راپۆرت
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا




Saturday, February 5, 2011
 
     

02% بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ پرۆژه‌كانی‌ كاره‌با ته‌رخانكراوه‌

به‌و پاره‌ی‌ كه‌ له‌یه‌ك ساڵدا دراوه‌ته‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ له‌ كوردستان پێ‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرا 


به‌دواداچونی‌: عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح   

به‌ڕه‌چاوكردنی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناویه‌تی‌ و به‌نیازه‌ بینێ‌، ئاسۆیه‌ك نابینرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با. 

له‌ماوه‌ی‌ رابردودا به‌بێ‌ بونی‌ پلان و به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ كه‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بایان بێ‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌رپرسانی‌ بالاَی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ سه‌روی‌ هه‌مویانه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و وه‌زیری‌ كاره‌با لێدوانیان له‌باره‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م گرفته‌وه‌ داوه‌.

چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با پێویستی‌ به‌ته‌رخانكردنی‌ بودجه‌ی‌ پێویسته‌، ئه‌ستمه‌ به‌بێ‌ ته‌رخانكردنی‌ بودجه‌ بتواندرێت كاره‌با له‌ كوردستاندا چاره‌سه‌ر بكرێت، حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ لێدوانی‌ داوه‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌باوه‌ ئه‌وه‌نده‌ پلان و به‌رنامه‌ی‌ دانه‌ناوه‌، چۆن؟

به‌پێی‌ ئه‌و به‌دواداچونه‌ی‌ كه‌ كردومه‌ بۆ كێشه‌ی‌ كاره‌با له‌ كوردستان، چاره‌سه‌ر كردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ ئاسانه‌و ته‌نیا به‌رنامه‌ی‌ ده‌وێت، ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م گرفته‌ پێویسته‌ بودجه‌یه‌كی‌ زۆر نییه‌ كه‌ له‌ توانای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا نه‌بێت.

كێشه‌ی‌ كاره‌با   
له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌ر سێ‌ بواری‌ به‌رهه‌مهێنان ‌و گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی‌ كاره‌بادا گرفت هه‌یه‌، به‌لاَم گه‌وره‌یی‌ گرفتی‌ كاره‌با له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بادایه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم چی‌ كردوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با؟

بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ چوار ساڵی‌ رابردودا 35 ترلیۆن ‌و 809 ملیار دینار بوه‌، به‌ته‌رخانكردنی‌ 2%ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ ویستگه‌ی‌ غازی‌ كاره‌با كێشه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با له‌ كوردستاندا چه‌ره‌سه‌ر ده‌بو، چونكه‌ دامه‌زراندنی‌ ویستگه‌یه‌كی‌ كاره‌بای‌ غازی‌ 500 مێگاواتی‌ (350) ملیار دیناره‌.

قه‌باره‌ی‌ كێشه‌كه‌
ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ 2200 مێگاوات كاره‌بایه‌ و توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌باش له‌ وێستگه‌كانی‌ كاره‌بادا نزیكه‌ی‌ 1250 مێگاواته‌، واته‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ 1000 مێگاوات كاره‌بای‌ دیكه‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با له‌ ئێستادا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئایا به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ ئه‌سته‌مه‌؟ بێگومان نه‌خێر، ویستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ هه‌ولێری‌ غازی‌ كه‌ هی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كۆمپانیایی‌ ماس گلۆبه‌ڵه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی‌ (350) ملیار دینار پرۆژه‌كه‌ دامه‌زراو حكومه‌تیش 300 دۆنم زه‌وی‌ پێداوه‌، پرۆژه‌كه‌ش كه‌ له‌ چواری‌ یه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با پێكدێت ‌و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیش توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ 125 مێگاوات كاره‌بای‌ هه‌یه‌، له‌ ساڵی‌ 2008دا حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی‌ وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌م وێستگه‌ی‌ داو هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و  له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ترلیۆنێك ‌و (800) ملیۆن دینار وه‌ك بودجه‌ درا به‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌، واته‌ ده‌توانین بڵێین: به‌و پاره‌ی‌ كه‌ درانه‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌ یه‌ك ساڵدا ده‌تواندرا 10 یه‌كه‌ی‌ 125 مێگواتی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ پَی‌ دابندرێت و توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ 1250 مێگاوات كاره‌بایان هه‌بێت ‌و گرفتی‌ كاره‌باش چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی‌ بالاَی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بڵێن ئه‌و ژماره‌ راست نییه‌و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ مه‌كته‌ب سیاسی‌ خۆشمان، كه‌ وایان گوتوه‌ به‌هه‌ڵدا چون، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ لای‌ ئێمه‌یه‌ هه‌ر له‌ ساڵی‌ 2008دا حكومه‌تی‌ هه‌رێم (748) ملیار ‌و (238) ملیۆن دیناری‌ داوه‌ته‌ به‌خشین، واته‌ به‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ داویه‌تییه‌ به‌خشین دو وێستگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستای‌ هه‌ولێر كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ وه‌ك كه‌س ئه‌حمه‌د ئیسماعیله‌ پێ‌ داده‌نرا و 48 ملیار دیناری‌ دیكه‌شی‌ دامایه‌وه‌، كه‌ پاره‌ی‌ دروستكردنی‌ 30 بینای‌ قوتابخانه‌ی‌ 18 پۆلی‌ سه‌رده‌مانه‌یه‌، ئیدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌توانێت بڵێت: به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بودجه‌ی‌ پێویسته‌وه‌ گرفتی‌ كاره‌بامان چاره‌سه‌ر نه‌كرد؟ ئه‌و 748 ملیار دیناره‌ی‌ كه‌ به‌ به‌خشین دراو ته‌نیا چه‌ند كه‌س ‌و گروپێك لێ‌ سودمه‌ند بون پێویست بو یان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با؟ ئایا نه‌ده‌كرا یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌ نیوه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ خۆشبونایه‌ كه‌ له‌ گیرفانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌ری‌ ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ پێ چاره‌سه‌ر بكرایه‌.

