راپۆرت: ده‌شتی سالار
په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی له رۆژی 2/5/2011 و یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 3/5/2011 په‌سه‌ندكرد، كه له رۆژی 25/11/2010 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوی ژماره (2937) پڕۆژه‌یاساکانی ئه‌و دو ده‌زگایه‌ی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی کردبو.
به‌پێی رێكکه‌وتنی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمیش بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌بێت، ئه‌و دو ده‌زگایه جگه له‌وه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئازادی هاوڵاتیان، هاوكات ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان ده‌بێت و راسته‌وخۆش په‌یوه‌ستكراون به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش له خاڵی دوه‌می ماده‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا هاتوه.
هێشتنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له‌ده‌ستی حیزب‌دا
ئه‌و دو ده‌زگایه که به‌پێی نوسراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش و زانیاری و پاراستن و هه‌واڵگرییه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌زگاكه په‌یوه‌ست ده‌كات به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، له‌هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هاش ده‌به‌خشێته سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئاڕاسته‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش له چاودێریكردنی په‌رله‌مان دورده‌خاته‌وه.
وه‌ک له پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوه، كه له پێنج ماده پێکهاتوه، تێیدا به‌رونی كارده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی مۆركی ده‌زگا حیزبیه‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا.
له‌ماده‌ی دوه‌میشدا ئه‌وه رونه، هه‌ردو ده‌زگای زانیاری و پاراستن وه‌كو دو ده‌زگای حیزبی ده‌هێڵێته‌وه و شه‌رعیه‌تیان پێده‌دات، ماده‌ی دوی پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دو خاڵ پێكهاتوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت له: (ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازیی و ئاژانسی پاراستن و زانیاری).
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که به‌ڕای په‌رله‌مانتارانیش ئه‌و خاڵه و یاساكه‌ش شه‌رعیه‌تدانه به حیزباندن و مانه‌وه‌ی دۆخه حیزبیه‌كه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌ژێر چه‌تری یاسادا، هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌زگایانه‌ی باسكراون و ناویان له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوه، پێویسته پێشتر به‌یاسا رێكخرابن پاشان ئه‌نجومه‌نیان لێ‌دروست بكرێت، چونکه هه‌ردو ده‌زگای پاراستن و زانیاری دو ده‌زگای حیزبین و ناده‌ستورین و به‌پێی ماده‌كانی 9ی ده‌ستور، كه رێگری له‌هه‌ر رێكخستنێكی چه‌كدار یان نیمچه چه‌كدار كردوه و به‌پێی ماده‌ی 13 ی ده‌ستور، ئه‌و ده‌ستوره له هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌مین فه‌ره‌ج، مامۆستای كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه، هه‌بونی ده‌زگایه‌كی نیشتمانی له بواری ئاسایش و هه‌واڵگریی، له روی تیۆریه‌وه پێداویستییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه تائێستا ده‌زگایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بوه له هه‌رێمدا، ناوبراو بۆ (سبه‌ی) وتی: به‌ڵام تێبینی زۆره له سه‌ر ناوه‌ڕۆكی یاساكه و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی، چونكه تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنی له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌وكات بایكۆتی دانیشتنه‌كانی كردبو، كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه و پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت.
هاوکات سه‌رپه‌رشتیكردن و بێلایه‌نكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌پێویست ده‌زانێت، وتی: بێلایه‌نکردنی ئه‌نجومه‌که پرسێکی گرنگه به‌تایبه‌تی له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه له دوای 17ی شوباته‌وه بینیمان هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش دهستوهردانیانكرد له خۆپیشاندانه‌كاندا و به‌كارهێنران بۆ ململانێ سیاسیه‌كان، بۆیه بێلایه‌نی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه.
وه‌ك له یاساكه‌شدا هاتوه ئه‌و ده‌زگایانه یهكناخرێنهوه به‌ڵكو به هه‌مان مانا حیزبیه‌كانیان كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه ناو ده‌زگایه‌كی تره‌وه بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی بێلایهنبونیان تێدا بێت، بۆیه بێلایه‌نی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه.
