راپۆرت
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن




Sunday, April 6, 2008
 
     

لێپرسراوانی‌ ی.ن.ك پشتیوانی‌ له‌هه‌وڵه‌ ره‌خنه‌لێگراوه‌كه‌ی‌ كپكردنی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامان ده‌كه‌ن

له‌لایه‌ن ئازیز مه‌حمود‌و رێباز مه‌حمود له‌سلێمانییه‌وه‌( IWPR )

لایه‌نگرانی‌ نزیكی‌ سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی‌ داكۆكی‌ له‌ فه‌رمانێكی‌ جێی‌ مشتومڕ ده‌كه‌ن كه‌ رێگیری‌ ده‌كات له‌ئه‌ندامانی‌ پارته‌كه‌ی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ئاشكرا ره‌خنه‌ له‌حیزبه‌ كوردییه‌كان بگرن.

رۆژنامه‌نووسان‌و چاكسازانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، ی.ن.ك ره‌خنه‌یان له‌و ئاراسته‌یه‌ گرت‌و ده‌ڵێن "ئازادیی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌هه‌رێمه‌كه‌ به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌‌و نادیموكراسییانه‌یه‌".

عه‌بد عارف سه‌رنووسه‌ری‌  رۆژنامه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌: "فه‌رمانه‌كه‌ كاریگه‌ریی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی‌ دیموكراتی‌‌و كاریی‌ میدیاكان له‌كوردستان، سه‌رچاوه‌ی‌ زانیاریمان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ناوێرن قسه‌مان بۆ بكه‌ن".

توانا عوسمان رۆژنامه‌نووسی‌ سه‌ربه‌خۆ وتی‌: "ئه‌م ئاراسته‌یه‌ ده‌رگا له‌به‌رده‌م موماره‌سه‌كردنی‌ مۆدێرنی‌ سیاسییانه‌ی‌ شه‌فافیه‌ت داده‌خات، پارته‌كان نهێنی‌‌و لایه‌نه‌ ناشیرینه‌كانیان ده‌شارنه‌وه‌". به‌ڵام لایه‌نگرانی‌ سه‌رۆك پشتیوانی‌ لێده‌كه‌ن.

عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ی‌.ن.ك وتی‌: سه‌رۆك هه‌قیه‌تی‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ی‌ ده‌ركردووه‌. "ئه‌وه‌ بڕیارێكی‌ حیزبییانه‌یه‌، تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ گشتییه‌‌و هه‌موو هه‌قێكی‌ هه‌یه‌ رێنمایی‌ بداته‌ ئه‌ندامان، به‌جۆرێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك‌و حیزبه‌كه‌دا بێت". ئه‌و وتی‌: "رێنماییه‌كه‌ كه‌ سایتی‌ هه‌واڵی‌ كوردی‌ سبه‌ی‌ له‌ 29ئادار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئه‌ندامانی‌ پارته‌كه‌ ده‌كرێت به‌ده‌ركردن ئه‌گه‌ر به‌ئاشكرا ره‌خنه‌ له‌ ی‌.ن.ك‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بگرن، به‌تایبه‌تی‌ له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌ ناحه‌زو داخ له‌دڵه‌كاندا.

فه‌رمانه‌كه‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ ی.ن.ك كراوه‌ به‌وه‌ی‌ دادگایی‌ ده‌كرێن له‌دادگای‌ پارته‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌خراپ له‌سه‌ر ی‌.ن.ك قسه‌ بۆ رۆژنامه‌كان بكه‌ن. قورسترین سزاش ده‌ركردنه‌ له‌پارته‌كه‌ به‌پێی‌ رێنماییه‌كه‌.

