راپۆرتی: جویل كهمپاگن
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان
هه‌ڵسوكه‌وتی هێمن و له‌سه‌رخۆی ناسح عبدالرحیم ره‌شید به‌پێچه‌وانه‌ی شێوازی نوسینیهكانیهتی له ئینته‌رنێتدا. ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌و خوێندكاری بایۆلۆجی بوه‌و بووه‌ته رۆژنامه‌نووس. ناسح نوسه‌رێكی به‌رده‌وامه له ماڵپه‌ری كوردستان پۆست، كه ماڵپه‌رێكی پڕ خوێنه‌ره‌و به‌رده‌وام دهسهلاَتدارانی كورد توڕه‌ده‌كات. ناسح له نوسینه‌كانیدا دژی سیسته‌می سیاسی كوردستانی عێراق و گه‌نده‌ڵی دهسهڵاَتداره سیاسیه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه. له نوسینێكدا كه هاوینی رابردوو بڵاَوكرایهوه، ناسیح سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه دێرینه‌كان وتارێكی نووسی و ووتی "پێویسته دادگایی بكرێن له‌به‌رامبه‌ر تاڵاَنی ماڵ و موڵكی خه‌ڵك."
پاش ئه‌وه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كات بوو تاوه‌كو ووتاره پڕ ره‌خنه‌كانی ناسیح سه‌رنجی سلبیانه و نه‌ویستراو رابكێشن.
له‌كاتێكدا مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2007، ناسح به‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌سوڕایه‌وه، چوار كه‌سی چه‌كدار كه جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ردابوو به زه‌بری هێز خستیانه ناو پیكابێكی نیسانه‌وه‌و ده‌ست و قاچیان به‌سته‌وه‌و تورهكهیهكیشیان كرده‌سه‌ری. ناسیح باسی رووداوه‌كه‌ی بۆ كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان كرد وتی "نه‌مزانی بۆكوێم ده‌به‌ن. ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك رۆشتن و ئینجا لایاندایه سه‌ر جاده‌یه‌ك كه هه‌ستم ئه‌كرد قیرتاونهكرابوو." ناسیح ووتی چه‌كداره‌كان له سه‌یاره‌كه دایانگرت. ئینجا بهبۆكز و شه‌ق تێیبهربون و لوله‌ی تفه‌نگیشیان رووتێكردو پێیان وت كه واز له‌نوسین بهێنێت ئه‌گینا ئه‌یكوژن. پاشان چه‌كداره‌كان شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت و ناسیحیان به لاشه‌ی كوتراوه‌وه جێهێشت.
پێشنیاره‌كان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كوردستانی عێراق، ناوچه‌یه‌كی پر شاخاوی باكوری عێراقه‌و نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ناسراوه به‌وه‌ی كه ناوچه‌ی لێبورده‌یی و ئازادی راده‌ربڕینه. ژماره‌یه‌كی كه‌م راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ، بهلاَم ئازا ته‌حه‌دای حزبه دهسهلاَتدارهكانی هه‌رێمه‌كه -پارتی دیموكراتی كوردستانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی- به بڵاَوكردنهوه هه‌واڵی چاونه‌ترسانه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت، خراپ ئیداره‌كردن، كێشه‌ی كۆمهڵاَیهتی، و پێشلێكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن. كاری ئه‌م راگه‌یاندنانه (كه به‌شێوه‌ی چاپكراو و ئێنتهرنێتن) جێیان لهقكردووه به راگه‌یاندنی خودی حزبه دهسهڵاَتدارهكان كه به‌شێوه‌یه‌كی باش خه‌رجییان ده‌كرێت و سه‌رده‌مانێك راگه‌یاندنی باڵاَدهستی ناوچه‌كه‌بوون.
به‌پێی به‌دواداچونێكی مه‌یدانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، به‌رده‌وامبون و فراوانبوونی ئه‌م ئازایه‌تیه‌ی راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكان بوه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێك له سه‌ركوتكردن له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا و زۆربه‌ی زۆری هێرهشهكان ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێن كه نوسینه‌كانیان ره‌خنه له بارزانی و تاڵه‌بانی و لێپرسراوه باڵاَكانی تر ده‌گرن. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و په‌لاماردراون له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت سه‌ربه‌حكومه‌ت یان لایه‌نگری حكومه‌ت بن، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی تر له رۆژنامه‌نووسان هه‌راسان كراون و لێیاندراوه. تا ئه‌مرۆش، هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه به‌تۆمه‌تی ئه‌و هێرش و پهلامارانهو هێشتا هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕێی لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێمن كه وهڵاَمێكیان هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ره‌خنه‌گرانه‌ی كه دژی سه‌ركرده‌كانی كورد وتار‌و راپۆرتیان نووسیوه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراون و به‌پێی یاسای سزادانی سه‌رده‌می به‌عس دادگایی كراون. له ساڵی رابردووش‌دا، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی كاری رۆژنامه‌نووسیدا كه سزای ماددی قورسی ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر رۆژنامهنووسانداو رێگه‌یشی به حكومه‌تدا كه رۆژنامه دابخات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م روداوانه‌و له‌پێناوی ده‌رخستنی راستییه‌كاندا، كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ساڵی 2007 دا سه‌ردانێكی دوو هه‌فته‌یی بۆ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامدا. له‌و سه‌ردانه‌دا نوێنه‌رانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان لهگهڵَ ده‌یان رۆژنامه‌نووسی حزبی و سه‌ربه‌خۆدا كۆبوونه‌وه. له هه‌ولێر، كه پایته‌ختی حكومه‌تی هه‌رێمه، په‌رله‌مانتاران و لێپرسراوان به‌بایه‌خه‌وه پێشوازیان له هه‌ندێ له نیگه‌رانییه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان كرد‌و دووپاتیانكرده‌وه كه پابه‌ندن به ئازادی راگه‌یاندنه‌وه. بهڵاَم ئه‌و لێپرسراوانه نه‌یانتوانی هۆكاری چه‌ندین هێرشی توند بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان روونبكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له توندی كۆتوبه‌ندی یاسایی سه‌ر راگه‌یاندنیان كه‌مكرده‌وه‌و به‌توندیش دژی زۆرێك له رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان و ماڵپه‌ره‌كان دوان و به پڕ له قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو وهسفیانكردن. زیاد له‌وه‌ش، سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان، ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كانیان قه‌ده‌غه‌كردووه له‌وه‌ی كه بێ مۆڵه‌ت قسه بۆ رۆژنامه‌نوسان بكه‌ن، و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی حزبه‌كان به‌رده‌وام هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ.