بێلایه‌ن نه‌بون و گومانه‌کان
له‌ماده‌ی چواره‌می پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوه، یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری هه‌یه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت و سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردنی و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها راوێژكار جێگرێكی ده‌بێت بۆ هاوكاری و راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیده‌درێت، له‌کاتێکدا له‌هیچ سیستمێكی په‌رله‌مانیدا (سیستمی سیاسیی عێراق و هه‌رێمیش په‌رله‌مانییه) سه‌رۆك ناتوانێت كه‌س به پله‌ی وه‌زیر دامه‌زرێنێت، ئه‌وه به پێشنیازی سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که له‌ئێستادا و به وته‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی کوردستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پۆستی راوێژكاری سه‌رپه‌رشتیكردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بدرێته مه‌سرور بارزانی، کوڕه گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی.
د.یاسین سه‌رده‌شتی، مامۆستا له كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، دانانی مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به گومانی ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌زانێ، وتی: سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ خۆی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه و ده‌توانین بڵێین سه‌رۆكی رۆحی ده‌زگا ئاسایشه‌كان و ده‌زگا چهكدارییهکانێتی، واته به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ده‌زگایه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی حیزبییه‌وه، له هه‌مانکاتدا نه‌سپاردنی به خه‌ڵكی شیاو و بێلایه‌ن، گومان و پرسیار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و دو هێزه سیاسییه، كه ئه‌گه‌ر خواستێكیان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی.
له‌هه‌مان کاتدا د.زانا ره‌ئوف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی کوردستان بۆ (سبه‌ی) ئه‌وه‌ی خستبوه‌ڕو: ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌كلیف كردنه‌وه‌ی قۆناغی دو ئیداره‌ییه، هاوکات له‌مه‌ودوا له‌ژێر چه‌تری ده‌زگای ره‌سمی و له‌ژێر سایه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و بودجه‌ی ره‌سمیدا، کاری حیزبی ده‌کرێ و ده‌زگا حیزبیه‌كانی خۆیان (یه‌کێتی و پارتی)ی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبیه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن، که‌چی له‌ولاشه‌وه داوا ده‌كه‌یت خه‌ڵك به‌ره‌سمی رێزیان بگرێت و ملكه‌چی بێت له كاتێكدا ئه‌م ده‌زگایه بۆ حیزب ئیش ده‌كات نه‌ك بۆ خه‌ڵك.
باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نێكی مه‌ترسیداره و ته‌نانه‌ت له وڵاته دیموكراسیهكانیشدا مه‌ترسی هه‌یه، گه‌رچی له وڵاتی ئێمه‌دا تائێستا ئه‌زمونی دیموكراسی وه‌ك پێویست نه‌چه‌سپیوه و تائێستاش هه‌ندێ ئاماژه‌ی هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه.
خاڵی دوه‌م له‌ماده‌ی چواره‌می پڕۆژه یاساكه: به‌پرسی ده‌زگاكانی ئاسایش و پاراستن و زانیاری و هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت كه‌س یان ده‌زگای تر به‌گوێره‌ی پێداویستیه‌كانی، بۆ ئه‌نجومه‌ن زیاد بكات یان بانگهێشت بكات.
هه‌رچه‌نده پڕۆژه یاساكه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی خستۆته سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام خاڵی سێیه‌می ماده‌ی چواره‌م بودجه‌كه‌ی خستۆته‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هاوڵاتیان نه‌ك بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌و پرۆژه یاسایه‌دا جگه له په‌راوێزخستنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به سه‌رۆكی هه‌رێم، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستانیش هیچ رۆڵێكی نابێت له‌چاودێریكردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت نه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت نین و سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بێت، ئه‌وه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مان بێت نه‌ك ته‌نها له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ئه‌وكات ناچێته ژێر چاودێرییه‌وه.
