راپۆرت
بکوژه‌کان ئازادن...




Tuesday, April 19, 2011
 
     

راپۆرتی‌: سبه‌ی
دوای تێپه‌ڕبونی دو مانگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی هاوڵاتیان له‌ شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، وێڕای کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران و سوتاندن و هێرشکردنه‌ سه‌ر باره‌گای لایه‌ن و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، تائێستا لێپرسینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرش و کارانه‌، نه‌کراوه‌.

قوربانییه‌کان...
له‌ خۆپیشاندانه‌کانی دو مانگی رابوردوی هه‌رێمی کوردستاندا، 9 که‌س به‌ ده‌ستی چه‌کداره‌کانی ده‌ستی حیزب و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان شه‌هیدكراون و زیاتر له‌ 400 که‌سی دیکه‌ش برینداربون، (شه‌هیدكراوه‌كان: رێژوان حاجی عه‌لی ته‌مه‌ن 16 ساڵ - سورکێو زاهیر ته‌مه‌ن 17 ساڵ - شێرزاد ته‌ها ته‌مه‌ن 29 ساڵ - ئومێد جه‌لال ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ سلێمانی - گه‌رمیان ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 11 ساڵ له‌ چه‌مچه‌ماڵ - بیلال ئه‌حمد ته‌مه‌ن 15 ساڵ - ره‌شید محه‌مه‌د له‌ که‌لار - سه‌رکار حه‌مه‌ سه‌عید ته‌مه‌ن 28 ساڵ - عه‌لی ره‌سوڵ ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید).  

جگه‌ له‌و ژماره‌ قوربانییه‌، هاوکات هه‌ر له‌ماوه‌ی دو مانگی رابوردودا ده‌یان که‌س به‌هۆی به‌شداریکردنیان له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون و ئازار دراون و مامۆستایانی ئاینیش روبه‌ڕوی گرتن و هه‌ڕه‌شه‌ لێکردن و دورخستنه‌وه‌ بونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها که‌ناڵی نالیا له‌ سلێمانی و باره‌گا و که‌ناڵی گۆڕان له‌ هه‌ولێر و رادیۆی ده‌نگ له‌ که‌لار سوتێنراون، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی تائێستاش سه‌پاندنی باری نائاسایی رانه‌گه‌یه‌ندراو و ئابڵوقه‌ی سه‌ربازی به‌سه‌ر هه‌ندێک له‌ شاره‌کاندا سه‌پێنراوه‌و رێگری له‌ هاتوچۆی هاوڵاتیان ده‌کرێت.

‌لای خۆشیانه‌وه‌ که‌سوکاری قوربانییه‌کان وێڕای پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، له‌ خوێنی رۆڵه‌کانیان خۆش نابن سورن له‌سه‌ر ده‌ستگیردنی تاوانباران، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی‌ هه‌مو جۆره‌ دانیشتن و بانگهێشت كردنێك له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی‌‌و به‌رپرسه‌ باڵاكانی‌ هه‌ردو حزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداریان ره‌تکرده‌وه‌و رایانگه‌یاند، ئاماده‌نین هیچ دانیشتنێك ئه‌نجامبده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی‌ بكوژ و تۆمه‌تبارانی‌ شه‌هیدكردنی‌ رۆڵه‌كانیان راپێچی‌ دادگا ده‌كرێن.

هێرشکردنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه‌
رۆژی 17/4/2011 له‌کاتێکدا خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ به‌رده‌وامیان به‌ خۆپیشاندانه‌کان دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ به‌ لێدان و ته‌قه‌کردن و به‌کارهێنانی غازی فرمێسکڕێژ روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران بونه‌وه‌ و هه‌وڵی کۆتایی هێنان و بڵاوه‌پێکردنیان درا.

