راپۆرتی: هیوا ڕه‌حیم
شاری هه‌ڵه‌بجه به یه‌كێك له شاره گه‌وره‌و گرنگه‌كانی كوردستانی باشور ده‌ژمێردرێت. ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی (46) پله‌ی ڕۆژههڵاتو هه‌ر دوو دوو بازنه‌ی پانی (35-36) پله‌ی باكور و (83) كم باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه. ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1599) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، له 9،39% ڕووبه‌ری هه‌موو پارێزگای سلێمانی پێكهێناوه. تێكڕای باران بارین له‌ساڵدا (550) ملم ه، واته به ناوچه‌ی مسۆگه‌ری باران ناوده‌برێ. له باكوری ڕۆژههڵاتو باشوره‌وه ، بهچیاكانی ههورامانو شنروێو باڵامبۆ ده‌وره‌دراوه. به‌درێژایی (75) كم هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. ده‌شتی شاره‌زوور كه به یه‌كێك له ده‌شته بهپیتو ناوداره‌كانی جیهان ده‌ناسرێت ، به‌شێكی گه‌وره له ڕووبه‌ری ئه‌م قه‌زایه‌ی پێكهێناوه. ده‌شتی شاره‌زوور به ڕۆژئاوای شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێده‌كات‌و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی سورداش كۆتایی دێت، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (100) كم ده‌بێت. ئه‌م ده‌شته بژێوی زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی پێكهێناوه. ڕێژه‌ی به‌رهه‌می دۆنمێك له دانه‌وێله‌و به‌روبومی هاوینه‌و سه‌وزه‌و میوه هات.
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بازرگانی‌و جوگرافی هه‌یه له‌گه‌ڵ شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌كو شاره‌كانی (نه‌وسود، پاوه، باینگان، مه‌ریوان). شوێنه‌واره به‌ناوبه‌نگه‌كانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری : (باخی میر ، قه‌یسه‌ری حامید به‌گ ، مزگه‌وتی پاشا ، مزگه‌وتی جامعه ، مه‌رقه‌دی پیر محه‌مه‌د ، كارێزی حاجی ناجی ، ئاشتی مه‌حمودی یاروه‌یسی ، فره خه‌زێنه ، تووه وشك ، كانی شێخ ، گوڵان ، كانی حه‌مه‌و غان ، كانی سۆفی خدر ، كۆڵه بۆز ، مۆردانه، كانی نواڵه ، كانی زارا) .
مێژووی دروستبوونی هه‌ڵه‌بجه :
گومان له‌وه‌دا نیه كه هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی توركه‌كاندا دروستكراوه، یهكڕابوونێك له‌وه‌دا هه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه دوای ساڵی (1700) ز دروستكراوه. عه‌شیره‌تی جاف دروستكهرو بنیاتنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ن . ورده ورده ئه‌م شوێنه‌ی هه‌ڵه‌بجه به هۆی ناوداری شوێنه‌كه‌یه‌وه كه ئه‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌شتی شاره‌زووردا ، زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه و ته‌نها (خێله‌كانی جاف) ی تێدابووه كه زیاتر له (12) هه‌زار خێزان ئه‌بن ، مه‌ركه‌زی ئاوه‌دانی شاره‌زوور بووه , پاشان خه‌ڵكی تر هاتوون و پاڵیان داوه به هۆزه‌كانی جافه‌وه و زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه .
