راپۆرت
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟




Saturday, September 24, 2011
 
     

راپۆرت: ده‌شتی سالار
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌، تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراون، له‌گرنگترین ئه‌و کێشانه‌ش، ماده‌ی 140 و پێشمه‌رگه‌ و نه‌وت و غازه‌.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه،‌ تائێستا سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی که‌ زۆرینه‌ی کورد پێکده‌هێنن له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ندین پۆستی باڵایان له‌ به‌غدا هه‌یه‌، هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆیان له‌باره‌ی ئه‌و کێشانه‌ و چاره‌سه‌رکردنیان نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام کاتێک یاسای‌ نه‌وت و غاز له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌نگی‌ له‌سه‌ردرا، یه‌کێتی و پارتی پێچه‌وانه‌ی وه‌ستانه‌وه‌، تا ئه‌و راده‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، نوری مالیکی به‌ تاكڕه‌وی له ‌بڕیاردان تۆمه‌تبار کرد.

نه‌وت و غاز و ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌کان
پرۆژه‌یاسای‌ نه‌وت و غاز له‌ ساڵی‌ 2007دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام روبه‌ڕوی‌ چه‌ندین ره‌خنه‌ و تێبینی‌ بوه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌و ناكۆكیانه‌ی‌ كه‌ هه‌بون له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ داهاتی‌ نه‌وت و كۆنتڕۆڵكردنی‌ هه‌ندێك كێڵگه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی‌ كوردستان.

هه‌ربۆیه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمدا هه‌یه‌، پێشترو له‌چه‌ند ساڵی رابردوشدا هه‌ر هه‌بوه‌، به‌ڵام له‌دوای ده‌رچونی یاسای نه‌وت و غازه‌وه‌، زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌کرێ به‌ ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌کان ناو ببرێت.

له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه‌وه‌، د.بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (سبه‌ی) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو: له‌سه‌ره‌تادا دو یاسای نه‌وت و غازمان هه‌بو، یه‌که‌میان پێشنیارێک بو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاره‌وه‌ پێشکه‌شکرابو، له‌په‌رله‌مانیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کرا و گه‌یشتینه‌ ماده‌ی 26، به‌ڵام دواتر هاوپه‌یمانی نیشتیمانی داوایانکرد خوێندنه‌وه‌که‌ رابگیرێت، به‌بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان زانیاریی‌ ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ نیه‌، ئه‌وه‌بو دواخرا بۆ دوای جه‌ژن. 

ده‌رباره‌ی یاسای دوه‌میشیان، وتی: له‌ماوه‌کانی رابردودا وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراقی‌ پرۆژه‌یه‌کیان ئاماده‌كرد و پێشکه‌شی لیژنه‌ی‌ وزه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقیان کرد، که‌ سه‌رۆکه‌که‌ی حسێن شه‌هرستانییه، ئه‌وه‌بو دوای لێكۆڵینه‌وه‌، رۆژی 25/8 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌که‌یان به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌کان په‌سه‌ندکرد، له‌وکاته‌شدا ته‌نها دو وه‌زیری کورد ئاماده‌ بو، پاشان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرا.

باسیله‌وه‌شکرد، ئێستا هه‌ردو یاساکه‌ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌دایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێی بكۆڵینه‌وه‌و راپۆرتی‌ خۆمانی له‌سه‌ر بنوسین، یاسایه‌كیان له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌ (واته‌ وه‌ک پێشنیار) هاتوه‌، یاسایه‌كیشیان له‌ حكومه‌ته‌وه‌ هاتوه‌، که‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه‌ و ئه‌وه‌ پێیده‌وترێت (پڕۆژه‌ یاسا)، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و یاسایه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ هاتوه‌، زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کانی داوه‌ به‌حکومه‌تی ناوه‌ندی نه‌وه‌ک هه‌رێمه‌کان.

د.بایه‌زید، ته‌ئکیدی کرده‌وه‌، هه‌ر یاسایه‌ك كه‌ له‌ عێراقدا ده‌ربچێت، ده‌بێت به‌پێی ده‌ستور بێت و نابێ له‌ ده‌ستور لابدات، چونكه‌ ماده‌ی‌ 13ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ ده‌ڵێت، هه‌ر یاسایه‌ك ده‌رچێت ئه‌گه‌ر بێتو پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستور یان له‌گه‌ڵ ده‌ستور ناكۆك بێت، ئه‌و یاسایه‌ كاری‌ پێناكرێت، ناوبراو به‌دوریشیزانی یاسایه‌ک به‌بێ ته‌وافوقی سیاسی نێوان کوتله‌کان له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت. 