به‌پێی ئاماره‌کانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌ روداوه‌کانی 17/4دا، 81 که‌س برینداربون که‌ 7 که‌سیان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش به‌ غازی فرمێسکرێژ بریندار کراون.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی (دوشه‌ممه‌) 18/4/2011 له‌ڕێوشوێنێکی ئه‌منی توندا، خۆپیشاندانێک له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی و نزیک سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراو پاش چه‌ند خوله‌کێک له‌ ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌که‌ش، چه‌کداره‌کانی پارتی به‌چه‌ندین شێواز هێرشیان کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، هاوکات هێزه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ پارتی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی و رۆژنامه‌نوسیان ده‌ستگیرکردو ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی گۆڕانیش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستگیر کرا.

هه‌ر هه‌مان رۆژ له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی دا، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ بڵاوه‌پێکردنیان، ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کردو ژماره‌یه‌ک برینداری لێکه‌وته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیش ده‌ستگیر کران، كه‌ به‌پێی‌ دوائامار 102 كه‌س برینداركراون و 12یان به‌ فیشه‌ك برینداركراون.

"حیزب حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات"  
له ‌لێدوانێکدا بۆ (سبه‌ی) کاروان ساڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان وتی: جێبه‌جێنه‌كردنی‌ داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران و بڕیاره‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ به‌ سزاگه‌یاندنی تۆمه‌تباران، ده‌سه‌ڵاتی خستۆیته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ به‌وه‌ی تائێستا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و که‌سانه‌ بداته‌ دادگا که‌ له‌ روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشێلکارییان ئه‌نجامداوه‌، هه‌ر له‌و که‌سانه‌ی فه‌رمانی ته‌قه‌کردنیان داوه‌و ئه‌وانه‌شی خه‌ڵکیان شه‌هید و بریندار کردوه ‌و هاوڵاتیانیان به‌ بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر کردوه ‌و هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ به‌ زوترین کات بدرێنه‌ دادگا.

ده‌رباره‌ی هۆکاری ده‌ستگیر نه‌کردنی تۆمه‌تباران، کاروان ساڵح رایگه‌یاند: حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ بتوانن تۆمه‌تباران بده‌نه‌ دادگا، چونكه‌ ئه‌مڕۆ حیزب بوه‌ته‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری په‌رله‌مان و حکومه‌تیش، بۆیه‌ حکومه‌ت ناتوانێت کادر و کارمه‌ندێکی حیزبی ده‌ستگیر بکات و بیداته‌ دادگا، ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ پۆلیس یان ئاسایش یان زێره‌ڤانی‌ بێت یاخود هه‌ركه‌سێكی‌ تر.

"شه‌قام توڕه‌تر ده‌بێت"
ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی وت: "تا ده‌سه‌ڵات ده‌ست به‌ ئیجرائات نه‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌ و  بڕیاره‌ هه‌نوكه‌ییانیان به‌زوترین كات جێبه‌جێی‌ نه‌کات، پێموایه‌ شه‌قام توڕه‌تر ده‌بێت".
له‌ هه‌مانکاتدا ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ توندی‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین و له‌م فه‌زا ئازاده‌ی‌ هاونیشتمانیان دروستیان كردوه‌ ئه‌وان سه‌رقاڵی‌ ره‌شبگیر و لێدان و تۆقاندنی‌ خه‌ڵكن، ده‌سه‌ڵات به‌م هه‌وڵه‌ی‌ خه‌ڵك توڕه‌تر ده‌كات و لێپرسراوێتی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شه‌قامدا روی‌ داوه‌و ئه‌گه‌ری‌ رودانی‌ هه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی‌ فه‌رمانڕه‌وایانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌.

یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ئاماده‌نین بكوژه‌كان راده‌ستی‌ دادگا بكه‌ن
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر روداوه‌کانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی، تا ئێستا دادگا نه‌یتوانیوه‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ به‌رامبه‌ر بكوژه‌كان بگرێته‌به‌ر، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و بكوژانه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون، به‌ڵام تا ئێستا راده‌ستی‌ دادگانه‌كراون. 

کاروان که‌مال، ئه‌ندامی گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ران له‌ سلێمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی بۆ (سبه‌ی) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو: به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه‌، دادگا نوسراوی ره‌سمی کردوه‌ بۆ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌نی حکومیش سه‌باره‌ت به‌و که‌س و باره‌گا حیزبییانه‌ی تێوه‌گلاون له‌ کوشتن و بریندارکردنی هاوڵاتیان، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ هاوکاری نه‌کراون.

