راپۆرت
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات




Sunday, July 31, 2011
 
     

راپۆرتی‌: شه‌نكار عه‌بدوڵا
له‌دوای‌ ساڵی‌ 1991 هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ سیسته‌می‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ حوكمڕانی‌ خۆی‌ هه‌بوه‌، كرانه‌وه‌ی‌ سنوره‌كان به‌ڕوی‌ ده‌وڵه‌تاندا، رۆژ له‌دوای‌ رۆژ له‌شفرۆشی‌ زیاد كردوه‌، له‌شفرۆشی‌ له‌ ئێستادا بوه‌ته‌ دیارده‌ و سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرتوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ مادی‌ ‌و مه‌عنه‌وی‌ به‌كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته‌ هۆی‌ وێرانكردنی‌ به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و مرۆڤایه‌تیه‌كان، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌م له‌ڕوی‌ ئابوری‌ ‌و ته‌ندروستی‌ ‌و ئاینیه‌وه‌ زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌م پێچه‌وانه‌ی‌ دابونه‌ریتی‌ كورده‌وارییه‌، بواریش خۆش ده‌كات بۆ سیخوڕی‌ كردن له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، چونكه‌ هه‌ندێ‌ له‌بانده‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ خه‌ریكی‌ كاری‌ سیخوڕی‌ ده‌بن.

له‌شفرۆشی‌ وێرای ئه‌وه‌ی دژ به‌ بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی ده‌ستوری عێراق و یاسای سزادانی عێراقی و له‌ یاسای ژماره‌ 8ی ساڵی 1988ی قه‌ڵاچۆكردنی له‌شفرۆشیدا به‌ تاوان ناسراوه‌ و له‌هه‌ردو یاساكه‌شدا سزای توند بۆ ئه‌نجامده‌ر ‌و هاوكاران ‌و خاوه‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ئه‌م كاره‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت دانراوه‌.

له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌رسێ‌ شاره‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هۆی‌ ئه‌و ئارامیه‌ی‌ له‌ڕوی‌ ئه‌منییه‌وه‌ هه‌یه‌تی‌، له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌شفرۆشه‌كان كردویانه‌ به‌بنكه‌ی‌ خۆیان.

عه‌مید حه‌سه‌ن نوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌دا كه‌ له‌ ژماره‌283ی به‌رواری‌ 12-7- 2011 بڵاوكراوه‌ته‌، ده‌ڵێت: به‌پێی‌ ئه‌و ئامارانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستماندایه‌، له‌ سلێمانی‌ ساڵی‌ پار 270 ماڵه‌ قه‌ره‌ج هه‌بوه‌ كه‌ كاری‌ له‌شفرۆشی‌ تێداكراوه‌، هه‌روه‌ها 132 ماڵ له‌ناو شاردابون له‌ گه‌ڕه‌كه‌ جیاوازه‌كاندا‌ و هه‌ندێكیان له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌ راقیه‌كاندا، كه‌ به‌ هه‌میشه‌یی‌‌ هه‌ر ماڵێك 5 یان 6 ئافره‌تی‌ تێدا بوه‌، ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ ئاگادارین جگه‌ له‌شتی‌ زۆر نهێنی‌ تر.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سبه‌ی‌ له‌ هه‌ولێریش له‌شفرۆشی‌ به‌شێوه‌ی‌ جۆراوجۆر بونی‌ هه‌یه‌، تائێستا مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوبوه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ دروست نیه‌.

له‌نجه‌ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌زگای‌ وارڤین ‌و سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ وارڤین به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: كه‌س ناتوانێت نكۆڵی‌ له‌بونی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌ولێر بكات، به‌پێی‌ به‌دواداچونه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌ده‌زگای‌ وارڤین هه‌ندێكیان خه‌ڵكی‌ هه‌ولێرن ‌و هه‌ندێكی‌ تریان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ دێنه‌ هه‌ولێر و كاری‌ له‌شفرۆشی‌ ده‌كه‌ن، باندی‌ له‌شفرۆشیش هه‌یه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ولێرو گه‌ڕه‌كی‌ عه‌ینكاوه‌ نیشته‌جێن، واته‌ له‌ ماڵه‌كان ‌و هه‌ندێ شوێنی‌ گشتیه‌كان ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌دوای‌ ئه‌م كارانه‌وه‌ بێت به‌باشی‌ ده‌زانێت له‌كوێ‌ هه‌یه‌، به‌شێكی‌ تریان له‌ناوشاردان له‌ماڵه‌كانه‌وه‌ به‌شاراوه‌یی‌ له‌شفرۆشی‌ ده‌كه‌ن.

وتیشی‌: به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئێمه‌ هه‌ندێك له‌ له‌شفرۆشه‌كان ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تێبینی‌ ده‌كه‌ین حكومه‌ت له‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ خۆی‌ تێناگه‌یه‌نێت، نازانێت چ مه‌ترسیه‌كی‌ هه‌یه‌، هه‌ندێجاریش ته‌نها ژنه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێناچێت ئازادییان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ به‌رپرسی‌ گه‌وره‌ش هه‌یه‌ خه‌ریكی‌ كاری‌ له‌ش كڕینه‌ ئه‌مانه‌ كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات.

سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ وارڤین ئه‌وه‌شی‌ وت: قێزه‌ونترین كار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ره‌ش پێسته‌كان (ئه‌سیوپی‌ ‌و به‌نگلادیشی‌) كه‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاره‌كه‌یان ده‌رده‌كرێن په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر له‌شفرۆشی‌، به‌ئاشكرا دیارن له‌ عه‌ینكاوه‌، زۆرجار كه‌یسی‌ واڕویداوه‌ كه‌سكیان پڕبوه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت تائێستا چاره‌سه‌ری‌ ئه‌مه‌ی‌ نه‌كردوه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر بونی‌ شوێنی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌هه‌ولێر هیچ شوێنێكی‌ ئاشكرا نیه‌ له‌شفرۆشی‌ تێدا بكرێت، ره‌نگه‌ به‌نهێنی‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌هه‌ركوێدا بزانین هه‌یه‌ له‌رێگه‌ی‌ یاساوه‌ روبه‌ڕوی‌ ده‌بینه‌وه‌. وتیشی‌: هه‌ولێر خاوێنه‌ له‌بواری‌ له‌شفرۆشیه‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌غداده‌وه‌ دێن، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سبه‌ی‌ دهۆكیش وه‌ك شاره‌كانی‌ تری‌ كوردستان بێبه‌ش نیه‌ له‌ له‌شفرۆشی‌، شێروان شێروانی‌ رۆژنامه‌نوس ‌و دانیشتوی‌ ده‌ڤه‌ری‌ بادینان به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: جاران له‌ ناحیه‌ی‌ سه‌رسه‌نگ له‌شفرۆشی‌ هه‌بو له‌ دو ئوتێل، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ قبوڵی‌ ئه‌وه‌یان نه‌كرد و ئوتێله‌كانیان ‌و سوتاند و ده‌ریانكردن، دواتریش له‌شفرۆشی‌ له‌ دهۆك ‌و بادینان وه‌ك سلێمانی‌ ‌و هه‌ولێر نیه‌، چونكه‌ له‌بادینان هێزی‌ عه‌شاریه‌ری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ زه‌قتره‌، بۆیه‌ به‌ نامۆتر سه‌یری‌ ئه‌و شته‌ ده‌كه‌ن، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌شفرۆشه‌كان چونه‌ دهۆك، ئێستا له‌م شاره‌دا په‌رته‌وازه‌ بون.

 وتیشی‌: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ هه‌بو له‌هه‌ندێ‌ شوقه‌ی‌ دهۆكدابن، به‌ڵام ئه‌م شوقانه‌ زیاتر مه‌سیحی‌ ‌و عه‌ره‌بی‌ تێدایه‌، له‌وێش خه‌ڵك پێیان زانی‌ حكومه‌ت په‌رته‌وازه‌ی‌ كردون، بۆیه‌ ئێستا له‌ دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرا هه‌ست پێناكرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ شاراوه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌وه‌شی‌ وت: له‌زاخۆ چه‌ند شوێنێكی‌ له‌شفرۆشی‌ تێدایه‌ حكومه‌ت ئاگاداره‌، هه‌تا شوێنی‌ ئاڵوگۆڕكردنی‌ ئه‌م له‌شفرۆشانه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌روازه‌ی‌ شاری‌ زاخۆدایه‌، به‌ڵام هه‌مویان عه‌ره‌بن، چونكه‌ له‌ زاخۆ ناوچه‌یه‌كی‌ سنورییه‌ خه‌ڵكی‌ بێگانه‌ زۆر هاتوچۆی‌ بۆی‌ ده‌كات بۆیه‌ له‌وێ‌ كۆنتڕۆڵ ناكرێت.

دواجار ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌وه‌شی‌ وت: له‌ئێستادا سێ‌ شوێنی‌ مه‌ساج كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ له‌شفرۆشی‌، ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌داهاتودا زیاتر بێت.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لیوا وه‌عدوڵا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ دهۆك به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌چه‌ند ساڵی‌ رابردو له‌شفرۆشی‌ له‌ دهۆك هه‌بو، به‌ڵام ئێستا هیچ شوێنێكی‌ ئاشكرا نیه‌ له‌دهۆك وه‌ك سلێمانی‌ ‌و هه‌ولێر، ره‌نگه‌ له‌ماڵاندا به‌نهێنی‌ خه‌ریكی‌ ئه‌و كاره‌بن، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر شوێنێك بزانین ئه‌و كاره‌ی‌ تێدا ده‌كرێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.

عه‌مید حه‌سه‌ن نوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، دو مانگێك به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ نوسراومان بۆ كرا تا هاوكارییان بكه‌ین، بۆ دیاریكردن‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و شوێن ‌و ماڵانه‌ی‌ كه‌ كاری‌ له‌شفرۆشی‌ تێدا ده‌كرێت تا به‌ شێوازێكی‌ مرۆڤانه‌ ته‌سلیم به‌وان بكرێن ‌و ئه‌وانیش پشكنینیان بۆ بكه‌ن، گه‌ر له‌ڕوی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بو، ئازاد بكرێن‌ و به‌و مه‌رجانه‌ی‌ دیاری‌ ده‌كرێن خه‌ریكی‌ كاری‌ خۆیان بن، بۆ ئه‌مه‌ داوامان له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت ‌و به‌پێی‌ یاسا یان رێنماییه‌ك ئه‌وكاره‌ بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا.