هاوکات به‌بڕوای ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامی کورد له‌خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌بو حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر بكه‌وتایه‌ خۆی و هه‌نگاوی بنایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه‌شی وت: جێگه‌ی سه‌رنجه‌ كه‌ بۆچی له‌دوای ده‌رچونی یاسای نه‌وت و غاز سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌ڵوێستی وه‌رگرت، له‌ كاتێكدا ماده‌ی 140 زۆر له‌و یاسایه‌ گرنگتره‌ و جێبه‌جێش نه‌كراوه‌.

بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات
رۆژی 6/9 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كۆنفرانسی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالیکی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد، که به‌چاوێكی‌ كه‌م ده‌ڕوانێته‌ رێكه‌وتننامه‌ سیاسیه‌كان‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، خەریكە رەوشی عێراق بەرەو تاكڕەوی دەڕوات.

بارزانی له‌و کۆنفرانسه‌دا وتی:  وێڕای رێککه‌وتنه‌کان و دوای ئەوەی حكومەتی بەغدا پێكهات، هەروەكو ئەوەی ئەو رێككەوتنانە نەبن، خەریكە دیسان وەزعەكە بەرەو تاكڕەوی لە حوكمڕانی دەچێت، ئەمجارە بە جددیە، دەبی تێبگەین لە بەغدا كە ئایا پابەندی دەستوری عێراق دەبن و رێككەوتنەكانی كە كردومانە جێبەجێ دەیكەن یان نایكەن. 

هه‌روه‌ها به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌کان، بارزانی له‌کۆبونه‌وه‌ی رۆژی 14/9دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا، وێڕای باسکردن له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ تاكلایه‌نه‌ی‌ مالیكی‌‌و جێبه‌جێنه‌كردنی‌ رێككه‌وتنه‌كان، هه‌روه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی کردوه‌، تا ئاستی کشانه‌وه‌ له ‌حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌فته‌ی رابردو رۆژ نوری شاوه‌یس، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یامێکی مه‌سعود بارزانی ئاراسته‌ی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد، له‌باره‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌وته‌ی رۆژ نوری شاوه‌یس؛ ئەو پەیامە بریتییه‌ لە رێككەوتننامەكەمان كە مالیكی ئیمزای لەسەر كردوە، پێی دەڵێین ئامادەی بۆ جێبەجێكردنی یاخود نا، بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان بزانین.

له‌هه‌مانکاتدا، عادل به‌رواری‌، یه‌کێک له‌راوێژکاره‌کانی نوری مالیکی که‌ سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستانه‌، رایگه‌یاندبو، ئه‌گه‌ر ره‌شنوسی‌ یاسای‌ نه‌وت‌و غاز به‌و شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا‌ له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت، كه‌ حكومه‌ت پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مانی‌ كردوه‌، بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ده‌كه‌ین.

هاوکات ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئێستای مه‌سعود بارزانی له‌کاتێکدایه‌، که‌ له‌رێکه‌وتی 12/11/2010 و رۆژێک دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌کانیان، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا دوای گەڕانەوەی لەبەغدا، به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ کرد که‌ بۆ رێککه‌وتنی لایه‌نه‌کان خستیه‌ڕو و به‌هۆیه‌وه‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق پێکهات، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شی وت، ئێمە وایدەبینین كە ئەمە سەركەوتنێكی گەورە بو بۆ گەلی كورد، ئەم سەركەوتنەش بەیەكڕیزی خۆمان بەدەست هات.

بارزانی له‌باره‌ی داواکارییه‌کانی کورده‌وه‌، له‌و کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا ئاماژه‌ی به‌ دڵنیابون له‌جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کان کردو رایگه‌یاند: بێگومان ئەو خاڵانەی كە پەیوەندیان بە داواكارییەكانی ئێمەوە هەیە، خۆشبەختانە هەمو لایەنەكان رەزامەندی خۆیان دەربڕیوەو پێش پێكهێنانی حكومەت دەبێت "تەوسیق بكرێت" و ببێتە بەشێك لە پرۆگرامی حكومەت.