ده‌ڵێن، عه‌شیره‌تی جاف له ناوچه‌ی جوانڕۆ سه‌ریان بۆ كه‌س دانه‌نه‌واندووه ، پاشان میرێكی ئه‌رده‌ڵان ته‌ماع ده‌كاته ئاو و زه‌وی و زاره به‌پیته‌كانی ناوچه‌كه و ده‌یه‌وێ به تۆپزی ژێر ڕكێفی خۆیان بخات ، ئه‌وانیش ملی بۆ كه‌چ ناكه‌ن و له ئه‌نجامدا جه‌نگێك ده‌قه‌ومێت و دوو سه‌ره‌ك عێلی جاف ده‌كوژرێن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاش ماوه‌یه‌ك ڕووه‌و شاره‌زوور ڕوو له میرنشینی بابانه‌كان ده‌نێن و له ناوچه‌ی (بانی خێڵانی ) ده‌ربه‌ندیخان نیشته‌جێ ده‌بن ، ئه‌و كاته ژماره‌ی جافه هه‌ڵهاتووه‌كان سه‌د ڕه‌شماڵێكه و داوا له میرنشینی بابان ده‌كه‌ن كه مافی نیشته‌جێ بوون و گه‌رمیان و كوێستانیان بده‌نێ , ئه‌وانیش ڕێیان پێ ده‌ده‌ن. به‌هۆی چه‌ند بارودۆخێكی ناله‌باره‌وه، وه‌ك چه‌سپاندنی هێڵه‌كانی سه‌رسنور به شێوه‌یه‌كی قایمتر وای له ئێلی جاف كرد به شوێن ڕێگا چاره‌یه‌كی تردا بگه‌ڕێن و بڕیاریان دا واز له كۆچه‌رایه‌تی بهێنن و نیشته‌جێ بن . له هه‌موو ڕویه‌كیشه‌وه گوزه‌ران له هه‌ڵه‌بجه‌دا گونجاو بوو ، بۆیه بڕیاریان دا ده‌ست به دروستكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن . ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رچاوه و مێژوونوس له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه به هه‌زاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی بچوك و گه‌وره ، كوردی و بێگانه ، له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون ، وه‌ك (ئاشوریه‌كان ، بیشداییه‌كان ، میدییه‌كان ، هه‌خامه‌ییه‌كان ، ئه‌سكه‌نده‌ر له سه‌ده‌ی چواری پێش زایین، ئه‌شكانی، ساسانیه‌كان، هاتنی ئیسلام ( 21 ی ك . 643 ز)، روادییه‌كان، سلجوقییه‌كان، ئه‌تابه‌كه‌كان، ئه‌ییوبی، مه‌غۆلی، جه‌لائیری مه‌ڕه‌سپی، ته‌یموری له‌نگ ( 1400 ز)، ئه‌رده‌ڵان و سه‌فه‌وییه‌كان، بابانه‌كان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مه‌حمود، حكومه‌تی عێراق، حكومه‌تی كوردی ( حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ).
له ساڵه‌كانی كۆچی جوله‌كه بۆ عێراق و ئێران و كوردستان، ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین خێزانی جوله‌كه ڕووی تێده‌كه‌ن و نیشته‌جێ ده‌بن و له پاڵ خێڵه‌كانی جاف دا په‌نا ئه‌درێن ، كاروباری بازرگانی ئه‌كه‌ن له‌و سنوره‌دا ، به‌مه‌ش زیاتر ئه‌بێت به مه‌ركه‌زێكی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ له‌و سنوره‌دا.
هه‌ڵه‌بجه بازارێكی بازرگانی گه‌رمی هه‌بوو شارۆچكه‌یه‌كی كورد نشینی قه‌ره‌باڵغ بوو، ژماره‌ی دانیشتوانی 60 هه‌زاركه‌س زیاتر بوو.
ناوچه‌كانی هاوسنووری هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئێران‌و توركیا هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كام له‌و ناوچانه هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه نین‌و له بواری ئهدهبو هونه‌ردا وه‌ك ئه‌و خزمه‌تیان به نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌كردووه.
ڕیش سپیانو پیاوه دێرینه‌كانی شار هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ، یه‌كه‌م خانوو له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌گه‌كانی (شیوه‌كه‌ڵ) دروستیان كردووه‌و پاشان نه‌وه‌كانیان له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن، كه ئه‌مانیش (حه‌مه چاوه‌ش)و هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عه‌بدوڵڵا) ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر دێنن ، كه ئه‌مانه بوون، (حه‌مه پیرۆت) موختاری تورك بووه، (ئه‌حمه‌دی پیرۆت)و (سڵێمان) یش ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بووه (حاجی محه‌مه‌د)، (قادر)، (حاجی فه‌ره‌ج)، (ئه‌مین)و (عه‌بدوڵڵا)ش كه ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بووه (ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌حمه‌د، مه‌حمود،سه‌عید، ئه‌مین، حه‌مه ساڵح) به‌پێی ئه‌م بۆچوونه یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی دروستكردبێ ئه‌م ماڵانه بوون كه ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی شار به (13) سیانزه ماڵه ناسراون.
هه‌ڵه‌بجه جاران دوو قه‌یسه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو (قه‌یسه‌ری پاشا‌و قه‌یسه‌ری حامید به‌گ) كه له ساڵی 1934 دروستكراوه، بیناو سه‌راو پۆلیسخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ساڵی 1930 دروستكراوه، یه‌كه‌م قوتابخانه ساڵی 1925 و ساڵی 1929 بوو به‌خاوه‌نی نه‌خۆشخانه ، ساڵی 1940 ئامێری كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه كه‌وته گه‌ڕ. له‌ساڵی 1929 پرۆژه‌ی ڕه‌سمی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بوو، له‌ساڵی 1924 ته‌له‌گراف خانه دامه‌زاوه، له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌نها یه‌ك ئۆتۆمبێل هه‌بووه پێیان وتووه (لۆریه‌كه‌ی عه‌زه) ئه‌م لۆرییه به دوو ڕۆژ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ئه‌كرد له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ سلێمانی له‌ساڵی 1950.