له‌كاتێكدا فه‌رمانه‌كه‌ مۆڵه‌تی‌ ئه‌وه‌ ده‌داته‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ ی‌.ن.ك به‌ئازادانه‌ ره‌خنه‌ له‌پارته‌كه‌ بگرن له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كانی‌ لیژنه‌‌و ناوه‌نده‌كاندا، ئه‌وه‌ به‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ره‌خنه‌گرتنی‌ ئاشكرا یه‌كێتیی‌ ریزه‌كان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د وتی‌: فه‌رمانه‌كه‌ پێویست بوو بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ حیزبیان به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م داناوه‌ "له‌زۆر پارتدا ماف‌و ئه‌رك هه‌یه‌. ناكرێت له‌پارتێكدا كاربكه‌یت‌و مافت هه‌بێت بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ركت له‌سه‌ر شان نه‌بێت، یان زانیاری‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ پارته‌كه‌ بده‌یت به‌كه‌سانی‌ ده‌ره‌وه‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا به‌پێی‌ رێنماییه‌كه‌ ئه‌ندامان ده‌توانن له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ حیزبییه‌كاندا گوزارشت له‌ڕای‌ خۆیان بكه‌ن‌و له‌هه‌مان كاتدا به‌ئاشكرا گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ ناحیزبییه‌كان بكه‌ن.
وتیشی‌:"ئه‌م بڕیاره‌ خزمه‌ت به‌ ی‌.ن.ك ده‌كات‌و شه‌فافیه‌ت له‌بارنابات، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ شه‌فافیه‌ت مانای‌ وانییه‌ هه‌ر كاتێك‌و له‌هه‌ر كوێیه‌ك بوارت پێدرا قسه‌ بكه‌یت". 

ئازاد جندیانی‌ لێپرسراوی‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ ی‌.ن.ك به‌هه‌مان شێوه‌ داكۆكی‌ له‌فه‌رمانه‌كه‌ كرد.
"هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی‌ پارته‌كه‌، ته‌نانه‌ت له‌ئه‌ندامه‌ باڵاكانیش ده‌یانه‌وێت زیان به‌پارته‌كه‌ بگه‌یه‌نن".
ئه‌و وتی‌: "من به‌ته‌واوی‌ پشتیوانی‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌كه‌م".

په‌یمانگای‌ جه‌نگ‌و ئاشتی‌ (ئای‌ ده‌بلیو پی‌ ئار) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی‌ به‌نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ تاڵه‌بانییه‌وه‌ بكات بۆ وه‌رگرتنی‌ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڵام سه‌ری‌ نه‌گرت.

ی‌.ن.ك‌و پدك ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردستانی‌ عێراق، له‌گه‌ڵ‌ بوونی‌ میدیای‌ كوردی‌ سه‌ربه‌خۆدا كه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ جێگیربوون، تا راده‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمه‌كه‌ ده‌گرێت‌و له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

گرژییه‌كانی‌ ناو ی.ن.ك بووه‌ته‌ مانشێتی‌ چه‌ند مانگی‌ دوایی‌ رۆژنامه‌ ناوخۆییه‌كان‌و هاوكات ئه‌ندامان باس له‌بوونی‌ ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و چاكسازیی‌‌و گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كه‌ن. پارته‌كه‌ دابه‌شبوون سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی‌ هاوكاریی‌ رژێمی‌ سه‌دامیان كردوه‌‌و پێویسته‌ ده‌ربكرێن. زۆرێك له‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاكسازی‌ ده‌كه‌ن نزیكن له‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، دامه‌زرێنه‌رێكی‌ ی‌.ن.ك كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ میدیای‌ به‌هێزی‌ دوای‌ به‌جێهێشتنی‌ پارته‌كه‌ له‌ 2006 دامه‌زراندووه‌.

زۆرێك له‌ رۆژنامه‌نووسان له‌و باوه‌ڕه‌دان رێنماییه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ‌ جه‌مال میرزا عه‌زیز ئه‌ندامی‌ ی.ن.ك كه‌ سه‌رانی‌ كوردی‌ به‌گه‌نده‌ڵی‌ تۆمه‌تباركردووه‌.

