راپۆرت: ده‌شتی سالار
دوای چه‌ند ساڵێک له خراپبونی بارودۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ناوچه دابڕاوه‌کان و ئاواره‌بونی کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرا، هه‌فته‌ی رابردو دو لیوای هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و هه‌ردو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه جوڵێندران، له‌ئێستاشدا له‌ده‌وروبه‌ری خانه‌قین و به‌رزاییه‌کانی جه‌له‌ولا جێگیر کراون.
ئه‌وه‌ی له‌ئێستاشدا به نادیاری ماوه‌ته‌وه، واده‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و بڕیاری کشانهوهکهیانه، به‌جۆرک ئایا هه‌مان سیناریۆکانی ساڵی 2008 دوباره نابنه‌وه و ئه‌مجاره‌ش به سازشکردن پێشمه‌رگه به له‌ده‌ستدانی چه‌ند شوێنێکی تر ناکێشنرێنهوه؟
له‌ده‌ستدانی هه‌لی مێژویی
به بڕوای چاودێران و رۆشنبیران و ساڵی 2003 وه‌ك ساڵێكی مێژویی له عێراقدا تۆماركراوه، به‌وپێیه‌ی كۆتایی به حوكمی دیكتاتۆری له‌عێراق هێنرا، به‌ڵام له‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌دا کورد نه‌یتوانی به‌شێك له خاكه دابڕاوهكهی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، كه چه‌ندین كاره‌ساتی له‌و پێناوه‌دا به‌سه‌ر هاتوه، له ئێستاشدا ئه‌و ناوچانه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بهعهرهبكردندان و كوردیش چاره‌نوسی ماف و خاكی خۆی داوه‌ته ده‌ست ماده‌یه‌كی ده‌ستوریی و هیچی تر، كه به بڕوای چاودێران جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه.
له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا و به‌تایبه‌تیش سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌که‌مته‌رخه‌م داده‌نێن، له‌ئاست کێشه‌کانی ئێستای ئه‌و ناوچانه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، تائێستا نه‌یانتوانیوه کارێکی ئه‌وتۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و خزمه‌تی پێویستیان بکه‌ن.
مه‌ترسییه‌کان
له‌ئێستاشدا كێشەی ئەمنی كورد لە ناحیەكانی جەلەولا و سەعدییە، زەقتر بونه‌ته‌وه، به‌جۆرێک لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، بەهەزاران ماڵ و خێزانی کورد لەو ناوچانەدا كۆچیان بۆ سنوری ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان كردوە، ئه‌مه‌ش بەهۆی خراپی دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌ڕوی ئه‌منی و خزمتهگوزاری و وه‌ک دانیشتوانه‌که‌ی باسی لێوه ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه فه‌رامۆش کراون، بهنهته قوربانی له‌نێوان هه‌ردو حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمدا.
ناوچه كوردیه‌كانی باكوری دیاله، شارۆچكه‌كانی خانه‌قین، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، قه‌ره‌ته‌په، ده‌گرێته‌وه و به‌هۆی ئه‌و نائارامیه سیاسی و ئه‌منیه‌ی له دوای ساڵی 2003ه‌وه باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه، هه‌زاران خێزانی كوردی ناچار به هه‌ڵاتن كردوه.
مەترسییەكە زۆر بەزەقیی لە ساڵی (2008)ه‌وه، دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو جێگرتنەوەیان له‌لایه‌ن هێزەكانی سوپای عێراقه‌وه، دەركەوت و بە كوشتاری كوردەكانی عەشیرەتی «زڕگوشی» لە سەعدییە، دەستیپێكرد، که به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه زیاتر لە (300) كوردی سەر به‌و عەشیرەتە لەلایەن تیرۆریستانەوە كوژراون، هاوکات جەلەولاش بوە شوێنی دروستبونی گروپە چەكدارەكانی سنورەكەو تیرۆركردنی هاوڵاتیانی كورد.
دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژو
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سنوری ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه، به‌ڵام گومان ده‌کرێت هه‌مان سینارۆیکانی ساڵی 2008 دوباره ببێته‌وه، هه‌روه‌ک به‌رپرسانی كوردیش له‌وسنوره متمانه‌ی ته‌واویان به‌جێگیر كردنی هێزی پێشمه‌رگه نییه‌و داواده‌كه‌ن، به هه‌میشه‌یی هێزی پێشمه‌رگه له‌و شارۆچكانه جێگیر بكرێن.