وتیشی: له ‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا حیزب چه‌كداری‌ هه‌یه‌ و‌ به‌شێكی‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامدراون‌ هێزی‌ حیزبه‌كانن، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ نییه‌ بكوژه‌كان راده‌ستی‌ دادگا بكات.  

هاوکات سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هیوا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له ‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی كه ‌له‌ژماره‌ 719دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان ئاماده‌نین هیچ ئیجرائاتێك به‌رامبه‌ر به‌رپرسی‌ لقی‌ چوار بگرنه‌به‌ر.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، كه‌ پارتی‌ فێری‌ ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ له‌ دادگا رابكات و ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی‌ سلێمانی‌ بدرێنه‌ دادگا، كه‌ كه‌مته‌رخه‌میان كردوه‌ له‌پاراستنی‌ باره‌گاكانی‌ پارتی‌.
  

هه‌روه‌ها عه‌مید (ئاسۆ شێخ ته‌ها) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ كاره‌با، تۆمه‌تبار کراوه‌ به‌وه‌ی هێزه‌که‌ی رۆژی‌ 19ی‌ شوبات له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی‌ چوارباخی ئه‌هلی‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌، که‌ بوه‌ته‌ هۆی شه‌هیدكردنی‌ (شێرزاد ته‌ها) و (سوركێو زاهیر) و بریندارکردنی چه‌ند هاوڵاتییه‌ک، عه‌مید ئاسۆ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بۆ ده‌رچوه‌، به‌ڵام تائێستا بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی و حکوموته‌وه‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌ و ناوبراو له‌كاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌رده‌وامه‌ و ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

 

"دادگا داوای ته‌سلیمکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی لێنه‌کردوین که‌ ته‌قه‌یان کردوه‌"  
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی نوێی لقی 21ی پارتی بۆ (سبه‌ی) وتی: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای من هه‌یه‌ تاوه‌کو ئێستا دادگا داوای لێنه‌کردوین سه‌باره‌ت به‌ ته‌لسیمکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌".

ئه‌وه‌شی وت: ئێمه‌ وه‌کو پارتی ملکه‌چی یاساین له‌م وڵاته‌دا، هه‌ر له‌ دادگاو داواکاری گشتی و لایه‌نی جێبه‌جێکار، که‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌، ئه‌وان هه‌ر بڕیارێک ده‌ربکه‌ن ئێمه‌ له‌ سه‌دا سه‌د ملکه‌چی ده‌بین.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی راشیگه‌یاند: من وه‌ک پارتی نازانم کێ ته‌قه‌ی کردوه‌ و کێ نه‌یکردوه‌و دیار نیه‌ کێن، هه‌ر که‌سێکیش به‌ڵگه‌ی لایه،‌ پێویسته‌ ناوی ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌ی کردوه‌ لای داواکاری گشتی تۆمار بکات و دادوه‌ریش فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ربکات، یاخود بانگهێشت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.


به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرنه‌کردنی بکوژان، داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێم ده‌کرێت
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان و جێبه‌جێنه‌کردنی داواکارییه‌کانیان، ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی له‌ رۆژی 4/4/2011دا نه‌خشه‌رێگای بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم بڵاوکردوه‌و داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی بێ قه‌یدو شه‌رتی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کرد.