پرۆژه‌كانی‌ كاره‌با له‌ بودجه‌ی‌ پار ساڵدا
ناونیشانی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حكومه‌ت "كردار شه‌رته‌"، كام كردار؟! بودجه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت ئه‌وله‌وییه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌وله‌ویه‌تیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بایه‌خ به‌و كه‌رته‌ بدرێت كه‌ كۆی‌ هاولاَتیان لێی‌ سودمه‌ند ده‌بن، حكومه‌تی‌ هه‌رێم وای‌ كردوه‌؟ 

ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك له‌ نێو هاولاَتیانی‌ كوردستاندا بكرێت ئه‌وله‌وییه‌ت لای‌ هاولاَتیان كاره‌بایه‌، ئه‌یا لای‌ حكومه‌ت وابوه‌؟

حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ 2011دا له‌ (11) ترلیۆن ‌و (432) ملیار دینار، ته‌نیا (30) ملیار و (762) ملیۆن دیناری‌ ته‌رخانكردوه‌ بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با، كه‌ 02% ی‌ بودجه‌ ده‌كات، ئایا له‌ هه‌رێمێكدا كه‌ ته‌ژییه‌ له‌قه‌یرانی‌ كاره‌با 02% بودجه‌ به‌سه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با؟! ئه‌و (30) ملیار دیناره‌ش كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با تایه‌به‌ت نین به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی‌ بیناو پرۆژه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ چه‌ند هایدرۆپاوه‌رێكی‌ بچوكن، حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌ ساڵی‌ رابردودا 3% بودجه‌ی‌ ته‌رخانبكردایه‌ ده‌یتوانی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ 500 مێگاواتی‌ كاره‌با دابنێت.

سه‌یره‌! گوێمان له‌و وته‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌ڵێت: حكومه‌تی‌ هه‌رێم بایه‌خی‌ به‌ كه‌رتی‌ كاره‌با داوه‌، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ بودجه‌ی‌ پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ تاوه‌كو كێشه‌ی‌ كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان چه‌ند خه‌رجییه‌كی‌ حكومه‌تدا... پێنج ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌م پاره‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ پرۆژه‌كانی‌ كاره‌با ته‌رخانی‌ كردوه‌ له‌ ساڵی‌ 2010دا له‌ ساڵی‌ 2009دا به‌ رێكخراوه‌كانی‌ داوه‌، ئایا ئه‌و هه‌مو رێكخراوه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ كه‌ زۆرینه‌یان پاشكۆی‌ حیزبن یان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با؟، زیاتر له‌ دو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ته‌رخانكراوه‌ له‌ ساڵی‌ 2010دا بۆ ئۆتۆمبیل خه‌رجكراوه‌، به‌وپێیه‌ی‌ (66 ) ملیار و (79) ملیۆن دینار بۆ كڕین ‌و چاكردنه‌وه‌و كرێی‌ ئۆتۆمبیل خه‌رجكراوه‌.

