راپۆرت
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا




Monday, April 14, 2008
 
     

راپۆرتی سبه‌ی

نه‌هامه‌تی، شكست، چه‌وساندنه‌وه‌، كوشتن، ماڵوێرانكردنن، سوتاندن، خاپوركردن، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌و باره‌ مێژوویانه‌ن كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردی پێدا تێپه‌ڕبووه‌، هه‌مووو ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی سنورداركردنی توانای كورد و ئیفلیجكردنی، ئه‌مانه‌ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ش هاتوون، به‌ڵام ئێستا كه‌ باسی كورد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كورد له‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ برتییه‌ له‌ كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كه‌، ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌سه‌ر كوردداهات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یادی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی تیایدا هه‌زاران منداڵ‌ و ژن و پیر و گه‌نج و جحێڵ‌ له‌ناوچوون، ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی هه‌یتوی خسته‌وه‌ و گه‌رمیان و كوێستانێك بێوه‌ژنی لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناویان نا "ئه‌نفال".
زۆر كه‌س و لایه‌ن باسیان له‌ ئه‌نفال كردووه‌، كورد خۆی ئه‌نفال به‌ جینۆساید ده‌زانێت و هه‌ندێك به‌ "ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌كه‌" ناوی ده‌به‌ن، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن "كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفال"، به‌ڵام هه‌رچۆنێك ناوی ببرێت و باسی بكرێت و وه‌سفی بكرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ دێت به‌ده‌سته‌وه‌ كه‌ ئه‌نفال كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌ و له‌لایه‌ن رژێم و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه‌ له‌ عیراق له‌ ساڵی 1988 دژ به‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

ئه‌نفال، هه‌شت قۆناغ له‌ هه‌شتاو هه‌شتدا
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ساڵی 1993 ئاماده‌كراوه‌، له‌ 22ی شوباتی ساڵی 1988، هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌ پشتیوانی چه‌ندیك جۆر چه‌كی قورس و سوك و به‌به‌شداری جه‌نه‌راڵه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و كاته‌ی سوپاكه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی و به‌وه‌ش قۆناغی یه‌كه‌می هیرشه‌كانی ئه‌نفال ده‌ستیپیچكرد و ئه‌و قۆناغه‌ ناونرا، به‌ قۆناغی یه‌ك و تا 19ی ئازار به‌رده‌وام بوو.
پاشان له‌ 22ی ئازاردا هێزه‌كانی سوپای عیراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌رداغ و به‌وه‌ش ئه‌نفالی دوو ده‌ستیپێكرد و تا 1ی نیسان به‌رده‌وام بوو.
له‌ ئه‌نفالی سێشدا له‌ 7 بۆ 20ی نیسانیش هێرشێكی به‌رفراوان كرایه‌ سه‌ر گه‌رمیان و پاشان له‌ 3 بۆ 8ی ئایاردا ئه‌نافلی چوار ناوچه‌كانی گۆكته‌په‌ و عه‌سكه‌ری گرته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ 15ی ئایار تا 26ی ئاب ئه‌نفالی پێنج و شه‌ش و حه‌وت له‌ ره‌واندوز و شه‌قڵاوه‌ ئه‌نجامدرا و له‌ قۆناغی هه‌شتیشدا ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ ئۆردوگا و كامپه‌كان كۆكرانه‌وه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی عه‌رعه‌ر و نوگره‌سه‌لمان كران و زینده‌به‌چال و بێسه‌روشوێن كران.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی توێژینه‌وه‌ و ناوه‌ند و ده‌زگا ره‌سمی و ناره‌سمییه‌ كوردییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه‌، له‌ كاره‌ساتی ئه‌نفالدا نزیكه‌ی 180 هه‌زار هاووڵاتی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ناوبراون.

ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالیان ئه‌نجامدا
ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌رفراوان بوو و تیایدا چه‌ندین گه‌وره‌ جه‌نه‌راڵی سوپای عیراقی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ "موسته‌شار"ه‌ كورده‌كانی ئه‌و كاته‌ی سه‌ر به‌ به‌عس به‌شداربوون كه‌ پێیان ده‌وترا "سه‌رۆك جاش" به‌شدارییان كرد، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس روخا، دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق پێكهێنرا و لو دادگایه‌دا ده‌ستكرا به‌ دادگاییكردنی تاوانباره‌ گه‌وره‌كانی رژێمی به‌عس و سه‌ره‌تا دۆسییه‌ی دوجه‌یل خرایه‌ به‌رده‌می دادگاكه‌ و دواتریش دۆسییه‌ی ئه‌نفال.
له‌ دۆسییه‌ی ئه‌نفالدا تۆمه‌ت رووبه‌رووی چه‌ند تۆمه‌تبارێك كرایه‌وه‌ و له‌وێدا ئه‌م كه‌سانه‌ وه‌ك تاوانباری ئه‌نفال سزادران:

1-تاوانبار عه‌لی‌ كیمیاوی‌
-یه‌كێك بووه‌ له‌لیسته‌ 52 كه‌سییه‌ داواكراوه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا
-به‌عه‌لی‌ كیمیاوی‌ ناسراوه‌
- له‌مارسی‌ 1987، كراوه‌ته‌ لێپرسراوی‌ نووسینگه‌ی‌ باكوری‌ حزبی‌ به‌عس‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا پێبه‌خشراوه‌
لێپرسراوی‌ نووسینگه‌ی‌ رێكخراوی‌ باكوور بووه‌، به‌هۆی‌ بڕیار‌و كاره‌كانیه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوی‌ ئه‌نفالدا نازناوی‌ (عه‌لی‌ كیمیاوی‌) پێدراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهاندا پێی‌ ناسراوه‌.
باڵاترین لێپرسراوی‌ ئه‌و كارانه‌ بووه‌ كه‌لێپرسراوه‌ مه‌ده‌نی‌‌و سه‌ربازییه‌كان له‌نووسینگه‌ی‌ رێكخستنی‌ پێی‌ هه‌ستاون.
زۆرێك له‌كرده‌وه‌كانی‌ ئه‌نجامداوه‌‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ خۆی‌ له‌هێرشه‌كانی‌ سه‌ر گونده‌ كوردییه‌كان له‌ماوه‌ی‌ هه‌شت شاڵاوه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال جێبه‌جێكردووه‌.
به‌رپرسیاری‌ راسته‌وخۆی‌ ئه‌و فه‌رمانانه‌ بووه‌ كه‌ بۆ سه‌رجه‌م كه‌سه‌ سه‌رباز‌و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ركراون، ئه‌وانه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفال-یان له‌دژی‌ گه‌لی‌ كورد جێبه‌جێده‌كرد.
-پێشتر وه‌زیری‌ ناوخۆ بووه‌، له‌هه‌ڤاڵه‌ دێرینه‌كانی‌ سه‌دام حسێن یووه‌‌و یه‌كێك بووه‌ له‌دلًَسۆزه‌كانی‌، له‌ 21ی‌ ئابی‌ 2003 ده‌ستگیركراوه‌ -یه‌كێكه‌ له‌تاوانباره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ئه‌نفال -عه‌لی‌ كیمیاوی‌ (62) ساڵ‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ده‌سته‌ڕاسته‌كانی‌ سه‌دام‌و كاری‌ گرانی‌ پێسپاردووه‌ - -دوای‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفال كراوه‌ وه‌زیری‌ حوكمی‌ خۆجێیه‌تی‌
- ساڵی‌ 1991، رۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ گێڕاوه‌ له‌سه‌ركوتكردنی‌ راپه‌ڕینی‌ شاره‌كانی‌ باشوور

