راپۆرت
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌





Thursday, February 28, 2008
 
     

راپۆرتی: سبه‌ی

"ئه‌و پۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیانه‌ی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دات، ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌رپاكردنی نائارامی له‌ هه‌رێمی كوردستان". ئه‌مه‌ وته‌ی یۆخین هیبله‌ری پیسپۆڕ له‌بواری كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ كه‌ مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی دیسبۆرگی ئه‌ڵمانیا.
ئارامی و سه‌قامگیری باری ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌یه‌ك هۆیه‌كی بنه‌ڕه‌تی و كاریگه‌ره‌ له‌ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوون له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، ئه‌مه‌ راستییه‌كه‌ و مێژووی ته‌واوی ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م جیهانه‌ سه‌لمێنه‌رییه‌تی. هه‌میشه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ئاشتی و ئارامیان تێدا سه‌قامگیر بووه‌ ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونیان زیاتر بووه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ململانێ نه‌یانتوانیوه‌ هه‌نگاوی به‌رچاو بنێن، یان له‌ خاڵێكی جێگیری ریزی دواوه‌دا ماونه‌ته‌وه‌، یان زیاتریش پاشه‌كشه‌یان كردووه‌.به‌نموونه‌ ئارامی و سه‌قامگیری باری ئاسایشی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی كه‌نداو گه‌شه‌كردنی به‌دواوه‌بووه‌ و نائارامی عیراقیش پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.


هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌ی ئارام
هه‌رێمی كوردستان له‌ دوای پرۆسه‌ی روخاندنی رژێمی به‌عس و به‌رپابوونی نائارامی له‌ ناوچه‌كانی باكوری خۆرئاواو ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام وه‌سفكراوه‌. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیداری و سیاسی كورده‌وه‌ شانازی پێوه‌كراوه‌ و هه‌وڵیشدراوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئابوری ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ له‌ توانایدایه‌ ئیداره‌ی ناوچه‌یه‌كی ده‌وره‌دراو به‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ و نائارامی به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ و به‌سه‌ركه‌وتوویی بكات و هاوكاتیش تیایدا ئاسایش و ئارامی به‌رقه‌رار بكات بۆ دابینكردنی كه‌شێكی گونجاوی وه‌به‌رهێنان.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ندین بۆنه‌ی ره‌سمیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئارامییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشه‌ سیاسی و ئابورییه‌كه‌دا، ئه‌و له‌ مه‌راسیمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كونسوڵگه‌ری‌ گشتی‌ روسیای‌ فیدراڵ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتی: "ئه‌و هه‌نگاوه نیشانه‌ی‌ متمانه‌ی‌ ئێوه‌یه‌ (روسیا) به‌ حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی‌ ئارام و سه‌قامگیر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا".

هه‌روه‌ها له‌ مه‌راسیمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر نێچیرڤان وتی: "به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئالاَی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و زیادكردنی‌ ژماره‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌و متمانه‌یه‌ یه‌ كه‌ ئێوه‌ هه‌تانه‌ به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌و بارودۆخه‌ی‌ كه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌. ئێمه‌ شانازی‌ به‌و هه‌ولاَنه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ توانیومانه‌ ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. وه‌كو دیاره‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی‌ تر. ده‌رفه‌ت له‌ به‌رده‌م به‌ره‌وپێش چوونی‌ چالاكی‌ بازرگانی‌ و وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌ كه‌ بوار بره‌خسێنین بۆ گه‌شه‌ سه‌ندنی‌ ئابووری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان".

هه‌مان شت له‌لایه‌ن دیپلۆمات و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌شه‌وه‌ دوپاتكراوه‌ته‌وه‌، بۆنموونه‌ له‌ نامه‌یه‌كیاندا بۆ كۆندۆلیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پانزه‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی سه‌قامگیری ئاشتی و ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ه‌ك فاكته‌ری گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتی و ئابورییه‌ه‌كان وه‌سفیده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "كورده‌كان جێگه‌ی‌ شانازین بۆ پاراستنی‌ ره‌وشی‌ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه ... سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ حاڵه‌تی‌ ئه‌منیی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ به‌شه‌كانی‌ عیراقدا نائاساییه‌ بۆ گه‌شتیاره‌ بێگانه‌كان، به‌ڵام پێده‌چێت ئاستی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر گه‌شتیاره‌كان زۆر نزم بێت له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ پارێزگاكانی‌ دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی‌ ده‌گرێته‌وه‌ و به‌پێی‌ زانییارییه‌كانمان، له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ جه‌نگه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2003ه‌وه‌ هیچ هاووڵاتییه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی و هاووڵاتی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ خۆرئاوا به‌هۆی‌ كاری‌ توندوتیژییه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئازار نه‌دراون ... پێویسته‌ گه‌شه‌ به‌بواری‌ ئابووری‌ بده‌ین له‌ كوردستان". 