كڕینی‌ كاره‌باو چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك
له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌و بودجه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستیدایه‌ نه‌یتوانیوه‌ ته‌نیا 1%یشی‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با دابنێت ‌و وه‌به‌رهێنه‌رێك وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ داناوه‌، حكومه‌ت له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ لێده‌كڕێت ‌و به‌سه‌ر هاولاَتیاندا  دابه‌شی‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ سه‌رنجه‌ به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ له‌به‌رده‌ستی‌ ئێمه‌دایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2009دا بڕی‌ (189) ملیارو (781) ملیار دیناری‌ داوه‌ته‌ راكێشانی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با (نفقات استيراد الطاقة الكهربائ)، واته‌ به‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ حكومه‌ت له‌ 2 ساڵدا ده‌یداته‌ راكێشانی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با وێستگه‌یه‌كی‌ 500 مێگاواتی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ پێداده‌مه‌زرێت، ئایا ئه‌مه‌ چی‌ بیكردنه‌وه‌یه‌كه‌ رێگای‌ به‌وه‌داوه‌! واته‌ ئه‌و پاره‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ دو ساڵدا داویه‌تییه‌ كڕینی‌ وه‌زه‌ی‌ كاره‌با ده‌توانرا وێستگه‌یه‌كی‌ 500 مێگاواتی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ پێدابمه‌زرێت.

به‌پێی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئیسماعیلدا كردویه‌تی‌، ئه‌گه‌ر هاتو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌یتوانی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با دابین بكات ‌و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی‌ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌باش به‌هۆی‌ دابیننه‌كردنی‌ سوته‌مه‌نییه‌وه‌ كارییان نه‌كرد، ئه‌وا پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پاره‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌باكه‌ بدات وه‌ك ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كار ده‌كات، واته‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی‌ دابینه‌كردنی‌ سوته‌مه‌نییه‌وه‌ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با كاری‌ نه‌كرد ئه‌وا حكومه‌ت پێویسته‌ كرێی‌ كاربا بدات به‌ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل وه‌ك ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ كار ده‌كه‌ن.

هاولاَتی‌ به‌ 3 رێگا كرێی‌ كاره‌با ده‌دات  
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك پێویست كاره‌با له‌ كوردستاندا نییه‌، به‌لاَم هاولاَتیانی‌ كوردستان به‌ سێ‌ رێگا كرێی‌ كاره‌با ده‌ده‌ن، چۆن؟

رێگای‌ یه‌كه‌م: هاولاَتیانی‌ كوردستان كرێی‌ كاره‌با به‌شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ ده‌ده‌ن له‌ رێگای‌ ئه‌و پسولاَنه‌ی‌ كه‌ بۆیان دێته‌وه‌، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش كه‌وه‌ك كرێی‌ كاره‌با هاولاَتیان ده‌یده‌نه‌ كرێی‌ كاره‌با بڕێكی‌ زۆره‌ و ته‌نیا له‌ ساڵی‌ 2009دا (100) ملیارو(25) ملیۆن دینار بوه‌.

رێگای‌ دوه‌م: حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌زاره‌تێكی‌ هه‌یه‌ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌باوه‌ و له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ كاره‌با بۆ هاولاَتیان دابین بكات، سالاَنه‌ له‌ پێناوی‌ دابینكردنی‌ كاره‌بادا بۆ هاولاَتیان بودجه‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاولاَتیان بۆ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ له‌ ئێستادا 15 هه‌زار و 936 فه‌رمانبه‌ری‌ هه‌یه‌، ته‌نیا بودجه‌ی‌ به‌كاربردنی‌ ئه‌م وازه‌ره‌ته‌ كه‌ توانای‌ دانانی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ نییه‌ له‌ پار ساڵدا (104) ملیار و (15) ملیۆن دیناره‌.

رێگای‌ سێیه‌م: حكومه‌تی‌ هه‌رێم سالاَنه‌ بڕێك پاره‌ی‌ زۆر له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ هاولاَتیانی‌ كوردستان داده‌ته‌ ئه‌و وێستگانه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با، وه‌ك ئه‌و (189) ملیار دیناره‌ی‌ كه‌ له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ 2009 دا خه‌رجكرا بۆ هێنانی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با.