وتیشی‌: وه‌ك به‌شێك له‌سروشتی‌ ئینسان ته‌ماشای‌ ده‌كه‌ین گه‌ر به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاره‌زو بێت یان پاره‌ په‌یداكردن یان هه‌رشتێكی‌ تر ئاساییه‌، به‌ڵام رێكبخرێت‌، ئه‌م كه‌سانه‌ پۆلێن بكرێن‌ و پله‌به‌ندییان بۆ بكرێت ‌و چاودێری بكرێن، شوێنی‌ تایبه‌تیان هه‌بێت به‌ به‌رده‌وامی پشكنینیان بۆ بكرێت، گه‌نجی‌ ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده‌ ساڵ نه‌توانێت بچێته‌ ئه‌و ماڵانه‌ و لێیان قه‌ده‌غه‌ بكرێت، پێویسته‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ رێنمایی‌ ورد ده‌ربكات تا لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابنرێت كه‌ نوێنه‌ری‌ ئاسایش‌ و ته‌ندروستی ‌‌و پۆلیس تێدابێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ وت: كێشه‌ی‌ ئێمه‌ یاساییه‌، چونكه‌ هه‌ندێك ئیجرائات هه‌یه‌ یاسا بۆی‌ دیاریكردوین كه‌ ته‌ده‌خولی‌ تێدا بكه‌ین، له‌وانه‌ ته‌جه‌سوس، تیرۆر، ته‌زویر، ئاسار و كۆمه‌ڵێك جه‌رائیمی‌ تر، به‌ڵام بۆ ئه‌م كارانه‌ی‌ تر ده‌ستمان به‌ستراوه‌ له‌كاتێكدا وڵات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌منی‌ گه‌وره‌دایه‌ و به‌ بڕوای‌ من ئێمه‌ش وه‌ك داموده‌زگایه‌كی‌ ئه‌منی‌ ته‌نها به‌رپرس نین له‌و شته‌ ئه‌منیه‌ به‌حتانه‌، به‌ڵكو ته‌ندروستی‌ به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌منیه‌تی‌ ئینسانه‌. ئێمه‌ داوامانكرد له‌ داواكاری‌ گشتی ‌‌و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كردن بۆ زۆربونی‌ ئه‌و له‌شفرۆشانه‌ كه‌ پێویستیان به‌ رێكخستن‌ و كۆنترۆڵكردن هه‌یه‌، ئه‌وان رایان وابو كه‌ به‌پێی‌ یاس مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت‌ و بخرێنه‌ زیندانه‌وه‌، به‌ڵام به‌بڕوای‌ من ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌، چونكه‌ ئه‌وانیش مافی‌ خۆیانه‌ و سروشتییه‌ و له‌دنیادا هه‌یه‌.


هۆكار و مه‌ترسیه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
گه‌مارۆی‌ ئابوری‌ لایه‌نی‌ مادی‌ ‌و ئه‌وشتانه‌وه‌ زیاتر له‌شفرۆشی‌ په‌یدا ده‌بێت، له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراق به‌هۆی‌ ئارامی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ ته‌شه‌نه‌ی‌ كردوه‌، ئینجا زیاتر له‌2 ملیۆن بێوه‌ژن له‌عێراقدا هه‌یه‌ به‌هۆی‌ جه‌نگه‌وه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر فراوانبونی‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌، هه‌روه‌ها كراوه‌ی‌ كرانه‌وه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ كوردستان به‌روی‌ گه‌شتیاراندا و سه‌فه‌ركردنی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌، كرانه‌وه‌ی‌ كه‌لتوری‌ كوردستان تاڕاده‌یه‌ك نه‌رمی‌ نوێنراون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر خاڵس قادر رایگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستاندا 19 حاڵه‌تی توشبو به‌ نه‌خۆشیی ئه‌یدز هه‌یه‌ كه‌ 4یان مردون و 15یشیان ماون، جگه‌ له‌مه‌ 71 حاڵه‌تی دیكه‌یش هه‌بون كه‌ بیانی بون و ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌: زۆربونی كاری له‌شفرۆشی، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی ئایدز له‌ كوردستان و جگه‌ له‌مه‌ش هاتنی كرێكاری بیانی، زۆربونی گه‌شته‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دراوسێیه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتگه‌لێك كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ تێیاندا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گه‌شه‌ی سه‌ندوه‌، چه‌ند هۆكارێكن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن.