جندیانی‌ وتی‌: "ئه‌و رێنماییه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هیچ چاوپێكه‌وتنێكه‌وه‌ نییه‌".
"بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ ئه‌و رێنماییه‌ گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌"، ئه‌و وتی‌، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌خنه‌گرتنی‌ ئه‌ندامانی‌ حیزب "ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ی.ن.ك حیزب بڕووخێنن له‌ رۆژنامه‌كاندا". "ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ نییه‌. پارته‌كه‌ خۆی‌ رێكده‌خاته‌وه‌. رێنماییه‌كه‌ دژی‌ دیموكراسی‌ نییه‌". به‌ڵام ئه‌ندامێكی‌ ی‌.ن.ك كه‌ قسه‌ی‌ كرد به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نه‌هێنرێت، ئه‌و بۆچوونه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌‌و بڕیاره‌كه‌ به‌ "ترسناك" ناوده‌بات.

وتیشی‌: له‌كاتێكدا رێنماییه‌كه‌ "ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی‌ كپ ده‌كاته‌وه‌" بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ كاریگه‌ریی‌ نابێت.
ئه‌و وتی‌:"ره‌نگه‌ هه‌ندێك له‌ئه‌ندامان سزا بدرێن، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ ناتوانن تا سه‌ر بێده‌نگ بن" .
رۆژنامه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌سلێمانی‌ له‌دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس پێنج ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر، په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌. ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی‌ توند له‌ ی‌.ن.ك ده‌گیرێت وه‌ك زانراوه‌ كه‌ ی‌.ن.ك به‌گشتی‌ كراوه‌تره‌ له‌ پدك. پدك كۆنترۆڵی‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ كوردستانی‌ عێراقی‌ كردووه‌. به‌رده‌وام رۆژنامه‌نووسان گله‌یی‌ له‌نه‌بوونی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ زانیاری‌ ره‌سمی‌‌و ناڕه‌سمی‌ ده‌كه‌ن.

خه‌بات عه‌بدوڵا سه‌رنووسه‌ری‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌، سه‌باره‌ت به‌فه‌رمانه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌، وتی‌:"بۆ پارتێك بانگه‌شه‌ی‌ سۆشیال دیموكرات بكات، ته‌نیا تراژیدی‌ نییه‌، به‌ڵكو كۆمیدیشه‌".

سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان، رێكخراوێك كه‌ سه‌ر به‌حكومه‌ته‌، تا ئێستا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