شیرینی‌ نه‌وت له‌ كوردستاندا 6 ملیار دۆلار، به‌رته‌خانكردنی‌ 10% ئه‌و پاره‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با له‌ كوردستاندا چارسه‌ر ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌و پاره‌ دو وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با به‌ بڕی‌ 500 مێگاوات ده‌ده‌نرێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
kamil
 Chon am be karabaiya bë plana, ama plana dzhi xalki kurdu kurdistan, chunka am 7ukmatay ema nayawet mnu toi hawlati birman bo shtakani tr bchet, awan dayanawet ëmay millat har xariki xami karaba binu hichi tr, chunka agar karabaman 24 sa3at bdane awa mushkilay karaba 7l bu wa inja emay millat daxwazi trman dawet, awan baray xoyan karaba shteka la hara shta pewistakani xalk baray am 7izbanay Saroki harem(ka mabastm PUK,PDK) ya, aya chon to aleyt am bë karabaiya bë plana
کامەران کاکەیی
 لەکاتی نەخشەدانان بۆ پلانی درێژخایان بۆ ژێرخانی ووڵات میری ڕوودەکاتە خوێندەواران ودەرچوانی پەیمانگا و زانکۆکان بۆ وەرگرتنی بیروڕایان لەم بوارەدا،لێرەدا پرسیارێک یەتە پێشەوە ئایا ئێمە خاوەنی کەسی بەتوانا نین یان هەلیان بۆ ناڕەخسێنرێت؟ بۆوەڵامی ئەم پرسیارە من دوو نومونە دەهێنمەوە ١-لەساڵی ١٩٩٣دا گەر هەڵەنەبم کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی کەوتوەگڕ، ئەندازیارێک پاشماوەیەک پڕۆژەیەکی پێشکەش کردن بۆ ئەوەی بەرهەمی کەرگەکە 2قات بکات وە بەرنامەیەکی تێرو تەسەلەی پێشکەش کردن لەم بارەیەوە،بەرپرسان لەباتی گوێی لێبگرن وبەرنامەکەی تاوتوێبکەن هەستان ئەو ئەندازیارەیان خستە بەر لێشاوی ئەو بەرنامەیەی کە حوکومەتی هەرێمی ئەوکات داینا کە ئەو مووچەخۆرانەی بێکارن لە دامودەزگای حوکەتدا بیانرێنە ماڵەوە بەمووچەکانی خۆیان. ٢-من تەحەدای هەموو ئەدازیارانی کارەبا دەکەم کە تائێستا داهێنانیان هێنابێتە ناو کارەبای کوردوستانەوە. من خۆم کارمەندی کارەبایی سلێمانی بووم پێشهاتنم بۆ هاندەران لەساڵی ٢٠٠٦دا بەسەردان هاتمەوە بۆ کوردوستان سەردانی چەندبرادەرێکم کرد وتیان زۆرمان پێخۆشبوو هاتی وەرە با بڕۆینن بۆ ئەو کۆبوونەوەیە کۆمپانیایەکی بیانی هاتووە بۆ چاککردنی کارەبا منیش وتم زۆرباشە چوینە کۆبونەوەکە، کۆمپانیاکە بەرووبومەکانی خۆیی خستەڕوو کەس لاری نەبوو کۆبوونەوە تەواو بوو، من پرسیارم لە برادەرەکانی خۆم کرد ووتم ئەرێ بەم شتانە بە رەئی ئێوە کارەبای سلێمانی چاک دەبێت ئەونیش یایانە قاقای پێکەنین و ووتیان هەڵە تێگەیشتین یان باسی رەئیی ئێمەت کرد منیش ووتم رەئی ئێوە،وتیان کاکە رەئی ئێمەی چی ئێمە بڵێن و نەڵێن ئەوشتانە کڕاون ئەوەتان لە گەنجینەکانی دائیرەدا،منیش وتم ئەی بۆ هاتن بۆ ئەم کۆبوونەویە کەواتە ئێوە داشی دامەن بەئارەزووی خۆیان بەکارتان ئەهێنن و ئێوە ئەوان بیرتان بۆ دەکەنەوە. ئائەمەیە قیران کابرایەک کە کەشکۆڵەکەی پڕە لە ڤۆڵت و ئەمپێر یەکێک بیری بۆ دەکاتەوە کە کەشکۆڵەکەی پڕە لە پلان بۆ چۆنێتی دزینی زۆرترین پارە(یەکێک لەوکەسانەی کە ئەوکۆمپانیایەی هینابوو واژۆکەی لەسەر ئەو ١٨٠٠٠٠٠٠دۆلارە بوو کەدیار نەما و ئێستا ئەندام پەرلەمانە) جا کاکە عەلی حەمە ساڵح بە بۆچوونی تۆ ئەئەمانە ئەتوانن کێشەی کارەبا چاک بکەن. بەبۆچونی من کێشەی کارەبا چارەسەرەکەی ئاسانە بەڵام کێ بەرنامەیی بۆ دانێت،ئەمانە ناتوانن کارەبای هاوڵاتیان دابین بکەن جا وەرە ٢٥کارگەی بەرهەم هینی بۆ دانێ لە کوردوستان دا.