ئه‌حمه‌د زڕگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه رایگه‌یاند: "پێشتر هێزی پێشمه‌رگه له سه‌عدییه و جه‌له‌ولا جێگیر كرابون، ئه‌و كات ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ژیانی كورده‌كان نه‌بو، چونكه هاوسه‌نگی هێز له سنوره‌كه هه‌بو".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه ترسی خۆی له دوباره ده‌ركردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌دوای جێگیركردنهوهیان ده‌ربڕی، بۆ (سبه‌ی) وتیشی: "له ساڵی 2008 به بڕیارێكی سیاسی و رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق هێزی پێشمه‌رگه‌یان لێره ده‌ركرد، ئێستاش هێچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه، كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ناوچه‌كه، جارێكی تر به‌بڕیارێكی سیاسی و رێككه‌وتنێكی تری نێوان سیاسییه‌كان، دهرناكرێنهوه".
ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه: به‌شێك له توندوتیژییه‌كانی عه‌ره‌به‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه دوای ده‌ركردنی پێشمه‌رگه له ناحیه‌كان له ساڵی 2008، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك بو بۆ جێگیركردنی هێزی پێشمه‌رگه و ترسی خۆی له دوباره بونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ ده‌ربڕی.
هه‌رله‌وکاته‌شدا، نێچیرڤان بارزانی، که ئه‌وکات سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بو، رایگه‌یاند، ئه‌رکی هێزی پێشمه‌رگه ته‌واو بوه و پێویست ناكات هێزی پێشمه‌رگه له قه‌ره‌ته‌په و سنوری دیاله بمێنێته‌وه.
چاودێرێکی سیاسی پێیوایه، ناردنی هێز بۆ ناچه دابڕێندراوه‌كان كارێكی ئاساییه كه له‌ژێر چاودێری ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراقدایه و گڵۆپی سه‌وز بۆ كورد هه‌ڵكراوه، به‌ڵام گه‌وره‌كردنی له رێگه‌ی راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك دوربكه‌وێته‌وه له داوای چاكسازی.
د.کامه‌ران مه‌نتک ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "جوڵاندنی ئه‌م هێزانه‌ش بۆ سه‌ودای سیاسیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا روده‌ده‌ن كاریگه‌ریان نه‌بێت".
ناردنی هێز
له رۆژی 15ی ئابدا و پاش چه‌ندین روداوی کوشتن و راوه‌دونان و ئاواره‌کردنی کورده‌کان، هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و ناوچه‌کانی سه‌عدیه و جوڵێنران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندرا له‌لایه‌ن کێوه ئه‌و هێزانه جوڵێنراون، به‌ڵام به‌رپرسانی پێشمه‌رگه لێدوانی جیاوازیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌کرده‌وه.
رۆژێک دوای جوڵاندنی هێزه‌که، جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ (سبه‌ی) وتی: "سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان توانای پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیان نه‌ماوه و ناتوانن ژیانی كورده‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه بپارێزن، له‌کاتێکدا رۆژانه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و له‌ناوچون ده‌بنه‌وه، بۆیه هێزمان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جوڵاندوه".
ئاشکراشیکرد: هێزه‌کانمان 2 لیوایه و به ئاراسته‌ی هه‌ردو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه جوڵاندومانن، له‌ئێستاشدا له‌ده‌وروبه‌ری خانه‌قین و به‌رزاییه‌کانی جه‌له‌ولا جێگیر کراون.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاندبو: "ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه تائێستا هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه جوڵه‌ی پێنه‌كراوه، به‌ڵكو بڕیار دراوه لیوای سێی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشی دابن".
هه‌روه‌ک به‌پێی لێدوانی حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردستانی و نوێنه‌ری پارێزگای دیاله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌ئکیدی کرده‌وه، هێنانی هێزی پێشمه‌رگه به‌ئاگاداری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ران و كۆمار بوه و به‌هیچ جۆرێك حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی عێراقی هێز به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه ناجوڵێنێت.
له‌هه‌مانکاتدا به وته‌ی ئه‌فسه‌رێکی لیوای سێی پیاده بۆ (سبه‌ی) که نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت، ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه، له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌دا چه‌ند فه‌وجێکی سوپای عێراقیش هێنراونه‌ته ناوچه‌که، باسی له‌وه‌شکرد، به‌هیچ جۆرێک رێگه به پێشمه‌رگه نادرێت بێنه‌ناو سه‌عدیه و جه‌له‌ولاوه.
پێشمه‌رگه دو سه‌عات له جه‌له‌ولا مایه‌وه
پاش دو شه‌و مانه‌وه له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، هێزێکی 20 که‌سی پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و به چاودێری ئه‌مه‌ریکییه‌کان چونه ناو هه‌ردو شاری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه ته‌نها بۆ ماوه‌ی دو سه‌عاتیش مانه‌وه، ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "تائێستا هێزه‌كانمان له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ن و هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه له‌و دو ناحیه‌یه جێگیر نه‌كراون".