زیره‌ك كه‌مال، سكرتێری‌ سه‌ندیكاكه‌ وتی‌: "هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ ئه‌و كاته‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌ڵگه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ رێگری‌ له‌كاری‌ میدیا ده‌كات".
وتی‌: "ئه‌وه‌ بڕیارێكی‌ حیزبییه‌‌و ئاراسته‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ حیزب كراوه‌، نه‌ك رۆژنامه‌ (سه‌ربه‌خۆكان)". رێنماییه‌كه‌ یه‌كه‌م ته‌حه‌داكردنی‌ راگه‌یاندنی‌ كوردی‌ نییه‌ له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه‌. له‌كانوونی‌ دووه‌م، سه‌رۆك داوای‌ یاسای‌ له‌دژی‌ هاوڵاتی‌ به‌تۆمه‌تی‌ شێواندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ هه‌ڵه‌ تۆماركرد.
هاوڵاتی‌ وتارێكی‌ وه‌رگێڕراوی‌ په‌یمانگای‌ ئینته‌رپرایزی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تاڵه‌بانی‌‌و مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌كه‌ڵه‌كردنی‌ سه‌رمایه‌ تۆمه‌تباركردووه‌. ئه‌گه‌ر تاوانباربكرێت ئه‌وا عارف به‌شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك ده‌ستگیرده‌كرێت.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
دلير
 من نازانم ئه م هه موو قسانه بۆ له دژی‌ (ی‌.ن.ك) ئاخر بۆ نالین ئه مه بریاریكی حیزبیه و هه قی‌ هه موو حیزبیكه له و جۆره بریارانه ده ربكات كاكه حیزبی‌ بی‌ دیسپلین داده رژێ‌. چۆن تۆ ئه ندامی حیزبیك بیت و قسه له دژی‌ ئه و حیزبه‌ی‌ خۆت بكه یت ئه مه به ره لاییه. ده ست خۆشی‌ له مام جلال ئه كه م ئه بوایه زوتر ئه م بریاره ده ربچوایه.
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بوبه‌كر/سلێمانی‌
 هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت برِیاری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ده‌رده‌كات سه‌دام حسێین له‌ ساڵی نه‌وه‌ته‌كان هیچی بۆ نه‌مابۆوه‌ ده‌یوت ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامی مه‌جلیسی قیاده‌ی‌ سه‌وره‌یه‌ ده‌بێت خۆی لاواز بكات تا بالای جوان بێت.
كورده‌ - له‌كوردستان
 راپۆرته‌كه‌تان جێگای‌ ده‌ستخۆشی‌ و ئه‌وپه‌ڕی‌ پێزانینه‌. سوپاس كه‌ رۆژنامه‌وانی‌ كورد گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ شیكارییه‌كانیان هوشیاركه‌ره‌وه‌ی‌ رای‌ گشتی‌ خه‌ڵك بن.
فوئاد شوانی‌-دانیمارك
 من زۆر رازیم له‌به‌ڕێز جه‌نابی‌ تاڵه‌بانی‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ی.ن.ك ده‌كات‌و ده‌ڵێ‌ تێكدانی‌ یه‌كێتیی‌ بڤه‌یه‌ به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م رووی‌ پرسیارم له‌به‌ڕێز تاڵه‌بانی‌ بكه‌م‌و پێی‌ بڵێم مامه‌ گیان له‌گه‌ڵ‌ رێزی‌ پێپایانم بۆ خۆت‌و خه‌باته‌كه‌ت (......) ئه‌و هه‌موو قغه‌یه‌ی‌ به‌چاوه‌ جوانه‌كانت كه‌ له‌ لێپرسراوانی‌ عێراق‌و كوردستان ده‌یان بینی‌ بۆ پێیان ناًڵێی‌ مه‌یخۆن قغه‌یه‌، به‌زمانی‌ هه‌ولێر كخه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ رێزم بۆت.
عومه‌ر كه‌مال