به‌وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، پشكنینی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێت و جگه‌ له‌مه‌ش له‌ هه‌مو شاره‌كانی كوردستاندا هۆبه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌یدز هه‌یه‌، كه‌ كاره‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ ئه‌یدز وه‌كو پشكنین و كاری هۆشیاركردنه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون بۆ توشبوانی نه‌خۆشییه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

كاردانه‌وه‌كانی‌ خانه‌ له‌شفرۆشیه‌كان
له‌دوای‌ دیداره‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ‌و ئاشكراكردنی‌ خانه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ به‌چه‌ندان شێوه‌ كه‌مپه‌ین ‌و ناڕه‌زایی‌ به‌رامبه‌ر به‌خانه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌ و داوای‌ داخستن ‌و سزادانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن به‌م كاره‌ هه‌ڵده‌سن، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 21 رێكخراو و كه‌سایه‌تی ده‌كات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای‌ رێوشوێنی‌ یاسای‌ له‌دژی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌كه‌ن، له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتوه‌، زه‌نگێكی‌ ترسناكیشه‌ بۆ ئاسایشی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌رێمه‌كه‌مان كه‌سه‌رجه‌م ئاسایشه‌كانی‌ تری‌ وڵاتی‌ پێوه‌ به‌نده‌، بۆیه‌ خۆمان به‌دڵسۆزی‌ وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌زانین و چه‌ندین ساڵه‌ كار بۆنه‌هێشتنی‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كه‌ین، وێرای‌ ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی بون و په‌ره‌سه‌ندنی‌ ئه‌و دیارده‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ین داواكاریشین ده‌سه‌ڵات كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و بنه‌بڕكردنی‌ له‌شفرۆشی‌ بكات.

هه‌ر له‌درێژه‌ی‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ شوێنی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ ٢٠-٧-٢٠١١ له‌ شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مه‌ده‌نی و زانای ئایینی و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس كه‌مپینێك بۆ دژایه‌تی به‌ یاساییكردنی له‌شفرۆشی راگه‌یاند به‌ناوی (خانه‌كانی له‌شفرۆشی دابخه‌ن).

فه‌خره‌دین قادر سه‌رۆكی كه‌مپینه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: ئامانج له‌م كه‌مپینه‌ دروستكردنی كۆده‌نگییه‌ دژی به‌ یاساییكردنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌ كوردستاندا، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا یاسایه‌ك ده‌ربكرێت قه‌ده‌غه‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ بكات، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌یاس رێكبخرێت به‌ یاسا قه‌ده‌غه‌بكرێت.

وتیشی‌: بۆئه‌وه‌ی‌ به‌رگریه‌كی ئه‌خلاقی و نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیانی دروست بێت له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ كه‌له‌ئێستادا به‌ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند: شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌و كارانه‌ نادات، بۆیه‌ پێشتریش پشتیوانیمان له‌ پڕۆژه‌ یاسایی لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌ په‌ر‌له‌مانی كوردستان كرد، بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و دیارده‌یه‌، ئێستاش پێمانوایه‌ یاسایه‌ك ده‌ربچێت ئه‌م دیارده‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات، چونكه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینی‌و ئه‌منی‌و بگره‌ سیاسیشمانه‌وه‌ هه‌یه‌.

وتیشی‌: به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی‌ و رێگیری له‌م هه‌وڵه‌ی به‌یاساكردنی، ئه‌ركێكی ئایینی ‌و مرۆیی هه‌مومانه‌.

كوێستان عه‌بدوڵا، ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌باره‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ساڵی‌ 2010 پرۆژه‌ یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ پێشه‌كه‌شكرا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ له‌شفرۆشی‌ ‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌میشی‌ بۆكرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیستی‌ زۆرینه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ دواخرا بۆ كاتێكی‌ دیكه‌، بۆ دوه‌مجار كه‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ هێنرایه‌ په‌رله‌مان گفتوگۆیه‌كی‌ زۆری له‌سه‌ركرا، هه‌ر ئه‌و كات ئۆپۆزسیۆن باسی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌موشاره‌كانی‌ كوردستان واته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌یه‌ چه‌ند روداوێك كه‌ رۆژنامه‌كان خۆیان باسیان كردوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌زۆرینه‌ جارێكی‌ دیكه‌ یاساكه‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ ره‌تكرده‌وه‌.

وتیشی‌: ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ یاسای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانیدا هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ له‌شفرۆشی‌ به‌تاوان حساب ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ به‌یه‌كێ له‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌یه‌كه‌یه‌وه‌ بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ وت: بۆ نه‌هێششتنی‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی‌ ده‌بێت یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت ده‌ركرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر زیادی‌ كردوه‌ و بۆته‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و ته‌ندروستی‌، دوریش نیه‌ بۆكاری‌ سیخوڕی‌ به‌كاربهێنرێت، بۆیه‌ ده‌بێت یاسایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ده‌ربكرێت بۆ بنبڕكردنی‌.

كوێستان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌رێگه‌ی‌ كارئاسانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ ده‌بێت به‌كارئاسانی‌ بۆ هاوسه‌رگیری‌ گه‌نجان، ئه‌گه‌ر گه‌نج هاوسه‌ری‌ هه‌بێت ‌و ژیانێكی‌ ئاسوده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ قه‌ت په‌نا نابات بۆ له‌شفرۆش.

دكتۆره‌ عالیه‌ فه‌ره‌ج مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ‌و پسپۆڕ له‌بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌باره‌ی‌ زیادبونی‌ شوێنی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و كاریگه‌رییه‌كانی‌ وتی‌: دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ڕوی‌ زانستییه‌وه‌ هیچ جێكه‌وته‌یه‌كی‌ ئیجابی‌ تێدا نیه‌ ‌و له‌سه‌ر حیسابی‌ كه‌رامه‌تی‌ ئافره‌ته‌.