2-تاوانبار سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د
له‌سه‌ره‌تای‌ 1987 تا مانگی‌ ئه‌یلولی‌ 1988، قائید فه‌یله‌قی‌ یه‌ك بووه‌، ئه‌م تاوانباره‌ ماوه‌ی‌ 41 ساڵ‌ له‌ڕیزی‌ سوپای‌ عیراقدا خزمه‌تی‌ كردووه‌‌و بووه‌ته‌ فه‌ریق، ساڵی‌ 1995 كراوه‌ته‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ له‌جیاتی‌ سزادانی‌ به‌پێی‌ یاسا، پله‌ی‌ سه‌ربازی‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ له‌ئه‌نجامی‌ تاوانه‌كانی‌ سه‌ربازانی‌ فه‌یله‌قی‌ یه‌ك له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا.
چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌‌و جاش كیمیاویان به‌كارهێناوه‌ له‌ناوچه‌ی‌ بادینان‌و ناوچه‌كانی‌ تر. سه‌ربازه‌كانی‌ به‌رپرسیارن له‌وه‌ی‌ به‌هێز خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نییان له‌ماڵه‌كانیان ده‌رپه‌ڕاندووه‌‌و گونده‌كانیان وێران كردووه‌.
ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵوموڵكی‌ گوندنشینه‌كاندا گرتووه‌‌و رێگه‌یان پێنه‌داون كشتوكاڵی‌ خۆیان بكه‌ن، له‌باری‌ نامرۆڤانه‌دا هاووڵاتیانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌‌و به‌هه‌موو شێوازێك ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته‌ سه‌رو برسیان كردوون‌و خراپه‌كاری‌ تریان له‌گه‌ڵدا كردوون.
ئه‌م تاوانباره‌ له‌به‌رده‌م دادگادا بێ‌ ئاگایی‌ خۆی‌ نیشاندا له‌هه‌ر هێرشێكی‌ كیمیاوی‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ به‌ڵگه‌كانه‌. هیچ ناوچه‌یه‌ك كیمیایی‌ باران نه‌كراوه‌ به‌تۆپ‌و فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌‌و سه‌متی‌‌و هۆكاره‌كانی‌ تر بێ‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌ مه‌یدانییه‌كان‌و قائید فه‌یله‌قه‌كان‌و تیپ‌و یه‌كه‌كان بۆئه‌وه‌ی‌ زیانیان به‌ر نه‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ ئه‌نجامی‌ هێرشه‌كه‌یان زانیوه‌، كه‌كوشتنی‌ به‌كۆمه‌ڵه‌.
رۆژی‌ 18/9/2003 له‌موسڵ‌ خۆی‌ ته‌سلیم به‌هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا كرد‌وه‌و ژماره‌ 27ه‌م بووه‌ له‌لیسته‌ 55 كه‌سییه‌كه‌دا

3-تاوانبار فه‌رحان موتڵه‌گه‌ جبوری‌:
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ مه‌نزومه‌ی‌ ئیستخباراتی‌ خۆرهه‌ڵات ‌و به‌رپرسیاری‌ راسته‌وخۆ بووه‌ له‌به‌رده‌م تاوانبار سابر ئه‌لدوری‌‌و له‌سه‌روو ئه‌ویشه‌وه‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید.
ئه‌م تاوانباره‌ زنجیره‌یه‌ك یاداشتنامه‌ی‌ بۆ لێپرسراوه‌كانی‌ سه‌روو خۆی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و گوندانه‌ی‌ وێران كراون ره‌وانه‌ كردووه‌. 

4-حسێن ره‌شید محه‌مه‌د
جێگری‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عیراق بووه‌ له‌كاتی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا. به‌شداریی‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌پلاندان بۆ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالی‌ كردووه‌. یه‌كێك له‌پلانداڕێژه‌رانی‌ شاڵاوه‌كان لێپرسراوی‌ دابینكردنی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ جه‌نگی‌ بووه‌ بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ی‌ له‌كوردستان بوون.
5-سابیر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئیستخباراتی‌ سه‌ربازیی‌ بووه‌ له‌كاتی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا. 

6-تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی‌
پارێزگاری‌ موسڵ‌ بووه‌ له‌ماوه‌ی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا.

