ئه‌له‌ند مه‌حوی
ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له كوردستاندا كه له ئێستادا له یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بزووتنه‌وی ئیسلامی پێكهاتووه، به به‌راورد به ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌پێی هه‌ندێك بۆچوون له رووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه له داكشاندایه، ئه‌گه‌رچی له حكومهتو په‌رله‌مانیشدا به‌شداری كارایان هه‌یه.
هه‌رێمی كوردستان عێراق بۆ ره‌وتی "ئیسلامی سیاسیی كوردستان" ئێستا هه‌مان ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه له ناوهإاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌م ره‌وته سیاسییه به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو كه مه‌ترسیی خستبووه سه‌ر هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ستی یه‌كێتی و پارتی و له زۆرێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێكخراو‌و سه‌ندیكاكاندا ده‌نگی به‌رچاوو مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئه‌و دوو پارته دروست كردبوو، بۆیه ناچاربوون به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه.
نیاز سه‌عید عه‌لی، پسپۆڕ له كاروباری ره‌وتی ئیسلامی سیاسی، له‌باره‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری ئێستای هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له‌و بروایه‌دایه كه "سه‌رده‌می زێإینی حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له قۆناغی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا بوو، كۆتایی هات، كاتێك كه ئابڵوقه‌ی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی- عێراقی له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوو و خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌و قه‌یرانی ئابووریی ده‌یناڵاند، له هه‌مانكاتدا كوردستان به چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆی هێزه سیاسییه‌كان تێپه‌ڕی به‌تایبه‌تی ناكۆكیی له‌نێوان یهكێتیو پارتیدا.
نیاز سه‌عید باسیشی له‌وه‌كرد كه ره‌وتی ئیسلامی سیاسی به‌هێزبوو به‌هۆی به‌رده‌وامیی كۆچ به‌ره‌و ههندهرانو سوود وه‌رگرتن له‌و زه‌مینه ئازادیی‌و دیموكراسییه‌ی كه له‌دوای راپه‌رین بۆ هێزه سیاسییه‌كان له كوردستان هاته ئاراوه سه‌رباری ئه‌و كۆمه‌كه زۆر‌و پشتگیرییه جۆراوجۆرانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پێشكه‌شی هێزه‌كانی ره‌وتی ئیسلامی سیاسی ده‌كرا.
ناوبراو پێیوایه كه ئه‌مانه‌و هه‌ندێك زه‌مینه‌و هۆكاری تر بووه هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ره‌وتی ئیسلامیی چه‌كدار له نیوه‌ی یه‌كه‌می نهوهتهكانو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ره‌وتی ئیسلامی سیاسیی خاوه‌ن داموده‌زگای جۆراوجۆر (سیاسی، خێرخوازی فریاگوزاری، راگه‌یاندن، پیشه‌یی، ته‌ندروستی، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، وه‌رزشی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و ...هتد) كه خۆی له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه تا كۆتایی نهوهتهوهكان.
ره‌وتی ئیسلامی كوردستان كه ئێستا له یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و "په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی كوردستان، بڵاوكراوه‌و پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیان هه‌یه‌و دوو ساڵه داوای مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی ناوحۆی هه‌رێم كردووه" پێكدێت، له ئێستاشدا حیزبه سه‌ره‌كییه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی تهشریعیو ته‌نفیزی ههرێمو به‌غدادا رۆڵی كارایان هه‌یه (له په‌رله‌مانی كوردستان 15 كورسی‌و سێ وه‌زیری كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش 8 كورسی‌و یه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌تیش له كابینه‌ی نوری مالیكی).
محه‌مه‌د بازیانی، شاره‌زا له كاروباری ره‌وتی ئیسلامی كوردستان‌و به‌رپرسی سه‌نته‌ری هودا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی له هه‌ولێر، پێیوایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا له ئێستادا حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئیعتیباری سیاسیی ناوخۆیی‌و عێراقی‌و هه‌رێمایه‌تییان زیاتره، ئه‌و وتی: "ساڵی 1992 لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به‌یه‌ك لیست دابه‌زین، به‌ڵام یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیان نه‌بوو، بۆیه وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستانه له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ به‌هێزبوونی ئیسلامییه‌كان له رووی به‌شدارییان له ده‌سه‌ڵاتدا".