ناوی هه‌ڵه‌بجه له‌چیه‌وه هاتووه؟
له‌سه‌ر ناوی هه‌ڵه‌بجه بیروڕای جیا جیا هه‌ن:
*ئه‌ڵێن كابرایه‌ك له‌و شوێنه‌دا له‌كۆنه‌وه بێچوه (هه‌ڵۆ)یه‌كی گرتووه به‌و شێوه‌یه ناوی لێنراوه (هه‌ڵۆ به‌چه) پاشان بووه به هه‌ڵه‌بجه.
*هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، ئه‌و شوێنه زۆر دڵگیر بووه به‌هۆی باغ‌و بێستان‌و ئاو شیناییه‌وه پێیان وتووه (عه‌جه‌ب جا) له زمانی فارسیه‌وه وه‌رگیراوه، پاشان گۆڕاوه به (هه‌ڵه‌بجه)، واته جێیه‌كی سهڕسوهێنهر.
*هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن ، كابرایه‌ك پێش هه‌موو كه‌س هاتووه‌و ئاوه‌دانی كردۆته‌وه‌و ناوی (هه‌ڵۆ به‌گ) بووه ورده ورده ئه‌و ناوه به‌هۆی گه‌شه‌كردن له‌زمانی كوردیدا بوو به (ههڵۆجا) یان (هه‌ڵه‌بجه).
* ئه‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه باغ‌و بێستانی هه‌بووه‌و دره‌ختی (هه‌ڵوژه‌ی) زۆر بووه، به‌هۆی گۆڕانكاری له‌زمانی كوردیدا بووه به (هه‌ڵه‌بجه).
ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌ڵێت، له ساڵه‌كانی 1600 تا 1615 هه‌ڵۆخانی ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاوه‌دان كردۆته‌وه هه‌ربه‌ناوی خۆیه‌وه ناوی ناوه (ههڵۆچه)پاشان بووه به (هه‌ڵه‌بجه).
*هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرماشان له‌ڕێگه‌ی بازرگانیه‌وه ڕۆیشتوون به‌ره‌و (حه‌ڵه‌ب)ی سوریا بینیویانه كه‌وا ئاو هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه له‌هی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌چێت، ئه‌وان ناویان لێناوه (حه‌له‌بجه) ، واته (حه‌ڵه‌بی پچوك).
به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه (ئه‌ڵه‌بجه) له (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان) ه‌وه هاتووه ، كه میرێكی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیه‌كان بووه،له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ كوردستان ، به هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌ری كردوه‌و ناوی لێناوه (ئه‌ڵه‌ب جا) ، واته شوێنی (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان)، مامۆستا جه‌مال بابان ئه‌م ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
شاعیر‌و نوسه‌رو ئه‌دیبه به‌ناوبانگه‌كانی سنوری هه‌ڵه‌بجه:
1. ئیبن سه‌لاح شاره‌زووری
2. مه‌لا ئه‌لیاس شاره‌زووری
3. مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی
4. شێخ عوسمان سه‌راجه‌دین نه‌قشبه‌ندی
5. شێخ عه‌بدوڵڵا خه‌رپانی
6. حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی شاعیری گه‌وره‌ی كورد
7. نالی شاعیری شاره‌زووری
8. عه‌بدوڵڵا گۆران
9. شێخ نجم ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی
10. شێخ حسامه‌دین
11. شێخ عه لادین
12. ئه‌حمه‌د موختار جاف
13. تاهیر به‌گی جاف
14. قانع كه زۆربه‌ی ژیانی له‌م سنووره‌دا به‌سه‌ر بردووه
15. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس
16. شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی
17. مه‌لا حه‌سه‌ن قازی
18. شێخ حه‌مه ئه‌مین كاردۆخی
19. حلمی عه‌لی شه‌ریف
20. محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم
21. ساڵح هه‌ژار
22. ساڵح شاره‌زووری
23. مه‌لا مسته‌فای زه‌ڵمی
24. شێخ ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی
25. حه‌مه ئه‌مین هه‌ورامی
26. عوسمان هه‌ورامی
27. مه‌حمود یاروه‌یسی
28. عادله خانم
29. وه‌لی دێوانه
30. بابا ڕه‌سوڵی عه‌بابه‌یلێ
31. شێخ مسته‌فای موفتی
32. نامیق
33. تایه‌ر به‌گ
34. ساڵح هه‌ژار
35. ع.ع. شه‌ونم
36. ئه‌ژی گۆران
37. جهفاییو كاردۆخیو عه‌زیزی فتاحو مامۆستا هیوا حیلمی و شاره‌زووری ...هتد.