له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2007 دادوره‌ محه‌مه‌د عوره‌یبی كه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دادگایكردنی تاوانبارانی ئه‌نفالی ده‌كرد، بڕیاری دادگاكه‌ی به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا خوێنده‌وه‌ و دواتریش له‌ 24ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی و سه‌رجه‌م ئه‌و حوكمانه‌ په‌سه‌ندكراون كه‌ له‌ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌نفالدا به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا سه‌پێنراون.
له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دادوه‌ر عارف شاهین سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق وتی: "فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌ عه‌لی كیمیاوی و سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌دی وه‌زیری به‌رگری پێشوو و حسه‌ین ره‌شید تكریتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای پێشوو له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه‌ په‌سه‌ند كراون".
لای خۆشیه‌وه‌ داواكاری گشتی دادگای تایبه‌تی عیراق رایگه‌یاند كه‌ دادگای ته‌مییز حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی په‌سه‌ند كردووه‌.
هه‌روه‌ك بڕیاری به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی سابر عه‌بدولعه‌زیز دووری و فه‌رحان موتڵه‌گ و فه‌رمانی دادگاشی به‌ ئازادكردنی تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی په‌سه‌ند كردووه‌.
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانی تاوانباره‌كانیش داواكاره‌ گشتییه‌كه‌ وتی: "به‌پێی یاسای دادگاكه‌ دوای په‌سه‌ندكردنی حوكمه‌كان له‌لایه‌ن دادگای ته‌مییزه‌وه‌ ده‌بێت تا سی رۆژی دیكه‌ تاوانباره‌كان له‌سێداره‌بدرێن".


هێشتنه‌وه‌ی تاوانباران بێ جێبه‌جێكردنی سزاكان
هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوو له‌ماوه‌ی سی رۆژ له‌ دوای بڕیاری دادگای ته‌مییز سزای له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال جێبه‌جێ بكرێت، به‌لام تا ئێستاش ئه‌و سزایه‌ جێبه‌جێ نه‌ركاوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناره‌زایی هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌ عیراقییه‌ سوونه‌كان و سورنه‌بوونی ئه‌وانی دیكه‌ به‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كانیشه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سزاكان.
بۆنموونه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێی باش نییه‌ سوڵتان هاشم له‌سێداره‌بدرێت وكه‌ به‌پێی بڕیاری دادگاكه‌ پێویسته‌ له‌سێداره‌بدرێت و تاوانی به‌شداریكردن و سه‌رپه‌شتیكردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه‌.
ئێستا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانیدان حوكمی له‌سێداره‌دانی تاوانباره‌كان جێبه‌جێبكرێت، هه‌رچه‌نده‌ پێده‌چێت چیتر له‌ سێداره‌دانه‌كه‌ ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌مابێت، چونكه‌ ئه‌و دۆسییه‌یه‌ بۆخۆی لاوازی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌رامبه‌ر به‌ بایه‌خدارترین مه‌سه‌له‌ خسته‌ڕوو و ئه‌وه‌ش هه‌مووانی نیگه‌ران كردووه‌.


تاوانباره‌ كورده‌كان
له‌ ئه‌نفالدا چه‌ندین كورد وه‌ك سه‌رۆك جاش و جاش به‌شداریان كردووه‌، هه‌ندێك له‌وانه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌ دوو حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ كوردییه‌كه‌ "یه‌كێتی و پارتی"دان و پله‌ و پایه‌یان هه‌یه‌، هه‌ندیكیشیان له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا له‌ناوچوون.
تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ئاشكرا و روون سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ئه‌و كوردانه‌ نییه‌ كه‌ هواكاری به‌عس بوون له‌ ئه‌نفالدا، به‌ڵام لای خۆیه‌وه‌ دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبی‌ سه‌رۆكی‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی عیراق ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ ده‌گرنه‌به‌ر له‌ دژی‌ ئه‌و كوردانه‌ی‌ به‌شدارییان له‌ ئه‌نفاله‌كاندا كردووه‌.
عوره‌یبی ده‌ڵێت: "یاسا مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ به‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان كه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه‌ به‌شدارییان له‌و جۆره‌ تاوانانه‌دا كردووه‌‌و رۆژی‌  24ی حوزه‌یرانی2007  بڕیارێكمان بۆ لیستی‌ بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان زیادكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی‌ به‌شدارییان  له‌ پرۆسه‌كانی‌ ئه‌نفالدا كردووه‌‌ و رێوشوێنی‌ یاساییان له‌دژ ده‌گرینه‌به‌ر كورد بن یان عه‌ره‌ب و ژماره‌یه‌ك له‌ تۆمه‌تباره‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفال كوردن ‌و هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌م دادگاییكردنه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك نیشانبده‌ن كه‌ دادگاییكردنی‌ عه‌ره‌به‌ یان كێشه‌ی‌ كورده‌".

