راپۆرت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك




Thursday, February 7, 2008
 
     

راپۆرتی: به‌هادین یوسف و هه‌ستیار قادر

كورد‌و توركمانه‌كان به‌ ترسه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی‌ به‌شداری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك، به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 140 ده‌ڕوانن‌و عه‌ره‌به‌كانیش دژی ئه‌وه‌ن كێشه‌كه‌ به‌نێوده‌وڵه‌تی بكرێت‌و هه‌روه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ش به‌ رێككه‌وتنی عێراقییه‌كان ده‌زانن نه‌ك په‌نابردنه‌ به‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.
دوای پێشنیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بۆ شه‌ش مانگ‌و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی هونه‌ری‌و لۆجستی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركوك جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق وتی‌: "له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری 1770، كێشه‌ی‌ ماده‌ی‌ 140 چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین"، ئه‌مه‌ش ترس‌و نیگه‌رانیی ئه‌و لای‌ كورد دروست ده‌كات كه‌ كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ماده‌ی 140 بكرێته‌ كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی‌و به‌ قازانجی كورد نه‌شكێته‌وه‌.
به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ دووه‌می‌ بڕیاری‌ (1770)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ له‌ 10ی‌ مانگی‌ ئابی‌ 2007   ده‌رچووه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت له‌سه‌ر داوای‌ حكومه‌تی‌ عێراق هاوكاریی‌‌و پێشنیارو راوێژ  پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ بكات له‌ بواره‌كانی‌ هاوكاریكردنی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سازدانی‌ هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی‌ جه‌ماوه‌ریی‌‌و پێداچوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستورو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌و ناكۆكییه‌ ناوخۆیی‌و سنوورییه‌كان‌و دانوستانه‌ هه‌رێمییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سنوورو وزه‌و ئاواره‌كان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ‌و موڵكی‌ خۆیان به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌.
په‌رله‌مانتار تانیا ته‌ڵعه‌ت گلی، نوێنه‌ری كه‌ركوك له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق پێیوایه‌ واقیعه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی عێراق نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌كه‌ وه‌ك كێشه‌یه‌كی عێراقی چاره‌سه‌ر بكات، به‌پێویستی ده‌زانێت كورد كاربكات بۆ په‌یداكردنی دۆست‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ "ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ش به‌ نێوده‌وڵه‌تیی بكرێت".
نوێنه‌رانی عه‌ره‌بیش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دژی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانن‌و له‌ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دڵنیا نین، محه‌مه‌د خه‌لیل، ئه‌ندامی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌دژی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانن له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا‌و پێیوایه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ كێشه‌كان پشتگوێ‌ َده‌خات‌و ده‌ستی ده‌ستی  پێوه‌ ده‌كات‌و كاتێكی‌ زۆریش ده‌خاێنێت. تانیا ته‌لعه‌ت ده‌پرسێت بۆچی‌ ئێمه‌ له‌نێو خۆماندا رێكنه‌كه‌وین له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نا به‌رینه‌ به‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان؟هه‌روه‌ك ده‌ڵێ‌ له‌ دژی‌ ئه‌وه‌ین كێشه‌ی‌ كه‌ركوك به‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ بكرێت.
به‌ رای چاودێرانی ماده‌ی 140 به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها هاوكاریكردنی عێراقییه‌كانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و هاوكاری هونه‌ریی‌و ته‌كنیكیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، نه‌ك كێشه‌كه‌یان بدرێته‌ ده‌ست‌و خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، خالید شوانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاودێری جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كێشه‌ی كه‌ركوك نادرێته‌ ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و رۆڵیان ته‌نها هاوكاری هونه‌ریی ده‌بێت‌و ئه‌و وتی: "ئه‌گه‌ر پێویست بوو پرسیان پێده‌كرێت له‌ شێوازی ئاماركردن‌و ریفراندۆم‌و چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووره‌ ئیدارییه‌كان‌و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی ده‌وریان تیادا هه‌بووه‌، نه‌ك خۆی هه‌ڵسێت به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌".
سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی ماده‌ی 1770ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و ئاستی به‌ نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌كه‌ ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی كوردی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك روونیكرده‌وه‌ بڕیاری‌ (1770)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش رێ‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات كه‌ له‌ هه‌ندێك دۆسیه‌ی‌ جیاجیادا هاوكاری‌ پێشكه‌ش به‌ عێراق بكات، یان له‌ رێگای‌ هاوكاری‌ لۆجستی‌‌و هونه‌رییه‌وه‌ یان له‌ رێگای‌ راسپارده‌و پێشنیاره‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌دا ده‌كات به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ قاڵبێكی‌ كاتییه‌وه‌و كێشه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی‌ به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.