باره‌ ئارامه‌كه‌ له‌گۆڕاندایه‌ و مه‌ترسی دروست بووه‌
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا واده‌كه‌ن ئارامی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌یی نه‌بێت، ئێستا ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ و پێده‌چێت مه‌ترسی بۆسه‌ر سیفه‌ته‌ دیاره‌كه‌ی دروستبكات.له‌دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌م له‌شكركێشییه‌ نوێیه‌ی توركیا بۆناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، پاتریك كۆكبێرن كه‌ نوسه‌رێكی ئینگلیزه‌ ده‌ڵێت: "كوردستانی‌ عێراق وه‌كو غه‌زه‌ی‌ لێهاتووه‌ كه‌ ئیسرایل ده‌توانێت به‌ئاره‌زووی‌ خۆی‌ تانكه‌كانی‌ بنێرێت‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی‌ به‌ئاره‌زووی‌ خۆیان بۆردومان بكه‌ن‌".

پاتریك كۆكبێرن به‌ناونیشانی‌"له‌شكركێشی‌ توركیا ره‌نگه‌ یه‌كێتی‌ عێراق تێكبدات" له‌ژماره‌ی‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ی رۆژنامه‌ی‌ ئیندیپێندنتی‌ به‌ریتانی‌ وتارێكی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌‌و تیایدا ده‌ڵێت: "حكومه‌تی‌ توركیا بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ئامانجی‌ سوپاكه‌ی‌ راوه‌دوونانی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌یه‌ كه‌خۆیان  له‌په‌ناگه‌‌و دۆڵ‌و شاخه‌كانی‌ كوردستاندا شاردۆته‌وه‌ كه‌پێناچێت زیانێكی‌ ئه‌وتۆیان پێبگات به‌ڵكو ئاكامی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ توركیا لاوازكردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، ناوچه‌ی‌ خودموختاری‌ كورده‌كان كه‌ فه‌راهه‌مكردنی‌ یه‌كێكه‌ له‌ده‌ستكه‌وته‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ داگیركردنی‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا‌و به‌ریتانیاوه‌ له‌ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ رابردوودا".

ئه‌م ترسه‌ له‌ شێواندنی ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌ وته‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه‌ دیاره‌، مه‌ترسی له‌شكركێشی توركیا بۆ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان و شێواندنی ئارامی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌ 21ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین ته‌ئكیدكرایه‌وه‌. ئه‌وكاته‌ هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ راشكاوانه‌ داوایان له‌ په‌كه‌كه‌ كرد خاكی هه‌رێمی كوردستان جیبهێڵێت و نه‌بێته‌ مایه‌ی شێَواندنی ئه‌و ره‌وشه‌ ئارامه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌.

ئێستاش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشكاوانه‌ ده‌ڵێن توركیا له‌ له‌شكركێشییه‌كه‌یدا مه‌به‌ستی شێواندنی هه‌رێمی كوردستانه‌ نه‌ك ته‌نها لێدانی په‌كه‌كه‌.
پارله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یاندنی كۆتایی ‌دانیشتنی نائاسایی رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رباره‌ی له‌شكركێشی توركیا ده‌ڵێت: "ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌ی توركیا بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و دێهاته‌ وێرانكراوه‌كان دوابكه‌وێ و بارودۆخێكی سه‌خت و دژوارو كاره‌ساتی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی جێهێشتوه‌ و ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازیانه‌ی توركیا كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و پاساوه‌كانی حكومه‌تی توركیاش بۆ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ هیچ زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری نیه‌، تێكدانی ره‌وشی سیاسی و ئه‌زمونی دیموكراتی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ ته‌نها شوێنی ئارامتری گشت عیراقه‌".

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تیش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ سازیكرد دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ توركیا هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ نه‌ك پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان‌و وتی‌: "توركیا ژێرخانی‌ ئابووری‌ كوردستان وێران ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ كه‌توركیا ئامانجی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ نه‌ك په‌كه‌كه‌".

به‌غدا چی ده‌ڵێت؟
هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و پارله‌مان و سه‌رۆكاه‌یتی كۆماری عیراق به‌رامبه‌ر به‌ له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستێكی لاواز وه‌سفكرا، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی ره‌خنه‌یان له‌و هه‌ڵوێست لاوازییه‌ی به‌غدا گرتووه‌ به‌و پێیه‌ی ته‌نها هه‌ڵوێسته‌كانیان ته‌نها قسه‌بوون و به‌كردار هیچیان نه‌كردووه‌.