د.شۆڕش حه‌سه‌ن، مامۆستای زانکۆی سلێمانی له‌لێدوانێکی پێشتریدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی په‌رله‌مان به‌پێی یاسا ده‌توانێت چاودێری حکومه‌ت بکات، واباشتره ئه‌و ده‌زگایه سه‌ر به حكومه‌ت بێت و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمدا نه‌بێت، چونکه به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك پێویسته لێپرسینه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین و به‌پێی ره‌شنوسی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆری به‌لای سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی دیار نیه.
به‌لاڕێدابردنی سیسته‌می هه‌رێم به‌ره‌و سیسته‌می نیمچه سه‌رۆکایه‌تی
له‌بڕگه مه‌ترسیداره‌كانی پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌ستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ده‌زگاكانی ئاسایش و زانیاری‌و پاراستن و هه‌واڵگری سه‌ربازیه به‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ سیستمی كاری په‌رله‌مانی ده‌كاته قوربانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر ده‌كات.
له خاڵی دوه‌می ماده‌ی دوه‌می پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا هاتوه: "ئه‌نجومه‌ن له‌رێی رێكخستن و پلاندانانی سیاسه‌تێكی رێكخراوه‌یی تهناهیهوه هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كان سازده‌كات و په‌یوه‌سته به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه".
وێڕای په‌یوه‌ستبونی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كاته نوسینگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی راوێژكارێكی بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌بێت و ده‌توانێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه زیاد و كه‌م بكات.
له‌وباره‌یه‌وه د.شۆڕش حه‌سه‌ن به‌پێویستی زانی؛ ته‌نها یه‌ک ده‌زگای له‌و بابه‌ته‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا هه‌بێت، ئه‌ویش پاش وه‌رگرتنی راوبۆچون و داوای هاوڵاتیان، ئه‌وه‌شی وت: ئامانج له‌و دو پڕۆژه‌یاسایه و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمدا، بردنی سیسته‌می هه‌رێمه به‌ره‌و سیسته‌می نیمچه سه‌رۆكایه‌تی، گه‌ر سیسته‌می هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی بێت باشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری په‌رله‌مان ناكات و په‌رله‌مانیش ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری سه‌رۆك ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیمچه سه‌رۆكایه‌تی بێت، ئه‌وا سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌ده‌خول له كاروباری په‌رله‌مانیش ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نابێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێده‌په‌ڕێنێت
ماده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌ڵێت: كۆماری عێراق ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه، رژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنه‌رایه‌تی (په‌رله‌مانی) دیموكراسیه، ئه‌م ده‌ستوره‌ش یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌پارێزێت، ماده‌ی 120ی هه‌مان ده‌ستور ده‌ڵێت: هه‌رێم ده‌ستورێك بۆ خۆی داده‌ڕێژێت، هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و میكانیزمه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دیاریده‌كات، به‌مه‌رجێك ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوره‌دا.
وه‌كو ده‌قیش له ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا هاتوه: كوردستان - عێراق هه‌رێمێكه له‌نێو ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا، سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی، كۆماری دیموكراتیه و پشت به فره لایه‌نی سیاسی و بنه‌مای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی راسته‌وخۆی نهێنی و ده‌وریه‌وه ده‌به‌ستێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمه‌وه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كرێت بۆ له‌باربردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی و پیاده‌كردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا، که به‌پێی پڕۆژه‌یاساکه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کردوه، جگه له‌وه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئازادی هاوڵاتیان هاوكات، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان ده‌بێت و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستكراون به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه.