له‌نه‌خشه‌ رێگاکه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌: ئێمه‌ی‌ هاونیشتمانیانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ سه‌رسام بوین له‌ ئاست ئه‌م هه‌مو تاوان و بێڕێزیه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ و هاونیشتمانیان ده‌كرێت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌ نه‌ك ئیراده‌یه‌كی‌ نیه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ ره‌واكانی‌ هاونیشتمانیان و خۆپیشانده‌ران، به‌ڵكو به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلكردنی‌ یاساو داڵده‌دانی‌ تاوانباران و درێژه‌دان به‌ په‌یڕه‌وكردن له‌ سیاسه‌تی‌ ترس و تۆقاندن و چه‌واشه‌كاری‌ و خۆدزینه‌وه‌ له‌ لێپرسراوێتی‌ یاسایی‌ و سیاسی‌ و ئه‌خلاقی‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌یدا ئه‌وه‌ هاتوه‌: "به‌ ته‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ داواكاریه‌كانی‌ هاونیشتمانیان و درك نه‌كردن به‌ سه‌ختی‌ قه‌یرانی‌ حوكمڕانی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان و پێشێل كردنی‌ یاساو پابه‌ند نه‌بون به‌ پره‌نسیپه‌ ئه‌خلاقیه‌ گه‌ردونیه‌كان له‌ داكۆكیكردن له‌ عه‌داله‌ت و ئازادی‌ و یه‌كسانكردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆپیشاندان ده‌كات به‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆپیشانده‌ر ده‌كوژێت، گه‌یاندینیه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ غیابی‌ سه‌رۆكێكی‌ خاوه‌ن لێپرسراوێتیدا ژیان ده‌به‌ینه‌ سه‌ر".