 ئاوات هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ به‌شداریكردنی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا جۆرێكه‌ له‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كردنی‌ كه‌ركوك، چونكه‌ به‌شداری‌ كردنی‌ لایه‌نێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باڵای‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوی‌ یونامی‌ به‌شداری‌ تیادا ده‌كات كه‌ به‌رنامه‌و ستراتیژی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌.
به‌ لای لایه‌نه‌ توركمانه‌كانیشه‌وه‌ ئێستا كێشه‌ی كه‌ركوك له‌ عێراق ده‌رچووه‌و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش رۆڵی‌ ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا، عه‌لی مه‌هدی، سه‌رۆكی گروپی توركمان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وای ده‌بینێت كێشه‌ی‌ كه‌ركوك له‌ چوارچێوه‌ عێراقییه‌كه‌ی‌ ده‌رچووه‌و بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌و ئێستا توركیاو ئێران‌و یه‌كێـتی‌ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێست‌و تێڕوانینی‌ خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كه‌ركوك هه‌یه‌. عه‌لی‌ مه‌هدی‌ وه‌ك هاونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ پارێزگاكه‌ بكرێته‌ هه‌رێمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ "كردنی‌ كه‌ركوك به‌ هه‌رێمێكی‌ سه‌ربه‌خۆ وه‌ك میكانیزمێك بۆ ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ره‌وشی‌ شاری‌ كه‌ركوك چاره‌سه‌رێكی‌ گونجاوی‌ كێشه‌كه‌یه‌. ئه‌و پێی‌ وانییه‌ درێژكدنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 بۆ شه‌ش مانگی‌ تر چاره‌سه‌رێكی‌ شیاوی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك بێت‌و له‌و روه‌وه‌ ده‌ڵێ‌" پێشنیاری‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ (140)یش بۆ 6 مانگی‌ تر باش نییه‌، چونكه‌ پرۆسه‌ی‌ ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ره‌وشی‌ شاری‌ كه‌ركوك نه‌ك به‌ (6) مانگ، به‌ (6) ساڵیش نایه‌ته‌دی".
شاره‌زایانی‌ كێشه‌كه‌ پێیانوایه‌ كاتێك كێشه‌یه‌ك ده‌درێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كرابێت‌و یاسایه‌كی بۆ دانه‌نرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌ركوك یاسا‌و ئالییه‌ت‌و كاتی بۆ دانراوه‌و جه‌مسه‌ره‌كانی كێشه‌كه‌ش له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی رێككه‌وتوون.
عومه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریم، شاره‌زا له‌ كێشه‌ی كورد له‌و بڕوایه‌دایه‌ ماده‌ی 140 بڕاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌ یاساو كات‌و میكانیزمی‌ جێبه‌جێكردنی بۆ دانراوه‌، بوونی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌دا به‌ هۆكارێك بۆ گومانكردن ده‌زانێت، عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كێشه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن ده‌درێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام له‌ عێراق رێككه‌وتنه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ده‌ستوره‌وه‌‌و ده‌نگی بۆ دراوه‌ "بوونی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناو كێشه‌كه‌ نابێته‌ مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماده‌كه‌، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماده‌كه‌و ئه‌و كاته‌ لایه‌نه‌كانی تری‌ عێراق دێنه‌ ناوه‌وه‌، تا ئێستا كێرڤی قورسایی كورد له‌ عێراق به‌ره‌و هه‌ڵكشان بووه‌، ئێستا ئه‌و كێرڤه‌ به‌ره‌و داكشان ده‌ڕوات، له‌ رووی جیهانییه‌وه‌و له‌ رووی ناوخۆییه‌وه‌ قورسایی كورد له‌ داكشاندایه‌، تا زه‌مه‌نیش بڕوات لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات‌و ورده‌ ورده‌ وای لێدێت ئه‌و كێشه‌یه‌ مسداقییه‌ت له‌ده‌ست بدات".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ بدرێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و كێشه‌یه‌ سارد ناكرێته‌وه‌، تانیا ته‌ڵعه‌ت پێیوایه‌ "دۆسیه‌كه‌ له‌ عێراقدا خۆی مردووه‌، هه‌رچۆنێك بێت له‌ ناوخۆی عێراق خه‌ڵك هه‌یه‌ دژی ماده‌كه‌و دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوكن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندی خۆمان فراوانتر بكه‌ین تا له‌ژێر ده‌سه‌ڵات یان ئاڵای ئه‌واندا چاره‌سه‌ری بكه‌ین، یان ئێستا بتوانین كاریگه‌ری وامان هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ هه‌ر سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌  له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا".
به‌ رای عومه‌ر محه‌مه‌د به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جۆرێك له‌ درێژكردنه‌وه‌ی كات‌و ده‌ستی‌ ده‌ستی‌ كردن‌و دواخستنه‌‌و ئه‌وه‌ش به‌ باش نازانێت "ئه‌زموونمان هه‌یه‌، له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌و باره‌دا خستیان كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراقدا بێت، له‌ كاتێكدا ئه‌و كێشه‌یه‌ لیژنه‌یه‌كی باڵای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دانرابوو راسته‌وخۆ خۆیان راپرسیان كرد، به‌ڵام به‌ جۆرێك كردیان كه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق‌و به‌ریتانیادا بێت ".