ئه‌مڕۆ 14ی نیسان رۆژی ئه‌نفاله‌، 20 سال به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ساته‌دا تێپه‌ڕبووه‌، كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان گله‌یی ئه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ خزمه‌تی نه‌كردوون،/ حكومه‌تیش ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵده‌دات خزمه‌تیان بكات. دوای بیست سال له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌ساته‌كه‌، ئێستاش به‌ره‌سمی له‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئه‌نفال به‌ جینۆساید نه‌ناسێنراوه‌، دوای بیست ساڵیش له‌ روودانی ئه‌و كاره‌ساته‌، هێشتا روفاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و قوربانیانه‌ نادیارن و ته‌نانه‌ت ناشزانرێت كه‌ ئایا چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان چی بووه‌.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هاوڕێ‌ ئه‌حمه‌د-گۆڤاری‌ عه‌رعه‌ر
 من توشی‌ شۆك بووم له‌م یاده‌ی‌ بیست ساڵه‌ی‌ ئه‌نفاله‌دا ئێستاش ئێمه‌ هه‌ر به‌ لاڵانه‌وه‌ و پاڕانه‌وه‌ و كوڕوزانه‌وه‌وه‌ باسی‌ ئه‌نفال ئه‌كه‌ین، ئێستاش كاتێك باسی‌ ئه‌نفال ده‌كرێت هه‌موومان ده‌چینه‌ سه‌ر باسی‌ حیزبی‌ به‌عس، هه‌موومان ئه‌وه‌ ئه‌زانین و له‌وه‌ دڵنیاین كه‌ به‌عس چی كردووه‌ و چۆن كردوویه‌تی‌ به‌ڵام ئایا خۆمان چیمان بۆ ئه‌نفال كردووه‌، ئایا شه‌رم نییه‌ بۆ كورد له‌ بیسته‌مین ساڵیادی‌ ئه‌نفالدا خاوه‌نی‌ 50 كتێب نه‌بێت و جوانترین و پڕ زانیاری‌ ترین كتێب كه‌ تائێستا له‌سه‌ر ئه‌نفال نوسرابێت كتێبه‌كه‌ی‌ رێكخراوی‌ هیومان رایتس وۆچه‌ كه‌ بێگانه‌ نوسیویه‌تی‌ و‌ نایابترین كتێب له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ نوسرابێت كتێبه‌كه‌ی‌ یوست هیڵترمانه‌ كه‌ ئه‌ویش بێگانه‌یه‌ وه‌ جوانترین كار بۆ ئه‌نفال كرابێت دروستكردنی‌ دادگایی‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراقه‌ كه‌ برێمه‌ر و ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆیانیان كردووین وه‌ باشترین كار كه‌بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ كرابێت به‌ دادگاگه‌یاندنی‌ گه‌وره‌ بازرگانی‌ هۆڵه‌ندی‌ ڤرانس ڤان ئانراته‌ كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بێگانه‌كان بۆیانیان كردووین و خۆمان ته‌ماشاكه‌رین، كورد تا ئێستا نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ ئه‌نفال بكات به‌ شوناسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی‌ كوردستاندا به‌ڵكو نه‌شمان كردووه‌ به‌ شوناسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌سه‌ر ئاستی‌ باشووری‌ كوردستانیش. ئێستاش كورد ئه‌نفالی‌ وه‌ك كۆستێكی‌ گه‌رمیان ته‌ماشاكردووه‌ و‌ گه‌رمیانیش وه‌ك كۆستێكی‌ خانه‌واده‌ی‌ ئه‌نفالكراوه‌كان ته‌ماشای‌ كردووه‌. ئه‌وه‌ی‌ كه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نفال شتێكی‌ نوسیوه‌ یان نوسه‌ره‌ یان رۆژنامه‌نوس واته‌ تا ئێستا كورد كادرێكی‌ ئه‌كادیمی‌ پرۆفیشناڵی‌ نییه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و جینۆسایدی‌ كورد شتێكی‌ نایابی‌ كردبێت، وه‌تا ئێستا كورد نه‌یتوانیوه‌ ئه‌نفال بكات به‌ بابه‌تی‌ زانستی‌ و ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ له‌سه‌ر بنیات بنێت.
دکتۆر نه‌وزاد
 چه‌ند سه‌ره‌نجێك : 1) ‌هیچ باس له‌ چاره‌نووسی ئافره‌ته‌ گه‌نجه‌کان نه‌کراوه‌ ، ته‌نانه‌ت له‌ کاتی دادگاییه‌که‌ی ئه‌نفالیشدا ؟؟ به‌کێ فرۆشراون ، له‌کوێ، چۆن فرۆشراون ؟ 2) ئه‌بوایه‌(.....) سه‌ر‌دانی کۆمه‌ڵگه‌ی شۆڕش و ڕزگاری کردبا و ماچی منداڵه‌کانی کردبا وژه‌مێ خواردنیانی له‌گه‌ڵ بخوات،باوه‌شی به‌ پیره‌ژنوو پیره‌مێرده‌کانا بکردایه‌ وه‌کوو وه‌فاداریه‌ك بۆ قوربانێکانیان، 3)شه‌رمه‌ بۆ حیزبه‌ سه‌ره‌کێکانی کورد تاکوو ئێستا داڵده‌ی جاش و خۆ فرۆشه‌کانیان داوه‌ که‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نفال کردنی کوردا،هه‌روه‌ها مه‌حکوومی به‌رگری کردن له‌ ئه‌فسه‌ره‌ عیراقێکان ئه‌که‌ین ،ئه‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ شاڵاوی ئه‌نفالدا (له‌ ئه‌فسه‌ری عیراق و جاش و موسته‌شار و خۆ فرۆشان ،هه‌ر هه‌موویان به‌ سزای خۆیان بگه‌ن،
سه‌رهه‌نگ كه‌ریم قه‌ره‌نی‌
 دواكارم له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد كه‌ هه‌وڵی‌ جدی‌ و دڵسۆزانه‌ بده‌ن بۆ چاره‌نوسی‌ بێ سه‌ر و شوێنه‌كانی‌ ئه‌نفال و چۆنێتی‌ له‌ناوبردنیان، 1- وه‌ك بیستومانه‌ هه‌ندێك له‌ منداڵانی‌ ئه‌نفال رژێمی‌ به‌عس فرۆشتوونی‌ به‌ وڵاتانی‌ دیكه‌، وه‌كو سعودییه‌ و میسر، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ بكه‌ن و رونی‌ كه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك. 2- تاوانبارانی‌ ئه‌نفال هه‌ر ئه‌و سێ‌ چوار كه‌سه‌ نین، ناویان بڵاوبكرێته‌وه‌ و سزای‌ قورس بدرێن. 3-هه‌ڵسن به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو ناوچه‌كان.
حه مه غه ریب - سویسرا