هه‌روه‌ها دوای تێپه‌ڕبونی نزیکه‌ی 10 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌دا و به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارانی کوردیش، خاڵێکی ئه‌وتۆ له‌و داواکارییانه‌ جێبه‌جێنه‌کراوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی،‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان بۆ (سبه‌ی) ئه‌وه‌ی خستبوه‌ڕو: ئه‌و 19 خاڵه‌ مالیكی‌ ئیمزای‌ كردوه‌، به‌ڵام خاڵێكی ئه‌وتۆی‌ لێ جێبه‌جێنه‌كراوه‌. 

به‌بۆچونی سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردستانی له ‌په‌رله‌مانی عێراق، ئێستا گونجاوه‌ بۆ فشارخستنه‌سه‌ر مالیکی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: مالیکی به‌ ئیمزاکردن رازیبو به‌ جێبه‌جێکردنی خاڵه‌کانی کورد، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه‌ش ماوه‌ دیاریکراوه‌‌، کاتێکیش ماوه‌کان تێده‌په‌ڕن، کاتی خۆیه‌تی فشار دروستبکرێت بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه‌.

ئه‌سڵی کێشه‌کان چییه‌؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ باڵاکانی یه‌کێتی و پارتی له‌باره‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه‌، به‌رده‌وام ته‌ئکید له‌سه‌ر ماده‌ی 140 ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام چاودێران و به‌شێکی په‌رله‌مانتارانی کورد پێیانوایه‌، که‌ئه‌سڵی کێشه‌که‌ یاسای نه‌وت و غازه‌، هه‌روه‌ک باس له‌نزیکبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی لیستی عێراقییه‌ش ده‌کرێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ بایه‌زید حه‌سه‌ن، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو: جگله‌وه‌ی چه‌ندین کێشه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام کێشه‌کان به‌هۆی یاسای نه‌وت و غازه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ یاسایه‌کی گرنگه‌ و وا ده‌کات شه‌فافیه‌ت له‌ که‌رتی نه‌وتی عێراقدا هه‌بێت، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌فافیه‌ت کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی ئێستا شه‌فافیه‌ت له‌ که‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستاندا نیه‌.

هه‌روه‌ک میدیا عێراقییه‌کان له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌و دو لایه‌نه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کردوه‌، له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاسای نه‌وت و غازی په‌سه‌ندکرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کرد، نزیکبونه‌وه‌ی به‌رچاو له‌نێوان هاوپه‌یمانی کوردستانی و عێراقییه‌ ده‌بینرێت، به‌جۆرێک که‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێککه‌وتنێک بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی‌ نوێ، به‌ ئامانجی‌ شكستپێهێنانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌، ئه‌مه‌ش له‌وکاته‌دا که‌ هه‌ردو كوتله‌كه‌ له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا، په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی به‌ ئه‌گه‌رێکی لاواز داده‌نێت، رونیشیکرده‌وه‌: هه‌رچه‌نده‌ به‌ هۆی یاسای نه‌وت و غازه‌وه‌ لایه‌نی هاوپه‌یمانی کوردستانی و لیستی عێراقیه‌، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا لێک نزیکبونه‌وه، به‌ڵام لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی ئه‌گه‌رێکی به‌هێز نیه‌، چونکه‌ لیستی عێراقیه‌ له‌ چه‌ند کوتله‌یه‌کی بچوک پێکهاتوه‌ و ره‌نگه‌ کوتله‌کانی تر له‌گه‌ڵ بڕیاری عێراقیه‌دا نه‌بن، گومانیش ده‌کرێت چه‌ند کوتله‌یه‌کی عێراقیه‌ له‌ ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ مالیکیدا رێکه‌وتبن. 

هه‌روه‌ها به‌بۆچونی ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌ک مامۆستایه‌کی زانکۆ، به‌شێکی ئه‌و کێشانه‌ی له‌ئێستادا هه‌یه‌، له‌ڕوی هه‌رێمایه‌تیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانکاریانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ سوریادا روده‌ده‌ن، چونکه‌ به‌ هاتنی حکومه‌تێکی نوێی سونه‌ له‌ سوریادا، سونه‌کانی عێراقیش به‌هێز ده‌بنه‌وه، له‌ ئێستاشدا هاوپه‌یمانی نێوان سونه‌ی عێراق و کوتله‌ی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ هێزتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ترسێکی لای شیعه‌ دروستکردوه‌ که‌ به‌غدا ببێته‌ ناوچه‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنی سونه‌ و شیعه‌.