 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ڕاستی
 ئه‌بی راداستی دادگا بکرێن ،ئه‌بێ به‌ یاسا سزا بدرێن جا هه‌ر که‌سێکن وه‌ هه‌ر که‌سێک له‌ پشتیانه‌وه‌یه‌.
soran mama kamal
 lam 7okmata fashezma har shti wa dawashitawa
ئاریان
 به بۆ چونی من ئه مانه هیزه بیانیه کان چرای سه وزیان بۆ هه ڵکردوون ئه ویش له ژێر ئه و فشآڕ‌ه ی که گوایه هیزاه ئیسلامیه کانیش |ئوۆوزسیونن وه وه ئه مه شیان له ئه مریکیه کان گه یاندووه که گوایه له به رژه وه ندی ئه وان نیه .،، جا لیره دا راستی شته کان لیره دا روون ئه بیته وه ئه و به کریگیراوانه ی ده سه ڵات ئه مرۆ کوردستانیان کردووه به گۆره پانی پاڵه ونیتی هه ر خزمه تکاریك به شێوه یه کی جیاواز خۆی تیدا ئه نوینیت،،زۆربه شێان لاسای ئه وفلیم و دراما ئه بکه نه وه ..به ڵام ترسنوکی ئه مانه ش له وه دا خۆی ئه بینته وه که به رامبه ر خه ڵكی سبیل جۆرها چه ك به کاردینن بۆ تۆقاندنی جه ماوه ر یه کیك نه زانیت ئه مانه گیڤاری نوین ته نها بۆ میلله تی داماوی خۆیان زۆر به غیره تن..وه چاکتان ئه ناسین که هه رگیز نه تان ویراوه لوله ی تفه نگه کانتنان بکه نه دوژمن به ئه و سه رۆکانه شتانه وه که ئیستا ریگایان داون وا له خه ڵكی بی دیفاع بکه ن زۆر باشتان ئه ناسم هه ی قاره مانه کانی 31ئاب په که که و پژاك کوا هیزاه کانتنا ن به رامبه ر دوژمنانی کورد تورك فارس عه ره ب که باسی ئه وانه بکریت ریك پانتوڵه کانتان ده بیت به ستریژ من که م ئه ندامیکی کونی یه کیتم به ڵآم حه یف بۆ یه کیتی وه ڵا شه رمه............
پێشڕه‌و
 ئه‌و پانتۆڵ ڕه‌ساسییه‌ قه‌مسه‌ڵه‌ ڕه‌شه‌ی که‌ لای خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلیی چوارباخ ده‌مانچه‌که‌ی پێیه‌ ئاشکرا له‌ ڤیدیۆکه‌دا دیاره‌ ئه‌وه‌ سورکێو ده‌کوژێت. تکایه‌ تکایه‌ تکایه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی تره‌وه‌ که‌ له‌ ڤیدیۆکه‌دا هه‌ن یان له‌ڕێگه‌ی بانگه‌وازێکه‌وه‌ ناوی ئه‌و که‌سه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ناوه‌که‌ی ئیعلان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگ یان زوو سزای خۆت وه‌رگرێت. ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ڕابکات بۆ ئه‌وروپا. بۆیه‌ تکایه‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاو بگێڕن و ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ وڵاتێک بینیتان ئاشکرای بکه‌ن.
hawre
 ......... bedan nabn labaram bar am dasalata fashelaia
ranj
 barai mn amana sadamn ba kurdi ta yasa sarwar na bet ema baraw pesh nachen wa hech chak saze nakret hewadarm hamw kurd yak halwest bet chon kati sadam natrsan estash harwabn bo sarkawtn bo zhyaneke bashtr wak chon baw baperanman ta erayan bo henaen emash hawlbaen bo awae zhyaneke xosh tr bo nawakanman badebenen
ريكان ساح
 توخوا بانه‌ لینن كوردستان له‌ فیشه‌ كده‌ ترسن جونكه‌ هه‌ ر كوردستان بوو ئه‌ وانی‌ كه‌ ور كرد به‌لام وه‌ فایاننه‌ بوو بۆ یه‌ كوردستا قبولی‌ نا كا بابه‌ یه‌ كه‌ وه‌ روو بكه‌ ینه‌ وه‌سه‌ را یان له‌ ریكه‌ ی‌ جواری‌ ئتۆ مبیله‌ كاننمانه‌ وه‌ به‌ رده‌ وامبین
rewarr
 aw qasala rasha sherzadi kush,,,,ta esta sjnish nakrawa bala rebin hardi pyaw kuzh nabw awatan le krd
ئةحمةد هةوليَرى