ئیسلامییه‌كانی كوردستان شانازی ده‌كه‌ن به‌و پۆستانه‌ی كه له پهرلهمانو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ده‌ستیان هێناوه‌و پێیانوایه كه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆستانه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانه، هیوا میرزا سابیر سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان وتی: "به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆستانه له‌لایه‌ن لایه‌نه ئیسلامییه‌كانه‌وه گۆڕانێكی نه‌وعی بووه كه ئیسلامییه‌كان به‌شداریانكرد له ههڵبژاردنهكانو دواتر له په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو ئه‌و به‌شدارییه‌ی كه هه‌یانه له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان"، هه‌روه‌ها وتی: "به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راستییه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه كه ئیسلامی سیاسی باڵی میانڕه‌و له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكشانێكی باشدایه".
نیاز سه‌عید ، وه‌ك چۆن قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له كوردستان دیاری ده‌كات، ئاواش داكشانی ئاستی جه‌ماوه‌ری ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێوه له كوردستاندا بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گێڕێته‌وه كه كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یهكێتیو پارتی‌و جێبه‌جێكردنی بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك (986)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه بووه هۆی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كوردستان، به دوو له‌و هۆكارانه ده‌ناسێنێت.
ناوبراو هۆكارێكی تریش ده‌گێڕێته‌وه بۆ ههڵوێستو كاردانه‌وه‌ی ره‌وتی عه‌لمانی له به‌رامبه‌ر ره‌وتی ئیسلامی سیاسی، كه تیاِیدا هێزه عه‌لمانییه‌كان كه‌وتنه به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكی‌و ململانێ له به‌رامبه‌ر ره‌وتی ئیسلامی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، كه تیایدا هۆشیاربوونه‌وه‌یه‌كی عه‌لمانی دروست بوو له به‌رامبه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئیسلامی سیاسیی‌و كاركردن بۆ بنهبڕكردنو نه‌هێشتنی ئه‌و زه‌مینه‌و هۆكارانه‌ی كه له رابردوودا ببووه هۆی گه‌شه‌كردنی ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له كوردستان.
به‌پێی هه‌مان بۆچوون خاڵێكی گرنگ كه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر لاوازبوونی ئاستی جه‌ماوه‌ری ره‌وتی ئیسلامی سیاسی، به‌تایبه‌ت ئاستی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دارایی یه‌كگرتووی ئیسلامیی‌و ئه‌و رێكخراوه خێرخوازیانه‌ی یه‌كگرتوو هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت له كوردستاندا‌و ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گێڕێته‌وه.
"پاش جێبه‌جێكردنی بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك له عێراقدا، رێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ده‌درایه یه‌كگرتوو و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان كه‌مكرایه‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی ئابووری كوردستان گۆڕانی چۆنایه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه‌و له‌بری كوردستان ئه‌و كۆمهكیانه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری جیهان ده‌كرا، وه‌كو چیچان‌و كۆسۆڤۆو كشمیرو داغستان".
پسپۆڕه‌كه‌ی بواری ئیسلامی سیاسی هۆكاره‌كه‌ی تری كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوه ئیسلامییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "قۆناغی دوای رووداوی یانزه‌ی سێبته‌مبه‌ر، كه تیایدا ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر" كه‌وته ئابڵوقه‌دانی دارایی ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له جیهانداو رێگرتن لێیان كه به‌ناوی زه‌كات‌و هاوكاری داراییه‌وه پاره كۆبكه‌نه‌وه‌و بیده‌ن به هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی".
له‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندی به فشاره‌كانی ره‌وتی عه‌لمانییه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر ره‌وتی ئیسلامی له كوردستان، به‌رپرسی سه‌نته‌ری هودا هه‌مان بۆچوونی هه‌یه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كوردستاندا پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن حیزبه عهلمانییهكانیشهوه وه‌كو پێویست بواریان پێنه‌دراوه‌و یهكێتیو پارتی ته‌نگژه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌میان.
مه‌لا به‌ختیار، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه ته‌مویلی مادی ده‌كرێن "ئیسلامییه‌كان به پاره ئیش دهكهنو كۆمه‌كێكی زۆریان له ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌وان پاره دابه‌شده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئهندامو كادرهكانیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومهتو دارایی ئاگاداری بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی باج ئاگاداری بێت".
مه‌لا به‌ختیار باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئیسلامییه‌كانی كوردستان تۆڕێكی په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه ئیسلامییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له پرۆژه‌و دروستكردنی مزگهوتو له دابه‌شكردنی حیجاب‌و مانتۆو به‌رماڵ له رۆژانی رهمهزانو مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ردا به‌ناوی مسوڵمانێتییهوه به به‌رنامه ئیستغلالی 1400 ساڵی مێژووی ئیسلام ده‌كه‌ن، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشیان پێیه‌وه نییه.