ئه‌و مامۆستایه‌ بۆ (سبه‌ی) رونیکرده‌وه‌: ماده‌ی 140 له‌بیری که‌سدا نه‌ماوه‌ و شیعه‌ش ئه‌و ماده‌یه‌ی نه‌کردوه‌ به‌ خه‌می خۆی، بۆیه‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان گه‌شتون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه‌ جێبه‌جێناکرێت، به‌ڵام هه‌ر کاتێک لایه‌نی کوردی شکست ده‌هێنێت له‌ بردنه‌ پێشه‌وه‌ی داوایه‌کی خۆی له‌به‌غدا، ماده‌ی 140 ده‌وروژێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ شه‌قامی کوردی بهێنێت که‌ مه‌سه‌له‌که‌ ماده‌ی 140ه‌.
 
ده‌رباز محه‌مه‌د بۆ ئه‌م بۆچونه‌ی نمونه‌ی به‌وه‌ هێنایه‌وه‌، که‌ حکومه‌ت، یاسای نه‌وت و غازی پێشنیاری کردوه‌ بۆ په‌رله‌مان، له‌ کاتێکدا زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ ده‌ست عه‌لاوی و کورده‌وه‌یه‌، لایه‌نی کوردی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ عه‌لاویدا ئه‌و به‌ندانه‌ هه‌موار بکاته‌وه‌ که‌ به‌ دڵیان نیه‌، چونکه‌ ئه‌مه‌ یاسایه‌کی پێشنیارکراوه‌ نه‌ک ده‌رکراو، که‌واته‌ هۆکاری سه‌ره‌کی ناکۆکییه‌کان ئه‌و ماده‌یه‌ش نیه‌. 

تاڵه‌بانی و بارزانی، دو بۆچونی جیاواز
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، جیاوازی به‌ هه‌ڵوێسته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی له‌وباره‌یه‌وه‌ دیاربو، له‌کاتێکدا بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌لێدوان و هه‌ڵوێسته‌کانییه‌وه‌ دیاربو، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ لێدوان و هه‌ڵوێستانه‌ له‌ تاڵه‌بانی نه‌ده‌بینرا.

سایتی ده‌نگه‌کانی عێراق، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد، تاڵه‌بانی‌ له‌ گرژییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ به‌غدا‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم نیگه‌رانه، هه‌روه‌ک به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌؛ تاڵه‌بانی‌ هیچ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌داوه‌، چونكه‌ له‌و ره‌وشه‌ی‌ ئێستای‌ نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێر نیگه‌رانه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، له‌كاتێكدا بارزانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت ده‌كات، له‌به‌غدا جه‌لال تاڵه‌بانی‌ له‌گه‌ڵ نوری‌ مالیكی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌ دێرینه‌كان ده‌كات.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار رۆژی‌ 13/9 جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هه‌ردولا گفتوگۆیان كردوه‌ له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاڵه‌بانی‌ و مالیكی‌ قسه‌وباسیان كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزكردنی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ دێرینی‌ نێوان هاوپه‌یمانه‌كان و به‌رفراوانكردنی‌ ئاسۆكانی‌.

هه‌روه‌ک سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هه‌ردو لایه‌ن (تاڵه‌بانی‌ و مالیكی)‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بون كه‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ نوری‌ مالیكی‌. 

که‌مته‌رخه‌می سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی
هه‌رچه‌نده‌ له‌پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، سه‌نگی كورد له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (21%)ه‌وه‌ بۆ (16.5%)‌و له‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانیشدا (21%)ه‌وه‌ بۆ (17%) که‌مبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، له‌هه‌مانکاتدا چاودێران و په‌رله‌مانتارانی کوردیش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی کوردی و به‌تایبه‌ت سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی که‌مته‌رخه‌م بون له‌ئاست چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ه‌وه‌.

مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی کورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه‌ له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌گرێت له‌ئاست کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: له‌به‌رنامه‌ 19 خاڵییه‌كه‌ی کوردا باسی کێشه‌ دابڕاوه‌کانیش نه‌کراوه‌.