 ده سا ئەوانه ی داوای به ربوونی تاوان بارانی ئەنفال ده‌كه‌ن (.......) و بچنه (......) مێژوو، ده‌سا ئەو پارته‌ی جاشه ئەنفال چیه‌كانی خزانه ناو ڕیزه‌كانیه‌وه هه‌ر به وێنه‌ی جاش بن به نۆكه‌ری سه ربنێنه وه، ده‌سا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی هه‌رێم كه تا ئێستا ئاوڕی پێویستیان له كه سوكاری ئەنفاله‌كان نه‌یاوه‌ته‌وه هیوادارم به چاره‌نووسی ئەنفال چیه كان بچن.
شێرکۆ
 ئه‌نفال پێم وایه‌ زۆر دوور تر بروانینه‌ ئه‌نفال و چۆن و که‌ی و کێ و هاوکاره‌کانی ئه‌نجامیان دا ، هه‌ر که‌سه‌ بچوکترین زانیاری لایه‌ ئاشکرای بکات، گومانی تێدانییه‌ به‌عس و ره‌گه‌زپه‌رستان ده‌ستی یه‌که‌من له‌ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و کاره‌ساته‌، دوای ئاشبه‌تاڵی 14 ساڵه‌ی شؤرش به‌عس ئه‌نفالێکی بێ ناونێشانی ده‌ست پێ کرد له‌ ساڵی 1978 به‌ بییانۆی پاراستنی سنووری "عیراق" به‌ چۆڵ کردنی به‌ قوڵایی 20 کم ئه‌وه‌ هه‌نگاوی یه‌که‌می بوو له‌ حه‌رام کردنی ژیان له‌ کورد له‌ سه‌ر خاکی خۆی و به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گرتنی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ، ئایا کوکردنه‌وه‌ی کورد له‌ ئۆردووگا زۆره‌ ملێ کاندا هه‌ر ئاماده‌کردنی نه‌بوو بۆ له‌ ناوبردنی ، دوورخستنه‌وه‌ی له‌ زه‌وی و زار بێ کارکردنیه‌تی له‌ بنده‌ستی خۆیایه‌تی به‌ ئاسانی توانی 450 هه‌زار جاشی لێ درووست بکات و تا راده‌ی حیزبه‌کان شانازیان ئه‌کرد هه‌ندێکیان ده‌ست چێنی خۆیانن ئه‌وه‌بوو به‌کارهێنران له‌ ره‌بایه‌کاندا بۆ پاراستنی جاده‌کان و پاشان په‌لاماری گونده‌کان له‌ ئه‌نفالدا. له‌ گفتووگۆی یه‌کێتی و به‌عسدا له‌ 1984دا به‌عسییه‌کان له‌وانه‌ عزت دوری به‌ مام جه‌لالی گوتبو گه‌ر داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مفارز خاسه‌ و خه‌فیفه‌ بکه‌ن خراپتر ئه‌که‌ین و ئه‌ندامێکی م.س یه‌کێتی گوتوبوی ئێمه‌ش پاسدار ئه‌هێنینه‌ که‌رکووک ، وه‌ڵامی نا درووست به‌ بێ ئاماده‌ کاری درووست ئه‌نجامی نادرووستی ده‌بێ ، به‌عس و به‌رنامه‌که‌ی سرینه‌وه‌ی کورد و ناسنامه‌که‌ی بوو، که‌چی نوێنه‌رێکی سه‌رکردایه‌تیم بینی ووتی ئه‌چین بۆ قه‌ڵا چۆکردنی نه‌بیاوه‌ له‌ساڵه‌یی که‌ عه‌ره‌بی هاوورده‌ی لێ نیشته‌جێ کرابوو که‌ ئه‌و بریاره‌ بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و هه‌موو سه‌رده‌مێک نادرووست بوو من زۆرم پێ ناخؤش بوو چونکه‌ ئه‌مزانی وه‌ڵامی داگیرکه‌ر زۆرباجه‌که‌ی قورستره‌ ، ئه‌نجام درا و حوکمه‌تیش په‌لاماری خۆی ده‌ست پێ کرد له‌ گۆپته‌په‌وه‌، پاسداروو کاتیۆشاو 120 ئێرانی به‌ کارهات له‌ که‌رکووک زییانێکی ئه‌و تۆی نه‌گه‌یاند و ئێرانیش به‌ چالاکییه‌کی قه‌رارگای ره‌مه‌زانی له‌ قه‌ڵه‌م