به رای هه‌ندێك له چاودێریانی سیاسی خه‌ڵكێكی زۆری هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوودا به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه روویان له هێزه ئیسلامییه‌كان كردووه به مه‌به‌ستی سوودمه‌ندبوونیان له بژێوی ژیان.
هیوا میرزا، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌و قۆناغه‌و هاوكارییه‌كانیان بۆ خه‌ڵك به‌رز دهنرخێنێتو ده‌ڵێت: "ئیسلامی سیاسی به‌شێكه له ناخی هه‌رێمی كوردستان‌و له رابردووش‌دا لایه‌نه ئیسلامییه‌كان رۆڵێكی باشیان هه‌بووه له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه له به‌ده‌مه‌وه بوونی جه‌ماوه‌ره‌وه له رێگای پرۆژه‌ی خێرخوازییه‌وه".
به‌شێكی زۆری قۆناغی هه‌ژاری هاوڵاتییانی كوردستان دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆ‌و له سه‌ره‌تای ساڵی 2000ه‌وه رووی له كه‌مبوونه‌وه كرد، لێره‌شه‌وه به‌پێی وته‌ی پسپۆڕه‌كه‌ی ئیسلامی سیاسی كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك به‌جۆرێك بوو كه وایكرد خه‌ڵكێكی زۆری هه‌ژار روو نه‌كه‌نه باره‌گاكانی حیزبه ئیسلامییه‌كان‌و له به‌یانییه‌وه تا ئێوه‌ره نه‌وه‌ستێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌و خۆراك، كه هه‌وڵیان ئه‌دا له‌و رێگایه‌وه خه‌ڵك خۆشهبكهنو سه‌ره‌نجام بیانكه‌نه ئهندامو لایه‌نگری خۆیان.
نیاز سه‌عید پێیوایه كه خه‌ڵكی كوردستان دوای نه‌وده‌كان هۆشیاربووه‌وه‌و دركیان به‌وه‌كرد كه هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی هێزی سیاسین‌و نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ناكه‌ن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هیچ حیزبێكی ئیسلامی سیاسی ناتوانێت ئیدیعای ئه‌وه بكات كه حیزبی هه‌موو ئاینی ئیسلامه.
گه‌نده‌ڵی ئیداریی‌و دارایی‌و كه‌می ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه به درێژای 17ساڵی رابردوو، وه‌ك كارتێكی فشار له‌لایه‌ن هێزه ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌كارهێنراوه له‌دژی هێزه عهلمانییهكانو ئیسلامییه‌كان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان بۆ زیاتركردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان قۆسته‌وه..
محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پێیوایه كه به‌شێكی به‌هێزبوونی ره‌وتی ئیسلامی بۆ گهندهڵییو نه‌بوونی خزمهتگوزارییهكانهو ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه دهستو داوێنپاكییو ئه‌و رێبازه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان ههڵیانگرتووهو گهنهدهڵییهكانی حكومهتو حیزبه عه‌لمانییه‌كان به‌شێكه له هۆكاری هه‌ڵكشانی ئیسلامییه‌كان له كوردستان.
هیوا میرزا ده‌ڵێت: "جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان واده‌بینێت ره‌وتی سیاسی میانڕه‌و له كوردستان ئه‌گه‌ر له كه‌ناڵه هه‌ستیاره‌كان به‌تایبه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا رێژه‌یه‌كی باشی هه‌بێت، ده‌تونێت خزمه‌تێكی باش بكات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێیوایه كه ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌ك هه‌بێت له حكومه‌ت، ناڕه‌زاییه‌كی لیبڕاڵهو ناڕه‌زاییه‌كی ئیسلامی نییه".
كاره توند‌و تیژییه‌كانی گروپی جوند لئیسلامو دواتریش ئه‌نسار لئیسلام كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ره‌وتی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مه‌ش له "تاوانی خێڵی حه‌مه‌و ته‌قینه‌وه‌كانی یه‌كی شوباتی هه‌ولێری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و لقی پارتی" گه‌یشته لوتكه.
