راپۆرت
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟




Monday, February 18, 2008
 
     


راپۆرتی: به‌هادین یوسف

پرۆژه‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان (ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ هه‌رێمێكدا رێكنه‌خراون) له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراو تائێستاش له‌ هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دانه‌نراوه‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانیش كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كوردستان ئه‌نجامبدرێت‌و سیستمی لامه‌ركه‌زیش له‌ كوردستان په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه‌ به‌ بڕوای ئه‌وان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێـت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی‌و باشتربوونی خزمه‌تگوزاریی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك، له‌ ئێستاشدا ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هیچ هه‌ڵوێستێكی روون‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ نییه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ سنووری‌ ئه‌و سێ‌ پارێزگایه‌ی هه‌رێمدا ده‌كرێت یان نا؟

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردودا ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان داو به‌م پێیه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانیان ده‌بێت، وه‌ك هه‌رێمه‌كان بودجه‌یان ده‌بێت له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق‌و توانای ده‌ركردنی بڕیارو یاسای ناوچه‌ییان ده‌بێت، به‌پێی بۆچونی‌ شاره‌زایانی یاساییش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتیان پێده‌درێت كه‌ هاوتای ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كانه‌، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌و پارێزگایانه‌ نادرێت كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا رێكنه‌خراون، له‌وباره‌یه‌وه‌ حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بابێك له‌ ده‌ستوری عێراقدا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیان ده‌بێت له‌ سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زی‌و ئه‌و یاسایه‌ بۆ رێكخستنی كاری ئه‌و پارێزگایانه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمكدا رێكنه‌خراون‌و وتی: «یاساكه‌ به‌ناوی (قانون محافظات التي غير منتظمة في اقليم)ه‌، ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌».

«ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ ئه‌جێندای كاری حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه‌» به‌م رسته‌یه‌ كاوه‌ عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نیگه‌رانی خۆی له‌وه‌ ده‌ربڕی له‌وه‌ی دوای سێ‌ ساڵ‌ له‌ پێكهێنانی‌و پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان «تا ئێستا یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نییه‌»و پێیشیوایه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بنه‌مایه‌كی گرنگه‌ بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی له‌ عێراقدا‌و هه‌قه‌ هه‌رێمی كوردستانیش په‌یڕه‌وی بكات، چونكه‌ به‌وته‌ی ئه‌و باشترین بنه‌مایه‌ بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێری پیاده‌كردنی دیموكراسی بێت.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش كاوه‌ عه‌بدوڵڵا وتی: «وه‌ك ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ین له‌ كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژاردن بكرێت یان دوای ته‌واوبوونی ماوه‌یه‌كی بۆ دابنرێت‌و هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه‌».

له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا سه‌ركردایه‌تی كورد تا ئێستا تێڕوانینی ره‌سمیی نییه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و باسیشی لێوه‌ نه‌كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و ئاستی كاره‌كانیان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یه‌كێك له‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاش ئاسایش‌و باری رۆشنبیریی‌و ئابووری مه‌سه‌له‌ی له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌و هه‌ڵبژاردنیش له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی دیموكراسییه‌ته‌و ئه‌و وتی: «پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ماویه‌كه‌، ئه‌گه‌ر كاتی به‌سه‌رچوو ده‌بێـت بكرێته‌وه‌.»، وتیشی: «من به‌ په‌سه‌ندی ده‌زانم، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ باس نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی تێبینیش  ده‌كه‌ین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ ده‌كات».

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌دای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش سه‌عدی پیره‌ پێیوایه‌ «ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه‌ سوود له‌ یاساو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان ببینن».

به‌ رای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان گه‌وره‌ترین گرفت له‌به‌رده‌م كاره‌كانیاندا نه‌بوونی یاسایه‌كه‌ بۆ رێكخستنی كاره‌كانیان، فه‌رهاد مه‌لا ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یاسایه‌كی نییه‌ كاری پێبكرێت، پێویسته‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربچێت، نیگه‌رانیش بوو له‌و رۆڵه‌ی له‌ كوردستان پێیاندراوه‌ فه‌رهاد وتی: «نیگه‌رانین له‌و رۆڵه‌ی پێماندراوه‌ كه‌ كه‌متره‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ پێمان بدرێت، تا ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌كاری خۆیان هه‌ستن».

فه‌رهاد مه‌لا به‌پێویستیشی زانی «ده‌سه‌ڵاته‌ سیادیی‌و سیاسییه‌كان كه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق دابه‌ش  ده‌بن بدرێته‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان، ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن‌و خزمه‌تگوزارین بدرێته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و ئیداره‌ی ناوچه‌كان».

پێش پێش ئه‌وه‌ی‌ یاسی‌ پارێزگاكان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق بریاری‌ له‌سه‌ر بدرێت، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی پارێزگاكانی عێراق - ساڵی 2006 له‌ په‌راوێزی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ دوكان پێكهات - له‌ یاداشتێكی 13 خاڵیدا كه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق‌و لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان‌و لیژنه‌ی یاساییان كردبوو چه‌ند پێشنیارێكیان خستبووه‌ روو بۆئه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا له‌به‌رچاوبگرێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و په‌یڕه‌وكردنی زیاتری سیستمی لامه‌ركه‌زی له‌ عێراقدا.

