راپۆرتی: دیه فازل
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌پێی خه‌ملاندن و نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رژمێری ساڵی 1987 و سه‌رژمێری نه‌ته‌وه‌یه كگرتوهكان 1997 بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به 13% دیاری كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ره‌رای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه ته‌ئكید له‌سه‌ر دیاری كردنی رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كاته‌وه به‌مه‌رجێك ئه‌و رێژه له‌دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریه‌كی نوێ زیادبكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا چاودێرانی سیاسی ره‌شبینن به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه و پێیان وایه كه گوشاره‌كانی كورد له به‌غدا به‌ره‌و لاوازی ده‌چن.
پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی دابینكردنی رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كوتله سیاسیه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق، لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌پێی سه‌رژمێری سالاَنی رابردوو رێژه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق دیاری بكرێت، هه‌ربۆیه پێشنیاری كرد كه سه‌رژمێرییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له عێراقدا بكرێت و ئه‌ندامی سه‌رژمێرییه‌كه هه‌رچۆنێك بێت قبوڵی ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك تا ئه‌وكاته بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌ی لیستی هاوپه‌یمانی عه‌لی بابان وه‌زیری پلاندانانی عێراق پێشنیاری كرد كه سه‌رژمێری 1987 نوێبكرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه رێژی گه‌شه و زیادبونی دانیشتوان و ئه‌وناوچانه‌ی له كاتی ئه‌و سه‌رژمێریه‌دا له سه‌ر كوردستان ئه‌ژماریان بۆنه‌كراوه و به‌پشت به‌ستن به كۆبونی خۆراك و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی عێراقی بۆ زیادبكرێت، بهلاَم سهرژمێرییهكهی وه‌زاره‌تی پلاندانان كه سه‌ره‌تا به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتارانی لیستی هاوپه‌یمانی پێی گهشبینبون كه رێژه‌ی پێویست بۆ هه‌رێم دابینده‌كات، رێژه‌ی كوردستانی له بودجه‌ی عێراق به 13% دیاری كردووه بهلاَم بێئه‌وه‌ی كه نوێكردنه‌وه خرابێته سه‌ر سه‌رژمێریه‌كه، له‌و باره‌یه‌وه د سه‌عدی به‌رزنجی جێگری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاشكرایكرد به پێی ده‌ستور ده‌بێـت نوێكردنه‌وه بۆ سه‌رژمێریه‌كه بكرێت و رێژه‌ی (بێبه‌شبون) بخرێـته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم ئه‌مه‌ش رێژه‌ی بودجه‌كه زیاتر ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه شدا كه ئه‌و رێژه‌یه‌ی به‌پێی بێ به‌شبوون ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ ئالیه‌ت و پێوه‌رێك نییه بۆ دیاری كردنی رێژه‌ی بێ به‌شبون له پارێزگاكانی عێراقدا.
كێشه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه و شیعه‌ی نێو په‌رله‌مان ماوه‌یه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه، ره‌تكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی له17%ی بودجه‌ی هه‌رێمیش به وته‌ی مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری عێراقی له لیستی هاوپه‌یمانی، شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌ب له به‌غدا ورده ورده سه‌رهه‌ڵده‌دات و سوننه و شیعه‌كان له ئاست داواكاریه‌كانی كوردا یه‌كیان گرتووه و دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لیسته سوننه و شیعه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركردایه‌تی كوردی نیگه‌ران كرد، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێی وایه كاتی ئه‌وه‌هاتووه كوردیش وهلاَمی عه‌ره‌به‌كان بداته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان لهوباورهدان كه رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌متره له‌وه‌ی كه رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی بۆ دابینبكرێت ئه‌وا پێویسته كوردیش گومانه‌كانی بخاته روو له‌وه‌ی كه رێژه‌ی دانیشتوانی عێراق به 30 ملیۆن بێت، چونكه هیچ سه‌رژمێرییه‌كی نوێ له‌به‌رده‌ستدانیه ته‌نها ئه‌و رێژه‌یه نه‌بێت كه حكومه‌تی عێراق له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك و بۆ كۆبونی خۆراك ته‌سلیمی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و نهتهوهیهكگرتوهكانی كردووه كه سه‌دان هاولاَتی به زیاد تێدا نوسراوه و سه‌رژمێرێكی دروست نییه.
له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌دا لیستی هاوپه‌یمانی به توندی به‌رگری له رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ێی وایه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ هه‌یه، چونكه رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یاد عه‌لاویدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و ئه‌و كاته‌ش به پێی یاسای ئیداره‌ی كاتی عێراق حكومه‌ت هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسایدانان و بریاردانی هه‌بووه، چونكه په‌رله‌مانی شه‌رعی نه‌بووه و به وته‌ی ئیسماعیل شوكر جێگری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی،"كه‌مكردنه‌وه یان ده‌ستكاری كردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دیاریكراوه پێویسته له رێگه‌ی دانانی یاسایه‌كی نوێوه بكرێت، كه له ئێستادا كارێكی ئاسان نییه".