ناوبراو بۆ (سبه‌ی) رونیكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ی نێردراوه‌ته جه‌له‌ولا و سه‌عدیه له میانی ده‌ورییه‌ی هێزێكی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌دا بوه، كه له ژێر چاودێری هێزه‌كانی قاعیده‌ی كوبرای ئهمهریكیدا بون، كه باره‌گاكه‌ی له حه‌مرینه.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه به وته‌ی جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه چونی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه له تموحی ئه‌واندا نییه و ده‌یانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه ببه‌نه سه‌نته‌ری شاره‌كان و جێگیریان بكه‌ن، سه‌باره‌ت بهڕێگرییهكانیشیان وتی: "نه سوپای عێراق رێگرمانه و نه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ئه‌مانه‌وێت پابه‌ند بین به‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌نددا هه‌یه له باره‌ی ئه‌و ناوچانه".
سه‌ركردایه‌تی كورد و كه‌مته‌رخه‌می
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه، دواکه‌وتنی به‌ئاگاهاتنی سه‌رکردایه‌تی کورده به‌رامبه‌ر گوزه‌رانی کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه وێڕای ئه‌و هێزه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جوڵێنراوه، به‌وپێیه‌ی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ جوڵاندنی هێزه‌که‌دا لێدوانی پێچه‌وانه‌یان ده‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌نێوان هه‌ردو حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمدا بونه‌ته قوربانی، هاوکات دو ئیداره‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش به‌شێکی دیکه‌یه له کێشه‌کانی ئه‌و ناوچانه، کاروان ساڵح ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: له‌ساڵی رابردوه‌وه وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان یاداشتمان له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و كێشانه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بكه‌وێته خۆی بۆ چاككردنی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌گاته ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی تائێستا دو هێزی ناوخۆی پێشمه‌رگه و ئاسایشی هه‌یه، بۆیه پاشماوه‌ی دوئیداره‌یی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ستی پێده‌كرێت و به‌م شێوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
پێشیوایه، هه‌ردو حیزبی پارتی و یه‌كێتی هۆكارن له‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه، چونكه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ مالیكی و لایه‌نه‌كان پێكهاتون نه‌ك داواكاری گه‌لی كورد.
له‌باره‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق، که چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی که‌رکوک و ئه‌و ناوچانه‌یه، به‌بڕوای ئازاد چالاک ئه‌ندامی خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بێ به‌رنامه‌ن و مه‌سه‌له‌ی پۆست و ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پرۆسه سیاسیه‌كان، ئه‌وله‌ویاتی کارکردنیان بوه.
له‌کاتێکدا ده‌بو ماده‌ی 140 و داخوازییه‌كانی كورد پێش ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه بوایه، واته به‌جۆرێک ئه‌وه مه‌رج بوایه بۆئه‌وه‌ی كورد له‌پرۆسه سیاسییه‌كه‌ش به‌شدار بێت.
به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه‌کی دره‌نگوه‌خت
چاودێرانی سیاسی و هاوڵاتیانی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا ره‌وانه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌ئێستادا بۆ ناوچه‌کانیان به دره‌نگ وه‌خت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و به سه‌دان خێزان ئاواره‌بون و ده‌یان کوردیش کوژراوه.
به‌پێی ئامارێکیش که ده‌ست سبه‌ی که‌وتوه، تا رۆژی 10ی ئابی 2011، نزیكه‌ی 240 هاوڵاتی كورد له ناحیه‌ی سه‌عدیه و 200ی تر له جه‌له‌ولا كوژراون، هه‌روه‌ها 800 خێزانی ناحیه‌ی سه‌عدییه و 500 خێزانی جه‌له‌ولا ماڵ و شوێنی خۆیان جێهێشتوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به وته‌ی، عامر ره‌فعه‌ت، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی ئه‌و سنوره، قه‌ره‌بوی ماده‌ی 140یان وه‌رنه‌گرتوه و به‌هۆی خراپی گوزه‌رانی ژیانیشیانه‌وه، له 1350 خێزانی كورد ناحیه‌ی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا به‌جێهێشتوه و له ناویشیاندا 15 خێزان هه‌ن، كه پێشتر له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ئاواره‌ی رومادی بوبون، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایه.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد: له ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو له گه‌ڕه‌كی جه‌له‌ولای نوێ، كه زیاد له 1000 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه که ناوه‌که‌ی لای سبه‌ی پارێزراوه، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كاره‌با و ئاویان بۆ كراوه، که‌چی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كیان نیه.