هاوکات ره‌ئوف عوسمان، ده‌ڵێت: تائێستا خه‌مساردی زۆر هه‌بوه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ به‌غدا، به‌ڵام ئێستاش سه‌ركرده‌كان له‌سه‌رۆك كۆمارو به‌رپرسه‌کانی تر، ده‌توانن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ماوه‌یه‌ك له‌پۆسته‌كانیان بكشێنه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ك ته‌نها بۆ یاسای نه‌وت و غاز، به‌ڵكو بۆ ماده‌ی 140و بابه‌ته‌كانی تریش.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ د.سامان فه‌وزی، بۆ (سبه‌ی) رونیکرده‌وه‌، له‌ کاتی پێکهێنانی حکومه‌تدا، که‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان رازی نه‌ده‌بون به‌ سه‌رۆکایه‌تی مالیکی، ته‌نها کورد کێشه‌ی نه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ڵام نه‌یتوانی داواکارییه‌کانی کورد جێبه‌جێ بکات.

هه‌روه‌ها د.بایه‌زید ره‌خنه‌ی له‌که‌مته‌رخه‌می سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی گرت له‌به‌غدا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دیندا دانی به‌وه‌دانا، که‌ که‌مته‌رخه‌مبون له‌ داواکردنی مافه‌کانی کوردا. 

به‌بڕوای له‌تیف شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ته‌نها مه‌به‌ستیان موزایه‌ده‌ی سیاسی و رازیكردنی لایه‌نی كوردی بوه‌ كه‌ باسی ماده‌ی 140یان كردوه‌، بۆ نمونه‌ مالیكی وێڕای به‌ڵێنه‌كانی، له‌ كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردوه‌، باسی ماده‌ی 140ی‌ تێدا نیه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان موزایه‌ده‌یان به‌م ماده‌یه‌وه‌ كردوه‌.


19خاڵه‌که‌ی کورد
له‌پاش هه‌ڵبژاردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌رۆژی 9/5/2010 به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری‌ هه‌ر چوار لیسته‌ براوه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو) و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئیئتیلافێکیان به‌ناوی ئیئتیلافی فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان پێکهێنا، که‌ دواتر فراکسیۆنی گۆڕان له‌ 29/10ی هه‌مان ساڵدا کشانه‌وه‌ی خۆی له‌و ئیئتیلافه‌ راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی یه‌ك ده‌نگی‌ و یه‌ك گوتاری كورد بو له‌به‌غدا، وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاریشدرا په‌رله‌مانی کوردستان ببێته‌ مه‌رجه‌ع، هاوکات دو قۆناغ دیاریكرا بۆ ئیشوكاره‌كانیان.


قۆناغی‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ دانوستان و پێكهێنانی‌ حكومه‌ت بو، ئه‌وه‌ش کۆتایی هات، قۆناغی‌ دوه‌میش‌ به‌رده‌وامی دانیشتنه‌کان و ئه‌و مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازانه‌ بو،‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ گه‌لی‌ كورده‌وه‌ هه‌یه، وه‌ک‌ ماده‌ی‌ 140 و پێشمه‌رگه‌ و نه‌وت و غاز و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ له‌سه‌ر بكرێ و له‌ناو په‌رله‌ماندا بكرێته‌ پڕۆژه‌ یاسا و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ بدرێت.

له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و خستنه‌ڕوی 19خاڵ له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی، به‌ڵام تائێستا خاڵێکی ئه‌وتۆ له‌ داواکارییه‌کانی کورد جێبه‌جێنه‌کراوه‌.

به‌وته‌ی مه‌حمود عوسمان، لایه‌نی‌ كورد دوای رێوشوێنه‌کانی جێبه‌جێکردنی‌ 19 خاڵه‌كه‌ نه‌كه‌وتوه‌و مالیكیش جێبه‌جێی‌ ناكات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رایگه‌یاند: نوری‌ مالیكی‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌و 19 خاڵه‌، كه ‌لایه‌نی‌ كوردی‌ وه‌ك مه‌رج ئاراسته‌یان كرد، جێبه‌جێ‌ بكات، به‌ڵام به‌هۆی‌ لاوازی‌ و كه‌مته‌رخه‌می ‌‌و بێده‌نگی‌ لایه‌نی‌ كوردی،‌ مالیكی‌ باس له‌و خاڵانه‌ ناكات و جێبه‌جێی‌ ناكات، لایه‌نی‌ كوردیش‌ دوای‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ناكه‌ون.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌، لایه‌نی کوردی له‌ به‌غدا لاواز‌ن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا نییه‌، به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارله‌مانتاران و وه‌زیرانی کورد، رونیشیکرده‌وه‌، تائێستا نه‌ به‌رپرسه‌كورده‌كان له‌به‌غدا و نه‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌هیچ دانیشتنێکدا 19خاڵه‌كه‌یان‌ تاوتوێ‌ نه‌کردوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كورد پلانێكی‌ هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌، به‌گشتی‌ یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك هه‌ڵوێست بن.