دیاری كردنی ئه‌و رێژه‌یه بۆ هه‌رێم له سالاَنی رابردوودا به‌پێی رێكه‌وتنی سیاسی بووه و له نوێترین لێدوانیشدا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند سه‌ركردایه‌تی كورد بهرێككهوتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كاندا ئه‌وه‌ی قبوڵكردووه كه رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانبكرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وكاته پێویسته رێژه‌كه زیادبكرێت، چونكه به‌وته‌ی بارزانی ئه‌و رێژه‌یه له پێداویستیه‌كانی هه‌رێم كه‌متره به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه قبوڵیان كردووه چونكه ته‌نها تا كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری كاری پێده‌كرێت، پێشیان باش نییه كه په‌سه‌ندكردنی بودجه دوابكه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان له گشت عێراقدا ده‌وه‌ستێنێت نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كوردا هه‌یه، بهلاَم ئه‌وانیش دژی دانانی رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم بوون ئوسامه نجێفی ئه‌ندامی ئهنجهومهنی نوێنه‌ران له لیستی ئه‌لعێراقیه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "رێژه‌ی 17% بۆ هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق زۆره و له رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه زیاتره و ته‌نها 13% به‌سه"،ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێویسته 100% كورد له‌م كێشه‌یه‌وه به په‌یوه‌ندی و هاوپهیمانێتیهكانیدا له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه‌كاندا بچێته‌وه، به حه‌زه‌ره‌وه مامه‌ڵه و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كاندا بكات،له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر په‌رله‌مانتار له لیستی هاوپه‌یمانی له‌وبڕوایه‌دایه كه به‌و پێیه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌نانه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كوردا راستگۆنین هیچ هه‌ڵوێستێكی فعلیان نه‌بووه له پشگیری كردنی كوردا له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له بۆ كورد گرنگن و له‌لاین لیسته‌كانی دیكه‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه، ئه‌وا پێوبیسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به هاوپهیمانێتیهكانیدا بچێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا شیعه‌كان گه شبینن به‌رامبه‌ر به ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و شیعه، پێیانوایه هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و شیعه له ئاستێكدایه كه به‌و كێشانه بێهێز نابێت. حه‌مید ره‌شید موعله ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی ئیئتلافی شیعه پێی وایه كه هاویه‌یمانی نێوان كورد و شیعه مێژوویه‌كی دووروو درێژی هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌ملێكراوی و هه‌ستكردن به به‌ر پرسیارێتی له به‌رێوه‌بردنی عێراقدا بونیاد نراوه و نه‌كێشه‌ی بوجه و نه هیچ كێشه‌یه‌كی تر لێره و له‌وێ ئه‌و رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان كورد و شیعه بی َهێز ناكات.
له‌باره‌ی ئاستی كاریگه‌ری كارته‌كانی گوشاری كورد بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانی له به‌غدا به‌تایبه‌ت رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم، چاودێران له‌وبڕوایه‌دان كه كارته‌كانی گوشاری كورد له‌به‌غدا كه‌من و به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ش ده‌رۆن، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵیه‌نه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته روو ئه‌گه‌ر ئێستا گه‌وره‌ترین كارتی گوشاری كورد سه‌رۆك كۆمار بێـت كه كورده له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دا ئه‌و پۆسته‌ش به‌ده‌ست كورده‌وه نامێنێت و ئێستا كورد كارمه‌ندی عێراقه‌وه و بودجه له عێراق وه‌رده‌گرێت و حكومه‌تی ناوه‌ندیش ده‌توانێت ئه‌و بودجه‌یه كه‌م بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لیستی هاوپه‌یمانی پێیان وایه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی 17% بودجه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندنه‌كرێت، ئه‌وا كێشه‌یه‌كی ئهوتۆنییه، چونكه به وته‌ی خالد شوانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق لیستی هاوپه‌یمانی گره‌نتیان له سه‌رۆك كۆمار وه‌رگرتووه كه له كاتی ره‌وانه‌كردنی بودجه‌كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مافی ڤیتۆ به‌كارده‌هێنێت و ره‌تی ده‌كاته‌وه، بێگومان له دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ په‌رله‌مان بۆ پهسهندكردنهوهی پێویسته 3/2 په‌رله‌مانتاران ده‌نگی بۆده‌ن كه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و رێژه‌یه مه‌حاڵه، بهلاَم د.فوئاد مه‌عصوم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی هیوای وایه خواست مه‌سه‌له‌كه له په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێته‌وه و نه‌گاته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، چونكه لانی كه‌م 6 مانگ په‌سه‌ندكردنی بودجه دواده‌كه‌وێت كه بێگومان زیانێكی گه‌وره به بواری گه‌شه‌پێدانه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر ساڵی نوێ‌دا تێپه‌ڕیوه و هه‌ولێر و به‌غدا تا ئێستا له‌سه‌ر بودجه رێكنه‌كه‌وتوون و په‌رله‌مانی كوردستانیش چاوه‌ڕوانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه تا بودجه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ند بكات و كێشه‌كانی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا ده‌ستپێبكات.