نه‌وشیروان مسته‌فا، خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه‌و پێشتر جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه، ده‌ڵێت، "كاتێك كه رووبه‌رووی كێشه‌گه‌لێكی كۆمهڵاَیهتی و سیاسی ئه‌بیته‌وه دوو رێگاچارهت له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت: یان گۆرانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌یت، یان ده‌می رۆژنامه‌نووسان داده‌خه‌یت." نه‌وشیروان مسته‌فا،كه‌سایه‌تییه‌كی جه‌ربه‌زه‌و پشتئه‌ستور به داراییه‌كی باش، پێش ماویه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیابوویه‌وه‌و رۆژنامه‌و سایتێكی ههواڵَ و كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی دامه‌زراند. ئه‌و وتی كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێ دهسهڵاَتدارانی ناو حزبه‌كه‌ی پێشوی كێشه بۆ رۆژنامه‌نووسان دروست بكه‌ن و هه‌وڵی بێده‌نگ كردنیان بده‌ن.
كاتێك كه پرسیار ده‌رباره‌ی كۆتوبه‌ندی سه‌ر راگه‌یاندن كرا، لێپرسراوانی حزبی و حكومی زۆربه‌ی خهتاكهیان خسته ئه‌ستۆی رۆژنامه‌نووسان. فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوسینگه‌كه‌یدا به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان وت، "ئێمه ئیدعای ئه‌وه‌ناكه‌ین كه بێكهموكورتین... له زروفی ئینتقالیدا(بۆ دیموكراسی) پێویسته چه‌ند قۆناغێك ببڕیت. باوه‌ڕم وایه كه ئێمه، له كوردستانی عێراق، هه‌نگاو به‌ره‌وه پێشه‌وه ده‌نێین. ده‌مانه‌وێت كه راگه‌یاندنی ئازادمان هه‌بێت، ده‌مانه‌وێت رۆژنامه‌نووس رێزی بگیرێت و گوێ له خه‌ڵك بگیرێت، بهڵاَم (رۆژنامه‌نووسان) ئه‌زمونی پیشه‌یییان نییه."
كاوه محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، روونتر وتی، "یه‌كێك له‌و كه‌موكورتییانه‌ی كه ده‌یبینین ئه‌وه‌نییه كه سنور له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه سنورێك نییه."
راگه‌یاندنی كوردستانی عێراق بێ كهموكور تی نییه. رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان، بودجه‌یان وه‌ك پێویست نیه‌و كۆمه‌ڵێك ستاف كاریان تێدائهكهن كه ده‌وره‌ی پیشه‌یی كه‌میان بینیوه، به‌شێوه‌یه‌كی نسبی پێوه‌ری لاوازیان هه‌یه بۆ پیشه‌ییبون و زۆربه‌یان سروشتێكی سیاسی و ئایدۆلۆجیان هه‌یه نه‌ك بێلایه‌نی. ئاكۆ موحه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری پێشووی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا ده‌ڵێت، "دوای راپه‌ڕین، كورد رۆژنامه‌نووسی تیانه‌بوو. شاعیر‌و نووسه‌رمان هه‌بوو، ئه‌وانه بوونه رۆژنامه‌نووس." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "رۆژنامه‌كان... هه‌واڵیان نه‌بوو. به‌ڵكو هه‌موویان پڕبوون له ووتاری بۆچون و ئایدۆلۆجییهكیان له‌پشت بوو."
پاش ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تییه‌ی كه بهسهركوردا هاتووه له‌سه‌رده‌ستی رژێمی سه‌دام ، هه‌ر له سه‌ركوتكردنی سیاسییه‌وه تا به شاڵاَوی كۆمه‌ڵكوژی ساڵی 1988، كوردستانی عێراق وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ركه‌وتووی عێراق ته‌ماشا ده‌كرێت. كوردی عێراق، كه ماوه‌ی 17 ساڵَ سوودمه‌ندبوون له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه‌یان،شانازی به‌و ئارامییه نسبیهوه ده‌كه‌ن كه له هه‌رێمه‌كه‌دا به‌رقه‌راره‌و هه‌روه‌ها ئه‌و باری ئابووریه‌ی كه له په‌ره‌سه‌ندندایه. هه‌رچه‌نده هه‌رێمه‌كه ناوبه‌ناو چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی به‌خۆیه‌وه بینیوه-دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له مانگی ئایاری ساڵی 2007دا كه ئامانجه‌كانیان باره‌گاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان بوون، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 45 كه‌سیان تێدا كوژرا- بهڵاَم كوردستانی عێراق پارێزراوبووه له‌و توندوتیژیه‌ی كه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا رووده‌ده‌ن.
لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر په‌رۆشانه ناوچه‌كه به "عێراقه‌كه‌ی تر" ناوزه‌ند ده‌كه‌ن، كۆمپانیای لۆبی به‌ناوبانگی واشنتۆن باربۆر گرفیس و رۆجه‌رز كاریان بۆده‌كات، جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئارامی هه‌رێمه‌كه‌و كهشو هه‌وای له‌باری بازرگانی و رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ، گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری- ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كه هه‌موو كه‌س هیوایان بۆ ئه‌خوازن پاش له‌ناوبردنی دیكتاتۆر. "ئێمه دیموكراسییه‌كی سه‌قامگیر له رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا بونیاد ده‌نێین،" ئه‌وه ده‌قی وته‌یه‌كی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بوو كه له ساڵی 2007دا‌و له بانگه‌شه‌یه‌كی فۆرین ئهفهیهرس دا رایگه‌یاند. هه‌روه‌ها وتبووی، "نازانم بۆچی ئه‌مه زۆرتر ئاماژه‌ی پێناكرێت."