محه‌مه‌د ئیبراهیم حاجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیی‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ روونكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستوری عێراقدا بنه‌مایه‌ك چه‌سپیوه‌ كه‌ سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له‌ عێراق (ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زییه‌)و وتی: «داوامانكرد هه‌رێمیش پابه‌ندی ئه‌و بنه‌مایانه‌ بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ته‌‌و به‌و پێیه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی هه‌ندێك یاسای ناوچه‌یی تایبه‌تی هه‌بێت»، به‌و پێیه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگا حكومه‌تی بچووككراوه‌ی پارێزگاكه‌ی خۆیه‌تی.

ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم محه‌مه‌د ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد «به‌ تێڕوانین له‌ هه‌ڵوێستی خۆمان كه‌ به‌ر له‌ ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه‌ش له‌ عێراقدا پێشنیارمان كردووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی بكرێته‌وه‌، به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ پێشوازی لێده‌كه‌ین‌و پێده‌چێت به‌ به‌یاننامه‌ی ره‌سمی ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نین». 

به‌ بۆچوونی شاره‌زایانی بواری یاسایی‌و ئیداریش ئه‌گه‌ر سیستمی لامه‌ركه‌زی له‌ كوردستان جێبه‌جێنه‌كرێت ئه‌و كاته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیاد ده‌بن‌و كاریان نامێنێت‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ كاوه‌ عه‌بدوڵڵا‌و فه‌رهاد مه‌لا ساڵحیش كۆك بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌بڕوای فه‌رهاد «لامه‌ركه‌زی زیاتر له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان‌و 100 وڵات به‌ پشتیوانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یڕه‌و ده‌كرێت‌و سه‌ركه‌وتوو بووه‌، بۆیه‌ بۆ كوردستان زۆر زیاتر پێویسته‌»، كاوه‌ش پێیوایه‌ «هه‌تا ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێت، گه‌نده‌ڵیی‌و رۆتینات كه‌متر ده‌بێته‌وه‌».

له‌ بڕگه‌یه‌كی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیشدا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2008 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێته‌وه‌، حاكم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و خاڵه‌ زیاتر كوتله‌ سیاسییه‌كان سه‌پاندوویانه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌ 1-10 ئه‌نجامبدرێت با له‌ چه‌ند مانگی دواتر بكرێت‌و پێیوابوو «له‌ رووی پراكتیكییه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ بتوانرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكرێت، چونكه‌ كۆمسیۆنی باڵا له‌وماوه‌یه‌دا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ بكرێت، وه‌ك ده‌ق ده‌مێنێـه‌وه‌، به‌ڵام جێبه‌جێناكرێت».  

سه‌باره‌ت به‌ ئاستی سه‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی له‌ رووی یاساییه‌وه‌ له‌ عێراقدا حاكم ئه‌حمه‌د وای لێكدایه‌وه‌ كه‌ دوولایه‌نه‌ «ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی عێراقه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نامێنێت، راسته‌ عێراق فیدراڵییه‌، به‌ڵام ده‌زگای‌ فیدراڵی ته‌واو دانه‌مه‌زراوه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا چۆن هه‌رێمه‌كان به‌شی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئاواش پارێزگاكان به‌شی خۆیان ده‌بێـت، لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌موده‌زگای چالاك له‌به‌شێك له‌ پارێزگاكان نییه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌شێك له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناوه‌ند بگوازرێته‌وه‌ بۆ پارێزگاكان».

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سامان
 دیموکراسی و فیدراڵیه‌ت بۆ عێراق ، دیکتاتۆریه‌ت و مه‌رکه‌زیه‌ت بۆ کوردستان، باشترین دروشم که‌ پڕ به‌پێستی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رانی کورده‌.
عه‌ل بێوره‌یى/ سوید
 پێم وانیه‌ هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان بکرێت له‌ به‌ر نه‌بونى دیموکراتى ته‌واو له‌ کوردستان چونکه‌ هیچ له‌و دوو حیزبه‌ سه‌ره‌که‌ییه‌ دۆڕاویان پێ قبووڵ ناکرێت ‌ ئه‌ ترسن له‌ هه‌ڵبژاردن. خه‌ڵکى فه‌قیریش به‌ ته‌ماى ده‌وڵه‌تى کوردین هاوشێوه‌ى کۆسۆڤۆ بخه‌ون با بێته‌ خه‌وتان هه‌تا ئه‌قڵیه‌تى کورد وا بێت نا بین به به‌ ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ داخێکى زۆریشم بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ لێقه‌وماوه‌.‌
ئارام
 چونكه 1-دیموكراتی نین2-ده ترسن ئه كه ر هه لبژاردن بكری‌ پاریزكاكان داوای ده‌سه لات و بودجه ی زیاتر ده كه ن ئه وانیش له وه زه ره ر ده كه ن
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