گرنگترین هاوینه هه‌واره‌كانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
1. هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا
2. سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم
3. گوڵان
4. كانی شێخی بامۆك
5. ته‌وێڵه
6. ئاوێسه‌ر
7. بیاره
8. سه‌ركه‌ن
9. سه‌رای سوبحان ئاغا
10. مێشله
11. باوه‌كۆچه‌ك
12. دێی هاوار
13. كانی‌و باخی وهزگێل
14. كانی‌و باخی زهلهكێ
15. ناو ناحیه‌ی خورماڵ.
شاخ‌و لوتكه به‌ناوبانگه‌كانی قه‌زاكه:
1. شاخی هه‌ورامان
2. شاخی سورێن
3. شاخی باڵانبۆ
4. شاخی شنروێ
5. شاخی شرام
6. شاخی لوتكه‌ی مهگر
7. شاخی مللهی داری ته‌موره زمان
8. شاخی زه‌واڵی
9. شاخی سه‌ید صادق
10. شاخیئهحمهد برنده
11. قه‌ڵای شه‌مێران
12. قۆپی به‌رده‌به‌ل
13. شاخی به‌رده دوو كون
14. شاخی نێرگزه جار
15. مله قۆنه‌ره
16. له‌هه‌وراماندا هه‌ندێ به‌رزایی تر هه‌یه ناوی "گۆزندار، ههسون، هه‌واره به‌رزه" له‌نێوان ته‌وێڵه‌و بیارهدایه.
17. شاخی په‌روێنی
18. مله هوومڵه
19. هێلانه چه‌رخ
20. كونه گورگ
دانیشتوان:
ژیانی خه‌ڵكی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه: دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه زیاتر به كاروباری دوكانداری، بازرگانی، كشتوكاڵی، كارمه‌ندی حكومه‌ت، ئاژه‌ڵداری، ئیشوكاری سه‌رپێی و هاتوچۆی مهرزو سنوره‌كانی ئێران، ڕاوه ماسی به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ردوو ئایینی ئیسلام ، كاكه‌یی ئاینی سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی پێكهێناوه. به‌پێی ئامارێك كه‌له ژماره 27 ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌می خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه 6509 كه‌س بووه به‌م جۆره به سه‌ر ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌شبووه ، 2249/پیاو ، 2103 /ژن ، 1051/كچ ، 1106/كوڕ سه‌رجه‌می خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی پێكهێناوه .
به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمانگه‌ی ئامار له ساڵی 1977 كهچوار گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی (بامۆك، پاشا، سه‌رای، پیر محه‌مه‌د) سه‌رجه‌می ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (22411) كه‌س بوو ، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و چوار گه‌ڕه‌كه‌یان پێكهێناوه ، (3850) خێزان بووه ، واته دانیشتوانی شاره‌كه 37% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنوری ئیداری قه‌زاكه‌ی پێكهێناوه. ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئههلیو ده‌وڵه‌تیه‌كان (3628) و له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانه‌وه (17) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه ، به‌ڵام له ئاماری ساڵی 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنووری ئیداری قه‌زاكه (115299) كه‌س بووه، كه‌ئه‌مه‌ش 12،11% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێكهێناوه، واته له ماوه‌ی ساڵانی 1977 تا 1988 ڕێژه‌ی زۆربوون‌و گه‌شه‌كردنی دانیشتوان 3،3% بووه. به‌پێی هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئههلیو ده‌وڵه‌تیه‌كانی ناو شار(6008) یه‌كه بووه ، له‌و ژماره‌یه (5506) خانووه ،له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری گشتیشه‌وه (61) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و (1) بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه.