وتیشی‌: "جێكه‌وته‌ سلبیه‌كانی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌پێی‌ قوَناغه‌كانی‌ ته‌مه‌ن زۆرخراپه‌ بۆ نمونه‌ له‌سه‌ر منداڵ كاریگه‌ریه‌كی‌ سلبی‌ هه‌یه‌ ‌و له‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریشدا به‌هۆی‌ تێكچونی‌ هۆرمۆناتی‌ منداڵه‌وه‌ چ كوڕ یان كچ كاتێك ئاڕاسته‌ ده‌بن به‌ره‌و لادان یان گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ لابده‌ن، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ربۆیه‌ بونی‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌هه‌ر واقیعێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆخۆی‌ هه‌لێكه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ هه‌رزه‌كاره‌كان بۆ لادان".

مامۆستاكه‌ی‌ زانكۆ ئاشكراشی‌ كرد، بونی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ متمانه‌ له‌ناو خێزانه‌كاندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ‌و په‌یوه‌ندییه‌ خزمایه‌تی‌ ‌و خێزانیه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، چونكه‌ ئاسایشێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نیه‌ كه‌تاك تیایدا پارێزراو بێت، ئه‌و مامۆستایه‌ وتیشی‌: "چوارده‌ وڵات گه‌ڕاوم ته‌نها له‌شاره‌ گه‌وره‌كاندا و به‌تایبه‌تی‌ له‌ پایته‌خته‌كانیاندا ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ بونیان هه‌یه‌ وه‌ك قاهیره‌، ئه‌ویش له‌جێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تیدا و به‌پێی‌ یاساش رێكخراون ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێكی‌ تردا ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ بونیان هه‌بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ داده‌خرێن و روبه‌ڕوی‌ سزای‌ یاسایی‌ ده‌بنه‌وه‌ نه‌ك له‌ شارێكی‌ بچوكی‌ وه‌ك سلێمانیدا كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ناگاته‌ 2 ملیۆن كه‌س".

ده‌رباره‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌، عالیه‌ فه‌ره‌ج وتی‌: به‌رپرسیاریه‌ته‌كان به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌ت ‌و ئیداره‌ی‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ ‌و پێویسته‌ داتایه‌كی‌ ته‌واو له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌به‌م كاره‌ هه‌ڵده‌ستن كێن؟ قه‌ره‌جن یان كوردن یان عه‌ره‌بن ‌و له‌روی‌ بژێویه‌وه‌ هه‌ژارن یان ته‌نها وه‌ك پیشه‌یه‌ك ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌روه‌ها خێزان و سه‌نته‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نیش به‌پله‌ی‌ دوه‌م به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه‌".

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سامان سیوه‌یلی‌ توێژه‌ری‌ ده‌رونی‌ ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ راوێژكاری‌ خێزان بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌ ده‌رونی‌ ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌تائێستا كورد خاوه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت نیه‌ ئه‌ركی‌ زۆر له‌پێشینه‌تری‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵكردنی‌ گه‌نجان ‌و لاوان به‌م كاراوه‌ گرفتی‌ زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ دروست ده‌كات، ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

وتیشی‌: ئه‌وه‌ش راسته‌ كه‌ هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك نیه‌ به‌ده‌ربێت له‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ئێستادا به‌گژ ئه‌م دیارده‌یه‌دا بچینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش رونه‌ كه‌ناتوانین بنبڕی‌ بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ زه‌مینه‌ی‌ بۆ خۆش نه‌كه‌ین، چونكه‌ به‌یاسایكردنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ئاسایشی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌یاسا رێكبخرێت، ئه‌و توێژه‌ره‌ ده‌رونیه‌ وتی‌: له‌شفرۆشی‌ له‌هه‌ندێ‌ له‌ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپیه‌كان به‌یاسا رێكخراوه‌ ‌و به‌كار ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و باج ده‌ده‌ن به‌ حكومه‌ت، به‌ڵام ئایا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌توانرێت ئه‌مه‌ به‌باج ئه‌ژمار بكرێت؟ بێگومان نه‌خێر.

وتیشی‌: په‌نابردن بۆ له‌شفرۆشی‌ وا له‌ گه‌نج ده‌كات بیر له‌چونه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیریش نه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی‌ به‌هه‌ده‌ردانی‌ كات ‌و پاره‌یه‌، كڕینی‌ نه‌خۆشیه‌، هه‌روه‌ها تێڕوانینی‌ بۆ هه‌مو مێینه‌یه‌ك خراپ ده‌بێت هه‌تا له‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ خۆشی‌، چونكه‌ توشی‌ جۆرێك له‌دڵپیسی‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ستكردن به‌گوناهی‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕوی‌ ئاینی ‌و هه‌م له‌ڕوی‌ ویژدانیه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بكه‌ری‌ ئه‌م كاره‌.

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ راوێژی‌ خێزانی‌ وتی‌: ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ سلێمانی‌ ‌و هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ سلێمانی‌ زیارتره‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ كرانه‌وه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌یه‌، ئینجا بونی‌ له‌شفرشی‌ ته‌نها ئه‌م ئاماره‌ی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ نیه‌، به‌ڵكو ئاسایشی‌ سلێمانی‌ باسی‌ گروپ ‌و بانده‌كانی‌ كردوه‌، ئه‌گینا له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌م هه‌رێمه‌دا خه‌ریكی‌ له‌شفرۆشتن ‌و له‌شكڕین بن.