به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی تایبه‌تی ده‌دات به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت وولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ له‌ئامێزگرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی هه‌رێم كه حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی نزیكی لهگهڵَ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه: پشتگیری بۆ ئهمهریكاو سه‌رۆك جۆرج بۆش زۆر بڵاَوه له‌م هه‌رێمه‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا رژێمی سه‌دام حوسه‌ینی له ساڵی 2003دا له‌ناوبردو له‌و شه‌ڕه‌دا كورد پشتوانی ئه‌مه‌ریكا بوو. له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆشكی سپی له ساڵی 2005دا، بۆش وتی كه بارزانی، "پیاوێكی ئازایه...كه دژی دیكتاتۆرێك وه‌ستایه‌وه." هه‌رێمی كوردستان خانه‌خۆی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكییه‌و هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌دارنی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك هێله‌ری كلینتن كاندیدی دیموكراتخوازه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا باسی له دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی لێره كردووه. ووڵاَته یه‌كگرتووه‌كان،كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دهساڵَ ناوچه‌ی دژه فڕینی بۆ پاراستی كوردی عێراق دوای جه‌نگی كه‌نداو دامه‌زراند، سه‌دان ملیۆن دۆلاری له بواره‌كانی یارمه‌تی مرۆیی و په‌ره‌پێداندا خه‌رجكردوه. ئێستاش، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵده‌دات وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی رابكێشێت بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار و كه‌رتی نه‌وت.
بهڵاَم پێده‌چێت كه گرژی نێوان حزبه حاكمه‌كان و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له ئاستێكی به‌رزدا بمێنێته‌وه.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه باری ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی نسبی سهركهوتوبووه، بهڵاَم هێشتا هه‌رێمه‌كه به‌ده‌ست ئاستی به‌رزی ههڵاَوسان و كه‌می خزمه‌تگوزاری گشتی و جیاوازی ئاستی ئابووری خه‌ڵك و بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی حكومه‌ته‌وه ده‌ناڵێنێت. ئه‌م كێشانه‌ش هه‌موو بوونه‌ته بابه‌تی راگه‌یاندنه ره‌خنه‌گره‌كان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانی، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ سه‌كۆیه‌كی گرنگی دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بوار بدات به هاوڵاَتیانی ئاسایی قسه‌بكه‌ن و سیاسه‌تمه‌داران بخه‌نه ووردنینهوه، كه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا راگه‌یاندنی حزبی باڵاَدهست ئه‌بێت له‌و ژینگه‌یه‌دا.
كورد- كه نیشتمانه‌كه‌یان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر توركیا، ئێران، سوریا‌و عێراقدا- یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گروپه نه‌ژادییه‌كانی رۆژههڵاَتی ناوه‌ڕاست پێكده‌هێنن. ژماره‌ی كورد ده‌گاته نزیكه‌ی 25 ملیۆن كه‌س و گه‌وره‌ترین گروپه نه‌ژادیی سه‌ر زه‌وین كه ده‌وڵه‌تیان نه‌بێت. هه‌روه‌ك هاونه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یان، كوردی عێراق مه‌ینه‌تی خیانه‌تی سیاسی‌یان له‌سه‌رده‌ستی رۆژئاوا‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی له‌ناو وڵاَتهكهی خۆیاندا چه‌شتووه.
هه‌ر دوای شه‌ڕی كه‌نداو له ساڵی 1991دا، سوپای سه‌دام راپه‌رینێكی كوردی عێراقی تێك‌شكاند دوای مانگێك له ده‌ستپێكردنی. له‌مانگی نیسانی ئه‌و ساڵه‌دا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چوونه باكوری عێراقه‌وه‌و ناوچه‌ی ئارامیان له‌به‌شێكی فراوانی هه‌رێمه‌كه‌دا دامه‌زراند وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ی كه به‌هۆی كۆڕه‌وی هه‌زاران كورده‌وه دروستبوبوو. فرۆكه‌كانی عێراق قه‌ده‌غه‌كران له فڕین له ناوچه‌ی "دژه فڕین"دا كه له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئهمریكاو بهرتانیایهوه چاودێری ده‌كرا. له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1991دا، سه‌دام بڕیاریدا ده‌مه‌زراوه حكومییه‌كانی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه و به‌مه‌ش كوردستانی عێراق به‌ئه‌مری واقع بووه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌م هه‌رێمه‌ش چووه ژێر دهسهلاَتی پارتی دیموكراتی كوردستانی مه‌سعود بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه. له ساڵی 1992دا هه‌رێمه‌كه هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجامداو پارتی و یه‌كێتی به‌شێوه‌ی په‌نجا به په‌نجا حكومه‌تیان پێكهێنا.
كوردستانی عێراق كه له بنچینه‌دا كۆمه‌ڵگایه‌كی كشتوكاڵی بو، بهلاَم له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه بایه‌خێكی كه‌می پێدرا، بۆیه له‌و كاته‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی زۆرتر روویان له ژیانی شارنشینی كردوه‌و ئابووریهكیهشی زۆرتر پشت به بیناكاری و بازرگانی كردن و ئیشی حكومی ده‌به‌ستێت. نه‌وه‌ی گه‌نجی كورد زۆربه‌ی زۆریان به كوردی قسه‌ده‌كه‌ن و خۆیان له‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌پارێزن، كه له‌وانه‌یه باوك و دایكیان له‌رابردودا له قوتابخانه‌دا فێری بووبن. مه‌یلی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد و جیابوونه‌وه له عێراق زۆر به‌هێزه.
ئۆتۆنۆمی كوردستان له ساڵی 1991دا گۆرانكاری به‌سه‌ر راگه‌یاندندا هێنا. پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆژنامه‌یان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاَوكردهوهو رادیۆی و ته‌له‌فزیۆنیان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی په‌خشكرد. له‌م راگه‌یاندنانه‌وه ته‌ئكید له وتاری دژ به رژێمی به‌عس و ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری كوردایه‌تی ده‌كرا. بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵَ، راگه‌یاندن له‌ژێر دهسهلاَتی حزبه دهسهڵاَتدارهكاندا مایه‌وه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌رژه‌وه‌ندی حزبی و خۆپاراستن بوو له ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌كانی حزب.
له ساڵی 2000دا، دوای هاتنه‌كایه‌ی ئاگربه‌ست له شه‌ڕی خوێناوی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی هاوڵاتی ه‌وه له‌لایه‌ن گروپێك رۆشنبیر له شاری سلێمانی ژێر دهسهلاَتی یه‌كێتی دامه‌زرێنرا. ئه‌و گروپه رۆشنبیره، كه نیگه‌ران بون له نه‌بوونی راگه‌یاندنێك كه به‌رپرسیارێتی بخاته سه‌ر حزبه‌كان، رۆژنامه‌كه‌یان به ژماره‌یه‌كی كه‌م له كارمهندو بودجه‌ی 3000 دۆلار ده‌ست پێكرد. زۆر به‌خێرایی هاوڵاتی بووه پڕ خوێنه‌رترین رۆژنامه به‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مین جار‌و له راگه‌یاندنی ناوخۆدا به‌چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه له كاره‌كانی حكومه‌ت و حزبه حاكمه‌كانی ده‌ڕوانی. به‌شێوازێكی پڕ بایه‌خه‌وه، ههواڵَ و ووتاره‌كانی ته‌حه‌دای زاڵبوونی دهسهلاَتی سیاسی حزبه‌كان و واسته‌كاری له حكومهتداو نه‌بوونی خزموتگوزاری گشتیان كرد. حاڵی حازر، هاوڵاتی هه‌فته‌ی دوو جار ده‌رده‌چێت و به پڕ خوێنه‌رترین رۆژنامه له كوردستاندا دائه‌نرێت و تیراژه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 20000 مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
له‌و كاته‌وه‌ی كه هاوڵاتی ده‌ستی پێكرد، ژماره‌یه‌كی تر له رۆژنامه‌ی سهربهخۆو نیمچه سه‌ربه‌خۆ بڵاَوكراونهتهوه، زۆبهیشیان له ناوچه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌رده‌كرێن كه ناوچه‌یه‌كی لیبراڵتره. ئاوێنه، رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی تری پێشه‌نگه‌و تیراژی نزیكه‌ی 15000دانه‌یه، راپۆرتی هه‌ستیار له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بلاَو ده‌كاته‌وه- بۆ نمونه له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا راپۆرتێكی به‌دواداچونیان بڵاَوكردهوه كه بازرگانێكی كوردی تێدا تۆمه‌تباركرابوو به بردنی 38 ملیۆن دۆلاری حكومه‌ت كه ته‌رخان كرابوو بۆ كڕینی ئۆتۆمۆبیل. له‌نێو رۆژنامه‌كانی تردا كه له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا دهستیانپێكراوه، رۆژنامه‌ی رۆژنامه یه، رۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌گری رۆژانه‌یه و له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه دامه‌زرێنراوه. رادیۆی نه‌وا یه‌كه‌مین رادیۆی ناحزبی هه‌رێمه‌كه‌یه: هه‌رچه‌نده وێستگه‌كه هه‌ندێ یارمه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ووڵاَته یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرتووه، بهڵاَم چه‌ندین به‌رنامه‌ی ره‌خنه‌ئامێزی په‌خشكردووه. بهڵاَم لهگهڵَ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، زۆربه‌ی ره‌خنه توونده‌كان له سه‌ر ماڵپه‌ره‌كان بلاَودهكرێنهوه، له‌وانه ماڵپه‌ری كوردستان پۆست، كه له سوید به‌ڕێوه ئه‌برێت، كه وتاری گاڵته‌ئامێزی سیاسی ره‌خنه‌گرانه‌ی نوسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردی ناو كوردستان و تاراوگه بڵاَوئهكاتهوه.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، تۆماری ئازادی راگه‌یاندنی كوردستانی عێراق بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 2005دا بووه مایه‌ی سه‌رنجراكێشان.كاتێ كه دهسهلاَتداران له هه‌ولێر نوسه‌ری كوردی-نه‌مسایی، كه‌مال سه‌ید قادر-یان، پاش دادگاییه‌كی كورت، به 30 ساڵ زیندانی حوكمدا به‌هۆی ئه‌م وتارانه‌ی كه له ماڵپه‌ری كوردستان پۆست‌دا بلاَویكردبوونهوه. به‌دڵنیاییه‌وه نووسینه‌كانی كه‌مال سه‌ید قادر ئادابی تێدا رهچاونهكرابوو: له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباركردنی مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به گه‌نده‌ڵی، كه‌مال سه‌ید قادر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی په‌یوه‌ندیان به ده‌زگای جاسوسی روسیا (كه‌ی جی بی) یه‌وه بوه‌و، و هه‌روه‌ها مه‌سرور (كوڕی مه‌سعود بارزانی) كه سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستی كوردستانه "گه‌واد"ه. كه‌مال سه‌ید قادر پاش پێنج مانگ به لێبوردێنكی سه‌رۆكایه‌تی ئازادكرا، بهلاَم به‌پێی بۆچوونی زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان قورسی سزاكه زه‌نگێك بوو سه‌باره‌ت به فراوانبوونی تاكتیكه‌كانی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندن. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، له‌وكاته‌وه لانی كه‌م حه‌وت رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون له لایه‌ن دهسهلاَتدارانهوه، سێ رۆژنامه‌نووس خراونه‌ته زیندانه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی تریش رووبه‌ڕووی په‌لامار بوونه‌ته‌وه.
نه‌به‌ز گۆران، 29 ساڵه، كه ووتار بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك ، له‌وانه هاوڵاتی و ئاوێنه، ده‌نوسێت، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به هه‌مان شێوه‌ی ناسیح عبدالرحیم رفێتراو لێیدرا. ئه‌و كاته‌ی كه له مانگی نیسانی ساڵی 2007دا نه‌به‌ز یانه‌ی یه‌كێتی نوسه‌رانی به‌جێ ئه‌هێشت، له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێردا پێنج چهكدراری كلاَشینكۆف به‌ده‌ست كه جل و به‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ردابوو به‌زه‌بری هێزه نه‌به‌زیان خسته‌ناو پیكابێكهوه. نه‌به‌ز رووداوه‌كه‌ی بۆ كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان له یه‌كێك له كافتریاكانی هه‌ولێردا گێرایه‌وه، "ده‌مانچه‌یان خسته‌ر سه‌ر سه‌رم و وتیان سه‌ركه‌وه." نه‌به‌ز چاوی به‌ستراو پاش نزیكه‌ی نیو سه‌عات به سه‌یاره گه‌یه‌نرایه ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست.له‌وێ چهكدرارهكان به قۆناغه تفه‌نگ كه‌وتنه لێدانی. هه‌روه‌ك ناسیح، نه‌به‌زیش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا كه واز له نووسین بهێنێت. نه‌به‌ز له‌م باره‌یه‌وه وتی، "یه‌كێكیان پێی وتم "ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه عاقڵت بكه‌ین و ئیتر نه‌نوسیت، تا تۆ به‌رده‌وام بیت ئێمه‌ش به‌رده‌وام ئه‌بین."" له‌و هێرشه‌دا نه‌به‌ز قوله‌پێی و ددانه‌كانی شكان و به‌شێكی زۆر له‌شی برینداركرا.