 له‌ولاتیك كه‌ باشاگه‌ردانی یه‌ وه‌حیزبی‌ چه‌كدار و میلیشیات كارپێده‌كریت ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌روانی‌ شتی‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بكرێت چونكه‌ من پێموایه‌ سه‌ره‌تای‌ روخانه‌ سه‌ره‌تای‌ نه‌مانی‌ ده‌سته‌لاَتی‌ حیزبه‌ میلیشیه‌كانه‌ سه‌ره‌تای‌ دروست بونی‌ بوێری‌ ئازایه‌تی‌ و چالاكی‌ یه‌ من واده‌زانم سه‌ره‌ تاكه‌ی‌ له‌شه‌هیدانی‌ قه‌ڵه‌م (سۆران و سه‌رده‌شت)ته‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد وائه‌زانم له‌كۆتاییه‌ كه‌ی‌ نزیك بوینه‌ته‌وه‌ كه‌گرتن و ترساندن و راوه‌دونانی‌ ڕۆژنامه‌نوسان و زانایانی‌ ئاینی‌ یه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ له‌به‌ر چاومانه‌ كه‌بۆ هیچ ولاَتێكی‌ دوونیا نه‌چوه‌ته‌ سه‌ر تاكو بۆئه‌مانه‌ به‌رهه‌می‌ هه‌بێت نمونه‌مان زۆره‌ بۆئه‌م باسه‌ كه‌دیارترینیان صدام ی‌ له‌ناوچوو و حسنی‌ موباره‌كی‌ میسره‌ ..............
shaxawan
 sarok dalet baxwen am azmwnaman henawaw baxwenesh baredadain
کاروان سه‌لام
 لێتان خۆشنابین... کاتی ئه‌وه‌ تێپه‌ڕی که‌ وه‌ک به‌شێک له‌خۆمان ته‌ماشاتان بکه‌ین وشانسێکی ترتان پێ بده‌ینه‌وه‌... ئیتر ئه‌و ڕۆژانه‌ ڕۆیشتن که‌ ڕێتان پێ بده‌ین به‌ناوی ئێمه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ن، جه‌نازه‌ی شه‌هیده‌کانمان بخه‌نه‌ سه‌ر شانی خۆتان. که‌ده‌رکه‌وتن وه‌ک ڕێزلێنان له‌به‌رتان هه‌ستین. بڕۆن له‌وه‌ لاترچن، من ئێوه‌م بۆچییه‌ که‌ بێڕێزی به‌میلله‌ت بکه‌ن، له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بکوژن؟ ده‌ڵێن دوێنێ چه‌کداره‌کانی حیزب قوتابییه‌کانی زانکۆیان فڕاندووه‌و ده‌مانچه‌یان خستۆته‌سه‌رسه‌ری کچێک وسوکایه‌تی دنیایان پێکردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ویستویه‌تی به‌شداری خۆپیشاندانێک بکات . ئێوه‌ شۆڕشگێڕبون؟ . ده‌ڵێن ڕێگه‌ناده‌ن کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێک به‌یه‌که‌وه‌ ڕاوستن.. ده‌ڵێن شه‌قامه‌کان پڕبون له‌ چه‌کدار، له‌ ملازم محسن، تازه‌ ده‌تانه‌وێت به‌ لوله‌ی تفه‌نگ وفیشه‌ک و عه‌ره‌ب ئه‌نفالمان به‌بیربێننه‌وه‌؟ ئیدی به‌سه‌، ئه‌گه‌ر به‌دوای میلله‌تێکدا ده‌گه‌ڕێن که‌ بێده‌نگی له‌ دزییه‌کانتان بکات و به‌ئاغاشتان سه‌یر بکات، ئه‌وه‌ بیست ساڵی ڕابوردو بوو... وتمان ئه‌مان بۆنی پێشمه‌رگه‌و شاخ وخه‌باتیان لێدێت.. هه‌ر ڕۆژێک دێت ده‌بنه‌وه‌ به‌کوڕی میلله‌ته‌که‌یان، نه‌مانزانی که‌له‌وه‌ته‌ی خوا ئێوه‌ی دروستکردووه‌، هه‌رخه‌می خۆتان بووه. ئیتر به‌دز ده‌ڵێین دز. پیرۆزیه‌کانتان بۆ خۆتان و حاشا ئێمه‌ لێی بێ به‌رین. ئای که‌زۆری خایاند، هه‌تا ئێوه‌مان ناسی...
عباس
 ئەم بەڵگانە هەموی ئاشکران لای جەماوەری بە شەرەفو خۆراگری گەلەکە مان،ئایا من ئەڵێم ئەگەر حوکمە تێك كە ‌هەر لە سەرەتای بەناو خەباتیەوە بە درۆو دەلەسە هاتبێ بەناوی کوردایەتی دواتر لە راپەرینی گەلی شۆرشگێری كوردستان ،راستە حاشا هەڵنەگرە کە رادیۆی گەلی کوردستان راگەیاندنێکی بەهێزی هەبو لەو سەردەمەدا،بەڵام ئایا ڕاپەڕین بۆ گرتنە دەستی حوکمرانی سەرکوتکەرانەو پاشاگەردانیوبون بە خاوەنی کۆمپانیا بو یان بۆ دیموکراسیو مافی تاك بو،بۆیەمن دەڵێم بە موعارازەو خەڵکی بە شەرەفی کوردستان ئایا دو حییزب کە بەم جۆرە هاتبێتن ڕۆژێك حوکمەتەکە ساوایە ڕۆژێك ئێمە خەتەری دەرەکیمان لە سەرە بۆیە من وە کو رای تایبەتی خۆم پێتان ئەڵێم تا کەی چاوەرێی ئاشتی دەکەن ،تا ئەو کاتەی ئەم حوکمتە حیزبیەی دەسەڵات تا ئەبن بە حکومەتی تەوا‌‌وو ئەبن بە خاوەن فرۆکەی جەنگی خۆیان تا بە ئاسانی سەرکوتانکەنو هەمو میلەت بکەن بە ڕۆبۆتی خۆیانو هیچ دەنگێکی ئازاد نەهێڵن.
tola
 boya kate awa hatwwa bleen broxe
sanyara
 ama keshe xalka la gal hkwmat bala, mn tenagam boche taesta ,aktabe sease kobwnawa akam agar estashh hkwmat la eanay ,aktabe seasewa nabret barewa
shorsh984
 ده ستان خوش بؤبلاوكردنه وه ي ئه م وينانه به لام تكايه ناوي بكوزه كان به ته واوي و راستي بلاو بكه نه وه
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