حكومه‌تی عیراق له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ توركیا گرت و له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی عیراقیشدا، حكومه‌تی‌ عێراق له‌شكركێشی‌ توركیای بۆ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان مه‌حكوم كرد‌و داوای‌ لێكرد ده‌ست له‌ژێرخانی‌ ئابووری‌‌و هاووڵاتیان بپارێزێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه‌ "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ڕه‌وشی‌ سنووری‌ نێوان عێراق‌و توركیا كرا‌و داوایش له‌توركیا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ‌ هێزه‌كانی‌ بكێشێته‌وه‌‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌". به‌یاننامه‌كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌كاری‌ سه‌ربازیی‌ یه‌كلایه‌نه‌ كارێكی‌ قبوڵ نه‌كراوه‌‌و په‌یوه‌ندیی‌ باشی‌ هه‌ردوو وڵاتی‌ دراوسێ‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق داوای له‌ حكومه‌تی توركیا كرد به‌په‌له‌ و راسته‌وخۆ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكێشێته‌وه‌ و كۆتایی به‌و له‌شكركێشییه‌ بهێنێت كه‌ كردوویه‌تییه‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق وتی: "به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه‌ تاووتوێی ئه‌و هێرشانه‌مان كردووه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا كردویانه‌ته‌ سه‌ر خاكی عیراق له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بوونه‌ته‌ مایه‌ی‌ وێرانكردنی ژێرخانی ناوچه‌كه‌ و ئاوه‌ره‌بوونی خێزان و دانیشتوانی ناوچه‌ی پێكدادانه‌كان، بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ سه‌ربازییه‌ی رابگرێت و به‌په‌له‌ و راسته‌وخۆش هێزه‌كانی بكێشێته‌وه‌".

به‌ڵام حكومه‌تی عیراق خۆی به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان رێگه‌ خۆشكه‌ر بووه‌ بۆ بواردان به‌ توركیا تا له‌شكركێشی بكات، ئه‌وه‌بوو له‌ 28ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوودا جه‌واد بۆلانی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق له‌ باره‌گای‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ توركیا په‌یماننامه‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ‌ به‌شیر ئه‌تاڵای‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا ئیمزاكرد و به‌وپێیه‌ش توركیا بۆ لێدانی په‌كه‌كه‌ ده‌توانێت هێز بنێریته‌ هه‌رێمی كوردستان.
به‌وپێیه‌ش پێناچێت نیگه‌رانی سه‌رانی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جدییه‌ته‌ی هه‌بێت كه‌ كاربكاته‌ سه‌ر بارودۆخه‌كه‌ و هێوری بكاته‌وه‌.

كۆكبێرنیش له‌كۆتایی‌ وتاره‌كه‌یدا كه‌ پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا نووسیویه‌تی‌ "له‌شكركێشی‌ توركیا هه‌لێكه‌ بۆ حكومه‌تی‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ عێراق‌و بیكاته‌ خاڵێكی‌ پرشنگدار له‌پشبه‌ستنی‌ نیشتمانی‌، له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م ساته‌ی‌ هه‌ڵبژارد بۆ پشكنینی‌ پزیشكی‌ له‌نده‌ن كه‌ هاوكاره‌كانی‌ پێیانوایه‌ بیانوویه‌ك بوو بۆ خۆدزینه‌وه‌‌و به‌جێهێشتنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌به‌ئاشكرا پارچه‌ پارچه‌ ده‌بێت".

 
كلیلی چاره‌سه‌ر چییه‌؟!
دوای ئه‌م له‌شكركێشییه‌ی توركیا پارله‌مانی كوردستان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات "به‌زوویی هه‌ر بوون و باره‌گایه‌كی سه‌ربازی توركیا له‌ناو سنووری هه‌رێم دا نه‌هێڵێت و داوا له‌حكومه‌تی توركیا بكات ئه‌و پێگه‌ و بنكه‌ سه‌ربازیانه‌ی چۆڵ بكات". هه‌روه‌ها له‌و دانیشتنه‌ نائاساییه‌ی كه‌ تایبه‌تیكرد به‌ له‌شكركێشییه‌كه‌، پارله‌مان داوایكرد هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشیدابن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شكركێشی.
ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان هه‌وڵی بۆده‌دات هێوركردنه‌وه‌ی باره‌كه‌یه‌، به‌ڵام هاوكات ڵدوانێكی توندیش له‌برامبه‌ر له‌شكركێشی توركیادا ده‌بیسترێن.