نه‌به‌ز ووتی دڵنیانییه له‌وه‌ی كه هۆكاری هێرشه‌كه چی بووه، بهڵاَم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشتر چه‌ند ووتارێكی رهخهئامێزی بڵاَوكردبوویهوه ده‌رباره‌ی چه‌ند به‌رپرسێك، له‌وانه وتارێك كه باسی له كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی نێچرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌كرد. نه‌به‌ز له وتاره‌كه‌یدا نوسیبووی، "كاتێ سه‌رۆك وه‌زیران له ماڵ دێته‌ده‌روه، ژیان ئه‌وه‌ستێت! نههاوڵاتیهك، نه سه‌یاره‌یه‌ك، نه ته‌یرێك، نه گیانلهبهرێت نابێت بجوڵێن هه‌تا جه‌نابیان گوزه‌رده‌كه‌ن." له وتارێكی تردا نه‌به‌ز نووسیبووی كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌نده له بواری به‌ڕێوه‌بردندا لاوازه كه ،"ناتوانێت قه‌یتانی قۆنارهكانی خۆی گرێبدات." نه‌به‌ز وتی جگه له‌و وتارانه چه‌ند رۆژیك پێش له په‌لاماره‌كه ژماره‌یه‌ك وتاری تری نووسیبوو له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی ناو راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان پێیانوایه كه ده‌ستی به‌رپرسان له پشت ئه‌و هێرشانهوهبن. ئاسۆ جه‌مال موختار، وێنه‌گرێكی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، وتی باوه‌ڕی وایه تۆڵه‌ی حكومه‌ت له پشت ئه‌و هێرشهوهبووكه چه‌ند چه‌كدارێك له نزیك پاركی ئازادی له سلێمانی له مانگی ئایاری 2007دا كردیانهسهری. ئاسۆ، كه بۆكه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (چاو)ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئیش ئه‌كات كه بڕیاره له‌داهاتوودا بكرێته‌وه‌و براكه‌ی له سویده‌وه ماڵپه‌ری كوردستان پۆست به‌ڕێوه‌ده‌بات، له كاتێكدا نوسینگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربه حكومه‌تی به‌جێ ده‌هێشت له‌لایه‌ن سێ چهكدراوه هێرشی كرایه سه‌ر. ئاسۆ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی له یه‌كێك له دوكانێكی پیتزا فرۆشتندا كه زۆر دوور نه‌بوو له شوێنی رووداوه‌كه، له سلێمانی، بۆ كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان گێرایه‌وه، "سێ كه‌سی سه‌روچاو داپۆشراو به خێرایی له سه‌یاره‌یه‌ك دابه‌زین، دوانیان داریان به‌ده‌سته‌وه‌بوو و سێیه‌م كه‌سیش ده‌مانچه‌یه‌ك. په‌لاماری سهیارهكهمیاندداو رایانكێشامه ده‌ره‌وه." ئاسۆ به چه‌ند برینێكه‌وه رزگاری بوو. ئاسۆ وتی كه به‌رپرسانی یه‌كێتی چه‌ندین جار گله‌ییان لێكردبوو سه‌باره به كوردستان پۆست، و تۆمهتباریانكردبوو به‌وه‌ی كه بۆ ماڵپه‌ره‌كه ئه‌نووسێت و دووپاتیانكردبوویهوه كه ده‌بێت براكه‌ی واز له ره‌خنه‌گرتن له به‌رپرسانی كورد بهێنێت.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه بۆ كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان دوان ره‌تیانكرده‌وه كه به‌رپرسان له‌پشت هێرشهكانهوهبن و وتیان، بۆ نمونه، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت جل و به‌رگی سه‌ربازی له بازاردابكرێت، بۆیه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرش به‌ره‌كان جل و به‌رگی سه‌ربازیان له‌به‌ردابوه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت كه حكومه‌ت و حزب له پشت ئه‌و كارهوهبن. له وهڵاَمێكی نوسراودا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌كه‌دا وتی كه هێرشه‌كان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، "سه‌ره‌ك وه‌زیران، نێچیرڤان بارزانی و هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م هێرشانه به هه‌ند وه‌رده‌گرن،" هه‌روه‌ها وتی، "پاراستنی مافی ده‌ربڕینی ئازاد له ئه‌وله‌ویاتی ئه‌م حكومه‌ته‌یه." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بۆ زیادكرد كه، "هیوادارم لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن و ئه‌نجامده‌ران بهێنرێنه به‌رده‌م دادگا."
تاراده‌یه‌ك، په‌لامار و تۆقاندنهكان ئامانجی خۆیان پێكاوه‌و هه‌ندێ له رۆنامهنووسانی ناچاركردووه كه به‌رنامه‌ی كاریان بگۆڕن، به‌تایبه‌ت خۆپاراستن له‌وه‌ی كه دره‌نگانی شه‌و له‌ده‌ره‌وه‌بن. تاریق فاتح، 37، خاوه‌ن ئیمتیازی هاوڵاتی وتی پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له یه‌كێك له رێستۆرانهكانی سلێمانی هێرشیكرایه‌سه‌ر، ئیتر شه‌وان تا دره‌نگان نامێنێته‌وه. توانا عوسمان، سه‌رنوسه‌ری پێشووی هاوڵاتی كه حاڵی حازر راوێژكارێكه، وتی كه چه‌ند به‌رپرسێك ئامۆژگاری "براده‌رانه"یان ئاراسته‌ی رۆژنامهكهكردوهو هۆشیاریان داوه‌كه ستافه‌كه شه‌وان نه‌چن بۆ یانه‌كان و گۆڕان له رۆتینی سه‌فه‌رو گه‌ڕانیان بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی ئه‌و گرژه‌ی پێشووی نێوان توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان، (په‌كه‌كه) كه مۆڵگه‌كانیان له كورستانی عێراقن، به‌رپرسانی ئاسایش به‌شێویه‌كی به‌رنامه بۆرێژراو رێگه‌یان له رۆژنامه‌نوسان گرتووه بۆ سه‌ردانكردنی ناوچه‌كانی ژێر دهسهلاَتی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شاخی قه‌ندیل. پێكدادان له‌سه‌ر سنور و تۆببارانی توركیا له كۆتایی ساڵی 2007دا و هێرشی هه‌شت رۆژه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانی عێراق كه په‌كه‌كه‌یان تێدایه له مانگی شوباتدا له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسكراوه. به‌پێی هه‌واڵه‌كان ئاسایش هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووس كه ویستویانه بۆ گوزارشكردنی سه‌ردانی ناوچه‌كان بكه‌ن.