وتیشی‌: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌خاوه‌ن ته‌كسی‌ ‌و دوكانی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ر و جوانكارییه‌كان بپرسین ئه‌وكات بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌م شوێنانه‌ سێكس به‌نهێنی‌ چه‌نده‌ ده‌كرێت، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له‌شفرۆشین، چونكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ماده‌دایه‌، ده‌رباره‌ی‌ چاره‌سه‌ر له‌م دۆخه‌دا، سامان سیوه‌یلی‌ وتی‌: بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ پێویسته‌ هانی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ بده‌ین، ئه‌مه‌ دروستترین رێگایه‌ و به‌رهه‌می‌ بۆ حكومه‌ت ‌و كۆمه‌ڵگاشی‌ ده‌بێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئێستا كه‌مپه‌ینی‌ داخستنی‌ خانه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ گه‌شتوه‌ته‌ مزگه‌وته‌كان ‌و دوای‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ بانگه‌شه‌ بۆ واژوكردن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ دابخرێت.

دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ‌و له‌رێگه‌ی‌ جۆراوجۆره‌وه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ ته‌واوی‌ خانه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ دابخات.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ چه‌ند ئامارێكی شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی له‌سلێمانی ئاشكرا كرا‌و كه‌مپینێكیش بۆداخستنی خانه‌كانی له‌شفرۆشی راگه‌یه‌ندرا، له‌ئێستادا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی له‌ شاری سلێمانی دابخرێن.

زانا حه‌مه‌ساڵح قایمقامی ناوه‌ندی سلێمانیش، رایگه‌یاند: سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ هه‌مو شوێنه‌كانی‌ له‌شفرۆشی‌ دابخرێت، له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر 16 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌.