زيكاف
 بو حكومه ت هه يه تا بلانى هه بيت, به ووته ى ملا بختيار حكومه ت شه رعيه تى لى سه ندراوه ته وه متمانه ى نه ماوه له سالى 2008 وه جونكه كيروكرفتى ئاو و كاره باى جاره سه ر نه كردووه تا كوتاى ئه و ساله,ئيستاش ره خنه له كوران ئه كريت كه داواى هه لوه شانه وه ى حكومه ت و به رله مان ئه كات . كه به قسه ى مه لا له 2008 وه حكومه ت و به رله مان هه لوه شاوه ته وه جونكه كرفتى نه بوونى كاره با تا ئيستا جاره سه ر نه كراوه .
Merywan Rahim
 جا کاره‌با چاک بیت یان نا چی یه‌ خۆ گه‌ره‌ که‌ دیاره‌کان هه‌ موو کات کاره‌بایان هه‌یه‌ خۆ ئێمه‌ سپلیتمان نیه‌ یان خۆ ئیمه‌ ده‌رزه‌نمان نی یه‌ مالی مه‌سئول فرع و مسئول شوعبه‌ تازه‌کان له‌ داهاتوشدا هه‌رده‌یان بیت.
ئةحمةد
 بێگومان هه‌رچه‌نده‌ قسه‌ بكرێت نوسین بنوسرێت ڕاپۆرتی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ئاماده‌بكرێت دیدار و گفتوگۆ سازبكرێت بۆ وه‌ها كێشه‌یه‌ك كه‌ حكوموت له‌ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ بیست ساڵدا زۆر هه‌مساردانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌ته‌كدا كردووه‌ هێشتا هه‌ر كه‌مه‌و پێویستی‌ به‌ زۆر زۆر زیاتر هه‌یه‌.. پێم باشه‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با بكرێته‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ گۆڕان و له‌م ده‌رگایه‌وه‌ بڕۆنه‌ ژوره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌رده‌ له‌ڕووی‌ هه‌موو كاره‌ دزێ‌ و نابه‌جێكانی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌ڵبماڵن و كارێك بكه‌ن كه‌ هه‌موو تاكێكی‌ ئه‌م میلله‌ت هوشیار تربێته‌وه‌ چونكه‌ ئێستا و بگره‌ له‌ 25/7/2009 وه‌ تۆزێك تروسكایی‌ هوشیار بونه‌وه‌ له‌میلله‌ت به‌دی‌ ئه‌كرێت بێگومان هه‌موشمان هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌زانین كه‌ بزوتنه‌وه‌ جامه‌وه‌رییه‌كه‌ی‌ گۆران هانده‌رو به‌دیهێنه‌ری‌ ئه‌م هوشیارییه‌ن..ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی‌ نییه‌ كه‌ كاره‌با چاك بكات ئه‌گینا ماوه‌ی‌ بیست ساڵه‌ ئه‌یانكرد پاره‌ زۆره‌ ماوه‌كه‌ش هه‌ر زۆره‌ و زه‌مینه‌ی‌ گونجاویش هه‌بوه‌و هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌ڵام گه‌ره‌كیان نییه‌ بیكه‌ن.. تكام وایه‌ ئێوه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌موو كات و وه‌ك له‌ 25/7/2009 وه‌ بونه‌ته‌ چرا بۆ ڕوناكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگای‌ تاركی‌ بۆ خه‌ڵكانی‌ ڕه‌ش و ڕووت هه‌میشه‌ چراو مۆمه‌كه‌تان گه‌شاوه‌ بێت و هه‌رگیز پشت له‌ میلله‌ت نه‌كه‌ن