 ئه‌مه‌ سنوورداركردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕینه‌، ئه‌مه‌ سنووردانانه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ ژێر سێبه‌ری‌ دیموكراتیدا ده‌ژین، ره‌خنه‌ له‌هه‌موو شتێ ئه‌گرن به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال نه‌ك هه‌ر له‌جێگای‌ خۆیدا نییه‌ به‌ڵكو ده‌ستدرێژیكردنه‌ بۆ سه‌ر مافی‌ كه‌سانی‌ تر، بۆیه‌ پێویسته‌ مام جه‌لال له‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ به‌زووی‌ په‌شیمان ببێته‌وه‌ (..)
حه مه غه ریب - سویسرا
 به‌ڕێز كاك مه‌لا به‌ختیار له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كوردستانی نوێ دا (ده‌ڵێت كه ته‌نها له ناو پارته‌كانی سویسرا و سوید به‌و جۆره شه‌فافیه‌ت نییه كه میدیای كوردی داوای ده‌كات) به‌ڕێزم له‌باره‌ی سویسرا زۆر به دڵنیایی ده‌ڵێم كه‌وانییه، چونكه من ئەندامم له پارتی سۆسیال دیموكراتی سویسری دوای ئه‌وه‌ی بێئومێدبووم له‌به‌ناو سۆسیال دیموكراتییه‌كه‌ی یه‌كێتی، ساڵانه بۆ قبوڵكردنی بودجه‌ی سه‌رفكراوی كه‌رتی به‌له‌دێیه‌كی پارت كه بۆ كرێ خانوو و ڕۆژنامه‌و مه‌سره‌فی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێ به‌زۆرینه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ به منی بێگانه‌شه‌وه بۆمان هه‌یه به‌ئا یان نا ده‌نگ بده‌یه‌ و ناكان بۆیان هه‌یه داوای ڕونكردنه‌وه بكه‌ن له‌جۆری خه‌رجكردنه‌كه ، یان كاتی هه‌ڵبژاردن كاندیده‌كان كه یه‌كێكیان سه‌رۆكی شاره‌وانی بوو خۆشی له‌گه‌ڵ ئێمه هاته گۆڕه‌پانی ئەو شاره كه بۆ به‌خشینی ناوی پاڵێوراو له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك شیرینی به‌و به‌یانییه زووه (ئەی به‌ڕێزت كاتی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی چه‌ند جار هاتیته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ گوێگرتن له‌خه‌ڵك ، گه‌ر به‌و جۆره شه‌فافیه‌تی سویسرا لێكده‌ده‌یته‌وه (..) ئه‌شمابیلا شه‌فافیه‌ت له‌سویسرا نییه.
سۆران - سلێمانی
 ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ سه‌رکوتکردن له‌م قۆناغه‌دا بڕیارێک له‌م جۆره‌ ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ملکه‌چوو گوێڕایه‌ڵه‌کان تابزانرێت ڕاگشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چۆنه‌ پاشان به‌ یاسایه‌ک به‌سه‌ر کۆی جڤاتا ده‌سه‌پێنرێت‌
هێمن
  هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌(..........)بڕناكات، تاڵه‌بانی‌ كه‌ سه‌ردانی‌ ئێرانی‌ كرد و گه‌ڕایه‌وه‌ وتی‌ ئێران ئه‌نسار و ئیسلام حل ده‌كات به‌ڵام دوای‌ چه‌ند رۆژێك ئه‌نسار و ئیسلام ده‌ستێك له‌ یه‌كێتی‌ وه‌شاند له‌سه‌ر سنور، تاڵه‌بانی‌ وتیشی‌: یه‌ك پشیله‌ی‌ كورد ته‌سلیم به‌ توركیا ناكه‌ین، به‌ڵام به‌ قودره‌تی‌ قادر پشیله‌كه‌ بوو به‌ عێراقی‌، هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ رۆژنامه‌كان هه‌روا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تتان وابێت و وا بیر بكه‌نه‌وه‌ ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو گندۆره‌ به‌ ئه‌ژنۆ بشكێنن، چونكه‌ میلله‌ت وشیار بۆته‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ قبوڵ ناكات.
ناسح عبدالرحیم –هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید
 بڕیاره‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌باره‌ت به‌ بێده‌نگكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ هیچ نییه‌ جگه‌له‌ دواهه‌مین (........).له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ حیزبی‌ كوردی‌ و سه‌ركرده‌كانی‌ حیزبی‌ كوردی‌ كۆپیه‌كی‌ ته‌وای‌ به‌عس و سه‌رانی‌ به‌عسن,بۆیه‌ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ به‌عسی‌ (.........) هه‌موو جێ پێكانی‌ هه‌ڵده‌گرن و هه‌موو كاروو كرده‌وه‌كانی‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.بڕیاری‌ له‌و شێوه‌یه‌ وارده‌و له‌ (..........)زۆربه‌ی‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌م وولاَته‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
باواجی
 له‌میژه‌ وایلێهاتووه‌ که‌ هه‌رکه‌س ڕه‌خنه‌ بگرێت نان بڕاو و دارکاری ده‌کرێت به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌مه‌ودوا زیاتری به‌سه‌ربهێنن ده‌کرێت وه‌کوو نموونه‌که‌ی به‌عس که‌سوکاره‌که‌یشی زیندان بکرێن ،هه‌میشه‌ خه‌ڵکانێک هه‌ن حیزب هه‌رکارێکیان پێبسپێرێت به‌بێ بیکردنه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌وجۆره‌که‌سه‌ نه‌فسنزمانه‌ چۆنت بووێت ده‌توانیت به‌کاریان بهێنیت . ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یه‌وێت ئه‌مجۆره‌که‌سانه‌ ئه‌کتیڤ بکاته‌وه‌ بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکانی ژیرو هوشیار.
که‌مالی دادامین
 به‌ڕێزان بۆ جێبه‌جێکردن و چسپاندنی دیسپلینی حیزبی ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی وتوویه‌ هیچ پێشێلکردنێکی دیسپلینی حیزبایه‌تی تێدا نیه‌،ئه‌وه‌ مافی بێ چه‌ندوچوونی هه‌موو سکرتێری حیزبێکه‌ که‌ به‌ ئه‌ندامانی بڵێ ئه‌گه‌ر تۆ منت قه‌بووڵه‌ ده‌بێ ڕه‌خنه‌کانت له‌ چوارچێوه‌ی ئۆرگانه‌کانی حیزبیدا ته‌رح بکه‌یت.بۆت نیه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانی حیزبی لێدوانه‌کانت به‌ دژی لێدوانه‌کانی حیزب بێت.ئه‌ی که‌واته‌ مانای خه‌تمائیلی چی ده‌گه‌یه‌نێت.کاتێ ئه‌ندامێکی حیزبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌کانی حیزب به‌ دژی حیزبه‌که‌ی لێدووان ده‌دا،بۆ حیزب هه‌یه‌ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات وبه‌پێی لێدوانه‌که‌ی سزای حیزبی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ.گه‌ر تۆ ره‌سمی سیاسه‌تی حیزبه‌که‌ت به‌ دڵ نییه‌ و لێی ناڕازیت،ته‌نیا دوو ڕێگات له‌ به‌رده‌مدایه‌:یه‌که‌م یا ده‌بێت له‌ ناو ئۆرگانه‌ حیزبیه‌کانتا ڕه‌خنه‌ی خۆت له‌ حیزبه‌که‌ت بگریت.دووه‌م یا ده‌بێت ئیستیقاله‌ له‌ حیزبه‌که‌ت بکه‌یت و له‌ حیزبه‌که‌ت بێیته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وجا ده‌توانی به‌ ئازادی لێدووان بده‌ی بۆ هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك خۆت پێت خۆشه‌.به‌واتا تۆ دووای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌ حیزبه‌که‌ت تۆ ئینتیمای حیزبیت بۆ که‌س نییه‌ ئه‌وجا ئازادیت له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌.
كورده‌ گیان