وتیشی‌: ئه‌و شوێن و ماڵانه‌ مۆڵه‌تی یاساییان نییه‌و له‌ماوه‌ی رابردوشدا ئه‌وان لێپیچینه‌وه‌یان له‌و كه‌سانه‌ كردوه‌، كه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی‌ وت: له‌شه‌ش مانگی رابردودا 88 كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه‌‌ و 26 ماڵیشیان داخستوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Bayar
 به لي وه كو يا ديار ده ست بيكا به يدابونا في دياردي نه جوان يا شكرايه حاشا هه ل نه كره كوده ستي جه ند به ربرس نه به ربرس ل بشت هه بوم بومه راميت شخصي بي كو زيانيت وي ل به ر جاف وه ركرن ئه يت زور مه ترسيدار بو خه كه كي
omed issa
 کاک ئارام ١٠ خۆزگە ئەو کۆمنتارەت دەکردە بابەتی نوسینێک زانیاری زۆرن بە تایبەتی لە یو توب لەو سێ گرتەیە بۆ خوێنەری ئەو بابەتە دەنوسمەوە کە ئەو ترافیکینگەی من باسم کردوە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە ھەر سێ فیلمەکە ١٠ دەقە نابی وە ئەوەی ئینگلیزی زانە دەتوانی سود لەو دوکۆمێنتە وەرگریتن من لە ژێرەوە دەینوسمەوە. sex trafficking (kurdish) .forced labor psa )kurdish) child trafficking (kurdish(.human trafficking documentary.
ته‌ندروستی
 ئه‌م باسه‌ ته‌نها به باس کردنی به‌ها کورده‌واریه‌کان و ئه‌خلاقیه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێت وه‌ قه‌ده‌غه‌ کردن نابێته‌ هۆی بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی نه خۆشی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی زیاتر بڵاوبووهنه‌وه‌ی چونکه‌ دوور ئه‌بن له‌ پشکنین وچاودێری ته‌ندروستی. ئه‌بێت ئه‌مه‌ به‌یاسا ڕێك بخرێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بکرێ سه‌باره‌ت به‌هۆکاره‌کانی وهه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ سنووردارکرنی، چونکه‌ ته‌نها قه‌ده‌غه‌ کردن نه‌ك هه‌ر نابێته‌ هؤی له‌ناوبردنی به‌ڵکۆ هه‌ندێك جار ئه‌بێته‌ هۆی تێکه‌ڵ کردنی ده‌زگاکانی وه‌ك پۆلیس و هاوبه‌شی کردنیان وه‌ك له‌ هه‌ندێك ووڵاتی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت وه‌ك ئۆزبه‌کستان که‌ ووڵاتێکی ئیسلامیشه‌. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که‌ ڕێگه‌ پێدانی له‌ هه‌ندێ ووڵاتی ئه‌وروپی وه‌ك ئه‌ڵمانیا بۆ هاندان نیه‌ به‌ڵکو بۆ ڕێگرتنه‌ له‌ بازرگانی کردن به‌ ئافره‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن بانده‌کانه‌وه‌. تائێستاش ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌کان سیاسه‌ت ویاسای جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ڵام هیچیان نه‌بۆته‌ هۆی بنبڕ کردنی. وه‌ ئامۆژگاریم بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ پێویستی به‌ یاسای پێشکه‌وتوو تر هه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌هه‌یه‌ وه‌ نابێت بابه‌تی ئاوا هه‌ستیار بکرێته‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌ڵکوزیاتر وه‌ك بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی سه‌یر بکرێت.
Alan
 Diyarday Lashfroshy Mezhooyaky zor kony haya wa hargiz natwanet regay le bigiret ballko datwanret snoordar bikret . min la Europe dazhim wa katy xoy la shwenek karm dakrd kabrayakman laboo katy xoy wata la raboordooda xawany xanay lashfroshy boo la yonan, min pem gut to agar la Willaty ema booitaya zor ba sook tamasha dakrait wa dayankoshtit w parche parchayan dakrdit!!!!! kabrake lawallmda guty: ewa shetn xo min kasm ba zor nabrdwa bo awe, xallk xoy ba wisty xoy det, pashan agar aw kasany ka zhinyan niya yan hawrreyan niya chy bikan ?? mindall eghtisab bikan yan bibn ba mujrim??? la resteeda qsakany shayany le kollinawaya , law willatay emada hamoo shtek mamnoo3e, hamoo shtekish dakret ba wasilayak bo bazrgany Syasy.
سامان
 زۆر نانوسم ، دهست خۆش بۆ بابه ته که ت ، من ئه ڵێم ئایا ده سه ڵات بیر له وه ناکاته وه پاش 3/4 ساڵی تر نه خۆشی ئایدز بڵاو ئه بێته وه ، وه ئێستا هه یه به ڵام تاکو ئێستا ڕای ناگه یه نێن ، ئایا دوا ڕۆژی کوردستان چی ئه بێت پاش بڵاو بونه وه ی ئه م نه خۆشی یه له کوردستان ، به تایبه تی (( سلێمانی ))
Djako
 how reyan le wlati Nerwij, leshfroshi be hemu sheweyek qedexeyew we belam sza qurseke bo pyawe keye. belam lay xoman wek le raportekeda hatwe, mesolekan xoyan kari leshfrosh deken u yasash le jerdesty xoyane.
shna
 dasttan xoshby,barasty babateka ka dabet ziatr grngy pedret ta xalky kurd parezrawbet lam dyarda nashrina,bo amash hkumat barprsy yakama agar barasty mabasty parastny komalgay kurdy bet.
ئومێد
 ده‌ستخۆش راپۆرتێكی جوانه‌، له‌شفرۆشی بۆته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌رچه‌نده‌ پرۆژه‌یاساكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مان ره‌تكرایه‌وه‌، به‌ڵام هیواخوازم ئه‌و لیسته‌ له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی تره‌وه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر پرۆژه‌یاساكه‌ بخرێته‌وه‌ به‌ر باس، چونكه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاینده‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ و تا زوو چاره‌ بكرێت دره‌نگه‌، كوردیش ئه‌ڵێت گرێی ده‌ست مه‌خه‌ره‌ دان، واته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ئاسانی بۆت چاره‌ ده‌كرێت مه‌یخه‌ره‌ كاتێكی تر كه‌ به‌ زه‌حمه‌ت لێی ده‌رچیت.