موتةليب سةعيد ،روزنامةنوس
  ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با ئاشكرایه‌ له‌لای‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌كوردستان كه‌كاره‌باپیویستیه‌كی‌ كرنكی‌ زیانی‌روژانه‌ی‌ خه‌ڵكه‌ بی‌ ئه‌م سامانه‌نیشتمانیه‌ هاوڵاتیان ناتوانن سودمه‌ندبن شاره‌زایانی‌كه‌رتی‌ كاره‌باش بێئاكانین له‌بونی‌ كیشه‌ی‌ كاره‌وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ باش ده‌زانن تادێت موعاناتوخواست وبێویستی‌ خه‌ڵك له‌زیادبوندایه‌ بوهه‌ربێداویستیه‌ك نه‌خاسمه‌ كاره‌با ، لێره‌ ده‌مه‌ویت قسه‌ له‌سه‌ر جه‌ند راستیه‌كی‌ ئاشكرابكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌م روژانه‌دا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بریاری‌داوه‌ به‌شێك له‌كاره‌بای‌ كوردستان بدات به‌شاری‌ كه‌ركوك من لاریم له‌وه‌نیه‌ كاره‌بابدریته‌كه‌ركوك به‌لام به‌ندێكی‌كوردی‌ هه‌یه‌ده‌لێت كه‌جه‌ل ده‌رمانی‌ سه‌ری‌ خوی‌ بی‌نه‌ده‌كرا به‌دوای‌ جاره‌سه‌ری‌ خه‌لكدا ده‌كه‌وت،ئێمه‌ده‌زانیت توانای‌ كاره‌بای‌ هه‌ریم 1250میكاواته‌ له‌كاتێكدابیویستیمان به‌ 1000میكاواتی‌ زیاترهه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌رداحكومه‌تی‌ عیراق كه‌كاره‌بابوكه‌كوكدابین ناكات به‌ڵام خیره‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ هه‌رێم خه‌می‌ شارێكی‌ زێرده‌سه‌لاتی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌خون ئه‌كه‌رجی‌ كه‌ركویشوه‌ك هه‌رشاریكی‌تر مافی‌ هه‌یه‌،خالێكی‌تر ده‌سه‌لاتی‌سیاسی‌كوردفشاریكی‌زوری‌ خستوته‌سه‌رهاولاتیان كه‌به‌دووشیواز سزای‌ ده‌روونی‌ هاولاتیان ده‌دات یه‌كه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌با به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌هه‌مومان ده‌بینین به‌تایبه‌تی‌ له‌وه‌رزی‌ ساردا له‌به‌رامبه‌ردا مولیده‌ی‌ داناوه‌ به‌جاره‌سه‌ریك به‌مه‌به‌ستی‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وسه‌عاتانه‌ی‌ كه‌كاره‌بای‌نیشتمانی‌ نیه‌ئه‌مه‌جكه‌له‌وه‌ی‌ كاته‌كانی‌ بونی‌ كاره‌بای‌نیشتمانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناریكوبێك وبێ‌به‌رنامه‌یه‌ ،دووه‌م دانانی‌ نرخی‌ زوربو هه‌ر ئه‌مبیرێكی‌مولیده‌ی‌ ئه‌هلی‌ كه‌9هه‌زاره‌ به‌راستی‌ ئه‌مه‌ش غه‌درێكی‌تری‌ حكومه‌ته‌ له‌هاوڵاتیان له‌كاتێكداده‌كرێت جونكه‌وه‌ك ده‌زانین باری‌ ده‌رامه‌تی‌ هه‌مووتاكێك وه‌كویه‌ك نیه‌ ئه‌مه‌به‌ده‌رله‌وه‌ی‌ مافی‌ هیج لایه‌نیك نیه‌ سانسوروجورێك له‌سیاسه‌تی‌سه‌باندن بدات به‌سه‌ر خه‌ڵكدا توبروانه‌3 ئه‌مبیرده‌كاته‌27دیناروێرای‌ نرخی‌كاره‌بای‌ نیشتمانی‌و خه‌رجیه‌كانی‌ تر ،به‌راستی‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌كوردستا ن ده‌سه‌ڵاتێكی‌ خه‌م خوروبلان دارێزه‌ری‌ خه‌ڵك نیه‌ حكومه‌تێك نیه‌ به‌جدی‌ خه‌می‌ هاولاتی‌ بخوات ئه‌وه‌ جه‌ند ساله‌ده‌وتریت ویستكه‌ی‌ جه‌مجه‌مال وهه‌ولێرو دهوَك وله‌به‌ر نامه‌دایه‌ كه‌كاربكه‌ن ئیدی‌ كیشه‌ی‌كاره‌با له‌سالی‌ ئاینده‌دا جاره‌سه‌رده‌بی‌ به‌لام وانیه‌ .