به‌بڕوای شێخ فاتیح داراغایی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ ماوه‌کانی پێشودا نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا که‌مته‌رخه‌مبون له‌ هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده‌یه‌، وتیشی: بێ ئاگاییه‌ک هه‌یه‌ له‌نێوان فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هاوهه‌ڵوێست بین، چونکه‌ لایه‌نی کوردی له‌ کاتی 19 خاڵه‌که‌دا سه‌قفی زه‌مه‌نی دانابو بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140، به‌ڵام وا له‌و واده‌یه‌ نزیک ده‌بینه‌وه‌ و تا ئێستا ته‌نها لیژنه‌ کاتییه‌که‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ پێکهێنراوه‌ و یه‌ک دانیشتنی ئه‌نجامداوه‌.

له‌هه‌مانکاتدا مه‌حمود عوسمان، بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردوه‌، هه‌ندێک ماده‌ هه‌یه‌ تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه‌ و کوردیش به‌ دوایدا نه‌چوه‌، که‌ ئه‌وه‌ که‌مته‌رخه‌می کورد پیشانده‌دات، ده‌بێت کورد به‌ جدی کێشه‌کانی ماده‌ی 140 و نه‌وت و پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلایی بکاته‌وه‌.

هه‌روه‌ک به‌پێی نوێترین لێدوانی نه‌رمین عوسمان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، ماده‌ی 140 له‌و ماوه‌یه‌ی ئێستا ماوه‌، جێبه‌جێ نابێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ali atah
 katek kur dorandi keshe karkoki krd ba hal bzardn al nakrawaawa xalatakana ta esta
omed issa
  colin powellەڵێ: ھیچ نھێنیەک لە پشت سەرکەوتن نیە .ئەوە ئەنجامی خۆ ئاماەکرن ،کاری زۆر خۆمانوکرن وە کە فێربی.ماەی ١٤٠ ،نەوت و غاز ، پێشمەرگە ،کە سێ پرسی جیاوازن ەبی نھێنیەکانی ئاشکرا بکرێن خوی نھێنیەکان بەشەکی بەربەستەکانن ،کەمتەرخەمی ،خوێننەوەی ھەڵە ،ھەنێک ھەنگاو کارەساتی بەدوا دێتن نمونە لە ھەرێمی کورستانی عیراق بە قسەی بەرپرسەکان زیاتر لە ٤٠٠٠٠٠ چوارسەد ھەزار چەکداری سەر بە ھەرێم ھەن ڕەنگە پۆلیسی ھاتو چۆ ھەژمار نەکرابی ،گۆڕان دەیەوێ موچەی زۆرینەی ئەو چەکدارانە وەک بەغدا لێبکرێ ،باشکردنی گوزەرانی تاکی کۆمەڵگا ھەنگاوێکی زۆر باشە ،بەڵام ئەو ھەنگاوەی گۆڕان و بەربەستی پارتی و یەکێتی ئەلتەرناتیڤێکی زۆر ژەنگاوین ،لەشکرێک جگە لە بۆری زۆرینەی کەسەکانی ئەو لەشکرە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندیەکیان بە گوند و کەرتی کوشتوکاڵی ھەیە ،ەکرێ ٨٠٠٠٠٠ ھەشت سەد ھەزار بدرێتە ئەو تاکە لە گوندەکەی خۆی بەرھەمی ھەبی کە سەان پڕۆژەی گچکەو گەورە ھەن ەکرێ سودی لێوەرگرن من ھەرچەند لە بابەتە سەرەکیەکە دەردەچووم من مەبەستم ھەنێک ھەنگاو شکستی دیارە ئەو سێ پرسەش خۆ شکستیان دیار بووە نھینی ئەو سێ پرسە لە بێژینگ بدەن گەندەڵەکانی بەدەر دەکەوێتن.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