاسایانه ده‌که‌ن، وتیشی: "تائێستا لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونمان بۆ نه‌کردوه، به‌ڵام گه‌ر به‌مه‌به‌ستی یه‌کخستنی ده‌زگای ئاسایش بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ئه‌وا پشتگیری لێده‌که‌ین و له داهاتوشدا هه‌ڵوێستی خۆمان له‌باره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نین و گه‌ر بۆمان ده‌رکه‌وت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌یه ئه‌وا ره‌تیده‌که‌ینه‌وه.''
وه‌زیری پێشمه‌رگه: پاراستن و زانیاری دو ده‌زگای حیزبین و ره‌سمی نین
وێڕای هه‌وڵه‌كانیان بۆ مانه‌وه‌ی دۆخی حیزبیبونی هه‌ردو ده‌زگای ئاسایش و پاراستن و زانیاری و هێزه چه‌كداره‌كان له‌رێی دانانی یاساوه، دو به‌رپرسی حیزبی دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه هه‌ردو ده‌زگای پاراستن و زانیاری یه‌ك ناگرنه‌وه‌و وه‌كو دو ده‌زگای حیزبی ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم.
هاوکات جه‌عفه‌ر مسته‌فا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسان، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (روداو) رایگه‌یاند: "هه‌ردو ده‌زگای زانیاری و پاراستن دو ده‌زگای حیزبین و جیاوازن له‌ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی، كه ده‌زگای ره‌سمیه و سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمه".
له‌لایه‌كی دیکه‌وه قادر حه‌مه‌جان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له سلێمانی، له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، "ئه‌و دو پڕۆژه یاسایه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان نیه".
لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له سلێمانی و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ریده‌خه‌ن كه یه‌كێـتی و پارتی نایانه‌وێت ده‌زگاكانی ئاسایش و زانیاری و پاراستن یه‌كبخه‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگه‌ی دانانی یاساوه شه‌رعیه‌ت بده‌ن به مانه‌وه‌ی ئاسایش و پێشمه‌رگه و ده‌زگاكانی هه‌واڵگری و زانیاری و پاراستن له ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانی حیزب و لێپرسراوهكانیاندا.
بێسه‌روشوێنه‌كان، قوربانی ده‌ستی هێزی چه‌كدار و هه‌واڵگریی حیزبن
په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌خنه له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌گرن سه‌باره‌ت به كارنه‌كردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی بێسهروشوێنهكانی شه‌ڕی ناوخۆ و په‌رله‌مانتارێکیش ده‌ڵێت؛ به ده‌نگه‌وه هاتنێكی باش نیه بۆ ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ.
به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمیه‌كان، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵانی 1994 بۆ 1998 زیاتر له 60 ئه‌ندام و لایه‌نگیری یه‌كتر له‌لایه‌ن ئه‌و دو هێزه‌وه بێ سهروشوێنكراون و تائێستاش چاره‌نوسیان نادیاره، هه‌روه‌ك له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان ئه‌و دوحیزبه و گروپ و هێزه ئیسلامیه‌كانیش 34 كه‌س بێ سهروشێنكراون.
ڤیان عه‌بدولڕه‌حیم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ (سبه‌ی) وتی: له رێكه‌وتی 15/12/2010دا، (3) داواكاریمان له‌سه‌ر گیراوانی شه‌ڕی ناوخۆ و لێبوردنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌و بێسهروشوێنكراوانهی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه گیراون، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێکی گۆڕانیش له‌مانگی تشرینی دوه‌می ساڵی رابوردودا نوسراوێکی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکمان له‌وباره‌یه‌وه وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه.
ڤیان، وتیشی: بێ سه‌روشوێنكردنی رۆڵه‌كانی كورد له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌ره‌نجامی حیزبی بونی هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی زانیاری و پاراستن و به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه‌یه بۆ مه‌رامی حیزبی نه‌ك نیشتیمانی له‌كاتی ململانێ ناوخۆیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نایه‌وێت ئیش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی بێ سهروشوێنهكانی شه‌ڕی ناوخۆ و دوای ئه‌ویش بكات.
له‌و بڕوایهشدابو؛ كه ده‌زگاكانی ئاسایش و زانیاری و پاراستن و دژه تیرۆر له بێسه‌روشوێنكردنی هاوڵاتیان به‌رپرسیارن، وتیشی: هه‌تا ئه‌و هێزانه له‌ده‌ستی حیزب‌دا بن مه‌ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی شه‌ڕو به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌زگایانه بۆ مه‌رامه حیزبیه‌كان ده‌مێنێت.