بهرۆتینێكی زیاتر، پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیركردوه.یان به‌پێی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر سكاڵاَی ناوزڕاندن، زیندانیان كردون. له هه‌ندێ حاڵه‌تی دیكه‌دا، هێزه‌كانی ئاسایش له كاتی گوزارشكردنی خۆپشاندانی خه‌ڵكدا رۆژنامه‌نووسیان هه‌راسانكردوه و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا، بۆ نمونه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له كاتی خۆپشاندانه‌كانی دژ به حكومه‌ت له 16ی ئازاری 2006 له شاری هه‌ڵه‌بجه رویدا.
ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لێكۆڵینهوهئامێز (ته‌حقیق)ی لڤین، گۆڤاره‌كه‌ی له نوسینگه‌یه‌كی بچووكی نهۆمی كۆتایی بینایه‌كی بازرگانی له ناوجه‌رگه‌ی سلێمانیدا به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌حمه‌د، كه پێشتر مامۆستا بووه، كێشه‌ی لهگهڵَ ئاسایش‌دا بۆ دروستبوو پاش ئه‌وه‌ی كه گۆڤاره‌كه راپۆرتێكی بڵاَوكردهوه ده‌رباره‌ی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و ئه‌گه‌ره‌كانی ململانێی دهسهڵاَت له‌ناو یه‌كێتیدا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی. مانشێتی راپۆرته‌كه بریتی بوو له "میراتی پیاوه نه‌خۆشه‌كه"، له‌و راپۆرته‌دا باس له‌وه كرابوو كه گوایه خراپ بوونی باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانی گرژی سیاسی دروستكردووه، "چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو یهیكێتیدا چاوه‌ڕێی سه‌عاتی سفر ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تاڵه‌بانی بگرنه‌وه." كاردانه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته زۆر توندبوو.
رۆژی 16ی نیسانی 2007، ئه‌و رۆژه‌ی كه گۆڤاره‌كه كه‌وته بازاڕه‌وه، ئاسایشی سلێمانی ئه‌حمه‌د-یان بانگ كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه. ئه‌حمه‌د له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان له نوسینگه‌ی لڤین باسی له رووداوه‌كه كرد، "پێیان وتم كه بابه‌ته‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی." ئه‌حمه‌د داوای لێكرا كه زانیاری شه‌خسیان بداتێ، له‌وانه ژماره‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری و شوێنی كار‌و زانیاری ده‌رباره‌ی خێزانه‌كه‌ی. بهڵاَم ئه‌وه كۆتایی كێشه‌كه نه‌بوو، ئه‌حمه‌د وتی، "رۆژی داهاتوو كۆمه‌ڵێك ئاسایش به جلی مه‌ده‌نییه‌وه هاتن بۆ ماڵمان و بێ فه‌رمان (ی دادوه‌ر) بردمیان بۆ ئاسایش." ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌كرد كه چۆن ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر جاده‌كه‌دا ده‌ستگیریان كردبوو. ئه‌حمه‌د وتی، "كه‌له‌بچه‌یان كردم و خستمیانه ژوورێكی فه‌ردییه‌وه." ئه‌حمه‌د شه‌وی له‌وێ به‌سه‌ربرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا‌و توره‌ش بوون لێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه سوكایه‌تی به تاڵه‌بانییه‌وه كردووه.
نمونه‌ی زیندانیكردنی رۆژنامهنووسیانی دیكه كه ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، بریتییه له نوسه‌ری هاوڵاتی حه‌وێز حه‌وێزی كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دوو جار له ساڵی 2006دا ده‌ستگیركرا: یه‌كه‌مجار له مانگی ئازاردا كاتێ كه ووتارێكی به‌ناوی "فرعهونهكانی كوردستان چۆڵی كه‌ن" نووسی و دووه‌م جار و دوای دوو مانگ جارێكی تر دهستگیركرایهوهو بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له زیندان مایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ووتارێكی نووسی و باسی له به‌سه‌رهاتی گرتنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه كردبوو. هاوكاره‌كانی حه‌وێز له هاوڵاتی وتیان كه له‌و كاته‌وه حه‌وێز له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆی رۆشتووه بۆ سوریا. له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2007دا كارمه‌ندانی ئاسایش فهیسهڵَ غه‌زاله یان ده‌ستگیركرد كه په‌یامنێری موسڵی كه‌ناڵی كوردساته. فه‌یسه‌ڵ وتی كه له‌كاتی لیكۆڵینه‌وه‌دا زۆر به سه‌ختی به دار لێدرابو وه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی درابوویه پاڵ كه هاوكاری تیرۆریستان ئه‌كات به‌وه‌ی كه وێنه‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌گرێت. فه‌یسه‌ڵ وتی پاش مانگێك له‌وه‌ی كه لیكۆڵینه‌وه‌كان شكستیان هێنا له‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی تاوان وه‌ده‌ستبهێنن، دادگا فه‌رمانی ئازادكردنی ده‌ركرد.
ئازاد جوندیانی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیه، به كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان وت،" هه‌موو ئه‌و ده‌ستگیركردنانه به‌پێی ئه‌و یاسایانه بوون كه هه‌ن. پێویسته یاساكان بگۆڕین و ئیتر كێشه‌ی گرتنی رۆژنامه‌نووسمان نامێنێت."
ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئازاد جوندیانی باسیانده‌كات یاسای سه‌رده‌می به‌عسن و رێگه به به‌رپرسانی حكومی ده‌دا كه كۆتوبه‌ند بۆ رۆژنامه دروستكه‌ن و بیانده‌ن به‌دادگاو ده‌نگی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆیانه كپ بكه‌ن كه نایانه‌وێت.