به‌رێوه‌بردنی كاروباری حیزبی سیاسی ئه‌مرۆ له كوردستاندا به‌بێ داراییه‌كی باش مومكینه بتوانرێت به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی گومانیان له سه‌رچاوه‌ی داراییوۆ ته‌مویلی پارته ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌یه، جگه له‌وه‌ی كه حیزبه ئیسلامییه‌كان میزانیه‌ی دیاریكراو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه له 6/2/1994 به ئه‌میندارێتی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین راگه‌یه‌نراوه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه مانگانه 187 ملیۆن دینار‌و بودجه‌ی بۆ دابینكراوه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش كه شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی پێشه‌وایه‌تی دهكاتو عه‌لی باپیر ئه‌میریه‌تی له رێكه‌وتی 31/5/2001 له بزوتنه‌وی یه‌كبوونی ئیسلامی كوردستان جیابوونه‌وه‌و مانگانه 12 ده‌فته‌ر دۆلار له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن كه حه‌وت ده‌فته‌ریان یهكێتیو پێنج ده‌فته‌ریان پارتی دابینی ده‌كات، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، كه ساڵی 1987 به رابه‌رایه‌تی شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی دامه‌زراوه، ئێستا به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی مانگانه‌كه‌ی بڕیون.
ئه‌گه‌رچی به رای هه‌ندێك چاودێری سیاسی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له كوردستان له دابه‌زیندایه، به‌ڵام هێزه ئیسلامییه‌كان ئێستا به‌شداریان له دهسهڵاتو بڕیاردان هه‌یه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
برایم جه‌لال، كه یه‌كێكه له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی، پێیوایه یهكێتیو پارتی هیچیان له بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح زیاتر نییه‌و به دووری نازانێت ئه‌گه‌ر یهكێتیو پارتی به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه، ئیسلامییه‌كانی كوردستان لێیان ببنه بزوتنه‌وه‌ی حهماسو ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش وه‌ك هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كانی دیكه ئامانجیان گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌و كار بۆ وه‌رگرتنی ده‌كه‌ن، سكرتێری مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت: "ئێمه بۆ ئه‌وه كارده‌كه‌ین كه ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌ست، له راستیدا كه چووینه‌ته مه‌یدان وه‌كو هه‌ر حیزبێكی سیاسی ده‌مانه‌وێت به جه‌ماوه‌ر بڵێین ئه‌گه‌ر رۆژێك ده‌سه‌ڵاتتان به ئێمه سپارد، خزمه‌تتان ده‌كه‌ین".
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی سكرتێری یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه، محه‌مه‌د بازیانی به‌رپرسی سه‌نته‌ری هودا پێیوایه كه "ره‌وتی ئیسلامی له كوردستان تا ده ساڵی تر ناتوانن ده‌سه‌ڵات بگرنه دهستو بهدیلنین بۆ ده‌سه‌ڵات"، ئه‌مه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیسلامییه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی پێویستیان نییه‌و وتاری سیاسیی‌و پرۆژه‌ی سیاسیان روون نییه بۆ هه‌مووان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆیان كردووه به پاشكۆ بۆ یهكێتیو پارتی‌و نه‌یانتوانیوه ببنه ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه بێتاقهتبووه له ئه‌و دوو حیزبه.
به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه له یهكێتیو پارتی ده‌كه‌ن كه ئه‌و دروشمه‌ی بهرزیانكردووهتهوه كه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته بیپارێزن، محه‌مه‌د حه‌كیم وتی: "ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئێمه گهیشتیهنه ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كه‌وه حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ین، كێ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، با حكومه‌ت پێكده‌هێنێت".
وه‌ك زۆرێك له حیزبه عه‌لمانییه‌كانی كوردستان له‌ناو لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیشدا ناكۆكی‌و ئینشیقاقی حیزبی دروستبووه، به‌هۆی جیاوازی بیر‌و بۆچوون‌و سوڵتهوهو پاره‌وه.
محه‌مه‌د بازیانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ره‌وتی ئیسلامی له كوردستان كۆمه‌ڵێك گرفتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا بچنه‌وه ره‌نگه ده‌رفه‌تێكی وه‌كو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیایان بۆ بڕه‌خسێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌خۆیاندا نه‌چوونه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان بینیومه سه‌رۆكایه‌تی ره‌وتی ئیسلامی‌یان ده‌كرد له كوردستان، تا ئێستاش هه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌یه".
ئه‌گه‌ر وایدابنێین ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له كوردستان لاوازی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی ده‌گێڕێته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات جه‌ماوه‌ریش بۆخۆی بگێریته‌وه، ئایا هه‌ڵوێستی عه‌لمانییه‌كان چۆنده‌بێت له‌م رووه‌وه، رێگا ده‌ده‌ن ئیسلامییه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، یان چاكسازی دهكهنو له رێگای خزمه‌تكردنی گه‌له‌وه "كه ئه‌ركێكی سه‌رشانیانه" جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان ده‌گێڕنه‌وه؟