سنووری ئیداری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه:
هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1889 كراوه به قه‌زا، واته هه‌ڵه‌بجه دوای (نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت . تا ساڵی 1930 هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له (پێنج سه‌د) ماڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی , ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌م بوو بۆ شارێك، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها سێ گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی له‌شاردا هه‌بوون (پاشا) كه ئێستا سه‌نته‌ری شاره، پیر محه‌مه‌دو كانی عاشقان كه مێژووی دروستبوونی زۆر كۆنه، پاشان هه‌ڵه‌بجه ئاوه‌دان بووه‌و كاروباری تێدههاتو ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكه‌ی رێكخرا، گه‌ڕه‌كی (سه‌را) ش ئاوه‌دان بووه‌وه ، پاشان گه‌ڕه‌كی (كانی قوڵكه) ، كه ئێستا یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه گه‌وره‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه، ساڵی 1945-1946 شوێنی فه‌رمانگه‌ی ڕه‌ی ئێستا كۆتایی هه‌ڵه‌بجه بووه ،له دوای ساڵه‌كانی په‌نجاوه خواروی (پیر محه‌مه‌د) یش دروستكراوه، له‌ساڵی 1957 به ته‌واوی ئاوه‌دان بوه‌وه، به‌ڵام گه‌ڕه‌كی (شێخ سمایل) دوای ساڵی 1963 ئاوه‌دان كرایه‌وه، له‌وبه‌ر (پردی پیرۆزه) تاك تاك نهوڕۆڵیو ئیمامیه‌كان نیشته‌جێ ده‌بوون ، تا له‌ساڵی 1970دا ئه‌ویش به ته‌واوی ئاوه‌دان بوه‌وه، كه ئه‌مانه‌ش ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بوون كه پێش سه‌رده‌می كۆماریی هه‌بوون هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی جولهكانو مامۆستایان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن.
دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی 1920 هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك قه‌زایه‌كی ناودار سنورێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 5000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، نزیكه‌ی 375 دێی هه‌بووه . ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ربه‌ناحیه‌ی وارماوه بووه ، وارماوهش سه‌ربه‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بووه ، واته هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی سه‌نگاودا هاوسنوور بووه ناحیه‌ی (پێنجوێن) یش سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه بووه ، دوای هاتنی سه‌رده‌می كۆماری ساڵی 1959 كرایه قه‌زاو جیابۆوه. قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه له‌ساڵه‌كانی 1950 بریتی بووه له ناحیه‌كانی سیروان‌و شاره‌زوورو پێنجوێن‌و خورماڵ و وارماوه. له‌ساڵی 1977 جگه له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌كان پاش جیاكردنه‌وه‌ی قه‌زای دهربهندیخانو پێنجوێن لێی ، ژماره‌ی گونده‌كانی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه 216 گوند بووه، به‌ڵام له‌سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987 له‌كۆی 216 دێ پاش كاولكردن‌و ڕاگواستنی ته‌نها 18 دێ له‌سه‌رانسه‌ری قه‌زاكه مایه‌وه.
دوا گۆڕانكاری ئێستای شاری هه‌ڵه‌بجه له‌سێ ناحیه پێكهاتووه، ئه‌وانیش ناحیه‌ی سیروان: سنووری 93 دێی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، ناحیه‌ی خورماڵ: پێكهاتووه له 41 دێ ساڵی 1932 كراوه به ناحیه .
ناحیه‌ی هه‌ورامان (بیاره): له 19 دێ پێكهاتووه .
ڕوبارو سه‌رچاوه به‌ناوبانگه‌كانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه:
1. ڕوباری سیروان
2. زمكان
3. ڕوباری تانجه‌رۆ
4. ڕوباری زه‌ڵم
5. چه‌می ڕیشین
6. چه‌می چه‌قان
7. چه‌می ئێڵان قۆز
8. چه‌می دۆمان
9. چه‌می بێستانی سوور
10. خڕی بیاره
11. ده‌ڵێن
12. سه‌رچاوه‌ی گه‌نجان
13. ئاور شه‌ڵم
14. ئاوی لێڵه
ئێستا دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه 55 هه‌زار كه‌سه، به كۆی هه‌موو ناحیه‌كان و دێهاته‌كان 98 هه‌زار كه‌سه.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بوَ ئه‌م راپۆرته سودیان لێوه‌رگیراوه:
1. هه‌ڵه‌بجه، گۆڤارێكی ڕوناكبیری وه‌رزییه خاوه‌نی ئیمتیاز‌و، ب.ڕ، سه‌رنوسه‌ر كه‌مال هه‌ورامی.
2. لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی هه‌ڵه‌بجه 1700-1958 نوسینی به‌كر حه‌مه صدیق عارف 1997.
3. كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه 1988 كورته باسێكی جوگرافی- ئابوری- كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی ، شه‌وكه‌تی حاجی مشیر.
4. ئهنفالو ئافره‌تی كورد ، عه‌داله‌ت عومه‌ر صاڵح 2002.
5. مێژووی كورد‌و كوردستان ، محمد مه‌ردۆخی كوردستانی .