دوای به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی له ساڵی 1991دا، كوردی عێراق ده‌ستیانكرد به ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی یاساكانی عێراقی كه "ناگونجێن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك." بهڵاَم یاسای سزادانی ساڵی 1969 و یاسای رێوشوێنی تاوانكاری (قانونی ئیجرائاتی جینائی)ان وه‌ك خۆی هێشته‌وه. یاسای سزادان- رێگهئهدات به زیندانیكردن پێش دادگاییكردن و هه‌روه‌ها زندانیكردن به به‌هۆی ژماره‌یه‌كی فراوان له ده‌ربڕینی په‌یوه‌ندیدار به "سهرپێچێییهكان". ئه‌م یاسایانه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌كارهێنراون بۆ سه‌ركوتكردنی رۆژنامه‌نووسان و كپكردنی ئه‌ندامانی راگه‌یاندنه ره‌خنه‌گره‌كان. مادده‌ی 433، كه ناوزڕاندن وه‌ك تاوان ناوده‌بات و سزای غرامه‌و زیندانیكردن بۆ ئه‌وكه‌سانه دائه‌نێت كه به‌و مادده‌یه حوكم ئه‌درێن، به‌شێویه‌كی زۆر زۆر فراوان له هه‌رێمه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت (چاپكردنی بابه‌تێكی هه‌ست برینداركه‌ر له رۆژنامه‌یه‌كدا وه‌ك تاوانێكی قورس‌تر ته‌ماشاده‌كرێت) . یاسای سزاداندا بۆ سه‌رپێچی وا دانراوه كه روون نین، بۆ نمونه بڵاَوكردنهوهی زانیاری هه‌ڵه یان سوكایه‌تیكردن به كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت، یان "كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی" یان ده‌وڵه‌تێكی بیانی.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان، دادگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پركراون له‌و دادوه‌رانه‌ی كه دڵسۆزی حزبه‌كانن و له چه‌ند حاڵه‌تێكدا به‌و شێوه‌یه‌ی كه چاوه‌ڕوانكراو حوكمیان له دژی رۆژنامه‌نووسان داوه. ئاسۆس هه‌ردی، سه‌رنوسه‌ری پێشووی هاوڵاتی و سه‌رنوسه‌ری پێشووی ئاوێنه، وتی، "حزبه‌كان, دادوه‌ره‌كان داده‌مه‌زرێنن، بۆیه ته‌سه‌وه‌ر بكه ده‌بێ چه‌نده سه‌ختبێت بۆیان بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربكه‌ن كاتێ كه یه‌كێك له حزبه‌كان لایه‌نێكی قهزییهكهبن." دادگاییكردنی كه‌مال سه‌ید قادر له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2005 به‌شێویه‌كی زۆر به‌رچاو ناعه‌داله‌ت بوو: ئه‌و له‌ماوه‌ی كه‌متر له سه‌عاتێكدا له دانیشتنی دادگادا تۆمه‌ته‌كه‌ی سه‌پێنراو حوكمیشدرا.
له‌وكاته‌وه، شه‌پۆلێك له ده‌عوای تاوانكاری (جینائی) رووبه‌رووی رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان، به‌تایبه‌ت هاوڵاتی كراون. ته‌نها چه‌ند مانگێك پاش حوكمدانی كه‌مال سه‌ید قادر، دادگایه‌كی تاوانكاری له سلێمانی حكومی شه‌ش مانگ بێ جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر توانا عوسمان و ئاسۆس هه‌ردی، دوو موحه‌ریری پێشووی هاوڵاتی دا له‌به‌رامبه‌ر بڵاَوكردنهوهی بابه‌تێك كه گوایه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، عومه‌ر فه‌تاح، بڕیاری فهسڵكردنی دوو كارمه‌ندنی كۆمپانیایه‌كی ته‌له‌فۆنی دابوو پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كارمه‌ندانه خه‌تی ته‌له‌فۆنی ماڵه‌كه‌یانیان بڕیبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌دابوو. پێشتر ئاسۆس هه‌ردی به ساڵێك (بێ جێبه‌جێكردن)حوكمدرابوو به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن به یاریده‌ده‌رێكی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران، له رێی بڵاَوكردنهوهی نامه‌یه‌كی كراوه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار كه تێیدا باسی له‌وه كردبوو كه یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆك وه‌زیران پاره‌ی تابلۆ نه‌دابوو كه له شێوه‌كاره‌كه‌ی كڕیبوو.
هاوڵاتی ده‌ڵێت كه له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستی به بڵاَوكردنهوه كردووه له ساڵی 2000دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 50 ده‌عوای تاوانكاری له‌سه‌ر تۆماركراوه. مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵیش ده‌عوایه‌كی تر بۆ سه‌ر لیسته‌كه زیاتركرا كاتێ كه جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌عوای تاوانكاری له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه تۆماركرد پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتی بابه‌تێكی مایكڵَ روبن، توێژه‌ر له په‌یمانگای ئینتهرپرازی ئه‌مه‌ریكی، بڵاَوكرهوه. نوسه‌ر له بایهتهكهیدا زۆر ره‌خنه‌ی له تاڵه‌بانی و بارزانی گرتبوو، " بێ متمانه‌یی سه‌ركرده (كورده‌كانی عێراق)واده‌كات كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی درێژخایه‌ن له‌نێوان ئهمهریكاو كوردا شتێكی نائاقلاًَنهبێت." واده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی تاَڵهبانی هاندابێت بۆ ده‌عواكه ئه‌و دێره‌ی مایكڵَ روبن بووه كه ده‌ڵێت دوو سه‌ركرده‌كه له‌و كاته‌وه‌ی كه له‌سه‌ر دهسهڵاَتن سه‌روه‌تێكی زۆریان وه‌لاناوه.
هه‌موو ئهونیگهرانیانهی كه له‌سه‌ر یاساكانی به‌عسی پێشوو سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن هه‌بوو پێده‌چوو، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له سه‌ره‌تادا، كه هانی حكومه‌تی هه‌رێم بدات له ساڵی 2007دا ره‌شنووسی یاسایه‌كی لیبڕاڵتر دابنێ. بهلاَم له رووداوێكی سه‌رنج راكێشدا په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2007دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر راگه‌یاندنی توندكرده‌وه له‌و ره‌شنووسه‌ی كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك ته‌وه‌ری گفتوگۆبوو.
یاساكه كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌وه له رۆژی 6ی كانوونی دووهمده بڵاَوكرایهوه، بڕی 3 بۆ 10 ملیۆن دینار غه‌رامه و شه‌ش مانگ راگرتنی رۆژنامه داده‌نێت بۆ چه‌ند سه‌رپێچییه‌كی ناروون وه‌ك شێواندنی باری ئاسایشی هه‌رێم، به‌رپاكردنی ترس له نێو خه‌ڵكدا، یان هاندانی تیرۆر. ئه‌گه‌ر باری دارایی رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان لهبهرچاوبگێردرێت-چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك به‌رده‌وام زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن بان به زه‌حمه‌ت خه‌رجی ده‌رده‌كه‌ن- ئه‌وا پێده‌چێت زمانی لاستیكی یاساكه رێگا بۆ دادوه‌رانی لایه‌نگری حزبه‌كان خۆشبكات كه رۆژنامه ره‌خنه‌گره‌كان له‌كاربخه‌ن. له یاساكه‌دا سزای هاوشێوه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی "سوكایه‌تی به‌باوه‌ڕی ئایینی بكات"، "دابونه‌ریتی گشتی لهكهداربكات"، یان هه‌ر بڵاَوكردنهوهی، "هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندی بهنهێنییهكانی ژیانی تایبه‌تی تاكه‌وه هه‌بێ، هه‌رچه‌نده راستیش بێت، ئه‌گه‌ر بڵاَوكردنهوهی بووه هۆی سوكایه‌تی پێكردنی."