  كاكه‌ كانی‌ ناو یه‌كێتی‌ و ده‌روێشه‌كانی‌ پارتی‌ گه‌ر داكۆكی‌ له‌ قسه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانیان نه‌كه‌ن چ بكه‌ن ، خۆ ئه‌و قوڕ به‌سه‌رانه‌ خۆیان نان بڕاوناكه‌ن ، براده‌ری‌ واهه‌یه‌ له‌م دوو سێ‌ ساڵه‌ی‌ دوای‌ نه‌مانی‌ سه‌دام داوله‌سایه‌ی‌ (....و......) دا نه‌ك هه‌ر ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌ند بوه‌ ،به‌ڵكو له‌ پیاوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ ئێستا خۆی‌ پیاوی‌ هه‌یه‌ و خۆی‌ بۆته‌ خاوه‌ن قامچی‌ ، دنیایه‌كی‌ سه‌یره‌ وای‌ لێهاتوه‌ له‌پێناوی‌ مانه‌وه‌ و كورسه‌كاندا ئه‌و براده‌رانه‌ بونه‌ته‌ قازه‌كه‌ هةر ‌ئه‌وه‌نده‌ یه‌كێ‌ ‌ قیراندی‌ ئيدی‌ به‌سه‌ كێ‌ ئازایه‌ زووتر بقیڕێنێ‌ ! بیر له‌چی‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ ، چی‌ ماوه‌ تابیری‌ لێبكه‌نه‌وه‌ با ماوه‌ بیرۆكه‌ی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ وه‌همی‌ واله‌خه‌یالاَ ته‌نده‌ره‌كه‌ی‌ به‌چه‌ند بخه‌مڵێنین !
عه‌لی‌ ماهی‌
 باری‌ نێوخۆی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێ‌ بازرگانه‌وه‌ زۆر دژوار بوه‌ ، ته‌نانه‌ت وای‌ لێهاتوه‌ سزا بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ خۆشیان دابنێن كه‌ سكالاَو خه‌می‌ دڵیان ده‌رده‌بڕن .... سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ده‌ركردبا ده‌بوو له‌سه‌رئه‌نجام قسه‌ نه‌كا به‌ڵكو پێویست بوو له‌و هۆكارو بارودۆخه‌ی‌ بكۆڵیبایه‌وه‌ كه‌ بۆته‌ هاتنه‌ ئارای‌ ئه‌م رۆژگاره‌ی‌ حزبه‌كانیان ، جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ ئه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌ هیچ ده‌سه‌لاَتێكی‌ تاكڕه‌وی‌ دنیا تاسه‌ر نه‌ی‌ توانیوه‌ ئازادی‌ بخنكێنێ‌ ، به‌ڵكه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئازادی‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌زاران تاكڕه‌وی‌ سه‌نگومكردوه‌ و هێشتا خۆی‌ به‌دوای‌ مانای‌ خۆیدا وێڵه‌ ، بژی‌ وشه‌ بژی‌ ئازادی‌ ، سه‌ركه‌وتن بۆ بیری‌ ئازاد
وریا
 من ئه‌ڵێم هه‌رچه‌ند ره‌خنه‌ بگیرێت باشه‌ چونكه‌ ئه‌زموونی‌ ئه‌مڕۆی‌ میلله‌تی‌ كورد به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون ئه‌ڕوات، ره‌خنه‌ی‌ به‌جێش دروست كار ئه‌بێت هه‌ر كه‌سه‌و پارتێكیش هه‌تاسه‌ر گه‌نده‌ڵی‌‌و ته‌مه‌ڵ بێت ئه‌وه‌ مێژووی‌ زه‌مانه‌ خۆی‌ وای‌ لێئه‌نێت وه‌كو پووشی‌ سه‌ر ئاو وایه‌، پێموایه‌ ره‌خنه‌ له‌شتی‌ شه‌خسی‌ ده‌ربچێت باشه‌، ره‌خنه‌كان بابه‌تی بن‌و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانیش بدۆزنه‌وه‌، دوژمنایه‌تی‌ كردن چاره‌سه‌ر نییه‌، سوپاس
هێرش
 به‌ بڕوای من پێویسته‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئازادی و دیموکراسی بدرێت به‌ سه‌رۆک تاڵه‌بانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ دڵفراوانه‌ که‌ ئه‌ڵێت ئه‌ندامانی ی.ن.ک "بۆیان هه‌یه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ داخراوه‌کانی ناوخۆدا ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ته‌کانیان بگرن." یه‌ک تاقه‌ رێکخراوی دیکه‌م پێ نیشانبده‌ن له‌ جیهاندا - ته‌نانه‌ت له‌ حیزبه‌ زۆر توندڕه‌وه‌ راسته‌کانیشدا - که‌ ئه‌و مافه‌ی به‌و ئاواڵه‌ییه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامانی خۆی نه‌دابێت!!!؟؟
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