omed issa
 ئه‌وه‌ هه‌ڵئاوسانه‌ ،دوباره‌ باسی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌که‌م که‌ له‌ بواری کاره‌با و گاز و وزه‌ کارده‌کاتن سود له‌ زبڵ وه‌رده‌گری له‌ ئه‌ڵمانیا 90 هه‌زار کارمه‌ندی هه‌یه‌ یه‌ک ملیۆن مشته‌ری هه‌یه‌ ،له‌ سوید له‌ 2006 بۆ 2013 سه‌رمایه‌ک به‌ 58 ملیارد کڕۆن به‌رهه‌مهێنان ده‌کاتن 5500 کارمه‌ندی هه‌یه‌ 30.000 مشته‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی بازاری ئازاد توانیتی بچیته‌ ناو ڕکابه‌ری و ململانێ . ئه‌گه‌ر بازاڕی ئازادی ته‌ندروست هه‌بوایه‌ ده‌کرا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌یان کۆمپانیای وا ببه‌سترایه‌ بۆیه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بازاڕی ناسیونال فیودالیزم .
ئةندازيار كرم ابراهيم فارس
 پلانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با به‌راستی ئه‌وه‌ی بۆ موئه‌سه‌سه‌ی كاره‌با بوه‌ته‌ كێشه‌و چاره‌ سه‌ری ناكا وپیی نازانێ باری ئایینده‌یی هه‌یه‌ له‌ خواستی‌ هاولاَتیان بۆ كاره‌با كه‌ هه‌میشه‌ نه‌یان توانیوه‌ پێوه‌ری یاخود كۆنترۆڵی بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئامارو پلانی سالاَنه‌و بنه‌ما داتاكانی وكاری موئه‌سه‌سه‌ی كاره‌باوه‌ هه‌یه‌ ئه‌م باره‌ش ئیستا حاڵ حازر زۆر زه‌حمه‌ته‌ پێوه‌ر بكرێ یا بخه‌مڵێنرێ ودابین بكرێ به‌لاَم ئه‌توانرێ كۆنترۆل بكرێ وه‌ك لای خواروه‌ دێت . ئه‌م باره‌ ناوی بنه‌ین ( نه‌توانینی دیاری كردنی باری خواستی ئاینده‌ بۆ كاره‌با) وه‌ك (جنۆكه‌ خه‌وتوه‌كی كاره‌با) كه‌ هه‌میشه‌ به‌رپرسه‌كان ئه‌خاته‌ درۆوه‌ له‌كاتی هه‌ستانیان به‌ په‌یداكردنی‌ ئه‌و بره‌ كاره‌بایه‌ی كه‌ خه‌ملاَندویانه‌ وه‌ك خواستی ئاینده‌ی هاولاَتیان چوَن كه‌ گویان به‌م باره‌ نه‌داوه‌ وحیسابی بۆ نه‌كراوه‌ . ئه‌م باره‌ كه‌ناومانا جنۆكه‌ چۆن په‌یدا بۆه‌ ؟ بۆ خه‌و توه‌ ؟ وله‌ چكاتێكدا هه‌ڵده‌سێت !.... ئه‌م جنۆكه‌یه‌چۆن په‌دا بوه‌ ؟ : 1- نه‌بونی یا كه‌می كاره‌با له‌ماوه‌ی درێژایی نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌م ولاَته‌دا گاپێكی دروست كردوه‌ و وای كردوه‌ كه‌پایه‌ پایه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ خواستی هاولاَتیانی بۆ كاره‌با شاردوه‌ته‌ و دیارنیه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌م خواسته‌ بوه‌ته‌ جنوكه‌ كه‌س نایبینێ و ناتوانرێ پێوه‌ربكرێ وچه‌ندێ زه‌به‌لاحه‌. 2- خه‌وتنی مۆسسه‌سه‌ی كاره‌با له‌ كۆنترۆل كردنی به‌فیرۆدانی وته‌هریب كردنی كاره‌با و هه‌ڵنه‌سانیان به‌ كاراكردنی توێژینه‌وه‌كی زانستی به‌هێز بوَ بن بر كردنی كێشه‌كان وده‌رچون له‌م باره‌ نا ئاسایه‌ . بۆ جنۆكه‌كه‌ خه‌وتوه‌ وكه‌ی هه‌لده‌سێت ؟ : خه‌وتن وهه‌ستانی جنۆكه‌ی كاره‌با په‌وه‌ندی به‌ دوو لاوه‌ هه‌یه‌لای یه‌كه‌م باری كاره‌با خۆیه‌تی هه‌رچه‌ندێ خراپ بیت خه‌ڵكی‌ دووره‌ له‌كرینی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان ئه‌مه‌ وا ئه‌كات جنۆكه‌كه‌ بخه‌وێت به‌لاَم زه‌به‌لاحتربێت .