به‌پێی ماده‌یه‌كی هه‌مواركراوی یه‌كه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ساڵی 2006یش، سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، به‌وشێوه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم جگه له‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كداری هه‌رێمی كوردستانه، له‌ڕێی پڕۆژه‌یاساكانی تایبه‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش و هه‌واڵگریشه‌وه، هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و ده‌زگایانه‌ش ببه‌سترێنه‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه و هاوكات، ماده‌ی یه‌كه‌م و 120ی ده‌ستوری عێراقیش پێشێل ده‌كات، كه په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
له‌باری واقعیشدا په‌رله‌مانی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، ده‌سه‌ڵاته‌كانی زه‌وتكراوه یان به‌هۆی هه‌ژمونی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و فرمانه‌كانی خراوه و رێكکه‌وتنی پێشوه‌ختی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی حیزبه‌كان ئازادی كاری نوێنه‌رایه‌تیشی له په‌رله‌مانتاران وه‌رگرتۆته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، به‌درێژای سێ خول، په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانیوه له وه‌زیر یان به‌رپرس یان ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت بكۆڵێته‌وه و بیداته دادگا، هه‌رچه‌نده كوردستان به به‌رپرسانی هه‌رێم خۆشیان دان به بونی گه‌نده‌ڵیدا ده‌نێن.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونیدا، سه‌رۆكی هه‌رێم تاوه‌کو ئێستا جێگری نیه، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا پێویسته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم جێگرێكی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه پێویسته به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به جێگره‌كه‌ی، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش ناكات.
ده‌رباز محه‌مه‌د مامۆستای زانکۆ، ده‌ڵێت: "سه‌رۆکی ئه‌م ده‌زگایه له بری په‌رله‌مان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی، که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و وه‌زیرانه داده‌نرێن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدا به‌شێک نین له‌ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی، ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌زگایانه له په‌رله‌مانه‌وه سه‌رچاوه نه‌گرێت، ده‌بوایه وه‌زاره‌تێک هه‌بوایه بۆ ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌م ده‌زگایانه‌ش به‌شێک بونایه له‌و وه‌زاره‌تانه، یاخود ئه‌م ئه‌نجومه‌نه خۆی وه‌زاره‌ت بوایه".
نه‌بونی ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی
د.یاسین زه‌رده‌شتی، له‌باره‌ی به‌نیشتیمانیکردنی ئه‌م جۆره ده‌زگایانه وه‌ک به‌شێک له‌ئه‌نجامدانی چاکسازی، وتی: نیشتمانیبونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاکانی ئاسایش، به‌ردی بناغه‌ی پێكهاتنی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتیمانییه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆی به‌شێوه‌یه‌كی تر مانای به‌ده‌سته‌وه گرتنی هێز بگه‌یه‌نێت، له‌وکاته‌دا زانیارییه ئاسایشه‌كان و ئه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته ده‌گرێته خۆ، هاوکات قۆرخكردنی ئه‌و هێزه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حیزبێك به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه له كوردستاندا، بێ ئومێدیه‌كی گه‌وره دروستده‌كات، هه‌وڵدانێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی قۆرخی ده‌زگای هێزی حكومی قۆرخ بکه‌ن و هه‌یمه‌نه‌ی حیزب زاڵ بكات به‌سه‌ریدا و له جه‌وهه‌ره نیشتمانییه‌كه‌ی دابماڵێت.
رونیشیکردهوه، پارتی و یه‌كێتی وه‌كو دو هێزی سیاسی له‌كوردستان، به‌راده‌یه‌ک نفوزیان هه‌یه، ئه‌و نفوزهش له ئاینده‌دا قابیلی كهمبونه، به‌ڵام كۆنتڕۆڵكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه، پارسه‌نگی كه‌مبونی نفوزی له ئاینده‌دا راست بکاته‌وه.
مامۆستا ده‌رباز، پێیوایه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی له لایه‌ن حیزبه‌وه پێکبهێنرێت، بۆ (سبه‌ی) وتیشی: به هه‌مانشێوه ده‌زگای زانیارییش به‌یاسایه‌کی تر و به‌شێوه‌یه‌کی تر له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا جێی کراوه‌ته‌وه، واته دو ده‌زگای حیزبی هه‌ریه‌ک به ناوێک له‌ناو پێکهاته‌ی ئیداریی ئه‌م وڵاته جێ ده‌کرێته‌وه، که ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، چونکه ئه‌م ده‌زگایانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای حیزبی دروستکراوه، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای نیشتیمانی، خه‌ڵکانی ناو ئه‌م ده‌زگایانه‌ش وا فێرکراون که ئاسایشی حیزب بخه‌نه پێش ئاسایشی هاوڵاتیان و ئیشوکاری حیزب بخه‌نه پێش ئیشوکاری هاوڵاتی.