tara swed
 am kara qezawna lawatay zawi drust buwa haya balam la kurdstan zor zyadi krduwa ba hoyi aw dastalata besaraw baray ka lakurdstan haya chunka awan ta esta hich shtek ba yasa w resakany dawlat w aw harema naban barewa har haramakiya. barasti pewista ka basi lash froshi akayn basi hamu kurdstan bakyn nak ba tanha shray slimany harwaha kari lash froshi har jin nagretawa balku pyawanish bashdarn lam karada w harwaha mndalish bota qurbani am kara. agar wak swed szay tund habet kas natwanet bam shewayai esta bkat w harwaha abet dazga amneakan bo am kara zor kara bn w regay legrn w la har shwenek bet biyangrn harwaha szaka bo hardu ragaz bet be jyawazi. balam ba daxawa dazgay amni wlati ema bo xopishandan w bo azadi bo sarbasti mrovakana. la kotayida alem ba daxawa bo dastalati kurdi la zawida bgarei hich wlatek nagat ba kurdstan la rui bar baralayiyawa ka hichi la hich nachet.
emadbelal
 dastxosh kak shankar raportakat zor terw tasala mn pemwaya lamwllatada har kompanyayak bandi lashfroshi rawanai kwrdstankat badllniyaeyawa dasalat shrek dabet lagallyan
osman
 ده‌س خۆش کاك شه‌نکار زۆر وه‌رده‌و ماندو بونی پێوه‌دیاره‌ هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتووبیت
ئارام10
 ئه‌وه‌ کێشه‌یه‌کی جیهانیه‌ ،به‌ڵام باس کردن و هوروژاندنی ئه‌م که‌یسه‌ زۆر هه‌ڵه‌تره‌ له‌ بوونی کێشه‌ که‌ ،ئایا ئێوه‌ ئاماده‌ن سبه‌ی کار بۆ له‌ش فرۆشه‌کان بدۆزنه‌وه‌؟ ئاماده‌ن حه‌زی له‌ش کڕ و له‌ش فرۆش تێر که‌ن؟ دوای ئه‌م باسانه‌ کاردانه‌دوه‌ی خه‌ڵك ،کوشتن و سوتاندنی لێ ناکه‌وێته‌وه‌؟ئێوه‌ به‌رپرسیاری هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپ هه‌ڵده‌گرن؟ ئایا وه‌ک به‌ڕێز ئۆمێد عیسا ئاماژه‌ی پێ داوه‌ ،ئێوه‌ نه‌که‌وتونه‌ته‌ ململانێی مافیاکانی سێکس ترافیکینی کوردستانه‌وه‌؟ ئایا به‌ڕاستی ئێوه‌ ئه‌م هه‌م هێشوه‌تان بۆ ئه‌ڕواته‌ کونه‌وه‌؟ خۆی ڕاستی له‌ دنیا دواکه‌وتوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا له‌ پاکستان و ئه‌فگانستان و سۆماڵ و زۆری تر رۆژنامه‌و ڕێکخراوه‌کان وا به‌ ئاسانی خۆیان ناده‌ن له‌ باس کردنی ئه‌م کێشانه‌.باشتره‌ بۆ باسی وه‌ها رۆژنامه‌نوس ،سیاسی ،دنیا بینییه‌کی فراوانی هه‌بێت و بڕوانێته‌ ئه‌و جێگانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌تادا له‌شفرۆشی تێیدا نامۆ بوه‌ ، چونکه‌ سه‌ره‌ڕای لایه‌نه‌ هه‌ره‌ خراپه‌که‌ی ئه‌م باسه‌ ،به‌ڵام زۆر جار وه‌ک ده‌ریچه‌یه‌کی پیسو پۆخڵی کرانه‌وه‌ بۆ ئازادی تاک سه‌یر ده‌کری ،ڕوونتر بلێم ئه‌مه‌ هه‌م ئه‌بێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک سێکس کردن وه‌ک دێوزمه‌ ته‌ماشا نه‌کا ،هه‌میش له‌ په‌ند وه‌رگرتن له‌ هه‌له‌کانی ئه‌وان بزانێ چۆن سێکس ئه‌کا.دواتر نابی ئێوه‌ چ له‌شفرۆش چ ناوی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌ لیوه‌ی دێن وا به‌ ئاسانی باس که‌ن
ahmawa
 به‌رای‌ من ئه‌وانه‌ی‌ خه‌ریكی‌ ئه‌و كاره‌ن حه‌قی‌ ره‌می‌كردنیانه‌ چونكه ‌كه‌س به‌ حه‌صاره‌كه ‌نه‌مرد ئیتر ئێستا ئه‌م هه‌موو سواڵ و شته‌ سه‌یرسه‌یرانه ‌چییه‌؟ بروا بكه‌ن به‌س كه‌سانی‌ نه‌فس نزم ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه ‌خاوه‌نی‌ هه‌موو شتێكه ‌و نه‌فسیشی‌ نزمه.
daron
 ئاوانه‌ی له‌شی ئافره‌ت ده‌کڕن ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان ئه‌و نامه‌سئولانه‌ن که ‌هه‌رچی دیارده‌ی قێزه‌ونه‌ له‌کوردستاندا بڵاویان کرده‌وه‌ ئێستاش ده‌یانه‌وێت بنبڕی بکه‌ن، ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ش هه‌ر بۆ چه‌واشه‌کردن و خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ داواکانی میله‌ت، هه‌روه‌ها هه‌رخۆیان په‌ره‌یان دا به‌م دیارده‌یه‌ بۆ که‌فوکوڵی ئاڵۆشی ........، ئه‌وان مووچه‌ی ساڵێکی فه‌رمانبه‌رێک ده‌ده‌ن به‌گاعده‌ی شه‌وێکان جا له‌شفرۆشی چاوچنۆک له‌ئاستی پاره‌دا چۆن ئاوڕ له‌ گه‌نجێکی گیرفان خاڵی ده‌داته‌وه‌، برایان ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ ئه‌و دیاده‌یه‌ نه‌هێڵن بڕۆن به‌دوای هۆکارو چاره‌سیدا بگه‌ڕێن مه‌چن له‌شفرۆشه‌کان بگرن بڕۆن کڕیاره‌کانی بگرن. جا ماوه‌ بڵێم (گوڵێک ده‌توانن له‌ ڕه‌گ ده‌ربێنن به‌ڵام ناتوانن تۆوی نه‌هێڵن).
هەورامان کەرکوکی
 بەڕاستیی ئەم راپۆرتەی سبەی، لەڕاپۆرتی ئیسلامییە فەندەمێنتالیستەکان دەچێ دیاردەی لەشفرۆشیی لە ئەخلاق و بەهای کۆمەڵایەتییدا کورتەوەکردووە لەشفرۆشیی نەک بەقەدەغەکردن چارەسەرناکرێ، بەڵکو ئەم بارزگانییە پیسەی بەئافرەتانەوە دەکرێ پێویستە سنوورێکی بە یاسا بۆ دابنرێ و پشکنینی پزیشکیی بۆ ئافرەتەکان بکەن و لەڕێگەی ژنانی مەدەنییەوە کۆمەکی سایکۆلۆژیی و شەخسیی بکرێن ، تا ئەگەر توانا هەبوو بگەڕێنەوە بۆ ژیانێکی ئازاد فەرموو لە ئێران قەدەغەکراوە، بەڵام لەسەردەمی شا لەشفرۆشیی زیاتر هەیە، بەڵام بە پێچەوانەوە لەتورکیا بەیاسا سنووری بۆ دانراوە
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