په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ناڕه‌زایی توند‌و فراوانی له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان لێكهوتهوه، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی یاساكه بنێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ چاوپێداخشاندنه‌وه.
له‌وكاته‌وه‌ی كه 17 ساڵَ لهمهوپێش رزگاریان بوو له كهلهبچهكانی سه‌دام حسێن، كوردی عێراق چه‌ندین هه‌نگاوی فراوانیان بۆ ده‌ربازبوون له حوكمی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس ناوه و په‌ره‌یان به هۆیه‌كانی راگه‌یاندن داوه. لهگهڵَ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه لاوازده‌بن، بهڵاَم له‌هه‌مان كاتدا كوردستانی عێراق هه‌وڵده‌دات كه وێنه‌ی خۆی له ئاستی نێودهواڵهتی جوان بكات.
عه‌دنان عوسمان، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژنامه، وتی كه ته‌نها ژماره‌ی هێرشه‌كان كێشه‌نییه، به‌ڵكو میزاجی شه‌ره‌نگێزانه‌ی به‌رپرسانی حكومیش كێشه‌یه‌كی تره، "حاڵی حازر فشاری زۆرترمان له‌سه‌ره. وه‌زعی سیاسی ئاڵۆزبوه‌و وه‌زعی ئه‌منیش مه‌ترسیداره. ئه‌م حزبانه ئه‌یانه‌وێت ته‌نها گوێ له بۆچوونی خۆیان بگرن."
به‌رپرسانی كوردستانی عێراق دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی پێویستی به‌كات هه‌یه‌و هه‌ڵه‌كردنیش شتێكی حه‌تمی ئه‌بێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا. بهڵاَم ئاراسته‌ی رووداوه‌كان له‌م كاته‌دا زیاتر به‌ره‌ورووی سه‌ركوتكردنی راگه‌یاندن ئه‌ڕوات، كه ئه‌مه‌ش یه‌كناگرێته‌وه لهگهڵَ بانگه‌شه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ی كه هه‌رێمه‌كه "عێراقه‌كه‌ی تر"ه كه تێیدا ئارامی و ئازادی ده‌دره‌وشێنه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی كورد لێ‌بڕاون له پشتگیریكردنیان بۆ دیموكراسی و حوكمی یاسا، ئه‌وا پێویسته هه‌وڵوێستێكی جدی وه‌رگرن له‌به‌رامبه‌ر هێرشی توندوتیژ بۆ سه‌ر راگه‌یاندن وكۆتایی بهێنن به بهدادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسان به پێی یاسای تاوانكاری ودهستگیركردنی په‌یامنێران. هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه وه‌لاوه بنێن كه به‌كارئه‌هێنرێن بۆ سه‌ركوتكردنی راگه‌یاندن. گفتوگۆی په‌رله‌مانیش سه‌باره‌ت به یاسای نوێی كاری رۆژنامه‌نووسی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باشه بۆ زانینی نیازی حكومه‌ت.
جۆڵ كه‌مپانیا هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵاَی به‌رنامه‌ی رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقایه له كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان.
پێشنیاره‌كان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی، و ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م پێشنیازانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێبكه‌ن:
به‌ئاشكرا ئه‌و هێرش وپه‌لامار و تۆقاندن و تاوانه‌كانی دیكه كه‌ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامانی راگه‌یاندن ده‌كرێن مه‌حكوم بكه‌ن. دڵنیایی له‌وه بكه‌نه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل و ئاشكرا له‌و هێرش و په‌لامارانه بكرێت. ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاشكرابكرێن. دڵنیایی بكرێت له‌وه‌ی كه له‌داهاتوودا هه‌ر هێرشێك ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووس كرا، ده‌ستبه‌جێ لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
كۆتایهێنان به زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسان له‌به‌ر ئیش وكاریان، كه تاكتیكێكه ئاسایش و دهسهڵاَتدارانی تری هه‌رێم به‌كاریانهێناوه. هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی تری به‌رپرسان بوه‌ستێنرێت، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نووسان یان ده‌ركردنیان له كاره‌كانیان، یان هه‌ر شێوازێكی تری هه‌ڕه‌شه له ئیشوكاری رۆژنامه‌نووسان.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وماددانه‌ی یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێچه‌وانه‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، هه‌ره‌وه‌ك له مادده‌ی 19 په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به مافه مه‌ده‌نی وسیاسییهكان هاتووه و عێراق قبوڵیكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك مافی، "ئازادی بیر‌و رای هه‌یه، ئه‌م ئازادییه هه‌موو جۆره زانیاری و بۆچوونێك ده‌گرێته‌وه بێ كۆت و به‌ند، هه‌روه‌ها مافی وه‌رگرتن و گه‌یاندنی ههواڵَ بیروڕا به كه‌سانی تر به‌هه‌ر شێوازێك بێت بێ دانانی كۆت وبه‌ند." ده‌بێت خۆبپارێزرێت له‌و ماددانه‌ی كه سزای زیندانی دائه‌نێن و بڵاَوكراوه دائه‌خه‌ن و غه‌رامه‌ی زیاد له‌حه‌د ده‌سه‌پێنن و پێشنیاری قه‌ده‌غه‌كردنی شتی ناروون ده‌كه‌ن، و داوای بوونی شاره‌زایی پیشه‌یی ده‌كه‌ن له رۆژنامه‌نووسان. بڕیارێك دهرمهكهن وئیمزا له‌سه‌ر یاسایه‌ك مه‌كه‌ن كه ئیجرائاتی له‌و شێوه‌یه‌یان تێدایه،یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشێلی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی راگه‌یاندنی ئازاد ده‌كات.
مادده‌كانی یاسای سزادان هه‌ڵپه‌سێردرێن- له‌وانه مادده‌كانی 210، 211، 233، 433، - كه ناوزراندن و چاپكردنی زانیاری "هه‌ڵه"وه‌ك تاوان پێناسه‌ده‌كه‌ن. مادده‌ی یاسایی دابنێن كه مامه‌ڵه لهگهڵَ ناوزڕاندن وه‌ك قه‌زییه (دۆسیه)ی مه‌ده‌نی بكات.