تاڵه‌بانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‌ نێردراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ به‌غدا ته‌ئكیدی له‌ پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ رێگه‌ی ئاشتیانه‌ كرده‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمیش له‌ بۆنه‌ی جیاجیادا پێیان له‌سه‌ر هه‌مان رێگه‌چاره‌ داگرتووه‌ و راشكاوانه‌ش داوایان له‌ په‌كه‌كه‌ كردووه‌ ناوچه‌كه‌ جێبهێڵێت وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌.
بارزانیش پێشتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستپێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا وتی: "ئێمه‌ دژی شه‌ڕین و ئه‌گه‌ر توركیاو په‌كه‌كه‌ په‌نا به‌رنه‌به‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتی ئێمه‌ ئاماده‌ی هاوكارین، به‌ڵام بۆ شه‌ڕ ئێمه‌ نامانه‌وێت ببینه‌ به‌شێك له‌شه‌ڕ و نامانه‌وێت شه‌ڕی خۆیان بێننه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان ... ئێمه‌ دۆستایه‌تیمان پێ خۆشه‌ له‌گه‌ڵ توركیا، ده‌مانه‌وێت هاوكاری توركیا بكه‌ین به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و ئێمه‌ لایه‌ن نین له‌و نیزاعه‌ی له‌ نێوان توركیاو په‌كه‌كه‌دا هه‌یه‌".

ئه‌م رێگه‌ چاره‌یه‌ ئه‌گه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه‌ پێده‌چێت باشترین هه‌ڵوێست بێت بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ چانسێكی ئیجابی ناداته‌ هه‌رێم. واته‌ بیرۆكه‌ی به‌رگری سه‌ربازی له‌وه‌ ناچێت بیرۆكه‌یه‌كی واقیعی بێت.

ئه‌وه‌تا لیوا سه‌روه‌ر به‌رزنجی‌ پسپۆر له‌كاروباری‌ سه‌ربازیی‌ ده‌ڵێت: "هیچ هاوسه‌نگییه‌ك نییه‌ له‌نێوان سوپایه‌كی‌ میراتی‌ عوسمانی‌ كه‌چه‌ندین ساڵه‌ دروست بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ... سوپای‌ توركیا خاوه‌ن پشتیوانی‌ ئاسمانی و فڕۆكه‌‌و زرێپۆش‌و تانكه‌‌و تۆپی‌ پێشكه‌وتوو جۆره‌ها چه‌كی‌ پێشكه‌وتووه‌، شه‌ڕی‌ ئێستا ته‌نیا به‌هێزی‌ پیاده‌  یه‌كلایی‌ ناكرێته‌وه‌ به‌ڵكو به‌هێزی‌ پشتگیریی‌ كه‌ خۆی‌ له‌فڕۆكه‌‌و تۆپ‌و تانك ده‌بینێته‌وه‌ یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماژه‌دان به‌ ئاماده‌باشی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن پارله‌مانی كوردستانه‌وه‌، عومه‌ر محه‌مه‌د پسپۆر له‌كاروباری‌ توركیا پێی وایه‌ "ئه‌م كاره‌ی پارله‌مان له‌م ئان‌و ساته‌دا واقیعی‌ نییه‌".
عومه‌ر ده‌شڵێت: "پێویسته‌ هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ باس له‌هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، له‌م قۆناغه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هێزی‌ دیپلۆماسی‌ بكاته‌وه‌‌و هه‌وڵبدات له‌ڕێی‌ هێزه‌ ئیقلیمی‌‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا فشارێك بخاته‌ سه‌ر توركیا تا به‌زووترین له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ كۆتایی‌ پێبهێنێت‌و زیاتر سه‌قامگیریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

جگه‌له‌وه‌ش هه‌ندێك دیپلۆمات و پسپۆڕی بواره‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌م و زۆر باس له‌و بابه‌تانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ بۆننی هه‌وڵدان بۆ به‌سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستانیان لێدێت، ستیڤن بیدڵ‌ پسپۆری‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ و یه‌كێ له‌ پسپۆره‌ گه‌وره‌كانی‌ مه‌له‌فی‌ عێراق له‌ گۆڤاری‌ به‌ ناوبانگی‌ Foreign affairs ده‌ڵێت: "گه‌ر كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌نگاوبنێت ده‌بێته‌ هۆی‌ توند و تیژی‌ فراوانتر و هه‌ڵگیرسانی‌ زه‌لكاوی‌ خوێن له‌ كوردستان ‌و ئه‌م سه‌قامگیریه‌ی‌ ئێستای‌ له‌ده‌ست خۆی‌ ده‌دات".