لای دوه‌م لایه‌نی ئابوری هالاَتیانه‌ ئه‌گه‌ر باشو خراپ بێت هولاَتیان ده‌چنه‌ كرینی‌ (ئامێره‌ ساردو گه‌رم كه‌ره‌وه‌كان (سپلت ,فرن,ته‌باخ,هیتری هه‌رزان....هتد) ودروست كردنی كارگه‌ی گه‌وره‌ی جۆراو جۆر . یه‌ك گرتنی ئه‌م خاڵه‌ له‌گه‌ڵ دابین كردنی برێكی كاره‌با به‌ بێ حیساب بۆ ئه‌م جنَوكه‌یه‌, جنوَكه‌كه‌ له‌ خه‌و هه‌لده‌سێت و ئه‌وبره‌ كاره‌بایه‌ قوت ده‌دا و به‌رپرسان ده‌خاته‌ درۆوه‌. ئیتر ئه‌بێ به‌رپرسان ومۆسسه‌سه‌ی كاره‌با وهاولاتیان ئه‌بێ ئه‌م سێ گوَشه‌یه‌ په‌یمان ببه‌ستن بۆ كوشتن رسوا كردنی ئه‌م كیشه‌یه‌ له‌ كاره‌با دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئاستی ئاسایی دیاری كردنی پا ییه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی خواستی كاره‌با له‌ سالێكدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌م شێوه‌یش كێشه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێتوه‌ ئه‌توانین چه‌ند ساڵ جاریك دابین كردنی ویستگه‌یه‌كی( چه‌ند میگاواتی ) دابین بكه‌ین به‌ پیی ئه‌و خواسته‌ سالاَنه‌ی كه‌ دیاریمان كرد. چۆنێتی ده‌ست به‌سه‌ر كردنی جنۆكه‌ی كاره‌با یا بڵین كونترۆل كردنی وزه‌لیل كردنی ( نه‌توانینی دیاری كردنی خواستی هاولاتیان بۆ كاره‌با له‌ ئاینده‌ ) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خواستی هاولاَتیان دیاری بكه‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌و پلان دانانێكی ستراتیجی گه‌وره‌ بۆ دابین كردنی ئه‌و بره‌ خواسته‌ چونكه‌ له‌وانه‌ ئه‌ خواسته‌ زۆر گه‌وره‌ بێت به‌ پلانێكی چه‌ند ساله‌ی درێژ خایه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێت به‌لاَم ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ سالاَنێكی راسته‌قینه‌و حه‌قیقی ده‌بن نه‌ وه‌ك به‌لێنێكی به‌تاڵ . ئه‌گه‌رئه‌م خالاَنه‌ی لای خواره‌وه‌ مان جێ به‌جێ كرد : له‌ئاینده‌ بۆتان رون ده‌كه‌ینه‌وه‌ .............
kemaran
 به‌ریزان تاوه‌كو هه‌ریمی‌ كوردستان خاوه‌نی‌ ئه‌و به‌ربرسه‌ .......كه‌نده‌لاَنه‌ بێت ئه‌وا قه‌ت كێشه‌ی‌ كاره‌با یه‌كلا نابیته‌وه‌ ، ئازیزان زیاتر له‌نیوه‌ی‌ ئه‌و كاره‌بایه‌ی‌ ئیستا هه‌یه‌ به‌ سه‌رانی‌ كه‌نده‌لی‌ كورد ده‌دریت ،فه‌رموون بزانن سه‌ری‌ نه‌كبه‌ت شه‌وانه‌ یه‌ك ده‌قیقه‌یش كاره‌بای‌ لێده‌بریت ، ئیتر هه‌موو ماله‌ به‌ربرسه‌ كه‌نده‌ل و.......‌ دیكه‌یش به‌هه‌مان شێوه‌ ، برایانم باشبوونی‌ كاره‌باو ره‌وشی‌ كوردستان بیویستی‌ به‌بوومه‌ له‌رزه‌یه‌كی‌ حه‌فت بله‌یی‌ ریخته‌ره‌ ئه‌كه‌ر ئه‌و ....... به‌لاوه‌ نه‌نرین مه‌حاله‌ ره‌وشی‌ كوردستان و كاره‌باكه‌یشی‌ باش ببیت ، به‌نا به‌خوا هه‌رجی‌ زووه‌ ئه‌و كه‌نده‌لانه‌ به‌ر ئه‌و بوومه‌ له‌رزه‌یه‌ ده‌كه‌ون . ئه‌وان كه‌ .......كه‌وره‌ی‌ وه‌ك ..........‌ دانابیت بیموایه‌ بۆ باره‌ی‌ كاو و ................. كامه‌ران كوردی‌ _ هه‌ولیر / 5 / 2 / 2011
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