به‌ بۆچوونی‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌  له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)دا حكومه‌تی‌ عێراق‌و ئه‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ن كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدان.
 له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر كورد له‌ په‌رله‌ماندا به‌ ده‌ستبه‌تاڵی‌ بێـته‌وه‌ باشتره‌ یان لایه‌نێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ گوێ‌ له‌ داخوازییه‌كانی‌ بگرێت، ئاوات محه‌مه‌د وتی‌: هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان شتێكی‌ باشه‌و ره‌زامه‌ندی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كوردی‌ له‌سه‌ره‌و له‌ هه‌مان كاتدا به‌ باشی ده‌زانێت نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نی‌ بڕیارده‌ر نه‌بێت له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا‌و كاری ته‌نها پێشكه‌شكردنی‌ راسپارده‌ بێـت.
محه‌مه‌د خه‌لیل ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستوری‌ عێراق رێی‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و لایه‌نی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داوه‌ كه‌ به‌ ناچاریی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقییه‌وه‌ په‌نا ببرێتـه‌ به‌ریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كان "كێشه‌ نابێت ئه‌گه‌ر به‌شداربوونی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا ته‌نها ئامۆژگاری‌ بێت".
ده‌رباره‌ی ئاستی كارایی نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غداو رۆڵی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تانیا گلی وتی: "ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ری كورد بوون له‌ لیژنه‌ی باڵا كاری باشیان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و فشاره‌ سیاسییه‌ی كه‌ پێویست بوو بیكه‌ین، نه‌مانكردووه‌، ده‌بوو له‌سه‌رووتره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بكردایه‌".
عومه‌ر محه‌مه‌د باوه‌ڕی به‌وه‌نییه‌ كورد سه‌ركه‌توو بێت له‌شه‌ڕی دیبلۆماسیی‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ئه‌و پشتیوانیانه‌ی هه‌یه‌ به‌ره‌و دواوه‌ دێت‌و سیاسه‌تی سه‌ركه‌توو نابینرێت له‌ مه‌سه‌له‌ی كورد به‌گشتی‌و 140ی‌ كه‌ركوك به‌تایبه‌تی، لایه‌نه‌كانی دژی كوردیش هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌ روونتر دیاره‌ كه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
aram
 ba rai mn keshay karkuk waku 7akayati mesh waya hali nya na la ianawayi eraq na la un chunka tanha dsi dasi pe krdny karbadastani kurda mn nazanm am rasokanaman bo awanda xam sardn la karkuk.taka regau charasar krdni keshay karkuk tanha jayabunawamana la eraq ja esta bet yan kateky tr bet har abet jya bbyinawa chunka har bruxe bas nya taku nasandre nadreeeeeeeeeeeeeee
كاروان پالاَنی‌_كه‌لار
 به‌رٍای‌ من ماده‌ی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ‌ ناكرێ‌ چونكه‌ لایه‌نی‌ كوردی‌ خوی‌ بو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خویان به‌تایبه‌تی‌ یه‌كیًتی‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا چه‌ند شارێك له‌ده‌ستی یه‌كێتی ده‌چێت به‌وه‌ش یه‌كێتی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت,به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ حاڵی حازر گواستنه‌وه‌ی فورمی‌ خۆراك له‌ كومپانیای‌ خوراكی‌ گه‌رمیان راگیراوه‌ كه‌ ئێستا به‌ سه‌دان خێزان چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی‌ فۆرمی خۆراكن بۆ ناوچه‌كانی خۆیان .
شیرین
 (.........) و (........) که‌رکوکیان کرده‌ قوربانی ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆیان و پارته‌کانیان. خه‌ڵکی ساده‌ش باهه‌ر ده‌هۆڵ بکوتن و زوڕنا لێبده‌ن. خه‌مبارییه‌که‌ش له‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌مجاره‌ش ده‌نگدان بکرێت هه‌ر ده‌نگ بۆئه‌و دوو (...........)ده‌ده‌نه‌وه‌. ئێمه‌ میلله‌تێکین وانه‌ له‌ مێژوو وه‌رناگرین.
هاوبیر عه‌بدول-به‌ریتانیا
 پێویست به‌هیچ ناكات مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك له‌ده‌ست كوردا نه‌ماوه‌، كه‌ركوك ئه‌مجاره‌ش له‌ده‌ستمان چوو به‌هۆی‌ بێبه‌رنامه‌یی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورده‌وه‌ بۆ ماده‌ی‌ 58‌و 140 میلله‌تیان خه‌ڵه‌تان، ئێستاش هیچیان بۆ ناكرێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