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ره‌حیم
 ناوچه‌ی ئارام ونائارام ده‌بێت چیبێت؟. وه‌سفی سیفه‌تی ئارامی به‌ پێوه‌ری ئه‌مرۆ زۆرجیاوازه‌‌ له‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی فێری کردوین، با هه‌زاران ( پیسپۆڕ له‌بواری كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستا كه‌ مامۆستابن‌ له‌ زانكۆی دیسبۆرگی ئه‌ڵمانیادا) بڵین. هه‌رگیز ناتوانن وه‌سفی ئارامی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی له‌مه‌ر خۆمان بکه‌ن. ئه‌وان دوو دوو وسێ سێ له‌چله‌ی زستاندا، مناڵه‌کانیان ناخه‌نه‌ ژێر لێفه‌یه‌که‌وه‌ تا له‌سه‌رمانا، خه‌و به‌ خۆشی ئاگری جه‌هه‌نمه‌وه‌ نه‌بیینن . ئه‌وان که‌ی له‌سه‌ره‌ی به‌نزینی چله‌ی زستانا، هونه‌رمه‌نده‌کانییان له‌سه‌رمانا حه‌مه‌ قوتووی دڵیان وه‌ستاوه‌. ئه‌وان که‌ی دایکه‌کانیان به‌ چوار مناڵه‌وه‌ له‌ساڵه‌کانی شه‌سته‌کاناوه‌ له‌سه‌ره‌یی نه‌وتابووه، و ئه‌و نه‌وته‌ی به‌کارهێناوه‌ بۆنان دروستکردن، تامناڵه‌کانی پێگه‌وره‌کردوون، دوجار به‌نه‌وتی بێسه‌ره‌گرتن سوتینراون‌. کام ئارامی ئه‌وئارامییه‌ی هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان نازانین له‌گه‌ڵ یه‌ک گفتووگۆ بکه‌ین. دوور له‌روی ئێوه‌ !! ئه‌و پرۆفیسۆر ‌وسه‌رکرده‌ باڵاده‌ستانه‌ به‌ چیمان تێده‌گه‌ن. کام ئارامی! توو خدا مێشکم ته‌قی کام ئارامی. ئه‌وه‌ی سێبه‌شی خاکه‌ - به‌نه‌وته‌ که‌میان به‌ماده‌ی 140 زه‌وت کردووه‌. رازه‌ئه‌که‌ن ئه‌مرۆ خامۆشین و ئارامین به‌دڵی ئه‌وانین. نقه‌ناکه‌ین، له‌م خاکه‌به‌پیت وبه‌ره‌که‌تا، دوو ته‌مه‌نده‌ نانی بایعی ده‌خۆین. له‌م دونییای عه‌وله‌مه‌یه‌دا، ته‌نیا له‌سه‌ر گۆر کاره‌با ده‌بینین. نازانن بورکانێکین، که‌ته‌قین کوونه‌ مشکی کتێب ونوسراوه‌ بۆن دۆلاره‌کانیان لێده‌که‌ین به‌(....). پێووه‌ری ئارامی ئه‌مرۆ له‌جیهاندا. راده‌ی به‌رهه‌م هێنانی نان و هونه‌ره‌. ئاده‌ی بابزانین ساڵی چه‌ند به‌رهه‌م دێنین، سه‌رکرده‌کانمان چیان له‌بواری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تێوه‌ ئه‌نجام داوه‌، چه‌ند بێکار به‌رێژه‌ی ساڵی پاره‌وه‌ نه‌ماوه‌ ؟، و چه‌ند ره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌یی وڵات که‌م بۆته‌وه‌؟.رازئه‌که‌ن بۆ ئه‌وان ئارامین، داخووازیمان نییه‌، تائێستا به‌خۆرای وپیاوه‌تی خزمه‌تیان ده‌که‌ین. دواوته‌م: ئه‌مانیش له‌شای ئێران پیاوترنین.
سه‌رهه‌نگ كه‌ریم قه‌رةنی‌
 هه‌رچه‌نده‌ راسته‌ هێرشی‌ توركیا دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو، به‌ڵام ده‌بێت خۆمان به‌هێزكه‌ین له‌رووی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تر كه‌س نه‌توانێت هێرشمان بكاته‌ سه‌ر، یان ده‌بێت شۆڕشیچكی‌ تربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سانێك بێنه‌ حوكم كه‌ بتوانن دیفاعمان لێبكه‌ن.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