دا، حوکمه‌ت بریاری سووتاندنی ته‌روو ووشک و کوشتنی هه‌ر مرۆڤێک و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵێكیشی ده‌رکرد له‌6/6/1986 دا و هه‌ر له‌ مفاوه‌زاتدا هه‌ره‌شه‌ی چه‌کی کیمیایی کرابوو ، یه‌کێتی به‌ حیسابی خۆی خۆی ئاماده‌ ئه‌کردو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئێرانی ئاودیوی ناوچه‌ی جافایه‌تی ئه‌کرد به‌ڵام نه‌پلانی ته‌کتیکی یا ستراتیژی سه‌ربازی له‌ ئارادا نه‌بوو به‌ درێژایی 3 مانگ شه‌ری قه‌یوان ماوه‌ت ئه‌نجام ته‌واوی ناوچه‌که‌ له‌ ئه‌نفالی 1 دا که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و خه‌ڵکێکی زۆر تیاچوون و ئاواره‌ بوون که‌ سه‌ر په‌رش و بڵاو پێ کرا شوێنه‌کانیکه‌به‌ فوویه‌ک کۆتایی هات ، به‌ڵام لێره‌دا هه‌لوه‌سته‌یه‌ک بۆچی سه‌رکرده‌و فه‌رمانده‌کانی یه‌کێتی سوودیان له‌ تێشکان و ماڵ وێرانی ناوچه‌ی جافایه‌تی وه‌ر نه‌گرت ، ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی دوای ئه‌وه‌ی قه‌ره‌داخی به‌جێ هێشتبوو ئه‌ی ووت له‌ چه‌می ره‌زان بنکه‌ دائه‌نێین پاشان خۆی له‌ سووره‌دێی بی نییه‌وه‌ ، یه‌کێتی پلانی رزگار کردنی هاووڵاتیانی قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان نه‌دا هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ش ناوچه‌ی شوان شێخ بزێنی و قه‌ڵاسیوکه‌ هه‌مان کاره‌ساتی تێدا دووباره‌ بۆوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵک بدرێت خۆی رزگار بکات ، ناڵێم سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هاوکاری راسته‌و زۆ بوو به‌ڵام بێ پیلانی ئه‌یخاته‌ خانه‌ی ئه‌و هاوکارییه‌وه‌، لێره‌دا که‌ باس له‌ هه‌ر کاره‌ساتێک ده‌کرێ پێویسته‌ بو ده‌ست خستنه‌ سه‌ر هه‌ڵه‌کان و که‌ڵکی ستراتیژی لێ وه‌ر بگیرێ نه‌ک هه‌ر بۆ کرووزانه‌وه‌و یاد کردنه‌وه‌ بێت، که‌ ده‌سه‌ڵاتێک له‌ وێوه‌ هاتبێت ئه‌بێت ئێستا چ به‌رنامه‌یه‌کی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی هه‌بێت ناڵێم قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ چونکه‌ به‌رنامه‌ زۆر فراوانتره‌ ئه‌شێ قه‌ره‌بوو به‌ پاره‌یه‌کی که‌م ئه‌نجام بدرێ ، به‌رنامه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان خرانه‌ سه‌ر پێی ئابووری ووڵاته‌و پشت به‌ خۆ به‌ستنه‌ نه‌ک وابه‌سته‌یی دراوسێ داگیرکه‌ره‌کان یان کرانه‌وه‌ی بازاری کوردستان بۆ جیهان گه‌لێک خۆی به‌رهه‌م هێنه‌ر نه‌بێت که‌س ئاماده‌ نابێت ئاڵوگۆری بازرگانی درێژ خایه‌نی له‌ گه‌ڵدا بکات.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